tgindex
طَرِيقُ نسَاءِالسَّلَفْ

طَرِيقُ نسَاءِالسَّلَفْ

Статистика

نِسَاءٌ يَطْلُبْنَ رِضَا اللَّهِ، وَيَسِرْنَ عَلَى مَنْهَجِ السَّلَفِ الصَّالِحِ.

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
4
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
945
+4 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
261
21 постов
Вовлечённость
27,6%
к подписчикам
Постов в день
0,6
всего 21
Упоминаний
5
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
76
1/48двое суток
87
1/72трое суток
93

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • = ١٧٥- سَأَلْتُهُ عَنْ رَجُلٍ جَامَعَ امْرَأَتَهُ قَبْلَ الْأَرْبَعِينَ وَهِيَ طَاهِرٌ، ثُمَّ رَأَتْ بَعْدَ ذَلِكَ الدَّمَ؟ قَالَ: لَا يُجَامِعُهَا حَتَّى تَمْضِيَ الْأَرْبَعُونَ، وَإِنْ رَأَتِ الطُّهْرَ، فَإِنْ عَاوَدَهَا الدَّمُ فِي الْأَرْبَعِينَ، وَقَدْ كَانَتْ طَهُرَتْ قَبْلَ ذَلِكَ، وَقَدْ يَكُونُ هَذَا حَيْضًا، وَيَكُونُ بَقِيَّةَ نِفَاسٍ، وَيَكُونُ اسْتِحَاضَةً، تَصُومُ وَتُصَلِّي، ثُمَّ تَعُودُ إِلَى الصَّوْمِ إِنْ كَانَتْ صَامَتْ، فَإِنَّهُ إِنْ كَانَ حَيْضًا لَمْ يُجْزِئْهَا أَنْ تَصُومَ، وَإِنْ كَانَ نِفَاسًا فَهُوَ بِمَنْزِلَتِهِ. پرسیارم لێی کرد دەربارەی پیاوێک کە بەرلە تەواوبوونی چل ڕۆژەکە [ی نیفاس] سەرجێی کردووه لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کاتێکدا ئافرەتەکە پاک بووبوو، پاشان لە دوای ئەوە ئافرەتەکە خوێنی بینییەوە؟ وتی: سەرجێی لەگەڵدا ناکات تا چل ڕۆژەکە تێپەڕ دەبێت، تەنانەت ئەگەر پاکبوونەوەشی بینیبێت، چونکە ئەگەر خوێن لەناو ماوەی چل ڕۆژەکەدا بگەڕێتەوە بۆی لە کاتێکدا پێشتر پاک بووبووەوە، ئەوا ئەم خوێنە ڕەنگە حەیز (بێنوێژی) بێت، یان پاشماوەی نیفاس بێت، یان ئیستحاضة بێت، بۆیە [لە باری گوماندا] ڕۆژوو دەگرێت و نوێژ دەکات، پاشان [لە دوای پاکبوونەوە] دەگەڕێتەوە سەر قەزاکردنەوەی ڕۆژووەکە ئەگەر [لەو ڕۆژانەدا] بەرۆژوو بووبێت، چونکە ئەگەر حەیز بووبێت ئەوا ڕۆژووبوونەکەی دروست نەبووە و لێی وەرنەگیراوە، و ئەگەر نیفاسیش بووبێت ئەوا وەک پلە و حوکمی حەیزە. ١٧٦- وَسَأَلْتُهُ عَنِ الْمَرْأَةِ النُّفَسَاءِ، كَمْ لِزَوْجِهَا أَنْ يَكُفَّ عَنْ إِتْيَانِهَا؟ قَالَ: أَرْبَعِينَ يَوْمًا، فَإِنْ رَأَتِ الدَّمَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ فَلَا يَقْرَبُهَا أَيْضًا، فَإِنْ كَانَ حَيْضًا تَعْرِفُهُ مِنْ أَيَّامِهَا الَّتِي تَحِيضُ فِيهَا، فَإِنَّهُ لَا يَأْتِيهَا زَوْجُهَا حَتَّى يَنْقَطِعَ عَنْهَا الدَّمُ وَتَطْهُرَ. قُلْتُ: أَيْشِ الْحُجَّةُ فِي قَوْلِ أَهْلِ الْمَدِينَةِ: لَا يَأْتِيهَا زَوْجُهَا؟ قَالَ: لَيْسَ لَهُمْ حُجَّةٌ، عَلِيٌّ، وَابْنُ عَبَّاسٍ، وَعَائِذُ بْنُ عَمْرٍو، يَقُولُونَ: أَرْبَعِينَ. وَسُئِلَ عَنِ النُّفَسَاءِ فِي كَمْ أَقَلِّ مَا يَأْتِيهَا زَوْجُهَا؟ قَالَ: إِذَا جَاوَزَ الْأَرْبَعِينَ يَوْمًا، وَلَا يَأْتِيهَا فِي أَقَلَّ مِنْ أَرْبَعِينَ. پرسیارم لێی کرد دەربارەی ئافرەتی زەیستان (نیفاس)، تا چەند پێویستە مێردەکەی خۆی لە چوونی بۆ لای [سەرجێی لەگەڵی] بپارێزێت؟ وتی: چل ڕۆژ، جا ئەگەر لە دوای چل ڕۆژەکەش خوێنی بینی، دیسان لێی نزیک نابێتەوە، ئەگەر خوێنەکە حەیز بێت کە خۆی لەو ڕۆژانەدا دەزانێت کە دەکەوێتە حەیزەوە، ئەوا هاوسەرەکەی لێی نزیک نابێتەوە تا ئەو کاتەی خوێنەکەی لێ دەبڕێتەوە و پاک دەبێتەوە. وتم: بەڵگەی ئەهلی مەدینە چییە لەسەر ئەوەی ووتویانە: هاوسەرەکەی لێی نزیک نابێتەوە؟ وتی: هیچ بەڵگەیەکیان نییە، علي، و ابن عباس، و عائذ بن عمرو دەڵێن: چل ڕۆژە. و پرسیاری لێکرا دەربارەی ئافرەتی زەیستان کە کەمترین ماوە چەندە بۆ ئەوەی مێردەکەی لێی نزیک ببێتەوە؟ وتی: کاتێک لە چل ڕۆژەکە تێپەڕی کرد، و لە کەمتر لە چل ڕۆژدا لێی نزیک نابێتەوە. 📚«مَسَائِلُ ابْنِ هَانِئٍ لِلْإِمَامِ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ»#أحكام_الحيض کۆتای [احکام الحیض] لەکتێبی مَسَائِلُ ابْنِ هَانِئٍ

  • = ١٦٦- سَأَلْتُهُ عَنْ امْرَأَةٍ نُفَسَاءَ رَأَتِ الطُّهْرَ فِي أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثِينَ، فَمَكَثَتْ أَرْبَعَةَ أَيَّامٍ طَاهِرًا، ثُمَّ رَأَتْ فِي كُلِّ يَوْمٍ بَعْدَ ذَلِكَ شَيْئًا كَالْكُدْرَةِ، حَتَّى كَانَ الْأَرْبَعُونَ، فَرَأَتْ دَمًا أَسْوَدَ وَلَيْسَ يَنْقَطِعُ عَنْهَا. قَالَ: إِذَا عَاوَدَهَا مِنَ الدَّمِ فِيمَا بَيْنَهَا وَبَيْنَ الْأَرْبَعِينَ، فَقَدْ يَكُونُ هَذَا اسْتِحَاضَةً. أَوْ بَقِيَّةُ نِفَاسٍ أَوْ يَكُونُ حَيْضًا، فَالِاحْتِيَاطُ عِنْدِي لَهَا أَنْ تَصُومَ وَتُصَلِّي، فَإِنْ كَانَ نِفَاسًا أَوْ حَيْضًا لَمْ يَجْزِئْهَا، يَعْنِي الصَّوْمَ. وَأَمَّا مَا كَانَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ، فَإِنْ كَانَ فِي أَيَّامٍ قَدْ كَانَتْ تَعْرِفُهُ مِنْ أَيَّامِ حَيْضِهَا فَهُوَ حَيْضٌ، وَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَعْرِفُهُ فِي أَيَّامٍ مِنْ أَيَّامِهَا الَّتِي كَانَتْ تَحِيضُهَا، فَهِيَ اسْتِحَاضَةٌ، فَهَذِهِ تُصَلِّي وَتَصُومُ فِيهِ، وَلَا تُعِيدُ الصَّوْمَ. پرسیارم لێی کرد دەربارەی ئافرەتێکی زەیستان (نیفاس) کە لە کەمتر لە سی ڕۆژدا پاکبوونەوەی بینیوە، و چوار ڕۆژ بە پاکی مایەوە، پاشان لە دوای ئەوە ڕۆژانە شتێکی وەکو تەڵخی (دەردراوی ڵێڵ و قاوەیی) دەبینی تا چل ڕۆژەکە تەواو بوو، ئەوسا خوێنێکی ڕەشی بینی کە لێی نەدەبڕایەوە. وتی: ئەگەر لە نێوان ئەو ماوەیە و چل ڕۆژەکەدا خوێن گەڕایەوە بۆی، ئەوا ڕەنگە ئەمە ئیستیحاضە بێت ،یاخود پاشماوەی نیفاس بێت، یان حەیز بێت بۆیە لە لای من وریایی و ئیحتیات بۆ ئەو ئافرەتە ئەوەیە کە ڕۆژوو بگرێت و نوێژ بکات، جا ئەگەر [دواتر دەرکەوت کە خوێنەکە] نیفاس یان حیض بووە، ئەوا [ڕۆژووەکەی] بۆی هەژمار ناکرێت کافی نییە بۆی، واتە: دەبێت ڕۆژووەکە قەزا بکاتەوە. بەڵام ئەوەی کە دوای چل ڕۆژەکە دێت: ئەگەر لەو ڕۆژانەدا بوو کە پێشتر وەک ڕۆژانی عادەی حەیضی خۆی دەیناسی، ئەوا ئەوە حیضە. بەڵام ئەگەر لە ڕۆژانی عادەی ئاساییی خۆیدا نەبوو کە تێیاندا دەکەوتە حەیزەوە، ئەوا ئیستیحاضەیە جا لەم بارەدا، ئەم ئافرەتە نوێژ دەکات و ڕۆژوو دەگرێت و ڕۆژووەکە قەزا ناکاتەوە. ١٦٧- سَمِعْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، وَسُئِلَ عَنِ الْجَارِيَةِ الصَّغِيرَةِ تَحِيضُ يَوْمًا وَاحِدًا ثُمَّ يَنْقَطِعُ عَنْهَا الدَّمُ، وَلَهَا زَوْجٌ؟ قَالَ: لَا يُعْجِبُنِي أَنْ يَأْتِيَهَا زَوْجُهَا، يَتَوَقَّى ذَلِكَ حَتَّى يَعْلَمَ أَيَّامَ حَيْضِهَا الَّتِي بَدَأَتْ تَحِيضُ لَهَا. گوێم لە أبا عبد الله بوو کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی کچێکی تەمەن بچووک کە تەنها بۆ یەک ڕۆژ دەکەوێتە حەیضەوە و پاشان خوێنەکەی تەواو دەبێت، لە کاتێکدا پیاوی هەیە؟ وتی: پێم باش نییە مێردەکەی لێی نزیک ببێتەوە (سەرجێی لەگەڵدا بکات)، دەبێت خۆی لەوە بپارێزێت تاوەکو دەزانێت ڕۆژانی عادەی چەندە کە تازە بۆی دەست پێکردووە. ١٦٨- وَسُئِلَ عَنِ الْمَرْأَةِ: الْحَائِضِ إِذَا جَاوَزَتِ الْخَمْسَ عَشْرَةَ؟ قَالَ: تَغْتَسِلُ وَتَتَوَضَّأُ وَتُصَلِّي. قِيلَ لَهُ: الْأَيَّامُ الَّتِي مَضَتْ؟ قَالَ: تُعِيدُهَا. پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەو ئافرەتەی کە لە سوڕی مانگانەدایە کاتێک هاتنی خوێنەکەی لە پانزدە ڕۆژ تێپەڕ دەبێت؟ وتی: خۆی دەشوات و غوسل دەردەکات، دەستنوێژ دەگرێت و نوێژ دەکات. پێی وترا: ئەی ئەو ڕۆژانەی کە ڕۆیشتن [ڕۆژانی دوای عادەی ئاساییی خۆی تا پانزدە ڕۆژەکە کە نوێژی تێدا نەکردبوو]؟ وتی: قەزایان دەکاتەوە ١٦٩- وَقَالَ: الْحَيْضُ عِنْدَنَا عَلَى ثَلَاثَةِ أَحَادِيثَ: حَدِيثُ حَمْنَةَ قَالَتْ: إِنِّي أُثَجُّ ثَجًّا، وَأَنَّهَا اسْتُحِيضَتْ حَيْضَةً مُنْكَرَةً؛ قَالَ: تَحِيضِي فِي عِلْمِ اللَّهِ، عَزَّ وَجَلَّ، سِتًّا أَوْ سَبْعًا. وتی: حوکمەکانی حیض (سوڕی مانگانە) لە لای ئێمە لەسەر بنەمای سێ فەرموودەیە: فەرموودەی حمنة کە وتی: «من بە ڕژان و بە لێشاو خوێنم لێ دەڕژێت»، و ئەو تووشی خوێنپڕژانێکی زۆر و ناسروشتی بووبوو. پێغەمبەر ﷺ پێی وتبوو: لە زانستی خوای گەورەدا بۆ شەش یان حەوت ڕۆژ خۆت بە حائض بژمێرە. ╌ ئەم قەولە تایبەتە بەئافرەتێک کەهێشتا تووشی حەیز نەبووە بۆیە نازانرێ ماوەی سوڕەکەی چەندە دەبێت حەزەربکات و پیاو نەچێتە لای تاوەکو ڕۆژانی  عادەی دەزانرێت. =

  • = ١٦٥- قُلْتُ لِأَبِي عَبْدِ اللَّهِ: كَمْ أَكْثَرُ النِّفَاسِ؟ قَالَ: أَكْثَرُهُ أَرْبَعُونَ، وَأَقَلُّهُ أَنْ تَرَى الطُّهْرَ، وَالْحُجَّةُ فِي الْأَرْبَعِينَ مَا قَالَ عُثْمَانُ بْنُ أَبِي الْعَاصِ، وَعَائِذُ بْنُ عَمْرٍو، وَعُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ، وَأَنَسُ بْنُ مَالِكٍ. فَإِذَا رَأَتِ الطُّهْرَ قَبْلَ الْأَرْبَعِينَ اغْتَسَلَتْ وَصَلَّتْ، وَلَا يَأْتِيهَا زَوْجُهَا. قُلْتُ: فَإِنْ رَأَتِ الطُّهْرَ فِي عَشْرٍ فَمَكَثَتْ عَشْرًا أُخْرَى طَاهِرًا، ثُمَّ عَاوَدَهَا الدَّمُ فِيمَا دُونَ الْأَرْبَعِينَ، كَيْفَ تَصْنَعُ؟ قَالَ: يُقَالُ لَهَا: افْعَلِي كَمَا تَفْعَلُ الْمُسْتَحَاضَةُ فِي هَذِهِ الْأَيَّامِ الَّتِي رَأَيْتِ فِيهَا الدَّمَ فِيمَا دُونَ الْأَرْبَعِينَ، فَإِنْ كَانَ بَعْدَ وَرَأَيْتِ الطُّهْرَ دُونَ الْأَرْبَعِينَ فَاقْضِيهَا، وَلَا تَقْضِي الصَّلَاةَ، وَذَلِكَ أَنَّكِ إِذَا رَأَيْتِ الدَّمَ فِيمَا دُونَ الْأَرْبَعِينَ فَعُودِي إِلَى الْأَيَّامِ الَّتِي كُنْتِ صَمْتِيهَا فِي الدَّمِ فِيمَا دُونَ الْأَرْبَعِينَ، وَهُوَ وَقْتُ النِّفَاسِ، وَقَدْ رَأَيْتِ الطُّهْرَ قَبْلَ ذَلِكَ، فَلَا تَدْرِينَ لَعَلَّ هَذَا الدَّمَ بَقِيَّةٌ مِنَ النِّفَاسِ أَوْ حَيْضٌ لِأَنَّهُ وَقْتُهُ، وَلَا تَدْرِينَ لَعَلَّهُ عِرْقٌ عَائِدٌ، وَذَلِكَ أَنَّكِ رَأَيْتِ الطُّهْرَ، وَلَا تَدْرِينَ لَعَلَّهُ حَيْضٌ، فَإِنْ كَانَ حَيْضًا فَقَدِ احْتَطْنَا لَكِ حِينَ أَمَرْنَاكِ أَنْ تُصَلِّي وَتَصُومِي إِذَا لَمْ تَعْلَمِي حَائِضًا أَنْتِ أَوْ مُسْتَحَاضَةٌ، فَإِنْ كُنْتِ مُسْتَحَاضَةً فَقَدْ قَضَيْتِ، وَإِنْ كُنْتِ حَائِضًا فَقَدْ أَمَرْنَاكِ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ بَعْدَ الطُّهْرِ، وَلَمْ نَأْمُرْكِ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ لِأَنَّ الْحَائِضَ لَا تَقْضِي الصَّلَاةَ. قُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ اللَّهِ: أَلَيْسَ تَذْهَبُ إِلَى قَوْلِ أَهْلِ الْحَدِيثِ: أَكْثَرُ النِّفَاسِ أَرْبَعُونَ، فَإِنْ زَادَتْ عَلَى الْأَرْبَعِينَ إِلَى السِّتِّينَ فَإِنَّهَا مُسْتَحَاضَةٌ، يَعْنِي وَالْحَيْضُ إِلَى خَمْسَ عَشْرَةَ، فَإِذَا كَانَ بَعْدَ الْخَمْسِ عَشْرَةَ، فَإِنَّهَا مُسْتَحَاضَةٌ لِأَنَّ أَكْثَرَ الْحَيْضِ خَمْسَة عَشْرَةَ، فَلَا يُنْظَرُ بَعْدَ خَمْسَ عَشْرَةَ إِلَى الدَّمِ فَإِنَّهَا مُسْتَحَاضَةٌ. بە أبي عبد الله ـم وت: زۆرترین ماوەی نیفاس (زەیستانی) چەندە؟ وتی: زۆرترینی چل ڕۆژە، و کەمترینیشی ئەوەیە کە ئافرەتەکە پاکبوونەوەی خۆی ببێنێت. بەڵگەش لەسەر چل ڕۆژەکە ئەوەیە کە عثمان بن أبي العاص، و عائذ بن عمرو، و عمر بن الخطاب، و أنس بن مالك وتوویانە. جا ئەگەر پێش تەواوبوونی چل ڕۆژەکە پاکبوونەوەی بینی، غوسل دەردەکات خۆی دەشوات و نوێژ دەکات، بەڵام مێردەکەی لێی نزیک نابێتەوە [سەرجێی لەگەڵدا ناکات تا چل ڕۆژەکە تەواو دەبێت]. وتم: ئەگەر ئافرەتەکە لە دەیەم ڕۆژدا پاکبوونەوەی بینی و دە ڕۆژی تریش بە پاکی مایەوە، پاشان بەرلە تەواوبوونی چل ڕۆژەکە خوێنی بینیەوە، چی بکات؟ وتی: پێی دەوترێت: وەک ئەوە بکە کە ئافرەتی موستەحاضە دەیکات لەو ڕۆژانەی کە تێیاندا خوێنت بینیوە بەرلە تەواوبوونی چل ڕۆژەکە. جا ئەگەر دواتر و بەرلە تەواوبوونی چل ڕۆژەکە پاکبوونەوەت بینی، ئەوا [ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەی خوێنت تێیاندا بینیبوو] قەزا بکەوە، بەڵام نوێژەکان قەزا مەکەرەوە، ئەوەش چونکە ئەگەر بەرلە تەواوبوونی چل ڕۆژەکە خوێنت بینی، دەبێت بگەڕێیتەوە سەر ئەو ڕۆژانەی کە تێیاندا بەرۆژوو بوویت لە کاتی هاتنی خوێندا بەرلە چل ڕۆژەکە، کە ئەوە کاتی نیفاسە ، لە کاتێکدا پێشتریش پاکبوونەوەت بینیبوو. بۆیە نازانیت ڕەنگە ئەم خوێنە پاشماوەی نیفاس بێت، یان حەیز بێت چونکە وادەکەیەتی، یان ڕەنگە خوێنپڕژانی دەمار بێت ، ئەوەش چونکە پێشتر پاکبوونەوەت بینیبوو، و نازانیت ڕەنگە حەیزیش بێت! جا ئەگەر حەیزیش بێت، ئەوا کاتێک فەرمانمان پێ کردووی نوێژ بکەیت و بەرۆژوو ببیت لە کاتێکدا نەتزانیوە ئایا لە حەیزە دای یان لە موستەحاضە، ڕەچاوی وریایی و ئیحتیاتمان بۆ کردوویت. جا ئەگەر موستەحاضە بووبیت، ئەوا ئەرکەکەت جێبەجێ کردووە ، و ئەگەر حەیزیش بووبیت، ئەوا دوای پاکبوونەوەت فەرمانمان پێ کردووی کە تەنها ڕۆژووەکە قەزا بکەیتەوە، و فەرمانمان پێ نەکردووی نوێژەکە قەزا بکەیتەوە، چونکە ئافرەتێک لەسوڕی مانگانە بێت نوێژ قەزا ناکاتەوە. وتم: ئەی أبا عبد الله: ئایا بۆچوونت وانییە و لەسەر قسەی ئەهلی فەرموودە نیت کە دەڵێن: زۆرترین ماوەی نیفاس (زەیستانی) چل ڕۆژە، جا ئەگەر زیاتر بوو لە چل ڕۆژ تا شەست ڕۆژ، ئەوا ئافرەتەکە موستەحاضەیە، واتە: حەیزیش تا پانزدە ڕۆژە، جا ئەگەر لە دوای پانزه ڕۆژەکەش بەردەوام بوو، ئەوا موستەحاضەیە چونکە زۆرترین ماوەی حەیز پانزە ڕۆژە، بۆیە لە دوای پانزە ڕۆژەکە سەیری خوێنەکە ناکرێت [کە بە حیض هەژمار بکرێت] چونکە ئەوە موستەحاضەیە. =

  • ١٦٣- وَسُئِلَ عَنِ الَّتِي تثْقُلُ عَلَيْهَا حَيْضَتُهَا، حَتَّى تَقِفَ عَلَى أَمْرٍ؟ قَالَ: حَتَّى يَسْتَمِرَّ بِهَا ثَلَاثَ مِرَارٍ ثُمَّ تَقِفَ عَلَى أَمْرٍ. وە پرسیاری لێکرا [امام احمد] سەبارەت بەو ئافرەتەی کە کەوتنەسەرخوێنەکەی [سوڕی مانگانەکەی] لەسەری قورس دەبێت [واتە ڕۆژەکانی زیاد دەکات یان دەگۆڕێت]، تاوەکو کەی بوەستێت و بەپێی حاڵەتێکی جێگیر ڕەفتار بکات؟ فەرمووی: تاوەکو سێ جار [سێ سوڕی مانگانە] بەردەوام دەبێت، پاشان لەسەر حاڵەتێک دەوەستێت [و دەیکاتە عادەی جێگیری خۆی]. ╌ مەبەست لێی ئەوەیە کە عادەی مانگانەی ئافرەتەکە تێکدەچێت یان ماوەکەی درێژتر دەبێتەوە و ڕۆژەکانی زیاد دەبێت بۆ نموونە: پێشتر ٦ ڕۆژ بووە، بەڵام ئێستا بووەتە ٨ ڕۆژ. ئەگەر ئەم دیاردەیە یان ماوە نوێیە سێ جار [سێ سوڕی مانگانە] لەسەر یەک دووبارە بووەوە، ئەوا دەبێتە عادەی نوێی جێگیری ئافرەتەکە و لەسەر ئەوە حوکمەکانی پاکبوونه‌وه‌، نوێژ، و ڕۆژووی خۆی ڕێکدەخات. ١٦٤- قِيلَ لَهُ: حَدِيثُ حَمْنَةَ عِنْدَكَ قَوِيٌّ؟ قَالَ: لَيْسَ هُوَ عِنْدِي بِذَلِكَ، حَدِيثُ فَاطِمَةَ أَقْوَى عِنْدِي وَأَصَحُّ إِسْنَادًا مِنْهُ. پێی وترا: ئایا فەرموودەکەی حەمنە لای تۆ بەهێزە؟ وتی: لای من بەو ئەندازەیە بەهێز نییە، فەرموودەکەی فاتیمە لای من بەهێزترە و لە ڕووی ڕشتەی گێڕانەوەشەوە (إسناد) ڕاستتر و دروستترە لەوەی ئەو. =

  • = ١٩٢٦٩- أبی البختري دەڵێت : ابراهیم شەکوای خۆی بردە لای اللە تعالی لە ناڕێکی ڕەوشتی سارة-خێزانی-، اللە تعالی وەحی بۆ کرد کە ئافرەت وەك پەراسوو وایە-واتە خوارە- ئەگەر بتەوێت ڕاستی بکەیتەوە دەیشکێنیت، ئەگەر وازیشی لێبهێنیت خوار دەبێت، کەواتە بژی لەگەڵیدا لەسەر ئەوەی تێیدایە. ١٩٢٧١ - لە أوس بن ثريب ەوە دەگێڕێتەوە کە وتی: ئاژەڵم بە کرێ دەدا بە حاجییان، چوومە ناومزگەوتی حەرام، بینیم عمر و جرير دانیشتبوون. وتی: عمر بە جرير ی فەرموو: ئەی أبا عمرو، ڕەفتارت چۆنە لەگەڵ هاوسەرەکانتدا؟ جرير وتی: ئەی پێشەوای ئیمانداران، من توندی و سەختییەکی زۆریان لێ دەبینم، ناتوانم بچمە ماڵی یەکێکیان لە دەرەوەی ڕۆژی خۆیدا، و ناتوانم ماچی کچی یەکێکیان بکەم لە دەرەوەی ڕۆژی خۆیدا ئیلا تووڕە دەبن! وتی: عمر فەرمووی: زۆرێک لەوان بڕوای تەواویان بە الله نییە و بڕوا بە ئیمانداران ناکەن، ڕەنگە تۆ سەرقاڵی جێبەجێکردنی پێداویستیی یەکێکیان بێیت کەچی ئەو تۆمەتبارت بکات!. وتی: عبد الله بن مسعود – کە لە نێو کۆمەڵەکەدا بوو – فەرمووی: «ئەی پێشەوای ئیمانداران، ئایا نایزانی کە إبراهيم سکاڵای کرد بۆ لای پەروەردگاری لە ناڕێکی و خراپی لە ئاکاری سارةدا؟ وتی: پێی فەرموو: ئافرەت وەک پەڕاسوە، ئەگەر ڕاستی بکەیتەوە دەیشکێنیت، و ئەگەر واشی لێ بگەڕێیت خواری دەبێتەوە، کەواتە بژی و هەڵبکە لەگەڵ خێزانەکەتدا لەسەر ئەوەی کە تێیاندایە. وتی: عمر بە عبد الله ی فەرموو: لە دڵتدا بڕێکی زۆر لە زانست هەیە، سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە. هەندێک لە گێڕەرەوەکان کە پێموایە سفيانە ئەمەی بۆ زیاد کرد: مادام شتێکی حەرام و قەدەغەکراو لە دینەکەیدا نەبینێت. ١٩٢٧٣ -  جرير بن عبد الله  هاتە لای عمر بن الخطاب - رضي اللە عنە- ، و سکاڵای لێ کرد لە دەست خراپی خووڕەوشتی ئافرەتان. امامی عمر فەرمووی: منیش هەمان ئەوەم بەسەر دەهێنن کە بەسەر تۆیان هێناوە! من دەچم بۆ بازاڕ یان نێو خەڵک تا ئاژەڵێک یان پۆشاکێک بکڕم، کەچی خێزانەکەم دەڵێت: تەنها بۆ ئەوە ڕۆیشتووە سەیری کچە گەنجەکەیان بکات یان داوای خوازبێنییان لێ بکات! پاشان عبد الله بن مسعود رضي اللە عنە- فەرمووی: ئایا نازانی إبراهيم - علیە السلام- سکاڵای کرد لە ناڕێکی ڕەفتاری سارا خاتوون؟ خوای گەورەش وەحیی بۆ نارد و فەرمووی: ئەو لە پەڕاسوویەک دروستکراوە، کەواتە پەراسووەکە بگرە و هەوڵی ڕاستکردنەوەی بدە، ئەگەر ڕاست بووەوە باشە، ئەگەرنا هەڵبکە و هەڵسوڕێ لەگەڵیدا لەسەر ئەوەی تێیدایە (لەگەڵ کەم و کوڕییەکانیدا). 📚«م️صنف ابن ابي شیبة» لە کۆتاییدا، ئافرەت بوونەوەرێکی ئاڵۆز یان کەللەرەق نییە، بەڵکو بوونەوەرێکی پڕ لە هەست و سۆزە، مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتدا پێویستی بە زانست و ئارامگری هەیە. ​#الفطرة

  • چۆن لە فیطرەت و سروشتی ئافرەت تێبگەین و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین؟ زۆر جار دەبیستین دەوترێت «تێگەیشتن لە ئافرەت قورسە و خۆیشی نازانێت چی دەوێت!»، بەڵام ڕاستییەکەی تێگەیشتن لە ئافرەت تەنها کاتێک قورسە کە نەتوانیت ڕەچاوی بارودۆخ و فیطرەتەکەی بکەیت، ئافرەت لە رووی دەروونی و جەستەیییەوە وەکو «کەشوهەوا» وایە پیاو دەبێت خۆی لەگەڵ ڕەوشەکەدا بگونجێنێت نەک بەپێچەوانەوە، مەسەلەن کاتێک زستان دێت ئەبێ تۆ جلوبەرگی زستانە بپۆشیت ئەگەر چاوەڕێی ئەوە بیت زستان تەنەزول بۆتۆ بکات ڕەق ئەبیتەوه، بەهەمان شێوە کاتێک هاوین دێت ئەبێ تۆ جلی فێنک و تەنک بپۆشیت ئەگینا چاوەڕێی ئەوە بیت هاوین تەنەزول بۆتۆ بکات هەر گڕڕە دەتبات، وەرزەکانی تریش بەهەمان شێوە، گونجاندن لەگەڵ ئافرەتدا بە هەمان شێوەیە نە هێمای لاوازییە و نە ئافرەت دەکاتە کەڵەگا، بەڵکو دانایی پیاو پێشان دەدات لە ئیدارەدانی پەیوەندییەکاندا. مەبەستمان لەم باسە ئەوە نیە ئافرەت بکەینە کەڵەگا چونکە ئافرەت خۆی نەیەوێ نابێت و کەسیش ناچاری ناکات ببێتە کەلەگا بەڵام زۆر جار بڕیاری هەڵەیان لەسەر دەدرێت، کاتێک پیاو سەرکەوتوو نابێت لە تێگەیشتنی ئافرەتێک، شکستەکەی خۆی بەوە پاساو دەهێنێتەوە کە ئەو ئافرەتە یاخیە، سەرکێش و کەللەڕەقە، گوێڕایەڵ نییە، مێینەیی تێدا نییە و کۆنتڕۆڵکەرە، لەڕاستیدا ئافرەت بەجۆرێ دروست بووە کە کاردانەوەیە بۆ ڕەفتاری پیاو واتە ڕەگەزی بەرامبەر چۆن تەعامولی لەگەڵدا بکات ئەویش بەهەمان شێوە ڕەنگە باشتر یان خراپتر بێت کاردانەوەکانی بۆیە کلیلی دەرگای دڵی ئافرەت و بەختەوەری خێزان لە دەستی پیاوەکەدایە خۆی هەڵی دەبژێرێت کە ئەم ئافرەتە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات ، لەبیرتان نەچێت من باسی فیطرەتی ئافرەت دەکەم ڕەنگە ئافرەتانێک هەبن لە فیطرەتی خۆیان لایان دابێت بەڵام زۆرینەیان ئاسانە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان ئەگەر هەوڵبدەن، ئافرەت بە حوکمی ئەوەی مەخلوقێکی هەستیاره بڕیارەکانی ژیانی هەمیشە لەسەر بنەمای هەست و سۆز بووە جێگیر نیه ئەبینی ئەم ئافرەتە هەندێ جار حەکیم و دانایە و قسەی حەکیمانەت بۆدەکات جاری واهەیە لەمەسائیلی گەوره تەداخول دەکات و دەیپێکیت، هەندێ جاریش واهەستەکەی نەزانترین کەسە لەبچوکترین مەسەلە هەڵە دەکات، هەندێ جار وەها دەردەکەوێت کە زۆر ڕقی لێتە، و هەندێ جاریش خۆشەویستییەکی بێئەندازەت پێدەبەخشێت، هەستەکانی هەمیشە لەگۆڕاندان لەسەر شتێک جێگیر نیە مەگەر بەتەبیعەت کەسێکی زۆر ئارام بێت یان زۆر شەڕانی کەئەمانەش دەگمەنن، بۆیه بتەوێ بەئارەزووی خۆت و جەوی خۆت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت ئاوا سەرکەوتوو نابیت. ئەم سروشتەی ئافرەت لە شەریعەتی ئیسلامدا بە ڕوونی ئاماژەی پێکراوە تا پیاوان تێگەیشتنی دروستیان بۆی هەبێت: قالَ رَسُولُ اللّٰهِ صَلَّى اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «استوصُوا بالنِّساءِ خيرًا ؛ فإنَّ المرأةَ خُلِقَتْ من ضِلَعٍ ، وإنَّ أعْوجَ شيءٍ في الضِّلَعِ أعْلَاهُ ؛ فإنْ ذهبْتَ تُقِيمُهُ كسرْتَهُ ، وإنْ تركتَهُ لمْ يزلْ أعوَجَ ؛ فاسْتوصُوا بالنِّساءِ خيرًا». رسول ️اللە ﷺ دەفەرمووێت :وەسێتان بۆ دەکەم بە باشی لەگەڵ ئافرەتان، بەڕاستی ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وە خوارترین (چەماوەترین) بەشیش لە پەراسوودا بەشی سەرەوەیەتی، جا ئەگەر هەوڵ بدەیت ڕاستی بکەیتەوە ئەوا دەیشکێنیت، وە ئەگەر وازیشی لێ بهێنیت هەر بە خواری دەمێنێتەوە، بۆیە ئامۆژگاری و وەسێتم قبووڵ بکەن و مامەڵەی باش لەگەڵ ئافرەتاندا بکەن. 📚«أخرجه البخاري: ٥١٨٦» مەبەستی سەرەکی فەرموودەکە ئەوەیە کە پیاوان لەگەڵ هاوسەر و خێزانیاندا ئارامگربن و چاوپۆشی لە هەندێک کەموکوڕی یان سروشتی جیاوازیان بکەن،هەوڵدان بۆ گۆڕینی یەکجاری و بەزۆر سەپاندنی هەموو شتێک، یان ویستی ئەوەی ئافرەتێک دروست بکەیت بەبێ هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە مەزاج یان هەڵچووندا، دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکە،زانایانی سەلەف ئەفەرموون: شکاندنەکەی بە مانای تەڵاقدان یان هەڵوەشاندنەوەی خێزان دێت. چونکە هیچ ڕێگەیەک بۆ ژیان و سوودوەرگرتن لێیان نییە ئیللا بە ئارامگرتن لەسەر ئەم لارییە و هەڵکردن لەگەڵیاندا بە نەرمونیانی، بۆیە ئارامگرتن لەسەریان و چاکەکردن لەگەڵیان و مامەڵەی باش لەگەڵیاندا پێویستە. یان وەک ئەوەی ئاماژەیەک بێت بۆ ڕاستکردنەوەیان بە نەرمی و میهرەبانی، بە جۆرێک کە زێدەڕۆیی تێدا نەکرێت تا بپچڕێت و بشکێت، و ئاواش لێی نه‌گەڕێت کە لەسەر لارییەکەی بەردەوام بێت. پوختەی بابەتەکە ئەوەیە کە پیاو لێی ناگەڕێت لەسەر لارییەکەی ئەگەر لەو کەموکوڕییە سروشتییەی تێیدایە تێپەڕی کرد بۆ ئەنجامدانی تاوان و گوناه، یان وازهێنان لە ئەرکە واجبەکان، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە لێی بگەڕێت لەسەر لاری و سروشتی خۆی لە ئیشوکار و ڕەفتارە ڕێگەپێدراوەکاندا. =

  • 8 авг.187125

    حَدَّثَنَا بَشَّارٌ، ثَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ عَمْرٍو، ثَنَا عَبْدُ الْكَرِيمِ، عَنْ عِكْرِمَةَ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ ڕَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: إِنَّمَا هَلَكَتْ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ قِبَلِ أَرْجُلِهِنَّ، كَانَتِ الْمَرْأَةُ مِنْهُنَّ تَتَّخِذُ الْقَالَبَ مِنَ الْخَشَبِ، فَيُقَالُ: مَا أَطْوَلَهَا، وَأَحْسَنَ جِسْمَهَا، وَإِنَّمَا هَلَكَ نِسَاؤُكُمْ مِنْ قِبَلِ رُؤُوسِهِنَّ. ابن عباس - رضي اللە عنهما- دەفەرموێت:،بەڕاستی ئافرەتانی بەنی ئیسرائیل بەهۆی پێیەکانیانەوە لەناوچوون، ئافرەتێک  لەوان قالبێکی دارینی [پێڵاوێکی بەرزی لە دار دروستکراو] بەکاردەهێنا، تا دەیانوت: ئای چەند باڵابەرزە و چەند جەستەی جوانە!، بەڵام ژنانی ئێوە بەهۆی سەرەکانیانەوە تیاچوون. ╌ بەهۆی سەرەکانیانەوە: واتە فیتنە و ڕازاندنەوەی ئافرەتانی ئەم ئومەتە زیاتر لە رێگەی سەر و قژیانەوەیە وەک: بەستنەوەی قژی دەستکرد بە قژیانەوە، یان بەرزکردنەوەی سەرپۆش بە شێوەیەک سەرنج ڕابکێشێت، یان قژیان دانەپۆشیوە یان نیوەی داپۆشڕاوە، یان پشتی سەریان وەکو پشتی حوشتر بەرز دەکەنەوە. 📚جامع الآجري- الفوائد المنتخبة ٥١١٣ - عَنِ ابْنِ عُيَيْنَةَ، عَنْ يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ، عَنْ عَمْرَةَ، عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: «لَوْ رَأَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا أَحْدَثَ النِّسَاءُ بَعْدَهُ لَمَنَعَهُنَّ الْمَسَاجِدَ، كَمَا مُنِعَتْ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ» قَالَ: قُلْتُ: «أَيْ هَنْتَاهُ، أَوَمُنِعَتْ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ؟» قَالَتْ: «نَعَمْ». عائشة - رضي اللە عنها- دەفەرموێت : ئەگەر پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوەی ببینیایە کە ئافرەتان لە دوای ئەو دایانهێنا (لە خۆڕازاندنەوە)، ئەوا ڕێگریی لێ دەکردن لە چوون بۆ مزگەوتەکان، وەک چۆن ئافرەتانی بەنی ئیسرائیل ڕێگرییان لێ کرا. وتم:ئەی دایکە، ئایا بەڕاستی ئافرەتانی بەنی ئیسرائیل ڕێگرییان لێ کرا؟ دایە عائشة فەرمووی: بەڵێ. ٥١١٤ - عَنِ مَعْمَرٍ، عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: «كَانَ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ يَتَّخِذْنَ أَرْجُلًا مِنْ خَشَبٍ، يَتَشَرَّفْنَ لِلرِّجَالِ فِي الْمَسَاجِدِ فَحَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِنَّ الْمَسَاجِدَ، وَسُلِّطَتْ عَلَيْهِنَّ الْحَيْضَةُ». عائشة - رضي اللە عنها- دەفەرموێت: ئافرەتانی بەنی ئیسرائیل پێڵاوی تەختەییان لەپێ دەکرد، تاکو لە مزگەوتەکاندا خۆیان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی بەرچاوی پیاوان بکەون و سەرنجیان ڕابکێشن، بۆیە خوای گەورە مزگەوتەکانی لەسەر حەرام کردن، و بێنوێژیی حەیزی بەسەردا سەپاندن. ٥١١٥ - عَنِ الثَّوْرِيِّ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنْ أَبِي مَعْمَرٍ، عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ قَالَ: كَانَ الرِّجَالُ وَالنِّسَاءُ فِي بَنِي إِسْرَائِيلَ يُصَلُّونَ جَمِيعًا، فَكَانَتِ الْمَرْأَةُ لَهَا الْخَلِيلُ تَلْبَسُ الْقَالَبَيْنِ تَطَوَّلُ بِهِمَا لِخَلِيلِهَا، فَأُلْقِيَ عَلَيْهِنَّ الْحَيْضُ، فَكَانَ ابْنُ مَسْعُودٍ يَقُولُ: «أَخِّرُوهُنَّ حَيْثُ أَخَّرَهُنَّ اللَّهُ»، فَقُلْنَا لِأَبِي بَكْرٍ: مَا الْقَالَبَيْنِ؟ قَالَ: «رَفِيصَيْنِ مِنْ خَشَبٍ».. ابن مسعود - رضي اللە عنە- دەفەرموێت: پیاوان و ئافرەتان لە بەنی ئیسرائیلدا پێکەوە نوێژیان دەکرد، ئافرەتێک کە خۆشەویستێکی لەناو پیاواندا هەبووایە، دوو قالبی پێڵاوی بن‌بەرزی لەپێ دەکرد تا پێیان بەرز ببێتەوە بۆ خۆشەویستەکەی تا لە ناو خەڵکەکەدا یەکتر ببینن، بۆیە بێنوێژی حەیزیان بەسەردا سەپێنرا. ابن مسعود دەیفەرموو: ئافرەتان بخەنە دواوە لە ڕیزەکانی نوێژدا هەروەک چۆن خودا خستوونیەتییە دواوە. دەڵێت: بە ابوبکرمان وت: مەبەست لە (الْقَالَبَيْنِ) چییە؟ گوتی: دوو پێڵاوی بن‌بەرزی دروستکراو لە دار  بوون. 📚مصنف عبدالرزاق

  • 4 авг.282135

    📌خوێنەربن بابەتەکە درێژە بەڵام زۆر گرنگە چونکە تێکچوونی فیطرەت لەم سەردەمە زۆر بەئاشکرا دیاره و دەرئەنجام و کارەساتەکانیشی زۆر وێرانکەرن.

  • 4 авг.278155

    = کاتێک ئافرەتان لە خۆتان ئازاد دەکەن ڕێیان پێدەدەن هەرچیان بوێت ئەنجامی بدەن، لە ڕاستیدا کۆت و بەندیان دەکەن، و خۆتان لەو بەرپرسیاریەتییانە دەدزنەوە کە بەرامبەریان هەتانە. ئێوە دەست لە فیطرەت و سروشتی خۆتان هەڵدەگرن، وە پاڵ بەوانیشەوە دەنێن تا دەست لە فیطرەتی خۆیان هەڵبگرن. پاشان لە کۆتایی ڕێگەکەدا دێن و لێیان دەپرسن: بۆچی چیتر وەک ئافرەت نەماونەتەوە؟! بۆچی لە مێینەیی خۆتان لاداوە؟ وەڵامەکەش سادەیە: ئەوان چیتر وەک ئەوەی پێویستە ئافرەت نین چونکە پیاوان چیتر وەک ئەوەی پێویستە پیاو نین. ​چۆن پیاو داوای لێکراوە دەستبەرداری پیاوەتی خۆی نەبێت، ئافرەتیش داوای لێکراوە جەنگ بکات لەپێناو ئافرەتێتی خۆیدا! ​شوێن فیطرەتی خۆت بکەوە، بە ئازادی و سەربەخۆیی هەڵمەخەڵەتێ. مێینە بوون و کۆت و بەندی نییە، بەڵکو فیطرەتێکە، بەڵکو جوانترین فیطرەتە لەم گەردوونەدا. بیهێنە پێش چاوت چی ڕووی دەدا ئەگەربێت و هەر دروستکراوێک دەستبەرداری فیطرەتی خۆی بووایە. بیهێنە پێش چاوت لەم هەسارەیە ئەگەر ماسییەکان هەوڵیان بدابایا بفڕن، و ئەگەر باڵندەکان هەوڵیان بدابایا مەلە بکەن، بیهێنە پێش چاوت باڵندەکان بزەڕێن، و گوێدرێژەکان هەوڵی چریکاندن بدەن. بیهێنە پێش چاوت کە شێرەکان گیا بخۆن، و ئاسکەکان ڕاو بکەن. ئەم هەسارەیە زۆر سەیر دەردەکەوت، ئەی تۆ کاتێک دەستبەرداری فیطرەتی خۆت دەبیت، شێوە و حاڵت چۆن دەبێت؟ بگەڕێنەوە سەر فیطرەتی خۆتان، تاوەکو سەرفرازی دونیاو قیامەت بن. #بیرخستنەوە ​#الفطرة

  • 4 авг.210115

    = واقعی ژیانیش شایەتی لەسەر ئەم ڕاستییە دەدات، چونکە ماڵەکان ڕاست نابنەوە و پایەکانی جێگیر نابێت، مەگەر بەوەی کاتێک پیاو هەستێت بە ئەنجامدانی ئەو سەرپەرشتیارییەو بەرپرسیارەتییەی کە اللە عز وجل خستوویەتیە سەر شانی، و دەست بگرێت بەو هۆکارانەی کە خێزانەکەی دەپارێزن و بەرەو چاکەیان دەبەن، بەڵام ئەگەر پیاو لەم ئەرکەدا لاواز بێت، یان دەست لە ڕێبەرایەتیکردن هەڵبگرێت، خێزان تێکدەچێت و بارودۆخەکە ڕوو لە وێرانی دەکات، هەڵدەوەشێتەوە. اللە عز وجل سەرپەرشتیاریی بۆ پیاو دیاری کردووە و فەرموویەتی: ﴿الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ﴾ (واتە : پیاوان سەرپەرشتیاری ژنانن) کەواتە سەرپەرشتیاری تەنها پلەوپایە و شەڕەف و ڕێزلێنان نیه، بەڵکو ئەرکسپاردن و بەرپرسیاریەتییە، کە پێویستی بە بڕیاردان و توندوتۆڵی، غیرەت، کارگێڕیی باش و جێبەجێکردنی مافەکانی خێزان هەیە. زۆرینەی ئەو خۆچواندن و ڕەفتاری پیاوانەی ئافرەتان هۆکارەکەی لاوازی پیاوانە و نەبوونی پیاوەتی و مروئەتە چونکە ئەگەر پیاو لەسەرەتاوە هەڵبستایە بەوەی اللّٰه عز وجل لەسەری فەرز کردووە، و لە ماڵەکەیدا سووربوون و سەرپەرشتیکردن و چاودێری هەبوایە، ئەوا ئافرەتیش لە سنووری خۆی تێنەدەپەڕی و لە فیطرەت و سروشتی خۆی دەرنەدەچوو، لە ڕاستیدا ماڵەکان لەوەوە تووشی داڕمان دەبن کە پیاوان لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتی کەمتەرخەمن لە کاروباری ئافرەتاندا، تا کار گەیشتووەتە ئەوەی هەندێکیان غیرەتیان نەماوە بەرامبەر خێزانیان، بە جۆرێک گوێ نادەن بە چوونەدەرەوەی هاوسەرەکەیان و تێکەڵاوبوونی لەگەڵ پیاواندا و ناوێرن تەداخولی جلی هاوسەرەکانیان بکەن، بەڵکو جڵەوی ماڵەکەشیان دەدەنە دەست خێزانەکانیان، پاشانیش سەریان سوڕدەمێنێت لە تێکچوونی بارودۆخەکە! شاعیر جوانی فەرمووه: ​سەرسام نیم بەوەی ئافرەتان ڕەفتاری پیاوانە دەکەن بەڵام بەمێینەبوونی پیاوان وزۆر سەرسامم شاعیر مەبەستی ئەوەیە ئەگەر ئافرەت لەکەمتەرخەمی و نەبوونی پیاوەتی و قەوامێتی پەنا بباتە بەر ئەوەی لەفيطرەت و سروشتی خۆی دەربچێت و ڕەفتارو هەڵسوکەوتی پیاوانە بکات، ئەوە پیاوان لەبەرچ هۆکارێک فیطرەتی خۆیان گۆڕیوەو هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ژنانە ئەنجام دەدەن و خۆیان لە بەرپرسیارەتی و قەوامێتی دەشارنەوە؟. زۆر ماڵ هەن کە ئافرەتان تێیاندا سەرکردایەتی پیاوان دەکەن بڕۆن لە خۆیان بپرسن، ئایا بەختەوەرن!؟ پێتان دەڵێت: کە ئارەزووی پیاوێک دەکەن لە شوێنی ئەوان جڵەوی دەسەڵات و کارەکان بگرێتە دەست، چونکە ئەوان ئەرکێک جێبەجێ دەکەن جگە لەوەی بۆی خولقێنراون، و ڕۆڵێک دەگێڕن لە دەرەوەی ئەو سیناریۆیەی کە بە وردی بۆی نووسراوە. هەندێک جار ئافرەت ناچار دەبێت شوێنی پیاو بگرێتەوە، بەڵام ئەوە لەبەر ناچاری دەکات نە لەبەر حەز و ئارەزووی خۆی،ئەگەر بڕیار لە دەست خۆیدا بووایە، هەرگیز هەڵی نەدەبژارد ڕۆڵێک بگێڕێت جگە لەوەی کە بۆی خولقێنراوە. باسی ئەوانه ناکەین خۆیان ئەو حاڵەیان هەڵبژاردووە بەحیساب دەیەوێ بڵێ ژن و پیاو یەکسانن دواتر زۆرینەیان پەشیمان دەبنەوە. بڕۆن لەو ئافرەتانە بپرسن کە وا دەردەکەون بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن، لێیان بپرسن بزانن لە ناوخۆیاندا هەست بە چی دەکەن!! یەکە یەکەیان پێتان دەڵێن: کە ئارەزووی پیاوێک دەکەن غیرەیان لێ بکات. پێتان دەڵێت: کە ئامادەن تەواوی دنیا بفرۆشن لە پێناو پیاوێکدا کە ئەگەری هەیە دەست بۆ تاوان ببات ئەگەر کەسێک هەوڵ بدات دەست بۆ تاڵە قژێکی سەریان ببات! پێتان دەڵێت: چەندە ئاواتەخوازن پیاوێک کە خۆشیانی دەوێت دیارییەکیان پێ ببەخشێت، سەرەڕای ئەوەی خۆیان توانای ئەوەیان هەیە هەرچییەکیان بویێت بیکڕن. ئەو شتە سادانەی کە ئێوە گرنگییان پێ نادەن، لە چاوی ئافرەتاندا گەنجینە و سەرمایەن، چونکە ئەوان وا خولقێنراون کە بە شتی کەم بەختەوەر بن.

  • 4 авг.220116

    [فِطْرَةُ الأَزْوَاجِ وَالزَّوْجَاتِ] رَوَى الأَصْفَهَانِيُّ فِي «الأَغَانِي» أَنَّ المَغِيرَةَ بْنَ شُعْبَةَ قَالَ: النِّسَاءُ أَرْبَعٌ، وَالرِّجَالُ أَرْبَعَةٌ: رَجُلٌ مُذَكَّرٌ ، وَامْرَأَةٌ مُؤَنَّثَةٌ ، فَهُوَ قَوَّامٌ عَلَيْهَا. وَرَجُلٌ مُؤَنَّثٌ ، وَامْرَأَةٌ مُذَكَّرَةٌ ، فَهِيَ قَوَّامَةٌ عَلَيْهِ. وَرَجُلٌ مُذَكَّرٌ ، وَامْرَأَةٌ مُذَكَّرَةٌ ، فَهُمَا كَالْوَعِلَيْنِ يَنْتَطِحَانِ. وَرَجُلٌ مُؤَنَّثٌ ، وَامْرَأَةٌ مُؤَنَّثَةٌ ، فَهُمَا لا يَأْتِيَانِ بِخَيْرٍ وَلا يُفْلِحَانِ. ​ئەسفەهانی لە کتێبی «الأغاني»دا دەیگێرێتەوە کە موغیرەی کوڕی شوعبە وتوویەتی: ئافرەتان چوار جۆرن و پیاوانیش چوار جۆر: پیاوێکی پیاوانە و ئافرەتێکی ئافرەتانە، ئەم پیاوە قەووام و سەرپەرشتیاری ئافرەتەکەیە. پیاوێکی ئافرەتانە و ئافرەتێکی پیاوانە، ئەم ئافرەتە سەرپەرشتیاری پیاوەکەیە. پیاوێکی پیاوانە و ئافرەتێکی پیاوانە، وەک دوو بزنی کێوی وان کە شاخ لە یەکتری دەدەن و بەشەڕ دێن. پیاوێکی ئافرەتانە و ئافرەتێکی ئافرەتانە، ئەمانە هیچ خێرێکیان لێ بەدی ناکرێت و ڕزگار و سەرکەوتوو نابن. ╍ شتێک هەیە ناوی فیطرەتە -سروشتی ڕەسەن-، اللە تبارك وتعالی تەواوی دروستکراوەکانی لەسەر ئەوە خولقاندووە، و تاقە دروستکراو کە هەوڵ دەدات بە پێچەوانەی فیطرەتی خۆییەوە هەڵسوکەوت بکات مرۆڤە. ماسیەکان ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵیان نەداوە لەگەڵ تەوژمی ئاودا مەلە بکەن بۆ وەچەخستنەوە، چونکە لەسەر ئەو فیطرەتە دروستکراون کە بە پێچەوانەی تەوژمەکەوە مەلە بکەن. هەنگیش ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵی نەداوە شێوەی شانەی هەنگوین بگۆڕێت، چونکە لەسەر ئەو فیطرەتە دروستکراوە کە بە شەش‌گۆشەیی دروستی بکات. باڵندەکانیش کاتی کۆچکردنی خۆیان لە کیشوەرێکەوە بۆ کیشوەرێکی تر نەگۆڕیوە، چونکە لەسەر ئەو فیطرەتە دروستکراون لە کاتێکی دیاریکراودا بۆ شوێنێکی دیاریکراو کۆچ بکەن. لە ملیۆنان ساڵەوە، شێرەکان هەمان ئەو نێچیرانە ڕاو دەکەن کەلەسەری دروستکراون. مانگاکانیش هەمان گیای دەشت و دەر دەخۆن. لە ملیۆنان ساڵەوە، کیسەڵە دەریاییەکان هێلکەکانیان لەناو لمدا دەشارنەوە،و لە ملیۆنان ساڵیشەوە، بێچووە کیسەڵەکان ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونیان لە هێلکەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ دەریا، چونکە لەسەر ئەو فیطرەتە دروستکراون کە لەسەر وشکانی نەژین. تەنها مرۆڤە هەوڵ دەدا شێوازی ژیان و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری بەپێچەوانەی ئەوە بکات و کەخوای گەورە بۆی داناوە. اللە عز وجل پێغەمبەر آدم - علیە السلام - لە خۆڵ دروست کرد بەدەستەکانی خۆی، پاشان حەوای لە پەراسووی آدم دروست کرد، حەوا بەم جۆرە بەشێکە لە ئادەم، بەشەکەش سروشتی وایە بەدوای تەواوکەرەکەی بکەوێت، تەواوکەرەکەش سروشتی وایە سەرکردایەتی بەشەکە بکات. کەواتە پیاو ڕێبەر و پێشەوای ژنە، نەک گەورە و خاوەنی، ژنیش لە سایە و پەنای ئەودا دەژێت و دەحەسێتەوە، نەک بەندە و کەنیزەکی بێت، مەسەلەکە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوە نەبووە کە کێ کۆنترۆڵی کێ دەکات؟، و نە ئەوەی کە کێ ئەوی تر دەسڕێتەوە؟. ​مەسەلەکە هەمیشە ئەوە بووە کە بەشە گەورەکە کە پیاوە بەبەزەیی بێت بۆ بەشەکەی خۆی کە خێزانەکەیەتی، وە خیزانەکەی لە پەنا و پارێزگاریی بەشەگەورەکە بحەسێتەوە. ​کاتێک اللە عز وجل پیاوی وەها دروست کرد کە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار بێت، واتە ئافرەتی کردووە بە یەکێک لە بەرپرسیارێتییەکانی، نەک یەکێک لە موڵکەکانی. وە کاتێکیش خودای گەورە ژنی لەسەر ئەو فیطرەتە دروستکردووە کە لە سایە و پەنای پیاودا بژێت، لەبەر ئەوەیە کە لە سەرەتاوە پیاویشی لەسەر ئەوە دروستکردووە کە ئاشقی نەرمی و ناسکی ژن بێت، و پەنابردنی ژنەکە بۆ لای بە شیرین و خۆش بزانێت، پەنابردنێکی مێینانە کە ژن تێیدا پەیڕەوی لە فیطرەت و سروشتی خۆی دەکات، بێ ئەوەی هەست بکات کە سووکایەتی بە فیطرەتەکەی دەکرێت. ئەمە ئەو ڕێگە پوخت و بێ‌خەوشەیە کە خودای گەورە بەدیهێناوە بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤایەتی بەردەوام بێت. پیاو کاتێک لەسەر بنەمای ئەوە ڕەفتار دەکات کە پارێزگاری لە ژنەکەی دەکات و سۆزو حەنانی پێ دەبەخشێت و ئەو بەرپرسیاریەتیانەی کەلەسەر شانیەتی وەکو قەوامێک جێبەجێیان دەکات، هەست ناکات خێری پێکردووە، بەڵکو بەئەندازەی ئەوە هەست دەکات پیاوەتیی خۆی دەهێنێتە دی. ژنیش کاتێک بە نەرمی و ناسکی لە سایە و پەنای پیاوەکەیدا دەژیت، هەست ناکات پاشکۆیە، بەڵکو بەئەندازەی ئەوە هەست دەکات مێینەیی و ژنێتیی خۆی دەهێنێتە دی. =

  • 3 авг.437410

    لیستی کەناڵەکانمان بڵاوی بکەنەوە ‌جَزَاكَ‌ اللّٰهُ ‌خَيْرََا . إِبْرَاهِيمُ النَّخَعِيُّ قَالَ: تُوزَنُ حَسَنَاتُ العَبْدِ وَسَيِّئَاتُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ، فَتَخِفُّ حَسَنَاتُهُ، فَيُجَاءُ بِشَيْءٍ أَبْيَضَ مِثْلِ الغَيْمِ أَوْ الغَمَامِ، فَيُوضَعُ فِي مِيزَانِهِ، فَيَثْقُلُ مِيزَانُهُ، فَيُقَالُ لَهُ: هَلْ تَدْرِي مَا هَذَا؟ فَيَقُولُ: لَا، فَيُقَالُ: هَذَا الخَيْرُ الَّذِي عَلَّمْتَهُ النَّاسَ، فَعَمِلُوا بِهِ بَعْدَكَ. تابعي ابراهيم النخعي- رحمە الله - دەڵێت: لە ڕۆژی قیامەتدا چاکە و خراپەکانی بەندە دەپێورێن -دەخرێنە تەرازووەوە-، چاکەکانی سووک دەبن، ئینجا شتێکی سپی وەک هەور دەهێنرێت و دەکرێتە تەرازووەکەیەوە، بەوەش تەرازووی چاکەکانی قورس دەبێت. پێی دەوترێت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ دەڵێت: نەخێر. پێی دەوترێت: ئەمە ئەو چاکەیەیە کە فێری خەڵکت کردووە و لەدوای تۆوە کاریان پێکردووە. «الجامع لابن وهب:٢٤٤/٢» https://t.me/sunat997 https://t.me/nissausalaf99 https://t.me/sunat111 https://t.me/Duaa_Salaf https://t.me/al_azkar100

  • - أَخْبَرَنَا أَبُو حَازِمٍ الْحَافِظُ، أنبأ أَبُو أَحْمَدَ بْنُ مُحَمَّدٍ الْحَافِظُ، أنبأ أَبُو الْعَبَّاسِ مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ الثَّقَفِيُّ، ثنا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ مُوسَى، عَنْ عَوْنِ بْنِ مُحَمَّدِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي…

  • - أَخْبَرَنَا أَبُو حَازِمٍ الْحَافِظُ، أنبأ أَبُو أَحْمَدَ بْنُ مُحَمَّدٍ الْحَافِظُ، أنبأ أَبُو الْعَبَّاسِ مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ الثَّقَفِيُّ، ثنا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ مُوسَى، عَنْ عَوْنِ بْنِ مُحَمَّدِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ، عَنْ أُمِّهِ أُمِّ جَعْفَرِ بِنْتِ مُحَمَّدِ بْنِ جَعْفَرٍ، وَعَنْ عُمَارَةَ بْنِ مُهَاجِرٍ، عَنْ أُمِّ جَعْفَرٍ، أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَتْ: " يَا أَسْمَاءُ إِنِّي قَدِ اسْتَقْبَحْتُ مَا يُصْنَعُ بِالنِّسَاءِ، إِنَّهُ يُطْرَحُ عَلَى الْمَرْأَةِ الثَّوْبُ فَيَصِفُهَا "، فَقَالَتْ أَسْمَاءُ: يَا بِنْتَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَلَا أُرِيكِ شَيْئًا رَأَيْتُهُ بِأَرْضِ الْحَبَشَةِ فَدَعَتْ بِجَرَائِدَ رَطْبَةٍ فَحَنَّتْهَا، ثُمَّ طَرَحَتْ عَلَيْهَا ثَوْبًا، فَقَالَتْ فَاطِمَةُ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا: " مَا أَحْسَنَ هَذَا وَأَجْمَلَهُ يُعْرَفُ بِهِ الرَّجُلُ مِنَ الْمَرْأَةِ فَإِذَا أَنَا مِتُّ فَاغْسِلِينِي أَنْتِ وَعَلِيٌّ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ وَلَا تُدْخِلِي عَلَيَّ أَحَدًا "، فَلَمَّا تُوُفِّيَتْ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا جَاءَتْ عَائِشَةُ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا تَدْخُلُ، فَقَالَتْ أَسْمَاءُ: لَا تَدْخُلِي فَشَكَتْ أَبَا بَكْرٍ، فَقَالَتْ: إِنَّ هَذِهِ الْخَثْعَمِيَّةَ تَحُولُ بَيْنِي وَبَيْنَ ابْنَةِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَدْ جَعَلَتْ لَهَا مِثْلَ هَوْدَجِ الْعَرُوسِ، فَجَاءَ أَبُو بَكْرٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ فَوَقَفَ عَلَى الْبَابِ، وَقَالَ: يَا أَسْمَاءُ مَا حَمَلَكِ أَنْ مَنَعْتِ أَزْوَاجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدْخُلْنَ عَلَى ابْنَةِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَجَعَلْتِ لَهَا مِثْلَ هَوْدَجِ الْعَرُوسِ، فَقَالَتْ: أَمَرَتْنِي أَنْ لَا تُدْخِلِي عَلَيَّ أَحَدًا وَأَرَيْتُهَا هَذَا الَّذِي صَنَعْتُ وَهِيَ حَيَّةٌ فَأَمَرَتْنِي أَنْ أَصْنَعَ ذَلِكَ لَهَا، فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ: فَاصْنَعِي مَا أَمَرَتْكِ، ثُمَّ انْصَرَفَ وَغَسَّلَهَا عَلِيٌّ، وَأَسْمَاءُ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا أم جعفر کچی محمد بن جعفر دەگێڕێتەوە کە: فاطمة کچی رسول الله -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: ئەی أسماء، من زۆر بەلامەوە ناخۆش و قێزەونە کە دەبینم چی لە تەرمی ئافرەتان دەکرێت، تەنها پارچە قوماشێکیان بەسەردا دەدرێت کە وەسفی جەستەیان دەکات. أسماء وتی: ئەی کچی رسول الله -صلى الله عليه وسلم- ، ئایا شتێکت نیشان بدەم کە لە خاکی حەبەشە بینیومە؟ پاشان چەند چڵە خورمایەکی تەڕی هێنا و چەماندییەوە (بۆ ئەوەیکەوانە دروست بکات)، دواتر قوماشێکی بەسەردا دا. فاطمة -رضي الله عنها-  فەرمووی: ئەمە چەند جوان و پەسەندە! بەمە تەرمی پیاو لە ئافرەت جیا دەکرێتەوەو دەناسرێتەوە. ئەگەر من مردم، تۆ و علي - رضي الله عنه- بمشۆن و ڕێگە مەدەکەس بێتە ژوورەوە بۆ سەرم. کاتێک وەفاتی کرد - رضي الله عنها-، عائشة -رضي الله عنها- هات کە بچێتە ژوورەوە، بەڵام أسماء وتی: مەچۆ ژوورەوە. عائشة لای أبو بكر سکاڵای کرد و وتی: ئەم ژنە خەسعەمییە ڕێگری لە من دەکات بچمە لای کچی رسول الله -صلى الله عليه وسلم- و شتێکی بۆ دروست کردووە وەک کەژاوەی بووک. أبو بكر - رضي الله عنه- هات و لەبەر دەرگاکە وەستا و وتی: ئەی أسماء، چی وای لێکردی ڕێگری لە هاوسەرانی النبي اللە - صلى الله عليه وسلم- بکەیت بچنە لای کچی النبي اللە و شتت بۆ دروست کردووە وەک کەژاوەی بووک؟ أسماء وتی: خۆی فەرمانی پێکردم کە ڕێگە نەدەم کەس بێتە ژوورەوە بۆ لای، و ئەمەی دروستم کردووە کاتێک ئەو لە ژیاندا بوو نیشانم دا و ئەویش فەرمانی پێکردم کە بۆی دروست بکەم. أبو بكر -رضي الله عنه- فەرمووی: دەی ئەوە بکە کە فەرمانی پێکردووی. پاشان گەڕایەوە، و ئیمامی علي و أسماء - رضي الله عنهما- شۆردیان. 📚 [السنن الکبري للبیهقي : ٥٦/٤]

  • [تَعْظِيمُ حَقِّ الزَّوْجِ مِنْ شَعَائِرِ الْإِسْلَامِ] حَدَّثَنَا الْقَاسِمُ بْنُ وُهَيْبٍ الْكُوفِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ عَبْدِ الْحَمِيدِ، قَالَ: حَدَّثَنَا مَنْدَلٌ، عَنْ رِشْدِينَ بْنِ كُرَيْبٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: جَاءَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّبِيِّ ﷺ فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! أَنَا وَافِدَةُ النِّسَاءِ إِلَيْكَ، هَذَا الْجِهَادُ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَى الرِّجَالِ، فَإِنْ يُصِيبُوا أُجِرُوا، وَإِنْ قُتِلُوا كَانُوا أَحْيَاءً عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ، وَنَحْنُ مَعَاشِرَ النِّسَاءِ نَقُومُ عَلَيْهِمْ، فَمَا لَنَا مِنْ ذَلِكَ؟ قَالَ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «أَبْلِغِي مَنْ لَقِيتِ مِنَ النِّسَاءِ، أَنَّ طَاعَةَ الزَّوْجِ وَاعْتِرَافًا بِحَقِّهِ يَعْدِلُ ذَلِكَ، وَقَلِيلٌ مِنْكُنَّ مَنْ يَفْعَلُهُ» . ابن عباس رضي اللە عنهما دەفەرموێت : ئافرەتێک هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ﷺ و گوتی: ئەی نێردراوی خوا! من نوێنەری ئافرەتانم بۆ لای تۆ، ئەم جیهادە خوای گەورە لەسەر پیاوانی فەرز کردووە،ئەگەر دەستکەوتیان هەبێت و سەربکەون پاداشت دەکرێن، و ئەگەر شەهید ببن ئەوا لای پەروەردگاریان زیندون و ڕۆزی دەدرێن، ئێمەی کۆمەڵەی ئافرەتانیش خزمەتیان دەکەین و کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەین،ئایا بۆ ئێمە چی هەیە لەو پاداشتەدا؟ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بە هەر ئافرەتێک گەشتیت  پێی ڕابگەیەنە: کە گوێڕایەڵیکردنی هاوسەرەکانتان و داننان بە مافەکانیدا هاوتای ئەو پاداشتەیە (پاداشتی جیهاد)، بەڵام کەمێک لە ئێوە ئەم کارە دەکەن. 📚«مسند البزار = البحر الزخار: ٣٧٧/١١» ╌ بەگەورە ڕاگرتنی حەق و مافی هاوسەر، بەشێکە لە دروشمە پیرۆزەکانی ئیسلام، بەڕاستی هەر ئافرەتێک مافی هاوسەرەکەی بەجێ بهێنێت و دان بە مافەکانیدا بنێت، پاداشتی موجاهیدانی دەست دەکەوێت بە بێ ئەوەی بچێتە مەیدانی جەنگەوە، وە هەر ئافرەتێکیش یاخی بێت و مافەکانی ڕەت بکاتەوە یان وەکو پێویست پێیان هەڵنەستێت، ئەوا خۆی دەخاتە بەر تووڕەیی الله عز وجل، بەڕاستی بەجێهێنانی مافی مێرد کارێکی ئاسان نییە، چونکە پێویستی بە ئارامگری و شکاندنی لووتبەرزیی و دڵسۆزی هەیە، بۆیە زۆرێک لە ئافرەتان لەم ئەرکەدا کەمتەرخەم دەبن، یاخود ئەنجامی نادەن ، بەڵام ئەوەی بەڕاستی لێی تێبگات و ئەنجامی بدات، دەگاتە لوتکەی پاداشت. سەبارەت بە پیاوانیش: دەبێت لە خوا بترسن و کارێک یان زوڵمێک نەکەن کە خێزانەکانیانی پێ سارد بکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەم کردەوە چاکە کە پاداشتەکەی هاوتای جیهادە، چونکە ئافرەتانیش پشک و مافی خۆیانیان هەیە لەوەی پاداشت بدرێنەوە. ئافرەتانیش با سەرجەم هەوڵ و کۆششیان بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاداشتە گەورەیە بێت، ئەگەرچی هەندێک جار وای ببینن کە مێردەکانیان شایستەی ئەوە نین.

  • ١٦٢- قَالَ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ: فَلَا يَكُونُ الْغُسْلُ مِنْ غَيْرِ الْحَيْضِ، وَهَذِهِ سُنَّةُ الَّتِي كَانَتْ تَعْرِفُ وَقْتَ جُلُوسِهَا، وَعَدَدَ أَيَّامِ جُلُوسِهَا، وَهَذَا فِي حَدِيثِ نَافِعٍ، عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ يَسَارٍ، عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ. قَالَ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ: وَسُنَّةٌ أُخْرَى لِلْمُسْتَحَاضَةِ إِذَا جَاءَتْ، فَقَالَتْ: إِنِّي كُنْتُ أَسْتَحَاضُ فَلَا أَطْهُرُ؟ قِيلَ لَهَا: أَنْتِ الْآنَ لَيْسَ لَكِ أَيَّامٌ مَعْلُومَةٌ فَتَجْلِسِينَهَا، وَلَكِنِ انْتَظِرِي إِلَى إِقْبَالِ الدَّمِ وَإِدْبَارِهِ، فَإِذَا أَقْبَلَتِ الْحَيْضَةُ، إِقْبَالُهَا أَنْ تَرَي دَمًا أَسْوَدَ يُعْرَفُ، فَإِذَا تَغَيَّرَ دَمُهَا وَصَارَ إِلَى الصُّفْرَةِ وَالرِّقَّةِ فَذَلِكَ دَمُ الِاسْتِحَاضَةِ، فَاغْتَسِلِي وَصَلِّي ثُمَّ تَوَضَّئِي لِكُلِّ صَلَاةٍ، وَإِنْ لَمْ يَنْقَطِعِ الدَّمُ إِلَى خَمْسَ عَشْرَةَ فَلَا تَنْظُرِي بَعْدَ الْخَمْسِ عَشْرَةَ إِلَى الدَّمِ، وَتَكُونُ هَذِهِ بَعْدَ خَمْسَ عَشْرَةَ مُسْتَحَاضَةً، لِأَنَّ أَكْثَرَ الْحَيْضِ خَمْسَ عَشْرَةَ، وَهَذِهِ سُنَّةُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ تَعْرِفُ أَيَّامَهَا. وَهَذَا فِي حَدِيثِ هِشَامٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ عَائِشَةَ: أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ أَبِي حُبَيْشٍ، سَأَلَتِ النَّبِيَّ ﷺ. امام احمد فەرمووی: غوسڵ تەنها بەهۆی حەیزەوە واجب دەبێت و بۆ غەیری حەیز نییە. ئەمە (ئەو حوکمەی پێشتر باسکرا)  حوکمی ئەو ئافرەتەیە کە کاتی دەستپێکردنی حەیزەکەی و ژمارەی ڕۆژەکانی حەیزەکەی دەزانێت . ئەمەش لە فەرموودەکەی نافیع لە سولەیمانی کوڕی یەسار لە ئوم سەلەمەوە هاتووە. أبو عبداللە فەرمووی: حوکم و ڕێسایەکی تریش هەیە بۆ ئەو ئافرەتەی کە خوێنی ئیستیحازەی هەیە، کاتێک دێت و دەڵێت: من بەردەوام خوێنم لێ دێت و هەرگیز پاک نابمەوە؟[مەبەستی ئەوەیە ئەگەر عادەتی پێشووی نەزانی یان لەبیری کردبێ چی بکات]؟ پێی دەوترێت: تۆ ئێستا ڕۆژانی دیاریکراوت نییە بۆ حەیز تا تێیدا لە نوێژکردن بوەستیت بەڵکو چاوەڕێ بکە تا خوێنەکە دێت و دەڕوات [سەیری گۆڕانی ڕەنگی خوێنەکە بکە بۆ ناسینەوەی حەیز] ئەگەر حەیزەکە دەستی پێکرد، نیشانەی دەستپێکردنەکەی ئەوەیە کە خوێنێکی ڕەشباو ببینی کە دەناسرێتەوە [چونکە خوێنی حەیز تۆخە] کاتێک خوێنەکە ڕەنگی گۆڕا و بوو بە زەردباو و ڕوون، ئەوا ئەوە خوێنی ئیستیحازەیە خوێنی نەخۆشییە نەک حەیز،لەو کاتەدا غوسڵ دەربکە و نوێژ بکە، و پاشان بۆ هەر نوێژێک دەستنوێژێکی نوێ بگرە، ئەگەر خوێنەکە هەر نەوەستا تا پازدە ڕۆژ تێپەڕ بوو، ئەوا لە دوای پازدە ڕۆژەکە چیتر سەیری خوێنەکە مەکە [واتە دوای پازدە ڕۆژ بە حەیزی دامەنێ] چونکە ئەم ئافرەتە لە دوای پازدە ڕۆژەکە بە موستەحازە هەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوەی زۆرترین ماوەی حەیز لای زۆربەی زانایان پازدە ڕۆژە،ئەمە حوکم و ڕێسای ئەو ئافرەتەیە کە ڕۆژانی حەیزی خۆی نەدەزانی. ئەمەش لە فەرموودەکەی هیشامدا هاتووە، لە باوکییەوە، لە عائیشەوە رضي اللە عنها کە فاتیمەی کچی ئەبو حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کردووە. 📚«مَسَائِلُ ابْنِ هَانِئٍ لِلْإِمَامِ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ» #أحكام_الحيض

  • ١٦٠- سَأَلْتُهُ عَنِ الْأَقْرَاءِ؟ قَالَ: هِيَ السِّتَّةُ، أَوِ السَّبْعَةُ أَيَّامِ الَّتِي تَجْلِسُ فِيهَا فِي الْحَيْضِ. پرسیم لێی دەربارەی الأقراء؟ فەرمووی: بریتییە لەو شەش یان حەوت ڕۆژەیەی کە ئافرەت تێیدا لە سوڕی مانگانەدا دەمێنێتەوە. ١٦١- وَسُئِلَ عَنِ الْمُسْتَحَاضَةِ؟ فَقَالَ: لِلْمُسْتَحَاضَةِ سُنَنٌ، إِنْ جَاءَتِ الْمُسْتَحَاضَةُ فَقَالَتْ: إِنِّي مُسْتَحَاضَةٌ، سُئِلَتْ عَنْ شَأْنِهَا، فَإِنْ قَالَتْ: إِنَّهُ كَانَ لَهَا أَيَّامٌ تَجْلِسُهَا مَعْلُومَةً، فِي وَقْتٍ مَعْلُومٍ. قِيلَ لَهَا: إِذَا جَاءَ ذَلِكَ الْوَقْتُ مِنَ الشَّهْرِ فَاجْلِسِي تِلْكَ الْأَيَّامَ الَّتِي كُنْتِ تَجْلِسِينَ فِيمَا خَلَا، فَإِذَا جَازَتْ تِلْكَ الْأَيَّامُ، فَاغْتَسِلِي غُسْلًا وَاحِدًا، ثُمَّ صَلِّي، ثُمَّ تَوَضَّئِي لِكُلِّ صَلَاةٍ. قُلْتُ لَهُ: فَتَغْتَسِلُ لِكُلِّ صَلَاةٍ؟ قَالَ: هَذَا أَشَدُّ شَيْءٍ جَاءَ فِيهِ وَأَكْثَرُهُ. قَالَ: وَإِنْ شَاءَتْ جَمَعَتْ بَيْنَ الظُّهْرِ [وَالْعَصْرِ] بِغُسْلٍ، وَبَيْنَ الْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِغُسْلٍ، وَاغْتَسَلَتْ لِلصُّبْحِ غُسْلًا وَاحِدًا، وَهَذَا أَوْسَطُ مَا جَاءَ فِيهِ. قُلْتُ لَهُ: فَإِنْ تَوَضَّأَتْ يَجْزِئُهَا؟ قَالَ: تَتَوَضَّأُ، فَهُوَ أَقَلُّ مَا جَاءَ فِيهِ، وَهُوَ يَجْزِئُهَا، إِنْ شَاءَ اللَّهُ. قُلْتُ: مَا الْحُجَّةُ فِي أَنَّ الْوُضُوءَ يَجْزِئُهَا؟ قَالَ: قَوْلُ النَّبِيِّ ﷺ: «إِنَّمَا ذَاكِ عِرْقٌ، وَلَيْسَتْ بِالْحَيْضَةِ». لێکرا دەربارەی ئەو ئافرەتەی کە خوێنی ئیستیحازەی [استحاضة : خوێنەچڕکە خوێنێکی بەردەوامە و ناوەستێت بەهۆی تەقینی دەمارێکەوەیە]؟ فەرمووی: بۆ ئافرەتی موستەحازە چەند حوکم و ڕێسایەک هەیە ئەگەر ئافرەتێک هات و وتی من خوێنی ئیستیحازەم هەیە، پرسیاری لێ دەکرێت دەربارەی حاڵەتی خۆی ئەگەر وتی: پێش ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە ببم مانگانە چەند ڕۆژێکی دیاریکراوم هەبوو لە کاتێکی دیاریکراودا (بۆ نموونە ٦ ڕۆژ لە سەرەتای مانگدا). پێی دەوترێت: هەر کاتێک ئەو کاتەی مانگ هاتەوە، ئەو چەند ڕۆژە وەک حەیز دابنیشە نوێژ مەکە هەروەک چۆن جاران دەوەستایت، کاتێک ئەو چەند ڕۆژە تێپەڕین، تەنها یەک جار غوسڵ دەربکە وخۆت بشۆ، پاشان دەست بکە بە نوێژکردن، و [لەبەر ئەوەی خوێنەکە بەردەوامە] بۆ هەر نوێژێک دەستنوێژێکی نوێ بگرە. وتم: ئایا بۆ هەر نوێژێک غوسڵ دەربکات وخۆی بشوات؟ فەرمووی: ئەمە قورسترین و توندترین حوکمە کە لەم بارەیەوە گێڕدراوەتەوە. پاشان فەرمووی: ئەگەر ویستی، دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ و عەسر کۆبکاتەوە بە یەک غوسڵ، و نوێژی مەغریب و عیشاش کۆبکاتەوە بە یەک غوسڵ، و بۆ نوێژی بەیانیش غوسڵێکی سەربەخۆ بکات [واتە سێ غوسڵ لە شەو و ڕۆژێکدا] ئەمەش مامناوەندترین ڕایە کە لەم بابەتەدا هاتووە. وتم: ئەی ئەگەر تەنها دەستنوێژ بگرێت، ئایا بەسە بۆی؟ فەرمووی: با دەستنوێژ بگرێت، چونکە ئەمە سووکترین و ئاسانترین حوکمە کە لەم بابەتەدا هاتووە، و بەسیشە بۆی إن شاء الله. وتم: چ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی کە تەنها دەستنوێژگرتن بەسە بۆی؟ ئیمام فەرمووی: بەڵگەکە فەرموودەی پێغەمبەرە ﷺ کە دەفەرموێت: بەڕاستی ئەوە دەمارێکە (تەقینی دەمارە)، و حەیز نییە. 📚«مَسَائِلُ ابْنِ هَانِئٍ لِلْإِمَامِ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ » #أحكام_الحيض

  • ١٥٤- سَأَلْتُهُ عَنِ الْمَرْأَةِ تَطْهُرُ عِنْدَ الظُّهْرِ، ثُمَّ تُؤَخِّرُ غُسْلَهَا إِلَى الْعَصْرِ؟ قَالَ: تُصَلِّي الظُّهْرَ وَالْعَصْرَ جَمْعًا. ابن هانئ دەڵێت پرسیارم لە ٳمام ٲحمد دەربارەی ئافرەتێک ، کە نیوەڕۆ پاک ئەبێتەوە، پاشان غوسلەکەی دوا ئەخات تا کاتی عەسر؟ فەرمووی : نوێژی نیوەڕۆ و عەسر جەمعەکا . ١٥٥- وَسُئِلَ عَنِ الْأَقْرَاءِ؟فَقَالَ: أَمَّا عَائِشَةُ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، فَقَالَتِ: الْأَقْرَاءُ: الْحَيْضُ، وَالْأَكَابِرُ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ﷺ، يَقُولُونَ: الطُّهْرُ. قِيلَ لَهُ: تَذْهَبُ إِلَى أَنَّهَا إِذَا رَأَتِ الدَّمَ، إِلَى قَوْلِ عُمَرَ، وَعَلِيٍّ، وَأَبِي مُوسَى؟ فَكَأَنَّهُ ذَهَبَ إِلَى قَوْلِ عُمَرَ، وَعَلِيٍّ، وَأَبِي مُوسَى، وَلَمْ يُصَرِّحْە لَنَا، وَذَهَبَ إِلَيْهِ. وە پرسیاری لێکرا دەربارەی [الأقراء - ئەو ماوەیەی ئافرەت لە عیددەدا دەمێنێتەوە]؟ ئیمام احمد فەرمووی: دایکی باوەڕداران عائیشە رضي الله عنها دەیفەرموو: الأقراء بریتییە لە حەیز/بێنوێژی، بەڵام لە هاوەڵە گەورەکان ـی پێغەمبەر ﷺ دەڵێن: بریتییە لە [پاکبوونەوە - ئەو ماوەیەی نێوان دوو حەیز]. پێی وترا: ئایا بۆچوونت وایە کە ئەگەر خوێنی بینی - مەبەست حەیزە عیددەکەی تەواو دەبێت- ، هەروەک وتەی عمر و علي و أبو موسا؟ وادیار بوو کە مەیلی بۆ وتەی عمر و علي و أبو موساهەبێت، هەرچەندە بە ڕاشکاوی پێی نەوتین، بەڵام هەر بۆ ئەوە دەچوو. ١٥٦- وَسُئِلَ عَنِ الْمَرْأَةِ إِذَا طَعَنَتْ فِي الْحَيْضَةِ الثَّالِثَةِ؟ قَالَ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ: لَا يَغْشَاهَا مَا لَمْ تَغْتَسِلْ مِنْ حَيْضِهَا ذَلِكَ. وە پرسیاری لێکرا دەربارەی ئافرەتێک کاتێک دەچێتە ناو حەیزی سێیەمەوە بۆ تەواوبوونی عیددە؟ باوکی عبداللە فەرمووی: مێردەکەی بۆی نییە لێی نزیک بێتەوە  تاوەکو لەو حەیزەی غوسڵ نەکات. ╌ 📌ئەم بابەتە پەیوەندی بە کۆتایی هاتنی ماوەی چاوەڕوانی عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراوەوە هەیە. مەبەست ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر خوێنی سێیەم حەیزیشی بینی، هێشتا حوکمی ئافرەتی حەیزداری هەیە و نابێت مێردەکەی ئەگەر تەڵاقەکە ڕەجعی بێت بچێتە لای، هەتا بە تەواوی خوێنەکەی ناوەستێت و غوسڵ دەرنەکات. ١٥٧- سَمِعْتُهُ يَقُولُ: إِنَّ نِسَاءَ الْعَجَمِ لَا يَيْأَسْنَ مِنَ الْحَيْضِ إِلَى خَمْسِينَ سَنَةً، وَنِسَاءَ بَنِي هَاشِمٍ إِلَى سِتِّينَ سَنَةً، هُنَّ أَقْوَى فِي الْحَيْضِ. ابن هانئ دەڵێ بیستم ئیمام احمد دەیفەرموو: ژنانی عەجەم [ئەوەی عەرەب نەبێت پێی دەڵێن عەجەم] تا پەنجا ساڵی توشی بێئومێد نابن لە سوڕی مانگانە بەڵام ئافرەتانی  بەنی هاشم تا شەست ساڵی توشی تەمەنی بێئومێدی نابن ، چونکە ئەوان لە سوڕی مانگانەدا بەهێز ترن . ╌ 📌تەمەنی بێئومێدی: ئەوتەمەنەیە کە ئافرەت سوڕی مانگانەی دەوەستێت لەئافرەتێکەوە بۆیەکێکی تر جیاوازە بەپێی جەستەی ئافرەتەکەو ئەوشوێنەی لێی دەژی. ١٥٨- قُلْتُ: مَا لِلرَّجُلِ مِنَ الْمَرْأَةِ الْحَائِضِ؟ قَالَ: مَا فَوْقَ الْإِزَارِ، وَأَرْجُو أَنْ لَا تَضِيقَ عَلَيْهِ مَا دُونَهُ. ابن هانئ دەڵێ وتم: پیاو چی بۆ دروستە لەگەڵ هاوسەریدا ئەنجامی بدات لە کاتی سووڕی مانگانەدا ؟ فەرمووی: ئەوەی لە سەرووی ئیزارەوەیە [واتە لە ناوک بەرەو سەرەوە]، و ئومێدەوارم ئەوەی خوارووشی لێ تەنگ نەکرێتەوە [واتە جگە لە جووتبوون، شتەکانی تری لێ قەدەغە نەکرێت]. ١٥٩- قُلْتُ: الرَّجُلُ يَأْتِي امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ؟ قَالَ: يَتَصَدَّقُ بِنِصْفِ دِينَارٍ. ابن هانئ دەڵێ گوتم: پیاوێک دەچێتە لای خێزانی وجیماعی لەگەڵ دەکات وە ئافرەتەکە لەسوڕی مانگانەیە، ئیمام احمد فەرمووی: بڕی نیو دینار دەکاتە خێر . ╌ 📌​اجماعی زانایان بە حەرامی ئەبینن پیاو لە کاتی سوڕی مانگانەیا سەرجێی لەگەڵ خێزانی بکات. جا کە ئەمە تاوانە، ئەبێ ئەو کەسە تەوبە بکات، دوای ئەوە بۆ ئەوەی تەوبەکەشی لێ قبوڵ بێت ئەم کفارەتە شەرعییە، زۆربەی هەرە زۆری زانایان بە سونەت ئەیبینن بەڵام لە مەزهەبی حەنبەلی بە واجب بینراوە، و ئەمەش سەلامەتترە و دروستترە بۆ دین و ئیمانی ژن و پیاوەکە، سەبارەت بە کەفارەتەکە دیناری ئەوکات زێر بووە نیو دینار بریتییە لە نیو مسقاڵ عەیارە ٢٤ی سەردەمی خۆمانە، واتا ئەگەر هات و ویستت کەفارەتەکەی بدەیت، ئەچی بۆ لای زەرەنگەرێک ئەڵێیت یەک مسقاڵ عەیارە ٢٤ لە ئێستایە قیمەتەکەی چەندە؟ بۆ نمونە پێت ئەڵێ ٧٥٠ هەزارە، ٧٥٠ هەزارەکە دەیدەی بە هەژارێک. بە هەمان شێوەش ئەگەر وتی نیو مسقاڵ بۆ نمونە ٣٥٠ هەزارە، ٤٠٠ هەزارە ئەوە ئەیبەخشی بەم شێوازە دین و ئیمانت سەلامەتتر ئەبێت. وەهەروەها لە لە ابن عباس دەگێڕدرێتەوە کە فەرموویەتی: ئەگەر پیاو لە کاتی هەبوونی خوێنی سووڕی مانگانەدا بچێتە لای هاوسەرەکەی، ئەوا کەفارەتەکەی یەک دینارە، و ئەگەر دوای بڕانی خوێنەکە ( پێش خۆشۆردن) بچێتە لای، ئەوا نیو دینارە. 📚«مسائل ابن هانئ للإمام أَحمد بن حنبل » #أحكام_الحيض

  • 1 июл.568211

    و لە ڕێگە بە لەنجەو لار دەڕۆن تا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن

  • 1 июл.503135

    ثَبَتَ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ اسْتَيْقَظَ لَيْلَةً فَقَالَ: سُبْحَانَ اللَّهِ مَاذَا أُنْزِلَ اللَّيْلَةَ مِنَ الْفِتَنِ وَمَاذَا فُتِحَ مِنَ الْخَزَائِنِ مَنْ يُوقِظُ صَوَاحِبَ الْحُجَرِ رُبَّ كَاسِيَةٍ فِي الدُّنْيَا عَارِيَةٌ فِي الْآخِرَةِ وَرُوِيَ أَنَّ دِحْيَةَ الْكَلْبِيَّ لَمَّا رَجَعَ مِنْ عِنْدِ هِرَقْلَ فَأَعْطَاهُ النَّبِيُّ ﷺ قُبْطِيَّةً، فَقَالَ: (اجْعَلْ صَدِيعًا لَكَ قَمِيصًا وَأَعْطِ صَاحِبَتكَ صَدِيعًا تَخْتَمِرُ بِهِ).. وَالصَّدِيعُ النِّصْفُ. ثُمَّ قَالَ لَهُ: (مُرْهَا تَجْعَلُ تَحْتَهَا شَيْئًا لِئَلَّا يَصِفَ). وَذَكَرَ أَبُو هُرَيْرَةَ رِقَّةَ الثِّيَابِ لِلنِّسَاءِ فَقَالَ: الْكَاسِيَاتُ الْعَارِيَاتُ النَّاعِمَاتُ الشَّقِيَّاتُ. وَدَخَلَ نِسْوَةٌ مِنْ بَنِي تَمِيمٍ عَلَى عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَلَيْهِنَّ ثِيَابٌ رِقَاقٌ، فَقَالَتْ عَائِشَةُ: إِنْ كُنْتُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَيْسَ هَذَا بِلِبَاسِ الْمُؤْمِنَاتِ، وَإِنْ كُنْتُنَّ غَيْرَ مُؤْمِنَاتٍ فَتَمَتَّعْنَ بِهِ. وَأُدْخِلَتِ امْرَأَةٌ عَرُوسٌ عَلَى عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا وَعَلَيْهَا خِمَارٌ قُبْطِيٌّ مُعَصْفَرٌ، فَلَمَّا رَأَتْهَا قَالَتْ: لَمْ تُؤْمِنْ بِسُورَةِ "النُّورِ" امْرَأَةٌ تَلْبَسُ هَذَا. وَثَبَتَ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ: نِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مَائِلَاتٌ مُمِيلَاتٌ رُءُوسُهُنَّ مِثْلُ أَسْنِمَةِ الْبُخْتِ لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا . وَقَالَ عُمَرُ رَضِيَ الله عنه: ما يمنع المرأة المسلمة إذا كَانَتْ لَهَا حَاجَةٌ أَنْ تَخْرُجَ فِي أَطْمَارهَا أَوْ أَطْمَارِ جَارَتِهَا مُسْتَخْفِيَةً، لَا يَعْلَمُ بِهَا أَحَدٌ حَتَّى تَرْجِعَ إِلَى بَيْتِهَا. *** جێگیر بووە کە پێغەمبەر ﷺ شەوێک لە خەو هەستا و فەرمووی: سبحان اللە ! ئەمشەو چی لە فیتنە و تاقیکردنەوە دابەزیوە! و چی لە خەزێنە و دەرگای ڕەحمەت کراوەتەوە! کێ هەیە دانیشتووانی ئەم ژوورانە - مەبەستی هاوسەرەکانییەتی-  بەخەبەر بهێنێت - بۆ نوێژ و پاڕانەوە-؟ چونکە زۆرن ئەو ئافرەتانەی لەم دنیایەدا پۆشتەن، بەڵام لە قیامەتدا ڕووتن. گێڕدراوەتەوە کاتێک دحية الکلبي لە لای هرقل پاشای ڕۆم گەڕایەوە، پێغەمبەر ﷺ قوماشێکی قیبتی [جۆرە قوماشێکی سپی تەنکە] پێ بەخشی و فەرمووی: نیوەیەکی بکە بە کراس بۆ خۆت و نیوەکەی تری بدە بە هاوسەرەکەت با سەری پێ دابپۆشێت.صەدیع بە واتای نیوە دێت. پاشان پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو: فەرمانی پێ بکە با لە ژێر قوماشەکەدا شتێک بپۆشێت، بۆ ئەوەی قوماشەکە بەهۆی تەنکییەکەیەوە وەسفی جەستەی نەکات و قەبارەی ئەندامەکانی دەرنەخات. وە ابو هریرة باسی تەنکیی جلی ئافرەتانی کرد و فەرمووی: ئەوانە پۆشتەی ڕووتن لە ناو خۆشگوزەرانیدان بەڵام بەدبەخت و چارەڕەشن. چەند ئافرەتێک لە هۆزی بەنی تەمیم چوونە لای عائیشە رضي الله عنها لە کاتێکدا جلی تەنکیان لەبەردابوو، عائیشە فەرمووی: ئەگەر ئێوە ئافرەتی ئیماندارن، ئەوا ئەمە پۆشاکی ئافرەتانی ئیماندار نییە، وە ئەگەر ئیمانداریش نین، ئەوا چێژی لێ وەربگرن -پۆشاکەکەتان بۆ خۆتان بێت-. ╌ ڕوونکردنەوە: دایکی ئیمانداران عائشة رضي الله عنها بەم وتەیە ویستوویەتی ئامۆژگارییان بکات کە ئافرەتی موسڵمان و بڕوادار نابێت جلی تەنک بپۆشێت کە جەستەی دەربخات، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی حیجاب و پۆشاکی شەرعی ئەوەیە کە ئەستوور بێت و ئەندامانی جەستەی دەرنەخات، فەرموویەتی ئەگەر ئیماندار نین ئەوە کەیفی خۆتانە، ئەمەش وەک جۆرێک لە سەرزەنشتکردن  وتوویەتی نەک وەک ڕێپێدان. بووکێک برایە لای عائشة رضي الله عنها کە سەرپۆشێکی قیبتی تەنک و ڕەنگکراوی (بە ڕەنگی زەرد یان سووری گەش) لەسەر بوو، کاتێک عائشة بینی، فەرمووی: ئەو ئافرەتەی ئەمە بپۆشێت، باوەڕی بە سوورەتی نوور نەهێناوە. جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە ﷺ کەدەفەرموێت: ئافرەتانێک هەن جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن [واتە : جلیان لەبەردایە بەڵام بەهۆی تەنکی یان تەسکی یان کورتی جلەکەیان، وەک ئەوە وایە ڕووت بن و جەستەیان دەردەکەوێت]، و لە ڕێگە بە لەنجەو لار دەڕۆن تا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن، قژیان ئەبەستن و كۆی دەكەنەوە لە سەر تەوقی سەریان وەك كۆپارەی ووشتری لێ دەكەن، ئا ئەم ئافرەتانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن. عمر بن الخطاب رضي اللە عنە فەرموویەتی: چی ڕێگری لە ئافرەتی موسڵمان دەکات ئەگەر کارێکی پێویستی هەبوو، با بە جلوبەرگە کۆن و سادەکانی خۆی یان جلی کۆنی دراوسێکەی بچێتە دەرەوە، بە شێوەیەک کە خۆی بشارێتەوە و سەرنجی کەس ڕانەکێشێت کەس هەستی پێ نەکات، تا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی. 📚تفسير القرطبي