tgindex
إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

Статистика

إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقࣱّۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَیَوٰةُ ٱلدُّنۡیَا وَلَا یَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ۝٣٣}

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
6
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
825
+7 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
143
23 постов
Вовлечённость
17,3%
к подписчикам
Постов в день
0,9
всего 23
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
69
1/48двое суток
79
1/72трое суток
85

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ٨٦ - عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ، صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنِ اسْتَطَاعَ أَنْ لا يَحُولَنَّ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجَنَّةِ مِلْءُ كَفٍّ مِنْ دَمٍ يُهَرِيقُهُ كَأَنَّمَا يَذْبَحُ دَجَاجَةً، كُلَّمَا تَقَدَّمَ لِبَابٍ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ حَالَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ لا يُدْخِلَ بَطْنَهُ إِلا طَيِّبًا، فَإِنَّ أَوَّلَ مَا يَنْتِنُ مِنَ الإِنْسَانِ بَطْنُهُ). ٨٦ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (هەرکەسێک بۆی دەکرێ با نەهێڵێت تەنها پڕی لەپە دەستێک خوێن کە بە ناهەق ڕشتوویەتی ببێتە ڕێگر لە نێوان ئەو و بەهەشتدا، وەك ئەوەی مریشکێکی سەر بڕیبێ - بەو ئاسانییە خوێن بڕێژێ -، چونکە هەر کاتێک بچێتە بەردەم دەرگایەك لە دەرگاکانی بەهەشت، ئەو خوێنە دێتە بەردەمی و ڕێگری لێ دەکات. هەروەها هەرکەسێک لە ئێوە بۆی دەکرێ با هیچ شتێک نەخاتە ناو سکیەوە مەگەر خواردنی پاک و حەڵاڵ بێت، چونکە یەکەم شت لە مرۆڤدا کە بۆنی ناخۆش دەبێت و گەنیو دەبێت سکیەتی). ٨٧ - عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَنْ قَتَلَ نَفْسًا مُعَاهِدًا لَمْ يَرَحْ رَائِحَةَ الْجَنَّةِ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ أَرْبَعِينَ عَامًا). آخر الكتاب، والحمد لله وحده. ٨٧ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (هەرکەسێك کەسێکی موعاهید بکوژێت - ئەو غەیرە موسڵمانەی کە پەیمانی ئاشتی و پاراستنی هەیە -، ئەوا بۆنی بەهەشت ناکا، لە کاتێکدا بۆنی بەهەشت لە دووری چل ساڵ ڕێگاوە هەستی پێ دەکرێ). کۆتایی کتێبەکە، سوپاس و ستایش تەنها بۆ اللەـیە. #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٤٤ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر کەسێك بەزەیی نەکات بەزەیی لەگەڵ ناکرێ، وە هەر کەسێك لێخۆش نەبێت لێی خۆش نابن - اللە لێی خۆش نابێ -). ️٤٥ - رسول اللّٰە ﷺ دەفەرمووێ : (هەرکەسێك بەزەیی بە خەڵکی زەویدا نەیەت، ئەوا ئەهلی ئاسمان بەزەیی پێدا نایەت). 📕مكارم الأخلاق للطبراني #فەرموودە_حدیث #ڕەوشتە_جوانەکان

  • ٨٣ - أَخْبَرَنَا حَبِيبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الصُّوفِيُّ، أبنا أَبُو عَلِيٍّ الْحَسَنُ بْنُ أَحْمَدَ الْحَدَّادُ الْمُقْرِئُ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ، ثنا أَبُو بَكْرٍ أَحْمَدُ بْنُ يُوسُفَ بْنِ خَلادٍ، ثنا الْحَارِثُ بْنُ أَبِي أُسَامَةَ التَّمِيمِيُّ، ثنا أَبُو عَبْدِ الرَّحْمَنِ الْمُقْرِئُ، ثنا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ زِيَادٍ، عَنْ يَزِيدَ بن يَعْقُوبَ الْمَعَافِرِيِّ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ يَزِيدَ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (اللَّهُ أَضَنُّ بِدَمِ عَبْدِهِ الْمُؤْمِنِ مِنْ أَحَدِكُمْ بِكَرِيمَةِ مَالِهِ حَتَّى يَقْبِضَهُ عَلَى فِرَاشِهِ). ٨٣ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (اللە زیاتر دەست دەگرێت بە خوێنی بەندە بڕوادارەکەیەوە - واتا زیاتر دەیپارێزێ و بەفیڕۆی نادات - وەك لەوەی هەر یەکێکتان دەست بگرێت بە بەنرخترین سامانی خۆیەوە؛ تا ئەو کاتەی لەسەر جێگەی خۆی گیانی دەکێشێت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٨٢ - أَخْبَرَنَا عَلِيُّ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أبنا عَبْدُ الصَّبُورِ بْنُ عَبْدِ السَّلامِ الْهَرَوِيُّ، أبنا مَحْمُودُ بْنُ الْقَاسِمِ الأَزْدِيُّ، أبنا عَبْدُ الْجَبَّارِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْجَرَّاحِيُّ، أبنا مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ مَحْبُوبٍ الْمَرْوَزِيُّ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عِيسَى، ثنا أَبُو عَمَّارٍ الْحُسَيْنُ بْنُ حُرَيْثٍ، ثنا الْفَضْلُ بْنُ مُوسَى، عَنِ الْحُسَيْنِ بْنِ وَاقِدٍ، عَنْ يَزِيدَ الرَّقَاشِيِّ، ثنا أَبُو الْحَكَمِ الْبَجَلِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ، وَأَبَا هُرَيْرَةَ يَذْكُرَانِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:(لَوْ أَنَّ أَهْلَ السَّمَاءِ وَأَهْلَ الأَرْضِ اشْتَرَكُوا فِي دَمِ مُؤْمِنٍ؛ لأَكَبَّهُمُ اللَّهُ فِي النَّارِ). ٨٢ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (ئەگەر ئەهلی ئاسمان و ئەهلی زەوی هاوبەش بن لە خوێن ڕشتنی بڕوادارێك، ئەوا اللە هەموویانی بە سەرەوخواری دەخستە ئاگرەوە). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٨١ - أَخْبَرَنَا أَبُو مُحَمَّدٍ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَنْصُورِ بْنِ هِبَةِ اللَّهِ، أبنا الْمُبَارَكُ بْنُ عَبْدِ الْجَبَّارِ بْنِ أَحْمَدَ، أبنا أَبُو الْحَسَنِ أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ أَحْمَدَ الْعَتِيقِيُّ، أبنا أَبُو يَعْقُوبَ إِسْحَاقُ بْنُ سَعْدِ بْنِ الْحَسَنِ بْنِ سُفْيَانَ، ثنا جَدِّي، ثنا حِبَّانُ، أبنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ، أبنا مَعْمَرٌ، عَنْ إِسْحَاقَ بْنِ رَاشِدٍ، عَنْ عَمْرِو بْنِ وَابِصَةَ الأَسَدِيِّ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: إِنِّي لَبِالْكُوفَةِ فِي دَارِي، إِذْ سَمِعْتُ عَلَى بَابِ الدَّارِ: السَّلامُ عَلَيْكَ، أَأَلِجُ؟ فَقُلْتُ: وَعَلَيْكَ السَّلامُ، فَلِجْ، فَلَمَّا دَخَلَ إِذَا هُوَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْعُودٍ، فَقُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ، أَيُّ سَاعَةِ زِيَارَةٍ هَذِهِ؟ وَذَلِكَ فِي نَحْرِ الظَّهِيرَةِ. قَالَ: طَالَ عَلَيَّ النَّهَارُ فَذَكَرْتُ مَنْ أَتَحَدَّثُ إِلَيْهِ، قَالَ: فَجَعَلَ يُحَدِّثُنِي عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأُحَدِّثُهُ، ثُمَّ أَنْشَأَ يُحَدِّثُنِي، قَالَ: سَمِعْتُهُ يَقُولُ : (تَكُونُ فِتْنَةٌ، النَّائِمُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْمُضْطَجِعِ، وَالْمُضْطَجِعُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْقَاعِدِ، وَالْقَاعِدُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْمَاشِي، وَالْمَاشِي خَيْرٌ مِنَ الرَّاكِبِ، وَالرَّاكِبُ خَيْرٌ مِنَ الْجَارِي، قَتْلاهَا كُلُّهَا فِي النَّارِ). قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَتَى ذَلِكَ؟ قَالَ: (ذَلِكَ أَيَّامُ الْهَرَجِ). قَالَ: قُلْتُ: وَمَتَى أَيَّامُ الْهَرَجِ؟ قَالَ: (حِينَ لا يَأْمَنُ الرَّجُلُ جَلِيسَهُ). قَالَ: قُلْتُ: فَبِمَ تَأْمُرُنِي إِذَا أَدْرَكْتُ ذَلِكَ؟ قَالَ: (اكْفُفْ نَفْسَكَ وَيَدَكَ، وَادْخُلْ دَارَكَ). قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ دُخِلَ عَلَيَّ دَارِي؟ قَالَ: (فَادْخُلْ بَيْتَكَ). قَالَ: فَقُلْتُ: أَفَرَأَيْتَ إِنْ دُخِلَ عَلَيَّ بَيْتِي؟ قَالَ: (فَادْخُلْ مَسْجِدَكَ)، ثُمَّ اصْنَعْ هَكَذَا ثُمَّ قَبَضَ بِيَمِينِهِ عَلَى الْكُوعِ، وَقُلْ: رَبِّي اللَّهُ حَتَّى تُقْتَلَ عَلَى ذَلِكَ. ٨١ - عمرو بن وابصة الأسدي دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە گوتویەتی : من لە کووفە لە ماڵەکەی خۆم بووم، لەو کاتەدا لەبەردەم دەرگای ماڵەکەدا بیستم کە گوترا : السَّلامُ عَلَيْكَ، ئایا بێمە ژوورەوە؟ گوتم : وَعَلَيْكَ السَّلامُ، فەرموو وەرە ژوورەوە، کاتێک هاتە ژوورەوە بینیم عبداللە بن مسعود ـە، گوتم : ئەی أبو عبد الرحمن، ئەمە چ کاتێکی سەردانیکردنە؟ ئەمە لە گەرمەی نیوەڕۆدایە. فەرمووی : ڕۆژەکەم لەسەر درێژ بویەوە، بۆیە بیرم لە کەسێک کردەوە کە قسەی لەگەڵ بکەم، گوتی : دەستی کرد بە گێڕانەوەی فەرموودە بۆم لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ و منیش بۆیم دەگێڕایەوە. پاشان دەستی کرد بە گێڕانەوە و فەرمووی : بیستم دەیفەرموو : (فیتنە و ئاژاوەیەک دەبێت، ئەوەی تێیدا خەوتووە باشترە لەوەی پاڵکەوتووە، ئەوەی پاڵکەوتووە باشترە لەوەی دانیشتووە، ئەوەی دانیشتووە باشترە لەوەی بە پێ دەڕوات، ئەوەی بە پێ دەڕوات باشترە لەوەی سوارە، ئەوەی سوارە باشترە لەوەی ڕادەکات، کوژراوەکانی هەموویان لە ئاگردان). گوتم : ئەی️ رسول اللّٰه‌، ئەوە کەی دەبێت؟ فەرمووی : (ئەو کاتانەی کە کوشتار و پشێوییە). گوتم : ئەی کەی ڕۆژانی کوشتارە؟ فەرمووی : (کاتێک پیاو متمانە بە هاونشینەکەی ناکات). گوتم : ئەگەر گەیشتمە ئەو کاتە چیم پێ دەفەرمووی؟ فەرمووی : (خۆت و دەستت بپارێزە و بچۆ ناو ماڵەکەتەوە). گوتم: ئەی️ رسول اللّٰه‌، ئەگەر هاتنە سەر ماڵەکەم. فەرمووی : (بچۆ ناو ژوورەکەتەوە). گوتم : ئەی ئەگەر هاتنە ناو ژوورەکەم؟ فەرمووی : (بچۆ شوێنی نوێژخوێندنەکەت)، پاشان بەم شێوەیە بکە - ئینجا بە دەستی ڕاستی مەچەکی گرت - و بڵێ : (پەروەردگارم اللە ـیە، تاوەکو لەسەر ئەوە دەکوژرێی). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٨٠ - وَبِهِ أبنا عَبْدُ اللَّهِ، عَنْ حَمَّادِ بْنِ سَلَمَةَ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ زَيْدٍ، عَنْ أَبِي بُرْدَةَ بْنِ أَبِي مُوسَى، قَالَ: مَرَرْنَا بِالرَّبَذَةِ، فَإِذَا فُسْطَاطٌ وَخِبَاءٌ، فَقُلْتُ: لِمَنْ هَذَا؟ فَقِيلَ: لِمُحَمَّدِ بْنِ سَلَمَةَ فَدَخَلْتُ عَلَيْهِ، فَقُلْتُ: يَرْحَمُكَ اللَّهُ، أَلا تَخْرُجُ إِلَى النَّاسِ، فَإِنَّكَ مِنْ هَذَا الأَمْرِ بِمَكَانٍ يُسْمَعُ مِنْكَ؟ فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (إِنَّهُ سَتَكُونُ فِتْنَةٌ وَفُرْقَةٌ، فَاضْرِبْ بِسَيْفِكَ عُرْضَ أَوْ عُرُضَ أُحُدٍ، وَاكْسِرْ نَبْلَكَ، وَاقْطَعْ وَتَرَكَ، وَاقْعُدْ فِي بَيْتِكَ). قَالَ: قَدْ فَعَلْتُ مَا أَمَرَنِي، وَإِذَا بِسَيْفٍ مُعَلَّقٍ بِعَمُودِ الْفُسْطَاطِ فَأَنْزَلَهُ فَسَلَّهُ، فَإِذَا سَيْفٌ مِنْ خَشَبٍ، ثُمَّ قَالَ: قَدْ فَعَلْتُ بِسَيْفِي مَا أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَهَذَا أُعِدُّهُ أَهِيبُ بِهِ النَّاسَ. ٨٠ - أبي بردة بن أبي موسی دەڵێت : بە الربذەـدا تێپەڕین و بینیمان خێوەت و چادرێك هەڵدراوە، گوتم : ئەمە هی کێیە؟ گوترا : محمد بن مسلمة، منیش چوومە ژوورەوە بۆ لای و گوتم : اللە ڕەحمت پێ بکا، بۆچی ناچیتە دەرەوە بۆ ناو خەڵکی؟ چونکە تۆ لەم کارەدا - کێشەی نێوان موسڵمانان - خاوەن پێگەیەکی کە قسەت لێ وەردەگیرێ. ئەویش فەرمووی :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرموویەتی : (بەڕاستی فیتنە و پارچەپارچەبوون ڕوودەدات، کەواتە شمشێرەکەت بوەشێنە بە تەنیشتی کێوی ئوحوددا - بۆ ئەوەی بشکێ یان کول بێ -، تیرەکانت بشکێنە، ژێی کەوانەکەت ببڕە، و لە ماڵەکەی خۆت دانیشە). گوتی : منیش ئەوەی فەرمانی پێ کردبووم ئەنجامم دا، لەو کاتەدا بینیم شمشێرێك بە کۆڵەکەی خێوەتەکەوە هەڵواسراوە، دایگرت و لە کێلانەکەی دەریهێنا، بینیم شمشێرێکی دارە، پاشان فەرمووی : ئەوەی پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی پێ کردبووم وام لە شمشێرەکەم کرد، و ئەمەشم تەنها بۆ ئەوە ئامادە کردووە کە خەڵکی لێی بترسن). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٩ - أَخْبَرَنَا أَبُو مُحَمَّدٍ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَنْصُورِ بْنِ هِبَةِ اللَّهِ الْمَوْصِلِيُّ، أبنا ابْنُ الطُّيُورِيِّ، أبنا الْعَتِيقِيُّ، أبنا النَّسَوِيُّ، ثنا جَدِّي، ثنا حِبَّانُ، أبنا عَبْدُ اللَّهِ، أبنا حَمَّادُ بْنُ سَلَمَةَ، عَنْ أَبِي عِمْرَانَ الْجَوْنِيِّ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الصَّامِتِ، عَنْ أَبِي ذَرٍّ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهُ: (يَا أَبَا ذَرٍّ، كَيْفَ تَفْعَلُ إِذَا جَاعَ النَّاسُ حَتَّى لا تَسْتَطِيعَ أَنْ تَقُومَ مِنْ فِرَاشِكَ إِلَى مَسْجِدِكَ وَمِنْ مَسْجِدِكَ إِلَى فِرَاشِكَ؟) فَقُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ: (تَعَفَّفْ)، ثُمَّ قَالَ : (كَيْفَ تَصْنَعُ إِذَا مَاتَ النَّاسُ حَتَّى يَكُونَ الْبَيْتُ بِالْوَصِيفِ؟) قُلْتُ : اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ : (تَصْبِرُ)، قَالَ : (كَيْفَ تَعْمَلُ إِذَا اقْتَتَلَ النَّاسُ حَتَّى يَغْرَقَ حَجَرُ الزَّيْتِ؟) قُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ : (تَأْتِي مَنْ أَنْتَ مِنْهُ). فَقُلْتُ: أَرَأَيْتَ إِنْ أَتَى عَلَيَّ؟ قَالَ : (تَدْخُلُ بَيْتَكَ). قُلْتُ: أَفَرَأَيْتَ إِنْ أَتَى عَلَيَّ. قَالَ : (إِنْ خَشِيتَ أَنْ يُبْهِرَكَ شُعَاعُ السَّيْفِ؛ فَأَلْقِ طَائِفَةَ رِدَائِكَ عَلَى وَجْهِكَ يَبُؤْ بِإِثْمَك وَإِثْمِهِ). فَقُلْتُ: أَفَلا أَحْمِلُ السِّلاحَ؟ فَقَالَ: (إِذًا تَشْرَكُهُ). ٧٩ - عبداللە بن الصامت رضي اللە عنە دەیگێڕێتەوە لە أبي ذر کە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ پێی فەرموو : (ئەی أبو ذر، چی دەکەی کاتێك خەڵکی تووشی برسیێتییەک بوون بە جۆرێك نەتوانیت لە جێگەکەتەوە هەستیت بۆ مزگەوتەکەت و لە مزگەوتەکەشتەوە بگەڕێیتەوە بۆ سەر جێگەکەت؟). گوتم : اللە و رسول ـەکەی زاناترن. فەرمووی : (خۆت بەدوور بگرە و داوێنپاك و دەستپاک بە)، پاشان فەرمووی : (چی دەکەی ئەگەر مردن لەناو خەڵکیدا ئەوەندە زۆر بوو کە نرخ و شوێنی گۆڕێك هێندەی نرخی خزمەتکارێك بێت؟) گوتم : اللە و رسول ـەکەی زاناترن. فەرمووی : (ئارام بگرە)، فەرمووی : (چی دەکەی کاتێك خەڵکی کەوتنە شەڕ و کوشتاری یەکتر تا وای لێدێ بەردی زەیت - شوێنێکە لە مەدینە - نوقمی خوێن دەبێت؟). گوتم : اللە و رسول ـەکەی زاناترن. فەرمووی : (بچۆ بۆ لای ئەوانەی کە لێیانەوەی -خزم و کەسوکارت -). گوتم : ئەی ئەگەر هاتن بۆ سەرم؟ فەرمووی : (بچۆ ناو ماڵەکەت). گوتم : ئەی ئەگەر هاتنە ژوورەوە بۆ سەرم؟ فەرمووی: (ئەگەر ترسای بریقەی شمشێر چاوت بپێکێ و کارت تێبکات، ئەوا بەشێک لە پۆشاکەکەت بدە بەسەر دەموچاوتدا، با ئەو تاوانی تۆ و تاوانی خۆیشی هەڵبگرێ). گوتم : ئەی چەک هەڵنەگرم؟ فەرمووی : (ئەگەر وا بکەیت، ئەوا تۆش لە تاوانەکەیدا هاوبەش دەبیت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٨ - وَبِهِ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبِي، ثنا عَبْدُ الصَّمَدِ، ثنا زِيَادُ بْنُ مُسْلِمٍ أَبُو عُمَرَ، ثنا أَبُو الأَشْعَثِ الصَّنْعَانِيُّ، قَالَ: بَعَثَنَا يَزِيدُ بْنُ مُعَاوِيَةَ إِلَى ابْنِ الزُّبَيْرِ، فَلَمَّا قَدِمْتُ الْمَدِينَةَ دَخَلْتُ عَلَى فُلانٍ، نَسِيَ زِيَادٌ اسْمَهُ، فَقَالَ: إِنَّ النَّاسَ قَدْ صَنَعُوا مَا صَنَعُوا، فَمَا تَرَى؟ قَالَ: أَوْصَانِي خَلِيلِي أَبُو الْقَاسِمِ: (إِنْ أَدْرَكْتُ شَيْئًا مِنْ هَذِهِ الْفِتَنِ فَاعْمِدْ إِلَى أُحُدٍ فَاكْسِرْ بِهِ حَدَّ سَيْفِكَ، ثُمَّ اقْعُدْ فِي بَيْتِكَ، قَالَ: فَإِنْ دَخَلَ عَلَيْكَ أَحَدٌ إِلَى الْبَيْتِ؛ فَقُمْ إِلَى الْمَخْدَعِ، فَإِنْ دَخَلَ عَلَيْكَ الْمَخْدَعَ؛ فَاجْثُ عَلَى رُكْبَتَيْكَ، وَقُلْ: بُؤْ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ وَذَلِكَ جَزَاءُ الظَّالِمِينَ). فَقَدْ كَسَرْتُ حَدَّ سَيْفِي فَقَعَدْتُ فِي بَيْتِي. ٧٨ - أبو الأشعث الصنعاني دەڵێت : يزيد بن معاویة ئێمەی نارد بۆ لای ابن الزبیر، کاتێك گەیشتمە مەدینە چوومە لای کەسێك - زیاد ناوی ئەو کەسەی لەبیر چووە - و گوتی : خەڵکی ئەوەی کردیان کردیان، تۆ ڕات چییە؟ گوتی : خۆشەویستەکەم أبو القاسم️ ﷺ وەسیەتی بۆ کردم و فەرمووی : (ئەگەر گەیشتیتە هەر شتێک لەم فیتنانە، ئەوا ڕوو بکەرە کێوی ئوحود و دەمی شمشێرەکەتی پێدا بشکێنە، پاشان لە ماڵەکەتدا دانیشە). فەرمووی : (ئەگەر کەسێک هاتە ناو ماڵەکەت بۆ لات؛ ئەوا بڕۆ بۆ ژوورە بچووکەکەی ناوەوە، ئەگەر هاتە ناو ئەو ژوورەش بۆ لات؛ ئەوا لەسەر چۆك دانیشە و بڵێ : با گوناهی من و گوناهی خۆشت هەڵبگریت و ببیتە یەکێک لە هاوەڵانی ئاگر، ئەوەش سزای ستەمکارانە). بۆیە منیش دەمی شمشێرەکەم شکاند و لە ماڵەکەمدا دانیشتم. #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٦ - أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَالْمُبَارَكُ بْنُ عَلِيٍّ، أبنا عَبْدُ الْقَادِرِ بْنُ مُحَمَّدٍ، وأبنا عَبْدُ الْحَقِّ، أبنا عَمِّي، أبنا الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ جَعْفَرٍ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبِي، ثنا عَلِيُّ بْنُ بَحْرٍ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ حُمَيْرٍ، عَنْ ثَابِتٍ بن عَجْلانَ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا كَثِيرٍ الْمُحَارِبِيَّ، يَقُولُ: سَمِعْتُ خَرَشَةَ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (سَيَكُونُ مِنْ بَعْدِي فِتْنَةٌ، النَّائِمُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْيَقْظَانِ، وَالْقَاعِدُ خَيْرٌ مِنَ الْقَائِمِ، وَالْقَائِمُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ السَّاعِي، فَمَنْ أَتَتْ عَلَيْهِ؛ فَلْيَمْشِ بِسَيْفِهِ إِلَى صَفاةٍ فَيَضْرِبُهُ بِهَا حَتَّى يَنْكَسِرَ، ثُمَّ لِيَضْطَجِعْ لَهَا حَتَّى تَنْجَلِيَ عَمَّا انْجَلَتْ). ٧٦ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (لە دوای من فیتنە و ئاژاوە دەبێت، تێیدا ئەو کەسەی خەوتووە باشترە لەوەی بەئاگایە، و ئەوەی دانیشتووە باشترە لەوەی بەپێوە وەستاوە، و ئەوەی بەپێوە وەستاوە تێیدا باشترە لەوەی هەوڵی بۆ دەدات و بۆی ڕادەکات، جا هەر کەسێک ئەو فیتنەیەی پێگەیشت؛ با بە شمشێرەکەیەوە بچێتە سەر تاشەبەردێك و لێی بدا تا دەشکێت، پاشان با پاڵ کەوێ بۆی - خۆی دوورەپەرێز بگرێ - تاوەکو ئەو ئاژاوەیە ڕوون دەبێتەوە و کۆتایی دێت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٥ - أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ وَالْمُبَارَكُ، أبنا عَبْدُ الْقَادِرِ، وَابْنَا عَبْدِ الْحَقِّ، أبنا عَمِّي، أبنا الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ، بنا أَحْمَدُ بْنُ جَعْفَرٍ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبِي، ثنا زَيْدُ بْنُ الْحُبَابِ، أَخْبَرَنِي سَهْلُ بْنِ أَبِي الصَّلْتِ، قَالَ: سَمِعْتُ الْحَسَنَ يَقُولُ: إِنَّ عَلِيًّا، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، بَعَثَ إِلَى مُحَمَّدِ بْنِ مَسْلَمَةَ يَجِيءُ بِهِ، وَقَالَ: مَا خَلَفَكَ عَنْ هَذَا الأَمْرِ؟ قَالَ: دَفَعَ إِلَيَّ ابْنُ عَمِكَّ؛ يَعْنِي: النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، سَيْفًا. فَقَالَ: (قَاتِلْ بِهِ مَا قُوتِلَ الْعَدُوُّ، فَإِذَا رَأَيْتَ النَّاسَ يَقْتُلُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا، فَاعْمِدْ بِهِ إِلَى صَخْرَةٍ فَاضْرِبْهُ بِهَا، ثُمَّ الْزَمْ بَيْتَكَ حَتَّى تَأْتِيَكَ مَنِيَّةٌ قَاضِيَةٌ، أَوْ يَدٌ خَاطِئَةٌ). قَالَ: خَلُّوا عَنْهُ. ٧٥ - الحسن دەڵێت : علي رضي اللە عنە ناردی بە شوێن محمد بن مسلمة تا بیهێنن و پێی فەرموو : چ شتێک تۆی دواخست لەم کارە - مەبەستی بەشداری نەکردنە لە جەنگەکاندا -؟ فەرمووی : ئامۆزاکەت - واتا️ رسول اللّٰه‌ ﷺ - شمشێرێکی پێدام، و فەرمووی : (بەمە بجەنگە تا ئەو کاتەی جەنگ لەگەڵ دوژمن دەکرێ، بەڵام ئەگەر بینیت خەڵکی یەکتری دەکوژن، بیبە سەر تاشەبەردێك و لێی بدە - تا دەشکێ -، پاشان لە ماڵەکەتدا بمێنەوە تا ئەو کاتەی مردنێکی بڕاوەت بەسەردا دێ، یان دەستێکی تاوانبار کە بتکوژێت). فەرمووی : وازی لێ بێنن - ڕێگەی بدەن بڕوات -). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٤ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْبَاقِي، أبنا أَبُو الْفَضْلِ أَحْمَدُ بْنُ الْحَسَنِ بْنِ خَيْرُونٍ، أبنا الْحَسَنُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ إِبْرَاهِيمَ، أبنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ إِسْحَاقَ بْنِ إِبْرَاهِيمَ بْنِ الْخُرَاسَانِيِّ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْحَسَنِ، ثنا عَفَّانُ، عَنْ حَمَّادِ بْنِ سَلَمَةَ، ثنا عَلِيُّ بْنُ زَيْدٍ، عَنْ أَبِي عُثْمَانَ النَّهْدِيِّ، عَنْ خَالِدِ بْنِ عُرْفُطَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (يَا خَالِدُ، إِنَّهَا سَتَكُونُ فِتْنَةٌ وَفُرْقَةٌ وَاخْتِلافٌ، فَإِذَا كَانَ ذَلِكَ، فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَكُونَ الْمَقْتُولَ لا الْقَاتِلَ فَافْعَلْ). ٧٤ - خالد بن عرفطة رضي اللە عنە دەیگێڕێتەوە لە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ کە فەرموویەتی : (ئەی خالد، لەدوای من فیتنە و ئاشووب و گروپچێتی و ناکۆکی دروست دەبێت، کاتێك ئەوە ڕوویدا، ئەگەر توانیت کوژراو بیت نەوەك بکوژ ئەوا وابکە). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧٢ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَحَبِيبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أبنا مَحْمُودُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، ثنا سُلَيْمَانُ بْنُ أَحْمَدَ ثنا أَحْمَدُ بْنُ شُعَيْبٍ النَّسَائِيُّ، ثنا الْحُسَيْنُ بْنُ عِيسَى، ثنا عَفَّانُ بْنُ سَيَّارٍ، عَنْ عَنْبَسَةَ بْنِ الأَزْهَرِ، عَنْ سِمَاكِ بْنِ حَرْبٍ، عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ، قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي مَسِيرٍ، فَخَفَقَ رَجُلٌ عَلَى رَاحِلَتِهِ، فَأَخَذَ رَجُلٌ سَهْمًا مِنْ كِنَانَتِهِ، فَانْتَبَهَ الرَّجُلُ فَفَزِعَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمًا). ٧٢ - النعمان بن بشير رضي اللە عنە دەفەرمووێ : لەگەڵ️ رسول اللّٰه‌ ﷺ لە سەفەرێکدا بووین، پیاوێک لەسەر وڵاخەکەی خەوی لێکەوت و سەری دانەواند، پیاوێکی تر تیرێکی لە تیردانەکەی دەرهێنا، پیاوەکە خەبەری بویەوە و ترسا - ڕاچڵەکی -. رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (بۆ هیچ موسڵمانێك حەڵاڵ نییە کە موسڵمانێکی تر بترسێنێ). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٧١ - أَخْبَرَنَا حَبِيبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أبنا مَحْمُودُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، ثنا سُلَيْمَانُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ أَيُّوبَ، ثنا أَبُو زُرْعَةَ الدِّمَشْقِيُّ، وَأَبُو عَبْدِ الْمَلِكِ الْقُرَشِيُّ، وَجَعْفَرُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْفِرْيَابِيُّ، قَالُوا: ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عَائِذٍ، ثنا الْهَيْثَمُ بْنُ حُمَيْدٍ، ثنا حَفْصُ بْنُ غَيْلانَ أَبُو مُعِيدٍ، عَنْ حَيَّانَ بْنِ حَجَرٍ، عَنْ أَبِي الْغَادِيَةِ الْمُزَنِيِّ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : (سَتَكُونُ بَعْدِي فِتَنٌ شِدَادٌ، خَيْرُ النَّاسِ فِيهَا مُسْلِمُو أَهْلِ الْبَوَادِي، الَّذِينَ لا يَنْدَوْنَ مِنْ دِمَاءِ النَّاسِ وَلا أَمْوَالِهِمْ شَيْئًا). ٧١ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (لە دوای من فیتنە و ئاژاوەی زۆر سەخت ڕوودەدەن، باشترینی خەڵك لەو کاتەدا ئەو موسڵمانانەی نیشتەجێی دەشت و دەر و بیابانەکانن، ئەوانەی کە دەستیان بە هیچ شتێک لە خوێن و ماڵی خەڵکی پیس نابێت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • 3 авг.1751из islamsunat1

    ١٢٧ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُسْلَمَةَ الْوَاسِطِيُّ، نَا يَزِيدُ بْنُ هَارُونَ، أنا شُعْبَةُ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ ذَكْوَانَ أَبِي صَالِحٍ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ : (لَا يَجْلِسُ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَا يُصَلُّونَ فِيهِ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؛ إِلَّا كَانَ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً وَإِنْ دَخَلُوا الْجَنَّةَ؛ لِمَا يَرَوْنَ مِنَ الثَّوَابِ). ١٢٧ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (هیچ کۆمەڵەیەك دانانیشن لە کۆڕێکدا کە تێیدا سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر️ ﷺ لێنەدەن، ئیلا لەسەریان دەبێت بە حەسرەت و پەشیمانی ئەگەر چی بچنە بەهەشتیش، لەبەر ئەوەی کە دەیبینن چ پاداشتێکی هەیە).

  • ٧٠ - أَخْبَرَنَا أَبُو طَاهِرٍ السِّلَفِيُّ، أبنا أَبُو الْعَبَّاسِ أَحْمَدُ بْنُ عَبْدِ الْغَفَّارِ بْنِ أَشْتَةَ، أبنا أَبُو سَعِيدٍ النَّقَّاشُ، أبنا أَبُو الْحَسَنِ مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ بْنِ عَبَّادٍ، ثنا حَسَّانُ بْنُ الْحَسَنِ الْمُجَاشِعِيُّ، ثنا أَبُو مُحَمَّدٍ حَجَّاجُ بْنُ الْمِنْهَالِ، ثنا حَمَّادُ بْنُ سَلَمَةَ، عَنْ حَبِيبٍ الْمُعَلِّمِ، عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (إِنَّ أَعْتَى النَّاسِ عَلَى اللَّهِ مَنْ قَتَلَ فِي حَرَمِ اللَّهِ، أَوْ قَتَلَ غَيْرَ قَاتِلِهِ، أَوْ قَتَلَ بِذُحُولِ الْجَاهِلِيَّةِ). ٧٠ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (بەڕاستی دەستدرێژکارترین خەڵك لای اللە ئەوەیە کە لە حەرەمی اللەـدا کەسێک بکوژێ، یان کەسێک بکوژێ کە بکوژی ئەو نەبووە، یان لەبەر کینە و تۆڵەی سەردەمی نەفامی کەسێك بکوژێ). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٦٩ - أَخْبَرَنَا أَبُو طَاهِرٍ السِّلَفِيُّ، أبنا أَبُو مَنْصُورٍ مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ عَلِيٍّ الْمُقْرِئُ، وَأَبُو الْقَاسِمِ عَلِيُّ بْنُ الْحُسَيْنِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الرَّبَعِيُّ، وَأَبُو بَكْرٍ أَحْمَدُ بْنُ عَلِيِّ بْنِ الْحُسَيْنِ الطُّرَيْثِيثِيُّ، وَأَبُو يَاسِرٍ مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْخَيَّاطُ، ثنا أَبُو الْقَاسِمِ بْنُ بِشْرَانَ، أبنا أَبُو مُحَمَّدٍ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ إِسْحَاقَ الْفَاكِهِيُّ، ثنا أَبُو يَحْيَى عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ زَكَرِيَّا بْنِ الْحَارِثِ بْنِ أَبِي مَيْسَرَةَ، ثنا أَحْمَدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ يُونُسَ، ثنا أَبُو بَكْرِ بْنُ عَيَّاشٍ، عَنِ الأَعْمَشِ، عَنْ مُسْلِمٍ، عَنْ مَسْرُوقٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ، صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لا تَرْجِعُوا بَعْدِي كُفَّارًا يَضْرِبُ بَعْضُكُمْ رِقَابَ بَعْضٍ، وَلا يُؤْخَذُ أَحَدُكُمْ بِجَرِيرَةِ ابْنِهِ وَلا بِجَرِيرَةِ أَبِيهِ). ٦٩ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (دوای من مەگەڕێنەوە بۆ سەر کوفر بە جۆرێك گەردنی یەکتر بپەڕێنن، و هیچ یەکێکتان بە تاوانی کوڕەکەی و نە بە تاوانی باوکیشی سزا نادرێت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ﴿إِنَّهُ هُوَ الْبَرُّ الرَّحِيمُ﴾. «رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أمْرِنَا رَشَدًا».

  • إِبنُ التُّرابْ الڪُردي pinned a file

  • ٦٨ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَحَبِيبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أبنا مَحْمُودُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، ثنا سُلَيْمَانُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ أَيُّوبَ، ثنا أَحْمَدُ بْنُ يَحْيَى الْحُلْوَانِيُّ، ثنا الْفَيْضُ بْنُ وثيقٍ، ثنا عَبْدُ الْوَهَّابِ الثَّقَفِيُّ، ثنا عِكْرِمَةُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الْبُنَانِيُّ، عَنْ عَاصِمِ بْنِ بَهْدَلَةَ، عَنْ أَبِي وَائِلٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (يَجِيءُ الْمَقْتُولُ آخِذًا قَاتِلَهُ وَأَوْدَاجُهُ تَشْخُبُ دَمًا عِنْدَ ذِي الْعِزَّةِ، فَيَقُولُ: رَبِّ، سَلْ هَذَا فِيمَ قَتَلَنِي؟ فَيَقُولُ : فِيمَ قَتَلْتَهُ؟ فَإِنْ قَالَ : قَتَلْتُهُ لِتَكُونَ الْعِزَّةُ لِفُلانٍ: قَالَ: هِيَ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ). ٦٨ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (کوژراو دێت لە کاتێکدا دەستی گرتووە بە بکوژەکەیەوە و خوێن لە دەمارەکانی ملی دەچۆڕێت لە لای الله عز وجل دەڵێت : ئەی پەروەردگارم، لەمە بپرسە لەبەرچی منی کوشت؟ دەفەرمووێ : لەبەرچی کوشتت؟ ئەگەر بڵێت : کوشتم بۆ ئەوەی شکۆ و دەسەڵات بۆ فڵانە کەس بێت، اللە دەفەرمووێ : شکۆ و گەورەیی تەنها بۆ اللەـیە). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه

  • ٦٧ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَحَبِيبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أبنا مَحْمُودُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ، أبنا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ الْحُسَيْنِ، ثنا سُلَيْمَانُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ أَيُّوبَ الطَّبَرَانِيُّ، ثنا الْحُسَيْنُ بْنُ إِسْحَاقَ التُّسْتَرِيُّ، وَعَبْدَانُ بْنُ أَحْمَدَ، وَمُوسَى بْنُ سَهْلٍ أَبُو عِمْرَانَ الْجَوْنِيُّ، قَالُوا: أبنا هِشَامُ بْنُ عَمَّارٍ، ثنا عَبْدُ الْمَلِكِ بْنُ مُحَمَّدٍ الصَّنْعَانِيُّ، ثنا ابْنُ جَابِرٍ، عَنِ الْقَاسِمِ، عَنْ أَبِي أُمَامَةَ، عَنِ النَّبِيِّ، صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ لَمْ يُحِلَّ فِي الْفِتْنَةِ شَيْئًا حَرَّمَهُ قَبْلَ ذَلِكَ، مَا بَالُ أَحَدِكُمْ يَأْتِي أَخَاهُ فَيُسَلِّمُ عَلَيْهِ، ثُمَّ يَأْتِيهِ بَعْدَ ذَلِكَ فَيَقْتُلُهُ). ٦٧ -️ رسول اللّٰه‌ ﷺ دەفەرمووێ : (بەڕاستی الله عز وجل لە کاتی فیتنە و ئاژاوەدا هیچ شتێکی حەڵاڵ نەکردووە کە پێشتر حەرامی کردبێت، ئەوە چییە یەکێك لە ئێوە دێتە لای براکەی و سەلامی لێ دەکات، پاشان دوای ئەوە دێت و دەیکوژێت). #کتێبی_تحريم_القتل_و_تعظيمه