tgindex
کەیوان کەریم

کەیوان کەریم

Статистика
Последний пост
11 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
7
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
357
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
32
20 постов
Вовлечённость
9,0%
к подписчикам
Постов в день
1,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
21
1/48двое суток
24
1/72трое суток
25

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بۆچی ئەم کەڵتەکۆنانە ناگەڕێنەوە؟ ئەوە چیە هەمو شاهیدی گەندەڵیی و بەڕەڵایی یەکن، کەچی یەکێکیان نیە بگەڕێتەوە و لەسەر زاری شەریفیان بەسەرهاتی جاهیلییەتی خۆیان ببیستین؟ ئەوەنە نەفامییەکەیان تۆخە، موسوڵمانێتیی هیچ، تەمەنیش بیریان ناخاتەوە!(.. أَوَلَمۡ نُعَمِّرۡكُم مَّا یَتَذَكَّرُ فِیهِ مَن تَذَكَّرَ.. سُورَةُ فَاطِرٍ: ٣٧) زۆر سەیرە خەریکە لە پیرییا تەمەنیان تەواو ئەبێ و ئەمرن، کەچی هەر سورن لەسەر ئەوەی خەباتیان کردوە و ڕێگەیان ڕاست بوە، پیرۆزبایی ئەنێرن بۆ یەک. وەک شتێک یەشتا نەکەوتونەتە بیری حەق و قیامەتی خۆیان. ئەو تەماح و ویستنی دنیایە ئەوەنە قوڵە لایان، بە تیکراری ئەم هەمو شەو و ڕۆژەی عومرە درێژەکەیان، هەر نەگۆڕان و فەرقیان نەکرد.

  • "نەبون" نابێت بە وەسیلە و هۆی بون، بۆیە وتراوە توخنیان نەکەویت، بەڵکو "نەبون" هۆ و وەسیلەی نەبونە. ئەوەی لێی(بەعزێکی) قەدەغەیە: هەر شتێک بونێکی دەرەکیی هەبو، ئەوە بوە، جا ئیتر لەمەولا ئەبێت یان نابێت، شتێکی ترە. واتا هەرچی بونی دەرەکی هەبو، لە بونایە و بوە، بۆیە قاڵبێکی پێ دراوە. قاڵب واتا خەلق، خەلق بەخششی خوایە، ئەیدا بەو شتەی بەگوێی ئەمری "کن"ی کردوە. بۆیە هەر شتێک بونی دەرەکی هەبو، کوللەن و موتڵەق قەدەغە نیە. خواردنی گۆشتی بەراز و.. زەواج لەگەڵ ئەندامانی خێزان و.. ئەمانە ئەو شتانەن لێیان(بەعزێکیان)قەدەغەیە. کەوایە جۆری دوەم: شتانێکە هەڵە بەکار دێن ئەگەر بەو جۆرە بکرێن. بۆنمونە بەراز خۆی هەیە، گۆشتەکەشی هەیە و حەرام نین. بەڵام خواردنی گۆشتەکەی لە ئێمە حەرامە، چونکە خواردنی گۆشتی بەراز لەجێی خۆی نیە بۆ ئێمە، بۆ خواردن نیە.(بەراز بونی هەیە و بەشێک لە بەراز کە خواردنی گۆشتەکەیەتی بۆ ئێمە نیە، بۆیە بە تەواویی بەراز قەدەغە نیە لە ئێمە، بەڵکو تەنیا خواردنی گۆشتەکەی حەرامە) بەڵام خۆ بەرد و پیساییش بۆ خواردن نین، ئەی بۆچی باسیان نەکراوە؟ لەبەر ئەوەی ئاسایی ئینسان ئەوانە ناخوات. بەڵام گۆشتی بەراز هەر گۆشتە، مەشروب هەر خواردنەوەیە، ئەخورێتەوە و جیسمییەن کێشەی نیە. بەڵام ئەو بەشە لە بەراز کە خواردنی گۆشتەکەیەتی، ئەو بەشە لە ترێ و جۆ کە دەسکارییکردن و کردنێتی بە مەشروب، بۆ خواردن نابێت. (ئەمانە هۆی حەرامێتییان ئەوە نیە کە جیسمەن نابن. لەبەر ئەوە نیە کە زیانی تەندروستیان هەیە. چونکە سود شتێکی دەرەکییە و بێمەرج و موتڵەق ناتوانێ حوکمی ڕەوایەتیی شتێک بات) جۆری سێیەم: بۆ تەمرینە، موقەیەد قەدەغەیە. واتا بەعزێ لەو بەشەیە موشتەرەکە لەنێوان ئینسان و حەیوان، کە ئەگەر بەتەواویی لەناویا بێ و لەو تۆزەی نەگەڕێتەوە، لەویا وەک حەیوانە، لەکاتێکا ئینسان حەیوان نیە! واتا ئەو بەشە لە ژیان و بونی ئینسانییا نیە. (ئەمەش دیسان وەک هەمو قەدەغەکان چونکە خوا نەهی لێ کردوە و ئەمری لەسەری نیە، نەبون و نیەی تیایە) بۆ نمونەی خواردن و جنسی حەڵاڵ کاتی ڕۆژو و زەواجی ناو خێزان و جنسی بەڕەڵا و.. (جۆری یەکەم جوزئـ لە کول قەدەغە بو، ئەمیان موقەیەد لە موتڵەق. واتا جوزئـ لە کولی حەڵاڵ، موقەیەد لە موتڵەقی حەڵاڵ. ئەوەی کە کولەن و موتڵەق قەدەغەیە، بەتەواویی بونی نیە. بونێکی دەرەکی"قاڵب"ی نیە، بەڵگەی هەبونی بێت. بۆنمونە درۆ و زوڵم، هەر ئەساسەن نین، نەبونی ڕاستیی و عەدلن) جۆری چوارەم: عقوبەیە. وەک ئەوەی ئەو کەسانە گەشتبن بە سەرەنجامی کارە خراپەکانیان و لە عاقیبەتا بن، بێئەوەی هیچ عیلەتێ لەوانەی سەرەوەی تیا بێت. وەک چۆن خوا بون و مان له دۆزەخیی قەدەغە دەکات، کە ڕێی نەمانیان گرتوە. نمونەی حەرامکردنی تەییبات لە جولەکە. بۆچی شتێک موباحە؟ واجب و قەدەغە ئەمسەر و ئەوپەڕن، کە چەن دانەیەکی گەورە و گرانن، حەتمیین. بونی تۆ بەمانەوە واجبە، بەوانەوە مەحاڵە. هەمو ئەوەی ئەکەێتە نێوان ئەم دو کۆمەڵە، کە مەساحەیەکی زۆر زۆرە، پڕ ئیحتیمالە، موباحە. موباح مومکینە، ئەکرێ نەیکەیت و ئەکرێ جۆرێک یان جۆرێکی تر یان جۆرێکی تر بیکەیت. تۆ لە ناوەڕاستی دو کۆمەڵەکە دانراویت، بەلای ڕاستا بەرەو موستەحەب و واجب تۆخی ئەکەیتەوە، بەلای چەپا بەرەو مەکروهو حەرام. وای دانێ شەو هەڵساویت قورئان ئەخوێنی و شەونوێژ ئەکەیت، ئەمە بەلای ڕاستا ڕۆشتویت، خەوتنت تا بەیانیی کە موباح(حەڵاڵ)ە، کردوە بە سوننەت(یان زیاتر جەختی لەسەر ئەکەیتەوە و ئەیکەیت بە واجب لەسەر خۆت. ئەمە مانای ئەوە نیە تۆ ئەتوانی شتێک واجب یان قەدەغە بکەیت، بەڵکو لەم موباحاتە کە دراوەتە دەست خۆت و ئیختیارییە، ئەرکێکت بۆ خۆت زیاد کردوە، تا زیاتر و باشتر ببیت. ئەمەش مومکینە و ئیزن دراوە، ئەوەنە هەیە تۆ لێرا تەنیا ئیختیاری خۆتت هەیە و ئەمە تەنیا بۆ خۆت دەتوانیت، نەک کەسێکی تر. واتا تۆ ناتوانی شتێک لە موباح"حەڵاڵ" واجب یان حەرام بکەیت لەسەر کەسێک) ئەم مەسافە زۆرەی موباح، بۆ ئەوەیە بەتەواویی بتوانی وەزیفەی بون و نەبونی خۆت ئەنجام بەیت، بتوانیت ئەوەی ئەتەوێ، لەو دەرەوە بە هەر دەرەجەیەک لە ئیخلاس یان دەغەڵیی ئەنجامی بەیت. (جا بەهۆی بونی ئەم مەسافە مومکینەوە، دەرەجات تەعین بوە بۆمان، بە جۆرێک ڕێ ناکەوێت دو کەس ڕێک یەک پلە و دەرەجەیان هەبێت لە بون) لەم مەساحە زۆرە کە نە قەدەغەیە نە واجب، ئەتوانی بە ویستی خۆت لێی قەدەغە یان واجب بکەیت لەسەر خۆت. تا نزیکتر بیت لە بون و زیاتر ببیت، دورتر بیت لە نەبون. ئەم بونانە واجبی بونی تۆ نین، مانعی بونی تۆ نین، بەڵام حسابێکت بۆ کراوەتەوە کێشانەکەی زەڕڕەش ئەخوێنێتەوە، بۆیە لەخوار واجب و قەدەغەوە، ئەمانیش دەبینرێنەوە. یان تەمرینی لاوازکردنی حەز و بەهێزکردنی ویست(ئیرادە)ن، کە بەهۆی ئەوەی بچوکترن لە واجب و قەدەغە، ئاسانتر دەتوانی تەمرینی تیا بکەیت.

  • بۆچی شتێک قەدەغەیە و شتێک واجبە و شتێک موباحە؟ "شت" لێرا مەبەست ئەوە نیە حەتمەن بونی حەقیقیی هەبێت. ئەو سیانە هەمان ئەو سیانەی لای فەلسەفەیە، واجبولوجود، مومکینولوجود، موستەحیلولوجود. کە وا ئەزانم لە دینەوە پەڕیوەتەوە بۆ فەلسەفە و بوە بە بابەتێکی زهنیی. لەکاتێکا خۆی بابەتێکی چارەنوسسازە و پەیوەندیی بە وجودی ئینسان خۆیەوە هەیە. واتا لەبری ئەوەی بزانن بۆ وجودی ئینسانە، کردیان بە شتێک بۆ زهنی ئینسان، کە ئەکرێ بیزانی و هیچ موبالاتێکیان پێ نەکرێت! لە فەلسەفا کاتێک ئەم باسە دەکرێت، تەنیا زهن لای وجودی عالەمە، بەبێ بیربونی وجودی ئینسان خۆی. ئەوەی واجبە، واجبی وجودی ئیسانە. ئەوەی موستەحیلە، موستەحیلی وجودی ئینسانە.. بونی تۆ بەوانەی وجودیان واجبە، وجودی واجب دەبێت لەم عالەما. بونی تۆ بەوانەی وجودیان موستەحیلە، وجودی موستەحیل دەبێت لەم عالەما. مومکینیش هەمان موباحە. بۆچی شتێک واجبە؟ تەنیا خوا هەیە و غەیری خوا. "غەیری خوا" هەر لە زمان و قسەیا هەیە، ئەگینا خۆی غەیری خوا واتا نەبون. حەیات و نور و بیستن و بینین و زانین و.. هەمو خاسیەت و ئەسەر و نەتیجەی بونن. ئەوانە واجبن لە بونا و هەر شتێکیش ئەوانە ئەبن بە نەتیجەی. دین دەڵێ ئەبێ ئیمانت هەبێ بە خوا و ڕۆژی دوایی و کتێبەکانی و پێغەمبەرانی و.. بۆچی ئەبێ ئیمانت هەبێ بەمانە؟ لەبەر ئەوەی هەن. لەبەر ئەوەی هەن، واجبە ئیمانت هەبێ پێیان و هەبن لە بونی تۆیا.(لە جێی تر باسم کردوە بۆچی لەوانەی هەن هەنێکیان کراون بە مەرجی ئیمان و هەنێکیان نەکراون. بەکورتیی هەنێک پایەن، شتانی تری لەسەر دائەمەزرێ، بۆیە گرنگ و لازمە و باس کراون. وەک خوا و ڕۆژی دوایی و.. بەڵام شتانی تر هەرچەن هەشبن، واجبی وجود نین، شتانێکن لە مومکینات، مەگەر کوللەکەیان. بۆنمونە هەرچی ڕاستییە موفەسەل لازم ناکات دانی پیا نێیت، بەڵام تۆ بە کول دانت ناوە بە ڕاستییا) تۆ کە ئەتەوێ بونت واجب بێت لەم عالەما، پێویستە وەسیلەیەک لە هەمان جنس بگریتە بەر، کە هەر بونە. واتا تۆ بۆئەوەی هەبیت، پێویستە وەسیلەی بون بەکار بێنیت. بچیتە پاڵ بون، لەگەڵ بون بیت. ئەمەی کە نوێژ ئەکەیت، ئەبەخشی و خۆت دەگریتەوه لە.. ئەمە لەگەڵبونبونە(بونی تۆیە لەگەڵ وجود). بۆچی شتێک قەدەغەیە؟ بون بە ویست و ئەمری خوا هەیە. هەڵەیە بوترێت بونێک هەیە شەڕە، یان خراپە. خوا قەت نەهی لە بون ناکات، چونکە بون خۆی بە ویست و ئەمری خوا هەیە! خوا ئەمر بە بون ئەکات، واتا ڕێک پێچەوانەیە. ئەوترێت ئەی ئیبلیس؟ ئەی فیرعەون؟ خۆ ئەمانە خراپ و شەڕن و هەشن! لێرا شتێک هەیە لەبەرچاو نەگیراوە. "بوە و ئەبێت"، "بوە و نابێت" چین؟ کەسێک نەفسێک بە جێبەجێکردنی ئەمری خوا تا ئیستە بوە، بەڵام لە ئیستەوە لە ئەمری خوا لا ئەیا و نابێت. واتا بوە، بەڵام نابێت. ئەوەی ئەتبینی فیرعەون هەبو، ئەوە ڕۆینی بو بەرەو نەمان، دوای ئەوەی دەستی کرد بە فیرعەونیی. وەک ئەوە بو سێوێک لە دارەکەی بەربێتەوە عەرز، تۆ سەرەتا وا ئەیبینی سێوە و هەیە، بەڵام ئەو چونکە لە ئاو و وزەی دارەکە بڕاوە، بەربۆتەوە بەرەو فەوتان و تیاچون. بەم شێوە ئەو سێوە تا ئەو کاتە بوبو هەبو، بەڵام کە دەسی دارەکەی لێ بەربوە، لەمەولا نابێت.(بۆگەن ئەکا و تەواو ئەبێ) بون چۆن بوە، بە هەمانشێوە ئەبێت. ئەبێ هەر بەوشێوەی بوە ببێت، ئینجا ئەبێت. بە ویست و ئەمری خوا بوە، بە ویست و ئەمری خواش ئەبێت. ویست و ئەمری خوا چۆن بوە و چی بوە، بەو شێوەی کردوە و بوە. قەدەغەکان چوار جۆرن. جۆری یەکەم: بونی نیە، تەواو قەدەغەیە. هەر شتێک قەدەغە بێت، یان لێی(بەعزێکی)قەدەغە بێت، ئیللا یان نیە، یان نەبونێکی تیایە.(ئەوەی نەبونی تەواوەتیی نەبێت، بە تەواوەتیی قەدەغە ناکرێت، چونکە نەبو و نەبون قەدەغەیە) لەڕاستییا نەبون لە بون قەدەغەیە. واتا تۆ کە بونت هەیە، نەبونت لێ قەدەغەیە. زوڵم، درۆ.. نین لە عالەمی بونا، بۆیە قەدەغە دەکرێن لێت.(لە وشەی حەرام مانای نەبون و نابێ و نیە هەیە. بۆیە لە کوردییا بە قەدەغە مانا کراوە. بۆنمونە موحەرەم، حەرەم، مەحروم، مەحرەم.. ئەمانە هەمو مانای نیە و نابێیان تیایە. پێشتریش باسی وشەکانی باتڵ و مونکەر و سێبەر و نەزانین و تاریکیی و مەوت و کوێر و.. ئەمانە جەماعەتی غەیری خوان، ئیللا مانای نەبونیان تیایە. بۆنمونە سێبەر و تاریکیی نەبونی نورە و نور ئەوەیە کە هەیە. مەوت نەبونی حەیاتە و حەیات ئەوەیە کە هەیە. کوێریی نەبونی بینینە و بینین ئەوەیە کە هەیە. نەزانین نەبونی زانینە و زانین ئەوەیە کە هەیە. باتڵ واتای پوچ و بۆش و بەتاڵی هەیە، بەرامبەرەکەی حەقە و ئەوەیە کە هەیە و مانای بون و ئیسبات و تەحقیق و تەحەققوقی تیایە. مونکەر مانای نەناسراوی تیایە، وەک ئەوەی بون ئەو شتە لە خۆی نەبێ و نەیناسێت) بۆچی زوڵم و درۆ قەدەغەن لێت؟ لەبەر ئەوەی نین. چونکە نین، نابێ تۆ لێیان نزیک بیتەوە و ڕەفاقەتیان کەیت، نابێ هەتبن. ئەگەر وا بکەیت، خوی ئەوان دەگری و ئەخرێیتە لایان و نابیت.

  • زەلام نیە لەم میلەتە پارە و حەقی دنیای لای حکومەت نەبێت. وەڵا حەقی قیامەتیش. بۆیە تا بۆت ئەکرێ پارە مەیە بە حکومەت. بۆنمونە هەبوە ڕۆژێ پێش داشکاندنی سەدا پەنجا، هەشت ملیۆنی کارەبای یاوە به حکومەت. ئەگەر ڕۆژێ دواتر بییایە چوار ملیۆنی ئەیا. ئەگەر لە خانوی خۆتایت، تا ئەکرێ پارەی ئاو و کارەبا مەیە بە حکومەت. ئەو ڕۆژەی ئەتەوێ پارە بەیت، لە گیرفانت دەریبێنە بیخە دەغیلەیەک، بۆئەوەی لە کاتی ئاوایا کە داشکاندن ئەکەن، بیدەیت. بەم شێوە نە پارەکەت ئەکەوێ بە سەرا، نە ئاوا سوکوئاسانیش ئەیدەیت بەو حکومەتەی بیرت بێت بە هەزار شێوە پارەت ئەخوا و زوڵمت لێ ئەکات. من وام کردوە و ئیستەش کە داشکاندنیان کردوە، هەر بە گومانم بیدەم، ڕەنگە نەیدەم.

  • لەم ڕۆژانا بیری کەرکوکم کەوتبۆوە، چۆن سوک و باریک خرایەوە سەر عێڕاق و دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بچوکترین شتیان بۆ نەکرا. چۆن بەشی هونەریی کوردایەتیی شین و شاییان بۆ نەگێڕا. نەیانکرد بە مەرجی نەتەوەپەروەریی، وەک بۆ جێ دورەکان کردیان. وەک ئەو ترسنۆکەی ناوبژیکەر…

  • لەم ڕۆژانا بیری کەرکوکم کەوتبۆوە، چۆن سوک و باریک خرایەوە سەر عێڕاق و دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بچوکترین شتیان بۆ نەکرا. چۆن بەشی هونەریی کوردایەتیی شین و شاییان بۆ نەگێڕا. نەیانکرد بە مەرجی نەتەوەپەروەریی، وەک بۆ جێ دورەکان کردیان. وەک ئەو ترسنۆکەی ناوبژیکەر لە بەینایە و گرتویانە و خۆی ڕائەپسکێنێ، بەڵام کە بەری ئەیەن هیچ ناکا. ئەمانەش ئەگەر شتێک لە شارێکی کوردی دور ڕوبات، دوژمن بگرن هەلاهەلای ئەکەن، کەچی کە لای خۆیان ڕو ئەیات، هیچ ناکەن. نەتەوەپەرستیی دەقیق جاهیلییەتە، تەنیا کاتی زاڵیی و بەێزیی لای نەفامەکان وا دەرەکەوێت ئیشێ باشە. بەڵام وابزانم لە بەختی کوردە کە لە زەمانی لاوازیی و بێدەسەڵاتییا خستویانەتە سەری. تا شکست و ڕسواییە یەک لە دوای یەکەکان، زو زو بیری بخەنەوە نەتەوەپەرستیی چەن بێمانا و هەڵەیە. جا خۆ بۆنمونە ئەم بەنزینە لە کەرکوک و هەرێم بە عەکسەوە بوایە، ئیستە وتاربێژەکانی کوردایەتیی درۆودەلەسەی کوردایەتییان بەتەواویی لێ کردبوین بە ڕاست. بەڵام شوکر بۆ خوا ئەوە چەندین ساڵە بەبێ هۆکاری حەقیقیی بابەتەکە پێچەوانەیە، لە جوڵانەوە و قبوڵنەکردن و غیرەت، تا مەعاش و.. سوتەمەنی و.. لەوێ باش و لێرە بەدڵی سەرزلەکانی کوردایەتییە. خەڵکیش لەماندوێتی و بێزاری لە ژیانی ناڕەحەتی خۆی قسەیەک دێ بە دەمیا، بە جاش و ئەو وشە ناشرینانەی تری وەسف ئەکەن. ئەم ڕاستییانە هەمو لەحزە و ڕۆژ و ساڵێک لەسەر وجودی ئێمە بە پانتایی و قوڵایی پێویستیی و حەزی ماڵومناڵمان تۆمار دەکرێ، گەچی بچوکترین فرسەت بۆ ئەم جەهالەتە هەڵکەوێ، وا قسە ئەکەن ئەو میلەتە جاش بوە وتویەتی کاکە بۆچی لەولا وا و لەملا وا. لەپێناوی چیا سەرانی تۆ یەشتا لە دەوڵەت و حکومەتی بەغایا بەشدارن و من بۆ نەبونی مەعاش و گرانیی سوتەمەتی جیا بم؟ ئێ خۆ تۆ بە کردار جیابونەوەت ئەنجام نەیاوە، من بۆ جیا بم؟ قەیچێکە منیش با جارێ جیا نەبم، خۆ منیش وەک تۆ ئەتوانم کورد بم و تێکەڵیشیان بم!(قیروسیا وەک تۆ عەیارە بیستوچوار نیم) ئێ خۆ نەبونی پارە و سوتەمەنی حەقیقیی نیە، تۆش نەتبێ و من وەک خێزانێکی لە نەبونیی باوکیان تێنەگەن و شتێکیان بوێ لە توانایا نەبێ. تۆ باوکێکی نەبونیەکەی ئێمە چۆتە گیرفانی تۆوە، تۆ خوێنی ئێمەت مژیوە.

  • -ویستی خوا و ویستنی خوا ویستم لە هەمان وشەی "ویست" ئیسفادە بکەم بۆ وتنی بابەتەکە. "ویستی خوا" مەبەست ویستی خوایە بۆ بون و دروستکردن. هەرچی هەیە خوا بەدیهێنەرێتی، خوا دروستکەرێتی. شەیئـ بەهۆی مەشیئەتەوە هەیە، کە لە هەمان ڕیشەشە! "ویستنی خوا" مەبەست بەدڵبون و ڕازییبونی خوایە. ئەمیان بریتییە لە ئەمری خوا. إِنَّمَاۤ أَمۡرُهُۥۤ إِذَاۤ أَرَادَ شَیۡـًٔا أَن یَقُولَ لَهُۥ كُن فَیَكُونُ. سُورَةُ يسٓ: ٨٢. کاروباری خوا وایە، کاتێ شتێکی بوێت، پێی دەڵێ ببە، ئەبێت. شتێک هەیە لەناو عولەما پێی دەوترێت ئیرادەی تەکوینی و ئیرادەی تەشریعی. دەوترێت ئیرادەی کەونی، ویستی خوایە بەبێ مەرجی ڕازییبون لێی، وەک کوفر و شەڕ و ئیبلیس و.. ئیرادەی تەشریعیش هەمو ئەو بکە و مەکانەن لە دینا هەن، کە قەت ئەمر بە خراپە و نەهی لە چاکەی تیا نیە و بەتەواویی خێر و چاکەیە. لە باسەکانی ڕابردوا باسی ئەوەم کردوە ویست و ئەمری خوا تەنیا لە بون و باشەیە. ئەوەی دەبینی لە شەڕ و خراپە، حاڵەتی غلبونەوە و پاشەکشەیە لە بون و خەلق. واتا وەک ئەوەیە سێوێک لە دارەکەی بوبێتەوە و بەرەو گەنین بوبێتەوە، کەچی تۆ هەر بە سێو بیبینی و وابزانی ئیستەش کە بەر بۆتەوە، هەر بە سێو حسابە. بەڵام لەڕاستییا ئەوە لە کۆمەک و بەخششی دارەکە جیا بۆتەوە و تەنیا ڕێی گەنینی لەبەر ماوە. بِّسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَـٰنِ ٱلرَّحِیمِ وَٱلتِّینِ وَٱلزَّیۡتُونِ (١) وَطُورِ سِینِینَ (٢) وَهَـٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٱلۡأَمِینِ (٣) لَقَدۡ "خَلَقۡنَا" ٱلۡإِنسَـٰنَ فِیۤ أَحۡسَنِ تَقۡوِیمࣲ (٤) ثُمَّ "رَدَدۡنَـٰهُ أَسۡفَلَ سَـٰفِلِینَ" (٥) إِلَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَلَهُمۡ أَجۡرٌ غَیۡرُ مَمۡنُونࣲ (٦) سُورَةُ التِّينِ. بەم شێوە ئەو ئینسانە لە ڕێی ڕاستی بون کە بەردەوامە بە بەخششی خوا( صِرَ ٰ⁠طَ ٱلَّذِینَ أَنۡعَمۡتَ عَلَیۡهِمۡ..)ترازاوە بۆ پاشەکشە لە خەلق بەرەو خوار نزمترین پلە، کە نەمان دەکات. چونکە ئەوەی خەلقی پێ بەخشراوە، بونی کامڵ نیە، بێ قاڵبی خەلق بتوانێ خۆی ڕاگرێ و بمێنێت. بۆیە هەر بونێک خوا بەخششی بونی لێ بسەنێتەوە، تیا دەچێ و نامێنێت. بەڵام ئەی ئەو ئایەتانە چین وایان کرد عولەما پێیان وابێت ویستی خوا لە شتانێکە کە شەڕ و خراپەیە؟ جگە لەوەی ئەوان ئیبلیسیان لە حاڵەتی بونا دی، کە خۆی وەک وتم ئیبلیس لە حاڵەتی گەڕانەوە بەرەو ئەسفەلەسافلینە. واتا تا ئەو کاتە ببو هەبو، بەڵام لەگەڵ شەیتانییەکەی ئیتر نەبو(باسم کردوە هەیە بوە، بەڵام نابێت. بوە چونکە تائەو کاتە بە ئەمری خوای کردوە، بەڵام نابێت کاتێک دەسەکات بە بێئەمری خوا) جگە لەوە، ئەو ئایەتانەش لە نمونەی: یضل من یشاء، ومن یردد ان یضلە.. بە موقەدیمەیان زانیوە نەک نەتیجە. واتا ئەو ئایەتانە وەک هەمان ئەوەیە خوا بەهۆی ویستنی دنیا و خراپەکاریی کەسێک بخاتە دۆزەخ. خستنەدۆزەخ لێرا نەتیجەی کەسبی کەسەکەیە کە ئەوەی نەویست خوا ویستی. واتا ویستی خوا لە بونە، بۆ بونە وەک لە ئایەتی انما امرە اذا.. دیارە، کەچی ئەو کەسەی گەڕێنرایەوە ئەسفەلەسافلین بەخششی بون و خەلقی نەویست و وەک سێوەکە خەسار بو( وَٱلۡعَصۡرِ (١) "إِنَّ ٱلۡإِنسَـٰنَ لَفِی خُسۡرٍ"(٢) إِلَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ.. سُورَةُ العَصۡرِ. وەک لە بەعزێ ئایەتا ئەمە دەرەکەوێ کە وێڵکردنی کەسەکەیە بە ڕێی ئەو نەتیجەی موقەدیمەکەی بۆ چنی. فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّیثَـٰقَهُمۡ وَكُفۡرِهِم بِـَٔایَـٰتِ ٱللَّهِ وَقَتۡلِهِمُ ٱلۡأَنۢبِیَاۤءَ بِغَیۡرِ حَقࣲّ وَقَوۡلِهِمۡ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَلۡ "طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَیۡهَا بِكُفۡرِهِمۡ" فَلَا یُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِیلࣰا. [سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٥٥] مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا بَل لَّمۡ نَكُن نَّدۡعُوا۟ مِن قَبۡلُ شَیۡـࣰٔاۚ كَذَ ٰ⁠لِكَ "یُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلۡكَـٰفِرِینَ". [سُورَةُ غَافِرٍ: ٧٤] وَیَقُولُ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لَوۡلَاۤ أُنزِلَ عَلَیۡهِ ءَایَةࣱ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّ ٱللَّهَ یُضِلُّ مَن یَشَاۤءُ وَیَهۡدِیۤ إِلَیۡهِ مَنۡ أَنَابَ } [سُورَةُ الرَّعۡدِ: ٢٧] بەم شێوە سەرلێشێواندن ئەنجامی کاری خۆیان بو، وەک چۆن خستنەدۆزەخیش هەر بەو شێوەیە و ئەنجامی کاری کەسەکانە. بەڵام قەت لە قورئان تیای نیە ویستی خوا موقەدیمە خراپەکە بێت، بۆنمونە بڵێ خوا ویستی کافر بن، خوا ویستی موشریک بن، خوا ویستی خراپەکاربن! ئەوەشی دەڵێ ئەگەر خوا بیویستایە شەریکیان بۆ دانەئەنا(وَلَوۡ شَاۤءَ ٱللَّهُ مَاۤ أَشۡرَكُوا۟ۗ.. سُورَةُ الأَنۡعَامِ: ١٠٧.) مەبەست ئەوەیە خوا ویستی زاڵە ئەتوانێ ئەوەی بیەوێ ئەوە ڕوبات، نەک بەو مانای خوا ویستبێتی ئەوان موشریک بن، کە ئەوە له چەن ئایەت دوای ئەو ئایەتەی سورەتی ئەنعام ڕەد ئەکاتەوە!(لە نوسینی پێشترا ڕونمان کردۆتەوە) جا ئەگەر کەسێک لە قورئانا پێچەوانەی ئەمە شک ئەبات، باش ئەکات پێم بڵێ، تا بە هەڵەیا نەچم.

  • جاهیلییەت چونکە خۆی بێحەیایە، پیاوەکانیشی وان. ئەیانبینی کەشخە و موڕەتەب و پاکوتەمیز خۆیان ئەیەن لە تەل، هەر ئەڵێی ئەوانیش نین وێرانن. هەر ناڵێی ژیان و بەرگ و ماڵ و مناڵی هەزاران کەسیان شڕووڕ و وێران کردوە.

  • بیر دەکەیتەوە دەسەڵاتداری ئەم ناوچە بۆچی وا ئەکەن، ئەوەنە بێمانا و جۆرێکە، ئەڵێی خەوە. زۆر سەیرە ئەمە ڕاست بێت، بەڕاستیی کەس و کەسانێک هەبن ئەوەنە ئیمکاناتیان هەبێ و ئەوەنە هەتابێت دەستنوقاو و بێویژدان بن، ئەوەنە ژیانیان فەرقی هەبێت لەگەڵ میلەت و ژێردەسەکانیان. بیر کەرەوە ژیانی ئەمانە چۆنە و چەن پارەیان هەیە، ژیانی خەڵکو ماڵومناڵی ئەو خەڵکە فەقیرەش چۆنە. چەن دامان و ماندوێتیی باوک و دایک و حەز و بێنازیی مناڵ هەیە، کە هەر هەموی جەماعەتێک بێڕەوشتی خوێڕی هیچنەدیو هۆکارن. چۆن ئەمە ڕاستییە و ئەوەنە بێمانایە؟

  • زەمانی جاهیلیی هەر لە جێیا بە جوملە هەرچی حەقە دایپۆشیوە. ڕوداوەکان هەر فریا ئەکەون حەق دەرخەن، کەچی ئەڵێی گوێز ئەژمێرن بۆ ئەو خەڵکە.

  • وَلَوۡ شَاۤءَ ٱللَّهُ.. لە قورئانا بۆچی کاری باش و خێر دەدرێتە پاڵ ویستی خوا و کاری خراپ و شەڕی نادرێتە پاڵ؟ ئەگەر خوا بیویستایە شەریکیان بۆ خوا دانەئەنا، ئەگەر خوا بیویستایە هەموتانی هیدایەت ئەیا، ئەگەر خوا بیویستایە هەرچی لەسەر عەرزە ئیمانی دەهێنا، ئەگەر خوا بیویستایە ئەو کارەیان نەئەکر، ئەگەر خوا بیویستایە.. ئەمانە هەمو لەبەر ئەوەیە ویستی خوا تەنیا لە بونە، وەک پێشتر باسم کردوە. ویستی خوا تەنیا لە چاکە و خێرە، بەڵام ئەگەر بیەوێت! واتا ویستی خوا لە کاری خراپ و گومڕایی و کوفر و شیرک و.. نیە، بۆیە بەو شێوەن. خوا ویستی لە هەرچی بێت، باشە. بەڵام نایەوێت بەزۆر شتێک بە کەسێک بکات، هەنگاوێکی پێ بنێت، بون لە حاڵەتی زینوێتیی و ئیختیارەوە ببێت بە تەمەڵخانە و بێبەرامبەر پێیان ببەخشێت. یەکێک لەو "وەلەو شائەڵڵاه"انە وەرئەگرین تا باسەکە ڕونتر بێت. لە ئایەتی 107ی سورەتی ئەنعام ئەڵێ: وَلَوۡ شَاۤءَ ٱللَّهُ مَاۤ أَشۡرَكُوا۟ۗ وَمَا جَعَلۡنَـٰكَ عَلَیۡهِمۡ حَفِیظࣰاۖ وَمَاۤ أَنتَ عَلَیۡهِم بِوَكِیلࣲ. ئەگەر خوا بیویستایە شەریکیان بۆ خوا دانەئەنا.. واتا خوا خۆی دەڵێ ئەگەر من بمویستایە ئەوان وایان نەئەکرد. کەچی لە ئایەتی 148ی هەمان سورەت ئەڵێ: سَیَقُولُ ٱلَّذِینَ أَشۡرَكُوا۟ لَوۡ شَاۤءَ ٱللَّهُ مَاۤ أَشۡرَكۡنَا وَلَاۤ ءَابَاۤؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن شَیۡءࣲۚ كَذَ ٰ⁠لِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِینَ مِن قَبۡلِهِمۡ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأۡسَنَاۗ قُلۡ هَلۡ عِندَكُم مِّنۡ عِلۡمࣲ فَتُخۡرِجُوهُ لَنَاۤۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَخۡرُصُونَ. موشریکەکان دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە خۆمان و باوباپیرمان شەریکمان بۆ خوا دانەئەنا.. خوا دەڵێ ئەوانەی پێشتریشیان هەر وا درۆیان ئەکرد! واتا دەڵێ ئەو قسە درۆیە. چونکە ئەمان مەبەستیان ئەوە بو خوا وستویەتی ئەمان شەریکی بۆ دانێن! لەکاتێکا خوا نەیویستوە شەریکی بۆ دانێن، ویستی خوا لە شەریکدانان نیە! واتا "وەلەو شائەڵڵا"کەی خۆی وتی، مانای ئەوە نەبو خوا ویستویەتی بۆیە شەریکیان بۆ داناوە. بەڵکو مانای ئەوە بو خوا نایەوێ بەزۆر کەس بەڕێی بون و خۆیا بەرێت. واتا ئەگەر بیویستایە نەیئەهێڵا شەریکی بۆ دانێن، بەڵام نەیویست("نەیویست شەریکی بۆ دانەنێن" یەکسان نیە بە "ویستی شەریکی بۆ دانێن") نەختێک ئاڵۆزە، ئەگەر تێنەگەشتیت لێی باسی ئەکەین.

  • هەوڵ کەم و پاداشت زۆر.. خاوەن(ی)کارێک لە یەکێک لە کارەکانی.. خۆ ئەتوانێ بێ ئەوەی کارمەندەکە کار بکات پارەی لەوە زیاتریش باتێ ژیانی پێ بەڕێ کات.. نمونەکە زۆر کورت دێنێ، بۆیە تەواوی ناکەم. تۆ بریتییت لە پاداشتت، پاداشتیت(پاداشتی خۆتیت)بەڵام بە یاسا خاترێکت…

  • فەقیرحاڵترین شت لەم دۆخە خراپەی هەرێم، لە سایەی دەسەڵاتی زاڵم و معارەزە و بێدەسەڵاتی نەفام، حەقە. یاخوا حاڵێ حەقی تیایە هەر ناحەقی تیا بێت. هەمو خەبات و دژایەتی زوڵم و هەوڵی چاکسازی و.. بوە بە شەڕەدەمی دو سێ هەرزەی نەوەی نوێ و کەناڵەکانی پارتیی. هیچ تاوانێک…

  • بۆچی ئەبێ زۆربەی ئەوانەی توشی بتپەرستیی نەتەوەپەرستیی بون، وا سەریان لێ بشێوێ و چەواشەکاریی بکەن؟ بە حەددێک فەقیرەی فریادڕەس بیری ئەچێتەوه مەنعی سەیری نامەحرەم هەم لە ئایەتی قورئانا هاتوە، هەمیش ئەگەر وردی کەینەوە سەیری نامەحرەم یەکێکە لە کارە نائەخلاقییەکان. ئەمە وێڕای ئەوەی مەحویش بۆ ئەو مەبەستەی نەوتوە! جا هەمو جارێ بە تەزویر و سیحری زاگرۆس و کورد و نەتەوە، هەڵە و ناحەقییەکان لەو سەرگەردانانە ئەکات بە قسەی جوان و ڕاست. ئەو کابرا یەکێکە لە چەواشەکارە لاڕێکان، کە گومان ئەکەم ئەمانەی نەزانیی بێت نەک نەزانین.

  • چەواشەکارییەکی گەورە ئەکرێت، تا تۆ وابزانی ئەم پێشکەوتن و زانستە، بەهۆی ئەو لێگەڕان و ئازادیی و دیموکراسییەوەیە. بەڵام ئەزانی ئەگەر زانست و پشکەوتن، لەبری ئەوەی لەژێر سوڵتە و کۆنتڕۆڵی زاڵمان و دنیاپەرستانە، لە دەسێکی ئەمین و ساڵحا بوایە، ئیستە بەشەرییەت هەزار ڕۆژگار لە پێشتر بو؟ نەک ئاواش گیرۆدە و ماڵوێران، کە لە لایەک بەهەدەردان و ئیسڕاف و خۆشگوزەران، لەلایەک دامان و ماندوێتیی و مردن. بەڵام جاهیلییەت ئەوەنە بێشعورە، هەر ئەڵێی ئەویش نیە بەشەرییەتی بەم دەردە بردوە.

  • هەر بەوا بزانە جەماعەتی کوردایەتیی دەسی پارتیی و کەمێکیش یەکێتیی لەپشت بو، ئیستە بێدەنگن. لەو فەترەی دەنگدانا مانەوەی قەوارەی هەرێم بەسرابوەوە بەوانەوە. ئیتر هەر یەکەیان بە ئاوازێ تێکەڵ ببونەوە بەو دز و تاوانبارانە. یەکێ ئەیوت من پارتیی نیم بەڵام هەولێر زۆر پێشکەوتوە(مەبەستی بینای بەرز و گڵۆپە ڕەنگاوڕەنگەکان و ئەو ئیسراف و هەڵڕشتنە حەرامە بو. ئەمەی لێ ببو بە پێشکەوتن. ئاخر ئینسان گەمژە نەبێ دڵ بە بەفیڕۆدان و ئاڵوگۆڕ و حوکمی پارەی حەرام خۆش ئەکات) یەکێکی تر ئەیوت ئەوانە قەوین، هێزیان هەیە بۆ پاراستنی قەوارەکەمان. کەچی ئیستە کە حاسڵاتی ئەو هەراوهوریا جاهیلییەیە بۆ ئەوان ئەکرا، خوا نەکا باسوخواسێکیان مابێ.

  • فەقیرحاڵترین شت لەم دۆخە خراپەی هەرێم، لە سایەی دەسەڵاتی زاڵم و معارەزە و بێدەسەڵاتی نەفام، حەقە. یاخوا حاڵێ حەقی تیایە هەر ناحەقی تیا بێت. هەمو خەبات و دژایەتی زوڵم و هەوڵی چاکسازی و.. بوە بە شەڕەدەمی دو سێ هەرزەی نەوەی نوێ و کەناڵەکانی پارتیی. هیچ تاوانێک خراپتر نیە لە داپۆشینی حەق. هیچ ئەرکێک واجبتر نیە لە دەرخستنی حەق و چەواشەنەکردنی. ڤیدۆیەکم هەبو باسی ئەوە بو ئەگەر بۆ جارێک و دو، دەسەڵاتی زاڵم شتێک بڵێن و ئەوانەش بانگەشەی دژایەتیی زوڵمیان هەیە شتێک بڵێن، قسەی زاڵمەکان ڕاست بێت. ئەو دۆخ و میلەتە وا چون بە قوڕا، کە ناحەق لە سایەی معارەزەوە وا ڕوی سپییە، هەر نەیەنە دەر لێی. بەتیکرار دیومە پارتی و یەکێتیی شتێکیان وتوە، لەملاوە ئەم معارەزانە شتێکیان وتوە، قسەی پارتی و یەکێتیی ڕاست بوە! ئەوە کەوتنی معارەزەیە بە یەکجاریی، کە لە زهن و باوەڕی خەڵکا مەجالێک دروست ئەکات ڕەوایەتیی بە یەکێتیی و پارتیی بات. ڕەوایەتییەک نەک وەک ئەو ڕەوایەتییەی بە هەڵە خەڵکی گەمژە یاویانە پێیان. ڕەوایەتییەک کە جوزئەن بەنیسبەت ئەوان و معارەزەوە لەجێی خۆیەتی. ئینجا ئەو بارە وا لار ئەبێ کە حەق و ناحەق تێکەڵ دەبێت، بە هەزار بۆڵەبۆڵکەری بێناونیشانی وەک من ڕاست ناکرێتەوە.

  • ئەم ساڵانەی دوایی سەلەفییەت فەزای دینییان داگیر کردوە. لە سایەی حوکمی جاهیلیی، وەک چۆن هەمو شتێک فاسید بو، مەجالی دینیش وای لێهات. ئەمانە هەنێ ڕولەخۆی هەرزەکاری علوخوازن(علویان ئەوێ، باوی خۆیان دێننەوە) لە سۆشیال میدیا شەو و ڕۆژ لەبەر کامێرا دەڵێن، بون بە فلیمی ئەو خەڵکە و بەردەوام خەریکی شەڕی شەخسیی و جوابیانەوەی جوێن و قسەی خەڵکن. ئیتر ئەنواع میزاج و سەروگوێلاکیان هەیە: نەرم، ژنانی، توندڕەو، تەنگەقەوی، ساحیر و ساختەچی، مەلەفدار(هەر مەلەفی جنسیی نا) ئەمانە هەمو بەهۆی گەمژەیی و سادەیی خەڵک، پێگەیەک کە زۆر گەورەترە لە حەجمی حەقیقی خۆیان وەرگرتوە و پەرەی پێ ئەدەن. بەردەوام شەڕیانە بۆ مانەوە لەو علو و دەسەڵاتە وەهمە حەرامە. لەبری ئەوەی خەڵک بەرەو خوا بەرن، بەرەو خۆیان بردوە. دەبینی هەر یەکەیان کۆمەڵێ خەڵکیان بە میزاجی خۆیان تایم یاوە. هەموشی دیندارییەکی ڕوکەش و بێ ڕەگوڕیشە، کە نەک بەرگەی ئیمتیحانێک ناگرێ، هەر لەناو دنیاویستییایە. جا بەناوی شوێنکەوتەی ئەڵڵا و ڕەسول، کە بە وەهمی خۆیان ئەوەنە دیندارییەکەیان خالیسە، بە تەفسیر و فەهمی کەس نیە، سەلەفی ساڵح نەبێ. بە کاک سامانم وت، ئەمانە لەبری ئەوەی خەڵکیان بەرەو خۆیان و ئەم گۆڵمەزە ئاڕاستە کرد، بەرەو ئینسانێکی بەتەقوای وەک مامۆستا سەعیدی نورسی ئاڕاستە بکردایە، ئیستە ئەو خەڵکە نەختێک تەقوا و تەربێتیان ئەبو. وایان نەکرد و بۆ خۆشیان ئەوەنە ئەزانی یەکیان مەلەفی ئاشکرا ئەبێ، یەکیان تیجارەت بە ناوو ئیعتیبارە دینییەکەیەوە ئەکات، یەکیان بە لایڤ شەڕەجوێن ئەکات، یەکیان لە جوێن بە عولەما و ئیمامەکان ئەیات، یەکیان واز لە دین دێنێ، یەکیان لە فڵان جێ دەبینرێت.. جا شوێنەوتەکانیشیان ئەوپەڕی وەک خۆیان دەرچن.

  • ژیان چەن و چی ئەوێ؟ وەختی خۆی ژیان تا مەرگی ئینسانێک پەیوەندیی بەو پارچە زەوییەی ژێری و ئەو پارچە ئاسمانەی سەریەوە هەبو. ئومێد و ترسی لەویا بو، کە ئاسمان دەسی بەم و ئەم دەسی بە عەرزەکەی ئەگەشت. بەردەوام پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و زینوی هەبو لەگەڵ هۆکاری ژیان و مەرگی، کە ئەو پارچە ئەرز و ئەسمانە بو. تا پارچە زەویی و ئاسمانەکەی فراوانتر بو، ژیان و مەرگ و ئومێد و ترسی زیاتر لە دەستی خۆیا نەما. بە جۆرێک وای لێهات ئیستە لە ئۆکرانیا کێشەیەک دروست بێت، ئەم لێرەوە چەن پێویستیی گوزەرانی لەسەر گران ئەبێ. بەم شێوە ژیان و مەرگی، زۆر بەرفراوانتر پەیوەندیی بەوانی ترەوە پەیا کرد. ئەگەر جاران رزقی بەدەست پارچە ئەرز و ئاسمانەکەی لادێکەی خۆیانەوە بو، ئیستە بەدەست سەرمایەدارێکی چاوچنۆکی نەفام و بێڕەوشتەوەیە. بۆیە دایم مەترسیدار و پڕقەلەق و نادڵنیایە. بەڵام لەڕاستییا ژیان پێویستی بە چی بو؟ بە چەنێک دابین ئەبو؟ هەر بەو تۆزە ئەرز و ئاسمانە ئەو ژیانە حەقیقییە بەسەر ئەبرا، کە لەشساغیی و نەخۆشیی، گەنجیی و پیریی، قاتیی و بەپیتیی تیای حەقیقیی بون.

  • (گەشتن بەو زانینە هەر وا شتێکی زهنیی نیە، بەڵکو تەئسیری لەسەر کارەکە هەیە و پاکی ئەکاتەوە لەو خەوشانەی تیای بون) بەڵام چونکە بە ئاڕاستەی ئیرادایە، بەقەدەر خۆی هەر حسابە و بە هەدەر ناڕوات. بۆ شتانی شەخسییش هەر وایە، زانین و نەزانین دەوریان هەیە لە حوکمی کارەکا. بۆنمونە نوێژ کە بۆ موسڵمانێکی تێگەشتو واجبە و نەکردنی گوناهە، بۆ کەسێک کە بە واجبی نازانێ، نەکردنی گوناه نیە، تا وەختێک دەیزانێت. بەڵام نەکردنی بە نەزانیش بێت، هەر مەحرومە لە پاداشت و خێری نوێژ و وەک ئەو کەسە نیە ئەمە دەزانێ و دەیکات. کەوایە لێرا بەو ڕاستییە دەگەین کە زانین حوججەیە و نەزانین عوزرە، بەڵام کردارەکە خۆی بە ئاڕاستەی حەز یان ئیرادا کاری خۆی دەکات لەسەر ئەو نەفسە و پێوەی دەبن و حسابن بۆی.