tgindex
فَقیِـر إِلیٰ الرَّحمٰـنْ

فَقیِـر إِلیٰ الرَّحمٰـنْ

Статистика

کەناڵێك بۆ وەرگێڕانی کتێبەکانی ئەهلی سوننە

Последний пост
5 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
852
+1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
124
20 постов
Вовлечённость
14,6%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
5
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
101
1/48двое суток
115
1/72трое суток
124

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بسم اللە، الحمدللە، والصلاة و السلام علی رسول اللە أما بعد؛ لە پێشووتردا لە وانەی ٤٢ی کتێبی نقض علی المریسي دانراوی ئیمام دارمی، ئەم ڕوونکردنەوەیەمان دابوو، کە گوایە ئیمام دارمی نەیپێکاوە لەوەی کە دەڵێت اللە تعالی تەنها لە چاوی ئیمانداراندا وێنەی خۆی دەگۆڕێت بۆ وێنەیەک کە لە دونیادا بۆ ئیماندارانی وەسف نەکردووە، بەڵام دەرکەوت کە سەلەفیش هەمان قسەی ئیمام دارمیان کردووە، اللە تعالی وێنەی خۆی ناگۆڕێت، بەڵکو تەنها لە چاوی ئەواندا وا نیشانی دەدات و وێنەی خۆی تەنها لە چاوی ئیمانداران دەگۆڕێ، و ئەم بەهەڵە چوونەی ئێمەش لە قەولێکی ابن تیمیة ـوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە ئەو دەڵێت ئەمە پێچەوانەی ڕووکەشی فەرموودەکەیە. ابن تیمیة دەڵێت: (جا ئەو وتەیەی کە دەڵێت لە وێنەیەکەوە ناگۆڕێت بۆ وێنەیەکی تر بەڵکو لە چاوی ئیمانداراندا وا خۆی دەردەخات، ئەوا پێچەوانەی دەقەکەیە). - بیان تلبیس الجهمیة (١٣٤/٧) بەڵام لە ڕاستیدا لە سەلەفەوە پێچەوانەی ئەمە گێڕدراوەتەوە، وە سەلەفیش هەمان قسەکەی ئیمام دارمیان کردووە. إسحاق بن عیسی بن الطباع دەڵێت: پیاوێکمان هێنا بۆ لای عبد العزیز بن أبي سلمة الماجشون کە ئینکاری لە فەرموودەی ڕۆژی قیامەت دەکرد لەوەی کە الله دێتە لایان، جا ئینکاری لێ دەکرد. بۆیە وتم: ئەی باوکی عبداللە، ئەمە ئینکاری لە فەرموودەی عبداللە رضي اللە عنە دەکات، لەگەڵ فەرموودەی ابي الزعراء دەربارەی سیفەتی ڕۆژی قیامەت ئەوەش کە تێیدا اللە دێتە لایان. بۆیە وتی: (ڕۆڵە ئینکاری لە چی دەکەیت؟). وتی: اللە گەورەتر و بە شکۆترە لەوەی کە لەم سیفەتە بیبینین. وتی: (گەمژە، ئەو لە مەزنایەتی خۆی ناگۆڕێت، بەڵکو چاوەکانتن کە دەیانگۆڕێت، هەتا ئەوەی کە بەو شێوەیە دەیبینیت کە ویستی لێیەتی). جەهمییەکە وتی: لە وتەکەم تەوبە دەکەم بۆ لای اللە. جا گەڕایەوە لەوەی کە لەسەری بوو. - کتاب صفات رب العالمین (٢٧٨٦) هەروەها ابن أبي عاصم النبیل دەڵێت: (ئەو گۆڕانکارییە لە چاوی بینەراندا ڕوو دەدات، وەک چۆن مرۆڤ شتێکی دێتە بەر چاو بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەیە، ئیتر وا تێدەگات کە ئەوەی بینیویەتی حەقیقەتە). - کتاب صفات رب العالمین (٢٧٨٨) ان شاء اللە ئەوەی کتێبەکەی بە چاپکراوی لایە با ئەو بەشەی لێ لابەرێت، وە ئومێدەکەم لای خۆتان ئەمە بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێت. وە کتێبە پیدیئێفەکە لای خۆتان بسڕنەوە ان شاء اللە ئەو بەشەی کە ڕوونکردنەوەمە دابوو لێی لائەبەم و دایئەنێمەوە دووبارە. داواکارم لە اللە تعالی لە من و لە ئێوەش ببورێت، و ئەم ڕوونکردنەوەیەش بگەیەنێت بە هەموو ئەوانەی کە پێشتر کتێبەکەیان خوێندووەتەوە و چەندێکە عەقیدەیان لەسەر ئەمە دامەزراندووە.

  • без подписи

  • جا ئەمە دەربڕینەکانی رسول اللە ـیە ﷺ دەربارەی ئەو فەرموودەیەی کە گێڕامەوە و جێگیرم کرد بە زمانێکی ڕوونی عەرەبی. تۆ لە کام لە زمانەکاندا بینیت کە ئەوانە دوو قودرەت بن لە قودرەتەکان؟ مەگەر ھیچ شتێك ھەیە لە ژێر ئەو قودرەتەی اللە نەبێ کە ھەموو شتێکی بە فراوانی…

  • جگە لەوەش لەم چەند ڕۆژەدا ان شاء اللە بابەتێکی گرنگ دەربارەی کتێبی نقض ـی ئیمام دارمی باسەکەین، چاوتان لەسەر کەناڵەکە بێت ان شاء اللە

  • الحمدللە گەیشتینە کۆتایی ئەم کتێبەش، داواکارم لە اللە تعالی پاداشتی من و ئەو برایانەش بداتەوە کە ماندوو بوون پێوەی، ان شاء اللە چاوەڕێی pdf بن دوای پێداچوونەوەی

  • {بَابٌ فِيمَا يَتَمَنَّى أَهْلُ الْجَنَّةِ} ٦٤- حَدَّثَنَا بُنْدَارٌ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُعَاذُ بْنُ هِشَامٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبِي، عَنْ عَامِرٍ الْأَحْوَلِ، عَنْ أَبِي الصِّدِّيقِ النَّاجِيِّ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: (الْمُؤْمِنُ إِذَا اشْتَهَى الْوَلَدَ فِي الْجَنَّةِ كَانَ حَمْلُهُ وَوَضْعُهُ وَسِنُّهُ فِي سَاعَةٍ كَمَا يَشْتَهِي) (٢٥٦٣). - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ. - وَقَدِ اخْتَلَفَ أَهْلُ الْعِلْمِ فِي هَذَا. ٠ فَقَالَ بَعْضُهُمْ: (فِي الْجَنَّةِ جِمَاعٌ وَلَا يَكُونُ وَلَدٌ)، هَكَذَا رُوِيَ عَنْ طَاوُسٍ وَمُجَاهِدٍ وَإِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيِّ. ٠ وَقَالَ مُحَمَّدٌ: قَالَ إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ: فِي حَدِيثِ النَّبِيِّ ﷺ: (إِذَا اشْتَهَى الْمُؤْمِنُ الْوَلَدَ فِي الْجَنَّةِ كَانَ فِي سَاعَةٍ وَاحِدَةٍ، كَمَا يَشْتَهِي)، وَلَكِنْ لَا يَشْتَهِي. ٠ قَالَ مُحَمَّدٌ: وَقَدْ رُوِيَ عَنْ أَبِي رَزِينٍ الْعُقَيْلِيِّ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: (إِنَّ أَهْلَ الْجَنَّةِ لَا يَكُونُ لَهُمْ فِيهَا وَلَدٌ). - وَأَبُو الصِّدِّيقِ النَّاجِيُّ اسْمُهُ بَكْرُ بْنُ عَمْرٍو، وَيُقَالُ: بَكْرُ بْنُ قَيْسٍ أَيْضًا. {بَابٌ فِي الزُّهْدِ فِي الدُّنْيَا} ٦٥- حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ مُوسَى، قَالَ: حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْوَرَّاقُ وَأَبُو يَحْيَى الْحِمَّانِيُّ قَالَا: حَدَّثَنَا صَالِحُ بْنُ حَسَّانَ، عَنْ عُرْوَةَ، عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: قَالَ لِي رَسُولُ اللهِ ﷺ: (إِذَا أَرَدْتِ اللُّحُوقَ بِي فَلْيَكْفِكِ مِنَ الدُّنْيَا كَزَادِ الرَّاكِبِ، وَإِيَّاكِ وَمُجَالَسَةَ الْأَغْنِيَاءِ، وَلَا تَسْتَخْلِقِي ثَوْبًا حَتَّى تُرَقِّعِيهِ) (١٧٨٠). - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ غَرِيبٌ. لَا نَعْرِفُهُ إِلَّا مِنْ حَدِيثِ صَالِحِ بْنِ حَسَّانَ. -وَسَمِعْتُ مُحَمَّدًا يَقُولُ: (صَالِحُ بْنُ حَسَّانَ مُنْكَرُ الْحَدِيثِ، وَصَالِحُ بْنُ أَبِي حَسَّانَ الَّذِي رَوَى عَنْهُ ابْنُ أَبِي ذِئْبٍ ثِقَةٌ). - قَالَ أَبُو عِيسَى: وَمَعْنَى قَوْلِهِ: (وَإِيَّاكِ وَمُجَالَسَةَ الْأَغْنِيَاءِ)، هُوَ نَحْوِ مَا رُوِيَ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ: (مَنْ رَأَى مَنْ فُضِّلَ عَلَيْهِ فِي الْخَلْقِ وَالرِّزْقِ، فَلْيَنْظُرْ إِلَى مَنْ هُوَ أَسْفَلُ مِنْهُ مِمَّنْ فُضِّلَ هُوَ عَلَيْهِ، فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ لَا يَزْدَرِيَ نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْهِ). - وَيُرْوَى عَنْ عَوْنِ بْنِ عَبْدِ اللهِ قَالَ: (صَحِبْتُ الْأَغْنِيَاءَ فَلَمْ أَرَ أَحَدًا أَكْبَرَ هَمًّا مِنِّي أَرَى دَابَّةً خَيْرًا مِنْ دَابَّتِي وَثَوْبًا خَيْرًا مِنْ ثَوْبِي، وَصَحِبْتُ الْفُقَرَاءَ فَاسْتَرَحْتُ).

  • {دەروازەی ئەوەی کە ئەهلی بەهەشت ئاواتی پێ دەخوازن} ٦٤- بندار بۆی باسکردین: معاذ بن هشام بۆی باسکردین: باوکم بۆی باسکردین، لە عامر الأحول لە أبي الصدیق الناجي لە أبي سعید الخدري رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، فەرمووی: رسول اللە ﷺ فەرمووی: (ئیماندار ئەگەر حەزی لە منداڵ کرد لە بەهەشتدا، ئەوا حەمل و دانان و ددانیشی لە یەك کاتدا دەبێت، هەروەکو ئەوەی حەزی پێی بووە). - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن غریب ـە. - ئەهلی زانستیش لەم بارەیەوە ڕاجیاوازیان هەبووە: • هەندێکیان وتویانە: (لە بەهەشتدا جووتبوون هەیە؛ بەڵام منداڵی لێ نابێت)، بەم شێوەیە گێڕدراوەتەوە لە طاووس، و مجاهد، و إبراهیم النخعي. • وە محمد وتی: إسحاق بن إبراهیم دەربارەی فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ: (ئیماندار ئەگەر حەزی لە منداڵ کرد لە بەهەشتدا، ئەوا لە یەك کاتدا دەبێت، هەروەکو ئەوەی حەزی پێی بووە)، وتی: بەڵام حەزی پێی نابێت. • محمد وتی: وە لە أبي رزین العقیلي رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ گێڕدراوەتەوە، لە پێغەمبەرەوە ﷺ کە فەرموویەتی: (ئەهلی بەهەشت منداڵیان نابێت). - أبو الصدیق الناجي ناوی بکر بن عمرو ـە، وە پێشی دەوترێت بکر بن قیس. {دەروازەیەك دەربارەی دونیانەویستی} ٦٥- یحیی بن موسی بۆی باسکردین: سعید بن محمد الوراق و أبو یحیی الحماني بۆیان باسکردین، وتیان: صالح بن حسان بۆی باسکردین لە عروة لە عائشة رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْها، فەرمووی: رسول اللە ﷺ پێمی فەرموو: (ئەگەر ویستت پێم بگەیت، ئەوا با هێندەی توێشووی سوارچاکێك بۆت بەس بێت لە دونیا، وە ئاگاداری دانیشتن بە لەگەڵ دەوڵەمەندەکان، وە جلێك بە کۆن دانەنێیت تا چاکی نەکەیتەوە). - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی غریب ـە؛ نایزانین جگە لە فەرموودەی صالح بن حسان ـەوە. - وتی: وە گوێم لە محمد بوو دەیوت: (صالح بن حسان نەناسراوە لە فەرموودەدا، بەڵام صالح بن أبي حسان ئەو کەسەی کە ابن أبي ذئب لێی گێڕاوەتەوە متمانەیە). - أبو عیسی وتی: وە مانای فەرمایشتی: (ئاگاداری دانیشتن بە لەگەڵ دەوڵەمەندەکان)، لەو ڕووەوەیە کە لە أبي هریرة ـوە رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ گێڕدراوەتەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ، کە فەرموویەتی: (هەرکەس کەسێکی بینی باشتری پێدراوە لە ڕووی دروستکردن [واتە شێوەی ڕووخساری، واللە اعلم] لەگەڵ ڕزق، ئەوە با سەیری ئەو کەسە بکات کە لە خوار خۆیەتی و خۆی باشتری لەو پێدراوە، چونکە ئەولاترە بۆ ئەوەی کە نیعمەتی اللە بەسەریەوە بە کەم دانەنێت). - وە لە عون بن عبداللە بن عتبة گێڕدراوەتەوە، وتویەتی: (هاوەڵێتی دەوڵەمەندەکانم کرد، کەسیانم نەبینی لە من خەمی گەورەتری هەبێت؛ وڵاخێکم دەبینی باشتر بوو لە وڵاخەکەی خۆم، پۆشاکێكم دەبینی باشتر بوو لە پۆشاکەکەی خۆم، بەڵام هاوەڵێتی هەژارانم کرد حەسامەوە).

  • وانەی سی و یەك و کۆتایی

  • без подписи

  • {بَابٌ فِي الظَّنِّ} ٦١- حَدَّثَنَا ابْنُ أَبِي عُمَرَ، قَالَ: حَدَّثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ أَبِي الزِّنَادِ، عَنِ الْأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ: (إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ، فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ) (١٩٨٨). - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. - وَسَمِعْتُ عَبْدَ بْنَ حُمَيْدٍ يَذْكُرُ عَنْ بَعْضِ أَصْحَابِ سُفْيَانَ قَالَ: قَالَ سُفْيَانُ: (الظَّنُّ ظَنَّانِ: فَظَنٌّ إِثْمٌ، وَظَنٌّ لَيْسَ بِإِثْمٍ، فَأَمَّا الظَّنُّ الَّذِي هُوَ إِثْمٌ، فَالَّذِي يَظُنُّ ظَنًّا وَيَتَكَلَّمُ بِهِ، وَأَمَّا الظَّنُّ الَّذِي لَيْسَ بِإِثْمٍ فَالَّذِي يَظُنُّ وَلَا يَتَكَلَّمُ بِهِ). {بَابٌ فِي الْحُكْمِ بِالْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ} ٦٢- حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ مُوسَى الْأَنْصَارِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا مَعْنٌ، قَالَ: حَدَّثَنَا مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ، عَنْ نَافِعٍ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ رَجَمَ يَهُودِيًّا وَيَهُودِيَّةً. - قَالَ أَبُو عِيسَى: وَفِي الْحَدِيثِ قِصَّةٌ. وَهَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. ٦٣- حَدَّثَنَا هَنَّادٌ، قَالَ: حَدَّثَنَا شَرِيكٌ، عَنْ سِمَاكِ بْنِ حَرْبٍ، عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ رَجَمَ يَهُودِيًّا» وَيَهُودِيَّةً. - وَفِي الْبَابِ: عَنِ ابْنِ عُمَرَ، وَالْبَرَاءِ، وَجَابِرٍ، وَابْنِ أَبِي أَوْفَى، وَعَبْدِ اللهِ بْنِ الْحَارِثِ بْنِ جَزْءٍ، وَابْنِ عَبَّاسٍ. - قَالَ أَبُو عِيسَى: حَدِيثُ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ. - وَالْعَمَلُ عَلَى هَذَا عِنْدَ أَكْثَرِ أَهْلِ الْعِلْمِ، قَالُوا: (إِذَا اخْتَصَمَ أَهْلُ لْكِتَابِ وَتَرَافَعُوا إِلَى حُكَّامِ الْمُسْلِمِينَ حَكَمُوا بَيْنَهُمْ بِالْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ وَبِأَحْكَامِ الْمُسْلِمِينَ)، وَهُوَ قَوْلُ أَحْمَدَ وَإِسْحَاقَ. -وَقَالَ بَعْضُهُمْ: (لَا يُقَامُ عَلَيْهِمُ الْحَدُّ فِي الزِّنَا). - وَالْقَوْلُ الْأَوَّلُ أَصَحُّ.

  • {دەروازەیەك دەربارەی گومان} ٦١- ابن أبي عمر بۆی باسکردین: سفیان بۆی باسکردین، لە أبي الزناد لە الأعرج لە أبي هریرة رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، کە رسول اللە ﷺ فەرموویەتی: (ئاگاداری گومان بردن بن؛ چونکە گومان درۆترین قسەیە). - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن صحیح ـە. - وتی: وە گوێم لە عبد بن حمید بوو لە هەندێك لە هاوەڵانی سفیان ـەوە باسی دەکرد، دەیوت: سفیان وتی: (گومان دوو جۆرە، گومانێكیان تاوانە، وە گومانەکەی تر تاوان نییە؛ جا ئەو گومانەی کە تاوانە ئەوەیە کەسەکە گومان بکات و قسەشی لەسەر بکات، بەڵام ئەو گومانەی کە تاوان نییە، ئەوەیە کەسەکە گومان بکات بەڵام قسەی لەسەر نەکات). {دەروازەیەك دەربارەی حوکم کردن بە قورئان و سوننەت} ٦٢- إسحاق بن موسی الأنصاري بۆی باسکردین: معن بۆی باسکردین، مالك بن أنس بۆی باسکردین، لە نافع لە ابن عمر رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، کە رسول اللە ﷺ پیاوێکی جولەکە و ئافرەتێکی جولەکەی بەردباران کرد. - أبو عیسی وتی: لە فەرموودەکەدا چیرۆکێك هەیە. ئەمەش فەرموودەیەکی حسن صحیح ـە. ٦٣- هناد بۆی باسکردین: شریك بۆی باسکردین لە سماك بن حرب لە جابر بن سمرة رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، کە پێغەمبەر ﷺ پیاوێکی جولەکە و ئافرەتێکی جولەکەی بەردباران کرد. - وتی: وە لەم دەروازەیەدا هاتووە لە: ابن عمر، البراء، و جابر، و ابن أبي أوفی، و عبداللە بن الحارث بن جزء، و ابن عباس؛ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُم. - أبو عیسی وتی: فەرموودەی جابر بن سمرة فەرموودەیەکی حسن غریب ـە. - کارکردنیش بەمە لای زۆرینەی ئەهلی زانست ئەوەیە، کە وتویانە: (ئەگەر ئەهلی کتاب مشتومڕ و ناکۆکیان کرد، وە بابەتەکەیان بەرزکردەوە بۆ لای دادوەرانی موسڵمانان، ئەوا بە قورئان و سوننەت و حوکمی موسڵمانان حوکمیان لە نێوان دەکرێت)، ئەوەش وتەی أحمد و إسحاق ـە. - وە هەندێکیان وتویانە: لە زینادا سزای بەسەردا جێبەجێ ناکرێت. - وتەی یەکەم ڕاستترە.

  • وانەی سی

  • без подписи

  • {بَابٌ فِي قَبُولِ خَبَرِ الْوَاحِدِ} ٥٩- حَدَّثَنَا سُفْيَانُ بْنُ وَكِيعٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ الْأَعْلَى بْنُ عَبْدِ الْأَعْلَى، عَنِ الْجُرَيْرِيِّ، عَنْ أَبِي نَضْرَةَ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ قَالَ: اسْتَأْذَنَ أَبُو مُوسَى عَلَى عُمَرَ، فَقَالَ: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ أَأَدْخُلُ؟). قَالَ عُمَرُ: (وَاحِدَةٌ). ثُمَّ سَكَتَ سَاعَةً، ثُمَّ قَالَ: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ أَأَدْخُلُ؟). قَالَ عُمَرُ: (ثِنْتَانِ). ثُمَّ سَكَتَ سَاعَةً، فَقَالَ: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، أَأَدْخُلُ؟). فَقَالَ عُمَرُ (ثَلَاثٌ). ثُمَّ رَجَعَ، فَقَالَ عُمَرُ لِلْبَوَّابِ: (مَا صَنَعَ؟)، قَالَ: رَجَعَ. قَالَ: (عَلَيَّ بِهِ). فَلَمَّا جَاءَهُ قَالَ: (مَا هَذَا الَّذِي صَنَعْتَ). قَالَ: (السُّنَّةُ). قَالَ: (السُّنَّةُ! وَاللهِ لَتَأْتِيَنِّي عَلَى هَذَا بِبُرْهَانٍ أَوْ بِبَيِّنَةٍ أَوْ لَأَفْعَلَنَّ بِكَ). قَالَ: فَأَتَانَا وَنَحْنُ رُفْقَةٌ مِنَ الْأَنْصَارِ، فَقَالَ: يَا مَعْشَرَ الْأَنْصَارِ، أَلَسْتُمْ أَعْلَمَ النَّاسِ بِحَدِيثِ رَسُولِ اللهِ ﷺ؟ أَلَمْ يَقُلْ رَسُولُ اللهِ ﷺ: (الِاسْتِئْذَانُ ثَلَاثٌ، فَإِنْ أُذِنَ لَكَ وَإِلَّا فَارْجِعْ)، فَجَعَلَ الْقَوْمُ يُمَازِحُونَهُ. قَالَ أَبُو سَعِيدٍ: ثُمَّ رَفَعْتُ رَأْسِي إِلَيْهِ، فَقُلْتُ: فَمَا أَصَابَكَ فِي هَذَا مِنَ الْعُقُوبَةِ فَأَنَا شَرِيكُكَ. قَالَ: فَأَتَى عُمَرَ فَأَخْبَرَهُ بِذَلِكَ. فَقَالَ عُمَرُ: (مَا كُنْتُ عَلِمْتُ بِهَذَا) (٢٦٩٠). - وَفِي الْبَابِ: عَنْ عَلِيٍّ، وَأُمِّ طَارِقٍ مَوْلَاةِ سَعْدٍ. - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. - وَالْجُرَيْرِيُّ اسْمُهُ سَعِيدُ بْنُ إِيَاسٍ، يُكْنَى أَبَا مَسْعُودٍ. وَقَدْ رَوَى هَذَا غَيْرُهُ أَيْضًا عَنْ أَبِي نَضْرَةَ. - وَأَبُو نَضْرَةَ الْعَبْدِيُّ اسْمُهُ الْمُنْذِرُ بْنُ مَالِكِ بْنِ قُطَعَةَ. ٦٠- حَدَّثَنَا مَحْمُودُ بْنُ غَيْلَانَ، قَالَ: حَدَّثَنَا عُمَرُ بْنُ يُونُسَ، قَالَ: حَدَّثَنَا عِكْرِمَةُ بْنُ عَمَّارٍ، قَالَ: حَدَّثَنِي أَبُو زُمَيْلٍ، قَالَ: حَدَّثَنِي ابْنُ عَبَّاسٍ، قَالَ: حَدَّثَنِي عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ قَالَ: (اسْتَأْذَنْتُ عَلَى رَسُولِ اللهِ ﷺ ثَلَاثًا فَأَذِنَ لِي) (٢٦٩١). - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ. وَأَبُو زُمَيْلٍ اسْمُهُ سِمَاكٌ الْحَنَفِيُّ. - وَإِنَّمَا أَنْكَرَ عُمَرُ عِنْدَنَا عَلَى أَبِي مُوسَى، حِينَ رَوَى عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ: (الِاسْتِئْذَانُ ثَلَاثٌ، فَإِذَا أُذِنَ لَكَ وَإِلَّا فَارْجِعْ)، وَقَدْ كَانَ عُمَرُ اسْتَأْذَنَ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ ثَلَاثًا، فَأَذِنَ لَهُ، وَلَمْ يَكُنْ عَلِمَ هَذَا الَّذِي رَوَاهُ أَبُو مُوسَى عَنِ النَّبِيِّ ﷺ، أَنَّهُ قَالَ: (فَإِنْ أُذِنَ لَكَ وَإِلَّا فَارْجِعْ).

  • {دەروازەیەك دەربارەی قبوڵکردنی هەواڵی کەسێك} ٥٩- سفیان بن وکیع بۆی باسکردین: عبدالأعلی بن عبدالأعلی بۆی باسکردین، لە الجریري لە أبي النضرة لە أبي سعید رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، فەرمووی: أبو موسی داوای مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەی لە عمر کرد، فەرمووی: (السلام علیکم؛ بێمە ژوورەوە؟). عمر فەرمووی: (یەك). پاشان بۆ ماوەیەك بێدەنگ بوو [واتە أبو موسی]، پاشان فەرمووی: (السلام علیکم؛ بێمە ژوورەوە؟). عمر فەرمووی: (دوو). پاشان بۆ ماوەیەك بێدەنگ بوو، پاشان فەرمووی: (السلام علیکم؛ بێمە ژوورەوە؟). عمر فەرمووی: (سێ). پاشان گەڕایەوە. عمر بە دەرگاوانەکەی فەرموو: (چی کرد؟)، وتی: گەڕایەوە. فەرمووی: (خۆم دەزانم چی لێ دەکەم). کاتێك چووە لای، فەرمووی: (ئەوەی کردت چی بوو؟). فەرمووی: (سوننەت بوو). فەرمووی: (سوننەت! واللە بەڵگەیەك یان نیشانەیەكی ڕوونم بۆ دەهێنیت لەسەر ئەمە ئەگەرنا خۆم دەزانم چیت لێ دەکەم). فەرمووی: [أبو موسی] هاتە لامان ئێمەش کۆمەڵێك بووین لە پشتیوانان، فەرمووی: ئەی گرۆی پشتیوانان، مەگەر ئێوە شارەزاترینی خەڵکی نین بە فەرموودەکانی رسول اللە ﷺ، مەگەر رسول اللە ﷺ نەیفەرمووە: (مۆڵەت وەرگرتن سێ جارە، ئەگەر مۆڵەتت درا باشە ئەگەر نا بگەڕێوە)، خەڵکەکەش گاڵتەیان لەگەڵ کرد [بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە نەترسێت لە سەلماندنی شتێکی ئاوا کە دیار و ئاشکرایە]. أبو سعید فەرمووی: پاشان سەرم بەرزکردەوە بەرەو لای، وتم: هەرچی سزایەك لەمەدا تووشت بوو منیش هاوبەشتم. فەرمووی: چوونە لای عمر، پێی ڕاگەیاند. عمر فەرمووی: (ئەوەم نەدەزانی). - وە لەم دەروازەیەدا هاتووە لە: علي، و أم طارق مولاة سعد. - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن صحیح ـە. - وە الجریري ناوی سعید بن إیاس ـە، کونیەکەی أبو مسعود ـە. وە جگە لەم، لە أبي نضرة ـوە ئەمەیان گێڕاوەتەوە. - أبي نضرة العبدي ناوی المنذر بن مالك بن قطعة ـیە. ٦٠- محمود بن غیلان بۆی باسکردین: عمر بن یونس بۆی باسکردین، عکرمة بن عمار بۆی باسکردین: أبو زمیل بۆی باسکردم: ابن عباس رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُما بۆی باسکردم: عمر بن الخطاب رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ بۆی باسکردم، فەرمووی: (سێ جار داوای مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەم لە رسول اللە ﷺ کرد، ئەویش مۆڵەتی دام). - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن غریب ـە. - وە أبو زمیل ناوی سماك الحمفي ـە. وە -لای ئێمە- عمر ئینکاری لەسەر أبي موسی کرد کاتێك گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ، کە فەرموویەتی: (مۆڵەت وەرگرتن سێ جارە، ئەگەر مۆڵەتت درا باشە ئەگەر نا بگەڕێوە)، چونکە عمر سێ جار داوای مۆڵەتی لە پێغەمبەر ﷺ کردبوو، ئەویش مۆڵەتی دابوو، وە ئەوەی نەدەزانی کە أبو موسی گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ، کە فەرموویەتی: (ئەگەر مۆڵەتت درا باشە ئەگەر نا بگەڕێوە).

  • وانەی بیست و نۆ

  • без подписи

  • {بَابٌ فِي حُلَلِ الْإِيمَانِ} ٥٧- حَدَّثَنَا عَبَّاسُ بْنُ مُحَمَّدٍ الدُّورِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ يَزِيدَ الْمُقْرِئُ، قَالَ: حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ أَبِي أَيُّوبَ، عَنْ أَبِي مَرْحُومٍ عَبْدِ الرَّحِيمِ بْنِ مَيْمُونٍ، عَنْ سَهْلِ بْنِ مُعَاذِ بْنِ أَنَسٍ الْجُهَنِيِّ، عَنْ أَبِيهِ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ: (مَنْ تَرَكَ اللِّبَاسَ تَوَاضُعًا لِلهِ وَهُوَ يَقْدِرُ عَلَيْهِ، دَعَاهُ اللهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى رُؤُوسِ الْخَلَائِقِ، حَتَّى يُخَيِّرَهُ مِنْ أَيِّ حُلَلِ الْإِيمَانِ شَاءَ يَلْبَسُهَا) (٢٤٨١). - قَالَ أَبُو عِيسَى: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ. - وَمَعْنَى قَوْلِهِ: (حُلَلِ الْإِيمَانِ)، يَعْنِي مَا يُعْطَى أَهْلُ الْإِيمَانِ مِنْ حُلَلِ الْجَنَّةِ. {بَابٌ فِي مُحَاسَبَةِ النَّفْسِ} ٥٨- حَدَّثَنَا سُفْيَانُ بْنُ وَكِيعٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عِيسَى بْنُ يُونُسَ، عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ. (ح) وَحَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، قَالَ: أَخْبَرَنَا عَمْرُو بْنُ عَوْنٍ، قَالَ: أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ، عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ، عَنْ ضَمْرَةَ بْنِ حَبِيب، عَنْ شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: (الْكَيِّسُ مَنْ دَانَ نَفْسَهُ وَعَمِلَ لِمَا بَعْدَ الْمَوْتِ، وَالْعَاجِزُ مَنْ أَتْبَعَ نَفْسَهُ هَوَاهَا وَتَمَنَّى عَلَى اللهِ) (٢٤٥٩). - قَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ. - وَمَعْنَى قَوْلِهِ: (مَنْ دَانَ نَفْسَهُ) يَقُولُ: حَاسَبَ نَفْسَهُ فِي الدُّنْيَا قَبْلَ أَنْ يُحَاسَبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ. - وَيُرْوَى عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ قَالَ: (حَاسِبُوا أَنْفُسَكُمْ قَبْلَ أَنْ تُحَاسَبُوا، وَتَزَيَّنُوا لِلْعَرْضِ الْأَكْبَرِ، وَإِنَّمَا يَخِفُّ الْحِسَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى مَنْ حَاسَبَ نَفْسَهُ فِي الدُّنْيَا). - وَيُرْوَى عَنْ مَيْمُونِ بْنِ مِهْرَانَ قَالَ: (لَا يَكُونُ الْعَبْدُ تَقِيًّا حَتَّى يُحَاسِبَ نَفْسَهُ، كَمَا يُحَاسِبُ شَرِيكَهُ مِنْ أَيْنَ مَطْعَمُهُ وَمَلْبَسُهُ).

  • {دەروازەیەك دەربارەی پۆشاکەکانی ئیمان} ٥٧- عباس بن محمد الدوري بۆی باسکردین: عبداللە بن یزید المقرئ بۆی باسکردین، سعید بن أبي أیوب بۆی باسکردین، لە أبي مرحوم عبدالرحیم بن میمون لە سهل بن معاذ بن أنس الجهني لە باوکیەوە، کە رسول اللە ﷺ فەرموویەتی: (هەرکەس پۆشاکێکی وەکو خۆ بەکەم زانین وازلێهێنا بۆ اللە، لە کاتێکدا توانای کڕینیشی هەیە، اللە بە بەرچاوی هەموو دروستکراوەکانەوە بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەت، تاکو سەرپشکی بکات لەوەی چ پۆشاکێکی ئیمانی بوێت لەبەری بکات). - أبو عیسی وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن ـە. - وە مانای فەرمایشتی: (پۆشاکەکانی ئیمان)، ئەوەیە: کە لە پۆشاکەکانی بەهەشت دەدرێت بە ئەهلی ئیمان. {دەروازەیەك دەربارەی لێپرسینەوە لە خود} ٥٨- سفیان بن وکیع بۆی باسکردین: عیسی بن یونس بۆی باسکردین، أبي بکر بن أبي مریم بۆی باسکردین. وە عبداللە بن عبدالرحمن بۆی باسکردین: عمرو بن عون پێی ڕاگەیاندین، ابن المبارك پێی ڕاگەیاندین، لە أبي بکر بن أبي مریم لە ضمرة بن حبیب لە شداد بن أوس رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، لە پێغەمبەرەوە ﷺ، کە فەرموویەتی: (عاقڵ ئەو کەسەیە کە لێپرسینەوە لە خۆی دەکات و کار بۆ دوای مردن دەکات، وە بێ عەقڵ ئەو کەسەیە کە نەفسی دوای ئارەزووەکانی خستووە لەگەڵیدا هیواش لە اللە دەخوازێت). - وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن ـە. - وتی: وە مانای فەرمایشتی: (ئەوەی لێپرسینەوە لە خۆی دەکات)، ئەوەیە: لە دونیادا لێپرسینەوە لە خودی خۆی دەکات پێش ئەوەی لە قیامەت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت. - وە دەگێڕدرێتەوە لە عمر بن الخطاب رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ کە فەرموویەتی: (لە خۆتان بپرسنەوە پێش ئەوەی لێتان بپرسرێتەوە، وە خۆتان بڕازێننەوە بۆ نمایشە مەزنەکە، بەڕاستی لێپرسینەوەی قیامەت سوك دەبێت لەسەر کەسێك کە لە دونیادا لە خۆی پرسیوەتەوە). - وە لە میمون بن مهران گێڕدراوەتەوە، کە وتوویەتی: (بەندە نابێتە تەقوادار هەتاکو لە خۆی نەپرسێتەوە هەروەکو چۆن لە هاوبەشەکەی دەپرسێتەوە کە لە کوێ نان دەخوات و جل دەپۆشێت).

  • وانەی بیست و هەشت