- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 7
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 177
- 1/48двое суток
- 202
- 1/72трое суток
- 218
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
✨💯❤️
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
یەکێک لەو بابەتانەی کە بۆ کوردستانی باشووری خۆمان زۆر گرنگە ناسینی ئەم کرێمانەیە لای خۆتان سەیڤی بکەن
کۆمەڵێک ڤیدۆی نوێی Suturing لە کەناڵی Surgery دانرا ❤️
تەواوی ڤیدۆکانی زنجیرەی بەناوبانگی Doctor in Training Step 2 CKA دانرا ✅
کۆمەڵێکی باش لە ڤیدۆکانی Harrison's principles of internal medicine 19th edition videos دانرا ئەم ڤیدۆیانە زۆر جار بۆ ئەو بەڕێزانەی ئەم ڕیفرێنسە دەخوێننەوە زۆر گرنگە بەهیوای سوود ❤️
بەڕێزان ان شاء اللە زنجیرەی ئاخۆ نابینن ؟ کە لەلایەن د.عبدالواحیدەوە وتراوەتەوە ڕۆژانە هەر ئەڵقەیەکی بە شێوەی audio لە کەناڵی Medical Audioدادەنرێ لینکی جۆینی کەناڵ 👇 https://t.me/+OByC_Y34VjQyNmU0 2- MEDICAL AUDIOS | JOIN | INDEX
سڵاو بەڕێزان،وەکو بیرخستنەوەیەک ان شاء اللە سبەینێ کاتژمێر ۲
My dady is your doctor : He helped making me better That's What Doctors Do 🥲 کەیسی ER سیزنی یەکەم، ئەڵقەی شەشەم (لەرزین و شڵەژانی کتوپڕی منداڵ) 🎬 🏥 ناساندنی نەخۆش قۆناغی یەکەم (گەیشتن بە نەخۆشخانە): دایکێکی زۆر شڵەژاو و ترساو بە پەلە منداڵە تەمەن ٥ ساڵەکەی دەهێنێتە ژووری فریاکەوتن. منداڵەکە بە شێوەیەکی نائاسایی دەگریت، زۆر ناجێگیرە، بەردەوام دەلەرێتەوە و وڕێنە دەکات. دایکەکە بە شڵەژانەوە دەڵێت: "دکتۆر تکایە یارمەتیم بدە! لە ژوورەکەی باوکی یاری دەکرد، لەپڕ بینیم ڕەنگی گۆڕاوە و دەستی کرد بەم لەرزین و شڵەژانە. هیچ شتێکی نەخواردووە کە من بزانم و پێشتریش هیچ نەخۆشییەکی نەبووە!"
بەیانیتان باش دکتۆرە بەڕێزەکان، ببورن بەبۆنەی کاروباری کۆتای خوێندنی ئێران زۆر مەشغوڵ بووین مەجالی بابەت دانانم نەبوو ان شاء اللە لەمەودا بەپێی مەجال هەفتانە بابەتی نوێی بەسوود دادەنێین
без подписи
"سیاسەتی پاڵفتەکاری و سادەکاریی(minimalism) زۆر یارمەتیت ئەدات مێشکت ساف و ڕێک ببێتەوە: -وێنە زیادەکانی موبایلەکەت بسڕەوە -ئەپە بێ سوودەکان و زیادەکان بسڕەوە -خەزێنەی جلەکانت ڕێک بکە و زیادەکان ببەخشە -شتی شکاو و بێ سوود و زیادە لە ژوورەکەت بخە دەر -کتێبی زیادە و بێ سوود بۆ ئێستات لابدە ئەبینی پانتایی و فراوانییەکی گەورە بۆ ژیانت زیاد ئەبێت، ومێشک و دەروونت ساف ئەبێت."
без подписи
"لە مەزنترین و گەورەترین سەرمایەکانی تۆ لە ژیان دوو شتن: ١-کات ٢-تەندرووستی گەر بتەوێت ئینسانێکی بەرز بیت دەبێت موحاسەبەی خۆت بکەیت لەسەر ئەوەی چۆن ئەم دوو نیعمەتە بەکاردێنیت، ئەوترێ بازرگانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 5$ ئەکات و بۆی گرنگە هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 50000$ دەکات منیش دەڵێم ئینسانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 1 خولەکی دەکات و گرنگە لای، هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 10 ساڵ دەکات."
Graduating... هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بڕیار نەبووە کەوا ئەم پارچە کاغەزە (شەهادە ) ببێتە کۆتا قۆناغی ئێمە لە فێربوون ، ڕێکەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەم پیشە پیرۆزە زۆر لەوە بەبەهاترە کەوا بە پەڕە قاغەزێک بڵێین ئیتر تەواو . ئێمە بڕیار وایە ئازار ، خۆشی ، گریان ، ژیان و مردنی ئازیزانمان و نەتەوەکەمان لە کۆڵبنێین . هەر دەست خۆشیەک ، دوعایەکی خێر ، تەنانەت ئارامکردنەوەیەکی بچووک لە ئازار دەبێتە شەهادەکی بەرز کەوا لە دوا ڕۆژدا بە سنگێکی فراوانەوە شانازی پێوە دەکەین . خۆشبەخت ئەو کەسەیە کەوا بۆ دەستکەوتنی زۆرترین شەهادەی لەم شێوەیە هەوڵ ئەدات و شەونخونی ئەکات . سوپاس و ستایش بۆ خودای بێگەردی زانا کەوا فەزڵی ئەوەی بە ئێمە بەخشی بەو هەوڵە کەمەی کە دامان ببینە بەشێک لەم پیشە پیرۆزە. هیوادارم هەموو خوێندکارانی دیکەش بەم ڕۆژە بگەن و دڵنیام لەوەی کە زۆر لە ئێمە باشتر و بەوەفاتر ئەبن .
"تۆ لەژیاندا دەبیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە هەوڵت بۆ داون، نەک ببیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە تەنها حەزت لێیان بووە بێ ئەوەی هیچ هەوڵیان بۆ بدەیت."