ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے
Статистика○ "أحترم رأيي ورأي غيري وأحترم ما أعتقده حقاً قبل كل شيء وفوق كل شيء" ●
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 25
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 38
- 1/48двое суток
- 43
- 1/72трое суток
- 46
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
قال سهل بن مزاحم المروزي رحمه الله تعالى: مَثَل الذي ينازع في الدِّين مَثَلُ الذي يصعد على الشُّرَف، إن سقط هلك وإن نجا لم يُحمد. الحجة في بيان المحجة لقوام السنة الأصبهاني ١/ ٣٠٥ «نموونەی ئەو کەسەی لە دیندا دەکەوێتە کێشمەکێش و دەمەقاڵێ، ڕێک وەک ئەو کەسە وایە سەر دەکەوێتە سەر قەراغ شوێنی بەرز؛ ئەگەر بکەوێتە خوارەوە تیا دەچێت، ئەگەریش بە سەلامەتی ڕزگاری بێت دەستخۆشی لێ ناکرێت». چەند زۆرن ئەوانەی لە ڕۆژگاری ئێمەدا لە دیندا دەکەونە کێشمەکێش و دەمەقاڵێ! دەشیانبینی بەردەوام خەریکی ململانێ و جەدەلی بەتاڵن، بەبێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێت کە پەرستشیان کەمە، ئیمان و سست و شل بووەتەوە و ڕێگا و ئاڕاستەیان سەقامگیر نییە!
خەیاڵی پووچی دونیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە قیامەت هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فیکرم لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم چییە سووچ و گوناهم بۆچی دەمکاتە جەزاخانە؟ لە قەبرەڵکەن هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چییە قەبرم؟ سبەینێ «يحشر المرء»ە، براگەل فرسەتە ئیمڕۆ تبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چی دەوێ «مەحوی» کە بەد کردار و بەد ڕەفتار و بەد ئەفکار و بەد تەورم مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنە زەحمەتە پاکبوونەوەم، نامومکینە حەشرم
التعسير الشديد جدًّا قد يكون ابتلاءً يبتلي الله به بعض عباده الصالحين: قال أبو مسلم الخولاني: «ما طلبتُ شيئًا من الدنيا قطُّ فَوُفِّيَ، حتى لقد ركبتُ يومًا حمارًا فلم يمشِ، فركبه غيري فعدا. فأُريتُ في منامي قائلًا يقول: لا يحزنك ما زُوِيَ عنك من الدنيا، فإنما يُفعل ذلك بأوليائه». - التبصرة لابن الجوزي تەنگانە و قورسبوونی زۆری کارەکان، دەکرێت تاقیکردنەوەیەک بێت کە خوای گەورە بەندە چاکەکانی پێ تاقی بکاتەوە: ئەبو موسلیمی خەولانی دەفەرموێت: «هەرگیز هیچ شتێکی دنیام نەویستووە کە بەتەواوی (وەک خۆی) بۆم بێتە دی، تەنانەت ڕۆژێک سواری گوێدرێژێک بووم هەر نەدەڕۆشت، کەچی کەسێکی تر سوار بوو، ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە غاردان! پاشان لە خەومدا کەسێک گوتی: دڵتەنگ مەبە بۆ ئەو بەشەی دنیا کە لێت دوور خراوەتەوە، چونکە بەڕاستی ئەمە ڕەفتارێکە تەنیا لەگەڵ خۆشەویستان و دۆستانی خودادا دەکرێت».
قد أفلح من زكاها . أي: من طهرها الله من الأخلاق الدنية.
٣ شت هەیە بەجوانی لە بیرت بێ نەجات بوون نیە لە مردن ئیسراحەت نیە لە دونیا هەرچی بکەی لە دەمی خەڵکی سەلامەت نابی .
بەڕێزان عیلم و ئەهلی عیلم هەیبەتی خۆیان هەیە، قەدر و شکۆیان بپارێزن .
ئامۆژگارییەکی بەنرخ بۆ ڕێبوارانی ڕێگای قورئان: خۆت بە هیچ کەسێک بەراورد مەکە؛ نه بەو کەسەی پێش تۆ قورئانی تەواو کردووە، نه بەو کەسەی لە تۆ خێراتر لەبەری دەکات، و نه بەو کەسەی دەنگی لە تۆ خۆشترە. لە ڕێگای قورئاندا، هەر دڵێک گەشتی تایبەتی خۆی هەیە، و بۆ هەر بەندەیەک ئەو فەتح و ڕەحمەتانە هەیە کە خوای گەورە بە دانایی خۆی بۆی دیاری دەکات. لەوانەیە لەبەرکردنت دوابکەوێت، بەڵام خوای گەورە دەرگای عەمەل بە قورئان، تێگەیشتنی، و سوودوەرگرتن لێی بۆت بکاتەوە، بە شێوازێک کە بۆ کەسانی دیکەی نەکردبێتەوە. هەروەها لەوانەیە کەسێکی تر لە لەبەرکردندا پێشت بکەوێت، بەڵام تۆ لە ڕاستگۆیی، دڵسۆزی، و چاکیی کرداردا پێشی بکەویت. گرنگ ئەوەیە ڕێگاکە چۆل نەکەیت (دەستبەرداری نەبیت). ئەوەی دەست بە قورئانەوە بگرێت و ئارامی لەسەر بگرێت، ئەگەر بۆ ساڵانێکی درێژیش بێت، هەر لەسەر خێر و چاکەیە. بەڵام ئەوەی خۆی بە بەراوردکردنی باری خۆی بە خەڵکییەوە سەرقاڵ بکات، لەوانەیە سارد ببێتەوە یان سست بێت، یانیش تەمبەڵی بێت و ڕابوەستێت پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی. کەواتە چاوت لەسەر مصحفەکەت بێت، نه لەسەر دەوروبەرت، و بڕیار و خەمی سەرەکیت بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خودا بێت، نه پێش کەوتنی خەڵکی. اللهم اجعلنا وإياكم من أهل القرآن. 🌷🤍
«ئەگەر داوای نموونەی بێوێنە و بەرچاو دەکەن لە خوێندنەوەی_بەبڕشت (القراءة المنتجة)، ئەوا ئەم نموونەیەتان لەبەر دەستدا یە: شێخ موسا العازمي -خوا بیپارێزێت -. شێخ موسا کە بانگ بێژی مزگەوتێکە، دانیشتنی نێوان بانگ و قامەتی قۆستۆتەوە بۆ خوێندنەوە و گەڕانی ورد بەناو کتێبەکاندا. بەمەش باشترین و بەپێزترین دانراوە هاوچەرخەکانی بەرهەمهێناوە لەسەر سیرەی_پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و خەلیفەکانی_ڕاشدین. د. عەبدولعەزیز ئەلشایع»
«ڕای پەسەند لە (مەزهەبی شافعی): شۆڕکردنەوەی پۆشاک بۆ خوار قولە پێ، ئەگەر فیزلێدان بێت حەرامە، بەڵام ئەگەر بۆ خۆفشکردنەوەش نەبێت، ئەوا کارێکی ناپەسەند و مەکرووهە. ئیمامی نەوەوی لە کتێبی "المجموع"دا دەڵێت: (ئیمامی شافعی لە کتێبی "البویطي"دا ئاماژەی پێداوە ).»
سەبارەت بە فەرموودەی (دنیا بەندیخانەی بڕوادارە) دەبێ حاڵی خەڵکی وابێت: "کاری بەندکراو ئەوەیە کە چاوەکانی ببڕێتە دەرەوە و گوێچکەکانی هەڵخات؛ تا هەر کاتێک بانگهێشتکرا بۆ دەرچوون، ڕاستەوخۆ وەڵام بداتەوە."
قالَ الإمام الشافعي: ما فزعتُ مِن الفقرِ قَطُّ، طَلب فُضول الدُّنيا عُقوبةٌ عاقبَ بها الله أهلَ التوحيد. سير_أعلام_النبلاء [٩٧/١٠] 📚 "هەرگیز لە هەژاری نهتاساوم، چونکە داواکردنى زیادەکانی دونیا، سزایەکە کە خودا بۆ ئەهلی تەوحید داناوه."
ئەم کتێبە بەناوی کنز اللسن السید احمد فائیز بەرزنجی، لە "شەش" زمان پێکدێت لە ۱۱ عەموود هەر عەموودێک زانستێکی مەنهەجی مەلایەتیە، کە پێک هاتون لە نەحو سەرف، بەلاغە، مەنتق،فەلسەفە ،حیکمە ،کەلام هتد.. تاکۆتای هەر عەموودێک بە ریزبەدنی دانراوە، گەر بە ئاسۆی بیخوێنیتەوە عەموودەکان فەرامۆش بکەیت ئەوە ئەبێتە مەتنی فقه، واتا ۱۱ ستون و گەر بکرێتە ئاسۆیش ئەبێتە ۱۲ زانست بە ٦زمان نوسراوە کە لە ئاسۆیەکەی هەمووی بەعەرەبی ئەخوێندرێتەوە، بەراستی ئەم زانایە کە هونەر و فەنێکی لەم کتێبە بەکار هێناوە تاوەکو ئێستا هیچ نوسەرێ نەیتوانیوە شتێکی وا علمی و زانستی و پر گەوهەر دابنێ. خەڵاتی وەرگرتووە لە لایەن سوڵتان عەبدولحەمید. https://t.me/solaiy583
قورئان کتێبێکی بەڕێز! ئەگەر بەندە تەمبەڵی بکات لە خوێندنەوەی ویردی ڕۆژانەی، ویردی سبەینێی قورستر دەبێت، و بەندە بەردەوام دەبێت لە ڕوووەرگێڕان و سەرقاڵبوون تا ئەو کاتەی لە هاوەڵێتیی قورئان بێبەش دەکرێت.. بەجۆرێک کە ناتوانێت تەنانەت یەک لاپەڕەش بخوێنێتەوە! کەواتە دەست بە کتێبەکەی خوداوە بگرە و زۆر بیخوێنەوە، لەدوای هەر خەتمەیەک دەست بە خەتمەیەکی تر بکە، و چرکەکان بپارێزە پێش خولەکەکان؛ چونکە کاتەکانت لەگەڵ قورئاندا بە هیچ نرخێک ناپێورێن.
تووشی بێئومێدی دەبیت چونکە وادەزانیت تۆ ڕێکخەر و بەڕێوەبەری کارەکەیت؛ کارەکە بۆ خدا لێگەڕێ ( لله الأمر من قبل ومن بعد ).
رُئي الإمام علي زين العابدين مرة يطوف بالكعبة وهو يقول: «ياسيدي، تعذِّبني وحبك في قلبي! أما وعزتك لئن فعلت لتجمعنَّ بيني وبين قوم طالما عاديتهم فيك». كراهية أعداء الله ومعاداتهم فيه من أرجى الأمور التي يتوسل بها المؤمن إلى مولاه ويرجو بها رحمته ويتوقَّى عذابه، ويؤمِّل بها ألا يجمعه الله معهم في دار الجزاء.
الحمدلله ئەگەر ئیسلام تەنها بە مانەوەی مرۆڤێک بمایەتەوە؛ ئەوا پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) نەدەمرت و دەمایەوە. وە ئەگەر تەنها بە مانەوەی کۆمەڵە خەڵکێک لەدوای پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) بمایەتەوە؛ ئەوا هاوەڵان (صَحابة) دەمانەوە و نەدەمردن. بەڵام خوای گەورە ئارەزووی تاقیکردنەوەی خەڵکی دەکات تاوەکو ببینێت چی دەکەن، و تاوەکو دەربکەوێت کێ دەست بە کتێبەکەیەوە (قورئان) دەگرێت و کێ پاشەکشە دەکات و پەشیمان دەبێتەوە. وە بێگومان هەموو مرۆڤەکان دەمرن و زینوو دەکرێنەوە. وە بەدڵنیاییەوە خودا دینەکەی سەرئەخات بەو بەندانەی کە بەندایەتیی بۆ دەکەن و لەسەر ئاینەکەی جێگیر دەبن و لەسەر ئەوەش دەمرن. وە سەرکەوتن بە مانەوەی هیچ کەسێک نییە، چونکە خوای بەرزوبڵند بڕیاری داوە کە شتی وا ڕوونەدات. وە بەدڵنیاییەوە خدا لە ڕۆژی قیامەتدا پێغەمبەران کۆدەکاتەوە، و پرسیار لەوانە دەکات کە پێغەمبەرانیان بۆ نێردراوە، و پرسیار لە پێغەمبەرانیش دەکات. کەواتە ئەوانەی تا کاتی مردن نەگۆڕ و جێگیرن، ئەوانەن کە لە دنیا و قیامەتدا سەرکەوتوون، و ئەوانی دیکەش دۆڕاو و زیانمەندەکانن.
[ احفظ هذا الأصل ] إن العلم ميراثُ الأنبياء، والمال ميراثُ الملوك والأغنياء.
[ احفظ هذا الأصل ] إن العلم ميراثُ الأنبياء، والمال ميراثُ الملوك والأغنياء.
✍🏻 قال رجل للإمام أحمد بن حنبل الله (ت: ٢٤١): أوصني؟ فقال له : انظر إلى أحبّ ما تريد أن يجاورك في قبرك فاعمل به . 📕 طبقات الحنابلة (١٩٢/١)
видео или голосовое, без подписи