tgindex
أَبُو مُعَاذ الْحَنْبَلِي

أَبُو مُعَاذ الْحَنْبَلِي

Статистика
Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
821
+4 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
600
20 постов
Вовлечённость
73,1%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 20
Упоминаний
4
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
147
1/48двое суток
168
1/72трое суток
181

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 12 авг.1662113

    قورسبوون و ڕانەپەڕینی کارەکان دەکرێت تاقیکردنەوەیەك بێت کە الله تعالی بەندە خۆشەویستەکانی خۆی پێ تاقی بکاتەوە ​أبو مسلم الخولاني دەڵێت: ​هەرگیز هیچ شتێکی دنیام نەویستووە کە بەتەواوی وەکو خۆی بۆم بێتە دی، تەنانەت ڕۆژێك سواری گوێدرێژێك بووم هەر نەدەڕۆیشت، کەچی کەسێکی تر سوار بوو، ڕاستەوخۆ و خێرا دەستی کرد بە غاردان! ​پاشان لە خەومدا کەسێك وتی: خەفەت مەخۆ بۆ ئەو بەشەی دنیا کە لێت دوور خراوەتەوە چونکە الله بەمشێوەیە لەگەڵ خۆشەویستانی خۆیدا دەکات. #التبصرة_لإبن_الجوزي ​

  • 9 авг.269248

    لادان لە سوننەت لە ڕووکەشدا نیشانەی ڕیاییەکی شاراوەیە لە ناو دڵدا کاتێك أبو عثمان الحیري النیسابوري لە سەرەمەرگدا بوو، أبو بکر ـی کوڕی لەبەر خەفەت و ناخۆشی کراسەکەی خۆی دڕاند، أبو عثمان چاوەکانی کردەوە و فەرمووی: ئەی کوڕی شیرینم، لادان لە سوننەت لە ڕووکەشدا، نیشانەی ڕیاییەکی شاراوەیە لە ناو دڵدا. #الحلیة_الأولیاء_٢٤٥_١٠

  • 18 июл.5812423

    وتەیانێك بە نرخی گەوهەر و ئەڵماس بۆ ئینسانی مسوڵمان (إِنَّ الْبَلَاءَ مُوَكَّلٌ بِالْقَوْلِ) واتە: (بەڕاستی بەڵا و تاقیکردنەوە بەستراوەتەوە بە وتەوە). أبو الدرداء رضي الله عنه دەربارەی ئەم فەرموودەیە دەڵێت: من ناڵێم: سوێند بە الله هەرگیز زینا ناکەم، وە هەرگیز مەی ناخۆمەوە، وە هەرگیز دزی ناکەم. پێی وترا: بۆچی -وا ناڵێیت-؟ فەرمووی: گوێم لە️ رسول اللّٰه ﷺ بوو کە دەیفەرموو: (بەڕاستی بەڵا و تاقیکردنەوە بەستراوەتەوە بە وتەوە). هیچ بەندەیەك نییە بۆ کارێك بڵێت: سوێند بە الله هەرگیز ئەوە ناکەم، ئیللا شەیتان هەموو کارەکانی تری واز لێدەهێنێت و تەنها دەچێتە سەر ئەو کارەی -کە سوێندی لەسەر خواردووە- و هانی دەدات بۆی، تا تووشی تاوانەکەی دەکات -وە سوێندەکەی پێ دەشکێنێت-. #إبطال_الحیل_لإبن_بطة عبد الله کوڕی مسعود رضي الله عنه دەڵێت: ئەگەر بێتو گاڵتەم بە سەگێك بکردایە، دەترسام کە -الله- بمگۆڕێت بۆ سەگ. #صفة_الصفوة إبراهیم النخعي دەڵێت: من شتێك دەبینم و لە ناخی خۆمەوە پێم ناخۆشە، هیچ شتێك ڕێگریم لێ ناکات لەوەی عەیبداری بکەم و ڕەخنەی لێ بگرم، تەنها ترسی ئەوە نەبێت کە منیش تووشی هەمان شت ببم. #موسوعة_ابن_أبي_الدنيا أبو میسرة دەڵێت: ئەگەر پیاوێك ببینم کە مەمکی بزن دەمژێت، وە منیش گاڵتەی پێ بکەم، دەترسام کە منیش وەکو ئەوم لێ بێت -واتە: منیش تووشی هەمان کار ببم-. #موسوعة_ابن_أبي_الدنيا جا ئەی بەندەی مسوڵمان ئەم وتانە سودێکی ئێجگار زۆری تێدایە بۆت ئەگەر بیربکەیتەوە، نابێت هەرگیز مسوڵمان متمانەی بە نەفسی خۆی هەبێت و بە جۆرێك بدوێت کە وەکو بڵێیت پارێزراوە لە تاوان، هەرگیز سوێند مەخۆ بڵێیت من هەرگیز کوفر ناکەم یان شیرك ناکەم یان زینا فسوق ناکەم، کاتێك بە توندی سوێند دەخۆیت کە من هەرگیز فڵانە تاوان ناکەم، ئەوە وەکو ئەوە وایە تەحەدای شەیتان بکەیت، ئەویش هەموو هێزی خۆی تەرخان دەکات بۆ ئەوەی بتشکێنێت. وە هەرگیز گاڵتە بە هیچ کەسێك مەکە لەو حاڵەی کە تێیدایە، نەوەکا تۆش بە دەردی ئەو بچیت و تووشی ئەو بەڵایە ببیت، بەڵکو کاتێك کەسێك دەبینی تووشی بەڵایەکی دینی یان دونیای بووە سوپاس و ستایشی اللە بکە کە تۆی پاراستووە لەو بەڵایە و پەنا بگرە بە الله لێی کە بتپارێزێت لەو بەڵایە.

  • هیچ شتێك نەجاتمان نادات تەنها ڕەحم و لێخۆشبوونی الله نەبێت أبي نوفل کوڕی أبي العقرب دەڵێت: کاتێك عمرو کوڕی العاص کەوتە سەرەمەرگەوە، دەستی خستە سەر ئەو شوێنەی ملی کە ئەبەسترێتەوە، پاشان فەرمووی: (ئەی پەروەردگارم فەرمانت پێ کردین بەس ئێمە وازمان لێ هێنا، وە نەهیت لێکردین بەس ئێمە ئەنجاممان دا، وە هیچ شتێك بەسمان نییە و نەجاتمان نادات تەنها لێخۆشبوونت نەبێت). ئەوە کار و قسەی بوو هەتا وەفاتی کرد رحمه الله. #الزهد_والرقائق_٤٣٩

  • 24 июн.585155из ktibxan

    ماشاء الله ماشاء الله 🌹🌷 بەهێز لەناوەڕۆک + متمانە لە وەرگێڕان کوالێتی لەچاپ . بەڵێ ئەمە کتێبی(السنة لعبدالله) بەتاك و کۆ بەردەستە بۆ داواکردنی @Ktebxan1_bot کتێبخانەی خیرالقرون

  • 22 июн.5621214из marwantofiq1

    #ڕۆژی_عاشورا ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشورا ابن عباس دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ هاتە مەدینە بینی جوولەکەکان ڕۆژی عاشورا بە ڕۆژوو دەبن، فەرمووی : ئەمە چییە ؟ وتیان: ئەمە ڕۆژێکی چاکە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە️ کە اللّٰه بەنی إسرائیل ـی ڕزگار کرد لە دوژمنەکەیان وە موسی علیە السلام تێیدا بە ڕۆژوو بووە . پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی: من لە پێشترم بۆ موسا وەك لە ئێوە، جا بە ڕۆژوو بوو وە فەرمانیشی کرد به ڕۆژوو گرتنی - ئەو ڕۆژە - . #صحیح_البخاري ️رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت : ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە لای️ اللّٰه کە ببێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێکی پێش خۆی . #رواه_مسلم ڕوبەیعی کچی موعەویز دەربارەی ڕۆژی عاشورا دەڵێت : ئێمە ئەو ڕۆژەمان دەگرت و بە منداڵەکانیشمان دەگرت، وە لە خوری یاریمان بۆ دروست دەکردن ئەگەر یەکێك لەوان بۆ خواردن بگریایە ئەو یارییەمان پێدەدا تا ڕۆژوو شکاندن . #صحیح_البخاري ڕۆژی عاشورا زیاتر دەستکراوەبن بۆ خێزانەکەتان ابن هانئ دەڵێت : پرسیارم کرد لەباوکی عبداللە وتم : هیچت بیستوە لەفەرموودە لەوەی : هەرکەسێك دەستکراوە بێت لەسەر خێزانەکەی لەڕۆژی عاشورادا، ئەوا الله دەستکراوە دەبێت بۆی لەتەواوی ساڵەکەدا ؟ فەرمووی : بەڶێ، رواە سفيان، عن جعفر الأحمر، عن إبراهيم بن محمد بن المنتشر، سفیان کوڕی عیینة دەڵێت : باشترین شتێك لەوەی کە بینیمان ئەوەبوو کە پێی گەیشتبوو : هەرکەسێك دەستکراوە بێت لەسەر خێزانەکەی لەڕۆژی عاشورادا، ئەوا الله دەستکراوە دەبێت بۆی لەتەواوی ساڵەکەیدا. سفیان کوری عیینە دەڵێت : تاقیمان کردەوە ٥٠ ساڵ یان ٦٠ ساڵ، هیچمان نەبینی ئیلا خێر نەبێت. #مسائل_ابن_هانئ_٦٧٤ ڕۆژی عاشورا ئەو ڕۆژە بوو کە الله تەوبەی لەئادەم قبوڵ کرد عکرمة دەڵێت : ئەو ڕۆژەی الله تەوبەی لە ئادەم قبووڵ کرد ڕۆژی عاشورا بوو. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٥٢ قتادة دەڵیت : ئەو ڕۆژەی تەوبە لە ئادەم قبووڵ بوو ڕۆژی عاشورا بوو. #العلل_ومعرفة_الرجال_٣٧٩١ ڕۆژی عاشورا ئەو ڕۆژە بوو نوح لە کەشتیەکەی دابەزی، قتادة دەڵێت : نوح سوار کەشتیەکە بوو لە ڕەجەبدا ڕۆژی دەیەم لەسەری ڕۆشت، وە دابەزی لەکەشتیەکە لە رۆژی عاشورا. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٤٩ جا ئەگەر توانیتان لەم ڕۆژەدا بەڕۆژوو ببن و فەرمان بە منداڵەکانیشتان بکەن کە بەڕۆژوو بن، تا ببێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێکتان، وە لەم ڕۆژەدا زیاتر دەست کراوە بن بۆ ماڵ و مناڵتان ئەگەر بەتەمایی خواردنی خۆش یان جل و بەرگ و پێویستیان بۆ بکڕیت ئەوە بیخە ئەم ڕۆژەوە و لەم ڕۆژەدا بۆیان بکڕە تا الله تەواوی ساڵەکە بۆت دەست کراوە بێت، وە لەم ڕۆژەدا تەوبە بکە لەو تاوانەی کە گیرۆدەی بوویت لعل الله تعالی وەکوو باوکمان ئادەم تەوبە لە تۆش قبوڵ بکات لەم ڕۆژەدا و سەرفراز ببیت لە وازهێنان لەو تاوانە .

  • 6 июн.609229

    واتای نوێژکردن لەپشت هەموو چاکەکار و خراپەکارێك چییە؟ إسحاق کوڕی منصور دەڵێت: بە إسحاق ــم وت: ئەم وتەیەی کە دەڵێت: (نوێژکردن لەپشت هەموو چاکەکار و خراپەکارێك)، مەبەستی چییە؟ فەرمووی: واتاکەی ئەوەیە: ئەگەر کەسێك بوو بە پاشای خەڵك بە خەلافەت بێت یان بە ویلایەت -دەسەڵاتداری-، ئەوا با هیچ کەسێك بەهۆی ستەمکاریی ئەو دەسەڵاتدارەوە لە نوێژی جەماعەت دانەبڕێت، مەگەر ئەوەی ستەمەکەی بگاتە ئاستی کوفرێکی ئاشکرا، یان ئەوەی نوێژەکە لە کاتی خۆی دوا بخات، ئەگەر شوێنی کەسێك کەوتیت -نوێژت لەپشت کرد- کە گەیشتبووە ئاستی کوفر، ئەوا وەکو ئەوە وایە نوێژت لەگەڵ نەکردبێت -واتە نوێژەکەت پووچەڵە-. #مسائل_الکوسج_٥٠٣ بۆیە نوێژ کردن لەدوای کەسانێکەوە کە گەشتوون بە ئاستی کوفر دروست نییە و نوێژەکەت بەتاڵ و پووچە، وریابە فریووت نەدەن بەبیانووی: نوێژکردن لەدوای هەموو چاکەکار و خراپەکارێك، نوێژت پێبکەن لەدوای ئەوانەی تووشی کوفری ئاشکرا و ڕوون بوون، دڵنیابە نوێژەکەت بەتاڵ و پووچە و دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.

  • без подписи

  • 5 июн.547182из du3achanal

    ئێمە نازانین لە چ کاتێکدایە دوعاکانمان گیرایە، لەوانەیە ئەو کاتەی کە تۆ تەسەور ناکەیت دوعاکەت گیرا بێت، ئەو کاتە کاتی ئەوە بێت کە دوعاکەی تۆ گیرابێت، ئەو کاتەی کە تۆ بێ ئومێد و بێ هیوا دەبیت لەوەی دوعاکەت گیرا ببێت لەوانەیە ئەو کاتە کاتی ئەوەبێت کە دوعاکەت گیرابێت، بەڵام بەو مەرجەی بە یەقینەوە دوعا بکەیت، بۆیە هەرگیز کاتەکانی وەرگیرانی دوعا بەکەم مەزانە لەوانەیە ڕزگاری دونیا و قیامەتی تۆ پەیوەست بێت بە دوعا و پاڕانەوەت لەو کاتانەدا. جا ئەی ئەهلی سوننە دوعامان بۆ بکەن الله لێمان خۆشببێت و هیدایەتمان بدات و لە دونیا و قیامەت ڕزگارمان بکات، زیاتر ئومێدمان بە دوعاکانی ئێوە وەك لە دوعاکانی خۆمان، چونکە دوعای مسوڵمان بۆ خوشك و براکەی وەرگیراوە و قبوڵ بووە.

  • 30 мая725197

    لەم کاتە و لەم سەردەمەی خۆماندا لەناو هەموو کردەوە چاکەکاندا وەکو نوێژ و ڕۆژوو و حەج و عومرە و هتد....، هیچ کردەوەیەك گەورەتر و باشتر نازانم لەوەی مسوڵمان هەوڵی ڕاستکردنەوەی عەقیدە و بیروباوەڕی خۆی بدات لەناو ئەو هەموو گومڕایی و خیلافاتەی سەردەمدا کە هەر هەموویان دەڵێن ئێمە ڕاستین و ئێمە بەهەشتین! جا دەبێت چ کردەوەیەك لەوە گەورەتر بێت مسوڵمان هەستێت خۆی بەدوای دینەکەی و حەق و ڕاستیدا بگەڕێت و شەو و ڕۆژ بخاتە سەر یەك و عەقیده و بیروباوەڕی خۆی بە کتێبەکانی سەلەف و زانایانی ئەهلی سوننە ڕاست بکاتەوە، ئەم جۆرە کەسانە ئەوانەن کە الله هیدایەتی داون و سەرفراز بوون، چونکە بەڕاستی قبوڵ بوون و وەرگیرانی کردەوە چاکەکان پەیوەستە بە عەقیدە و بیروباوەڕێکی ڕاست و دروستەوە، ئەگەر کردەوەکانت بگاتە ئاسمان بەڵام عەقیدەیەکی دروستی لەگەڵدا نەبێت ئەوا تەنها تۆزی با بردووە، وەکو وتراوە: (تورەکەکەت بدوورەوە و هەموو کونەکانی بگرە، پاشان دانەوێڵەی تێبکە)، بۆیە دەبێت مسوڵمان پێش هەموو کردەوە چاکەکان هەوڵبدات عەقیدە و بیروباوەڕی خۆی ڕاست بکاتەوە و خۆی شارازای کوفر و شیرك و ئیمان و تەوحید بکات، پاشان هەوڵبدات کردەوەی چاکە بکات، وەکو چۆن جندب رضي الله عنه دەیفەرموو: ئێمە لەگەڵ️ رسول الله ـدا بووین ﷺ گەنجانێك بووین تازە خەریك بوو پێدەگەشتین فێری ئیمان دەبووین پاشان فێری قورئان دەبووین. وە بزانە ئەهلی سوننە ئەگەرچی کردەوەکانیشیان کەم بێت، ئەوا عەقیدە و بیروباوەڕیان بەرزیان دەکاتەوە، وە ئەهلی بیدەعیش ئەگەرچی کردەوەکانیشیان زۆر بێت، ئەوا عەقیدە و بیروباوەڕیان نزمیان دەکاتەوە، بۆیە ئەی ئەو کەسەی مسوڵمان بوویت و ئیمانت هێناوە، هیچ کردەوەیەکی چاکەت نەکردووە گەورەتر بێت لەوەی کاتەکانی ڕۆژانەت بە خوێندنەوەی کتێبەکانی سەلەف بەسەر ببەیت و عەقیده و بیروباوەڕت لەسەر ئەو کتێبانە دابمەزرێینت و ئەو بیروباوەڕەی لەو کتێبانەدا هاتوون بیانکەیتە بیروباوەڕی خۆت و خۆشویستن و ڕقلێبونی لەسەر دابمەزرێنیت، وە تاکە تەرازوویەكیش کە خەڵکی پێ بکێشیت ئەو مەنهەجەبێت. وە بزانە پێوەری سەرەکی لای سەلەفی ئومەت و زانایانی ئەهلی سوننە عەقیدە و بیروباوەڕ بووە، پرسیاریان کردووە ئایا کەسەکە لەسەر عەقیدەی ئەهلی سوننەیە؟ پاشان پرسیاری عیلم و ئەدەب و عیبادەت و زوهد و وەرعیان کردووە، بۆیە تۆش با پێوەری سەرەکی لات بۆ ناسینی کەسەکان و قەدر و ڕێزیان لەلات عەقیدەی ئەهلی سوننە بێت، پاشان عیلم و ئەدەب و عیبادەت و زوهد و وەرع بێت.

  • 28 мая9412017

    فەزڵی هەبوونی خێزان و منداڵ بقیة کوڕی الولید دەڵێت: گەیشتم بە إبراهیم کوڕی أدهم لە کەنار دەریا و پێم وت: ئایا بە کونیەکەت بانگت بکەم یان بە ناوی خۆت؟ فەرمووی: ئەگەر بە کونیەکەم بانگم بکەیت لێت وەردەگرم، وە ئەگەریش بە ناوی خۆم بانگم بکەیت ئەوە لای من خۆشەویستترە. پاشان پێی وتم: ئەی بقیة، ببە بە کلك و مەبە بە سەر؛ چونکە کلك ڕزگاری دەبێت و سەر تیا دەچێت -مەبەست لێی دوورکەوتنەوەیە لە ناوبانگ و سەرۆکایەتی-. پێم وت: بۆچی هاوسەرگیری ناکەیت؟ فەرمووی: چی دەڵێیت دەربارەی پیاوێك کە ژنێك هەڵبخەڵەتێنێت و بیفەوتێنێت؟ وتم: ئەمە کارێکی دروست نییە! فەرمووی: من هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێك دەکەم کە ئەوەی دەوێت کە ئافرەتان دەیانەوێت -مافە شەرعییەکان و سەرجێیی-، لە کاتێکدا من هیچ پێویستیم بە ئافرەت نییە. بقیة دەڵێت: دەستم کرد بە مەدح و سەنای إبراهیم. ئەویش هەستی پێ کرد و فەرمووی: ئایا خێزان و منداڵت هەیە؟ وتم: بەڵێ. فەرمووی: ئەو ڕاچڵەکین و خەمخۆرییەی بۆ منداڵەکانت هەتە، زۆر باشترە لەو حاڵەی منی تێدام واتە: لە زوهد و عیبادەت. #الحلیة_الأولیاء ئیمامی أحمد دەفەرمووێت: خاوەن خێزان و منداڵێك کاتێك منداڵەکەی لەبەردەمیدا بە تووڕەییەوە داوای شتێکی لێ دەکات، لەکوێ کەسێکی عیبادەتکاری سەڵت پێی دەگاتەوە -لە پاداشتدا-؟!. #الورع_للمروذي هەبوونی ئەم پاداشتە گەورەیە بۆ ئەو پیاوەیە کە خێزان و منداڵی هەیە و هەوڵدەدات بژێویەکی حەڵاڵیان بۆ پەیا بکات و پەروردەیەکی جوانیان بکات لەسەر ئیسلام و سوننەت، کە پاداشتێکی هێندە گەورەی هەیە کە تەنانەت ئەو کەسەی تەنیا بۆ پەرستش خۆی یەکلای کردووەتەوە و خێزانی نییە ناگاتە پلەی ئەو، وە ئەمەش دەبێت ببێته هاندانێك بۆ برایانی ئەهلی سوننە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن و هەوڵبدەن زوو ئەو پاداشتە گەورەیە بەدەست بهێنن لەم سەردەمی فیتنەیەدا.

  • 27 мая1 322203

    الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد تقبل الله منا ومنکم جەژنتان پیرۆز و پڕ خۆشی بێت هەمیشە ان شاءالله خۆشی خۆتان دەرببڕن لەم ڕۆژانەدا چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژانی تکبیر کردن خۆشی دەربڕین و خواردن و خواردنەوەن. داواکارم لە الله دوعا و عیبادەتی هەموو مسوڵمانێکی قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی زیادبوونی ئیمان و عیزەت بۆ ئەهلی سوننە و زەلیلی و بچوك بوونەوە بۆ ئەهلی بیدەع.

  • 26 мая5553010из marwantofiq1

    لەم جەژنی قوربانە ئەوەی کە موسڵمانانی ئەهلی سونە دەبێت زۆر ئاگاداریبن، بابەتی سەربڕاوە، دەبێت بزانن ئەو گۆشتەی بۆیان دێت سەربڕاوی دەستی موسڵمانە یان موشریك، نابێت موسڵمانان هەر سەربڕاوێکیان بۆ هات یەکسەر بیخۆن بەبێ ئەوەی بزانن لە کوێوە هاتوە و کێ سەری بڕیوە. فضیل کوڕی عیاض دەڵێت : الله چەند بەندەیەکی ھەیە کە و وڵاتەکانی پێ زیندوو دە کاتەو ،کە ئەوانیش ئەهلی سوننەن؛ هەرکەسێك لەوان بێت دەزانێت چی دەچێتەسکییەوە - واتە بەدوای خواردنی حەڵاڵ دەگەڕێ ـ وەھەرکەس ئاوا بوو ئەوا لە حیزبی اللە عزوجل. #الإبانة_الصغری_لابن_بطة_١٩٣ ٳبراهیم کوڕی ٲدهم دەڵێت : خواردنەکەت پاك بکەوە - با حەڵاڵ بێت- ، ئیتر کێشەت نەبێت ئەگەر بەشەودا شەو نوێژت نەبێت، وە بەڕۆژیش ڕۆژووت نەبیت. #تهذیب_الکمال_للمزي_٩٧_١

  • 25 мая48225из du3achanal

    مسوڵمان دوعامان بۆ بکەن ان شاءالله بەو ئومێدەی الله دوعاکانتان بۆمان قبوڵ بکات و لێمان خۆش ببێت و ڕزگارمان بکات لە دونیا و لە قیامەت ببنە مایەی ڕزگاریمان. وە بیرت بێت دوعا کردن بۆ برا مسوڵمانەکەت دوعا کردنە بۆ خۆت.

  • بسم الله کردنەوەی دەرگایەکی بەردەوەم بۆ خێر و بەخشینەکانتان عبد الله کوڕی مسعود دەڵێت: هەرکەسێکتان دەتوانێت کە گەنجینەکەی لە ئاسماندا دابنێت، ئەوا با بیکات؛ چونکە لەوێ نە مۆرانە دەیخوات و نە دز دەستی پێی دەگات، چونکە بەڕاستی دڵی هەر مرۆڤێك لای گەنجینەکەیەتی.…

  • 19 мая826336

    سەلەف بەو هەموو شارازایی و عیلم و زانستەی هەیان بوو ڕێگەیان نەداوە بە ئەهلی بیدەع و گومڕایی تەنها ئایەتێکیشان بۆ بخوێننەوە یان گوێیان بۆ بگرن و نوسرا و کتێبەکانیان بخوێننەوە، ئەی تۆیەك کە دارە دارەتە لە مەنهەجی سەلەف و عیلم و زاستێکی زۆر کەمت هەیە چۆن ئەوەندە ئەمینیت لەخۆت کە گوێیان بۆ دەگریت و نوسراوەکانیان دەخوێنیتەوە بە بیانوی ئەوەی بزانم ئەڵێن چی؟! ئایا نازانیت هەر کەسێك ئەمین بێت لە دینەکەی لەدەستی دەدا؟! جا ئەگەر دەتەوێت دینەکەت سەلامەت بیت، شوێن سەلەف بکەوە و هەموو ئەهلی بیدەع و گومڕایی هەجر بکە و نه گوێیان بۆ بگرە و نه نوسراویشیان بخوێنەوە.

  • без подписи

  • без подписи

  • 17 мая496143из ktibxan

    ماشاء اللە لەم شاکارە چاپی نوێی بەناو بانگترین کتێبی عەقیدەیی سەلەف ( السنة لعبدالله بن الٳمام احمد) کوردی و عەرەبی باشترین چاپ و کوالێتی تجلید فەنی چاپی چەرم هاوشێوەی لوبنان شاموای یابانی لەڕوی ناوەڕۆك چەن تێبینیەک هەبوو چاککراوە لەڕووی دیزاین جوانترین دیزاینی بۆ کراوە هاوشێوەی چاپی عەرەبی لەڕووی کوالێتی باشترین چاپ کراوە. بەرهەمی کتێبخانەی خیرالقرون بەتاك و کۆ بەردەستە بۆ داواکردنی @Ktebxan1_bot کتێبخانەی خیرالقرون

  • 12 мая6792313из marwantofiq1

    ڕۆژی عەرەفە بە ده هەزار ڕۆژە! أنس رضي الله عنه دەڵێت: دەوترا: دەربارەی دە ڕۆژی ذي الحجة کە هەر ڕۆژێکی بە هەزار ڕۆژە، وە ڕۆژی عەرەفەش بە دە هەزار ڕۆژە، واتە لە فەزڵ و پلەو پایەدا. #معرفة_علوم_الحدیث_للحاکم_١_٢١