Komalaparty_org ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە
Статистикаناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە/ مرکز رسانەای حزب کومەله http://komala.org/
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 7
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 113
- 1/48двое суток
- 129
- 1/72трое суток
- 139
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سەقز، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە شایستە خاکی خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە عەلی خاکی، لە شاری سەقز…
خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سەقز، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە شایستە خاکی خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە عەلی خاکی، لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد. جێگای ئاماژەیە هاوڕێ عهلی خاکی لهشاری سهقز چاوی بهژین ههڵێنا و له ساڵهكانی ٥٠وه لهگهڵ كۆروكۆمهڵی ڕوشنبیری و سیاسی ئاشنا بوو. له جهریانی ڕاپهڕینی ساڵی ٥٨ی هەتاوی هاتە ناو ڕیزی تهشكیلاتی كۆمهڵه و ساڵی ٦٠ چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی کردە شان و بههاری ساڵی ٦١ی هەتاوی بوو به بەرپرسی سیاسی پهل و لهوپهری لێهاتووییەوە ئەرکەکانی بهرهو پێش دهبرد. ڕۆژانی ئاخری مانگی ڕهزبهری ١٣٦٢ی هەتاوی له جهریانی ڕووبهڕوو بوونهوهی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لهگهڵ هێزهكانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له ئاوایی گروێسی ناوچهی سهردهشت پاش شهڕێكی قارهمانانه به توندی بریندار دهبێت. بهداخهوه پاش ١٣ ڕۆژ بە هۆی کاریگەری برینەکەیەوە، ڕۆژی ٨ی خهزهڵوهر هاوڕێ عهلی خاكی، گیانی ئازیزی له ڕێگای ئازادیدا بهخت کرد.
https://www.komala.com/یادی-گیانبەختکردووانی-نوێی-کۆمەڵە/
کەسایەتی خۆشناوی ناوچەی سەقز و بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک ڕەحیم حسێنزادە (ناسراو بە ڕەحیمی یەکشەوە) کەسایەتی خۆشناو و سیمای دیاری ناوچەی بۆکان و سەقز لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی هەمەدان و لەکاتی نەشتەرگەری دڵ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. جێگای ئاماژەیە هاوڕێ رەحیم لە ناو ئاپۆڕای بنەماڵە و خزم و دۆست و خەڵکی ناوچەی بۆکان و سەقز، ئەسپەردەی خاک کرا. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کاک ڕەحیم حسێنزادە و خەڵکی ناوچەی بۆکان و سەقز و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین. کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی
ئەندام و لایەنگر و دۆستێکی نزیکی کۆمەڵە لە شاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک محەممەدئەمین لوتفی ئەندام و لایەنگر و دۆستی نزیکی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشییەوە لە…
ئەندام و لایەنگر و دۆستێکی نزیکی کۆمەڵە لە شاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک محەممەدئەمین لوتفی ئەندام و لایەنگر و دۆستی نزیکی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە شاری سنە ماڵئاویی لە ژیان کرد. کاک محەممەد ئەمین لە دەیەی شەستی هەتاوی ئەندامی کۆمەڵە بوو و هەر بەو هۆیەشەوە دوو جار و بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە لایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر دەکرێت. کاک محەممەدئەمین مامۆستای قوتابخانە بوو کە بە هۆکاری لایەنگری و بەشداری لە چالاکییەکانی کۆمەڵە لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی بێبەشدەکرێت. بەڵام هەموو ئەو ئازارانە و ئەشکەنجەکانی گرتووخانەش نەیتوانی چۆک بە کاک محەممەئەمین دابدات و تا دواساتەکانی ژیانی بە دڵ و ماڵ لەگەڵ کۆمەڵە مایەوە.
https://www.komala.com/ڕاگەیاندنی-کومیتەی-دەرەوەی-وڵات-2/
ئەندام و کادرێکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی دانماڕک، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوڕێ ئەمیر مسباح ئەندام و کادری لە مێژینەی کۆمەڵە و خەڵکی شاری سنە بە هۆی نەخۆشییەوە لە…
ئەندام و کادرێکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی دانماڕک، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوڕێ ئەمیر مسباح ئەندام و کادری لە مێژینەی کۆمەڵە و خەڵکی شاری سنە بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی دانمارک ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هاوڕێ ئەمیر لە یەکەمین کەسەکانی شاری سنە بوو کە دوابەدوای دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی بۆ بەرگری و بەدی هێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد، کردە شان. کاک ئەمیر بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی خۆی چەندین بەرپرسیارێتی جۆراوجۆری لە ئەستۆ بووە و ماوەی چەندین ساڵ بەرپرسی کومیتەی کۆمەڵە لە دانماڕک بوو. کاک ئەمیر لە زۆربەی کۆنگرەکانی کۆمەڵەدا بەشداری چالاکی هەبوو و لە کۆنگرەی ١٦دا، نوێنەری بەشێک لە ئەندامانی دانماڕک بوو کە بەداخەوە بە هۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشداری بکات. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کاک ئەمیر مسباح و خەڵکی ناوچەی سنە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی دانمارک بە بۆنە کۆچی دوایی هاوڕێ ئەمیر مسباح دۆستان وهاوڕێیانی ئازیز! بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە هاوڕێ ئەمیر مسباح،پێشمەرگە، کادر و ئەندامی کۆمەڵە ،بەهۆی نەخۆشی رۆژی هەینی، رێکەوتی٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ لە وڵاتی دانمارک کوچی دوایی کرد. هاوڕێ ئەمیر مسباح لەدایکبووی شاری سنە و یەکێک لە پێشمەرگە چالاک و خۆشەویستەکانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی لە سەر باوەڕەکانی سوور بوو. بەم بۆنەوە بەناو سەرجەم ئەندامان و هەروەها کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک ،پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، هاوڕێیان، خزم و کەس وکاری کاک ئەمیر و هەر وەها خەڵکی سنەی قارەمان و کوردستان دەکەین. یادی ئازیزی کاک ئەمیر بەرز و بەڕێز بێت. هەروەها بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک ئەمیر لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاگادارتان دەکەینەوە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی دانمارک
دایکی ئەندام و کادرێکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە تەهمینە شارعی دایکی هاوڕێ جەلال ساڵحزادە ئەندام و کادری کۆمەڵە لە شاری بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە دایە تەهمینە شارعی و هاوڕێ جەلال ساڵحزادە و خەڵکی ناوچەی بۆکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین. کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ٠٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی
پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی ورمێ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، عوسمان عەبدوڵڵاهی ناسراو بە عوسمان ژاراویی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە ئاوایی ژاراویی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک عوسمان لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی کردە شان و بۆ ماوەی ٥ ساڵ چالاکی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا. لەماوەی پێشمەرگایەتی خۆیدا کاک عەسمان لە چەندین چالاکی و عەمەلیاتدا بەشداری چالاکی هەبوو و لە یەکێک لە چالاکییەکانیدا بەداخەوە بریندار بوو کە بە هۆی سووکی برینەکەیەوە زۆر زوو توانی بگەڕیتەوە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کاک عوسمان عەبدوڵڵاهی (عوسمان ژاراویی) و خەڵکی ئاوایی ژاراویی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین. کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٠١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی
برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە ناوچەی مهاباد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، محەممەد خۆشنییەت ناسراو بە محەممەد تووران برای هاوڕێ گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەلە…
برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە ناوچەی مهاباد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، محەممەد خۆشنییەت ناسراو بە محەممەد تووران برای هاوڕێ گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەلە سولەیمان خۆشنییەت ناسراو بە سولەیمان جەوحەسەن، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی، لە شاری مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک محەممەد کەسایەتی خۆشنێو و سیمای ناسراوی ناوچەی شاروێران بوو کە بە بەشداری بنەماڵە و دۆستان و خەڵکی ناوچەکە لە شوێنی لەدایکبوونی (ئاوایی گردەگڕوێ) ئەسپەردەی خاک کرا. جێگای ئاماژەیە هاوڕێ سولهیمان خۆشنییهت ناسراو به سولهیمان جهوحهسهن ساڵی ١٣٣٥ی ههتاوی له ئاوایی گرده گهڕوێی ناوچەی شاروێرانی مهاباد چاوی به ژین ههڵێنا. ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی لهگهڵ ئامانج و سیاسهتهكان کۆمەڵە ئاشنایەتی پهیدا كرد و پاش ڕاپهڕینی گهلانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی ههتاوی بە فەرمی وهك ئهندامی كۆمهڵه چالاکی خۆی دەستپێکرد و له شاری مهاباد له زۆربهی خۆپیشاندان و رێپێوانهكاندا چالاكانه بهشداری كرد.
https://www.komala.com/%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85%DB%8C-%DA%95%DB%8E%D8%B2%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B3%D9%88%DB%8C%D8%AF/
https://www.komala.com/%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85%DB%8C-%DA%95%DB%8E%D8%B2%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%86/
پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی بانە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، عەبدوڵڵا عەلیپەنا پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، خەڵکی سپی کەمەرەی ناوچەی بانە لە کاتی ئیش و کار کردن لە ناکاو تەندرووستی تێک دەچیت و دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی. هاوڕێ عەبدوڵڵا عەلیپەنا لە دوای شۆڕشی گەلانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دێتە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە و بۆ ماوەیەک چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵە دەکات شان. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کاک عەبدوڵڵا عەلیپەنا و خەڵکی ئاوایی سپی کەمەرەی ناوچەی بانە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین. کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٠٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٦ی زایینی
کۆڕیادێکی ڕێزلێنان بۆ دوایین گیانبەختکردووانی ڕێگەی ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی سۆئێد بە مەبەستی ڕێزلێنان لە یاد و خەباتی دوایین گیانبەختکردووانی ڕێگەی ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڕیادێک لە شاری ستۆکهۆڵم سازدەکرێت. سەرجەم هاونیشتمانییان و خەمخۆران بەگەرمی بانگهێشت دەکرێن تا پێکەوە ڕێز لە خەبات و ئازیزانی گیانبەختکردوومان بگرین. ڕۆژی یەکشەممە 26.07.2026، کات: ١٤:٠٠ تا ١٦:٠٠، شوێن: Folkets hus Hallunda Borgvägen 1, 145 68 Norsborg
پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، عێزەت کەیخوسرەوی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، خەڵکی ئاوایی هەڵیزانی ناوچەی کۆماسی مەریوان بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران ماڵئاویی لە ژیان کرد. هاوڕێ عێزەت کەیخوسرەوی لە ساڵەکانی ١٣٦٨ بۆ ١٣٧٣ی هەتاوی چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی لە شان بوو. کاک عیزەت تا دوا ساتەکانی ژیانی دڵ لای کۆمەڵە بوو و هەردەم ئاواتی دیتنی کورستانێکی ئازاد بوو. بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کاک عیزەت کەیخوسرەوی و هاوڕێ هەژار مەحموودی ئازەر و خەڵکی ئاوایی هەڵیزانی ناوچەی کۆماسی مەریوان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین. کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی ٢٢ی ژوئیەی ٢٠٢٦ی زایینی
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەدەچێت کۆمیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە (٢٥ی جولای ٢٠٢٦) لە شاری فرانکفۆرت، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە یاد و خەباتی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو ساز دەکەن. جێگای ئاماژەیە ڕێوڕەسمەکە لە ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جولای ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ١٦:٠٠ی ئێوارە لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەدەچێت.