tgindex
آثار السلف

آثار السلف

Статистика

| حماد بن أسامة القرشي | دەڵێیت : الله پاداشتی خێری ئەو کەسە بداتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بڵاو بونەوەی ئیسلام ئەگەر بە نیو دێڕیش بێت . [الإبانة الکبری  لإبن بطة العكبري]

Последний пост
11 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
533
+5 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
296
20 постов
Вовлечённость
55,5%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 20
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
76
1/48двое суток
87
1/72трое суток
93

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • واتە : هەر کەسێك سەرپێچی فەرمانەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ بکات ئەو سنورەی کە اللە تعالی دایناوە وە بیبەزێنێ ئەوە اللە تعالی ئەیخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە بەردەوام و هەمیشە تێیدادەمێنێتەوە، وە سزایەکەی ڕیسواکەری بۆ هەیە. ئەم ئایەتەیی قورئان بەڵگەیە…

  • 10 авг.731из mejd_henbeli

    بسم اللە، الحمدللە، والصلاة و السلام علی رسول اللە أما بعد؛ لە پێشووتردا لە وانەی ٤٢ی کتێبی نقض علی المریسي دانراوی ئیمام دارمی، ئەم ڕوونکردنەوەیەمان دابوو، کە گوایە ئیمام دارمی نەیپێکاوە لەوەی کە دەڵێت اللە تعالی تەنها لە چاوی ئیمانداراندا وێنەی خۆی دەگۆڕێت بۆ وێنەیەک کە لە دونیادا بۆ ئیماندارانی وەسف نەکردووە، بەڵام دەرکەوت کە سەلەفیش هەمان قسەی ئیمام دارمیان کردووە، اللە تعالی وێنەی خۆی ناگۆڕێت، بەڵکو تەنها لە چاوی ئەواندا وا نیشانی دەدات و وێنەی خۆی تەنها لە چاوی ئیمانداران دەگۆڕێ، و ئەم بەهەڵە چوونەی ئێمەش لە قەولێکی ابن تیمیة ـوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە ئەو دەڵێت ئەمە پێچەوانەی ڕووکەشی فەرموودەکەیە. ابن تیمیة دەڵێت: (جا ئەو وتەیەی کە دەڵێت لە وێنەیەکەوە ناگۆڕێت بۆ وێنەیەکی تر بەڵکو لە چاوی ئیمانداراندا وا خۆی دەردەخات، ئەوا پێچەوانەی دەقەکەیە). - بیان تلبیس الجهمیة (١٣٤/٧) بەڵام لە ڕاستیدا لە سەلەفەوە پێچەوانەی ئەمە گێڕدراوەتەوە، وە سەلەفیش هەمان قسەکەی ئیمام دارمیان کردووە. إسحاق بن عیسی بن الطباع دەڵێت: پیاوێکمان هێنا بۆ لای عبد العزیز بن أبي سلمة الماجشون کە ئینکاری لە فەرموودەی ڕۆژی قیامەت دەکرد لەوەی کە الله دێتە لایان، جا ئینکاری لێ دەکرد. بۆیە وتم: ئەی باوکی عبداللە، ئەمە ئینکاری لە فەرموودەی عبداللە رضي اللە عند دەکات، لەگەڵ فەرموودەی ابي الزعراء دەربارەی سیفەتی ڕۆژی قیامەت ئەوەش کە تێیدا اللە دێتە لایان. بۆیە وتی: (ڕۆڵە ئینکاری لە چی دەکەیت؟). وتی: اللە گەورەتر و بە شکۆترە لەوەی کە لەم سیفەتە بیبینین. وتی: (گەمژە، ئەو لە مەزنایەتی خۆی ناگۆڕێت، بەڵکو چاوەکانتن کە دەیانگۆێت، هەتا ئەوەی کە بەو شێوەیە دەیبینیت کە ویستی لێیەتی). جەهمییەکە وتی: لە وتەکەم تەوبە دەکەم بۆ لای اللە. جا گەڕایەوە لەوەی کە لەسەری بوو. - کتاب صفات رب العالمین (٢٧٨٦) هەروەها ابن أبي عاصم النبیل دەڵێت: (ئەو گۆڕانکارییە لە چاوی بینەراندا ڕوو دەدات، وەک چۆن مرۆڤ شتێکی دێتە بەر چاو بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەیە، ئیتر وا تێدەگات کە ئەوەی بینیویەتی حەقیقەتە). - کتاب صفات رب العالمین (٢٧٨٨) ان شاء اللە ئەوەی کتێبەکەی بە چاپکراوی لایە با ئەو بەشەی لێ لابەرێت، وە ئومێدەکەم لای خۆتان ئەمە بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێت. وە کتێبە پیدیئێفەکە لای خۆتان بسڕنەوە ان شاء اللە ئەو بەشەی کە ڕوونکردنەوەمە دابوو لێی لائەبەم و دایئەنێمەوە دووبارە. داواکارم لە اللە تعالی لە من و لە ئێوەش ببورێت، و ئەم ڕوونکردنەوەیەش بگەیەنێت بە هەموو ئەوانەی کە پێشتر کتێبەکەیان خوێندووەتەوە و چەندێکە عەقیدەیان لەسەر ئەمە دامەزراندووە.

  • بابەتە گرنگەکان بۆ فێرخوازە سەرەتایەکان. | قۆناغی دووەم |

  • لەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرموودە ​ـیە(مُرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ...) مەبەستمانە ئەمر بەچاکەبکەین و ڕێگری لە خراپەبکەین. بیرخستنەوەیەك کە زۆۆربەمان دەیزانینن بەڵام شەیتان و نەفسی بەدکارمان لەبیری بردووینەتەوە ... ​اللە سبحان وتعالی دەفەرمووێت : {يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا ۖ وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ}[سورة الأعراف: الآية ٢٦] ​ ئەی نەوەکانی ئادەم! بەڕاستی ئێمە پۆشاکمان بۆ دابەزاندوون پێبەخشیوون تا عەورەت و شوێنە شاراوەکانتانی پێ دابپۆشن و بڕازێنەوە، بەڵام پۆشاکی تەقوا و خۆپارێزی لە گوناهـ لای اللە چاکتر و باشترە، ئەوە لە نیشانەکانی اللە ـیە بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن. خراپ دەگوزەرێتت ئامانجە سەرەکیەکە کە دەعوەیە گۆڕاوە بۆ بابەتانێکی حەرامم و شانازیشی پێووە دەکرێتت ...!!! ڕۆژگاری ئەمڕۆ بۆ موسوڵمان ڕۆژگاری تێکەڵاوی و ناسینی خەڵکی نیە، بەڵکو باشتر وایە بەهۆکاری ئەو جەهالەت و فەسادی عەقڵ و فیطرەتەی کە ئەمڕۆ خەڵکی بەگشتی تێی کەوتووە زۆر بەکەمی تێکەڵی خەڵك ببیت و کەمترین خەڵك بتناسن، جاران خۆمان لە کەسانی نا موسڵمان دەگرتەوە و دووردەکەوتینەوە ئەمڕۆ دەبێتت لە کەسی موسڵمان و اهلی سوننە خۆت بگریتەوە واللە المستعان ... دەبینیتت کەسانێك دەکەناڵی هەیە و شەو ڕۆژ پۆستت دەکات و کتاب وەردەگێڕێتت بەڵام لەو دە کەناڵەیی چوار ئایەت و حەدیث و ئەثەر لە خۆیاا جێ بەجێ ناکاتت!!! ئەم پۆستانەتت بۆ کێیە !!! ئێمە دەبێتت پێش هەمووکەس خەمی قیامەتی خۆمان بێتت، بابەتی وا دێتە بەرگوێتت لەکەسانێکی خاوەن عقیدە کە لێیان دەرکەوتووە توشی سەرسوڕماان دەبیتت !!! یان دیاردەیەکی تر لەم ساڵ زۆۆۆر بڵاوبووتەوە کاتێك دەڵێت بە خوشکێکی اهلی سوننە بۆ بابەتی زەواج کە برایەکی وا اهلی سوننە هەیە، یەکسەر ڕەتت دەکاتەوە دەڵێت من جارێ نیازی زەواجم نییە ئەمەش جارو دووجار نییە، کاتێك بۆتت دەردەکەوێت هۆکاری نەکردنی زەواجەکەیی ئەوەیە کە لە پەناوە وەعدی بەکوڕێکی ترداوە بۆ زەواج دووای ساڵێ دوو ساڵی تر بەهەمان شێوە لە برایانیش کە ئەوانیش وەعدیان بە کچێك داوە دووای ساڵێ دوو ساڵی تر زەواجی لەگەڵ بکاتت بۆیە دەڵێن جارێ نیازمان نیە !!! یانی ئەمانە حساب بۆ قەدەر و ووستی اللە تعالی ـیش ناکەنن بەدڵ و هەواو ئارەزووی خۆیان کەسەکان دادەنێن بۆ زەواجیان .... جا هەر ئەمانەننن کە خۆیان کردووە بە عالم و عولەما. بەڕاستی بەداخەوە، ئەمانە بابەتانێکن کە پەرەیی سەندووە بۆیە قسەیی لەسەردەکەین ... ابن المبارك ـ رحمە اللە - دەڵێت : گەورەترین بەڵاو موسیبەت بەسەر مرۆڤێکدا بێت ئەوەیە کە کەموکوڕیەك لەخۆیدا بزانێ و گوێی نەیاتێ و بۆشی بێتاقەت نەبێ. [شعب الٳیمان للبیهقي (۸٦۷)] زۆرینەی خەڵکی وادەزانن کەبەڵاو موسیبەت تەنها لەدەستدانی ماڵ و منداڵ و نەخۆشی جەستەیە بەڵام ابن مبارك دەڵێت : گەورەترین بەڵاو موسیبەت ئەوەیە کە مرۆڤ کەموکوڕیەك لەخۆیدا بزانێت و گرنگی پێنەدات وخەمباریش نەبێت بۆی، ئەمەش واتە مردنی دڵی کەسەکە، چونکە هەموان هەڵە دەکەن بەڵام موسیبەتەکە ئەوەیه کە ئینسان گوێی پێنەدات و دڵتەنگ نەبێت بۆی ئەمەش وادەکات بەردەوام بێت لەسەر هەڵەو کەموکوڕی و تاوانەکان. ئێستا وای لێهاتووە کەسەکان شانازی بە تاوانەکەیانەوەدەکەنن، بەشانازیەوە دەڵێت من چەند ساڵە وەعدم بە کوڕێكداوە بۆ زەواج لەو پەیووەندیەدایە .... وەك بڵێێ کارێکی زۆۆۆر حەڵاڵ ئەنجامدەداتت !!! واللە المستعان سفیان الثوری ـ رحمە الله ـ لە نامەکەیدا بۆ عباد دەڵێت : ئاگاداری نەفسی خۆت بە و نییەتەکانت پاک بکەرەوە لە ئیش و کارەکانتا، وە بزانە ڕۆژگارێك هاتووە بەسەر خەڵکیدا و نزیکبۆتەوە لەوەی کەوا ئاوات بەمردن بخوازن بەهۆی فەساد و خراپەی خەڵکییەوە .... لەم ڕۆژگارەدا فیتنەکانن زۆربوون اللە تعالی پەنامانبداتت.

  • واتە : هەر کەسێك سەرپێچی فەرمانەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ بکات ئەو سنورەی کە اللە تعالی دایناوە وە بیبەزێنێ ئەوە اللە تعالی ئەیخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە بەردەوام و هەمیشە تێیدادەمێنێتەوە، وە سزایەکەی ڕیسواکەری بۆ هەیە. ئەم ئایەتەیی قورئان بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ گرنیگی زۆریان هەیە بۆ موسڵمانان، وە هەروەها بەڵگەشە بۆ ئەوانەی ئەم سەردەمە ناویان لە خۆیانناوە قورئانیەکان، کە بایەخ بە فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ نادەن، ئەوەش اللە تعالی ڕیسوایان دەکاتت لە ڕۆژیی دووایدا. وە رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ دەفەرمووێت : (ٳني ٲحدثكم بالحدیث، فلیحث الحاضر منكم الغائب) [سلسله احادیث صحیح] واتە : من کە هەواڵتان پێدەدەمم، فەرموودەیەکتان بۆ باس دەکەمم، با ئەوەی ئامادەیە بیگێڕێتەوە و بیگەیەنێ بەوەی ئامادەنییە. وە یەکێك لەو هۆکارانەش کە ئەم عیلمە بە ئێمە گەیشتووە ئەو سێ قەڕنە زێڕینەنن کە رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ وەسفیکردوون و فەرموویەتیی : (خیركم قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم). بەڵێێ ئەم سێ قەڕنە و قەڕنی دواتر بە ئازاری زۆۆر سەخت و ناڕەحەتی و شەونخونی توانیان چرایەك بۆ ئێمە جێبهێڵن، واتە ڕێگایی ناڕۆشنیان بۆ ڕۆشنکردووینەوە، باشترین بوون بە قەول و عەمەل، گەر سەلەف نەبوایە و ماندووبوون و شەونخونی هاوەڵان نەبوونایە نە (شافعی و ٲحمد و نافع و ابن المسیب و ابن شهاب و عروە و مالك و اسحاق و ابو زرعە و یحیی بن سعید و ابن المدینی و ابن معین ) نەدەبوون، گەر ئەمانەش نەبوونایەتە هۆکار ئەوە نە بخاری و نە مسلم و نە ابی داود و نە ترمز و هاوشێوەکانیان نەیان دەتوانی چرامان بۆ هەڵبکەن ڕەحمەتی اللە بەبەفراوانی بڕژێت بەسەر ئەم ئیمام و تابعییە بەرز و بەڕێزانە آمین. #دەروازەیەك بۆ زانستی فەرموودە

  • بسم الله الرحمن الرحيم {ڕَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا} [الكهف ١٠] وبە توفیقي پێشەکی : الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لاشريك له، وأشهد أن محمد عبده ورسوله . {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ} [آل عمران ١٠٢] {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} [النساء ١] {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيدًا (۷۰) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} [الاحزاب ٧٠-٧١] ٲمابعد : فان اصدق الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد ـ صلى الله عليه وسلم ـ وشر الأمور محدثاتها ، وكل محدثة بعة وكل بدعة ضلالة وكل  ضلالة في النار . بەپێوویستم زانی نوسینی ئەم بابەتە کە تایبەتە بە علم ـی حەدیث بە ئیزنیی اللە سوودی دەبێتت بۆ ئەو کەسانەیی کە بەدووای زانستی شەرعین یان بەدووای ڕاست و درووستی فەرموودەکانی رسول اللە  ـوەن ـ صلی اللە علیە وسلم ـ ئەوەی کە زانایانی فەرموودە ناس باسیانکردووە، کە چۆنیەتی ڕاست ودروستی فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ هەروەها لە ڕووی ناسینی زاراوەکانی زانستی فەرموودە یان (مصطلح علوم الحدیث)، بێ گومان ئەم رانستە یەکێکە لە هەرە زانستە گرنگەکان ـی شەریعەتی ئاینی اسلام، چونکە ئاینی اسلام لە دوو سەرچاوە پێکهاتووە، کە دەبێتت ئەو کەسەی بە دووای زانستی شەرعیەوەیە ڕێگای دروستی ژیانی خۆی وەرگرێت، بۆ ئەوەی ڕێگەکەیی بەرەو ڕزگاربوون بێت لە جاهلی و نەزانی لە شەریعەتی ئاینی اسلام، بێ گومان ئەوەش دوو سەرچاوەی زانستە، کە ڕزگارمان دەکات لە تاریکی نەفامی و نەزانی، یەکەم : سەرچاوە قورئانی پیرۆز کەلامی اللە تعالی ـە کە زانستێکە پێی دەوترێت (علوم القران) دووەمیان : زانستی فەرموودەناسیە، کە هەموو قوتابیەك پێویستی بەم زانستە هەیە بۆ شارەزابوون لە چۆنییەتی فەرموودە کە چۆن هاتووە چۆن بەدەستمان گەیشتووە، زانستی فەرموودە ئەو زانستەیە مەبەست لە گوفتار و کردار یان (قول فعل) ـی رسول اللە ـیە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ کە لەلایەن هاوەڵانیەوە بۆمان گێڕدراوەتەوە جیل لەدووای جیل بەئێمە گەیشتووە بە پێی سەندە هەروەك ئەو فەرموودانەی کە لە صحیحی بوخاری یان صحیح موسلم وە ئەوانی تریش کە لە شەش کتابەکەن کە مووسڵمانان پشتیان پێ دبەستێ لە دووای کەلامی اللە تعالی، ئەگەر جیاوازی هەبوو لە سەر تفسیری ئایەتەکانی قورئان ئەوە دەگەڕێینەوە بۆ فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ ئەوانەی کە پشتیان پێ دەبەسرێت، زانستی فەرموودە بە هۆی چەند بنەماو یاساو ڕێسا(السند یان المتن) پشتیان پێ دەبەسرێت، ئەوەش کە گفتار و کردار و صفەی رسول اللە ـیە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ، وە ئەو (خبر) یان ئەو هەواڵەیی کە لە هاوەڵانەوە بە ئێمە گەیشتووە پێی دەوترێت فەرموودەیی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ کە گفتار و کردار و صفەتە دەدرێتە پاڵ رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ، بەئیزنی اللە ئێمەش لێرەدا شێوەیی زاراوەکانی زانستی فەرموودە بەپێی پێوویستت ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانی ڕێگایی نەجاتت، چونکە ئەوەی دەستت بە فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ بگرێت بەئیزنی اللە ئەوە ڕێگایی ڕزگاری نەجاتت وەردەگرێت لە دوونیا و ئاخیرەتدا، بێگومان دەستتگرتن بە قورئان و فەرموودەکانی رسول اللە ـوە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ نیشانەیی سەرکەوتنە بۆکەسی دەستگرتووە پێیەوە، بۆیە دەبێتت ئێمەش بەئیزنی اللە ئەو زانستە بگەیەنین و دەستگرتووبین پێیەوە. اللە تعالی دەفەرووێت : {فَلْیَحْذَرِ الَّذِینَ یُخَالِفُونَ عَنْ ٲَمْرِهِ ٲَنْ تُصِیبَهُمْ فِتْنَةُٗ ٲَوْ یُصِیبَهُمْ عَذَابُٗ ٲَلِیمُٗ} [النور : ٦۳]. واتە : با بترسن و ئاگاداربن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ دەکەن، لەوەی تووشی فیتنەبن یان تووشی گومڕایی و هاوبەش دانانن بن، وە تووشی سزایەکی تونددەبن لە دوونیا و دووا ڕۆژدا..!! وە اللە تعالی دەفەرمووێت : { وَمَن یَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَیَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ یُدۡخِلۡهُ نَارًا خَـٰلِدࣰا فِیهَا وَلَهُۥ عَذَابࣱ مُّهِینࣱ }[سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٤]

  • بسم الله الرحمن الرحيم {ڕَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا} [الكهف ١٠] بەئیزنی اللە بەپێیی کات سەرەتایەك دەربارەیی عیلمی فەرموودە بە پۆستت دادەنێین، اللە تعالی ئیستقامەمانن پێ ببەخشێتت و نیەتمان بۆخۆی خالصکاتەوە امین.

  • الحمدللە رب العالمین خلق افعال العباد والرد علی الجهمية ـ بـەکوردی ـ https://t.me/Athar_ahl_alhadith

  • без подписи

  • المسند للٳمام ٲحمد بن حنبل ـ رحمە اللە ـ موسنەدی پێشەوا احمد پێك هاتووە لە نزیکەی (٤۰) هەزار حدیث و دەهەزار حدیث ـی مکرر و دوبارەیە. حنبل ـ رحمەاللە ـ دەڵێت پێشەوا احمد من و صاڵح و عبداللە ـی بانگکرد و موسندی خوێندەوە بەسەرماندا و کەسی تر لەغەیری ئێمە لە پێشەوا احمد ـی نەبیستووە وە پێی وتین کەوا موسندی لەکۆی نزیکەی (۷٥۰) هەزار حدیث کۆکردووەتەوە بۆئەوەی موسوڵمانان بگەڕێنەوە بۆی وە ببێتە حوجە بەسەر خەڵکییەوە.... دواتر عبدالله ـی کوڕی هەموو موسندی ڕیوایەت کردووەو گێڕاویەتییەوە لەویشەوە ابو بکر القطیعی ... الحافظ ابو موسی المدینی شێخی الحافظ عبدالغنی المقدسی خاوەنی کتێبی [خصائص المسند] دەڵێت : پێشەوا احمد دوابەدوای هاتنەوەی لای عبدالرزاق لە ساڵەکانی ۲۰۲ ـی هیجری دەستی کردووە بەنوسین و کۆکردنەوەی موسند. هەندێکی تر پێیان وایە دوابەدوای فیتنەی خەلقی قورئان دەستی پێکردووە واتا دوای ساڵەکانی ۲۲۰ ـی هجری، وەلەساڵەکانی ۲۲۷ بۆ ۲۲۸ تەواوبووە لە کۆکردنەوەی مسند و عبدالله ـی کوڕی گوێبیستی بووە لێوەی. وەك الذهبی لە سیردا باسی دەکات... عبدالله ـی كوڕی پێشەوا احمد خۆی بەتەنها موسندی لەباوکیەوە گێڕاوەتەوە هەرچەندە بەهاوبەشی لەگەڵ صاڵحی برای و حنبلی ئامۆزای باوکی گوێبیستی موسند دەبون، صاڵح ـ رحمە الله ـ لەبەر مەشغەڵەت و کاروباری ماڵ و ژیان زۆر ئامادەی مجلسەکانی باوکی نەدەبوو، حنبل ـیش زیاتر مهتم بوو بە فیقهی پێشەوا احمد و عبدالله تاك ڕەوانە گوێبیستی موسند دەبوو لەباوکی بەڕێزییەوە. ابوبکر یعقوب بن یوسف المطوعی ـ رحمە الله دەڵێت : سیانزە ساڵ لای باوکی عبداللە پێشەوا احمد دانیشتم بۆ عیلم لەهەموو ئەو کاتانەدا ئەو مسندی دەخوێندەوە بەسەر کوڕەکانیدا واتا عبداللە و صاڵح و حنبل. الذهبی دەڵێت : زۆرجار پێشەوا احمد جوزئێك یان حدیث ـێکی دەدایە دەست عبدالله پێی دەوت بیخەرە ناو موسندی فلان لە هاوەڵان، واتا عبدالله ـ رحمە الله ـ بەتەواوی مهتم بووە بە گوێگرتن و جمع و تهذیبی موسند و شارەزایی تەواوی هەبووە تێیدا، دواتریش هەر خۆی هەندێك لە زیاداتی خستۆتە سەر موسنەدەکەی باوکی...

  • без подписи

  • لە مەزهەبی حەنابیلە، هەر شتێك پێویستی بە نیەت بێت، دەبێت ئەو نیەتە لەسەرەتای کارەکە تا کۆتاییەکەی بەردەوام بێت، گەر نیەتی پچڕاندنی نیەتەکەی هێنا گەر چیش لە عیبادەتەکە دەرنەچێت بە کردارەکی، ئەوا عیبادەتەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، بۆ نموونە: ۱ - گەر کەسێك نیەتی دەستنوێژ شوشتنی هێنا و پێش تەواوکردنی دەستنوێژەکە نیەتەکەی پچڕاند، ئەوا دەستنوێژەکە بەتاڵ دەبێتەوە. ٢- گەر لەناو نوێژدا نیەتەکەی پچڕاند نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە. ٣- لەڕۆژوودا، گەر تەنیا لە نەفسی خۆی ووتی : دەڵێ بیشکێنم، دەڵێ ئاو بخۆمەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ بەم نیەتەی ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، ئەگەر چیش ڕۆژووەکەی نەشکاندبێت، چونکە نیەتی پچڕاندنی نیەتی ڕۆژووەکەی هێنا. #سودێك

  • هەندێك کەس تا فڵانە کەس پۆست لەسەر شتێ نەکا باوەڕ بەم شتە ناکا ... ئەگەر ناوی خۆی و باوکیشی بێت!! ابن قدامة المقدسي لە کتێبی مختصر منهاج القاصدين  ـدا دەڵێت : پێشینە چاکەکان هەمیشە ئەو کەسەیان خۆش دەویست کە ئاگاداریان دەکردەوە لە کەموکوڕی و هەڵەکانیان، بەڵام ئێمە ئێستا لە زۆربەی کاتدا ڕقمان لەو کەسانەیە کە کەموکوڕیەکانمان پێ دەڵێن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر لاوازیی ئیمان، چونکە ڕەوشتە خراپەکان وەك دووپشك وان، ئەگەر کەسێك ئاگادارمان بکاتەوە کە لەژێر جلی یەکێکماندا دووپشکێك هەیە، ئەوا بە چاکە و منەتێکی گەورەی بۆ خۆمانی دەزانین و خێرا سەرقاڵی کوشتنی دەبین، لە کاتێکدا ڕەوشتە ناپەسەندەکان زیانیان زۆر گەورەتر و زیاترە لە زیانی دووپشك وەك چۆن ئاشکرایە . عمر بن عبد العزیز دەڵێت : پێتان بڵێم لەحمەق و گێل گێل تر و ئەحمەق تر کێیە!!!؟ ئەوەیە کە قیامەتی خۆیی دەسووتێنێت بۆ دوونیایی خەڵك...

  • 9 июл.2344из Athar_ahl_alhadith

    الحمدلله رب العالمين امتِحانُ السُّني مِنَ البدِعي ٲلَّفَهُ ٲبُو الفَرَج عَبدالَواحد بنِ محَّمد الشرَازي المقدسي (٤۸٦ هـ). https://t.me/Athar_ahl_alhadith

  • بابەتە گرنگەکان بۆ فێرخوازە سەرەتایەکان. | قۆناغی یـەکەم |

  • نیەت، ڕیا بیرخستنەوەیەك سەرەتا بۆ خۆمم ئەوجا ئێوەی بەڕێز. ڕاگرتنی نیەت پاکی و پاراستنی لە ڕیا پێم وایە وەك ئاو وایە، کە کونێك بە بەردەوام ئاوی لێدێت تۆش ئەم کونە بە قوڕ یان دار یان ئاسن یان بەرد یان لاستیك یان پەڕۆ یان هەر شتێکی تر دائەخەی تا ئاوی لێ نەیەت، ئەم ئاوە هەر بەردەوامە هەرگیز کۆڵ نادات ئاسنی بخەمە بەردەم بە تێپەڕ بوونی کات کونی ئەکات چیا کون ئەکات بەرد شەق ئەکات، جا نابێ وابزانی کونەکەت داخست ئیتر تۆ بێ خەم بووی لێی، بەڵکو ئەبێ هەمیشە چاوت لەسەر ئەم کونە بێ هەمیشە بە شتی نوێ دایخەی بەرگرییەکە پتەو بکەیت، هەرکات بێ ئاگا بیت لێی یان ئیهمالی بکەیت کونی ئەکات و دێتە دەرەوە، نیەتیش وایە جاری وا لە دەقەیەك چەند جار ئەگۆڕێ هەمیشە ئەبێ خۆت بەچاوی گومان و تاوان سەیر بکەیت، جاری وا پۆستێك ئەکەیت بەوپەڕی نیەت پاکیەوە تەنها نیەتت الله یە خەڵکێکی زۆر بە دڵی ئەبێت دەست خۆشیت لێئەکەن بڵاوی ئەکەنەوە، ڕەنگە دەربارەی ئەمە بڵێین (تلك عاجل بشری المؤمن) کە ئەم کاردانەوەی خەڵك ئەبینیت بۆ پۆستەکەت ئەڵێی والله با پۆستێکی تریش بکەم لەم شێوەیە مادام ئاوا بڵاو بوویەوە، سەیرکە ئەوەی یەکەم بۆ الله کردت بەڵام هی دووەم ڕەنگە بەشی نەفسی تێکەوتبێ، بۆیە سفیان الثوري ـ رحمه الله ـ ئەڵێت : قورسترین شت لەسەرم نیەتەکەمە زوو زوو ئەگۆڕێ.

  • ابن هانئ دەڵێت : ئیمام ٲحمد ووتی : ئەی باوکی ٳسحاق! چەندە دوونیا لای اللە تعالی بێ بایەخ و سووك و چەپەڵە!! [مسائل ابن هانئ (۱۹۸۷)]

  • 6 июн.3903из riuaiah_warsh_3an_nafi3

    #دروس_علوم_القراءات وانەی یەکەم - پێناسەی زانستی قیڕائات - بنچینەکانی خیلافی قیڕائات - چۆنێتی سەرهەڵدانی زانستی قیڕائات - هەندێ زاراوەی پەیوەست بە زانستی قیڕائات - قورئان لەسەر حەوت پیت (سَبْعَةُ أَحْرُف) دابەزیوە ئێمە لە: فەیسبووک: https://www.facebook.com/share/1J6rcDNoNg/ یوتیوب: https://youtube.com/channel/UCZg6ohcvlZf3GSwL-Ms8tzA?si=NyYv326Pknrf8PNo

  • یاخود کتێبێك زیاد لە عالمێك یان خاوەنەکەیی تەواوی کردووە، هەنێك لە عولەما کتێبەکەی تانیووەی دەنوسێت دوواتر بە هۆی هۆکارێك تەواوی ناکات وەك مردن ...الخ و کەسێکی تر تەواوی دەکاتت، بەنمونە لە بابەتە شەرعیەکان خاوەنی کتێبەکە خۆی سەرەتای کتێبەکەی نوسیووە تەواوی کردووە دوواتر بەشەکەی تری کەماوە زانایەکی تر یان کوڕەکەی تەواوی دەکات، کاتێك ناوی کتێبەکە دەنوسرێت بەناوی دووەمەوە بڵاودەکرێتەوە لەکاتێك ئەو کتێبە ئەو نەی نوسیووە، بۆیە لەبەشی کۆتایی خاوەنی ئەسڵی کتابەکە نەی نوسیووە بەڵکو یەکێکی تر تەواوی کردووە، لێرەدا تێکەڵی درووستت دەبێت، بۆنمونە مسائیل ـی کوسج کە یەکێکە لەو ڕاویانەیی ڕیووایەتی ئیمام ٲحمد نقڵ دەکات لە مسائیلەکانی جەوابی ئیمامی ٲحمد و سفیانی ثوری کۆردۆتەوە، هەندێك لە عولەمای مەزهەب ئاگاداری ئەمە نەبوون هاتوون وادەزانن کە ئەمە دوو ڕیووایەتە لە ئیمامی ٲحمد، چونکە عادەتی کوسج وایە کە جەوابی یەکەم مەسئەلە دەهێنێت کە جەوابی یەکەم لە ئیمام ٲحمد ـەوە دەیهێنێت وە جەوابی دووەم لە ئیمام سفیانی ثوری دەیهێنێت بۆیە هەنێ لە عولەما تێکەوتون لە نقڵ لێیەوە بۆ نمونە ابی اعلاء تێکەوتوە لەو بابەتەی، بۆنمونە لەهەندێك مەسائیل تەعاڕوزی بەینات هەیە کە ئیمام ٲحمد فەرموویەتی بە قورعە دەکرێت،بەڵام ئیمام سفیان ووتویەتی نا بە قیسمە دەکرێتت، قاضي ابی اعلاء لێرەدا ووتی دووڕیووایەت هەیە لەو بابەتەیی لە ئیمامی ٲحمد ـەوە، لەکاتێکدا یەك ڕیووایەت هەیە لە ئیمام ٲحمد ڕیووایەتی دووەمیان هی سفیانی ثوریە، کە تێکەڵی کردووە لە كوسج ـەوە کە لە ئیمام ٲحمد و سفیانەوە نقڵ دەکاتت. پاشان هۆکارێکی تر کە دەبێتە هۆکاری خەلەل لە نقڵ هەڵگەڕانەوەی قەولەکە، کە خۆی قەولەکە باس لە نەهی دەکات ئەو هەڵیدەگەڕێنێتەوە بۆ ئەمر، وە ئینقیلاب دەکات لە قەولەکە،کەدەبێتە هۆی خەلەل لەو قەولەی کە نقڵ دەکرێت. وە هەروەها هۆکارێکی تر کە دەبێتە خەلەل لە نقڵ کە حەصری ئەقوال نەکرێت لەو مەسئەلەیە، بۆنمونە کەسێك کتێب ـێك دادەنێت لە بابەتێك دەڵێت خیلاف نیە لەم بابەتە لەکاتێك خیلاف هەیە، کە حەصری ئەقوالی نەکردووە، بۆنمونە ئیدعای ئیجماع دەکات، بە نمونە هەندێك لە زانایان دەڵێن سەردانی نەخۆش واجبە، بەڵام ئەم دێت و دەڵێت سوننەتە جەزمەن بەبێ خیلاف. وە یەکێکی تر لەو هۆکارانە تێنەگەیشتن لە کەسی موتەکەلیم، یاخود دەگەڕێتەوە بۆ خودی کەسی موتەکەلیمەکە بۆنمونە تەعبیر دەکات بە لەفزێکی قاصر یاخود بە لەفزێك زیادە لەسەر مەعنا کە ئەمە دەبێتە هۆکاری خەلەل لەتێگەیشتن و نەقڵ کردنی ئەو قەولە بۆ کەسانی تر، کە ئافاتی خەڵکی بریتیە لە ئەلفاز کە من بە لەفزێکی ئەهووەن دەیگێڕمەوە ئەو دەچێت بە لەفزێکی خراپتر دەیگێڕێتەوە، یان هەنێ جار تێنەگەیشتنە لە لەفزەکە کە جاری وایە زۆۆر وشکە لەفزەکە کە بیرکردنەوەی زۆری دەوێت، کە هەندێ جار دەبێتە خەلەل لە تێگەیشتن لەو بابەتە، بۆنمونە کەسێك جگە لە مەزهەبی خۆی مودارەسەی کردووە لە مەزهەبەکانی تر لە مەفهومی ئەو مەزهەبە تێنەگەیشتوە وە لەکاتی نەقڵ کردن توشی خەلەل بوونە، چونکە لە مەفهومی مەزهەبەکە نەگەیشتووە، بۆ نمونە کەسێکی حەنبەلی مەزهەب کە لەلای ئەو (قُرء) بەمانای حیض ـە وە کە کتێبی مەزهەبی شافعی دەخوێنێتەوە (قُرء ) ناکرێت هەر بە حیض لێکی بداتەوە چونکە لەلای شافعی ـیکان (قُرء) بەمانای طهور دێتت. بۆنمونە ابن عربی باس لەوەدەکات دەڵێت هەندێك لە ئەئیمەی حەنابیلە پێیان ووتم کە ئەوان ئیش بە خەبەری ضعیف دەکەن، دەڵێت ناچێتە عەقڵم زانایانی مەزهەبی حەنبەلی زۆۆر لەوە گەورەترن کە ئیعتیمادبکەنە سەر احادیث ـی ضعیف، لێرە خەلەل لە فەهمی ابن عربی درووست بووە بۆئەوەی کە حەنابیلە مەبەستیان بە حەدیث ـی ضعیف چییە، ئایا مەبەستیان بە حەدیث ـی ضعیف ئەو حەدیث ـەیەکە مەشهورە کاری پێناکرێت یاخود ئەو حەدیث ـە ضعیف ـەیە کە مەشهورە لەلای فوقەها لەلای اصول ـیەکان کە کاری پێ دەکرێت، کە حەنابیلە دەڵێن حەدیث ـی ضعیف مەعنای ئەوەنیە حەدیث ـەکە شەدیدو ضُعف بێت تەواو ضعیف بێت، نەخێر بەڵکو مەبەست پێی ئەو حەدیث ـە ضعیف ـانەیە کە زەوابیت و ڕەوابیتی خۆیی هەیە بۆ قەبووڵکردن، وە ابن عربی دەڵێت کە ابن عقیل پێ ووتومم، هەڵەکە لەوەیایە کە ابن عربی لە فەهمی قسەکەی ابن عقیل تێنەگەیشتووە. واللە اعلم بصواب ئەوە هەندێك بوو لەو هۆکارانە کە خەلەل درووستت دەکەن لە نقڵ هۆکاری تر زۆرە اللە تعالی زیاتر بەرچاو ڕوونمانبکات ...

  • هۆکاری تر ئەوەیە کە تەصحیفی پێ دەڵێن کە ئەمە یەکێكە لەو هۆکارانە کە ئیشکال زۆۆر درووستت دەکات هەتا لە علم ـی حەدیث ـیش، چونکە بابێك هەیە لە علمی حەدیث بریتیە لە تەصحیفات، هەیە ناوی فلان ـی کوڕی فلان تەصحیف بووە، وه هەمانە ناوی کتێبە تەصحیف بووە، بۆ نمونە قەفالی المروزی کە لەسەر ابن سوبتی تێك چووە کە بووە بە قاضي المروزی، وە ابن سوریج لێی تێك چووە بووەتە ابن شوریح، یان ابن ابی هریرة کە زانایەکی گەورەیە مەڕداوی بە ابن هبیرە ناوی دەهێنێتت، کە ئەم دووانە قەرقیان هەیە، وە قەیرەوانی بوەتە فەیرەوانی، یان ابیاری بووەتە انباری، خرەقی بووەتە حربی، مەڕوزی بووەتە ماوەردی لەلایی جەماعەتێك کە مەڕوەزیان کردووە بە ماوەردی لێیان تێك چووە، کەواتە تەصحیف یەكێکە لە هۆکارەکان کە دەبێتە هۆی گۆڕانی ناوێك جا ئەو گۆڕانە بە هۆی گۆڕانی نوقتەیەك بێت یان حەرفێك بێتت لە حروفەکانی کە دەبێتە هۆکاری تێکدان و تێك چوون لە نقڵ، کە دەوترێت حربی وایی ووتوە لەکاتێك حربی وای نەووتوە، بۆیە گەر بگەڕێیتەوە سەر ئەسڵیەکەیی خیرەق ـیە نەك حربی، یان دەڵێن ماوەردی وای ووتوە بەڵام کە بگەڕێیتەوە بۆ ئەسڵەکەیی مەڕوەزی ـیە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان. بۆیە دەبێت انسان زۆۆر ئاگاداربێتت لە نقڵ کردن کە توشی هەڵە نەبێتت، وەك ووتمان هەڵەنەکردن شتێکی ئەستەمە و لەقودرەتی انسان نیە، بەڵام دەبێتت بایی ئەوە خۆپارێزیی بکات و ئاگاداربێت. هۆکارێکی تر کە عولەمایان باسی دەکەن لە خیلال و لێتێك چوون لە نقل ئەویش لێ تێکەڵکردنی ئەعلامەکان زاناکان، واتە دوو زانا یەك ناویان هەیە یان ناوەکانیان لە یەك دەچێت یان نزیکە لەیەکەوە، بۆنمونە وەك ووتمان قاضي ابی اعلاء لای هەنێك بووەتە قاضي باقلانی، لەبەر ئەوەی لە عورفی زانایانی اصول بە شێوازێکی گشتی کە ووتیان قاضي مەبەستیان پێی قاضي ابی بکر بقلانیە ئەوە عورفێکی شائیعە لە نێوان اهلی ٲصول، تەنها لەناو حەنابیلەنەبێت کە هەم لە فقە هەم لە ٲصول اصتلاحێکی خاصیان هەیە کە ووتیان قاضي ئەوە مەبەست پێی قاضي ابی اعلا ـیە، یاخود ابراهیم ـی کوڕی عولەیە بە اسماعیل ـی کوڕی عولەیە تێکەڵیاان کردووە، کە ئەو اسماعیل ـە شافعی مەزهەبە کە گەردنی کەسی ئازانەدەکرد کە ئەو عولیە نیسبەتە بۆ دایکی کە پێی بڵێن ابن عولیە، بۆئەوەی زانایان لەوە بێنە دەروە دەیان ووت فلان لە ابن عولیە وای ووتوە ، واتە من پێی ناڵێم عولیە بەڵکو ئەوەی کە پێی دەڵێن ابن عولیە و وا بڵاوبووەتەوە، ابراهیم ـی کوڕی عولیە کوڕی اسماعیل ـی کوڕی عولیە ـیە، لە شیوخی تەبەقەیی شافعی و ٲحمد ـە، ابراهیم ـی کوڕی اسماعیل ـی کوڕی عولیە لێرەدا ناوی اسماعیل ـەکە قرتاوە، کە شافعی زەمی دەکرد، وە لەفزێك هەیە (ئیمام) عادەتەن ئیمام لەناو شافعی ـیەکان بۆ دووکەس بەکاردێت، بۆ فەخرەدینی ڕازی وە بۆ ابی معالی جوینی، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کتابەکان هەنێکیان ئەو تێکەڵیە زۆر هەیە لە زۆر شووێن قەولی جوینیە دراوەتە پاڵ ڕازی تێکەڵ کراوە. وە هۆکارێکی ترمان هەیە بۆ درووست بوونی خەلەل لە نقڵ ئەویش تێکەڵکردنی موصەنەفات، لێ تێكچون و لێ تێکەڵ بوونی کتێبەکان کە یەك ناویان هەیە، بۆ نمونە کتێبی المغنی کە تێکەڵ کراوە لەگەڵ کتێبێکی موعتەزیلەکان کە یەك ناویان هەیە. هۆکارێکی تر بریتیە لە اعتیمادکردنە سەر نوسخەی غەیر مەوثوق، بۆنمونە هەندێك کتێب کە دەکەوێتە دەستی کەسانێك لە ڕق و حەسوودی دەسکاری دەکەن و دەیدەنە پاڵ خاوەنەکەی، کەواتە ئەو نوسخەیە اعتباری ناکرێتە سەر غیر موعتەمەدە، یان هەندێ جار ئەونوسخەیە بەوە دەناسرێ خەتەکەی زۆر ناشرینە کە عولەما باس دەکەن، بۆ نمونە ابن تیمیە باس لە کتابێك دەکات کە دەڵێت فضائیلی صحاب ـەیە کە هی ٲحمد بن حنبل ـە دەڵێت دەبێتت ئاگاداربیت ئەوەی دەیخوێنیتەوە چونکە زیادەیی خراوەتە ناویی، وە هەندێ جار ئەو هەڵانە کە دەکرێت هۆکاری ئەوەیە ئەو نوسخانەی کە لایانە هەڵەی تێدایە وەك نوسخە ئەسڵیەکە نییە، یان بە هۆی خەت ناخۆشیەوەیە کە خەلەل لە نقڵ ڕوودەدات، کە هەڵە لێی تێگەیشتووە بەهۆی ئەو نوسخانەی کە لایی بووە و خەتەکەی ناخۆش بووە. هۆکارێکی تر لە هۆکارەکانی خەلەل لە نقڵ ئەوەیە کاتێك کەسێك بابەتێك کەنقڵ دەکات سەرەتاو کۆتایەکەی نقڵ ناکاتت، بەڵکو قرتاندنی تێدایە، عولەمایان دەڵێن ئەو شووێنەی کە ئیشمان پێیە، زۆرجا عولەمایان تەنها ئەو بەشە دەهێنن کە ئیشیان پێی هەیە، کە ئەم قرتاندنەش دەبێتە هۆیی خەلەل لە فەهم، چونکە مەعناکەیی تێكدەداتت بەهۆی ئەو قرتاندنەوە، نەك بڵێن غەدریان کردووە نا بەڵکو عولەمایان زۆریان دەستێکی ئەمینن، ئەو قرتاندنەی کە کردوویەتی بۆ بەلاڕێێ بردن نەبووە، بەڵام ئەوەی دەیخوێنێتەوە توشی خەلەل دەبێت لە فەهمی تێناگاتت یان بە سەقەتی تێدەگات لە بابەتەکە،