tgindex
دوعا

ئەم کەناڵە تەنها ئەو بابەتانەی تیا پۆست دەکرێت کە پەیوەندیان بە دوعاوە هەیە .

Последний пост
3 июл.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
401
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
462
20 постов
Вовлечённость
115,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 3 июл.288196

    زەردەخەنە کردن بەرامبەر بە برا مسوڵمانەکەت بە خێر و صەدەقە بۆ دەنوسرێت، ئەی دەبێت دوعا کردن بۆیان چ ئەجر و پاداشتێکی هەبێت؟! ئەگەر برا مسوڵمانەکەت ڕزگاری بێت لە ناڕەحەتیەکی دونیا و قیامەت بەهۆی دوعاکانی تۆوە دەبێت چ پاداشتێکی هەبێت؟!

  • وێنە و نمونەی دوعا بۆ مسوڵمان وەکو ئەو پارچە دارە وایە کە سەر ئاو کەوتووە لە ڕوبارێکی قوڵدا، کاتێك بەندە دەکەوێتە ئەو ڕوبارەوە و خەریکه بخنکێت و لەناوچێت، لەو کاتەدا هانا بۆ ئەو پارچە دارە دەبات و دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕزگار دەکات پێی، جا کەوایە هەرگیز نابێت بەندەی مسوڵمان واز لە دوعا بهێنێت ئەگەر چی خراپەکار بێت یان چاکەکار، هەرگیز نابێت بە بیانوی ئەوەی تاوانبارە و دوعای قبوڵ نابێت واز لە دوعا بهێنێت، ئەی نازانی وازهێنان لە تاوان و ڕزگاربوون لە خراپە تەنها بە دەستی الله ـیە، وە ئەوەشی بە دەستی الله ـیە بە دوعا و داواکردن لێی بەدەست دەهێنرێت، جا ئەگەر نوقم بوویت لە هەر تاوان و خراپەیەكدا ئەوا ڕووبکە الله و داوای لێبکە وەکو چۆن پێغەمبەر یونس ـی علیه السلام لە تاریکایەکانی دەریا و سکی نەهەنگ ڕزگار کرد تۆش ڕزگار بکات لە تاریکایەکانی تاوان و سەرپێچیدا، وە دڵنیابە چاکەکاران چاك نەبوون ئیللا بە فەزڵی الله نەبێت، بۆیە وسألوا الله من فضله. وە بزانە لەم سەردەمی فیتنەیەدا هیچ کەسێك ڕزگاری نابێت لە کوفر و گومڕایی و تاوان ئیللا ئەو کەسە نەبێت کە دوعا دەکات وەکو کەسی نوقم بوو لە ئاودا، بە کوڵ و بە زەلیلی و ملکەچی و ئیخلاصەوە دەپاڕێتەوە لە الله کە ڕزگاری بکات لە کوفر و گومڕایی و تاوان.

  • без подписи

  • 5 июн.988175

    #کاتی_گیرابونی_دوعا_لەڕۆژی_جومعەدا أبو هریرة رضي الله عنه دەڵێت : ️رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : باشترین ڕۆژی هەفتە کە خۆری لێ هەڵبێت ڕۆژی جومعەیە، الله تعالی لە ڕۆژی جومعەدا دا ئادەمی دروست کرد، هەر لەو ڕۆژەش ـدا چووە بەهەشتەوە، هەر لەو ڕۆژەش ـدا لە بەهەشت…

  • 27 мая420121из marwantofiq1

    الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد تقبل الله منا ومنکم جەژنتان پیرۆز و پڕ خۆشی بێت هەمیشە ان شاءالله خۆشی خۆتان دەرببڕن لەم ڕۆژانەدا چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژانی تکبیر کردن خۆشی دەربڕین و خواردن و خواردنەوەن. داواکارم لە الله دوعا و عیبادەتی هەموو مسوڵمانێکی قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی زیادبوونی ئیمان و عیزەت بۆ ئەهلی سوننە و زەلیلی و بچوك بوونەوە بۆ ئەهلی بیدەع.

  • 26 мая391132из du3achanal

    سەلەف پێیان خۆشبوە لە ڕۆژانی جەژندا ئەم دوعایە بکرێت عکر️مة دەڵێت : - هاوەڵان - پێیان خۆشبووە کە لەڕۆژانی جەژندا - جەژنی قوربان - بووترێت : {رَبَّنَا آتِنَا في الدُّنْيَا حَسَنَةً، وفي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وقِنَا عَذَابَ النَّارِ} . #لطائف_المعارف

  • 26 мая5221519

    ئەم نامیلکەیە دوعایانێکی زۆر باشی تێدایە هەم بۆ دونیا و هەم بۆ قیامەتیش، وە ئاسانکاریەکی تێدایە بۆ ئەو خوشکانەی کە لە سووڕی مانگانەدان و ناتوانن قورئان بخوێنن و دەیانەوێت دوعا بکەن لەو کاتانەی کە دوعا تێیدا قبوڵە، لەم نامیلکەدا ئەوەی قورئان بێت ڕەنگی سوور کراوە و دەتوانن ئەوە بپەڕێنن و ئەوەی کە ماوەتەوە لە دوعاکانی تر بیڵێن و دوعای پێبکەن کە بە ڕەنگی ڕەش نوسراوە.

  • 25 мая795132

    رسول اللّٰه ﷺ دەفەرموویت : هەر بەندەیەکی موسڵمان کاتێ پاڕایەوە بۆ براکەی{خوشکەکەی} بە نهێنی ، ئەوا فریشتەیەك پێی دەڵێت : ئەوەندەش بۆ خۆت بێت {لە دوعاکە}. #رواه_مسلم_٢٧٣٢ أبي الدرداء دەڵێت : من دوعا دەکەم بۆ حەفتا دانە لەبراکانم لە سوجدەدا، ناویان دەبەم…

  • 24 мая320315из du3achanal

    без подписи

  • 24 мая312310из du3achanal

    без подписи

  • 24 мая32041из du3achanal

    رسول اللّٰه ﷺ دەفەرموویت : هەر بەندەیەکی موسڵمان کاتێ پاڕایەوە بۆ براکەی{خوشکەکەی} بە نهێنی ، ئەوا فریشتەیەك پێی دەڵێت : ئەوەندەش بۆ خۆت بێت {لە دوعاکە}. #رواه_مسلم_٢٧٣٢ أبي الدرداء دەڵێت : من دوعا دەکەم بۆ حەفتا دانە لەبراکانم لە سوجدەدا، ناویان دەبەم بەناوەکانی خۆیان. #مصنف_ابن_ابی_شیبە أبو بكر الصديق دەڵێت : دوعای برا بۆ براموسوڵمانه‌كه‌ی له‌ پێناو اللە وه‌رده‌گیرێت و وەڵام دەدرێتەوە. #زوائد_عبدالله_على_الزهد_٥٧٥ سفيان الثوري دەڵێت : ئێمە ئەگەر بمان ویستایە كە دوعاكانمان وەڵام بدرێتەوە، ئەوا دوعامان بۆ براكانمان دەكرد بە نھێنی . #مناقب_الإمام_أحمد أبو عبد الرحمن الحبلي دەڵێت : سەد برام هەیە لە پیناو اللە، بۆ هەموویان دوعا و نزا ئەکەم و دانە بە دانە ناویان ئەهێنم . #الجامع_لابن_وهب_٢٣٥ أم الرداء دەڵێت : أبو الدرداء ٣٦٠ هاوڕێی هەبوو لە پێناو اللە، لە نوێژەکاندا دوعای بۆ دەکردن ، منیش لێم پرسی لەو بارەیەوە، فەرمووی : هیچ کەسێ نییه کە بە پەنهان دوعا بۆ براکەی بکات ئیلا دوو مەلائیکەت دەڵێن : بۆتۆش بەهەمان شێوە، ئەی حەزنەکەم مەلائیکەت دوعام بۆ بکەن ؟!. #سیر_أعلام_النبلاء أبی الدرداء دەڵێت : بەندەی موسڵمان اللە تعالی لێیخۆش دەبێت لە کاتێکیشدا کە خەوتوە ، وتیان ئەوە چۆن ئەبێت فەرمووی : براکەی شەو هەڵدەستێت عیبادەتی زۆر دەکات و پاشان دوعای بۆ دەکات لێی قبوڵ دەکرێت. #الزهد_امام_احمد_٢٦٤ أبی عبدالله کوڕی خطیب دەڵێت : أبی حمدون لاپەڕەیەکی ھەبوو کە تێیدا ناوی سێ سەد لە ھاوڕێکانی نوسرابوو، جا ھەموو شەوێک دوعای بۆ دەکردن، شەوێک خەوی لێکەوت و نەیکرد، جا لە خەوەکەی پێی وترا: ئەی أبا حمدون بۆچی ڕوناکیەکەت دانەگیرساندوە ئەمشەو، باوکی عبدالله دەڵێت: جا ھەستا و ڕوناکیەکەی داگیرساند، وە لاپەڕەکەی ھەڵگرت و دوعای بۆ یەکە بە یەکەیانی کرد تاوەکو تەواو بوو. #تاریخ_بغداد_٤٩٣_١٠ ئیمامی أحمد دەڵێت : ماوەی چل ساڵە هیچ نوێژێکم نەکردوە ئیلا لەناو نوێژکەم دا دوعام کردوە بۆ شافعی رحمه الله. #الانتقاء_فی_فضائل_الثلاثە_٧٦ ڕەحمەتی الله لەو موسڵمانەبێت و دوعاکانی قبوڵ ببێت کە دوعامان بۆ دەکات . ئەی ئەهلی سونە دوعا بۆ خوشك براکانتان بکەن بە : - هیدایەت - إسقامة - عاقیبەت خێری - سەلامەتی دین و دونیا چونکە بە وێنەی ئەوەندەی دوعا بۆ ئەوان دەکەیت فریشتە بەڕێزەکان دوعا بۆ تۆ دەکەن، جا خۆتان لە بیرمەکەن لە دوعایانێك فریشتەکان بۆتانی بکەن .

  • 24 мая22631из du3achanal

    #دوعای_ڕۆژی_عەرەفە ڕۆژی عەرەفە، ڕۆژی لێخۆشبوون و قبوڵ بوونی دوعاکانمان، لە ڕۆژی عەرەفەدا داوای لێخۆشبون زۆر بکەن، ئەگەر اللە تعالی لێتان خۆش ببێت هەم هیدایەتان دەدات و هەم ڕزقیشتان دەدات وە خەمەکانیشتان نایەڵێت، وە لەم ڕۆژەدا خۆت تەنیا بکەوە بۆ دوعا خۆت ماندوو بکە بە دوعا کردنەوە، هەرچی پێویستی دونیای و قیامەتیت هەیە لەم ڕۆژە دا داوای بکە لە الله تعالی، چونکە زۆرێك لەسەلەف داواکاریەکانیان هەڵدەگرت بۆ ئەم ڕۆژە تا داوای بکەن دوعا بکەن الله تعالی گەردنتان ئازاد بکات لە ئاگری دۆزەخ چونکە دایکی ئیمانداران عائشة رضي الله عنها دەڵێت: رسول اللّٰه ﷺ فه‌رمویه‌تی: هیچ ڕۆژێك نیه‌‌️ اللّٰه تعالی زیاتر‌ به‌نده‌ی تێدا ئازاد بکات له‌ ئاگری دۆزه‌خ وەك لەڕۆژی عەرەفە . #صحیح_مسلم

  • 8 мая384139

    بایەخی دوعا و پاڕانەوە بە کەم مەزانن!چونکە لەسەر زەویدا هیچ شتێك بەهێزتر نییە لە دوعای موەحیدان و ئەو کەسانەی لە ناڕەحەتیدان، تەنانەت ئەگەر بینیت وەڵامدانەوەکەشی دواکەوت، تۆ هەر سوور بە لەسەر دوعا کردن و دڵنیابە کە تەواوی هەموو ئەو شتانەی کە مەحاڵن ڕوو بدەن و ببن، ڕوو دەدەن و دەبن تەنها بە دوعایەك کە لە دڵێکی ڕاستگۆوە دەرچووبێت. بیرت بێت کە الله تعالی زەوی نوقمی ئاو کرد بەهۆی دوعایەکی نوح ـەوە علیه السلام کە فەرمووی: (إني مغلوب فانتصر). وە یونس علیه السلام لە ناڕەحەتی و تاریکی شەو و قوڵای دەریا و سکی نەهەنگێك دەرهات کە هاتنە دەرەوەی لە عەقڵ و واقعدا شتێکی زۆر مەحاڵە، کاتێك فەرمووی: (لا اله الا انت سبحانك اني كنت من الظالمين). وە سلیمان علیه السلام بوو بە خاوەنی دەسەڵاتی زەوی بە شێوازێك کە پێش ئەو و پاش ئەو بەو شێوازەی ئەو ناگەن بە دەسەڵات و پاشایەتی، کاتێك کە فەرمووی: (وهب لي ملكا لا ينبغي لأحد من بعدي إنك أنت الوهاب). بۆیە ئەگەر داواکارییەکانت هەرچەندە گەورە و مەحال بن، هەمیشە دەسەڵاتی الله ـت بیر بێت ئەوەی کە لای تۆ خەیاڵە لای ئەو بە (کن فیکون) ـێك ڕوودەدەن، بۆیە دوعا بکە و پێداگری بکە و یەقینت هەبێت و گەشبین بە، دڵنیابە ئەو شتەی کە داوای دەکەیت الله پێت دەبەخشێت لەو کاتەی کە پێویستە پێت ببەخشێت، مادام ئیلهامی خستوتە دڵتەوە کە داوای بکەیت و دوعای بۆ بکەیت ئەوە دڵنیابە پێت دەبەخشێت. وە بیرت بێت خۆر تەنها ئەو کاتە هەڵدێت کە کاتی خۆر هەڵهاتنە.

  • 29 апр.289184из marwantofiq1

    #ئاگاداریدان هەندێك کەناڵ پەیدا بوون کە هەوڵێکی زۆر ئەدەن دەربارەی سەرخستنی کوفری ئەشعەرییەکان و بە گەورە دانانی ئەشعەرییە زندیقە خبیثەکان کە یەکێك لە خاوەنی کەناڵەکان ناوی: (ڕەوەند شافعیە) کە چەن کەناڵێکی هەیە لە تەلەگرام و یوتوب کە بە نوسین و دەنگی زەمی ئەهلی سوننە دەکات و مەزهەبی ئەشعەرییەکان سەردەخات و ئەم زندیقە هەندێك داماو و زندیقی تری لە چوار دەورە کە خەریکی بڵاو کردنەوەی کوفرن هەندێك لە کەناڵەکانیان ناوی: (رواق الشافعية و ئەدەبی دین و دنیا و سەید عومەر و سەردەم دەرباز و زیاتر لەمانیش...) ئەم کەسانە سەری زمان و بنی زمانیان وەسفکردنی ئەم ئەشعەریانەیە و خۆشەویستیەکی زۆریان لە دڵدا هەیە بۆیان و باسێکی زۆری عیلم و جوهدی ئەو زانا ئەشعەریانە دەکەن، بەتایبەت ڕەوەند کە زنجیرە پۆست دەکات لەسەریان و ناوی ئەو زانایانە دەهێنێت کە ئەشعەریەکانیان بە موسڵمان زانیوە، هەموو بەڵگەکانیشی لەو بابەتەدا ابن تیمیة و زاناکانی خەلەف و موعاصرینن کە حسابی پوشێکیان بۆ ناکرێت لای شوێنکەوتوانی سەلەف، وە هەروەها ئەو کەسانەی کە زانا ئەشعەریەکان تەکفیر دەکەن زۆر قسەی ناشرینیان پێدەڵێت و بەبێ ڕەوشترینی کۆمەڵگا لە قەڵەمیان دەدات و بە گەنجی داماو و بێ عیلم و زانست وەسفیان دەکات، وە هەروەها مەزهەبی تەکفیرکردنی ئەشعەریە جەهمیەکانیش بە مەزهەبێکی فاسد دادەنێت. سەرەتا حەزم نەکرد ئاگاداری لێبدەم و بیناسێنم بە ئەهلی سوننە، بەڵام دواتر پێم وترا هەندێك لە سوننیەکان گوێ لە دەرس و دەوری دەگرن، وە لە ئێستاوە هەموو هەوڵێکی بۆ بەرگری کردن و بە موسڵمان دانانی ئەو زانا ئەشعەریە جەهمیە کافرانەیە، وە هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵێکی زۆر دەدات تا تەکفیر کردنی ئەشعەریەکان بە گومڕایی و گەمژەی و بێ عیلمی و زانست لای خەڵکی نیشان بدات، لەعنەتی الله لەخۆی و مەزهەبەکەیشی بێت، جا ئەوکاتە بە پێویستم زانی ئاگاداری لێبدەم و ئەهلی سوننە و مسوڵمانان ئاگادار بکەمەوە لە گومڕایی ئەم گومڕایە. داوا دەکەم لەوانەی شوێنکەوتەی ئاثارن و دەیانەوێت لە دینداریاندا شوێن پاکترین مەنهەجی دونیا بکەون، ئەوا دووربکەونەوە لەم کەسە و گوێ لە دەرس و دەوری مەگرن و لە کەناڵەکانیان دەربچن ئەگەر چی خاوەنی عیلمیش بێت، هیچ خێرێك لە عیلمێکدا نییە کە گومڕایی بەدوادا بێت، هەر وەکو چۆن هیچ خێرێك لە هەنگوینێکدا نییە کە ژەهری تێدابێت.

  • دوعا کردن بە پاڕانەوە و کڕوزانەوە و زەلیلی لەبەردەم الله ـدا کلیلی وەڵامدانەوەی داواکاریەکانە، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسەی دوعاکەش دەکات کافر بێت! ﴿أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ﴾

  • 5 апр.539143

    ئەبێت لەم شوێنە و لەم جەوە باراناویەدا دوعا چ چێژێکی هەبێت؟! بەڕاستی لە دوعا کردندا چێژێك هەیە کە دڵت پێی ئارام دەبێتەوە کە ئەگەر هەموو شەهەواتێکی دونیاد تاقی بکەیتەوە هەرگیز بە ڕوبعێکی ئەوەش ئەو چێژە نابینیتەوە دوعا بکە ئەگەر چی وەڵامی یەك دوعاشت نەدرێتەوە، ئەبێت چ فەزڵێکی هەبێت گفتوگۆ کردن لەگەڵ پەروەردگاری جیهانیاندا و زەلیلی لە بەردەمیدا و داواکردنی ئەو شتانەی کە پێویستن لە دونیا و قیامەت هەر دەرمانێك کە هەیە تایبەتە بە نەخۆشی و دەردێك ئیللا دوعا نەبێت، نەخۆشیت، برسی و فەقیریت، لە بەڵا و موسیبەتدایت، ئاوات و پێویستیت هەیە، خەم و خەفەتت هەیە، هەرچیەکت هەیە، ئەوا دوعا چارەسەری هەموویەتی، چەکی لاواز و بێدەسەڵاتەکانە.

  • 12 мар.406135из du3achanal

    رسول اللّٰه ﷺ دەفەرموویت : هەر بەندەیەکی موسڵمان کاتێ پاڕایەوە بۆ براکەی{خوشکەکەی} بە نهێنی ، ئەوا فریشتەیەك پێی دەڵێت : ئەوەندەش بۆ خۆت بێت {لە دوعاکە}. #رواه_مسلم_٢٧٣٢ أبي الدرداء دەڵێت : من دوعا دەکەم بۆ حەفتا دانە لەبراکانم لە سوجدەدا، ناویان دەبەم بەناوەکانی خۆیان. #مصنف_ابن_ابی_شیبە أبو بكر الصديق دەڵێت : دوعای برا بۆ براموسوڵمانه‌كه‌ی له‌ پێناو اللە وه‌رده‌گیرێت و وەڵام دەدرێتەوە. #زوائد_عبدالله_على_الزهد_٥٧٥ سفيان الثوري دەڵێت : ئێمە ئەگەر بمان ویستایە كە دوعاكانمان وەڵام بدرێتەوە، ئەوا دوعامان بۆ براكانمان دەكرد بە نھێنی . #مناقب_الإمام_أحمد أبو عبد الرحمن الحبلي دەڵێت : سەد برام هەیە لە پیناو اللە، بۆ هەموویان دوعا و نزا ئەکەم و دانە بە دانە ناویان ئەهێنم . #الجامع_لابن_وهب_٢٣٥ أم الرداء دەڵێت : أبو الدرداء ٣٦٠ هاوڕێی هەبوو لە پێناو اللە، لە نوێژەکاندا دوعای بۆ دەکردن ، منیش لێم پرسی لەو بارەیەوە، فەرمووی : هیچ کەسێ نییه کە بە پەنهان دوعا بۆ براکەی بکات ئیلا دوو مەلائیکەت دەڵێن : بۆتۆش بەهەمان شێوە، ئەی حەزنەکەم مەلائیکەت دوعام بۆ بکەن ؟!. #سیر_أعلام_النبلاء أبی الدرداء دەڵێت : بەندەی موسڵمان اللە تعالی لێیخۆش دەبێت لە کاتێکیشدا کە خەوتوە ، وتیان ئەوە چۆن ئەبێت فەرمووی : براکەی شەو هەڵدەستێت عیبادەتی زۆر دەکات و پاشان دوعای بۆ دەکات لێی قبوڵ دەکرێت. #الزهد_امام_احمد_٢٦٤ أبی عبدالله کوڕی خطیب دەڵێت : أبی حمدون لاپەڕەیەکی ھەبوو کە تێیدا ناوی سێ سەد لە ھاوڕێکانی نوسرابوو، جا ھەموو شەوێک دوعای بۆ دەکردن، شەوێک خەوی لێکەوت و نەیکرد، جا لە خەوەکەی پێی وترا: ئەی أبا حمدون بۆچی ڕوناکیەکەت دانەگیرساندوە ئەمشەو، باوکی عبدالله دەڵێت: جا ھەستا و ڕوناکیەکەی داگیرساند، وە لاپەڕەکەی ھەڵگرت و دوعای بۆ یەکە بە یەکەیانی کرد تاوەکو تەواو بوو. #تاریخ_بغداد_٤٩٣_١٠ ئیمامی أحمد دەڵێت : ماوەی چل ساڵە هیچ نوێژێکم نەکردوە ئیلا لەناو نوێژکەم دا دوعام کردوە بۆ شافعی رحمه الله. #الانتقاء_فی_فضائل_الثلاثە_٧٦ ڕەحمەتی الله لەو موسڵمانەبێت و دوعاکانی قبوڵ ببێت کە دوعامان بۆ دەکات . ئەی ئەهلی سونە دوعا بۆ خوشك براکانتان بکەن بە : - هیدایەت - إسقامة - عاقیبەت خێری - سەلامەتی دین و دونیا چونکە بە وێنەی ئەوەندەی دوعا بۆ ئەوان دەکەیت فریشتە بەڕێزەکان دوعا بۆ تۆ دەکەن، جا خۆتان لە بیرمەکەن لە دوعایانێك فریشتەکان بۆتانی بکەن .

  • دوعای موسڵمانێکی سوننی بۆ خوشك و برایانی ئەهلی سوننە لە شەوی قەدردا، ان شاءالله امین ـی بۆ بکەن بەو ئومێدەی هەموو دوعاکانی قەبوڵ ببێت .... یاڕەب هەر سوننیەک نەخۆشە شیفای بدە، هەر سوننیەک کێشە و بەڵا و موسیبەتی هەیە بۆی ئاسان بکە و لەسەری مەهێڵە، هەر سوننیەک قەرزدارە قەرزەکەی لەسەر ئاسان بکە و مەیهێڵە، هەر سوننیەک زەواجی کردووە بەرەکەت بخەیتە ماڵ و ژیانیان، ئەوەشی نەیکردووە بۆی ئاسان بکە، هەر سوننیەک منداڵی نییە منداڵی پێببەخشە، ئەوەشی هەیەتی بۆی پارێزراو و سەلامەت و ساڵح بکە، هەر سوننیەک کە تاوانی هەیە بۆی پەردەپۆش و سیتر بکە، وە هەموو سوننیەک پارێزراو ساغ و سەلامەت بکە، وە هەموو سوننیەک لە ناخۆشی و تاوان و خراپە و فیتنەی سەردەم پارێزراو و سەلامەت بکە، یارەب ژمارەی ئەهلی سوننە زیاتر و زیاتر بکە، وە خۆشەویستی و تەبایی و برایەتی نێوانیان پتەو بکە، بەرەکەت بخە کات و عیلم و عیبادەتی هەموو سوننیەک، وە قورئان بکە بە نووری دڵی هەموو سوننیەک، وە بیانکە بە خزمەتکاری قورئانەکەت و ببەن بە حافظ قورئان، یارەب لە خۆت زیاتر قەت موحتاجی و پێویستی کەسیان مەکە، وە لەسەر ئەم ئیسلام و سوننەتە بەردەوامیان بکە تاوەکو ئەو کاتەی لەسەری دەمرن، یارەب چی خێر و خۆشی و چاکی و ڕەحمەت بڕژێنە سەر ئەو برا و خوشکانەی کە لە پێناو تۆدا ڕێگای ئیسلام و سوننەت و زەحمەتیان گرتۆتە بەر، یارەب بەرەکەت بخە ڕزقی هەموو برایەکی ئەهلی سوننە کە بە سەختی بە سەرما و گەرما و بە دوای ڕزقی حەڵاڵدا دەگەڕێن، لە کۆتاییدا الله حەقتان وەربگرێت لە هەر گومان و زوڵم و ستەم و بوختان و خراپەک کە بەرامبەرتان کراوە، ئامین یا رب العالمین.

  • 10 мар.1 03577

    دوعا لە شەوەکانی قەدردا سفیان الثوري دەڵێت : دوعا لەو شەوەدا -شەوی قەدر- خۆشەویشترە لەلام وەك لە نوێژ . #لطائف_المعارف مەبەستی ئیمامی سفیان واتە دوعات با زۆرتر بێت لەو دە شەوەدا وەك لەعیبادەتەکانی تر، وە ئەگەر توانیت نوێژەکانت زۆرتر بکەو لە ناو نوێژەکانتدا دوعا زۆرتر و زۆرتر بکە، ئەوە لەو کاتەدا دوو عیبادەتی گەورەت لە یەك کاتدا ئەنجام داوە و پاداشتی هەردووکیانت بۆ دەنوسرێت ان شاءاللە.

  • 6 мар.37292из marwantofiq1

    وا بەرەو شەوەکانی قەدر دەچین با ئەم شەوانەت وەکو شەوەکانی ترت نەبێت، بەگەورە ڕاگرتنی ئەم شەوانە و بە فیڕۆنەدانی یەك لەحزەی لە شتی باتڵ و هیچدا و بەسەربردنی لە زیکر و دوعا و نوێژدا، ئەمە لە نیشانەی تەقوای دڵی ئەو بەندەیەیە، سونەتەکانی شەو زیندوو بکەوە هەر لەوەڵامدانەوەی بانگ تا زیکری دوای نوێژەکان، لە موبایلەکەت دووربکەوەو خۆت بۆ قورئان خوێندن و نوێژ کردن و دوعا کردن یەکلای بکەوە، دووربکەوە لە قسەی پوچ و گەمە و گاڵتەی بێ مانا، چونە دەرەوە بۆ بازاڕ و ماڵان کەم بکەرەوە، با هەمیشە دەمت تەڕبێت بە زیکری اللە تعالی، چەند شەوێکی کەمن و دەبڕێنەوە خۆشبەختی بۆ ئەو کەسانەی کە لەم شەوانەدا ڕەزامەندی اللە تعالی بەدەست دەهێنن و خۆیان ماندوو دەکەن بۆ گەیشتن بەو ئەجر و پاداشتەی لەشەوی قەدەردایە. وە ئەم شەوانە شەوی دوعان، کۆششێکی زۆر بکەن لە دوعادا لە نوێژ و غەیری نوێژیشدا. وە بەپێی توانای خۆت لە هەر شەوێکدا بڕێك ماڵ یان خواردن یان جلوبەرگ ببەخشە بەو نیەتەی بەر شەوی قەدر بکەوێت و لە خێر و بەخشینی هەزار دانە مانگ بۆت باشتر بێت، کە لەو شەوەدا هەر کارێکی چاك کە بیکەیت خێر و پاداشتی زیاترە لە کار و کردەوەی چاکی هەزار دانە مانگ.