دەریای سەلەف
Статистикаبۆت @Darya_Al_kurdi_Bot مردنی کەس و کار بینینی قەبر بۆتە شتێکی زۆر ئاسایی کار لە دڵ ناکات ، جا بەمە بزانە دڵت مردووە!!!
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 26
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 80
- 1/48двое суток
- 91
- 1/72трое суток
- 98
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
نوێژی خۆرگیران ( صلاة الكسوف ) ڕیوایەت کراوە لە ابن عمر فەرمویەتی : پێغەمبەری الله صلی الله علیەوسلم فەرمویەتی : ( نوێژی خۆرگیران دوو ڕکاتە ، لەهەر ڕکاتێک دوو چەمینەوە " رکوع " ـی تێدایە ) . بەشێوازی تر هاتوە : ابن عباس و دایکە عائیشە ڕەزای الله ـیان لێ بێت فەرمویانە چوار ڕکاتەو چوار سوجدە ( کە هەر شێوازی سەرەوەیە ) بەڵام ئیمامی علی دەیفەرموو شەش ڕکات و چوار سوجدەیە . ڕای بەهێز ئەوەیە دوو ڕکاتە و لەهەر ڕکاتێک دوو چەمینەوەی تیایە . ١. نوێژی خۆرگیران سوننەتی گەورەیە مٶکدە یە. ٢. بانگ و قامەتی نیە ، بەس سوننەتە پێش نوێژەکە بوترێت الصلاة جامعة . ۳. نوێژی سوننەتی لە پێش و پاش دا نیە . ٤. سوننەتە دوای سورەتی فاتیحە قورئانی زۆر بخوێنرێت . ٥. سوننەتە زۆر مانەوە لە رکوع دا . ٦. سوننەتە خۆشۆرین پێش نوێژەکە . ٧. ئامادەبوون بۆ وتاری دوای نوێژەکە . ٨. نوێژەکە بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێت و قورئان خوێندنەکەش تێیدا بە دەنگی بەرزو ئاشکرا بخوێنرێت. ۹. سوننەتە گەورەو بچوک و مناڵ و ئافرەتیش ئەنجامی بدەن. ١٠. بەتاکیش دەکرێت و بە کۆمەڵیش دەکرێت ، بە کۆمەڵ خێری زیاترە. ١١. ئەگەر نوێژەکە بەسترا و دەرکەوت کە خۆر نەگیراوە ئەوە نوێژەکە بەردوام دەبن بەس درێژ ناکرێتەوە. 📚 مختصر الخرقي 📚 مسائل ابن هانیء 📚 مختصر مزني 📚. مصنف ابن ابي شیبة ئەگەر ئەمڕۆ خۆرگیرا با ئەم سوننەتە زیندوو بکەینەوەو تەوبەش بکەین لەسەر گوناهـ و تاوانەکانمان..
без подписи
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقتَدِه﴾ سورة الانعام ــ ۹۰ 📖 (ئەوانە کەسانێکن کە خودا هیدایەتی داون، پێویستە پەیڕەوی لە هیدایەتەکەیان بکەیت) فەرموویەتی: بە هیدایەتەکەیان (بهداهم) نەیفەرمووە: بەوان (بهم)چونکە مەبەست و بنچینە ڕێباز و بەرنامەکەیە نه ک کەسەکان، کەواتە دەمارگیر مەبە بۆ بانگخوازێک ئەگەر لە ڕێگەی ڕاست لایدا، چونکە حەق بە زۆریی ژمارەی پیاوان پێوانە ناکرێت، بەڵکو بە گونجانییەتی لەگەڵ کتاب (قورئان) و سووننەت دا.
درۆکردن! خراپترین، وە بێ نرخترین، وە سووکترین، وە پیسترین، سیفەتە کە لە هەر کەسێک دا دەبینیت. بزانه کە خودا درۆی خۆش ناوێت. ئایادرۆی سپی شتێکی باشە؟ : 1_درۆی سپی قسەیەکی ناتەواو یان ناڕاستە کە بە مەبەستی باش، پاراستنی دڵی بەرامبەر، یان ڕێگری کردن لە کێشەیەکی گەورە دەوترێت، و زیانی گەورەی نییە بەراورد بە درۆی خراپ. ئەم جۆرە درۆیە زۆر جار لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردێت. لایەنە باشەکانی درۆی سپی: دڵنەوایی: بۆ ئەوەی کەسێکی نەخۆش یان نیگەران دڵ تەنگ نەبێت. پاراستنی پەیوەندی: بۆ دوورکەوتنەوە لە دەمەقاڵێی بچووک لەگەڵ هاوسەر یان دۆست. ڕێزگرتن: شاردنەوەی ڕاستییەکی زۆر تاڵ کە سوودی نییە. 2_زیانەکانی درۆی سپی متمانە شکاندن: ئەگەر درۆکە ئاشکرا بێت، متمانەی نێوان کەسەکان کەم دەبێتەوە. زیادبوونی درۆ: درۆی بچووک دەبێتە هۆی دروست بوونی درۆی گەورەتر. کاریگەری لەسەر منداڵ: درۆ کردن لەگەڵ منداڵ متمانەیان تێک دەدات.
تیک تۆک (TikTok) دواین بەکارهێنان: پێش ۳ خولەک ئینستاگرام (Instagram) دواین بەکارهێنان: پێش ۳۰ چرکە قورئانی پیرۆز دواین بەکارهێنان: لە مانگی ڕەمەزانەوە ﴿وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا﴾ واتا:پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ئەی پەروەردگارم! بەڕاستی گەلەکەی من ئەم قورئانەیان وەک شتێکی فەرامۆش کراو وەلاوەناوە. (سوورەتی الفرقان: ئایەتی ٣٠)📖
کوڕان و کچانی ئێمە بەرەو کوێ؟! بەرەو کوێ هەنگاو دەنێن!!! چۆن ڕێگەتان دا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئارەزووە کاتییەکان هەڵتانخەڵەتێنن!! چۆن ڕێگەتان دا متمانەی خێزانەکانتان لێتان بسێنرێتەوە؟!! طالب العلم ـەکانمان بەرەو کوێ؟! وازتان لە طلبی عیلم هێنا؟! دڵێک گوناھ و پەیوەندی حەڕامی تێدا بێت، نوری ڕاستەقینەی علمی تێدا کۆنابێتەوە، زانست نورێکە و بە دڵێکی تاوانبار نادرێت… کوا داعیەکانمان؟! وازتان لە دەعوە هێنا؟! کوا ئێوە لە کوێن؟! گیرۆدە و هۆگری پەیوەندی حەڕام بوونە؟! خیانەت دەکەن لە خێزانەکانتان؟؟ چونکە دایک و باوکتان سوننی نین ئەبێت خیانەتیان لێ بکەن؟! و لە خۆتانەوە خۆتان بۆ فڵانە کەس دابنێن و فڵانە کەس بۆ خۆتان دابنێن؟؟ بڵێی من بۆ ئەوم و ئەو بۆ منە!! چۆن ئەتوانن لە پەیوەندییەکی حەڕامدابن و لەگەڵ نامەحرەمێکدا بن بە بیانووی ئەوەی کە دەچیت بۆ داوای یان ئەو دێت بۆ داوات!!! گریمان ڕۆیشتی بۆ داوای یان ئەو هات بۆ داوات و نەیاندا یان ماڵتان ڕازی نەبوون!! ئەوکات چی؟؟ ئەو هەموو حەڕامی و تاوانە و ئەو هەموو فیتنە و فەسادییە؟؟!! ئایا ئێوە غەیب دەزانن؟! وا خۆتان بۆ ئەم و ئەو دادەنێن؟؟؟ لە کاتێکدا ئەمە قەدەری الله ـیە و تەنها الله زانایە بەوەی کە کێ لە قەدەرتدایە و کێ دەبێت بە ڕزقی تۆ و ناتوانی هیچ کەسێک بکەیت بە ڕزقی خۆت بە عیلاقات و پەیوەندی حەڕام و خیانەت و گوناهـ.. بە خۆتاندا بچنەوە بیربکەنەوە تێبفکرن!! کوا ترسی الله لە دڵتاندا؟! چۆن لەبەردەم خەڵکیدا باسی حەڵاڵ و حەڕام دەکەن و لە خەلوەتدا لەگەڵ حەڕامدا تێكەڵ دەبن؟!! بیربکەنەوە لەو ڕۆژەی کە هەموو پەردەکان لادەبرێن و خیانەتە شاردراوەکانتان لەبەردەم هەموو مەخلوقاتدا ئاشکرا دەکرێنەوە!! ئەی جەماعەتی خاوەن وەعد و بەڵێنەکان!! ئەی ئێوە؟ ئەوانەی کە وەعد بە یەکتری دەدەن کە بۆ یەکتری بن یان بۆ هیچ کەسێکی تر نابن!! ئافرەتێکی سوننی بیت و داوابکرێی بۆ برایەکی بەڕێز و ڕەوشت بەرز و طالب العلم و بە ئەدەب ڕەتی بکەیتەوە تەنها لەبەر ئەوەی بەڵێنت بە کەسێکی تر داوە بە ناشەرعی!! یان پیاوێکی سوننی بیت و پێت بڵێن ئافرەتێکی بەڕێز و لە خواترس و صاڵیحە و طالب العلم هەیە ئەگەر ویستت بۆت داوا ئەکەین یان پێت ئەدەین تۆ ڕەتی بکەیتەوە لەبەر ئەوەی وەعدت بە کچێکی تر داوە!!! لە کاتێکدا نازانی ئەم کچە بۆت ئەبێت یان نا!! ئەم کوڕە بۆت ئەبێت یان نا!! لە قەدەرتدایە یان نا!! وەعد بەم و بەو بدەیت و خۆتان بەهی یەک بزانن!! بەرەو کوێ.. ئەمڕۆ نا بەیانی کە ڕاستییەکان دەرکەوتن لە کوێ خۆتان دەشارنەوە؟! ساتێک بیربکەنەوە لەو ڕۆژەی کە پەردەکان لادەبرێن و پەیوەندییە شاراوەکەتان ئاشکرا دەبێت..، ئەوکات چۆن سەیری نێوچاوانی دایک و باوکتان دەکەنەوە؟!! ئەو دایک و باوکەی شانازییان بە ئاستی زانست و دینداریتانەوە دەکرد!! بە چ ڕوویێکەوە باسی دین و شەرع دەکەنەوە؟! دواتریش ڕسوایی دونیا دەستپێکە، ڕسوایی قیامەت بەڕێوەیە.. #بەرەو_کوێ..
مُقْمَحُونَ: ووشەیەکی پڕ شکۆ و سەرسورهێنەرە لە سوورەتی (يس)دا، دەیخوێنینەوە بەڵام لە ڕاستی و قووڵایی ماناکەی تێناگەین. لە تەفسیری (ئیبن عەباس)ەوە هاتووە: المُقْمَح (کەسی کۆت کراو) ئەو کەسەیە کە هەردوو دەستی بە گەردنییەوە بەستراوەتەوە، بە شێوەیەک کە سەری بە ناچاری بەرەو سەرەوە بەرز بووەتەوە و چاوەکانی بەرەو ئاسمان ووشک بوون و چەقاون! زنجیرە ئاسنەکان کێشراون و فشار دەخەنە سەر ژێر چەناگەی، بۆیە ناتوانێت سەری دابنەوێنێت، یان سەیری ژێر پێی خۆی بکات. ئەمە نیشانەی دەستەوسانی و عاجزبوونی تەواوەتی، و کوێرایی هاتنە لە ئاستی ڕاستی دا. ڕوون کردنەوەی زیاتر (لە ڕووی تەفسیرەوە): ئەم دیمەنە لە ئایەتی (٨)ی سوورەتی (يس)دا هاتووە: خوای گەورە لێرەدا حاڵی بێ باوەڕان و لادەران دەشوبهێنێت؛ بەوەی کە چۆن لەبەر سەرپێچی و خۆبەزل زانینیان لەم دونیایەدا، لە ڕۆژی دوایی دا کۆت و زنجیر دەکرێنە گەردنیان بە شێوەیەک کە دەستەکانیان بە گەردنیانەوە دەبەسرێتەوە و زنجیرەکە دەگاتە ژێر چەناگەیان، ئەمەش وا دەکات سەریان بە زۆر بەرەو سەرەوە ڕەق بێت و نەتوانن چاویان دابخەن یان سەیری دەوروبەریان بکەن، کە ئەمەش لوتکەی سەرشۆڕی و سزایە بۆیان.
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَنَا أَكْثَرُ الأَنْبِيَاءِ تَبَعًا يَوْمَ القِيَامَةِ، وَأَنَا أَوَّلُ مَنْ يَقْرَعُ بَابَ الْجَنَّةِ. واتە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من لە هەموو پێغەمبەران شوێنکەوتەم زیاترن لە ڕۆژی قیامەت وه من یەکەم کەسم کە لە دەرگای بەهەشت دەدەم - و بۆم دەکرێتەوە). 📚 رواه مسلم ــ۱۹٦
﴿قَالَ سَآوِي إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ﴾ هود ٤۳ ــ📖 کوڕەکەی ووتی: پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێ لەم لافاوە ئەو کەسەی لە ماڵی پێغەمبەرێک دا گەورە بوو و نوقمی لافاوەکە بوو، و ئەوەی لە ماڵی فیرعەون دا گەورە بوو و بە گۆچانەکەی خودای گەورە دەریای بۆ لەت کرد، گرنگ نییە لە کوێ دەژیت بەڵکو گرنگ ئەوەیە چۆن دەژیت! گرنگ سەرەتاکان نییە، بەڵکو کۆتاییەکانە ..
ئاگادار بن زۆر جار بەهۆی ناشوکری و ناڕەزایی تووشی کوفر دەبن👆
إِذَا أُصِيبَ بِمُصِيبَةٍ ١ -عن ابو هریرة قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ، فَلَا تَقُلْ: لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ، كَانَ كَذَا وَكَذَا، وَلَكِنْ قُلْ: قَدَّرَ اللَّهُ وَمَا شَاءَ فَعَلَ؛ فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ ــ ٢ - عن ام المٶمنین قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: مَا مِنْ عَبْدٍ تُصِيبُهُ مُصِيبَةٌ، فَيَقُولُ: ﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾، اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا؛ إِلَّا أَجَرَهُ اللَّهُ فِي مُصِيبَتِهِ، وَأَخْلَفَ لَهُ خَيْرًا مِنْهَا ( ١) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۲٦٦٤ (٢) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۹۱٨ کاتێک تووشی بەڵا و موسیبەتێک دەبیت: ١ - ابو هریرة دەفەرموێ :پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:ئەگەر شتێکت بەسەرھات، مەڵێ: ئەگەر ببا ئەوەم بکردایە ئەوا بەم شێوەیە و بەم شێوەیە دەبوو، بەڵکو بڵێ: خوای گەورە بڕیاری داوە و چی وویستبێت کردوویەتی؛ چونکە ئەگەر دەرگای کاری شەیتان دەکاتەوە. ٢ - ام سلمە دایکی ئیمانداران دەفەرموێ: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: هیچ بڕوادارێک نییە تووشی موسیبەتێک بێت و بڵێت: ﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾ (ئێمە موڵکی خوایین و بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە)، خودایە پاداشتم بدەرەوە لەسەر ئەم موسیبەتەم و لەوە باشترم پێ ببەخشە؛ ئیلا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لەسەر موسیبەتەکەی و لەوە باشتری پێ دەبەخشێت. (١) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۲٦٦٤ (٢) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۹۱٨
کەمردی حیجابێکت بۆ ئەکەن، بەڵام سوودی نیە بۆت چونکە خۆت نەتکردوە خەڵک بۆت ئەکەن پێنج کفنت بۆ دەکەن .
چی لە قوتابخانەکانەوە فێربووین؟ دواخستنی نوێژەکان تێکەڵاوی ڕەگەزەکان تێکدانی ئەخلاقی کچان و کوڕان گەندەڵی ، قسەی ناشرین ڕق ، بێ ڕێزی ، جنێودان هاوڕێیەتی خراپ نادادپەروەری پەیوەندی حەرام جگەرەکێشان ، فێڵ کردن قەومیەتی ، بێ ئەدەبی ئاسایی کردنەوەی کوفر پێکەوەژیان لەگەڵ کافران
قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: مَنْ سَمِعَ رَجُلًا يَنْشُدُ ضَالَّةً فِي الْمَسْجِدِ فَلْيَقُلْ: لَا رَدَّهَا اللهُ عَلَيْكَ؛ فَإِنَّ الْمَسَاجِدَ لَمْ تُبْنَ لِهَذَا. رواە مسلم ٥٦٨ ــ📚 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: هەر کەسێک شتێکی لێ وون بووبێت و لە ناو مزگەوت دا هاوار بکات و بەدوای دا بگەڕێت (یان باسی بکات بۆ ئەوەی بۆی بدۆزنەوە)، ئەوا پێی بڵێن: خودا بۆت نەگەڕێنێتەوە! چونکە مزگەوتەکان بۆ ئەم جۆرە شتانە دروست نەکراون. کورتەیەک لە مەبەستی فەرموودەکە: ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریمان دەکات کە مزگەوتەکان ڕێز و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. مزگەوت شوێنی پەرستش، نوێژ، زیکر و خوێندنی قورئانە، نەک شوێنی هاوارکردن بۆ شتی دونیا یاخود دۆزینەوەی ئاژەڵ و کەلوپەلی وون بوو. بۆیە بۆ پاراستنی حورمەتی مزگەوت، دروست نییە تێی دا هاوار بکرێت بۆ شتی وون بوو.
مەدح کردن (پیاهەڵدان) لە ڕوودا پیاوێک لە لای پێغەمبەر ﷺ پیاهەڵدانی بۆ پیاوێکی تر کرد، پێغەمبەر ﷺ [بەو کەسەی کە مەدحەکەی دەکرد] فەرمووی: هاوڕێکەت تیابرد! گەردنی هاوڕێکەتت بڕی! — ئەمەی چەند جارێک دووبارە کردەوە — پاشان فەرمووی: ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە ناچار بوو پیاهەڵدانی برایەکی بکات، با بڵێت: پێم وایە فڵان کەس بەو شێوەیەیە و خوداش لێ پرسەرەوەیەتی، و من چووزانم و پاکی بۆ کەس نادەمەوە لە لای خودا، پێم وایە فڵان کەس ئاوایە و ئاوایە — ئەگەر بزانێت کە بە ڕاستی وایە . ڕوون کردنەوەی ووشەکان (پەراوێزەکان): (١) گەردنی هاوڕێکەتت بڕی: واتە: تووشی تیاچوونت کرد (چونکە مەدح کردنی زۆر لە ڕوودا دەبێتە هۆی خۆبەگەورەزانین و لەخۆبایی بوونی ئەو کەسە). (٢) پێم وایە فڵان کەس ئاوایە: واتە گومانی وام پێی هەیە. (٣) خودا لێ پرسەرەوەیەتی: واتە خودا خۆی ئاگاداری ناخیەتی و لێپرسینەوەی لەسەر دەکات. (٤) پاکی بۆ کەس نادەمەوە لە لای خودا: واتە من بە دڵنیاییەوە بڕیار لەسەر تەقوا و چاکی هیچ کەسێک نادەم لە لای خودا، چونکە تەنها خودا ئاگاداری دڵەکانە. مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ــ📚
ابو دەرداء الله تعالی لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: زۆر پێداگربن لە دوعاكردن، بەدڵنیاییەوە هەر كەسێك زۆر لە دەرگا بدات، ئیلا دەرگای بۆ دەکرێتەوە. رواه ابن أبي شيبة (٧/٢٤)
قال رسول الله ﷺ: «الأرواحُ جنودٌ مجنَّدةٌ، فما تعارفَ منها ائتلفَ، وما تناكرَ منها اختلفَ» پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ڕۆحەکان (گیانەکان) وەک لەشکرێکی کۆکراوە و ئامادەکراون؛ ئەو ڕۆحانەی کە لەگەڵ یەکتر ئاشنان و لەیەکتری شارەزان، یەک دەگرن و ڕادێن لەگەڵ یەک، وە ئەو ڕۆحانەشی کە لەیەک نامۆن و نەیارن، لەیەک جیا دەبنەوە و ناکۆک دەبن. زانیارییەکانی فەرموودەکە: گێڕەوە (الراوي): ئەبو هورەیرە (عبدالرحمن بن صخر) ڕەزای خوای لێ بێت. سەرچاوە: سەحیحی موسلیم (ژمارە٦٨۷٦). پلەی فەرموودە: سەحیح (ڕاست و دروست).
لە ئێستادا، چاوپاراستن (لە حەرام) بووەتە یەکێک لە کارە قورسەکان، تەنانەت ڕەنگە مرۆڤ لە ماڵەکەی خۆی دا بێت و دەرگای لەسەر خۆی داخرابێت و پەردەکانی دادابێت، و کەسیش لەو شوێنەدا پێی نەزانێت جگە لە خوای گەورە، پاشان کاتێک تەماشای ئەو مۆبایلە دەکات کە پێیەتی، یان تەماشای ئەو شاشەیە دەکات کە لەبەردەمیدایە، سەیری ئەو شتانە دەکات لەو کارە حەرامانەی کە کەسی تر ناتوانێت سەیری بکات. بەڵام.. ئەگەر ئەوەی لای خوای گەورەیە بەبیری خۆی هێنایەوە، و لەو کاتەدا چاوی پاراست بە ئومێدی ئەوەی لای خوای گەورەیە، ئەوا با مژدەی لێ بێت کە شیرینی ئیمان لە دڵی دا دەدۆزێتەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەم شێوەیە پێی ڕاگەیاندووین.
عبداللەی کوڕی مبارك دەڵێ لە ناومان دا نە هاوار هەبوو نە هەڵپەڕکێ نە لە ناومان دا کەس هەبوو خۆی بە نەفامەکان بشوبهێنێت. کتاب الزهدی ئەسەد بن موسا ابن عمر لە مزگەوت گوێی لە کەسێك بوو هاواری دەکرد و حاڵی دەگرت فەرمووی ئەمە چییە؟ بەڕاستی هاوەڵانی رسول اللە ﷺ کاتێك یادکردنی اللە تعالی بۆ دەخراوەتە بیر دڵیان دەترسا و چاویان فرمێسکی دەڕشت. التهجد وقيام الليل ابن مسعود دەڵێ هاوەڵانی رسول اللە ﷺ لە کاتی زیکردا هاواریان نەدەکرد و حاڵیان نەدەگرت بەڵکو کاتێك یادکردنی خوایان بۆ دەخراوەتە بیر دڵیان دەترسا و ئارام بێدەنگ دەبوون. مُصَنَّفُ ابْنِ أَبِي شَيْبَةَ سعید بن جبیر پرسیاری لێ کرا دەربارەی ئەوانەی لە کاتی زیکردا هاوار دەکەن فەرمووی ئەوانە لە ئەهلی زانست و ئەهلی سوننەت نین ئەمە کردەوەی کەسێکە عەقڵی نییە. التهجد وقيام الليل ئیمام ئەوزاعی دەڵێ سەلەف هیچ شتێکیان لە هاوارکردن نەدەناسی هەرکەس ئەمەی هێنا ئەوا شتێکی داهێنراوی هێناوە هاوەڵانی رسول اللە ﷺ لەگەڵ یەك دادەنیشتن و باسی پەروەردگاریان دەکرد کاتێك یادکردنی اللە تعالی دەهات ئارام دەبوون و بە نهێنی دەگریان. تاریخ دمشق