عَلَى نَهْجِ الْأَوَّلِينَ
Статистикаوصية المعافى بن عمران في العلم واتباع السنة وأوصيكم بالأخذ بنصيبكم من العلم، والتفقه في دين الله، والمعرفة بسنن نبيكم ﷺ، واتباع آثاره، والتماس طاعة الله وثوابه، والفرار من معاصيه؛ مخافة سخطه وعقابه.
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 7
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 62
- 1/48двое суток
- 71
- 1/72трое суток
- 76
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
видео или голосовое, без подписи
видео или голосовое, без подписи
حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ أَبِي الثَّلْجِ، قَالَ: حَدَّثَنِي جَدِّي، قَالَ : سَأَلْتُ أَحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ، قُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ اللَّهِ أَيُّهُمَا أَحَبُّ إِلَيْكَ: الرَّجُلُ يَكْتُبُ الْحَدِيثَ أَوْ يَصُومُ وَيُصَلِّي؟ قَالَ: يَكْتُبُ الْحَدِيثَ. قُلْتُ: فَمِنْ أَيْنَ فَضَّلْتَ كِتَابَ الْحَدِيثِ عَلَى الصَّوْمِ وَالصَّلَاةِ؟ قَالَ: " لِئَلَّا يَقُولَ قَائِلٌ: إِنِّي رَأَيْتُ قَوْمًا عَلَى شَيْءٍ فَاتَّبَعْتُهُمْ ". قَالَ الخَطِيبُ قُلْتُ: طَلَبُ الْحَدِيثِ فِي هَذَا الزَّمَانِ أَفْضَلُ مِنْ سَائِرِ أَنْوَاعِ التَّطَوُّعِ لِأَجَلِ دُرُوسِ السُّنَنِ وَخُمُولِهَا، وَظُهُورِ الْبِدَعِ وَاسْتِعْلَاءِ أَهْلِهَا. پرسیم لە أحمد بن حنبل، وتم: يا أبا عبد الله! کامەیانت پێ خۆشەویستتر و پەسەندترە: پیاوێک فەرموودە بنووسێتەوە، یاخود ڕۆژوو بگرێت و نوێژ بکات [واتە نوێژ و ڕۆژووی سوننەت]؟ وتی: فەرموودە بنووسێتەوە. وتم: لەسەر چ بنەمایەک [یان لەبەر چی] نووسینەوەی فەرموودەت پێشخست بەسەر ڕۆژوو و نوێژدا؟ وتی: بۆ ئەوەی کەسێک نەڵێت: من کۆمەڵە خەڵکێکم بینی لەسەر شتێک بوون، منیش شوێنیان کەوتم [واتە بۆ ئەوەی خەڵکی بەبێ بەڵگە شوێن یەکتر نەکەون]. الخطيب دەڵێت: دەڵێم: داواکردن و فێربوونی فەرموودە لەم سەردەمەدا فەزڵ و ڕێزی زیاتری هەیە لە هەموو جۆرەکانی تری عیبادەتە سوننەتەکان بەهۆی کاڵبوونەوە و نەمانی سوننەتەکان، و دەرکەوتنی بیدعەکان و بەرزبوونەوەی ئەهلەکەی. 📜«شرف أصحاب الحديث للخطيب البغدادي: ٨٥» #طلب_العلم
أَخْبَرَنِي عُمَرُ بْنُ صَالِحٍ، بِطَرَسُوسَ قَالَ: قَالَ لِي أَبُو عَبْدِ اللَّهِ: يَا أَبَا حَفْصٍ، يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ يَكُونُ الْمُؤْمِنُ فِيهِ بَيْنَهُمْ مِثْلَ الْجِيفَةِ، وَيَكُونُ الْمُنَافِقُ يُشَارُ إِلَيْهِ بِالْأَصَابِعِ، فَقُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، وَكَيْفَ يُشَارُ إِلَى الْمُنَافِقِ بِالْأَصَابِعِ؟ فَقَالَ: " يَا أَبَا حَفْصٍ، صَيَّرُوا أَمْرَ اللَّهِ فُضُولًا. وَقَالَ: الْمُؤْمِنُ إِذَا رَأَى أَمْرًا بِالْمَعْرُوفِ أَوْ نَهْيًا عَنِ الْمُنْكَرِ لَمْ يَصْبِرْ حَتَّى يَأْمُرَ وَيَنْهِيَ، يَعْنِي قَالُوا: هَذَا فُضُولٌ، قَالَ: وَالْمُنَافِقُ كُلُّ شَيْءٍ يَرَاهُ، قَالَ: بِيَدِهِ عَلَى فَمِهِ، فَقَالُوا: نِعْمَ الرَّجُلُ، لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْفُضُولِ عَمَلٌ. قَالَ: وَسَمِعْتُ أَحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ، يَقُولُ: «إِذَا رَأَيْتُمُ الْيَوْمَ شَيْئًا مُسْتَوِيًا فَتَعَجَّبُوا». عمر بن صالح لە شاری طرسوس پێی ڕاگەیاندم و وتی: باوکی عبداللە[ئیمام أحمد] پێی وتم: ئەی ابو حفص، سەردەمێک بەسەر خەڵکیدا دێت کە ئیماندار لەناویاندا وەک کەلاک لاشەی گەنیو وایە، بەڵام دووڕوو بە پەنجە ئاماژەی بۆ دەکرێت [واتە:وەک کەسێکی بەڕێز و ناودار سەیر دەکرێت] وتم: ئەی باوکی عبداللە، چۆن مونافیق بە پەنجە ئاماژەی بۆ دەکرێت؟ فەرمووی: ئەی ابو حفص، ئەوان فەرمانی خوایان کردووە بە کارێکی زیادە و بێمانا. وە فەرمووی: ئیماندار ئەگەر کارێکی چاکە یان خراپە ببینێت، ئارام ناگرێت تاوەکوفەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە نەکات، خەڵکیش لەبەر ئەم هەڵوێستەی دەڵێن:ئەمە مرۆڤێکی فزوڵە [واتە: دەستوەردەرە و کاری بەسەر خەڵکەوە هەیە]، بەڵام مونافیق هەرچییەک ببینێت، دەستی دەخاتە سەر دەمی بێدەنگ دەبێت وقسە ناکات، خەڵکیش دەڵێن: چەند پیاوێکی باشە! هیچ دەستوەردانێک لە کاروباری خەڵکیدا ناکات. وتی: بیستم احمد بن حنبل دەیفەرموو: ئەگەر ئەمڕۆ شتێکی ڕاست و ڕێکتان بینی، ئەوا سەرسام بن پێی. 📜«الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر للخلال:٣٦» ╌ امام احمد رحمە اللە ئەفەرمێ: ئیماندار لەو سەردەمەدا وەک کەلاکی بۆگەن وایە مەبەستی ئەوە نییە کە ئیماندارەکە خۆی خراپە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە خەڵکی بە چاوێکی سووک و ناخۆش سەیری دەکەن وە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە وەک چۆن مرۆڤ لە لاشەیەکی گەنیو دوور دەکەوێتەوە لەبەر بۆنەکەی ، لەبەر ئەوەی ئیماندارەکە ڕەخنە لە خراپەکانیان دەگرێت و فەرمان بە چاکە دەکات، لای ئەوان قورس و بێزارکەر دەبێت، بۆیە وەک شتێکی بێ کەڵک و بۆگەن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، الله المستعان.
وَكِيعٌ عَنْ سُفْيَانَ، عَنْ حَبِيبٍ، عَنْ أَبِي الطُّفَيْلِ، قَالَ قِيلَ لِحُذَيْفَةَ: «مَا مَيِّتُ الْأَحْيَاءِ؟ قَالَ» مَنْ لَمْ يَعْرِفِ الْمَعْرُوفَ بِقَلْبِهِ، وَيُنْكِرِ الْمُنْكَرَ بِقَلْبِهِ. وترا بە حوزەیفە: مردووی ناو زیندووان کێیە؟ فەرمووی: هەرکەسێک بەدڵی چاکە نەناسێت و بەدڵی ڕێگری لەخراپە نەکات . وَكِيعٌ عَنْ سُفْيَانَ، عَنْ قَيْسِ بْنِ مُسْلِمٍ، عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ، قَالَ قَالَ: رَجُلٌ لِعَبْدِ اللَّهِ: هَلَكَ مَنْ لَمْ يَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَلَمْ يَنْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ، فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ «بَلْ هَلَكَ مَنْ لَمْ يَعْرِفِ الْمَعْرُوفَ بِقَلْبِهِ، وَيُنْكِرِ الْمُنْكَرَ بِقَلْبِهِ». پیاوێک بە عبداللەی وت: تیاچوو ئەو کەسەی کە فەرمان بە چاکە ناکات و ڕێگری لە خراپە ناکات. عبداللە فەرمووی: نەخێر، بەڵکو ئەوە تیاچووە کە بە دڵ چاکە نەناسێت و بە دڵیش ئینکاری خراپە ناکات. 📜مصنف ابن ابی شیبة
﴿يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾ عَنْ أَبِي الْعَالِيَةِ الرِّيَاحِيِّ -مِنْ طَرِيقِ الرَّبِيعِ- قَالَ: ﴿وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾ مَنْ أَمَرَ بِعِبَادَةِ اللّٰهِ، وَنَهَى عَنْ عِبَادَةِ الْأَوْثَانِ؛ فَقَدْ أَمَرَ بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَى عَنِ الْمُنْكَرِ. لە أبو العالية الرياحي ـەوە دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە ﴿وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾ دەڵێت: هەرکەسێک فەرمان بە پەرستنی الله بکات، و ڕێگری لە پەرستنی بتەکان بکات، ئەوا بێگومان فەرمانی بە چاکە کردووە و ڕێگری لە خراپە کردووە . عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، فِي قَوْلِهِ: ﴿وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ﴾ يَعْنِي: بِالتَّوْحِيدِ، ﴿وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾ يَعْنِي: عَنِ الشِّرْكِ. لە سعيد بن جبير ـەوە، دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە ﴿وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ﴾ وتی: واتە: بە تەوحید (فەرمان بکەن بەتەوحید)،﴿وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾ واتە: لەشیرک️(ڕێگری لەشیرک بکەن). عَنْ إِسْمَاعِيلَ السُّدِّيِّ: ﴿يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ﴾، يَعْنِي: بِالتَّوْحِيدِ. لە إسماعيل السدي ـەوە دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە ﴿يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ﴾واتە: بە تەوحید. قَالَ يَحْيَى بْنُ سَلَّامٍ: ﴿وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾، يَعْنِي: الشِّرْكَ بِاللّٰهِ. يحيى بن سلام وتی:﴿وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾، واتە: شیرک و هاوبەشبڕیاردان بۆ خوای گەورە . ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾ عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، فِي قَوْلِهِ: ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾: فِي أَمْرِهِمَا. يَقُولُ: إِذَا أَمَرْتَ بِمَعْرُوفٍ أَوْ نَهَيْتَ عَنْ مُنْكَرٍ، وَأَصَابَكَ فِي ذَلِكَ أَذًى وَشِدَّةٌ؛ فَاصْبِرْ عَلَيْهِ. لە سعيد بن جبير ـەوە، دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾فەرمووی : واتە: لە جێبەجێکردنی ئەو دوو فەرمانەدا [فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە]. دەفەرموێت: ئەگەر فەرمانت بە چاکە کرد یان ڕێگریت لە خراپە کرد، و لەو پێناوەدا ئازار و ناڕەحەتیەکت تووش بوو ئەوا ئارامی لەسەر بگرە. قَالَ مُقَاتِلُ بْنُ سُلَيْمَانَ: ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾ فِيهِمَا مِنَ الْأَذَى. مقاتل بن سلیمان دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾واتە: لە جێبەجێکردنی ئەو دووەدا (فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە) لە هەموو ئازار و ناڕەحەتیەک. عَنْ عَبْدِ الْمَلِكِ ابْنِ جُرَيْجٍ -مِنْ طَرِيقِ حَجَّاجٍ- فِي قَوْلِهِ: ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾: مِنَ الْأَذَى فِي ذَلِكَ. لە عبد الملك ابن جريج ـەوە -لە ڕێگەی حجاج ـەوە-، دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە: ﴿وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ﴾ وتی: واتە: لەو ئازار و ناخۆشییەی لەو پێناوەدا (لە ئەنجامدانی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە) تووشت دەبێت. ﴿إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ﴾ عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، فِي قَوْلِهِ: ﴿إِنَّ ذَلِكَ﴾: يَعْنِي: هَذَا الصَّبْرَ عَلَى الْأَذَى فِي الْأَمْرِ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّهْيِ عَنِ الْمُنْكَرِ ﴿مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ﴾ يَعْنِي: مِنْ حَقِّ الْأُمُورِ الَّتِي أَمَرَ اللّٰهُ تَعَالَى. لە سعيد بن جبير ، دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە:﴿إِنَّ ذَلِكَ﴾: واتە: ئەم ئارامگرتنە لەسەر ئەزیەت و ئازار لە کاتی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپەدا، ﴿مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ﴾ واتە: لەو کارە حەق و واجبانەیە کە خوای گەورە فەرمانی پێ کردووە. قَالَ مُقَاتِلُ بْنُ سُلَيْمَانَ: ﴿إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ﴾ إِنَّ ذَلِكَ الصَّبْرَ عَلَى الْأَذَى فِي الْأَمْرِ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّهْيِ عَنِ الْمُنْكَرِ مِنْ حَقِّ الْأُمُورِ الَّتِي أَمَرَ اللّٰهُ - عَزَّ وَجَلَّ - بِهَا، وَعَزَمَ عَلَيْهَا. مقاتل بن سليمان دەڵێت: ﴿إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ﴾ بە ڕاستی ئەو ئارامگرتنە لەسەر ئەزیەت لە کاتی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپەدا، لەو کارە حەق و ڕاستانەیە کە اللە عز وجل فەرمانی پێ کردووە و پێداگری لەسەر کردووە. 📜«موسوعة التفسير بالمأثور :٥٢٤/١٧» #تفسیر_المٲثور
قَالَ مَالِكٌ: «ضُرِبَ مُحَمَّدُ بْنُ الْمُنْكَدِرِ وَأَصْحَابٌ لَهُ فِي أَمْرِهِمْ بِالْمَعْرُوفِ وَنَهْيِهِمْ عَنِ الْمُنْكَرِ، وَضُرِبَ رَبِيعَةُ وَحُلِقَ رَأْسُهُ وَلِحْيَتُهُ فِي شَيْءٍ غَيْرِ هٰذَا، وَضُرِبَ ابْنُ الْمُسَيَّبِ، وَأُدْخِلَ فِي تُبَّانٍ مِنْ شَعَرٍ». وَقَالَ عُمَرُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ: «مَا أَغْبِطُ رَجُلًا لَمْ يُصِبْهُ فِي هٰذَا الْأَمْرِ أَذًى». قَالَ مَالِكٌ: «دَخَلَ أَبُو بَكْرِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمٰنِ وَعِكْرِمَةُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمٰنِ عَلَى ابْنِ الْمُسَيَّبِ فِي السِّجْنِ وَقَدْ ضُرِبَ ضَرْبًا شَدِيدًا، فَقَالَا لَهُ: اتَّقِ اللّٰهَ فَإِنَّا نَخَافُ عَلَىٰ دَمِكَ، قَالَ: اخْرُجَا عَنِّي، أَتَرَيَانِي أَلْعَبُ بِدِينِي كَمَا لَعِبْتُمَا بِدِينِكُمَا؟». مالك بن انس -رحمە اللە- دەفەرموێت: محمد بن المنكدر و هەندێک لە هاوەڵانی لێیان درا لەسەر فەرمانکردنیان بە چاکە و ڕێگرییان لە خراپە، و ربيعةـش لێی درا و سەری و ڕیشی تاشرا لەسەر بابەتێکی تری جیاواز لەمە، و ابن المسيبـیش لێی درا و شەرواڵێکی کورتی لە مووی زبر دروستکراو کرایە بەر. ╌ تُبَّانٍ مِنْ شَعَرٍ : جۆرە جلێک یان شەرواڵێکی کورتی ژێرەوە بوو کە لە مووی زبری ئاژەڵ دروست دەکرا، لەو سەردەمەدا بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردان یان ئابڕووبردن دەیانکردە بەری سزادراوەکان. عمر بن عبد العزيز -رحمە اللە -دەفەرموێت: حەسودی بە کەسێک نابەم کە لەم ڕێگایەدا (لە پێناو ئەم دین و حەقەدا) هیچ ئازار و ناخۆشییەکی پێنەگەیشتبێت. مالك دەفەرموێت: أبو بكر بن عبد الرحمن و عكرمة بن عبد الرحمن چوونە ژوورەوە لای ابن المسيب لە زینداندا، لەکاتێکدا لێدانێکی زۆر تووندی لێ درابوو، پێیان وت: لە خوا بترسە، چونکە ئێمە دەترسین لە ڕژانی خوێنت. ئەویش فەرمووی: لەلای من بڕۆنە دەرەوە! ئایا پێتان وایە من بە دینەکەم یاری دەکەم وەک چۆن ئێوە بە دینەکەتان یاریتان کرد؟. 📜«الجامع في السنن والآداب والمغازي والتاريخ لابن أبي زيد القيرواني: ١٥٥-١٥٦»
وَأَخْبَرَنِي الْحَارِثُ بْنُ نَبْهَانَ، عَنْ بْنِ سُلَيْمَانَ، أَنَّ أَبَا الدَّرْدَاءِ، قَالَ: كَفَى بِالْمَرْءِ مِنَ الشَّرِّ أَنْ يَلْعَنَهُ النَّاسُ بِقُلُوبِهِمْ، قَالُوا: وَكَيْفَ ذَاكَ؟ قَالَ: يَكْرَهُونَ مَجِيئَهُ إِذَا جَاءَهُمْ. أبا الدرداء -رضي اللە عنە- دەفەرموێت: بۆ مرۆڤ بەسە لە خراپەدا، کە خەڵکی بە دڵەکانیان نەفرەتی لێ بکەن، وتیان: ئەوە چۆن دەبێت؟ فەرمووی: کاتێک دێتە لایان، حەز بە هاتنی ناکەن. 📜«الجامع لابن وهب : ٤٨٤» ╌ کەسێک ئەوەندە ئاکار و ڕەفتاری خراپ بێت، تەنانەت ئەگەر خەڵک بە زمان و بە ئاشکراش هیچی پێ نەڵێن، بەڵام لە دڵیاندا خۆشیان ناوێت و حەز بە بینین و هاتنی ناکەن.
حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ، نَا أَبِي، نَا أَحْمَدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ الدَّوْرَقِيُّ، نَا الْعَبَّاسُ بْنُ عَبْدِ اللّٰهِ، نَا مُحَمَّدُ بْنُ يُوسُفَ قَالَ: كَانَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ يُقِيمُنَا بِاللَّيْلِ يَقُولُ: قُومُوا يَا شَبَابُ صَلُّوا مَا دُمْتُمْ شَبَابًا. محمد بن یوسف وتی: سفیان الثوري شەوانە هەڵی دەستاندین بۆ نوێژکردن و دەیوت: هەستن ئەی گەنجان، نوێژ بکەن تاوەکو گەنجن (مادام لە تەمەنی گەنجیدان). 📜«الجرح والتعديل لإبن أبي حاتم :٩٦/١» #قيام_الليل
حَدَّثَنَا أَبُو خَيْثَمَةَ: ثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ سُلَيْمَانَ الرَّازِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ حَنْظَلَةَ، يُحَدِّثُ عَنْ عَوْنِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: قُلْتُ لِعُمَرَ بْنِ عَبْدِ الْعَزِيزِ: يُقَالُ: إِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَكُونَ عَالِمًا؛ فَكُنْ عَالِمًا فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَكُنْ مُتَعَلِّمًا، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ مُتَعَلِّمًا؛ فَأَحِبَّهُمْ فَإِنْ لَمْ تُحِبَّهُمْ فَلَا تَبْغُضْهُمْ، فَقَالَ عُمَرُ،: سُبْحَانَ اللَّهِ لَقَدْ جَعَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لَهَ مَخْرَجًا. عون بن عبد️اللّٰه ئەڵێت: بە عمر بن عبدالعزیز ـم وت :ئەوترێت :ئەگەر توانیت ببیت بە زانا، ئەوە ببە بە زانا، ئەگەر نەتتوانی ببە بە فێرخوازی زانست، ئەگەر نەشتوانی ببیت بە فێرخوازی زانست ئەوە ئەوانت خۆش بووێ، ئەگەر ئەوانیشت خۆشناوێت ئەوە ڕقت لێیان نەبێت. عمر وتی : سبحان اللە بەڕاستی️ اللّٰه عز وجل دەرچە و ڕێگەچارەیەکی بۆ [ئەم بابەتە/بەندەکانی] داناوە. 📜«العلم لأبي خيثمة زهير بن حرب:٦»
خْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ أَحْمَدُ بْنُ عُمَرَ بْنِ أَحْمَدَ الدَّلَّالُ، ثنا جَعْفَرُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ نُصَيْرٍ الْخُلْدِيُّ , إِمْلَاءً، ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الصَّقْرِ السُّكَّرِيُّ، ثنا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْمُنْذِرِ , قَالَ: ثنا مَعْنٌ وَمُحَمَّدُ بْنُ صَدَقَةَ , أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا , قَالَ: سَمِعْتُ مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ , يَقُولُ: «لَا يُؤْخَذُ الْعِلْمُ مِنْ أَرْبَعَةٍ , وَيُؤْخَذُ مِمَّنْ سِوَى ذَلِكَ , لَا يُؤْخَذُ مِنْ رَجُلٍ صَاحِبِ هَوًى يَدْعُو النَّاسَ إِلَى هَوَاهُ , وَلَا مِنْ سَفِيهٍ مُعْلِنٍ بِالسَّفَهِ , وَإِنْ كَانَ مِنْ أَرْوَى النَّاسِ , وَلَا مِنْ رَجُلٍ يَكْذِبُ فِي أَحَادِيثِ النَّاسِ , وَإِنْ كُنْتَ لَا تَتَّهِمُهُ أَنْ يَكْذِبَ فِي حَدِيثِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ , وَلَا مِنْ رَجُلٍ لَهُ فَضْلٌ وَصَلَاحٌ وَعِبَادَةٌ لَا يَعْرِفُ مَا يُحَدِّثُ». مالك بن أنس رحمە اللە دەیفەرموو: عیلم لە چوار کەسەوە وەرناگیرێت، بەڵام لە جگە لەوان وەردەگیرێت: ١- کەسێک کە خاوەنی هەواو ئارەزووە[شوێنکەوتووی بیدعەیه لە دیندا] کە خەڵکی بۆ هەواو ئارەزووەکەی خۆی بانگ دەکات. ٢- کەسێکی نەفام و کەم عەقڵ کە نەفامییەکەی بە ئاشکرا دەکات، ئەگەرچیش لە هەموو خەڵک زیاتر گێڕانەوە و فەرموودەی لەبەر بێت [زۆرترین ڕوایەتی لێبگێڕدرێتەوە]. ٣- کەسێک کە لە قسە و باسی ئاساییی خەڵکدا درۆ دەکات، ئەگەرچیش تۆ تۆمەتباری نەکەیت بەوەی لە فەرموودەی پێغەمبەردا ﷺ درۆ بکات. ٤- کەسێک کە خاوەنی فەزڵ و چاکە و عیبادەتە، بەڵام تێنەگات و نەزانێت چی دەگێڕێتەوە [لە واتا و وردەکاریی فەرموودەکان شارەزا نییە]. أَخْبَرَنَا أَبُو نُعَيْمٍ الْحَافِظُ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ الْحَسَنِ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عُثْمَانَ بْنِ أَبِي شَيْبَةَ، ثنا عَلِيُّ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الْمَدِينِيِّ , قَالَ: وَسَأَلْتُهُ يَعْنِي يَحْيَى بْنَ سَعِيدٍ الْقَطَّانَ عَنْ عِمْرَانَ الْعَمِّيِّ , قَالَ: " لَمْ يَكُنْ بِهِ بَأْسٌ , وَلَكِنَّهُ لَمْ يَكُنْ مِنْ أَهْلِ الْحَدِيثِ , قَالَ يَحْيَى: وَقَدْ كَتَبْتُ عَنْهُ أَشْيَاءَ فَرَمَيْتُ بِهَا. علي بن عبدالله المدیني بۆی گێڕاینەوە و وتی: پرسیارم لێی کرد واتە لە یحیی بن سعید القطان سەبارەت بە عمران العمي، وتی: هیچ کێشەیەکی تێدا نەبوو [لە ڕووی ڕاستگۆییەوە]، بەڵام لە ئەهلی فەرموودە و شارەزایانی فەرموودە نەبوو. یحیی وتیشی: هەندێک شتم لەوەوە نووسیبووەوە، بەڵام فڕێم دان. ذُؤَيْبُ بْنُ عِمَامَةَ , قَالَ: سَمِعْتُ مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ , يَقُولُ: «أَدْرَكْتُ مَشَايِخَ بِالْمَدِينَةِ أَبْنَاءَ سَبْعِينَ وَثَمَانِينَ , لَا يُؤْخَذُ عَنْهُمْ , وَيُقَدَّمُ ابْنُ شِهَابٍ وَهُوَ دُونَهُمْ فِي السِّنِّ فَتَزْدَحِمُ النَّاسُ عَلَيْهِ». مالك بن أنس رحمە اللە دەیفەرموو: گەیەشتم بە مامۆستایانێک لە مەدینەدا کە تەمەنیان حەفتا و هەشتا ساڵ بوو، فەرموودە و عیلمیان لێ وەرنەدەگیرا، بەڵام ابن شهاب [ئیمامی زوهری] پێش دەخرا لە کاتێکدا لەوان تەمەن بچووکتر بوو، خەڵکیش لە دەوری قەرەباڵغییان لەسەر دروست دەکرد بۆ وەرگرتنی عیلم. عَنِ الْأَصْمَعِيِّ , عَنِ ابْنِ أَبِي الزِّنَادِ , عَنْ أَبِيهِ , قَالَ: «أَدْرَكْتُ بِالْمَدِينَةِ كَذَا وَكَذَا شَيْخًا كُلُّهُمْ ثِقَةٌ , وَكُلُّهُمْ لَا يُؤْخَذُ عَنْهُ الْحَدِيثُ». لە الأصمعيییەوە، لە ابن أبي الزنادەوە، لە باوکییەوە وتی: لە مەدینەگەیشتم بەوەندە و ئەوەندە شێخ و مامۆستا کە هەموویان جێی متمانە بوون، بەڵام فەرموودە لە هیچ کامێکیان وەرنەدەگیرا. قَالَ يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ الْقَطَّانُ: «آتَمِنُ الرَّجُلَ عَلَى مِائَةِ أَلْفٍ , وَلَا أَئْتَمِنُهُ عَلَى حَدِيثٍ». يحيى بن سعيد القطان دەڵێت: متمانە بە پیاوێک دەکەم لەسەر ئامانەتکردنی سەد هەزار دراو، بەڵام لەسەر تەنها یەک فەرموودە متمانەی پێ ناکەم. ╌ مەبەستی ئەوەیە: کەسێک دەکرێت زۆر دەستپاک و ڕاستگۆ بێت لەسەر ماڵ و سامان، بەڵام لەبەر ئەوەی وردبین و شارەزا نییە لە فەرموودەدا، متمانەی پێ ناکرێت بۆ گێڕانەوەی فەرموودە. 📜الكفاية في علم الرواية للخطيب البغدادي
عَنْ الضَّحَّاكُ بْنُ مُزَاحِمٍ , قَالَ: «إِنَّ هَذَا الْعِلْمَ دِينٌ فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَهُ». ضحاك بن مزاحم دەڵێت: بەڕاستی ئەم عیلمە دینە، جا بڕوانن بزانن لە کێ دینتان وەر ئەگرن . عَنْ نَافِعٍ عَنِ ابْنِ عُمَرَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَّ أَنَّهُ قَالَ: «يَا ابْنَ عُمَرَ دِينُكَ دِينُكَ , إِنَّمَا هُوَ لَحْمُكَ وَدَمُكَ , فَانْظُرْ عَمَّنْ تَأْخُذُ , خُذْ عَنِ الَّذِينَ اسْتَقَامُوا , وَلَا تَأْخُذْ عَنِ الَّذِينَ مَالُوا». پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: ئەی ابن عمر! دینەکەت! دینەکەت! [دەستی پێوە بگرە]، چونکە بەڕاستی دینەکەت گۆشت و خوێنی تۆیە، کەواتە بڕوانەو وردببەوە لە کێی وەردەگریت، لەوانە وەرگرە کە [لەسەر حەق] دامەزراو و ڕاستگۆن، و لەوانە وەرمەگرە کە لایانداوە. حَدَّثَنَا هُدْبَةُ بْنُ خَالِدٍ، ثنا مَهْدِيُّ بْنُ مَيْمُونٍ , قَالَ: سَمِعْتُ مُحَمَّدَ بْنَ سِيرِينَ , يَقُولُ: إِنَّ هَذَا الْعِلْمَ دِينٌ , فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَهُ , وَقَالَ الْفِرْيَابِيُّ فِي حَدِيثِهِ: فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَ دِينَكُمْ . مهدي بن میمون بۆی گێڕاینەوە و گوتی: گوێم لە ابن سیرین بوو دەیوت: بەڕاستی ئەم عیلمە دینە، کەواتە سەیر بکەن و بزانن لە کێی وەردەگرن. وە فریابي لە گێڕانەوەکەیدا دەڵێت: کەواتە سەیر بکەن دینەکەتان له کێ وەردەگرن. ثنا أَبُو إِسْمَاعِيلَ التِّرْمِذِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ أَبِي أُوَيْسٍ , يَقُولُ: سَمِعْتُ خَالِيَ مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ يَقُولُ:إِنَّ هَذَا الْعِلْمَ دِينٌ فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَ دِينَكُمْ , لَقَدْ أَدْرَكْتُ سَبْعِينَ عِنْدَ هَذِهِ الْأَسَاطِينِ:وَأَشَارَ إِلَى مَسْجِدِ الرَّسُولِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:يَقُولُونَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَّ , فَمَا أَخَذْتُ عَنْهُمْ شَيْئًا , وَإِنَّ أَحَدَهُمْ لَوِ ائْتُمِنَ عَلَى بَيْتِ مَالٍ لَكَانَ بِهِ أَمِينًا , لِأَنَّهُمْ لَمْ يَكُونُوا مِنْ أَهْلِ هَذَا الشَّأْنِ , وَيَقْدَمُ عَلَيْنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُسْلِمِ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ شِهَابٍ , وَهُوَ شَابٌّ فَنَزْدَحِمُ عَلَى بَابِهِ. ابن ابی اویس دەیوت: گوێم لە خاڵم مالك بن أنس بوو دەیوت: بەڕاستی ئەم زانستە دینە، کەواتە سەیربکەن و بزانن لە دینەکەتان لەکێ وەردەگرن. بەڕاستی من گەیشتوومەتە حەفتا کەس لەلای ئەم کۆڵەکانە — [ئاماژەی بۆ مزگەوتی پێغەمبەر️ ﷺ کرد] — دەیانوت: پێغەمبەری خوا ️ﷺ فەرموویەتی... بەڵام من هیچم لەوانیش وەرنەگرت! لە کاتێکدا ئەگەر یەکێکیان ئەمانەتی بیت المال [خەزێنەی گشتی دەوڵەتی] پێ بسپێردرایە دەبووە کەسێکی ئەمیندار بەسەریەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان لە ئەهلی ئەم کار و بوارە [شارەزای زانستی فەرموودە] نەبوون. کەچی محمد بن مسلم بن عبيد الله بن شهاب الزهري دەهاتە لای ئێمە لە کاتێکدا گەنجێک بوو، بەڵام ئێمە لەسەر دەرگاکەی قەرەباڵغیمان دروست دەکرد [بۆ وەرگرتنی عیلم]. ثنا أَبُو طَاهِرٍ أَحْمَدُ بْنُ عَمْرِو بْنِ السَّرْحِ، .حَدَّثَنِي خَالِدُ بْنُ نِزَارٍ أَبُو يَزِيدَ الْأَيْلِيُّ , بِهَذِهِ الرِّسَالَةِ عَنْ مَالِكِ بْنِ أَنَسٍ , إِلَى مُحَمَّدِ بْنِ مُطَرِّفٍ: سَلَامٌ عَلَيْكَ , فَإِنِّي أَحْمَدُ إِلَيْكَ اللَّهَ , الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ , أَمَّا بَعْدُ , فَإِنِّي أُوصِيكَ بِتَقْوَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ - فَذَكَرَهُ بِطُولِهِ - ثُمَّ أَخْذِهِ يَعْنِي الْعِلْمَ مِنْ أَهْلِهِ الَّذِينَ وَرِثُوهُ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَهُمْ يَقِينًا بِذَلِكَ , وَلَا تَأْخُذْ كُلَّمَا تَسْمَعُ قَائِلًا يَقُولُهُ , فَإِنَّهُ لَيْسَ يَنْبَغِي أَنْ يُؤْخَذَ عَنْ كُلِّ مُحَدِّثٍ , وَلَا مِنْ كُلِّ مَنْ قَالَ , وَقَدْ كَانَ بَعْضُ مَنْ يُرْضَى مِنْ أَهْلِ الْعِلْمِ يَقُولُ: إِنَّ هَذَا الْأَمْرَ دِينُكُمْ فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَ عَنْهُ دِينَكُمْ. خالد بن نزار أبو يزيد الأيلي بەم نامەیەوە بۆی گێڕامەوە لە مالك بن أنس بۆ محمد بن مطرف کە تێیدا هاتووە: سلام عليك ، فإني أحمد إليك الله ، الذي لا إله إلا هو ، أما بعد: من ئامۆژگاریت دەکەم بە تەقوای خوای گەورە — [ڕاوی دەڵێت: پاشان نامەکەی بە درێژی باس کردووە] — پاشان ئامۆژگاریت دەکەم بە وەرگرتنی عیلم لە ئەهلی عیلم ، ئەوانەی بە دڵنیاییەوە لەوانەی پێش خۆیانەوە بە میرات وەریانگرتووە، و هەموو ئەوەی لە قسەکەرێکەوە گوێت لێی دەبێت وەریمەگرە، چونکە شیاو و دروست نییە عیلم لە هەموو فەرموودەناسێک یان لە هەموو کەسێک کە قسە دەکات وەرگیرێت. لە کاتێکدا هەندێک لەوانەی جێی ڕەزامەندی بوون لە ئەهلی عیلم دەیانگوت: بەڕاستی ئەم مەسەلەیە دیینەکەتانە، کەواتە سەیربکەن و بزانن لە کێ دینەکەتان وەردەگرن.
[دَلِيلٌ عَلَى اسْتِحْبَابِ مَعْرِفَةِ الضُّعَفَاءِ مِنَ الْمُحَدِّثِينَ، إِذْ لَا يَتَهَيَّأُ أَنْ يُبَلِّغَ الْغَالِبَ مَا شَهِدَ إِلَّا بَعْدَ الْمَعْرِفَةِ بِصِحَّةِ مَا يُؤَدَّى إِلَى مَا بَعْدَهُ] رَوَى أَحْمَدُ بْنُ مَرْوَانَ الْمَالِكِيُّ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ قَالَ: جَاءَ أَبُو تُرَابٍ النَّخْشِيُّ إِلَى أَبِي فَجَعَلَ أَبِي يَقُولُ: فُلَانٌ ضَعِيفٌ وَفُلَانٌ ثِقَةٌ. فَقَالَ أَبُو تُرَابٍ: يَا شَيْخُ لَا تَغْتَبِ الْعُلَمَاءَ، قَالَ: فَالْتَفَتَ أَبِي إِلَيْهِ قَالَ: وَيْحَكَ هَذَا نَصِيحَةٌ، لَيْسَ هَذَا غِيبَةً. وَقَالَ مُحَمَّدُ بْنُ بُنْدَارَ: قُلْتُ لِأَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ: إِنَّهُ لَيَشْتَدُّ عَلَيَّ أَنْ أَقُولَ: فُلَانٌ ضَعِيفٌ، فُلَانٌ كَذَّابٌ! قَالَ أَحْمَدُ: إِذَا سَكَتَّ أَنْتَ وَسَكَتُّ أَنَا، فَمَتَى يَعْرِفُ الْجَاهِلُ الصَّحِيحَ مِنَ السَّقِيمِ؟ وَقَالَ أَبُو بَكْرِ بْنُ خَلَّادٍ: دَخَلْتُ عَلَى يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ فِي مَرَضِهِ فَقَالَ لِي: يَا أَبَا بَكْرٍ: مَا تَرَكْتَ أَهْلَ الْبَصْرَةِ يَتَكَلَّمُونَ؟ قُلْتُ: يَذْكُرُونَ خَيْرًا إِلَّا أَنَّهُمْ يَخَافُونَ عَلَيْكَ مِنْ كَلَامِكَ فِي النَّاسِ! فَقَالَ: احْفَظْ عَنِّي، لَأَنْ يَكُونَ خَصْمِي فِي الْآخِرَةِ رَجُلٌ مِنْ عَرَضِ النَّاسِ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ يَكُونَ خَصْمِي فِي الْآخِرَةِ النَّبِيُّ ﷺ، يَقُولُ: بَلَغَكَ عَنِّي حَدِيثٌ وَقَعَ فِي وَهْمِكَ أَنَّهُ عَنِّي غَيْرُ صَحِيحٍ، يَعْنِي فَلَمْ تُنْكِرْ. ╍ أحمد بن مروان المالكي ڕیوایەتی کردووە و ووتوویەتی: عبد الله بن أحمد بن حنبل پێی ڕاگەیاندین و وتی: أبو تراب النخشبي هات بۆ لای باوکم [الإمام أحمد]، باوکم دەستی کرد بە وتن: «فڵان کەس لاوازە [ضعيف] و فڵان کەس جێگەی بڕوایە [ثقة]». أبو تراب وتی: ئەی شێخ غەیبەتی زانایان مەکە! باوکم ئاوڕی لێ دایەوە و فەرمووی: هاوار بۆ تۆ! ئەمە ئامۆژگاری و دڵسۆزییە، ئەمە غەیبەت نییە. محمد بن بندار دەڵێت: بە أحمد بن حنبلـم ووت: بۆ من زۆر قورسە بڵێم: فڵان کەس لاوازە، فڵان کەس درۆزنە! أحمد فەرمووی: ئەگەر تۆ بێدەنگ بیت و منیش بێدەنگ بم، ئەی کەی کەسی نەزان و نەشارەزا فەرموودەی ڕاست و دروست لە بێهێز و نادروست جیا دەکاتەوە؟ أبو بكر بن خلاد دەڵێت: لە کاتی نەخۆشییەکەیدا چوومە لای يحيى بن سعيد القطان، پێی وتم: ئەی أبو بكر، خەڵکی البصرةـت بە چ حاڵێک جێهێشت و چی دەڵێن؟ وتم: بە خێر باست دەکەن، تەنها ئەوە نەبێت کە دەترسن لەسەرت بەهۆی ئەوەی لەسەر گێڕەرەوەکانی فەرموودە قسەدەکەیت [ڕەخنەیان لێ دەگریت]! وتی: ئەمەم لێوە لەبەر بکە ئەگەر لە ڕۆژی دواییدا سکاڵاکارو دوژمنم پیاوێکی ئاسایی بێت لە خەڵکی، لای من زۆر پەسەندتر و خۆشەویسترە لەوەی لە ڕۆژی دواییدا سکاڵاکارم پێغەمبەر ﷺ بێت و پێم بڵێت: فەرموودەیەک لە منەوە گەیشتە دەستت و گومانت لا دروست بوبوو کە لە منەوە دروست و صحیح نییە، کەچی ئینکاریت لێی نەکرد [و بۆ خەڵکیت ڕوون نەکردهوە]. 📜«العلل ومعرفة الرجال لأحمد رواية ابنه عبد الله :٢٢/١»
لیستی کەناڵەکانمان بڵاوی بکەنەوە جَزَاكَ اللّٰهُ خَيْرََا . إِبْرَاهِيمُ النَّخَعِيُّ قَالَ: تُوزَنُ حَسَنَاتُ العَبْدِ وَسَيِّئَاتُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ، فَتَخِفُّ حَسَنَاتُهُ، فَيُجَاءُ بِشَيْءٍ أَبْيَضَ مِثْلِ الغَيْمِ أَوْ الغَمَامِ، فَيُوضَعُ فِي مِيزَانِهِ، فَيَثْقُلُ مِيزَانُهُ، فَيُقَالُ لَهُ: هَلْ تَدْرِي مَا هَذَا؟ فَيَقُولُ: لَا، فَيُقَالُ: هَذَا الخَيْرُ الَّذِي عَلَّمْتَهُ النَّاسَ، فَعَمِلُوا بِهِ بَعْدَكَ. تابعي ابراهيم النخعي- رحمە الله - دەڵێت: لە ڕۆژی قیامەتدا چاکە و خراپەکانی بەندە دەپێورێن -دەخرێنە تەرازووەوە-، چاکەکانی سووک دەبن، ئینجا شتێکی سپی وەک هەور دەهێنرێت و دەکرێتە تەرازووەکەیەوە، بەوەش تەرازووی چاکەکانی قورس دەبێت. پێی دەوترێت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ دەڵێت: نەخێر. پێی دەوترێت: ئەمە ئەو چاکەیەیە کە فێری خەڵکت کردووە و لەدوای تۆوە کاریان پێکردووە. «الجامع لابن وهب:٢٤٤/٢» https://t.me/sunat997 https://t.me/nissausalaf99 https://t.me/sunat111 https://t.me/Duaa_Salaf https://t.me/al_azkar100
إِنَّ فِي الْقَلْبِ قَسْوَةً لَا يُذِيبُهَا إِلَّا ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى، فَيَنْبَغِي لِلْعَبْدِ أَنْ يُدَاوِيَ قَسْوَةَ قَلْبِهِ بِذِكْرِ اللَّهِ تَعَالَى. وَذَكَرَ حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ عَنِ الْمُعَلَّى بْنِ زِيَادٍ أَنَّ رَجُلًا قَالَ لِلْحَسَنِ: يَا أَبَا سَعِيدٍ، أَشْكُو إِلَيْكَ قَسْوَةَ قَلْبِي. قَالَ: أَذِبْهُ بِالذِّكْرِ. وَهَذَا لِأَنَّ الْقَلْبَ كُلَّمَا اشْتَدَّتْ بِهِ الْغَفْلَةُ، اشْتَدَّتْ بِهِ الْقَسْوَةُ، فَإِذَا ذَكَرَ اللَّهَ تَعَالَى ذَابَتْ تِلْكَ الْقَسْوَةُ كَمَا يَذُوبُ الرَّصَاصُ فِي النَّارِ. فَمَا أُذِيبَتْ قَسْوَةُ الْقُلُوبِ بِمِثْلِ ذِكْرِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ. بەڕاستی لە دڵدا ڕەقییەک هەیە هیچ شتێک نایتوێنێتەوە جگە لە زیکر و یادی اللە تعالی، بۆیە دەبێت بەندە چارەسەر و دەرمانی ڕەقیی دڵی بکات بە زیکر و یادی اللە تعالی. حماد بن زید لە المعلي بن زیاد گێڕاویەتیەوە کە پیاوێک بە الحسن البصري وت: ئەی باوکی سعید، سکاڵای ڕەقیی دڵم دەهێنمە لای تۆ! ئەویش فەرمووی : بە زیکر و یادکردنی الله عز وجل بیتوێنەوە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دڵ چەندە غەفڵەت و بێئاگایی تێیدا زیاتر و قورستر بێت، ڕەقییەکەشی ئەوەندە زیاتر دەبێت، بەڵام کاتێک یادی اللە تعالی دەکات، ئەو ڕەقییە دەتوێتەوە هەروەک چۆن قورقوشم لە ئاگردا دەتوێتەوە. کەواتە ڕەقیی دڵەکان بە هیچ شتێک نەتواوەتەوە وەک زیکر و یادی اللە عز وجل. 📚«الوابل الصيب لابن القيم: ٧١»
حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ، ثَنَا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبُو مَعْمَرٍ، عَنْ سُفْيَانَ، قَالَ: قَالَ عُمَرُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ: «كَانَتْ لِي نَفْسٌ تَوَّاقَةٌ، فَكُنْتُ لَا أَنَالُ مِنْهَا شَيْئًا إِلَّا تَاقَتْ إِلَى مَا هُوَ أَعْظَمُ، فَلَمَّا بَلَغَتْ نَفْسِي الْغَايَةَ، تَاقَتْ إِلَى الْآخِرَةِ». عمر بن عبد العزیز رحمە اللە دەیفەرموو: نەفسێکی بەپەرۆش و ئاواتخوازم هەبوو هیچ پلە و شتێکم بەدەست نەدەهێنا ئیللا نەفسم ئاواتی بۆ شتێکی گەورەتر دەخواست. کاتێکیش نەفسم گەیشتە لوتکەوکۆتا ئامانج [کە خەلافەت بوو]، ئیتر بەپەرۆش بوو بۆ ئاخیرەت. حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، ثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْحُسَيْنِ بْنِ مَعْبَدٍ الْمَلَطِيُّ، ثَنَا الْحَسَنُ بْنُ مُحَمَّدٍ الزَّعْفَرَانِيُّ، ثَنَا سَعِيدُ بْنُ عَامِرٍ، ثَنَا جُوَيْرِيَةُ بْنُ أَسْمَاءَ، قَالَ: قَالَ عُمَرُ: «إِنَّ نَفْسِي هَذِهِ تَوَّاقَةٌ، لَمْ تُعْطَ مِنَ الدُّنْيَا شَيْئًا إِلَّا تَاقَتْ إِلَى مَا هُوَ أَفْضَلُ مِنْهُ، فَلَمَّا أُعْطِيتُ الْخِلَافَةَ الَّتِي لَا شَيْءَ أَفْضَلُ مِنْهَا، تَاقَتْ إِلَى مَا هُوَ أَفْضَلُ مِنْهَا». لەڕیوایەتێکی تر دەفەرموێت: بە ڕاستی ئەم نەفسەی من زۆر بەپەرۆش و ئاواتەخوازە لە دنیادا هیچ شتێکی پێ نەبەخشرا ئیللا ئاواتی بۆ شتێکی باشترو بەرزتر لەوە دەخواست، کاتێکیش خەلافەتم پێ بەخشراکە لە دنیادا هیچ شتێک لەوە باشتر نییە ئاواتی بۆ شتێک خواست کە لە خەلافەتیش باشتر بێت. [کە بەهەشت و ڕەزامەندیی پەروەردگارە]. قَالَ سَعِيدٌ: «الْجَنَّةُ أَفْضَلُ مِنَ الْخِلَافَةِ». سعید وتی: بەهەشت باشترە لە خەلافەت. 📜«حلية الأولياء وطبقات الأصفياء : ٣٣١/٥» ╌ ئەمەش نیشانەی ژیری و بەصیرەتە چونکە خواست و داواکارییەکانی دنیا لە زۆربەی کاتەکاندا کاتێک بەندە بەدەستیان دەهێنێت، لە چاویدا بێبایەخ و بچووک دەبنەوە، بۆی دەردەکەوێت کە ئەوانە ئەو ئامانجە نین کە تەمەن لە داواکردنیاندا بەفیڕۆ بدرێت، چونکە دنیا چەندە فراوان بێت و چەندەش پلە و پایەکانی بەرز ببنەوە، سەرەنجام بەرەو فەوتان و لەناوچوونە، بەڵکو ئیماندار تەنها بۆ گوێڕایەڵیکردنی پەروەردگاری سوودیان لێ دەبینێت و توێشوویان لێ هەڵدەگرێت بۆ دواڕۆژی. کەواتە کاتێک ئاخیرەت وەک ئامانج و داواکاریی سەرەکی لە دڵدا جێگیر بوو، ئیتر خواستەکانی دنیا دەبنە هۆکارو وەسیلەیەک نەک ئامانج، و تەنها ڕێگەی بەرەو خوای پێ ئاوەدان دەکاتەوە، نەک لە لایان بوەستێت و پشتیان پێ ببەستێت. وە ابراهیم بن ادهم رحمە اللە دەفەرمێ:هەرکەسێک بزانێت داوای چی دەکات، ئەوەی لە پێناویدا دەیبەخشێت لەلای ئاسان دەبێت. کەواتە هەرکەسێک بزانێت کە داواکراو و ئامانجەکەی ڕەزامەندیی الله و بەدەستهێنانی بەهەشتەکەیەتی، لەلای ئاسان دەبێت ئەوەی دەیبەخشێت لە ماڵ و سامان یان پلەوپایە یان کات یان هەوڵ و ماندووبوون، چونکە مرۆڤ ناگاتە ئامانجە گەورەکان مەگەر بە بەخشینی ئەوەی کە لەوانە بێبایەختر و نزمترە. #بیرخستنەوە
حَدَّثَنا عَبدُ الصَّمَدِ بنُ يَزيدَ الصَّائِغُ قالَ: سَمِعتُ الفُضَيلَ بنَ عِياضٍ يَقولُ:«الزَموا في آخِرِ الزَّمانِ الصَّوامِعَ — يَعني البُيوتَ — فَإِنَّهُ لَيسَ يَنجو مِن شَرِّ ذَلِكَ الزَّمانِ إِلَّا صَفوَتُهُ مِن خَلقِهِ». قالَ: وَسَمِعتُ الفُضَيلَ يَقولُ: حَتَّى مَتى لا نَرى عَدلًا نُسَرُّ بِهِ ... وَلا نَرى لِدُعاةِ الحَقِّ أَعوانا قالَ: ثُمَّ بَكى الفُضَيلُ وَقالَ: «اللَّهُمَّ أَصلِحِ الرَّاعيَ وَالرَّعِيَّةَ». عبد الصمد بن يزيد دەڵێ گوێم لە فضیل بن عیاض دەیفەرموو: «لە ئاخری زەماندا پابەندی پەرستگاکانتان بن — واتا ماڵەکانتان — چونکە لە شەڕ و خراپەی ئەو سەردەمە هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت تەنها بەندە هەڵبژێردراوەکانی اللە عز وجل نەبێت». وتی: و گوێم لە فضیل بوو دەیوت: تا کەی دادپەروەرییەک نەبینین پێی دڵخۆش بین؟ ... و تا کەی هیچ یاریدەدەرێک بۆ بانگەوازکارانی حەق نەبینین؟ وتی: پاشان فضیل گریا و وتی: «اللهم! دەسەڵاتدار و ڕەعییەتەکەشی چاک بکه». 📜«الإِبانَةُ الكُبرى لِابنِ بَطَّةَ: ٥٩٥/٢»
حَدَّثَنَا رَوْحٌ، قَالَ: حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ أَبِي عَرُوبَةَ، عَنْ أَبِي التَّيَّاحِ، عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ سُبَيْعٍ، عَنْ عَمْرِو بْنِ حُرَيْثٍ أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ، أَفَاقَ مِنْ مَرْضَةٍ لَهُ،فَخَرَجَ إِلَى النَّاسِ، فَاعْتَذَرَ بِشَيْءٍ، وَقَالَ: مَا أَرَدْنَا إِلَّا الْخَيْرَ، ثُمَّ قَالَ: حَدَّثَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَنَّ الدَّجَّالَ يَخْرُجُ مِنْ أَرْضٍ بِالْمَشْرِقِ يُقَالُ لَهَا: خُرَاسَانُ، يَتْبَعُهُ أَقْوَامٌ كَأَنَّ وُجُوهَهُمُ الْمَجَانُّ الْمُطْرَقَةُ. ابو بکر الصدیق -رضي اللە عنە - لە نەخۆشییەک چاک بووەوە، پاشان چووە لای خەڵکەکە و داوای لێبوردنی لە شتێک کرد و فەرمووی: ئێمە مەبەستمان جگە لە چاکە هیچی تر نەبووە، پاشان فەرمووی: پێغەمبەری خوا ﷺ بۆی گێڕاینەوە فەرمووی: بەڕاستی دەججال لە زەوییەکەوە لە لای ڕۆژهەڵاتەوە دەردەچێت کە پێی دەوترێت: خراسـان، کۆمەڵە خەڵکانێک شوێنی دەکەون کە دەموچاویان وەک قەڵغانی تەختکراو و ئەستوور وایە. 📜«مُسْنَدُ الْإِمَامِ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ:٣٣/١» — خُرَاسَانُ: ناوچەیەکی دیارە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ئێستا و بەشێک لە ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست. المَجَانُّ: واتە قەڵغانەکان. المُطْرَقَةُ: واتە ئەو قەڵغانانەی بە چەرم یان توێژی ئەستوور چێنراون و کوتراونەتەوە. واتە ڕووخساریان پان، خڕ، تەخت و گۆشتنە وەک: شێوەی ڕووخساری نەتەوەکانی ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات.
[مَنْ كَانَ يَأْمُرُ بِقِيَامِ اللَّيْلِ] ٦٦٠٦ - حَدَّثَنَا هُشَيْمٌ، قَالَ: أَخْبَرَنَا أَبُو عَامِرٍ الْمُزَنِي، عَنِ الْحَسَنِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:صَلُّوا مِنَ اللَّيْلِ أَرْبَعًا، صَلُّوا وَلَوْ رَكْعَتَيْنِ، مَا مِنْ أَهْلِ بَيْتٍ يُعْرَفُ لَهُمْ صَلَاةٌ مِنَ اللَّيْلِ إِلَّا نَادَاهُمْ مُنَادِيًا: أَهْلَ الْبَيْتِ قُومُوا لِصَلَاتِكُمْ. پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- فەرموویەتی:لە شەودا چوار ڕەکات نوێژ بکەن، نوێژ بکەن تەنانەت ئەگەر دوو ڕەکاتیش بێت، هیچ خێزانێک نییە کە بە نوێژی شەو بناسرێنەوە،ئیللا بانگکەرێک بانگیان دەکات و دەڵێت: ئەی خەڵکی ئەم ماڵە! هەستن بۆ نوێژەکەتان. ٦٦٠٧ - حَدَّثَنَا هُشَيْمٌ، قَالَ: أَخْبَرَنَا يُونُسُ، عَنِ الْحَسَنِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «رَحِمَ اللَّهُ رَجُلًا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّى ثُمَّ أَيْقَظَ أَهْلَهُ فَصَلَّوْا، رَحِمَ اللَّهُ امْرَأَةً قَامَتْ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّتْ ثُمَّ أَيْقَظَتْ زَوْجَهَا فَصَلَّى». پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- فەرموویەتی: ڕەحمەتی خوا لەو پیاوە بێت کە لە شەودا هەڵدەستێت و نوێژ دەکات، پاشان خێزانەکەی خەبەر دەکاتەوە و ئەوانیش نوێژ دەکەن، وە ڕەحمەتی خوا لەو ئافرەتە بێت کە لە شەودا هەڵدەستێت و نوێژ دەکات، پاشان مێردەکەی هاوسەرەکەی خەبەر دەکاتەوە و ئەویش نوێژ دەکات. ٦٦٠٨ - حَدَّثَنَا هُشَيْمٌ، قَالَ: أَخْبَرَنَا أَبُو الْأَشْهَبِ، عَنِ الْحَسَنِ، قَالَ: «صَلُّوا مِنَ اللَّيْلِ وَلَوْ قَدْرَ حَلْبِ شَاةٍ». حسن البصري -رحمە اللە- فەرموویەتی: لە شەودا نوێژ بکەن، تەنانەت ئەگەر بەئەندازەی کاتی دۆشینی مەڕێکیش بێت. ٦٦٠٩ - حَدَّثَنَا أَبُو أُسَامَةَ، عَنْ مُحَمَّدٍ، «أَنَّهُ كَانَ يَسْتَحِبُّ أَنْ لَا يَتْرُكَ الرَّجُلُ قِيَامَ اللَّيْلِ وَلَوْ قَدْرَ حَلْبِ شَاةٍ». محمد بن سیرین - رحمە الله - فەرموویەتی: پێی مستحب بوو کە مرۆڤ (پیاو) واز لە شەو نوێژ نەهێنێت، تەنانەت ئەگەر بەئەندازەی کاتی دۆشینی مەڕێکیش بێت. ٦٦١٠ - حَدَّثَنَا عَبْدَةُ، عَنْ مِسْعَرٍ، عَنْ زُبَيْدٍ، عَنْ حُرَّةَ، قَالَ: قَالَ عَبْدُ اللَّهِ: «فَضْلُ صَلَاةِ اللَّيْلِ عَلَى صَلَاةِ النَّهَارِ كَفَضْلِ صَدَقَةِ السِّرِّ عَلَى صَدَقَةِ الْعَلَانِيَةِ». ابن مسعود - رضي اللە عنە- فەرموویەتی: فەزڵ و گەورەیی نوێژی شەو بەسەر نوێژی ڕۆژدا، وەک فەزڵ و گەورەیی بەخشینی نهێنییە بەسەر بەخشینی ئاشکرادا. ٦٦١١ - حَمَّادُ بْنُ خَالِدٍ، عَنِ الزُّبَيْرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ رُهَيْمَةَ، عَنْ جَدَّتِهِ، قَالَتْ: «كَانَ عُثْمَانُ يَصُومُ الدَّهْرَ وَيَقُومُ اللَّيْلَ إِلَّا هَجْعَةً مِنْ أَوَّلِهِ». لە زوبەیری کوڕی عبداللەی کوڕی ڕوهەیمەوە، لە داپیرەیەوە دەگێڕێتەوە کە گوتی: عوسمان کوڕی عەفان - رضي اللە عنە- بەردەوام بەڕۆژوو دەبوو و شەوانیش نوێژی دەکرد، جگە لە خەوێکی کەم لە سەرەتای شەودا. ٦٦١٣ - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنْ سُفْيَانَ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ الْأَقْمَرِ، عَنْ الْأَغَرِّ أَبِي مُسْلِمٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، وَأَبِي سَعِيدٍ، قَالَا: «إِذَا أَيْقَظَ الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّيَا كُتِبَا مِنَ الذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّكِرَاتِ». پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم- فەرموویەتی: کاتێک پیاو لە شەودا هاوسەرەکەی لە خەو هەڵدەستێنێت و هەردووکیان نوێژ دەکەن، لە ڕیزی ئەو پیاوانە و ئافرەتانەدا دەنووسرێن کە زۆر زیکر و یادی اللە عز وجل دەکەن. 📜مصنف ابن ابي شیبة #قيام_الليل
حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ الْقُرَشِيُّ، حَدَّثَنَا أَبُو أُسَامَةَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرٍو، عَنْ صَفْوَانَ بْنِ سُلَيْمٍ قَالَ: قَالَ أَبُو مُسْلِمٍ الْخَوْلَانِيُّ «كَانَ النَّاسُ وَرَقًا لَا شَوْكَ فِيهِ وَإِنَّهُمُ الْيَوْمَ شَوْكٌ لَا وَرَقَ فِيهِ، إِنْ سَابَبْتَهُمْ سَابُّوكَ وَإِنْ نَاقَدْتَهُمْ نَاقَدُوكَ، وَإِنْ تَرَكْتَهُمْ لَمْ يَتْرُكُوكَ». وفي رواية زاد - وَإِنْ تَفِرَّ مِنْهُمْ يُدْرِكُوكَ. أبو مسلم الخولاني ووتی : خەڵکی پێشتر وەك گەڵای بێ دڕك وابوون، بەڵام ئەمڕۆ وەك دڕکی بێ گەڵان، گەر جنێویان پێ بدەیت جنێوت پێ دەدەن، وەگەر ڕەخنەیان لێبگریت ڕەخنەت لێ دەگرن، وەگەر وازیان لێبێنیت ئەوان هەر وازت لێ ناهێنن. وە لە گێڕانەوەیەکدا زیادی دەکات: ئەگەر لێیان هەڵبێیت، بەدواتدا دێن و دەتگرنەوە. 📜«الزهد لأحمد بن حنبل :٢١٤١»