tgindex
گوڵزاری مەعریفەت

گوڵزاری مەعریفەت

Статистика

زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Видео
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 541
−1 за 4 дн.
Сутки
+2
+0,13%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
443
21 постов
Вовлечённость
28,7%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 21
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
172
1/48двое суток
197
1/72трое суток
212

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 13 авг.1953513

    без подписи

  • 12 авг.удалён 14 авг.

    Live stream finished (31 minutes)

  • 12 авг.удалён 14 авг.

    Live stream started

  • گوڵزاری مەعریفەت pinned a photo

  • 8 авг.491222

    без подписи

  • Live stream finished (27 minutes)

  • Live stream started

  • 7 авг.579196

    لەنیعمەتی گەورەیی عەقڵ ونەفست زەلیل بی لەبەردەم خالیق بەعیزەت بی لەبەرامبەر مەخلوق مەبەستمان لەودێڕە؛لەبەرامبەر خوای گەورە دائیم کەم وکوڕی وپێویستیەکانی خۆت بخەرە ڕوو لەهەر لاوازیەک بناڵێیتەوە خوای گەورە ئینسانی فەقیرو لاوازی خۆشەوێ... بەڵام بۆ مرۆڤەکان دائیم لاوازی خۆت مەخەرە ڕوو چونکە ڕقیان لەئینسانی لاوازە ئەسلەن کێ دەڵێ دلسۆزی تۆن یان بەزەیان پێت دێتەوە یان ئەسڵەن بیانەوێ هەر بەوشێوەیە بتبینن کەهیج پەیوەندی بەهەمووکەسەوەنیە کەسی من دلسۆزی تۆ ئەوکەسەیە بەو لاوازی وخەمەت دڵت دەداتەوە دوعایەک قسەی خێرت لەگەڵ دەکات ئەوانەش تەنیا لەسنوری متمانەپێکراوان ئینسان هەڵیدەبژێرێت نەک بێ ئەمڕۆ مەزاجت نەبێ ونەخۆشبی نیوەی ئومەتی سۆشیاڵ میدیا بزانی خەمی تۆباربکا بەوەی کەجەنابت (ئەمڕۆ خەمباری +یان لەماڵەوەشەڕو کێشەتە)بۆ لەگەڵ هەموو خەڵکی بەشی دەکەی لەکاتێکدا دلسۆزی تۆ هاوڕێ و کەسی خۆت ومتمانەپێکراون..هەڵگری خەمەکەت دەبن، بۆیە میزاجی خۆت قەت هەڕاج مەکە بۆ هەمووکەس کەسی دڵسۆز وەک گۆتەنی ئەلێن خۆی هاواردەکات.... #دایکی_تەسنیم #خێزان

  • 6 авг.476153

    درۆ و ڕاشکاوی هەموو کات ڕاشکاوی ڕاست نیەو دەبێ هەندێ جار درۆ بەکاربێنی یان ئەوەی لە ناختایە ڕووپۆشی کەی، تاوەکو پەیوەندیەکان نەپچڕێ و بەردەوام بێ بەتایبەت نیوان ژن و مێردو خێزان ... درۆ کاتێک حەرامە بەڕێگەی تر بێجگە درۆ بگەی بە مەبەست و مافی خۆت یان مەبەستت خراپ بێت وەک نێوان تێکدان و مافی خەڵک خواردن وە گەرنا درۆ حەرام نیە وە زۆریش باشە لەدەربڕینی هەستەکانی نێوان ژن و مێرد کە زۆر جار وانیە ... مرۆڤ هەمووکات بەرامبەری خۆش ناوێت و خێزانیشی هەروایەو تا درز نەکەوێتە نێوانیان پێویست بە درۆی سپی دەکا... بوخاری دەگێڕێتەوە : حَدَّثَنِي حَرْمَلَةُ بْنُ يَحْيَى ، أَخْبَرَنَا ابْنُ وَهْبٍ ، أَخْبَرَنِي يُونُسُ ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ ، أَخْبَرَنِي حُمَيْدُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ ، أَنَّ أُمَّهُ أُمَّ كُلْثُومٍ بِنْتَ عُقْبَةَ بْنِ أَبِي مُعَيْطٍ - وَكَانَتْ مِنَ الْمُهَاجِرَاتِ الْأُوَلِ اللَّاتِي بَايَعْنَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - أَخْبَرَتْهُ أَنَّهَا سَمِعَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يَقُولُ : " لَيْسَ الْكَذَّابُ الَّذِي يُصْلِحُ بَيْنَ النَّاسِ، وَيَقُولُ خَيْرًا وَيَنْمِي خَيْرًا ". قَالَ ابْنُ شِهَابٍ : وَلَمْ أَسْمَعْ يُرَخَّصُ فِي شَيْءٍ مِمَّا يَقُولُ النَّاسُ كَذِبٌ إِلَّا فِي ثَلَاثٍ : الْحَرْبُ، وَالْإِصْلَاحُ بَيْنَ النَّاسِ، وَحَدِيثُ الرَّجُلِ امْرَأَتَهُ وَحَدِيثُ الْمَرْأَةِ زَوْجَهَا. (... ) حَدَّثَنَا عَمْرٌو النَّاقِدُ ، حَدَّثَنَا يَعْقُوبُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ بْنِ سَعْدٍ ، حَدَّثَنَا أَبِي ، عَنْ صَالِحٍ ، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُسْلِمِ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ شِهَابٍ ، بِهَذَا الْإِسْنَادِ مِثْلَهُ، غَيْرَ أَنَّ فِي حَدِيثِ صَالِحٍ : وَقَالَتْ : وَلَمْ أَسْمَعْهُ يُرَخِّصُ فِي شَيْءٍ مِمَّا يَقُولُ النَّاسُ إِلَّا فِي ثَلَاثٍ، بِمِثْلِ مَا جَعَلَهُ يُونُسُ مِنْ قَوْلِ ابْنِ شِهَابٍ. (... ) وَحَدَّثَنَاهُ عَمْرٌو النَّاقِدُ ، حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ ، أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ ، عَنِ الزُّهْرِيِّ ، بِهَذَا الْإِسْنَادِ، إِلَى قَوْلِهِ : " وَنَمَى خَيْرًا ". وَلَمْ يَذْكُرْ مَا بَعْدَهُ. واتە : بەدرۆزن دانانرێ ئەوکەسی نێوانی خەڵکی چاک دەکا و قسەی باش دەکا با ڕاستیش نەبێ.. وە زوهری دەڵێ نەمبیستوە ڕێ بەدرۆ درابێ لە : جەنگ و سوڵح و نێوانی ژن و مێرد نەبێ... مەبەست نێوانی ژن و مێرد بڵێ تۆم خۆش دەوێت و ئەو قسانە نەک فێڵ لەیەکتر کەن ... وە ڕای تریش هەیە والله أعلم ئەمە ڕاسترینە

  • 6 авг.339175из Ac_Peshawa_Ashafhy

    قاعیدەیەکی مەزن (ورّط نفسك - خۆت تێوەبگلێنە) ئەم قاعیدەیە ئەوەیە: خۆت ناچار بکە بە ئەنجامدانی کارە گەورەکان پێش ئەوەی هەست بە ئامادەیی تەواو بکەیت. زۆربەی مرۆڤەکان چاوەڕێی کاتێکی گونجاو یان "هەستی ئامادەیی" دەکەن بۆ ئەوەی دەستپێبکەن، بەڵام ئەو کاتە هەرگیز نایەت. کاتێک خۆت تێوەدەگلێنیت (بۆ نموونە:وادەیەک بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیەک دیاری دەکەت، یان بە ئاشکرا بەڵێن بە خەڵک دەدەیت،یان لە خولێکی فێربووندا ناوی خۆت دەنووسیت)، ئەو کاتە: ١. تەمەڵی نامێنێت: کاتێک دەبینیت ڕێگای گەڕانەوەت نییە، مێشکت هەموو وزەی خۆی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی دەرباز ببێت و سەرکەوتوو بێت. ٢. توانا شاردراوەکانت دەردەکەون: مرۆڤ لە کاتی فشار و تێوەگلاندا  شتگەلێک ئەنجام دەدات کە پێشتر بڕوای نەدەکرد بتوانێت بیکات. ٣. دەستپێکردن نیوەی سەرکەوتنە: زۆرجارگەورەترین بەربەست تەنیا هەنگاوی یەکەمە، کاتێک خۆت تێوەدەگلێنیت، واتە هەنگاوی یەکەم و دووەمت ناوە وئیتر تەنها ڕێگای پێشەوەت لەبەردەمە. «ئەگەر دەتەوێت کارێکی گەورە بکەیت، تەنها بیر و پلانی بۆ دامەنێ، بەڵکوخۆت بخەرە ناو بارودۆخێکەوە کە هیچ دەرفەتێکی پاشەکشێت تێدا نەبێت، ئەو کاتەدەبینیت چۆن بە هێز و توانایەکی سەرسوڕهێنەرەوە کۆتایی پێ دەهێنیت.» 🌾#ئەکادیمیای_شافیعی #هاندانی_عیلم

  • 5 авг.387162

    ✨ گرنگیدان بە بەساڵاچووان لە سەردەمی گۆڕانکارییە خێراکاندا.. یەکێک لە نیشانەکانی چاودێریکردن و گرنگیدان بە کەسانی بەساڵاچوو لەم بارودۆخانەی ئێستادا، پاڵپشتیکردنیانە بۆ تێگەیشتن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانە؛ چونکە ئەو خێراییە زۆر و تۆقێنەرەی کە کۆمەڵگاکان، سیستەمە دارایی و ئابوورییەکان، و بارودۆخە سیاسییەکانی پێ دەگۆڕێت، کەسی بەساڵاچوو نەرمی و توانای پێویستی نییە بۆ گونجان لەگەڵیاندا.. بۆیە خۆی بە بێدەسەڵات دەبینێت لەوەی بتوانێت لەگەڵیاندا هەنگاو بنێت، و تەنها وەک بینەرێکی خەمگین دادەنیشێت، یان نکوڵییان لێ دەکات و توند دەست بەو شتانەوە دەگرێت کە لە ڕابردوودا لەسەری ڕاهاتبوو! #خێزان وە هەروەها کەسی بەساڵاچوو هەست دەکا نرخی نەماوەو ناتوانێت سودێک بگەیەنێت بۆیە وەک دەستخستنی بەهایەک حەز بە هاوبەشی دەکا لە کاروبارەکان نابێ پێیاندا هەڵبشاخێین و بەگرنگی وەری گرین با واش نەبێت.... بەکورتی مامەڵە لەگەڵ بەساڵاچوان تاقیکردنەوەیەکی سەختە..

  • 4 авг.515293

    شەهوەتبازی لە مەککەو پیرۆزترین شوێن برایانم خوشکانم نابێ پێمان ناخۆش بێت و خۆم یان فڵان کەوتۆتە تاوان باشە بۆی سەتر دەکەین هەست بە تاوانی خۆی دەکات و پەشیمانەو بەس ببێت بە عادەت و کەسی تریش لە خشتە بات چۆن دەبێت بێدەنگ بین. دەبێت هەموومان دژی ئەم پۆخڵەواتە بوەستینەوە و لە خۆمانەوە دەست پێکەین... مانای تیایە ئێستە ئافرەتێک بچێ بۆ عومرە گومانی ئەوەی لێبکرێ بۆ مسیارو زەواجی کاتی ڕۆشتوە .. کە مرۆڤ دەچێتە ئەوێ لە پیسی و تاوان پاک بێتەوە نەک بیکا بەسەرچاوەی پیسی و تاوان .. هەر نەتەوەیەک بێدەنگ بێت لە ئاست کەم و کوڕی و عەیبەکانی و چاوپۆشی بکا ئەوە گۆڕی بەدەستی خۆی بۆ خۆی هەڵکەندوە.. داوادەکەم ئافرەتان زیاتر ئاگادار بن هەرکەسێک دەرسی وتەوەو وتاری دا مانای وا نییە کردارەکانی وەک قسەکانی وایە.. بەتایبەت بەداخەوە ئێستە لای زۆرێک مەلایەتی و بانگخوازی وەک میهنەو ئیشی لێهاتوە... ئەم قسە بۆ مامۆستای زانکۆو دکتۆر و هەموو کەسێکی تر ڕاستە... دکتۆر مەحرەم نیەو دوکاندارو ... ئەسڵ خۆ پارێزییە بەردەوام دەبێ جەختی لەسەر کەینەوە تا دەرکەوێت ئەم حاڵەی ئێستە سروشتی نیەو تاوانەو دەبێ سنوری بۆ دانرێ

  • 3 авг.550306

    زەواجی مسیار لەڕاستیدا زەواجی نهێنی و کاتیەو لە زوەوە هەیە و کۆمەڵە مەلاو مامۆستایەکی دیارو ناسراو لای هەموان هەستان بەوکارەو بەڵام لە ئێستەدا لەدەست دەرچوەو زیاتر ئەو ئافرەتانە دەخرێنە داوەوە کە ٢٠٠٠ رەکانن و لە مێردەکانیان جیابونەتەوەو ... بە ئیزنی خودا ناچار بە زنجیرەو یەفسیل باسی کەم ... بەڵام چۆن غیرەتت قبوڵی دەکا هەفتەی جارێک خێزانت ببینی بەناو خێزان کە دەکرێ لەگەڵ کەسی تریش تێکەڵ بێ و ... هەر ئەونە ئەو ئافرەتە فێری ئەوکارە بوو ئیتر لەدەست دەردەچێ... خوشکی بەڕێزم بۆ ئەونە خۆت لاکەم و سووکە پیاوێک بە ئاشکرا نەیەتە پێش و مافت نەداتێ و لات ئاسایی بێ جار جار بێتە لات... شوو دەکەیت شەرمی ناوێ با بەئاشکراو ڕەسمی و ماڵ و حاڵی خۆتت بێ... بەداخەوە ئەوەی باسکراوە هەر هیچ نیە لەوەی نەوتراوەو ئێستە سیغەو موتعەشی بۆ زیاد بوە... مرۆڤ دینیشی نەبێ دەبێ غیرەتی ببێ و چارەسەر تەعەدودو فرەژنیە نەک ئەم کارە قێزەونانە..

  • 2 авг.534265

    تاوان تاوان ڕادەکێشێ وەک چۆن خوای گەورە سزای داناوە بۆ تاوان ئاواش سزای تاوان دەدا بە تاوان.. کە بێئاگا بویت لەخوای گەورە و تاوانت کرد سزات دەدا بە تاوانێکی تر .. کە گوێت نەدا و ڕوانینی حەرامت کرد سزات دەدا بەوەی وازت لێدێنێ و توشی خەلوەی حەرام و .... دەبیت.. کە گوێت نەداو ئیشی حەرامت کرد سزات دەدا بەوەی توشی سوو خۆری و جۆرەها مامەڵەی حەرام بیت... کەوابێ برایان و خوشکانم کە توشی تاوان دەبین و بۆمان دەڕەخسێ دیارە ڕێزمان نەماوە لای خوای گەورەو وازی لێهێناوین نەک دڵمان پێی خۆش بێ.. گەر گرنگ بوینایە لای خوای گەورە دەیپاراستین...

  • 2 авг.507122из Ac_Peshawa_Ashafhy

    https://docs.google.com/forms/d/1itPp9_qCxV4L8iozwSp8ibODOhN_C8CP3U7GDH90ChM/edit فەرموون بۆ تاقیکردنەوەی بەشی یەکەمی کتێبی الرسالە الجامعە ☝☝ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لینک کراووە ئەبێ هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان✍

  • 1 авг.619114

    خانەنشینی چونکە لە مەعاش دەبڕێ وەک میرات وایەو کەسە یەکەمەکانیش بمرن بۆ منداڵەکانیانە... بەڵام ئەنفال و شەهیدانەو .. وا دەردەکەوێت هبەو بەخشین بێت و بەخشەر بەپێی مەرجی خۆیەتی بۆیە دوای کەسە یەکەمەکان منداڵەکانیان بەریان ناکەوێ و باشترین چارەسەریش سوڵحە

  • خانەنشینی چونکە لە مەعاش دەبڕێ وەک میرات وایەو کەسە یەکەمەکانیش بمرن بۆ منداڵەکانیانە... بەڵام ئەنفال و شەهیدانەو .. وا دەردەکەوێت هبەو بەخشین بێت و بەخشەر بەپێی مەرجی خۆیەتی بۆیە دوای کەسە یەکەمەکان منداڵەکانیان بەریان ناکەوێ و باشترین چارەسەریش سوڵحە

  • کۆچی گەنجانی مەغریب پەڵەیەکی ڕەشە بە نێو چاوی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی موسوڵمان و بەڵگەی شکست و ستەم و نادادییەکی ڕوونە.. وڵاتێک وا گەنجانی لێی بێزاربن کە مەلیکەکانی شاهانە دەژین وەک خەیاڵ.. کتێبی ( السجينة) م بیرکەوتەوە کە لە ناو خێزانی مەلەکی گەورەبوە وەسفی ژیانیان دەکات... وە پەڵەیەکی ڕەشە بە ئەوروپای سەلیبی کە خێروبێری ئەم وڵاتانەی داگیرکردوەو کۆمەڵێک دەسەڵاتداری هاوسۆزی خۆیانی داناوە کە ئەو تۆزە خێروبێرەی ماوە خۆیان و نزیکەکانیان دەستی بەسەردا بگرن.. بۆیە نابێ لایان نامۆو نەخوازراو بێ لە بچوکترین فرسەتدا هەزارەها گەنجی خێر لەخۆ نەدیو بیەوێت لەو جەهەندەمەی دروستیان کردوە ڕزگاریان بێت و تۆزێ بەهرەمەند بن لە داهاتی دزراوی خۆیان..

  • ما بعثَ اللهُ تعالى امرأَةً بالرِّسالةِ، ولا جَعَلها قاضيًا ولا إمامًا ولا مُؤذِّنًا؛ كلُّ ذلك لأنَّها مَحَلُّ فتنةٍ وشهوةٍ. (ابن الجوزي) لە تلبیس ئیبلیس لاپەڕە ٦٢٢ واتە : خوای گەورە هیچ ئافرەتێکی نەناردوە بە پەیامبەر، نەیکردوە بە قازی و پێش نوێژو بانگ بێژ.. هەموو ئەمە چونکە شوێنی فیتنەو شەهوەتە... هەر سەرپێچی خوای گەورە دەکەیت و دەشچیتە دەرێ بۆ تەسویر دەکەیت؟ بۆ ..... داوا لە ئافرەتان دەکەم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە یەکتر ئاگادار کەنەوە.. یان کەسێک بابەتێکم بۆ دەنێرێ و بەرچاوم دەکەوێ پێی بێتاقەت دەبم و ناشکرێ هیچ نەڵێم قسەیەکە لەسەرم واجبە دەڵێم با بیگەیەنم... خوای گەورە ئیسڵاحی حاڵمان کات

  • اللهم إنا نعوذ بك من الحور بعد الكور یاڕەب پەنات پێدەگرین لە خراپ بوون و پاشەکشە لە دینداری دوای باشەو دینداری.. قال مالك كان يقال: اللهم إني أعوذ بك من الحور بعد الكور، فسألته عن الحور بعد الكور فقال: الحور الحول أن يحول بعدما كان على صلاح. ابن رشد دەڵێ واجبە ئەم پەنا گرتنە خوای گەورە دەفەرموێت : رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَيۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ : ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگارمان! دڵمان له‌ ئیمان لانه‌ده‌ی، دوای ئه‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ كردین، كه‌ ڕێنماییت كردین بۆ ئایینه‌كه‌ت، به‌گه‌وره‌یی خۆت به‌زه‌ییه‌كی فراوانمان پێ‌ ببه‌خشه‌، به‌ڕاستی هه‌رتۆ فه‌زڵ و به‌خشینت زۆره‌، ئه‌وكه‌سه‌ی تۆ بته‌وێ‌، به‌بێ‌ ژمار پێی ده‌به‌خشی. يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ كَٰفِرِينَ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوايان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هێناوه‌!گه‌ر به‌ گوێی كۆمه‌ڵێك له‌ جوله‌كه‌و دیانه‌كان بكه‌ن، له‌وانه‌ی، كه‌ خوا ته‌وڕات و ئینجیلی بۆ ناردون، گومڕاتان ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی دینه‌كه‌تان گومانتان بۆ دروست ده‌كه‌ن، تا بڕواتان به‌ حه‌ق نه‌مێنێ‌ دوای ئه‌وه‌ی بڕواتان پێی‌ هه‌بو، كه‌واته‌ لێیان دڵنیا مه‌بن و ڕاوبۆچون و ڕاوێژیان لێ‌ وه‌رمه‌گرن. یاڕەبی بەردەوام مان کەیت و کۆتاییمان لەسەر دینداری بێت... یاڕەب ئەم ئەمانەتەم لێوەرگرەوە پێش ئەوەی تووشی فیتنە بم بەساڵێک... بەس نابێ بێتاقەت بین و ساردبینەوە گەر هەموو دنیا واز لە دینداری بێنێ...