﴿ کۆمەڵگای کوردستان ﴾
Статистика🧡 ️دەروونناسی 🧡️ 🤎 ️مافی مرۆڤی 🤎️ ❤️️ مافی ئافرەتان ❤️️ 💚 ژینگە پارێزی 💚 💛 شێوازی هەڵسووکەوت 💛 💙 ماڵێک بۆ کوردانی جیهان 💙 ❌ دوور لە بۆچوونە سیاسیەکان ❌ @Kavan_Baneh
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Политика
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 615
- 1/48двое суток
- 704
- 1/72трое суток
- 760
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
﴿ کۆمەڵگای کوردستان ﴾ pinned an audio file
🎙 @Komalga 📓#چاوشارەکێ 🖊#سراج_بناگهر 🎙#مههسان_شهریفی 🏷 #چاوشارەکێ 🎙 @Komalga
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .! ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇
﴿ کۆمەڵگای کوردستان ﴾ pinned an audio file
🎙 @Komalga 📓#چاوشارەکێ 🖊#سراج_بناگهر 🎙#مههسان_شهریفی 🏷 #زەماوەن 🎙 @Komalga
➣ @Komalga 📌#ھەڵبژێردراو 📌#مێژوو 📌#ڕووسیا پیتەری مەزن (١٦٧٢-١٧٢٥) بێگومان یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین کەسایەتییەکانی مێژووی ڕووسیایە. ئەو لە تەمەنی دە ساڵیدا بوو بە پاشا و دواتر بوو بە یەکەمین ئیمپراتۆری ڕووسیا، کە وڵاتەکەی گۆڕی بۆ ئیمپراتۆریەتێکی گەورە. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی پیتەر، گەشتی نەھێنراوی ئەورووپی بوو، کە تێیدا بە نھێنی چوو بۆ فێربوونی تەکنەلۆجیا و ڕێبازە نوێیەکانی ڕۆژاوا. ئەم گەشتە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیرکردنەوەی هەبوو و بووە هۆکاری سەرەکی چاکسازییە گەورەکانی دواتر. لە سەردەمی خۆیدا، پیتەر چەندین چاکسازی بنەڕەتی لە سیستەمی حکومڕانی،سەربازی و کولتووری ڕووسیا دا جێبەجێ کرد. ئەو کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی خستە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە و سوپایەکی نوێ و بەهێزی بە شێوەی ڕۆژاوایی دروست کرد. لە بواری کولتووریدا، پیتەر ڕێنمایی کرد کە پیاوان ڕیشەکانیان بتاشن و جلوبەرگی ڕۆژاوایی بپۆشن، کە کردەوەیەک بوو شۆکی زۆری لە کۆمەڵگەی ڕەسەنی ڕووسیا دروست کرد. هەروەها یەکەم ڕۆژنامەی ڕووسیا و ئەکادیمیای زانستی پایتەختی دامەزراند. پیتەر هەروەها شاری سانت پیتەرزبورگی لە سەرەتاوە دروست کرد و کردی بە پایتەختی نوێی ڕووسیا، کە دەرگایەک بوو بۆ ڕۆژاوا و هێمایەک بوو بۆ گۆڕانکارییەکانی سەردەمەکەی. هەرچەندە ڕێبازە توند و بێبەزەییەکانی بووە هۆی ناڕەزایی زۆر، بەڵام بە گشتی وەک پاشایەکی گەورە و خاوەن بیرۆکەی پێشکەوتوو دادەنرێت کە ڕووسیای لە دەوڵەتێکی کۆن و پاشەکەوتکردوو گۆڕی بۆ دەوڵەتێکی نوێ و پێشکەوتووی ئەورووپی. میراثەکەی بۆ ماوەی چەندین سەدە دوای خۆی کاریگەری لەسەر مێژووی ڕووسیا و جیهان بەجێهێشت. ➣ @Komalga
🎙 @Komalga 📓#چاوشارەکێ 🖊#سراج_بناگهر 🎙#مههسان_شهریفی 🏷 #سەرەخوەر 🎙 @Komalga
🎙 @Komalga 📓#چاوشارەکێ 🖊#سراج_بناگهر 🎙#مههسان_شهریفی 🏷 #پێشەکی 🎙 @Komalga
🔘@Komalga #هونەرمەند شاعیرێکم به نامۆیی ئاوازەکانم ئەنێژم وشە، وشە هەڵبەستەکان له بێژنگی دڵ ئەبێژم دەنکە، دەنکە خەمەکانم لە سەر بەڵگە ئەنووسمەوە یەکە، یەکە زامەکانم وەکوو پەلکە ئەهۆنمەوە لە شەوە زەنگی تەنیاییمدا ئەستێرەکان تۆمار ئەکەم لە ئاسمانی خەیاڵمدا لە پەڵە هەور پرسیار ئەکەم وەکوو وشکی لە لای دەریا، لە دوورگەکان سڵاو ئەکەم شەپۆل ئەگەر لێشم بدا، خۆی لەگەڵ تێکەڵاو ئەکەم بە هەنگاوی ڕێبوارێکی نەناسراو، دڵخۆش ئەکەم لە گەڵ ئاسۆ، دەست بەرز ئەکەم، دۆعا ئەکەم چاوەکانم ئەدەم بە هەور، خۆم ئامادەی باران ئەکەم ژینم فیدای ئاو و خاک و دەشت و چیای وەڵات ئەکەم بۆ دابارینی بارانیش، بووکە باران، درووست ئەکەم ئەمجار بەدڵ ئەیڕازێنم، کراسی بۆ لەبەر ئەکەم وێنەگەرم، وێنەکانم پێشکەش بە چاوی گەش ئەکەم گەر بکێشم چرۆ بۆ دار، ئەویش بە تۆی، پێشکەش ئەکەم سۆمای چاوم، لە ناو شێعر و هەڵبەستما دابەش ئەکەم خەمەکانم هەمووی بۆ خۆم، لە خۆشی هاوبەشت ئەکەم #فرووزان_فەزڵی [ #ف_هەتاو ] [ هونەری وێنەگەری ] هونەرمەندی نیگارکێش: #فرووزان_فەزڵی [ #ف_هەتاو ] 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#ھەڵبژێردراو 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#مۆسیقا 📌#پیانۆژەن فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin؛ [ʃɔpɛ]؛ ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ/؛ پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسییەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە. شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروست کردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک ڕۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست. لە ساڵی ١٨٣٥دا، شۆپان شارۆمەندێتیی فەڕەنسی بەدەستھێنا. دوای ھەوڵدانێکی مارەیی شکستخواردوو لەگەڵ ماریا ڤۆدزینسکا لە ١٨٣٦–١٨٣٧، ئەو پەیوەندییەکی خۆشەویستیی ناجێگیری لەگەڵ ئەمانتین دوپا دروست کرد. دوای سەردانێکی کورت و ناخۆش بۆ دوورگەی مایۆرکا لە ئیسپانیا لەگەڵ دوپا لە ساڵی ١٨٣٨–٣٩، شۆپان دەستی کرد بە بەرھەمھێنانی ھەندێک لە باشترین ئاوازەکانی، ئەم دەمە بە بەرھەمدارترین ماوەی شۆپان دەناسێندرێت. لە نزیک کۆتایی تەمەنییەوە، شۆپان داھاتی لەلایەن یەکێک لە گوێگرە سەرسامەکانی بەناوی جەین ستێرلینگ بەدەست دەھێنا؛ ھەمان ئەو کەسەی کە لە ساڵی ١٨٤٨ گەشتێکی بۆ شۆپان ڕێکخست بۆ سکۆتلەندا. بۆ زۆرینەی ژیانی، تەندروستیی شۆپان ناباش بوو، ھەتاکوو دواتر لە ساڵی ١٨٤٩دا لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ھۆکاری مەرگەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەردەباریکە، ھەمان نەخۆشی کە بووە ھۆی مەرگی باوکی. ھەموو کارە مۆسیقییەکانی شۆپان ئامێری پیانۆیان لەخۆگرتووە. زۆرینەیان ئاوازی تاکژەنیی پیانۆن، بەڵام ئەو ٢ ئاوازی بۆ کنچێرتۆی پیانۆ و ھەندێک پارچەی چامبەریش نووسیوەتەوە، لە پاڵ ١٩ گۆرانیدا کە دەقەکەیان بە زمانی پۆڵەندی نووسراونەتەوە. ئاوازەکانی کە شۆپان بۆ پیانۆی دەنووسینەوە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئاڵۆز بوون و زۆرینەی کات توانای ئامێرەکانی پیانۆی ئەو کاتەی تێدەپەڕاند. مۆسیقاکانی بە نەرم و ناسک ناودەبران. شۆپان داھێنەری بیرۆکەی بەڵادی ئامێری بوو. کارە گەورەکانی پارچەی مازورکا، ڤالز، نۆکچرن، پولونێز، ئێتوود، ئیمپرامپتو، شێرزۆ، پرێلوود و سۆناتاشیان لەخۆ دەگرت؛ ھەندێکیان تەنیا دوای مردنی بڵاوبوونەوە. مۆسیقاکانی شۆپان کاریگەری مۆسیقای فۆڵکی پۆڵەندی و ھونەرمەندانی وەک باخ، مۆتسارت و شوبێرتیان لەسەر بوو؛ لە پاڵ ئەمانەش، کەشی ساڵۆنەکان ھاندەربوون لە نووسینەوەی مۆسیقادا، کە شۆپان زۆرینەی کات لەو ساڵۆنانەدا میوان بوو. داھێنانەکانی شۆپان لە شێوەی مۆسیقا و ھارمۆنیدا لەگەڵ خستنەپاڵی ناسیۆنالیزم بە مۆسیقاکانی، بەدرێژایی و تەنانەت دوای دەمی ڕۆمانتیکیش بە کاریگەرییەکی مەزن دادەنران. مۆسیقاکەی شۆپان، ناسناوەکەی کە «بلیمەتی مۆسیقی» بوو، کاردانەوە ناڕاستەوخۆکانی لەسەر سیاسەت، ژیانە ئەوینییە ئاست بەرزەکەی و جوانەمەرگییەکەی؛ ھەموو ئەمانە شۆپانیان کردووە بە ھێمای سەرەکیی سەردەمی ڕۆمانتیک. ھەتاکوو ئەمڕۆش کارەکانی شۆپان ناوبانگی خۆیان پاراستووە و بوونەتە ھۆکاری دروستبوونی چەندین بەڵگەفیلم و فیلمی ژیاننامەیی و بوونەتە کاریگەری لەسەر چەندین مۆسیقاژەنی ھاوچەرخ. 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#ھەڵبژێردراو 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا 📌#زانیاری_ئافرەتان خەتەنەکردنی کچان یان سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی کچان (بە ئینگلیزی: Female genital mutilation) (یان بە کورتی FGM) یاخود لابردنی بەشێکی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێینەکان کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» بریتییە لە خەتەنە. خەتەنەکردنی کچان وەک نەریتی کلتووری یان ئایینی لە زیاتر لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقادا ئەنجام دەدرێت دوای ئەفریقا بە ژمارەیەکی تۆزێک کەمتر لە ئاسیا و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت. یونیسێف ژمارەی مێینە خەتەنەکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن مەزەندە کردووە کە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، لەگەڵ چەند ھەرێم و کۆمەڵگەی دیکەی جیھاندا. شێوازی جێبەجێکردنی بەپێی شوێن و نەریتەکان جیاوازی ھەیە، بەڵام لە ھەندێک شوێن بەبێ ھیچ ڕەچاوکردنێکی تەندروستی ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگە مووسێک یان چەقۆیەک بەکاربھێنن بەبێ ئەوەی ئەستێوربکرێن یان پاقژکردنەوەی ئەو ئامرازانەی لەم پرۆسەیەدا بەکاردەھێنرێ بەکاربھێنرێت. ئەو تەمەنەی کە ئەم نەشتەرگەرییە بچووکەی بۆ ئەنجام دەدریت، لە ماوی نێوان یەک ھەفتە لە لەدایکبوون بۆ تەمەنی گاگۆڵکەکردن بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، زۆرینەی ئەو مێینانەی کە بە پرۆسەی خەتەنەکردن دادەڕۆن، لەژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان. ئەم پرۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەرگی دەرەوی باڵەکانی ئەندامی مێینە و کردنەوەونزیک خستنەوەی پەردەی کچێنی و منداڵدانی کەسەکە کە ڕاستەوخۆ دوای برینی قیتکەکانی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی زاوازێ شوێنی بڕینەکان داغ دەکرێن، تەنیا کردنەوەیەکی بچووک بەجێ دەھێڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی میز و خوێنی سەرەمانگان بدات، ھەروەھا کردنەوەی زێ بۆ ڕێگەدان بۆ جووت بوون و ئاسانی دووگیان بوون لە خەتەنەکردنەوەی دووەم (کاتی ھاوسەرگیری). لە ساڵی ٢٠١٠ دا، سندوقی دانیشتووانی سەر بە یوئێن مەزەندەی کرد کە ٢٠ ٪ ی مێینە خەتەنەکراوەکان بە تەواوی بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێیان لابراوە و ھیچ ھەستێکی جووت بوونیان تێدا نەماوە، بە شێوازێک خەتەنە کراون کە بە «خەتەنەکردنی فیرعەونی» یان «تبتی» ناسراوە، کە بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا باوە. ئەم نەریتانە ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھاندا وەک یەکێک لە شێوەکانی جیاکاری سێکسی، یان وەک ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکسی ژنان سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کۆمەڵگا یان گرووپانەی کە خەتەنەیان تێدا باوە وەک نیشانەی پاکی و دوورکەوتنەوە لە بەدکاری و باوەرداری دەبینن. ژنانی گەورە و دایکان زۆر جار شانازی بە کچەکانیان دەکەن کە خەتەنە کراون و بە شەرەفی دەزانن و کچێک کە خەتەنە نەکرابێت وەک نەنگی و شەرم سەیری دەکەن. کاریگەرییە تەندروستییەکانی خەتەنەکردنی مێینە بەپێی سروشتی نەشتەرگەرییەکە جیاوازییان ھەیە، خەتەنەکراو لەوانەیە تووشی ھەوکردنی بەردەوام یان زەحمەتی میزکردن و لێشاوی خوێنبەربوون بێت لەکاتی دووگیان بووندا، ھەورەھا لەوانەیە توشی ھەوکردنی منداڵدان و گرانی ھەڵگرتنی کۆرپەلە بێت، بە گشتی ئەم پڕۆسەیە جگە لە زیانی تەندروستی ھیچ سودێکی نییە. میسر لە ڕیزبەندی یەکەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان کە زۆرترین خەتەنەکردنی تێدا ئەنجام دەدرێت دوای میسر ھەریەکە لە سۆماڵ، گینیا و جیبۆتی بەرزترین ژمارەی خەتەنەکردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت. کوردستانیش ژمارەیەکی زۆری سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی ژنانی تێدایە. یاساکانی زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە خەتەنەکردنیان تێدا دەکرێت وەھا نووسراونەتەوە کە خەتەنەکردن نایاسایییە بەڵام ئەم یاسایانە بە دەگمەن کاریان پێدەکرێت. لە دەیەی ١٩٧٠ەوە، ھەوڵ و کۆششەکان چڕترکراونەتەوە بۆ وازھێنان لەو کردارە، بە ھەوڵدان بۆ قایلکردنی خەڵک و ڕۆشنبیرکردنیان تا دەستی لێ ھەڵبگرن. لە کۆبوونەوەی ساڵی٢٠١٢ی ئەنجومەنی گشتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامان بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی خەتەنەکردن و لە سەرتاسەری جیھان وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ھەژمارکرا، نەتەوە یەکگرتووەکان ٦ی شوباتی بە «ڕۆژی جیھانی ڕەتکردنەوەی خەتەنەکردن» ڕاگەیاند. بەڵام ئەم بریارە بەرھەڵستی زۆری بۆ پەیدا بوو و ڕەخنەی توندی لێگیرا. بۆ نموونە دکتۆر ئیریک سیلفێرمان دەنووسێت کە خەتەنەکردن لە زانستی مرۆڤناسیدا بابەتێکی ئایدیالیستییە، چونکە بە جیھانی بوونی مافەکانی مرۆڤ و چۆنییەتی قبووڵکردنی داب و نەریتەکانی یەکتر پەسەند ناکات. 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#پۆدکاست 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#دەروندروستی 📌#دەرونزانی 📌#ڕاوێژ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#دەروندروستی 📌#دەرونزانی تەکنیکی (١٠،١٠،١٠) چییە؟ تەکنیکێکە یارمەتیت دەدات بڕیارەکانت لە سێ کاتی جیاواز هەڵبسەنگێنیت: 》پاش ١٠ خولەک: چۆن هەست بەم بڕیارە دەکەم؟ 》پاش ١٠ مانگ:چۆن دەبێت؟ 》پاش ١٠ ساڵ:کاریگەرییەکەی چی دەبێت؟ بەکار دهێنرێت بۆ ڕێگرتن لە کاردانەوەی هەڵچونیاینە(عاطفي)یه خێرا و تێگەیشتن لە کاریگەرییە درێژخایەنەکەی... 》نموونە: بڕیاری جێهێشتنی کار 》پاش ١٠ خولەک: هەست بە ئازادبوون دەکەم. 》پاش ١٠ مانگ:ئەگەر بە بێپلانانە بڕیارەکەت دابێت،ڕەنگە پەشیمان بم. 》پاش ١٠ ساڵ:ئەگەر بووبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانمدا، بڕیارێکی زیرەکانە بووە! 》سودی ئەم تەکنیکە: ئەم تەکنیکە یارمەتیت دەدات لەناو بارودۆخە سەختەکاندا بە ئارامی بیربکەیتەوە و بڕیارێکی دروست بدەیت... 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#دەروندروستی 📌#دەرونزانی مۆدێلەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان [ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب ] 🔘@Komalga
🔘@Komalga 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#دەروندروستی 📌#دەرونزانی پەروەردە و بەخێوکردن جیاوازن [ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب ] 🔘@Komalga
➠ @Komalga 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#ئافرەتانی_کاریگەری_جیهان 📌#ئافرەتانی_دەسەڵاتدار ئەنگێلا مێرکڵ ( لەدایکبووی ١٧ی تەممووزی ١٩٥٤ ) ھامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا یەکێکە لە کاندیداکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی، لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تاوەکوو ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بوو. مێرکڵ یەکەم ژنە کە ئەو پۆستەی وەرگرتووە. مێرکڵ لە شاری بەرلین ژیاوە و لە ناوەندی فیزیا و کیمیای شارەکە خوێندوویەتی پلە یا بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە. ➠ @Komalga
➣ @Komalga 📓#چیرۆکی_کارەسات 🖊#جەلال_مەلەکشا 🎙#فەریدە_ئاقالەپوور 🏷#ئەڵقەی_کۆتایی ➣ @Komalga
➣ @Komalga 📓#چیرۆکی_کارەسات 🖊#جەلال_مەلەکشا 🎙#فەریدە_ئاقالەپوور 🏷#ئەڵقەی_حەڤدە ➣ @Komalga
➣ @Komalga 📓#چیرۆکی_کارەسات 🖊#جەلال_مەلەکشا 🎙#فەریدە_ئاقالەپوور 🏷#ئەڵقەی_شانزدە ➣ @Komalga
➣ @Komalga 📌#کۆمەڵگای_کوردستان 📌#رۆژی_جیهانی_ژنان 📌#هەشتی_مارس 📌#ژنانی_کوردستان 📌#ژن_ژیان_ئازادی ☆☆☆ لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای له گێژەنی تاریکیدا تۆ بریسکەی بەفری چیای لە بیابانا، هاژەی چەم و لە نەهاتا، هەڵمی نان و لە غوربەتا، داڵدە و پەنای کلیلداری بەهەشتی تۆ تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای! #عەبدوڵڵا_پەشێو ☆☆☆ پیرۆزبایی لە ئافرەتانی جیهان و بەتایبەتی ئافرەتانی کوردستان ئەکەین. ☆☆☆ ➣ @Komalga