- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 24
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 953
- 1/48двое суток
- 1 092
- 1/72трое суток
- 1 177
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
تاقیکردنەوە و قورسیاییەکان سەرەتا بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ دابەزیون... دەبێت میراتگرانی ئەویش وابن و لەئاستی بەرپرسیاریەتەکە بن! https://youtube.com/shorts/rOJMZviz35E?si=-xdHlscVZtawxrNq #ئاستانە_Astana
مەقاسید وەک ئامڕازێکی شێواندنی دین و کەوتنە ژێر هەژموونی مۆدێرنە.... #ئاستانە_Astana
خیانەت و جێندەر دامەزراوەی بەریتانی بۆ ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی، لە تازەترین ڕێنماییدا ناوێکی داناوە بۆ خیانەتی هاوسەری و داوا لە دکتۆرەکان دەکات کە هیچ حوکمێکی ئەخلاقی بەسەر کەسی خیانەتکاردا نەنێن، بەڵکوو تەنیا وەک جیاوازییەکی ڕەفتاری سەیر بکرێت. ـ (Secret Non-Monogamy)، بەپێی ڕێنمایییە تازەکان، ناوی ئەو حاڵەتەیە کە تێیدا کەسێک پەیوەندییەکی تری سۆزداریی هەیە بە نهێنییەوە و دوور لە چاوی هاوسەری خۆی و، داوا دەکات لە دکتۆرە دەروونییەکان ڕۆشنبیرانە مامەڵە بکەن و حوکمی ئەخلاقی بەسەر کەسەکەدا نەدەن. ترسە گەورەکە ئەوەیە؛ هاوشێوەی هاوڕەگەزبازی و ڕەگەزگۆڕین، دەرگایەک بکرێتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی خیانەتی هاوسەری و، ناوزەندکردنی بە مەیلێکی سێکسیی جیاواز و تایبەتمەندیی کەسەکە و، لە قاڵبە ئەخلاقییەکەی خۆی دەربکرێت. لەگەڵ قبووڵکردنی هەموو ئەم لادان و ڕۆچوونە، هێشتا فرەژنی لە ڕۆژئاوا ڕێ پێ نەدراوە و، بە خیانەت و کارێکی ناڕەوا دادەنرێت. #ئاستانە_Astana
ترێندی کوردایەتی باوباوی کوردایەتییە؛ ئەویش نەک کوردایەتییەکی ڕەسەن کە خزمەتێک بکات. کوردایەتیی جاران؛ خۆبەختکردن بوو، پاراستنی زمان و کولتووری کوردی بوو، نووسین بوو، شۆڕش و برسێتی بوو؛ بەڵام ئێستا کوردایەتییەکی نوێ سەری هەڵداوە کە بە جنێو دەکرێت! هەر کێ بێت و هەرچی بێت، دەتوانیت تێر جنێوی بکەیت، بەو مەرجەی باسەکە ببەیتە لای کوردایەتی و باسی عەرەب و تورک بکەیت و، یەک-دوو وشەی (جاش) و (خۆفرۆش) بەکار بهێنیت. ئیتر با ئەسڵەن زمانی کوردیشت تەواو نەبێت و دارێکت نەخستبێتە سەر بەردێک، تۆ کوردێکی (دەرەجە یەک)ـیت! لە هەمووی مەترسیدارتر، لۆژیکی «یان لەگەڵ منیت، یان خائینیت»ـە، کە هیچ مەجالێکی ڕای جیاواز و گفتوگۆ نادات. ڕەخنەت هەیە، یان لە شتێکدا جیاواز بیر دەکەیتەوە، هیچ سوودێکی نییە؛ تۆ خائینیت و تەواو! چونکە بەرانبەر تاقمە پارێزەرەکەی نیشتمان وەستاویت و، شایەنی سڕینەوەیت. ئەمانە هەمووی بە جارێک تێکەڵی فەوزای سۆشیاڵ میدیا و (ترێند) و شەڕی لایک و ڤیو بوون. لە پشت شاشەیەکەوە و بە جووڵاندنی هەستی خەڵک و، کەمێک خۆتووڕەکردن و سووکایەتی، دەبیتە ترێندی ڕۆژ و کوردایەتی. ئەمە نە کوردایەتییە، نە نیشتمانپەروەرییە، بەڵکوو سووکایەتییە بە دۆزێکی ڕەوا و بەتاڵکردنەوەیەتی لە مانا ڕەسەنەکانی خۆی؛ لە هەمان کاتدا خاڵیکردنەوەی هەست و تووڕەییی خەڵکە لە شتێکدا کە ئەوە شوێنی خۆی نییە و بە ڕوونی بەکار دەهێنرێت #ئاستانە_Astana .
без подписи
ئێستا دەتوانن بینەری تەواوی کۆڕی ناساندنی پەرتووکی «ئایینی یەزیدی» ببن لە یوتیوبی ئاستانە *لینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/g3IDeZCXdg8 #ئاستانە_Astana #چالاکییەکانی_مەعریفەتخانەی_ئاستانە
هەموو شتێک بە کرێ یەکێک لە دیوە دڕندەکانی سەرمایەداری کە ماوەیەکە بە ڕوونی هەستی پێ دەکرێت، بابەتی «کرێ و سەبسکرایب و بەشداری»ـیە؛ بە جۆرێک خەریکە وامان لێ دێت کە ناتوانین ببینە خاوەنی هیچ شتێک! پڕۆگرامێکی دیزاین و مۆنتاژت دەوێت؟ ئیشتراکی مانگانە بکە! حەزت لە فیلمێکە؟ دەبێت ئیشتراکی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بکەیت! باوی ئەوە نەماوە یەکجار پارە بدەیت و شتێک بکڕیت، بەڵکوو هەموو شتێک بە کرێیە و دەبێت بەردەوام لە سووڕی پارەداندا بیت. بەم دوایییە کۆمپانیای سۆنی (Sony) ڕایگەیاند، کە چیتر لە ساڵی ٢٠٢٨ـەوە یارییەکانی خۆی بە شێوەی شریت نافرۆشێت؛ بەڵکوو دەبێت خەڵک ئیشتراک بکەن لە سەکۆ ئەلیکترۆنییەکەیاندا و لەوێوە یاری بکەن، یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بیکڕن. لە هەمووی پێکەنیناویتر کۆمپانیای (BMW) بوو کە ویستی گەرمکەرەوەی کورسییەکانی بکاتە ئیشتراکی مانگانە و، دواتر لەبەر هەڵڵای زۆری خەڵک پەشیمان بووەوە. لە کاتێکدا تۆ کە ئۆتۆمبێلەکە دەکڕیت، بە ئامێری گەرمکەرەوەکەشەوە دەیکڕیت؛ بەڵام کۆمپانیاکان بە کلیکێک لێت دەکوژێننەوە. بە گشتی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆن کە خاوەندارێتی نەمێنێت؛ چ گەورە بێت یان بچووک، پێویستە ئیشتراک بکەیت و کرێ بدەیت. ئەمەش موسیبەتێکی تری سەرمایەدارییە بۆ مرۆڤایەتی. #ئاستانە_Astana
کورد بەشمشێر هاتۆتە نێو ئیسلامەوە؟ یان ئەسڵەن پێش فتوحات پڕۆسەکە دەستی پێکردووە؟! https://youtu.be/5IjfumXfytE #ئاستانە_Astana
«نامەوێت بڕوا بە خوا بهێنم، هەر بۆیە بژاردەکەم ئەوە بوو کە بڕوا بە شتێک بهێنم کە دەزانم ئەستەمە؛ ئەویش ئەوەیە کە زیندەوەران لەخۆوە و لە ڕێگەی پەرەسەندنەوە هاتوون.» • جۆرج واڵد (براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی و فیسیۆلۆژی، ساڵی ١٩٦٧) #ئاستانە_Astana
ئامارەکان چی دەڵێن لەسەر پەیوەندییەکانی پێش زەواج؟ تا کەی دەخایەنێ و سەرەنجامی چییە؟! *لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە: https://youtu.be/DITrqKO_PkA #ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە
جیاوازی ئیمانهێنانی هاوەڵان بەراورد بە ئێمە... https://youtube.com/shorts/4ROy2fuGKDw?feature=share #ئاستانە_Astana
مۆتەکەی پۆلی ١٢! باسی ئەمجارەی «ئاگا» بینەربن... https://youtu.be/88d79M-Hcdw #ئاستانە_Astana #ئاگا
کارگەی «ڕاهێنەرانی وەهم» و ئەرێنیخوازیی ژەهراوی! ڕۆژانە لە سۆشیاڵ میدیادا، ڤیدیۆی جۆراوجۆرمان دێتە بەردەم کە تێیدا کەسانێک بە جلی بریقەدار و ئۆتۆمبێلی گرانبەهاوە دەڵێن: "تەنیا ویست و حەزت هەبێت دەبیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار!" یان "خەتای خۆتە کە هەژاریت!". ئەم تێڕوانینە بۆگەنە، نەخشەی سەرەکیی سیستەمی سەرمایەدارییە بۆ شاردنەوەی کێشە ڕاستەقینەکان؛ کە ئەوەی نیشانی خەڵکی دەدرێت، تەنیا قسەی بریقەدار و وزەی ئەرێنیی ساختە و، فرۆشتنی خەونی «دەوڵەمەندبوونی خێرا»یە بە گەنجان. سیستەمەکە کێشە سەرەکییەکانی شاردووەتەوە؛ وەک (نەبوونی هەلی کار، بێکاری و، داڕمانی سیستەمی پەروەردە و ئابووری). لە بری ئەوەی ڕەخنە لە سیستەمەکە بگیرێت، تاوانەکە دەخرێتە ملی تاکەکەس و پێی دەڵێن: "تۆ خۆت تەمبەڵیت و هێشتا لە بازنەی تەمبەڵی و ئاسوودەییی خۆت دەرنەچوویت!" ئەم جۆرە گەشەپێدانە ساختەیە، هیچ نییە جگە لە حەبێکی بێهۆشکەر. وا لە مرۆڤ دەکات لە بری ئەوەی بە دوای چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکانی ژیانی و کۆمەڵگەکەیدا بگەڕێت، تووشی خەمۆکی و لۆمەکردنی بەردەوامی خۆی ببێت، تەنیا لەبەر ئەوەی نەبووەتە خاوەنی ئەو ژیانە شاهانەیەی کە لە پشت شاشەکانەوە نیشان دەدرێت. کورت و پوخت با پێت بڵێم: سەرمایەداری سەرەتا لە ڕێگەی نیشاندانی مۆدێل و ڕێکلامەکانەوە تووشی خەمۆکیت دەکات تا هەست بە کەموکوڕییەکانت بکەیت و چاوت لەوە بێت کە نیتە، پاشان لە ڕێگەی «ڕاهێنەرانی گەشەپێدان»ـەوە دەیەوێت وەهمی بەختەوەریت پێ بفرۆشێتەوە! ئایا ئەم قسە بریقەدارانە هێزی ڕاستەقینەن، یان تەنیا فریودانی گەنجانن؟ • ڕێبین ڕزگار #ئاستانە_Astana
без подписи
چاوەڕوانی باسێکی نوێی زنجیرەی «ئاگا»ـبن... سبەی شەو کاتژمێر ٩:٣٠ #ئاستانە_Astana #ئاگا
من بنێرە. «پاشان گوێم لە دەنگی خودا بوو، دەیگوت: "دەبێت کێ بنێرم؟ کێ لەپێناو ئێمەدا دەڕوات؟" منیش گوتم: "ئەوەتام، من بنێرە!".» ــ [سیفری ئەشعیا: ٦: ٨] لێت تێک نەچێت، ئەمە پۆستی پێنتاگۆن و پەیجەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و، وەزیر و جێگرەکانییەتی! بە ڕای تۆ، جەنگەکانی ئەمریکا ڕووی ئایینییان هەیە؟ #ئاستانە_Astana
چی دەبێتە هۆی بەلاڕێدابردنی هەرزەکاران؟! https://youtube.com/shorts/w08QsIvGMBM?si=9Z3v50bwY0aNH1dw #ئاستانە_Astana
تراژیدیاکانی زەواجی ناتەندروست و هەڵکەندنی ئافرەت لەخێزان و کەسوکار... سەرئەنجامەکەی بەسەر سەری کێدا دەشکێ؟! https://youtu.be/DITrqKO_PkA #ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە
ئەو تەوقەیەی پێنج هەزار فرانکی سویسریی کەوت خەیاڵ بکە لە قوتابخانەیەکدا خوێندکارێکیت؛ لە پۆلی دە یان یازدەیت. کوڕێکی چواردە-پازدە ساڵیت و، پەیوەستبوونت بە ئایینەوە زۆرە؛ کەسێکیت هاتووچۆی مزگەوت دەکەیت. لە قوتابخانەش کوڕ و کچ تێکەڵە و، بە ئاسایی دەخوێنیت و کێشەت نییە. بەڵام ڕۆژێک مامۆستایەکی ئافرەت دەستی درێژ دەکات و تەوقە لەگەڵ خوێندکارەکاندا دەکات؛ دەگاتە لای تۆ و دەستی درێژ دەکات، ساتێک بیر دەکەیتەوە و بڕیار دەدەیت تەوقەی لەگەڵدا نەکەیت چونکە لە ئیسلامدا تەوقەکردن حەرامە؛ دەستت درێژ ناکەیت و داوای لێبووردنی لێ دەکەیت و دەڵێیت: "چونکە ئایینەکەم ڕێگە بەم کارە نادات، ناتوانم تەوقە لەگەڵ ئافرەتێکی نامەحرەمدا بکەم." هاوڕێکەشت لە تەنیشتتەوە هەمان هەڵوێستی تۆ وەردەگرێت، ئەویش تەوقە لەگەڵ مامۆستادا ناکات. ئەم بابەتە لە ناوچەکەتاندا دەبێتە باس و هەرای لێ دەکەوێتەوە؛ گفتوگۆ و لیژنە و لیژنەکاری تێ دەکەوێت. بەڵام لە کۆتاییدا بڕیار دەدرێت: "ئەم دوو خوێندکارە با تەوقە لەگەڵ مامۆستا ئافرەتەکاندا نەکەن، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ مامۆستا کوڕەکانیش تەوقە نەکەن، بۆ ئەوەی جیاکاریی ڕەگەزی دروست نەبێت!" لەم دۆخەدا چی دەکەیت؟ ڕەنگە سکاڵا بکەیت و بڵێیت: "ناحەقییم بەرامبەر کراوە، چۆن بەم جۆرە مامەڵەم لەگەڵدا دەکەن؟ بۆچی ئازادیم پێشێل دەکەن؟" ئەوانیش بابەتەکە بەرز دەکەنەوە بۆ کاربەدەستانی سەرەوە، و ڕوونی دەکەنەوە کە شتێکی لەو جۆرە ڕووی داوە: "ئێمەش بڕیارمان داوە کە ئازادیی ئەوەیان پێ بدەین لەگەڵ مامۆستا ئافرەتەکاندا تەوقە نەکەن، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ مامۆستا پیاوەکانیشدا تەوقە نەکەن، هەتا بابەتەکە نەبێتە جیاکاریی ڕەگەزی." بەڵام کاربەدەستان ئەو هەڵوێستە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن: "چۆن شتی وا دەبێت؟ لێرە دەبێت هەمووان پابەند بن بە بنەماکانی سێکۆلاریزمەوە. نابێت جیاکاری بکرێت، بەڵکوو دەبێت بەتۆپزی ئەو دوو خوێندکارە کوڕە لەگەڵ مامۆستا ئافرەتەکاندا تەوقە بکەن. ئەگەر پابەندیش نەبوون پێیەوە، ئەوا سزا دەدرێن و، دەبێت لە بەرامبەردا بڕی (٥٠٠٠) فرانکی سویسری وەک پێبژاردن بدەن." ئایا ئەمە جۆرێک لە دەستدرێژیی سێکسی نییە؟! (ناچارکردنی کەسێک بۆ بەرکەوتنێکی جەستەیی دژی ویستی خۆی؟). چی بەسەر هەموو ئەو قسە زلانەی فێمێنیستی سێکۆلاردا هات دەربارەی 'پارێزراویی جەستەیی' و 'ناوەندیبوونی ڕەزامەندی'؟ وا دیارە هیچ کام لەوانە گرنگ نین ئەگەر تۆ پیاوێکی موسڵمان بیت! ئەگەر پیاوێکی موسڵمان ڕەتی بکاتەوە تەوقەت لەگەڵدا بکات، مانای ئەوەیە هەوڵی سەرکوتکردنت دەدات وەک چۆن لەگەڵ هەموو ئەندامە مێینەکانی خێزانەکەیدا دەیکات؛ وایە؟ لەم بەستەرەوە خوێنەری تەواوی بابەتەکە ببن: https://astane.org/articles/1993 #ئاستانە_Astana