أَبُو خَيْثَمَةَ الْحَنْبَلِي
Статистикаقالَ الأوْزاعِيّ: «عَلَيْكَ بِآثَارِ مَنْ سَلَفَ، وَإِنْ رَفَضَكَ النَّاسُ، وَإِيَّاكَ وَآرَاءِ الرِّجَالِ، وَإِنْ زَخْرَفُوا لَكَ بِالْقَوْل»
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 94
- 1/48двое суток
- 107
- 1/72трое суток
- 116
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
видео или голосовое, без подписи
قَالُوا: لِمُسْلِمٍ فَضْلٌ * قُلْتُ: البُخَارِيُّ أَعْلَى قَالُوا: المُكَرَّرِ فِيهِ * قُلْتُ: المُكَرَّرِ أَحْلَى وتیان: مسلم فەزڵی هەیە * وتم: البخاري بەرزترە وتیان: -فەرموودەی زۆری- دووبارەی تێدایە * وتم: ئەو دوبارە بونەوەیە شیرینترە
ولو صور العلم صورة؛ لكانت أجمل من صورة الشمس والقمر.
حَدَّثَنَا عَلِيُّ بنُ سَهْلِ بنِ المُغِيْرَةِ، قَالَ: كُنَّا عِنْد عَفَّانَ مَعَ أَحْمَدَ بنِ حَنْبَلٍ وَأَصْحَابِهم، وَصَنَعَ لَهُم عَفَّانُ حَمَلًا وَفَالُوْذَجَ، فَجَعَلَ أَحْمَدُ يَأْكُلُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ قَدَّمُوا، إِلاَّ الفَالُوذَجَ. فَسَأَلْتُه، فَقَالَ: كَانَ يُقَالُ: هُوَ أَرفَعُ الطَّعَامِ فَلاَ يَأْكلُه. علي بن سهل بن المغيرة دەڵێت: ئێمە لە لای عفان بووین لەگەڵ أحمد بن حنبل و هاوەڵەکانیاندا، عفان بەرخێکی برژاو و فالوذج ـی بۆ ئامادە کردن، أحمد لە هەموو ئەو شتانەی پێشکەشیان کرا خواردی، تەنها فالوذج نەبێت. جا لێم پرسی -بۆ نایخۆیت-؟ فەرمووی: وتراوە: ئەو بەرزترین -و نایابترین- جۆری خواردنە، بۆیە نایخوات. «"سير أعلام النبلاء" ١١/٢١٩» فالوذج شیرینیەکی زۆر بەناوبانگ و گرانبەها بووە و لەو سەردەمەدا زۆر بە شاهانە سێردەکرا، هەر بۆیە الٳمام أحمد لەبەر زوهد و پارێزگاری نەفسی خۆی حەزی نەکردووە بەو خواردنانە ڕابێت کە مرۆڤ بەرەو چێژبینینی زۆر و ڕەفاهیەت دەبەن بۆیە لێی دوور دەکەوتەوە.
إِذَا كَثُرَ الذُّبَابُ عَلَى طَعَامٍ * رَفَعْتُ يَدِي وَنَفْسِي تَشْتَهِيهِ وَتَجْتَنِبُ الأُسُودُ وُرُودَ مَاءٍ * إِذَا رَأَتِ الكِلاَبَ وَلغْنَ فِيهِ ئەگەر مێشەکان زۆربن لەسەر خواردنێک * دەست هەڵدەگرم لەسەری هەرچەن نەفسیشم ئارەزوی بکات شێرەکان دووردەکەونەوە لە چون بۆ ئاوێک * ئەگەر ببینن سەگەکان لێیان خواردۆتەوە
قال ٲبو داود سليمان بن الأشعث: ما رأيت أحمد ابن حنبل ذكر الدنيا قط. ٲبو داود سليمان بن الأشعث دەفەرموێت: هەرگیز نەمبینیوە ٲحمد ابن حنبل باسی دنیا بکات. «"مناقب الإمام أحمد لابن الجوزي" ١/٣٢٩»
قال عبد اللَّه: قلت لأبي -يعني الإمام أحمد-: رجل قال لامرأته: أنت طالق إن لم أطأك في رمضان، فسافر مسيرة أربعة أيام أو ثلاثة ثم وطئها، فقال: لا يعجبني؛ لأنها حيلة، ولا يعجبني الحيلة في هذا ولا في غيره. عبد الله دەڵێت: بە باوکمم وت -واتە بە الٳمام ٲحمد-: پیاوێک بە هاوسەرەکەی دەڵێت: تۆ تەڵاقدراویت ئەگەر لە مانگی رمضان دا سەرجێیت لەگەڵ نەکەم، پاشان پیاوەکە بە مەودای سێ یان چوار ڕۆژ گەشتی کردووە و [لەوێدا] سەرجێیی لەگەڵ کردووە، فەرمووی: ئەمەم پێ خۆش نییە؛ چونکە ئەمە حیلە و فێڵە، وە من حەزم بە فێڵ نییە نە لەم مەسەلەیەدا و نە لە جگە لەمەشدا. «"مسائل عبد اللَّه" ١٢٣٠» واتە پیاوەکە تەڵاقی خواردووە کە سەرجێی بکات لەگەڵی وە مەعلومە کە لە مانگی رمضان بەڕۆژ سەرجێی حەرامە و کەفارەتەکەشی قورسە ئیتر ئەم پیاوەش بۆ ڕزگاربوون لەمە سەفەری کردووە تا ڕۆژوی لەسەر نەمێنێ و پاشان سەرجێی لەگەڵ خێزانی بکات و تەڵاقیشی نەکەوێت.
للزوج منعها من الخروج من منزله پياو بۆی هەیە ڕێگری لە هاوسەرەکەی بکات لەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە قال ابن قدامة الحنبلي: وللزوج منعها مِنْ الخروج مِنْ منزله إلَى مَا لَهَا مِنْهُ بُدٌّ سَوَاءٌ أَرَادَتْ زِيَارَةَ وَالديهَا، أَوْ عِيَادَتَهُمَا، أَوْ حُضُورَ جِنَازَة أَحَدِهِمَا. قَالَ أحمد، فِي امرأة لها زوج وَأُم مَرِيضَة: طَاعة زوجها أوجب عليها من أمها، إلَّا أَنْ يأْذن لَهَا. وقد روى ابن بطة، فِي «أحكام النساء»، عن أنس،أن رَجُلًا سَافَرَ وَمَنَعَ زَوجتَهُ مِنْ الْخروجِ، فمَرِضَ أَبُوهَا، فَاسْتَأْذَنَتْ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ فِي عِيَادَةِ أَبِيهَا، فَقَالَ لَهَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ اتقي اللَّهَ، ولا تخالفي زوجك. فَمَاتَ أَبوها، فاسْتأْذنَتْ رسول اللە ﷺ في حُضور جنازته، فَقَالَ لَهَا: اتقي اللَّهَ، وَلَا تخَالِفِي زَوْجَك. فأَوحى الله إلى النبي ﷺ إني قَدْ غَفَرْت لَهَا بِطَاعَةِ زَوْجِهَا. ولأن طَاعَةَ الزوج وَاجبة، والْعِيَادَةَ غير واجبة، فَلَا يجوز ترك الْوَاجِبِ لِمَا لَيْسَ بِوَاجِبٍ؛ ولا يَجُوزُ لها الْخُرُوجُ إلَّا بإِذنه، ولكنْ لَا ينبغي لِلزَّوْجِ منعها من عِيَادَةِ وَالِدَيْهَا، وَزِيَارَتِهِمَا؛ لِأَنَّ في ذلك قَطِيعَة لَهُمَا، وَحَمْلًا لِزَوْجَتِهِ عَلَى مُخَالِفَتِهِ، وَقَدْ أَمَرَ اللَّهُ تَعَالَى بِالْمُعَاشَرَةِ بالمعروف، وَلَيْسَ هَذَا مِنْ المعاشرة بالمعروف. وَإِنْ كَانَتْ زَوْجَتُهُ ذمية، فَلَهُ منعها من الْخُرُوجِ إلَى الْكنيسَةِ؛ لِأَنَّ ذلك ليس بطاعة، ولا نفع. وَإِنْ كَانَتْ مُسْلِمَةً، فَقَالَ القاضي: لَهُ منعها مِنْ الْخُرُوجِ إلَى الْمسَاجِدِ. وهو مذهب الشافعي. وظاهر الْحَدِيثِ يمنعه مِنْ مَنْعِهَا؛ لِقَوْلِ النبي ﷺ: لَا تَمْنَعُوا إمَاءَ الله مساجد الله. وروي أَن الزبيْر تزوجَ عَاتِكَة بِنت زيْدِ بْنِ عَمْرو بْنِ نُفَيلٍ، فَكَانَتْ تَخْرُجُ إلَى الْمَسَاجِدِ، وَكَانَ غيورا، فَيقولُ لَهَا: لَوْ صَلَّيْت فِي بَيْتِك. فَتَقُولُ: لَا أَزَالَ أَخْرُجُ أَوْ تمنعني. فَكَرِهَ منعهَا لِهَذَا الْخَبَرِ. وَقَالَ أَحمد فِي الرجُلِ تَكُونُ لَهُ الْمَرْأَة أَوْ الْأَمَةُ النصرَانية يَشْتَرِي لَهَا زنارا؟ قَالَ: لَا بل تخروج هي تَشْتَرِي لِنَفْسِهَا. فقيل لَهُ: جَارِيَتُهُ تعمل الزنَانير؟ قَالَ: لَا. ابن قدامة الحنبلي دەڵێت: مێرد بۆی هەیە ڕێگری لە هاوسەرەکەی بکات لەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە بۆ ئەو کارانەی کە زۆر زەرور نین، چ مەبەستی سەردانی دایک و باوکی بێت، یان کاتێک نەخۆشن سەردانیان بکا، یان ئامادەبوون لە پرسەی یەکێکیاندا، أحمد دەربارەی ئەو ئافرەتەی کە مێردی هەیە و دایکی نەخۆشە، دەفەرموێت: گوێڕایەڵی مێردەکەی لەسەری واجبترە وەک لە دایکی، مەگەر مێردەکەی مۆڵەتی بدات. ابن بطة لە کتێبی "أحكام النساء" ـدا لە أنس ـەوە ڕیوایەتی کردووە: کە پیاوێک سەفەری کرد و ڕێگری لە ژنەکەی کرد بچێتە دەرەوە، باوکی ژنەکە نەخۆش کەوت، ئەویش داوای مۆڵەتی لە رسول الله ﷺ کرد بۆ سەردانی باوکی، فەرمووی: لە الله بترسە و سەرپێچی مێردەکەت مەکە، پاشان باوکی مرد و داوای مۆڵەتی کرد بۆ ئامادەبون لە پرسەکەی، فەرمووی: لە الله بترسە و سەرپێچی مێردەکەت مەکە. پاشان الله وەحی بۆ پێغەمبەر ﷺ نارد کە: من بەهۆی گوێڕایەڵی مێردەکەیەوە لێی خۆش بووم. چونکە گوێڕایەڵی مێرد واجبە، بەڵام سەردانی نەخۆش واجب نییە، وە جائیز نییە کارە واجبەکە لەبەر کارێکی ناواجب وازلێبهێنرێت؛ بۆیە جائیز نییە بچێتە دەرەوە مەگەر بە ئیزنی ئەو، بەڵام وا باشە بۆ مێرد کە ڕێگری لێ نەکات لە سەردانی دایک و باوکی؛ چونکە ئەوە دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی و هاندانی ژنەکەی بۆ سەرپێچی، لە کاتێکدا الله فەرمانی کردووە بە مامەڵەی جوان، ئەم ڕێگرییەش لە مامەڵەی جوان ناژمێردرێت. ئەگەر هاوسەرەکەی ذمی بێت، بۆی هەیە ڕێگری لێ بکات لە چوون بۆ کەنیسە؛ چونکە ئەوە نە گوێڕایەڵی اللە ـیە و نە سوودی تێدایە. وە ئەگەر موسڵمان بێت، القاضي دەڵێت: مێرد بۆی هەیە ڕێگری لێ بکات لە چوون بۆ مزگەوتەکان، ئەمەش مەزهەبی الشافعي ـیە. بەڵام ڕواڵەتی فەرموودە ڕێگری لێ دەکات کە نەهێڵێت بچێت، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتی: ڕێگری لە کەنیزەکەکانی الله مەکەن لە مزگەوتەکانی الله. ڕیوایەت کراوە کە الزبير هاوسەرگیری لەگەڵ عاتكة بنت زيد بن عمرو بن نفيل کردبوو، ئەویش دەچوو بۆ مزگەوتەکان، الزبير پیاوێکی بەغیرەت بوو، پێی دەوت: ئەگەر لە ماڵەکەی خۆتدا نوێژ بکەیت -باشترە-. ئەویش دەیوت: من هەر دەچم مەگەر تۆ ڕێگریم لێ بکەیت. ئەویش لەبەر ئەو فەرموودەیە پێی ناخۆش بوو ڕێگری لێ بکات. أحمد فەرمویەتی دەربارەی ئەو پیاوەی کە هاوسەر یان کەنیزەکی نصرانيەی هەبێت، ئایا زونار -پشتێنی تایبەتی مەسیحییەکان- ی بۆ بکڕێت؟ فەرمووی: نەخێر، بەڵکو با ئەو خۆی بچێت بۆ خۆی بیکڕێت، پێیان وت: ئەی ئەگەر خۆی ئەو زونارانە دروست بکات؟ فەرمووی: نەخێر. «"المغني لابن قدامة" ٧/٢٩٥»
الْأَكْل بِالْأَصَابِعِ الثَّلَاث نان خواردن بە سێ پەنجە قال ابن قدامة الحنبلي: وَيُسْتَحَبُّ الْأَكْلُ بِالْأَصَابِعِ الثَّلَاثِ، وَلَا يَمْسَحُ يَدَهُ حَتَّى يَلْعَقَهَا، قَالَ مُثَنَّى: سَأَلْت أَبَا عَبْدِ اللَّهِ عَنْ الْأَكْلِ بِالْأَصَابِعِ كُلِّهَا؟ فَذَهَبَ إلَى ثَلَاثِ أَصَابِعَ، فَذَكَرْت لَهُ الْحَدِيثَ الَّذِي يُرْوَى عَنْ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ كَانَ يَأْكُلُ بِكَفِّهِ كُلِّهَا. فَلَمْ يُصَحِّحْهُ، وَلَمْ يَرَ إلَّا ثَلَاثَ أَصَابِعَ. وَقَدْ رَوَى كَعْبُ بْنُ مَالِكٍ، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَأْكُلُ بِثَلَاثِ أَصَابِعَ، وَلَا يَمْسَحُ يَدَهُ حَتَّى يَلْعَقَهَا. رَوَاهُ الْخَلَّالُ بِإِسْنَادِهِ. وَيُكْرَهُ الْأَكْلُ مُتَّكِئًا؛ لِمَا رَوَى أَبُو جُحَيْفَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: لَا آكُلُ مُتَّكِئًا. رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ. وَلَا يَمْسَحُ يَدَهُ بِالْمِنْدِيلِ حَتَّى يَلْعَقَهَا؛ لِمَا رَوَيْنَا، وَلِمَا رُوِيَ عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ، عَنْ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: إذَا أَكَلَ أَحَدُكُمْ طَعَامًا، فَلَا يَمْسَحْ يَدَهُ حَتَّى يُلْعِقَهَا أَوْ يَلْعَقهَا. رَوَاهُ أَبُو دَاوُد. وَعَنْ نُبَيْشَةَ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ. مَنْ أَكَلَ فِي قَصْعَةٍ فَلَحِسَهَا، اسْتَغْفَرَتْ لَهُ الْقَصْعَةُ. رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ. وَعَنْ جَابِرٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: إذَا وَقَعَتْ اللُّقْمَةُ مِنْ يَدِ أَحَدِكُمْ، فَلْيَمْسَحْ مَا عَلَيْهَا مِنْ الْأَرْضِ، وَلْيَأْكُلْهَا. رَوَاهُ ابْنُ مَاجَهْ. ابن قدامة الحنبلي دەڵێت: موستەحەبە بە سێ پەنجە نان بخورێت، وە دەستی نەسڕێت تاوەکو دەیانلێسێتەوە، مثنى دەڵێت: لە أبا عبد الله ـم پرسی دەربارەی نانخواردن بە هەموو پەنجەکان؟ ئەو تەنها بۆ ئەوە دەچو کە بە سێ پەنجە نان بخورێت، بۆیە منیش ئەو فەرموودەیەم بۆ باس کرد کە لە پێغەمبەر ـەوە ﷺ دەگێڕدرێتەوە کە بە هەموو لەپی دەستی نانی خواردووە، بەڵام ئەو بە صحیحی دانەنا و تەنها سێ پەنجەی بە گونجاو دەبینی، وە ڕیوایەت کراوە کە كعب بن مالك دەڵێت: رسول الله ﷺ بە سێ پەنجە نانی دەخوارد، و دەستی نەدەسڕی تاوەکو پەنجەکانی دەلێسایەوە. الخلال بە سەنەدی خۆی ڕیوایەتی کردووە. وە نانخواردن بە پاڵدانەوەوە کەڕاهیەتی هەیە؛ لەبەر ئەوەی ڕیوایەتکراوە لە أبو جحيفة کە رسول الله ﷺ فەرمویەتی: من بە پاڵدانەوە نان ناخۆم. البخاري ڕیوایەتی کردووە. هەروەها نابێت دەستی بە دەستماڵ بسڕێت تاوەکو نەیانلێسێتەوە؛ بەهۆی ئەو فەرموودانەی باسمان کرد، وە بەهۆی ئەوەی لە ابن عباس ـەوە ڕیوایەتکراوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر یەکێکتان نانی خوارد، با دەستی نەسڕێت تاوەکو دەیلیسێتەوە یان بلێسرێتەوە. أبو داود ڕیوایەتی کردووە. لە نبيشة ـەوە دەڵێت: رسول الله ﷺ فەرمویەتی: هەر کەسێک لە قاپێکدا نان بخوات و پاشان پاکی بکاتەوە و بیلیسێتەوە، ئەوا قاپەکە داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکات. الترمذي ڕیوایەتی کردووە. وە لە جابر ـەوە دەڵێت: رسول الله ﷺ فەرمویەتی: ئەگەر پاروە نانێک لە دەستی یەکێکتان کەوت، با ئەوەی لەسەر زەوی کەوتۆتە سەری پاکی بکاتەوە و پاشان بیخوات. ابن ماجه ڕیوایەتی کردووە. «"المغني لابن قدامة" ٧/٢٩٠»
المروءة عَاتَبَ مُحَمَّدُ بْنُ إِدْرِيسَ -يَعْنِي الشَّافِعِيَّ- ابْنَهُ أَبَا عُثْمَانَ، وَكَانَ فِيمَا قَالَ لَهُ، فَوَعَظَهُ بِهِ: «يَا بُنَيَّ، وَاللَّهِ لَوْ عَلِمْتُ أَنَّ الْمَاءَ الْبَارِدَ يَثْلِمُ مِنْ مُرُوءَتِي شَيْئًا مَا شَرِبْتُ إِلا حَارًّا. محمد بن ٳدريس -واتە الشافعي- سەرزەنشتی ٲبا عثمان ـی کوڕی کرد، وە لەناو قسەکانیدا بەمە ئامۆژگاری دەکرد: ئەی کوڕی خۆم، واللە ئەگەر بمزانیایە ئاوی سارد شتێک لە مڕوئەتم کەم دەکاتەوە ئەوا نەمدەخواردەوە مەگەر بە گەرمی نەبێت. «"آداب الشافعي ومناقبه" ١/٦٤»
الكتب حتى في الجنة قَالَ ابنُ الجَوْزِيِّ: وَبَلَغَنِي: أَنَّهُ -يعني أبو العلاء الهمذاني- رُئِيَ فِي المَنَامِ فِي مَدِيْنَةٍ جَمِيعُ جُدْرَانِهَا مِنَ الكُتُبِ، وَحَوْلَهُ كُتُبٌ لا تُحَدُّ، وَهُوَ مُشْتَغِلٌ بِمُطَالَعَتِهَا، فَقِيْلَ لَهُ: مَا هَذِهِ الكُتُبُ؟ قَالَ: سَأَلْتُ اللهَ تَعَالَى أَنْ يَشْغَلَنِي بِمَا كُنْتُ أَشْتَغِلُ بِهِ فِي الدُّنْيَا، فَأَعْطَانِي. ابن الجوزي دەڵێت: هەواڵم پێ گەیشتووە کە ئەو -واتە أبو العلاء الهمذاني- لە خەودا بینراوە، لە ناو شارێکدا کە تەواوی دیوارەکانی لە کتێب بنیاد نرابوون، وە لە دەوروبەریدا بێ حەد کتێب هەبوون، ئەویش سەرقاڵی خوێندنەوەیان بووە، جا پێی وترا: ئەم هەموو کتێبە چییە؟ ووتی: داوام لە الله کرد بەو شتەوە سەرقاڵم بکات کە لە دنیادا پێوەی سەرقاڵ بووم، بۆیە پێی بەخشیم. «"ذيل طبقات الحنابلة لابن رجب" ٢/٢٧٨»
"فليسَ مِن شأْنِ الدُّنيا أنْ تُؤْتيَ، وإنْ آتَتْ فليسَ مِن أخلاقِها أنْ تَصفوَ، وإنْ صَفَتْ فليسَ مِن طَبعِها أنْ تَدومَ"! "لە کار و پیشەی دونیا نییە کە ببەخشێت، خۆ ئەگەر بەخشیشی ئەوا لە ڕەوشتی نییە کە بێگەرد و ساف بێت، وە ئەگەر سافیش بێت ئەوا لە خوی نییە کە بەردەوام بێت"!
خليلي كتابي لا يَعاف وصاليا ... وإن قلَّ لي مالٌ وولَّى جماليا كتابي عَشيقي حين لم يبقَ مَعْشَق ... أُغازله لو كان يدري غزاليا كتابي جليسي لا أخاف ملاله ... محدّث صدقٍ لا يخاف ملاليا كتابي بحر لا يغيض عطاؤه ... يُفيض عليَّ المال إن غاض ماليا كتابي دليلٌ لي على خير غايةٍ ... فمن ثَمَّ إدلالي ومنه دلاليا.
قال سليمان بن سالم: قال لي أبو سنان: إذا كان طالب قبل أن يتعلم مسألة في الدين، يتعلم الوقيعة في الناس، متى يفلح؟ وكان لا يتكلم أحد في مجلسه بغيبة في أحد، فإذا تكلم بذلك، نهاه، وأسكته. سليمان بن سالم دەڵێت: أبو سنان پێی وتم: ئەگەر فێرخوازی عیلم پێش ئەوەی مەسئەلەیەک لە دین فێر ببێت، فێری تانەدان لە خەڵکی بێت، کەی سەرفراز دەبێت؟ وە هیچ کەسێک لە دانیشتنەکانیدا غەیبەتی کەسێکی تری نەدەکرد، ئەگەر کەسێکیش وایبکردایە، نەهی لێ دەکرد و بێدەنگی دەکرد. «"ترتيب المدارك" ٤/١٠٤»
إذا حلف الكافر وحنث ئەگەر کەسێکی کافر سوێند بخوات و بیشکێنێت قال القاضي أبو يعلى: إذا حلف الكافر وحنث لزمته الكفارة، نص عليه في مواضع فقال في رواية ابن منصور: يصح إيلاؤه، وقال في رواية إسماعيل بن سعيد فيمن نذر في الجاهلية ثم أسلم: يوفي بنذره، وهو قول الشافعي، وقال أبو حنيفة: لا تلزم كفارة. القاضي أبو يعلى دەڵێت: ئەگەر کەسی كافر سوێند بخوات و سوێندەکەی بشکێنێت، ئەوا پێویستە لەسەری كەفارەتەکەی بدات، -ئیمام أحمد- لە چەند شوێنێکدا دەقی هەیە لەسەری، لە ڕیوایەتی ابن منصور ـدا دەفەرموێت: إيلاء ـی ئەو کەسە دروستە، وە لە گێڕانەوەی إسماعيل بن سعيد ـدا دەربارەی ئەو کەسەی کە لە سەردەمی جاهیلیەتیدا نەزرێکی کردووە و پاشان بووە بە موسڵمان، دەفەرموێت: دەبێت بە وەفا بێت بەرامبەر بە نەزرەکەی و جێبەجێی بکات، ئەمەش وتەی الشافعي ـیە، بەڵام أبو حنيفة دەڵێت: هیچ كەفارەتێکی لەسەر واجب نابێت. «"التعليقة الكبيرة للقاضي أبو يعلى" ٢/٤٣٠»
عَنْ عَدَسَةَ الطَّائِيِّ، قَالَ: أُتِيَ عَبْدُ اللَّهِ -بن مسعود- بِطَيْرٍ صِيدَ بِشِرَافٍ، فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: لَوَدِدْتُ أَنِّي بِحَيْثُ صِيدَ هَذَا الطَّيْرُ، لَا يُكَلِّمُنِي بَشَرٌ وَلَا أُكَلِّمُهُ حَتَّى أَلْقَى اللَّهَ. عدسة الطائي دەڵێت: باڵندەیەک هێنرا بۆ لای عبد اللە -بن مسعود- کە لە شراف ڕاو کرابوو، عبد الله فەرمووی: خۆزگە لەو شوێنەدا بومایە کە ئەم باڵندەیەی لێ ڕاو کراوە، نە هیچ مرۆڤێک قسەی لەگەڵ بکردمایە و نە منیش قسەم لەگەڵ کەس بکردایە هەتا ئەو کاتەی دەگەیشتمەوە بە دیداری الله. «"المصنف لابن أبي شيبة" ٧/١٠٨»
عَنِ الْحَسَنِ، قَالَ: أَبْصَرَ أَبُو بَكْرٍ طَائِرًا وَاقِعًا عَلَى شَجَرَةٍ، فَقَالَ: طُوبَى لَكَ يَا طَائِرُ، تَأْكُلُ الثَّمَرَ، وَتَقَعُ عَلَى الشَّجَرِ، وَدِدْتُ أَنِّي ثَمَرَةٌ يَنْقُرُهَا الطَّيْرُ. الحسن دەڵێت: أبو بكر باڵندەیەکی بینی کە لەسەر دارێک نیشتبۆوە، فەرمووی: خۆزگەم بە خۆت ئەی باڵندە، میوە دەخۆیت و لەسەر دار دەنیشیتەوە، ئاواتەخوازم من میوەیەک بومایە کە باڵندە دەنوکی تێبگرتایە. «"المتمنين لابن أبي الدنيا" ١/٥٩»
قال ابن الجوزي: ومن أحسن ما بلغني في هذا أن جارية لبعض الخلفاء كانت تحبه حبًّا شديدًا، ولا تظهر له ذلك، فسئلت عن هذا؟ فقالت: لو أظهرت ما عندي، فجفاني، هلكت، قال الشاعر: ابن الجوزي دەڵێت: لە جوانترین ئەوباسانەی پێم گەیشتووە لەم بارەیەوە ئەوەیە کە کەنیزەکی هەندێک لە خەلیفەکان زۆر بە توندی خەلیفەی خۆش دەویست، بەڵام بۆی ئاشکرا نەدەکرد، کاتێک هۆکارەکەیان لێ پرسی؟ وتی: ئەگەر ئەوەی لە دڵمدایە دەری بخەم و ئەویش جەفام بەرامبەر بکات و سارد ببێتەوە، ئەوا تیا دەچم، شاعیر دەڵێت: لا تظهرن مودة لحبيب ... فترى بعينك منه كل عجيبِ خۆشەویستیت بۆ خۆشەویستەکەت ئاشکرا مەکە ... چونکە بە چاوی خۆت هەرچی ڕەفتاری عەجیبە لێی دەبینیت أظهرت يومًا للحبيب مودتي ... فأخذت من هجرانه بنصيبِي ڕۆژێک خۆشەویستی خۆمم بۆ خۆشەویستەکەم دەرخست ... کەچی تەنها دووری و دابڕانم لێی بوو بە نسیب «"صيد الخاطر" ١/٣٥٧»
قال ابن الجوزي: ينبغي أن تكتم بعض حبك للولد؛ لأنه يتسلط عليك، ويضيع مالك، ويبالغ في الإدلال، ويمتنع عن التعلم والتأدب. ابن الجوزي دەڵێت: پێویستە هەندێک لە خۆشەویستیت بۆ منداڵەکەت بشاریتەوە؛ چونکە بەسەرتدا زاڵ دەبێت و ماڵت بەفیڕۆ دەدات و زیادەڕەوی دەکات لە نازهەڵگرتندا، وە ڕێگری دەکات لێی لە فێربوون و ئەدەب وەرگرتن. «"صيد الخاطر" ١/٣٥٧» ئەم نەسیحەتە پەروەردەییە بە مانای ئەوە نایەت کە دایک و باوک سۆز و میهرەبانی بە منداڵەکانیان نەبەخشن، بەڵکو مەبەست لێی پاراستنی هاوسەنگییە لە نێوان خۆشەویستی و پەروەردەدا، خۆشەویستییەکی کوێرانە و نازپەروەری بێسنوور دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ پلەبەندی ڕێز لەناو خێزاندا تێک بدات و لەبری ئەوەی دایک و باوک ڕێنوێنی منداڵەکە بکەن، منداڵەکە بەسەر ئەواندا زاڵ دەبێت. هەروەها کاتێک منداڵ هەموو شتێکی بەبێ ماندووبوون و بەبێ بیستنی وشەی نەخێر بۆ ئامادە بێت، فێری بەهای شتەکان و ماندووبوونی پەیداکردنی ماڵ نابێت، ئەمەش وای لێ دەکات لە داهاتوودا ببێتە کەسێکی تەمەڵ و بێبایەخ کە نەتوانێت ڕووبەڕووی ناخۆشییەکانی ژیان ببێتەوە.
أَلا لا يَعلَمُ الأَقوامُ أَنّا تَضَعضَعنا وَأَنّا قَد وَنينا ئاگادار بن با قەومەکان وانەزانن کە ئێمە لاواز بووبین یان سڵمان کردبێتەوە أَلا لا يَجهَلَن أَحَدٌ عَلَينا فَنَجهَلَ فَوقَ جَهلِ الجاهِلينا ئاگادار بن با کەس بەرامبەرمان نەزانی و ستەم نەکات چونکە ئێمە زۆر لەوە توندتر نەزانی بەسەر نەزانەکاندا دەکەین