ڕەتکردنەوە :: refusalism
Статистикаئێرە شوێنێکە بۆ ناسینی لایەنی تاریک و ناشرینی کۆمەڵگای کوردی و جیهان. -کەسایەتیەکان. -رێکخراوەکان. -لایەنەکان. - هەرشتێکی بێبەها. ئێرە زبڵدانی مێژووە تێبینی ئێمە ڕەوتێکی ئەنارچیزم نین، بەڵکو ئاوتلاویزمین
- Последний пост
- 11 мая
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
گەیشتن بە لوتکەی باوەڕ دەزانن چیە؟ تێگەیشتنە لەوەی کە شەقازلەی ژیان تاکە ڕێگەی ڕاستبوونەوەی مرۆڤە.
بەشی حەوتەم و کۆتا داواکاریمان.... ئایدۆلۆژیای ئاوتلاویزم نامرێت. نەوەک لەبەر ئەوەی کە ئایدۆلۆژیاکان هەرگیز نامرن، بەڵکو لەبەرئەوەی کە ئاوتلاویزم تاکە ئایدۆلۆژیایە پێش لەدایک بوونی سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر کرد. یاریەکە بەو شێوەیە بوو تۆڕی زانیاری تەنها ناوەندێکی تێست و تاقیکردنەوە و پڕکردنەوەی کەلێن و سیمولەیشن بوو. دوای ئەوەش.. لێرەوە چەقۆکەی تیژتر دەکات، بناغەی بەهێزتر دەکات، چارەسەری فراوانتر دەکات و ئاگرەکەی خۆشتر دەکات. بەبێ پێویستی تۆڕی زانیاری. داوا لە سەرجەم هاوڕێیان و ئاوتلاویستان دەکەین کە لەگەڵمان بمێننەوە لە کەناڵ، تۆڕی زانیاری و کەناڵەکانی ژێر چەتری وەکو ئەرشیڤێک لە مێژووی شکۆداری کارکردنمان تا ڕۆژی قیامەت لەگەڵ خۆمان هەڵدەگرین و بە ئەگەری زۆرەوە خودا پشتیوان بێت دەگەڕێینەوە. بەڵام وەک ئاگری پۆڵا ڕۆژێک دادێت لە خۆڵەمێشەکانەوە هەڵئەستینەوە و جیهان ڕووناک دەکەینەوە گەر جیهانیش ڕەتمان بکاتەوە بەو ئاگرە دەیسوتێنین و سەرلەنوێ لە خۆڵەمێشەکانەوە دروستی دەکەینەوە. تا ئەمرۆژە بە خوای گەورەتان دەسپێرین و هیوادارین بە هێز و توانا و گەشەکردنێکی زۆرەوە بتانبینینەوە، بە ئێوە شکۆمەند بووین و هەر بە شکۆمەندی بمێننەوە و خوای گەورە هەموومان لەسەر سیراتولموستەقیم و ڕێگەی ڕاست دامەزراو بکات. ڕێز و پێزانینی بێپایانم بۆ لەگەڵمان بوونتان و مانەوەتان. براتان شاهین ڕێبەری ئاوتلاویزم و ڕێکخەری تۆڕی زانیاری. #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
без подписи
بەشی شەشەم.... شۆڕشی ئاوتلاویزم، کتێبێک بۆ هەمووان و بۆ هیچ کەس. ئێمە خەریکی نوسینەوەی مێژوو و ئێستا و داهاتووین. کتێبێک کە کۆتا وەڵامی مرۆڤێکی باڵا دەبێت دەرهەق بە ستەمی ژیان. ڕەتکردنەوەی هەڵە و جەنگ لە پێناوی ڕێگای ڕاست. کتێبێک دەنوسینەوە کە عەڕشی ئیبیلیس و تەواوی شەیتانەکان و مرۆڤە خراپەکان لە دەروونەوە دەهەژێنێت. سیستەمێکی هەستانەوە و بەهێز بوون و هۆشیاری و ڕەتکردنەوە کە لە مێژووی مرۆڤایەتی بوونی نەبووە. ئەمە کتێبی ئاوتلاویزمە. هەرکەسێک ئەم کتێبەی لا بێت پێوستی بە هیچ کاێبێکی دیکە نابێت، هەرکەسێک ئەم سیستەمەی لابێت دەسەڵاتێکی گەورە بەدەست دێنێت و چیتر لەهیچ شتێکی ئەم جیهانە سەرسوڕماو نەبێت. کتێبی ئاوتلاویزم کاریگەرترین چەکی مرۆڤە یاخیەکان دەبێت. ئێمە بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی زانیاری دەچینە قۆناغی ئامادەکاری جاڕنامەیەکی جیهانی و نوسینی کتێبی (شۆڕشی ئاوتلاویزم).... #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
کاتێک لەبارەی "شکستهێنانی کۆمەڵگاوە" پرسیار لە ئانتۆن چیخۆڤ کرا وتی: لەناو هەر کۆمەڵگایەکی شکستاوی، ئەگەر ئەقڵێکی ژیر هەبێت ئەوا بزانە هەزاران گەمژەش بوونی هەیە، بۆ هەر وشەیەکی ئاست بەرز و هۆشمەند هەزاران وشەی قۆڕ و دەربڕینی پوچ و چەپەڵ و نزم هەیە، و تێیدا زۆرینەی خەڵک نەزان و فەرامۆشکەرن. ئەوەی هۆکاری ئەمەشە هەمیشە براوەیە! ئەگەر بینیت سەردێڕی بەتاڵ و بێ بایەخ زاڵ بوو بەسەر باس و خواسەکان، و کەسانی نابوت و بەتاڵ مەیدانەکەیان پڕکردبوو! ئەوا بزانە لەبارەی کۆمەڵگەیەکی زۆر وێرانەوە قسە دەکەیت. بۆ نمونە، گۆرانی و وشە بێ ماناکان دانس و هەڵپەرکێ بە ملیۆنان خەڵک دەکەن و لەبەرخۆیان دووبارەی دەکەنەوە، خاوەن گۆرانیەکە بەناوبانگ و خۆشەویست دەبێت. تەنانەت قسە و بڕیار و بیرکردنەوەکانیان دەبێتە بەرنامە و ستایل و بڕیاری خەڵک لە ژیانی رۆژانەیاندا! بۆ کتێب و تاکێکی نوسەریش، هیچ کەسێک نایان ناسێت و هیچ نرخ و قوڕساییەکیان پێ نادرێت.! زۆربەی ئەو خەڵکە هیچ و پوچ و بێ هۆشە! کەسێک کە بێ هۆشمان دەکات و کەسێک کە بە شتی قۆڕ و بێ مانا بە پێکەنینمان دەخات زۆر باشترە لە کەسێک کە هۆشیارمان دەکاتەوە و ئازارمان دەدات کاتێک لەبارەی واقعەوە بەئاگامان دێنێتەوە و ڕاستییەکانمان پێ دەڵێت. هەر لەبەر ئەوەیە، دیموکراسی بۆ ئەم جۆرە کۆمەڵگایە شکستێکی ترە چونکە زۆرینەی گەمژە یاسا دادەنێت و بڕیار لەسەر چارەنوست دەدات. #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
без подписи
مانەندی مێگەل بەدوای مریاعێکەوەیە کە دوای کەرێک کەوتوە و پرسیاری گەورەی ئەوەیە ئایا ئەو مریشکەی ئێواران لوشی دەکا تەندروستە یان نا !! تۆ کە ژیان و ئیرادە و ئایندەت دۆڕاندوە چاوەڕێی مریشکی تەندروست بە هاناتەوە بێ؟! تۆ کە لە قوماری گەمژەیی و ترسنۆکی ژیانت دۆڕاندوە چاوەڕێی نوسینی کۆمێنت ئایندەت پڕشنگدار بکا !؟ کاتێک لەجیاتی حکومەت و دەزگا خزمەتگوزارییەکان کەناڵ و پەیج و زوڕناژەنەکان وڵات بەڕێوەدەبەن ، سەیر و سەمەرەی زۆر بەرچاو دەکەون. ئەو وێرانەیە بەدەست میدیای چەواشەکار و بوکەڵەی پارەپەرست و ماستاوچی بەرەو وێرانبونی کۆتایی دەچێ، ئەگەر فریای نەکەوین هەمومان تیادەچین… تکایە گوێ لە دڵسۆزان و خەمخۆران بگرن، دوایی پەشیمانی دادتان نادا… #شەماڵ_محەمەد #فەلسەفەی_مێگەل
без подписи
"هەرگیز بێ دەنگی جیهان واتای ئاشتی ناگەیەنێت... ئەوەی کە بە ئازادی ناوی دەبەن تەنها ئەو توانایەیە کەهەتە بۆ هەڵبژاردنی ژەهرەکان!" #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
لە ساڵانی ١٨٠٠کاندا، کاتێک پیشەسازیی گۆشت لە ئەمریکا و ئەوروپا گەشەی کرد، قەسابەکان توشی کێشەیەک بوون، کێشەکەش ئەوە بوو مەڕەکان دەترسان و نەدەچوونە ناو کوشتارگەکان یان ناو فارگۆنی شەمەندەفەرەکان تا بیانبەن بۆ کوشتارگە. دواتر شوانەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە مەڕ سروشتێکی هەیە پێی دەوترێت (غەریزەی مێگەل) (Herd Instinct)، واتە ئەگەر یەک مەڕ شتێک بکات ئەوانیتریش هەموو لاسایی دەکەنەوە بە کورتی ئەگەر مەڕێک بڕوات ئیدی هەموویان بەدوایدا دەڕۆن. بۆ ئەم مەبەستە بزنێکیان هێنا و ڕاهێنانیان پێکرد تا وای لێهات بزنەکە تەواو فێری کارەکە بووبوو هەموو جارێک ئەچوە لای مەڕەکان بە جۆرێک مامەڵەی ئەکرد کە هاوڕێی ئەوانە پاشان ئەکەوتە پێشیان و ئەیبردنە ژوری سەربڕین و دواتر خۆی لەولاوە لە کونێکەوە دەربازی ئەبو وە خەڵاتی خۆی وەرئەگرت لەسەر ئەوکارە، پاشن بۆ سبەی هەمان شتی دووبارە ئەکردەوە. ئینجا ئێستا هەمان سیستەم لەناو کۆمەڵگەکان پەیڕەو ئەکرێت، ئەگەر کۆمەڵگە شتێکی ڕەتکردەوە سەرەتا کەسێک ئەهێنن و ئەیخەنە ناوکۆمەڵگە پاشان گەورەی ئەکەن و ئەیخەنە بەرچاو دواتر ئەو کەسە کارێک ئەکات کە پێی سپێردراوە دواتریش کۆمەڵگە لەلایان ئاسایی ئەبێتەوە کە هەمان کار دووبارە بکەنەوە. ناوی بزنی یەهوداش لە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی هاوەڵی پەیامبەر عیساوە هاتوە کە بۆ ٣٠ پارچە زیو پەیامبەر مەسیحی فرۆشت و خیانەتی لێکرد. بەختیار کەریم زادە
без подписи
ئێمە بۆ ئەوەی جیهان بگۆڕین پێوستە سەرەتا خۆمان بگۆڕین. ئێمە بۆ ئەوەی رێگای ڕاستی بسەپێنین پێوستە سەرەتا خۆمان رێبوار بین. ئێمە بۆ ئەوەی شەری شەیتان بکەین پێوستە سەرەتا شۆرش لەناخی خۆمانەوە بەرپا بکەین. ئێمە بۆ ئەوەی لە جیهانی ستەمکار یاخی بین. پێوستە سەرەتا لە کۆمەڵگای خۆمانەوە ئاگر هەڵکەین. #بەرەو_جاڕدانی_ئاوتلاویزم
Channel photo updated
ئێپستینەکانی مێژو هەوڵمدا هیچ نەنوسم دەربارەی ئێپستین، بەڵام دیارە هەندێک شت هەن دەبێ هەڵوەستەیان لەسەر بکرێ. زۆر بە کورتی، ئابڕوچونی ئێپستین جێگەی سەرسامی نییە و هەمیشە دەسەڵاتداران وابون و هەر واش دەبن، ئەوە تەنها گەمژە و ساویلکەکانن وادەزانن دەسەڵاتداران فریشتەن. ئەهریمەن و فریشتە لە ناخی هەمواندا هەیە، کامەیان پەروەردە بکەین ئەویان دەردەکەوێ و زاڵ دەبێ و پاڵنەری ئەخلاقییە وا لە مرۆڤەکان دەکات کە باش بن، کە پەروەردە گرنگترین رۆڵی هەیە لە دروستکردنی ئەو پاڵنەرە. بە بڕوای کانت، پێوەرەکانی ڕەوشت وا لە مرۆڤ دەکەن ببێتە کەسێکی باش و دوستۆیڤێسکیش پێی وایە ئەگەر خودا نەبێت هەمو شت ئاساییە، واتە لای کانت ئەقڵ و لای دوستۆیڤسکیش ئاین پاڵنەرن بۆ ئەوەی مرۆڤ بە ڕەوشت و ویژدانەوە بژی. بێگومان کە باسی دەسەڵات دەکرێ کاهینەکان بەشێکن لە هاوکێشەکە، ئەوەتا بە درێژاییی مێژو دەسەڵات و کاهینەکان لەژێر ناوی خودا و پیرۆزییەکان هەرچی تاوان و بەدڕەوشتییە کردویانە و بۆیان پەردەپۆشکراوە یا شەرعێندراوە. زۆرینەی خەڵک گەمژە و سادەن و گەمژەییش هەمیشە زاڵە، ئەگەر باوەڕناکەی فەرمو سەرنجی پێوەرەکانی جوانی و هونەر بدە، دابەشکردنی خەڵاتی گرامی ٢٠٢٦ باشترین و نزیکترین نمونەیە بۆ کەسێک حەزبکا تێبگا، ئەوانەشی بڕیاریان داوە تێنەگەن ئەوا هەرچی دەڵێن ئاساییە. تاوان و لادانەکان زیاتر پەیوەستن بە پەروەردە و ڕەوشت وەک ئاین، ئەوەتا چەندین بەرپرسی بەناو بڕوادار لە لیستەکەی ئێپستیندا هەن، خۆ وەنەبێ ئەو شتە نوێ بێت، ئەوەی شارەزای مێژو بێ دەزانێ هەر لە سەرەتای مێژوی مرۆڤایەتییەوە دەسەڵاتداران و کاهینان هەر خەریکی چەوساندنەوەی خەڵک و هەوەسبازی و خۆشییەکانی دونیا بون. پەیامبەران و بیرمەندان هەمیشە کاریان ئەوە بوە کۆمەڵگە لەژێر چەپۆکی بازرگانانی ئاین و دەسەڵات دەربهێنن و خەڵکی لەجیاتی پەرستنی بتی دەسەڵات و خورافە خودا بپەرستن بەڵام کە سەرنجی مێژوی دور و ئەمڕۆشمان دەدەین دەبینین خەڵکی لەگەڵ دەسەڵات و کاهینانن و دژی پەیامبەران و پیاوچاکانن، نەک لەبەر ئەوەی ڕاستییەکان نازانن بەڵکو لەبەر ئەوەی گەمژە یا ترسنۆکن. ئێپستینەکان ئەکتەر و داشی دامەن، ئەوەی ئێپستینەکان دروست دەکات بیرکردنەوەی مرۆڤەکانە نەک سروشت. #شەماڵ_محەمەد #ئێپستینەکانی_مێژو
без подписи
کورد و بەتریق چەند ڕۆژێکە بابەتی بێچوە بەتریقێک دەبینم کە لە گروپەکەی خۆی جیابۆتەوە، میدیاکان دونیایان لێ پڕکردوین و بونەتە خەمخۆری ئەو بەتریقە. ویستم بەراوردی کورد و ئەو بەتریقە بکەم، ئاخر ناشێ مەینەتییەکانی ٥٠ ملیۆن کورد بەقەد خەمی بێچوە بەتریقێک ویژدانی جیهان نەجوڵێنێ، بەڵام سەرنجمدا هاوکێشەکە تەواو پێچەوانەیە. کورد لە زۆر لایەن بە بەتریق دەچێ، ئەوەتا بەتریق باڵی هەیە و نافڕێ، لەسەر وشکانی ورچ دەیخوات و لەناو ئاویش قرش و نەهەنگ، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و توانەوەی بەستەڵەک مەترسی دروست دەکات لەسەر ژیانی چونکە ناتوانێ هەمیشە لەناو ئاودا بژی لەسەر وشکانیش ناژی چونکە لەسەرخۆیە و لە ئاودا نەبێ ناتوانێ ڕاو بکات. کورد، هاوشێوەی بەتریقە، ئەوەتا میللەتێکی گەورەیە و دەوڵەتی نییە، لە هەمو لایەکەوە بە دوژمن دەورەدراوە، هەمو گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچەکەش کاریگەرییان لەسەری هەیە. ئێمە تا ئەو ڕادەیە بێکەسین داوای وێنەی ئازارەکانی ئەم دواییەی کوردم لە زیرەکیی دەسکرد کرد کەچی نەیدامێ ! خۆ دەزانم زیرەکیی دەسکردیش دەستی وڵاتە زلهێزەکانی لەپشتە و ئاگایان لە خشپەی مار و مێروە کەچی بێدەنگن بەرامبەر ئەو هەمو تاوانەی بەرامبەر میللەتێک دەکرێ، ئاشکرایە کە بەرژەوەندییەکانیان وا دەخوازێ. دوای چەند جارێک داواکردنی وێنە لە زیرەکیی دەسکرد، هیچ وێنەیەکی پێنەدام و دواجار گوتی (پێت خۆشە وێنەیەکت بۆ بکێسم کە نیشانەی بەرگەگرتن بێ)، قبوڵمکرد و ئەم وێنە تاریکەی سەرەوەی دامێ. وابزانم هەمو جیهان دەزانێ کە کورد بێکەسە تەنها کورد خۆی نەبێ ! نازانم کورد کەی تێدەگا؟! ئاخر بەرگەگرتن تاکەی؟ ئایا هەمو بەرگەگرتنێک نیشانەی ئارامی و ژیرییە؟ جۆش و خرۆشەی ئەم دواییە لە هەمو پارچەکانی کوردستان مایەی دڵخۆشییە بەڵام ئایا سودی هەیە؟ ئایا کەفوکوڵی عاتیفە سودی هەیە کاتێک نە خۆمان و نە جیهان ئامادە نین گوێ بۆ داواکارییەکانمان بگرن؟ ئەم ڕوداوانەی دوایی سەلماندییان کورد یەکدەنگە و نیشتیمانی خۆی خۆشدەوێ، هەر واش بوە بەڵام ئەوە سیاسییە دیکتاتۆر و گەندەڵەکانن ناهێڵن خەونی میللەتان بێتەدی و ئەوانن دوبەرەکی دروست دەکەن چونکە بەرژەوەندیی ئەوان پێچەوانەی بەرژەوەندیی خەڵکە. ئەگەر سەرنجی مێژو بدەین دەبینین بە گشتی کورد سێ کۆسپی گەورەی لەبەردەمە بۆ گەیشتن بە خەونەکانی کە بریتین لە: ١- کۆسپی سیاسی: دیارە کە زۆرێک لە سیاسییەکانی کورد بە نەزانی یا بە مەبەست هەمیشە دژی خەونەکانی کورد کاردەکەن. ٢- کۆسپی ئاینی: زۆرێک لە پیاوانی ئاینیی کورد بەربەستن لەبەردەم تێگەیشتنێکی کوردانەی بێخەوش بۆ ئاین ئەویش بەهۆی ناتێگەیشتویی و خۆبەکەمزانین بەرامبەر عەرەب، چونکە تا ئێستاش لای زۆرێک لە پیاوانی ئاینی هەمو نەتەوەکان پێویستە پاشکۆی عەرەب بن چونکە عەرەب موقەدەسە. ئەم جۆرە تێگەیشتنە کۆسپێکی زۆر گەورە و ترسناکە لەبەردەم تێگەیشتن و ئاشتەوایی و ئاسودەییی گەلان. ٣- کۆسپی زلهێزەکان، ئاشکرایە وڵاتانی زلهێز بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن، هەرگیز نە دۆستی کەسن تا سەر و نە دوژمن، سیاسەت بەرژەوەندییە و بەرژەوەندیی زلهێزەکانیش لەوەدانییە کورد بە ئاواتەکانی بگات. ئەوەی سیاسەت بە دڵداری تێبگات تاهەتایە وەک کورد دەبێ لە بازنەیەکی داخراودا بخولێتەوە. بەکورتی ئەوەی ماڵی کوردی وێران کردوە سێ چینن، یەکەمیان بازرگانانی سیاسەت، دوەمیان بازرگانانی ئاین و سێهەمیش بازرگانانی بەرژەوەندیی نێودەوڵەتی. کورد پێویستیی بە شۆڕشێکی هزرییە بۆ دەربازبون بەڵام سەرەتا دەبێ شۆڕشێک لە هزری ئاینی بکات و خۆی دەربازبکات لە پاشکۆیی و خۆبەکەمزانی، دوا هەنگاوی شۆڕشەکەش دەبێ بە بەستنی پەیوەندیی دیبلۆماسیانە کۆتایی بێت لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی میللەت نەک دەستە و تاقم یا حیزبێکی دیاریکراو. کورد ئەگەر لە بازنەی حیزبایەتی و خێڵ و بنەماڵە دەرنەچێ و ئەو شۆڕشانەی سەرەوە بەرپانەکات دەبێ تا ڕۆژی قیامەت خەون بە سەربەخۆیی و ئازادییەوە ببینێ. ئازادی لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانمان لەگەڵ ئاماژەدان بە سەرچاوە. #شەماڵ_محەمەد #کورد_بەتریق
без подписи
لە خەلافەتی داعشەوە بۆ دەوڵەتی داعش!
‼️شۆڕشی ئاوتلاویستەکان
‼️شۆڕشی ئاوتلاویستەکان