Jaza Kurdi جزاء الكردي
Статистикаقورئان وسوننەت بەفەهمی سەلەف 《بەرەنگاری هزرە تێکدەرەکان》
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 124
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 106
- 1/48двое суток
- 121
- 1/72трое суток
- 131
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
«وَمِنْهُمْ يَحْيَى بْنُ عَمَّارٍ، كَانَ إِمَامًا مُقَدَّمًا مُجَانِبًا لَهُمْ، قَالَ شَيْخُ الإِسْلامِ الأَنْصَارِيُّ: رَأَيْتُهُ مَا لا أَحْصَي غَيْرَ مَرَّةٍ عَلَى مِنْبَرِهِ يَكْفُرُهُمْ، وَيَلْعَنُهُمْ، وَيَشْهَدُ عَلَى الأَشْعَرِيِّ بِالزَّنْدَقَةِ». كشفُ الغِطا لابن المُبرد(ص١٣١)، و ذم الكلام للهروي[١٣١٢] وتەی ئەم کەسە دەبینن کە زۆر ڕوونە تەکفیری ئەشعەرییەت دەکات، ابن تيمية وتەکانی نقڵ دەکات و بە پێشەوای لەقەڵەم دەدات و دەڵێت:«الإمام يحيى بنُ عَمار الشيباني إمام أهل هراة و نواحيها». قاعدة في تفضيل مذهب الامام أحمد، لابن تيمية(ص١٤١)ط:دار العمرية ابن تيمية لەسەر ئەو وتەیە کە هەرکەس لە ئەهلی قیبلە بە مەبەستی پێکانی حەق تێکۆشا بۆ ناسینی حەق بەڕێگای شەرع و ڕێکارە شەرعيەکانی، بەڵام بەهەڵەدا چوو و حەقی نەپێکا ئەوە عوزرى هەیە، ئيتر ئایا ئەو بابەتە لە ئوصولە یان فروع، بەڵام مانای ئەوە نیە کە لۆمە ناکرێت یان تەمبێ ناکرێت بە سزایەک، بەڵکو تاوانبار نابێت و تەکفیر ناکرێت مەگەر پاش چەسپاندنی بەڵگە(إقامة الحجة)، ئەگەر بەڵگەی بەسەردا چەسپا ئيتر کافرە.. بەهەمان شێوە ابن قدامة المقدسي بەنزیکەیی هاوشێوەی ئەم وتەی هەیە.. وەک خودی بەندە لەسەر ئەم ڕایە نیم، بەڵام کۆمەڵێک چەواشەکار دێن ئەم مەزهەبەی ابن تيمية تەوزیف دەکەن بۆ خزمەتکاریی ئەشعەرییەت و بێدەنگردنی نەیارانیان، لەکاتێکدا ابن تيمية نەیوتووە ئەگەر کەسەکە ئیجتیهادەکەی لە حوكمدان بەسەر ئەشعەییەتدا بوو موجتەهید نیە و خەواریج و تەکفیرییە! بەڵکو ابن تيمية بەگشتگیری باسی دەکات، چونکە بابەتی الأسماء والأحكام"يش هەر لەو بابەتانەن.. بەقسەی ئەم پاڵانتەوانانە بێت ابن تيمية عوزر دەدات بە کەسێک كە لە بابەتێکی مەترسیداری وەک سیفاتی ئیلاهی ئيجتيهادى كردووە، بەڵام عوزر نادات بە کەسێک لە حوكمى ئەشعەرییەتدا ئیجتیهادی کردووە! لەکاتێکدا حوكمى ئەشعەرییەت لای ابن تيمية ئەوەیە فیرقەیەکن ئینکاری زەڕووریاتى دين دەکەن، کەواتە ابن تيمية دوورە لەو تەرازووبازییەی چەواشەکاران پێی هەڵدەستن.. ئیتر ئەمەیە سەرەنجامی داشكاندن بەپێی هەواو ئارەزوو، و تێکدانی مەبەستی زانایان لەبەر بەرژەوەندی حيزب و مەشروعە حەرەکییەکان.. #چەواشەکاران
باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بەسەربەریت لەگەڵ هەر پیشەو کارێکی حەڵاڵ یان لەگەڵ مەشروعە زانستیەکان وەک: خوێندنەوە، گوێگرتن وهتد.. ئەوەیە نەفست فریو بدەیت، ئەویش بەم شێوەیە: بەنەفست بڵێ کەمێکی ماوە دوایی پشوو دەدەیت، جا نەفست خۆی ئامادە دەکات، بەڵام هەر تەواو بوویت و خەریک بوو خاو ببیتەوە پێ بنێ بە بەنزین و بڵێ وامزانی ڕادیۆیە ( : ئیتر ئاوا نەفست هەڵدەخەڵەتێنیت و نازی زۆری پێ نادەیت، جا ئەویش لەئەنجامدا ڕادێت.. #منهجيات
نجم الدين الطوفي[ت۷۱٦هـ] کاتێک موناقەشەی شوبهەکانی کەسێکی مەسیحی دەکات، تێبینی دەکات زۆرینەی شوبهەکانی دژ بە ئەهلی حدیث ئاڕاستە کردووە! جا لەوەڵامیدا دەڵێت: «بەسە چاکەو فەزڵ بێت بۆ ئەهلی سوننەت، کە قسەی دوژمنەکانی ئیسلام بەرەو ڕووی ئەوان دێت، و ڕووی لە بۆچوونیانە، بەڵام ڕووی لە بیدعەکاران نیە لەبەر هاوڕاییان بۆ دوژمنانی دین، بۆیە ئەم کافرە کاتێک تانەی لە پێغەمبەرایەتی داوە، شوبهەکانی ڕووبەڕووی ئەهلی حدیث کردووەتەوە». الانتصارات الاسلامية(٤۷۹/۱) ط:العبيكان زۆرجار بینیومە لە موناقەشەکاندا کاتێک کەسێکی بیدعەچی نوێخواز موناقەشەی کردووە لەگەڵ کەسێکی مولحید، مولحیدەکە پابەندی کردووە بە عەقیدەی سەلەفییەت لەبارەی ئیسلام چونکە مولحیدەکەش دەزانێت تاکە نوێنەری سەڕیحی ئیسلام لەئەمڕۆدا سەلەفییەتن، کە ئیسلام دەخەنە ڕوو بەبێ دەستکاریکردن و تەحریف کردنی.. #السلف
ئێمە وەک سەلەفییەت و ئەهلی حديث خاوەنی گەورەترین توراسی تەزکیەی نەفس و دەروونناسی ئیسلامین! بەڵام بەداخەوە گرنگی پێدانمان بۆی لە ئاست ئەو توراسەدا نیە و نەمانتوانیوە بیناسێنین بە موسڵمانان چ بگات بە ناموسڵمانان.. لەکاتێکدا ئوممەتێکی خورافە پەرستی بوزا پەرست، توانیویانە یۆگاو شتانێکی پووچی وەک ووزەی گەردوونی دزە پێبکەنە ناو عەقڵی موسڵمانان، و تەنانەت لەلای منداڵەکانیشمان خۆشەویستی بکەن، جارێک لەژێر ناوی هونەری جەنگدا و جارێک لەژێر ناوی دەروونناسیدا.. چەند ساڵێک لەمەوپێش یەکێک لە زنجیرە ئەنمییەکان بەناوی ئاڤاتار دەرچوو، پڕبینەرترین ئەنمی بوو لەکاتێکدا پڕبوو لە کوفر بە زاتی ئیلاهی.. #دەروون
شتێکی ناخۆشە هەندێک خوشکی بەڕێز ئەبینین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان دەکەنە پێشانگا بەمەبەستی ئەوەی زەواجیان بەنیسب ببێت، لەکاتێکدا زەواج ڕزقێکی ئیلاهی یە، هیچ پێش و پاشێک ناکات بەو کارەی ئەوان.. ئینجا مرۆڤی موسڵمان دەبێت تەسلیم و ڕازی بێت بە قەزاوقەدەری ئیلاهی.. خوشکی بەڕێز هەمیشە هەڵبژاردەکانی خوای گەورە باشترینن، بۆیە با نەفست عەزیزو بەرزبێت و هەرگیز هیچ سازشێک مەکە لە کەرامەتت، نەوەک خەڵکانێک بەچاوێکی کەم تەماشات بکەن. یا ٲمةَ الله ئەوەی کە هێشتا زەواجت بەنسیب نەبووە دڵنیابە خێرێکی تێدایە. بەڵام تۆ هەستی پێناکەیت چونکە زانستی ڕەهات نیە.. #ئافرەتان
گەورەترین هەڵە لە خوێندنەوەی مێژوودا ئەوەیە بە تێڕوانینێکی میسالی و ئایدیاڵی تەماشای بکەیت، لایەنگرانی ئەم تێڕوانینە کاتێک دێنەسەر بابەتانێک کە بە دڵی ئەوان نیە و بۆیان ئەدلەجە ناکرێت، خێرا هەوڵ دەدەن پینەکاری بۆ بکەن و پاشان مێژوویەکی بەدیل دابنێن لە جیاتیدا! کە هیچ حەقیقی نیە و تەنها لە مێشکیاندا وجودی هەیە.. ئینجا واتێدەگەن هەموو ڕووداوێک پێچەوانەی مەنهەج و ڕێبازەکانیان بوو شوبهەیەکە و دەبێت ڕەت بکرێتەوە، چونکە واقیع بینی سەردییاتەکانیان هەڵدەتەکێنێت بۆ مێژوو، لەبەرئەوەی فێرنەبوون وەک ئەزموون تەماشای بکەن و لێیەوە فێری خاڵی بەهێزی و لاوازی ببن، بۆیە دەبینین چەند جار هەمان هەڵەی مێژوویی دووبارە دەکەنەوە بێ کەم وزیاد.. مێژوو واتە ڕابردووی مرۆڤەکان، ئەمەش خاڵی پۆزەتیڤی تێدایە و نێگەتیڤیش با مێژووی موسڵمانانیش بێت.. #حەرەكيەت
هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک ڕادەگەیەنین بۆ هەندێک کەسی موحتاج لە غەززە، جا خێرخوازانی بەڕێز ئەمە باشترین خێرە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بیکەیت بە توێشوو، لەڕۆژێکدا کە هیچ ماڵ وسامانێک دادت نادات. لەم هەڵمەتەدا هاوکاری کەسانێک دەکەیت کە تەنها لەبەر ئیسلامەتییان شەهید دەکرێن و دەربەدەریان دەکەن.. هەرکەس بەپێی توانای خۆی هاوکارییەکان بنێرن بۆ ئەم ژمارەی FIB: 07512431753
«جعد بن هبیرة کاتێک یەکێک لە کچەکانی بە شوو بدایە، ڕێگری لێ دەکرد لە ئەخلاقی ناشرین، و فەرمانی پێ دەکرد بە ئەخلاقی جوان». مصنف ابن ٲبي شيبة[۱۸٠٣٠] تەماشای تێگەیشتوویی سەلەفی ئەم ئوممەتە بکە، هێندە خەمخۆری دین و دونیای کچەکانیان بوون گەڕاون بەشوێن شێوازی پەروەردەی کچەکانیان و هاوشانی و گونجانیان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا.. ئینجا تەماشای کاڵ فامی هەندێک دایک وباوکی ئەمڕۆش بکە، وادەزانێت تەنها گرنگ ئەوەیە کچەکەی بەشووبدات، ئیتر گرنگ نیە سبەی ڕەفتارو ئەخلاقی چۆن دەبێت لەگەڵ هاوسەریدا، بۆیە هەرگیز هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاوسەرەکانیان فێر ناکەن یان تێیان بگەیەنن لە هەندەسەی خێزان، دواییش کە لە ماڵەوە کێشە دروست دەکات، هاوسەرەکەی تاوانبار دەکرێت! ئەسڵەن جارێ ئەم دایک وباوکە خۆیان تێگەیشتوون لە ئامانجەکانی هاوسەرگیریی؟! #ئافرەتان
[هاوسەری چاک و خراپ] پێشەوای بڕواداران عمر بن الخطاب رضي الله عنه دەفەرمووێت: «باشترینی ئافرەتان سێ بەشن: یەکەم: ئافرەتێکی هێمن و لەسەرخۆ، داوێن پاک، موسڵمان، خۆشەویست، منداڵ خەرەوە، یارمەتی خێزانەکەی دەدات بەسەر ناڕەحەتیەکانی ڕۆژگاردا، نەک یارمەتی ناڕەحەتیەکان بدات بەسەر خێزانەکەیدا. دووەم: ئافرەتێکی داوێن پاکی موسڵمانە، منداڵ خەرەوەیە، جگە لەمە هیچی تری نیە. سێیەم: کۆت وکەلەپچەیە، خوای گەورە دەیکاتە گەردنی هەرکەس بیەوێت، هیچ کەسێک ناتوانێت لایبات جگە لە خۆی. پیاوانیش سێ جۆرن: پیاوێکی داوێن پاکی موسڵمانی عاقڵ، کە کاروبارێک هاتەپێشەوە پێی هەڵدەستێت، جا ئەگەر ڕوویدا بە ژیری و بەبڕیاردان لەژێری دەردەچێت. پیاوێکیش داوێن پاک و موسڵمانە، بڕیاری نیە، کاتێک کاروبارێک ڕوویدا دێتەلای خەڵکانی خاوەن بۆچوون و ڕاوێژ، جا ڕاوێژیان پێدەکات و فەرمانیان لێ وەردەگرێت، پاشان دێتەسەر کاروبارەکەی. پیاوێکیش زاڵم و بێ ئامانج و حەیرانە، نە ڕێنمایی وەردەگرێت، نە گوێڕایەڵی ڕێنماییکار دەکات». مصنف ابن ٲبي شيبة[۱٨٠٣١] هەروەها دەفەرمووێت: «لە دوای ئیمان بە الله، پیاو سودێکی پێ نەگەیشتووە باشتر لە ئافرەتێکی ئەخلاق جوان، و خۆشەویست، و منداڵ خەرەوە، وە لە دوای کوفر بە الله، پیاو زەرەرێکی نەکردووە خراپتر لە ئافرەتێکی ئەخلاق ناشرین، زمان ئاسنین. یەکێکیان خێروبەرەکەتێکی تێدایە کە هەژمار ناکرێت، یەکێکیشیان وەک تەوق و کەلەپچەیە لە گەردن». مصنف ابن ٲبي شيبة[۱۸٠٢٦] #ئافرەتان
هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک ڕادەگەیەنین بۆ هەندێک کەسی موحتاج لە غەززە، جا خێرخوازانی بەڕێز ئەمە باشترین خێرە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بیکەیت بە توێشوو، لەڕۆژێکدا کە هیچ ماڵ وسامانێک دادت نادات. لەم هەڵمەتەدا هاوکاری کەسانێک دەکەیت کە تەنها لەبەر ئیسلامەتییان شەهید دەکرێن و دەربەدەریان دەکەن.. هەرکەس بەپێی توانای خۆی هاوکارییەکان بنێرن بۆ ئەم ژمارەی FIB: 07512431753
ابن تيمية دەڵێت: ❞چەندەها کەس هەن وتەیەکی ڕاست سەردەخەن بەڵام تاوانباردەبێت بەسەرخستنی، لەبەر خراپی مەبەست و دەرچوونی لەبەڵگەی شەرعی، کەسانێکیش وتەیەکی لاواز سەردەخەن بەڵام پاداشتیان بۆ دەنوسرێت لەبەر چاکی مەبەستیان و گرتنەبەری ڕێگایەک کە بەهاوشێوەی ئەوەی دەگەیەنێت❝. قاعدة في تفضيل مذهب الامام ٲحمد(ص٢١٧)ط:دار العمرية تەنها ئەوەی شوێنکەوتەی حەقیت مانای ئەوە نیە هەرچی ئەنجام بدەیت قەبوڵکراوە لێت، بەڵکو زۆرجار بەهۆی خراپی مەبەست و ڕازەکانی دڵت ئەوەی بەسەرخستنی حەق و سوننەتی دەزانیت بەخراپە دەشکێتەوە بەسەرتدا، چونکە نیەت و مەبەستی ترت تێکەڵ کردووە، وەک: غروری زانستی، حەزی سەرکردایەتی، حەزە شاراوەکانی نەفس، وهتد.. خوای گەورە بمانپارێزێت لە هەستە شاراوەکانی ناخمان.. #قلب_سليم
چەند بڵاوکراوەیەک لەبارەی زانکۆ و مەترسییەکانی: https://t.me/jazaalkurdi/177 https://t.me/jazaalkurdi/565 https://t.me/jazaalkurdi/1806 https://t.me/jazaalkurdi/1783 https://t.me/jazaalkurdi/1734
ابن طاهر دەڵێت گوێم لە أبو اسماعيل الهروي بوو لە هیرات دەیوت: پێنج جار خرامە بەردەم شمشێر پێم نەدەوترا بگەڕێرەوە لە ڕیبازەکەت، بەڵکو پێم دەوترا: بێدەنگ بە لە موخالیفەکانت، منیش دەموت: بێدەنگ نابم. #قلب_سليم
ابن تيمية دەڵێت: ❞ڕق و خۆشەویستی لە گەورەترین کارتێکەرەرەکانە لە بیروباوەڕەکان و گۆڕینی قسەکان بۆ باشترین ڕوو و خراپترین ڕوو، هیچ کەسێکیش پارێزراو نیە لەمە مەگەر کەسێک خۆی بە الله پەنادابێت و ڕۆشناییەکی پێدابێت کە بەهۆیەوە لە تاریکاییەکاندا ڕێبکات❝ قاعدة في تفضيل مذهب الامام ٲحمد(ص۱۹۸)ط:دار العمرية حەقیقەتەن دەگمەنە کەسێک ببینیت کە دەمارگیری بۆ فیکرو بیروباوەڕی کوێری نەکات لەئاست بینینی شتەکان وەک خۆی، چونکە دامەزراندنی بیروباوەڕ لەسەر خۆشەویستی و ڕق بەبێ بەرچاوڕۆشنی، دەمارگیری کوێرانە دروست دەکات.. هەر ئەمەیە کەسەکان کوێردەکات لە ئاست ناحەقی یار و حەقی نەیار، بۆیە چەندین حەقی لەکیس دەچێت و چەندین بەتاڵ هەڵدەلوشێت بەبێ لێکۆڵینەوە لێی.. الله عزوجل دەفەرمووێت:﴿وَلَا یَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰۤ أَلَّا تَعۡدِلُوا۟ۚ ٱعۡدِلُوا۟ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ﴾. #منهجيات
ترسی سەلەف لە تووشبوون بە بێ ئیمانی! ابن أبي مليكة دەڵێت: گەیشتم بە ٣٠ کەس لە هاوەڵانی پێغەمبەرﷺ هەموویان لە نیفاق دەترسان لەسەرخۆیان! صحيح البخاري[٤٧] عبدالرحمن بن مهدي دەڵێت: «سفيان الثوري لەلای من کۆچی دوایی کرد، کاتێک نەخۆشییەکەی لەسەر گران بوو دەستی کرد بە گریانێکی زۆر، پیاوێک پێی وت: ئەی باوکی عبدالله، دەتبینم لەبەر زۆری گوناهەکانت دەگریت؟ ئەویش شتێکی بچووکی لەسەر زەوی هەڵگرتەوە و وتی: بەخودا گوناهەکانم لەم شتە لای من سووکترن، بەڵکو من لەوە دەترسم بەرلەوەی بمرم ئیمانم لێ بستێنرێتەوە». حلية الأولياء لأبي نعيم(١٢/٧)ط:السعادة #قلب_سليم
ابن حجر الهیتمي[۹۷٤هـ] دەڵێت: «ئافرەت ئەگەر فێری نوسینت کرد ئەوە لەڕێیەوە دەگات بە کۆمەڵە مەبەستێکی خراپ، و ئەکرێت فاسقەکان بەشێوەیەکی خێراترو فێڵبازانەتر پێی بگەن بەراورد بە فێرنەبوونی». الفتاوی الحديثية(ص٦۲)ط:دار الفكر بەهەمان شێوە حسين بن ابراهيم المغربي[۱۲۹۲هـ] دەڵێت: «فێرکردنی ئافرەتان لەلای پیاوێکی بێگانەو نامەحرەم و ئامادەبوونیان لە قوتابخانەدا، بۆ کەسی خاوەن غیرەت مەفسەدەت و خراپەیە، کاتێک ڕووخساریان بەدەرەوەیە لەگەڵ کۆبوونەوەی پیاوانی نامەحرەم لەگەڵیان لەکاتی تاقیکردنەوەدا ئەوە بێگومان حەرامە». قرة العين بفتاوی علماء الحرمين(ص۳۲)ط:المكتبة التجارية الكبری لەوانەیە کەسێک بڵێت: ئەم قسەیە دواکەوتووییە و نازانم چی.. بەڵام لەڕاستیدا زۆر قسەکانیان واقیعی یە، چونکە یەکێک لەهۆکارەکانی نەمانی شەرم و لەکەداربوونی ئافرەتان بابەتی چات و چاتکاریی یە، لە دادگاکان بپرسە تا بزانیت چەند کێشەی شەرەف دروست بووە بەهۆی چاتکردنی کچان لەگەڵ کوڕان، و چەند کەیسی تەڵاق و ئەوانە هەن! بەهۆی ئەوەی باوک ودایکێکی نابەرپرسیار لە تەمەنێکی کەمدا موبایلیان داوەتە دەست کچەکانیان.. ئەمە مانای ئەوە نیە ئافرەت نەخوێندەوار بکرێت، بەڵکو مەبەست ئەوەیە پڕۆسەی خوێندنی ئافرەت بخرێتە قاڵبێکی شەرعی یەوە، دوور لە تێکەڵاوی پیاوان. وائەزانم ئەو زانایانەی پێشوو ئەگەر لەم واقیعەدا ژیابان، و ئەم جۆرە خوێندنە مۆدێرنەیان بینیبا کە هیچ ڕەچاوکردنێکی شەرعی تێدا نیە بەحەرامیان دەزانی.. چونکە خوێندنی حکومی ئافرەتانی تووشی هەستی سەربەخۆیی و لەدەست دەرچوون و لەبەرکردنی جلوبەرگی ناشەرعی کرد.. بگرە سەرەتای بەلاڕێدا بردنی ئافرەت لەم ئوممەتەدا لەڕێی قوتابخانە وزانکۆکانی ئیستیعمارەوە بوو.. #ئافرەتان
ناخۆشترین شت ئەوەیە کەسی بانگخواز قسە بۆ کەسانێک بکات کەوا دین سەنتەر نەبووە لە ژیانیاندا، و بەندایەتی لایان لەقە و بەپێی بەرژەوەندی دونیاییان دەچەرخێت. هەروەها پەیوەندییان بەدینەوە تەنها لەبەر مامەڵەیەکی پڕاگماتی و پێشخستنی بەرژەوەندیی مرۆڤایەتی یە، ئەگەر دین سوودی هەبوو بۆ دونیا شتێکی باشە، بەپێچەوانەوە شتێکی خراپە. لەگەڵیدا بەهۆی ساردو سڕکردنیان بەرامبەر بنەماو پیرۆزییەکان و لابردنی لە سیاسەت و دەسەڵاتدا، هیچ غیرەتێکیان تێدا نەماوە بۆ حەقی ئیلاهی، بەڵکو غیرەتیان تەنها لەپێناو مافی کەسێتیدا دەجوڵێت.. بۆیە کاتێک کەسێک دەبینن دەسوتێت بۆ دین یان بەجواب دێت لەسەر مافێکی ئیلاهی، بگرە هەندێک جار ژیانی دەخاتە مەترسی، پێیان سەیرە کەوا چ پێویست دەکات وابکات؟!! بگرە ئەگەر دینداریش بن نازانن بۆچی دیندارن؟ دین هیچ کاریگەریی لە دەروون و ژیانیاندا نیە، لە خێزانیان نیە، لە هاوسەرو ماڵ ومنداڵدا نیە.. هەندێکیان دەم دەکاتەوە داوای تەحکیمی شەرع دەکات لەلایەن دەسەڵاتدارەوە، کەچی خۆی شەرع جێبەجێناکات لە ماڵەکەی خۆیداو بەسیماو ڕەفتاریانەوە دیار نیە! بۆیە هەستێکت بۆ دروست دەبێت کە ئێمەی مرۆڤ زۆر درۆزنین لەگەڵ بیروباوەڕماندا.. #منهجيات
حەرەکییەکان تەماشای پۆست و بڵاوکراوەکانیان دەکەیت، هەموویان الا من رحم الله بوون بە دەروونناس و گەشەپێدەری مرۆیی، و وازیان هێناوە لە ڕوونکردنەوەی حەڵاڵ و حەرام، یان ململانێی فیکرو عەقیدە! #حەرەكيەت
کۆنترۆڵی نەفس لەکاتی کاردانەوە! «جارێکیان پیاوێک وتی بە البهلول بن راشد[ت۱۲۸هـ]: ئەی ڕیاباز! البهلول لە وەڵامدا وتی: بەڕاستی بە نەفسم ڕاگەیاند، بەڵام نەیویست و قەبوڵی نەکرد، ئەوە دوو شایەت کۆبوونەتەوە، جا شایەتی دوان باشترە لەیەک». رياض النفوس لٲبي بكر المالكي(٢١٠/١)ط:دار الغرب الاسلامي «پیاوێک وتی بە مالك بن دینار: ئەی ڕیاباز! ئەویش وتی: لە کەیەوە ناوی منت زانیوە؟ جگە لە تۆ کەس ناوی منی نەزانیوە!». حلية الأولياء لٲبي نعيم(۳۳۹/۸) ط:السعادة سبحان الله لەو دەروون ساردی و ڕامکردنی نەفسە! ( : #قلب_سليم
без подписи