لـنتدبـر 🤍
Статистика« أسألُ الله التجاوزَ عن الزَّلة بحسن النية، فيما دَللْتُ عليه، وأَجريتُ إليه، والتوفيقَ للصواب، وحسنَ الثواب. »
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 210
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 37
- 1/48двое суток
- 42
- 1/72трое суток
- 45
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ڕۆڵی مزگەوتەکانی غەززە مزگەوت لە غەززە تەنیا شوێنی نوێژکردن نییە، بەڵکو شوێنی دەرس و خول و پەروەردە و فێرکردنە، شوێنی خولی زانستی و ئیمانی و ڕۆحییە، شوێنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و یارمەتی هەژارانە، شوێنی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لەڕووی سیاسی و نیشتیمانی و فیکریی، شوێنی ڕاپەڕین و درووستکردنی هەستی فیداکاری و قوربانیدان و جیهادە، شوێنی پێگەیاندنی موجاهیدانە، شوێنی پاڵپشتی مەعنەویی موجاهیدان و لێقەوماوان و خاوەن شەهیدانە، شوێنی ڕۆشنبیری و ڕۆشنفیکری و ڕاگەیاندنە. #تذكرة
اللهم اجعل لنا نصيبًا فى سعة الأرزاق وتيسير الأحوال وقضاء الحاجات وإجابة الدعوات، اللهم لطفك بقلوبنا وأحوالنا وأيامنا، اللهم تولنا بسعتك وعظيم فضلك إنك على كل شيء قدير. اللهم مع فجر هذا اليوم غير حالنا إلى أحسن حال عندك وسخر لنا ما تعلم أنه خير لنا، واصرف عنا كل شر. #تلاوة #الدعاء
سوودێك پەروەردگار -سبحانه وتعالى- وەسفی تەوڕات دەکات بەوەی کە ئیمام و پێشەوایە، وەک دەفەرمووێت: أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَیِّنَةࣲ مِّن رَّبِّهِۦ وَیَتۡلُوهُ شَاهِدࣱ مِّنۡهُ وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَـٰبُ مُوسَىٰۤ إِمَامࣰا وَرَحۡمَةًۚ.. سورة هود | ١٧ وەک دەبینین، ئەم ئیمامە تەحریفی بەسەردا هاتووە سەرەڕای ئەوەی کە کەلامی پەروەردگارە. کەواتە، ئیتر ئێمە چۆن ئەمین بین لەخۆمان لەوەی کە هیچ تەحریف و گۆڕانێکمان بەسەردا نایەت! #فائدة
سوودێك تایبەتکردنی کاتەکانت بە گوێگرتن لە فەرموودەکانی نازدارمان -صلى الله عليه وآله وسلم، لە عیبادەتە مەزنەکانە. بۆ گوێگرتن لە فەرموودەکانیش، ئەم دەنگە خاشیعانە هەن: ➊-حمد الدريهم ➋-متولي درويش ➌-عبد الله الأسمري #فائدة #حديث
وەک بڵێی باسی واقیعی ئێستا بکات! فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُوا۟ قَوۡمࣰا فَـٰسِقِینَ سورة الزخرف | ٥٤ واتە: جا فیرعەون بەم قسانە سوکایەتی بە قەومەکەى کرد و هەڵیخەڵەتاندن، بەڕاستی ئەوانە گەلێکى فاسق و تاوانبار و لە سنوور دەرچوو بوون، بۆیە فیرعەون سوارى سەریان بوو و گومڕای کردن. #افتح_مصحفك
تۆوی یەکەمی سەرلێشێوان و ونکردنی ڕێگا، ئارەزووی نەفسە (الهوى)، پاشان دەبێتە خۆبەزلزانین (الکِبر)، و لەکۆتاییدا دەبێتە بەدرۆخستنەوە و باوەڕنەکردن بە حەق. بڕوانە وتەی پەروەردگار: أَفَكُلَّمَا جَاۤءَكُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰۤ أَنفُسُكُمُ ٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ…
لەڕێگەی لەبەرکردنی قوڕئاندا، دەتوانیت ئەم بۆتە بکەیتە هاوڕێ و هامنشینت. تایبەتمەندییەکانی یەکجار ناوازەن و دەتوانیت بە کلیکێک، زانیاریی تەواو لەسەر بەشی لەبەرکراوت، بەدەست بهێنیت. بۆ نموونە دەتەوێت سوڕەتی "الحجرات" لەبەر بکەیت، زانیارییەکان بریتین لە: -ئینفڕاداتی سوڕەتەکە (ئەو لەفزانەی کە لەم سوڕەتەدا تاکن و لە سوڕەتی دیکەدا بەشێوازی تر هاتوون). -موتەشابیهەکانی ناو سوڕەتەکە. -بیتاقات. -فایلێک سەبارەت بەو جوزئەی کە سوڕەتەکەی تێدایە. -ڕەبت و بەیەکەوەبەستنەوەی ئایەتەکان. -موداڕەسەکردنی سوڕەتەکە. -موتەشابیهەکانی ئەو جوزئەی کە سوڕەتەکەی تێدایە. -ئیختیبار و تاقیکردنەوە. کەواتە، خۆتی لێ بێبەش مەکە و سوودمەند ببە لەو ئاسانکارییە بێوێنەیە. لینک: @ZadAlhoffathbot #حفظ
مەنشاوی و دونیایەك ئارامی..
لە دیارترینی ئەو ئایەتانەی کە وەسفی "حافظ القرآن" دەکەن بَلۡ هُوَ ءَایَـٰتُۢ بَیِّنَـٰتࣱ فِی صُدُورِ ٱلَّذِینَ أُوتُوا۟ ٱلۡعِلۡمَۚ وَمَا یَجۡحَدُ بِـَٔایَـٰتِنَاۤ إِلَّا ٱلظَّـٰلِمُونَ سورة العنكبوت | ٤٩ قەتادە لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا، دەفەرمووێت: پێگەی لەبەرکردن بە ئوممەتی موحەممەد -صلى الله عليه وآله وسلم- بەخشراوە، لەکاتێکدا ئوممەتەکانی پێش ئێمە پەڕتووکەکانی خۆیان نەدەخوێندەوە مەگەر بە سەیرکردن و ڕوانین نەبێت. مژدانە و پیرۆزبایی بۆ حافزی قورئان کاتێک پەروەردگار شایەتی بۆ دەدات کە لەو کەسانەیە کە زانستیان پێ بەخشراوە. #حفظ
داوای هەر شتێکت لە پەروەردگار کرد، بە ناوی "الوهاب" لێی داوا بکە خوای گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرمووێت: قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لا يَنْبَغِي لأحَدٍ مِنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ سورة ص | ٣٥ واتە: پێغەمبەر سولەیمان -عليه السلام- فەرمووی: پهروهردگارا لێم خۆش ببه و دهسهڵاتێکم پێببهخشه که دهست نهدات بۆ کهسی تر له دوای خۆم، چونکه بهڕاستی تهنها تۆیت بەخشەری ههموو ناز و نیعمهتێک. ئەنجام چی بوو؟ فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاءٍ وَغَوَّاصٍ وَآخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي الأصْفَادِ سورة ص | ٣٦-٣٨ واتە: ئینجا ئێمەیش نزاکەیمان لێ وەرگرت و، (با)مان بۆ کەویى و ڕامکرد بەنەرمیى و لەسەرخۆ، بۆ هەر جێگایەک ویستباى بە فەرمانى ئەو دەکەوتە ڕێ و دەڕۆیشت. هەروەها، هەموو وەستا بەنایەک و ژێردەریایەک لە شەیاتینمان بۆ کەویى و ڕامکرد تا هەندێکیان لە وشکانیدا بیناسازیى بۆ بکەن ، و هەندێکیشیان سەرقاڵى بنى دەریاکان بن. و هەروەها، هێندێکى تریشیان پێکەوە کۆت و زنجیر کرابوون، چونکە زیانبەخش بوون و گوێڕایەڵ نەبوون! #الدعاء #افتح_مصحفك
لیندسی گراهام، گەورە سیاسەتمەداری ئەمریکا، پێی وابوو پێویستە کە بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە بدرێت و بەیەکجاری خاپور بکرێت. چی ڕوویدا پاشان؟ گراهام تۆپی و غەززە بە خۆڕاگری مایەوە.. ٱلَّذِینَ یَتَّخِذُونَ ٱلۡكَـٰفِرِینَ أَوۡلِیَاۤءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَۚ أَیَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِیعࣰا سورة النساء | ١٣٩ #تذكرة
وازهێنانی دەوڵەتان لە شەریعەتی خودا لەبەر ترسی ناسەقامگیری، و بۆ ڕازیکردنی لایەنە بێگانەکان، ڕێک هەمان بەڵگە و پاساوی کافرانی قوڕەیشە کە دەیانوت: وَقَالُوا إِن نَّتَّبِعِ الْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا سورة القصص | ٥٧ واتە: وتیان ئەگەر لەگەڵ…
سەرکردەکانی ڕۆژئاوا دەست وەردەدەنە وردترین و بچووکترین کاروباری کۆمەڵگاکەمان، چونکە ئەوان بۆ دەستوور دەژین نەک بۆ خۆیان. لەگەڵ ئەوەیشدا، نابینیت حاکمێکی موسڵمان دەست وەربداتە ئەو لادانانەی ئەوان کە لە فیتڕەتی ئیلاهی و بەها ئەخلاقییەکاندا کردوویانە، چونکە سەرکردە…
ئایا ئەمڕۆ ڕۆیشتوویتەتە ماڵەوە؟ پەروەردگار لە بەسەرهارتی پێغەمبەر نوحدا -عليه السلام- دەفەرمووێت: رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِی وَلِوَ ٰلِدَیَّ وَلِمَن دَخَلَ بَیۡتِیَ مُؤۡمِنࣰا وَلِلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّـٰلِمِینَ إِلَّا تَبَارَۢا سورة نوح | ٢٨ واتە: ئهی پهروهردگار له خۆم و له دایك و باوكم خۆش ببه (چونكه دایك و باوكى موسڵمان بوون)، و ئهوهیشی كه هاتۆته ماڵی من به ئیمانداری (وتراوه ماڵهكه مهبهست پێی مزگهوتهكهیهتی، یاخود مهبهست پێی كهشتیهكهیهتی)، و خوایه له ههرچی باوهڕداری پیاو و ئافرهت ههیه له ههر ههموویان خۆش ببه به زیندوو مردووهوه، و هیچ شتێك بۆ زاڵمان و موشریكان زیاد مهكه تهنها بههیلاکچوون و تیاچوون و زهرهرمهندی دونیا و قیامهت نهبێت. #فائدة
مژدەیەك بۆ پەیڕەوکارانی ئەهلی سوننە و جەماعە عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمًا، مِائَةً إِلَّا وَاحِدَةً، مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ». ئەبو هوڕەیڕە -رضي الله عنه- دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى: «خوا نەوەد و نۆ ناوی هەیە، سەد ناوە جگە لە یەك ناو نەبێت، هەر كەس لەبەریان بكات (بیانناسێت و لە مانایان تێبگات) دەچێتە بەهەشتەوە». 📚صحيح البخاري | ٢٧٣٦ ئەی چی سەبارەت بەو کەسانەی کە بەرگری لە ناو و سیفەتەکانی دەکەن؟ #حديث
اللبيب العاقل، هو الفطن المتغافل. کەسی ژیر و تێگەیشتوو، ئەو وردبینەیە کە چاوپۆشی دەکات و خۆی لە نەزانینی دەدات. -ئیمامی شافیعی #فائدة
یەکێک لە گرنگترین وەسیەت و ئامۆژگارییەکان بۆ قوتابی و خوازیاری قورئان: ئەوەیە کە دڵی بە شێخێکەوە (مامۆستایەکەوە) گرێ نەدات؛ بە جۆرێک تا ئەو کاتەی لەگەڵیدایە بەردەوام بێت لەسەر ڕێگاکەی، بەڵام کاتێک بارودۆخێک دێتە پێش کە دەبێتە هۆی گۆڕینی مامۆستاکەی بۆ یەکێکی تر، ساردبوونەوە ڕووی تێبکات... و نەفسی هانی بدات بۆ وازهێنان لەم ڕێگایە. ڕێگای قورئان پێویستی بە دڵێکی پاک و بێگەرد هەیە؛ دڵێک کە گوێ بە کەسەکان و بارودۆخەکان نەدات، دڵێکی پێشەنگ... دڵێک کە تەنها و تەنها لە پەروەردگارەوە هێز و توانا وەربگرێت! #حفظ
صُحبَة الفُحُول، تُفَحِّل. هاوڕێیەتیکردنی مەزنەکان، مرۆڤ دەکاتە کەسێکی باڵا و مەزن. #ئامانجداری
وَمَا تَدۡرِی نَفۡسࣱ مَّاذَا تَكۡسِبُ غَدࣰاۖ.. سورة لقمان | ٣٤ واتە: هیچ کەسێك نازانێت سبەی چی دەست دەکەوێت و چی بەسەر دێت. خەمی داهاتوو مەخۆ و بۆی مەمرە. هەوڵ بدە خودا لە خۆت ڕازی بکەیت و ئیتر با دڵت ئارام بێت چونکە داهاتوو تەنیا بەدەستی پەروەردگارە. کەس…
ارْكُضْ بِرِجْلِكَ ڕەنگە سەد ڕێگا ببڕیت، هەزاران ڕێگەچارە تاقی بکەیتەوە، و ملیۆنێک جار نزا بکەیت، کەچی چاوەڕوان بیت و هیچ کاریگەرییەکی ئەمانە بەدی نەکەیت، تا ئەو کاتەی دەبینیت کێشەکەت چارەسەر بووە و داواکارییەکەت وەڵام دراوەتەوە. لەو کاتەدا یەکەم شت کە دێت بە مێشکتدا ئەوەیە: من چۆن ئەم چارەسەرەم نەدەبینی لە کاتێکدا تەواوی ئەم ماوەیە لەبەردەممدا بوو؟ خاڵە سەرسوڕهێنەرەکە لەوەدایە، ئەگەر لە یەکەم جارەوە چارەسەرەکەت ببینیایە، کاریگەریی خۆی نەدەبوو، و ڕەنگە ئەنجامەکەیت نەبینیایە؛ چونکە چارەسەر پرۆسەیەکی کەڵەکەبووە کە ڕەگی نادیاری هەیە و پێویستی بە تێپەڕبوونی کاتە. ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە سوکانەکە بسووڕێنیت و پێ بنێیت بە بەنزیندا، بەڵام بەبێ سەیارە، بەبێ سووتەمەنی و بەبێ بزوێنەر! گریمان تەواوی سەیارەکەیش ئامادەیە بەڵام پاترییەکەی کار ناکات؛ بڕوا بکە، یەک هەنگاویش ناچیتە پێشەوە. نەبوونی بچووکترین وردەکاری، سادەترین یاساکان پەکدەخات. "اركض برجلك".. نهێنی و چارەسەرەکە لە قاچە نەخۆشەکەی پێغەمبەر ئەییوبی خۆشەویستدا نەبوو. "وهزي إليك".. چارەسەرەکە لە دوو قۆڵە بێهێزەکەی مەریەمی دایکماندا نەبوو؛ بەڵکو ئەمە نیشانەیەک بوو بۆ ئەوەی کە تۆ بە لاوازترین شتی ناختەوە هەوڵ بدەیت، تاکو بە گەورەترین شت کە هیوای بۆ دەخوازیت، وەڵامت بدرێیتەوە. ئەمە نە بەهۆی چاونەترسی و لێهاتوویی تۆوە بووە لە ڕێگاکەتدا، و نە بەهۆی هێزی قۆڵەکانتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە وەڵامەکە لە یەکەم ساتەوە ئامادە بووە، بەڵام بەستراوەتەوە بە ویستی خوداوە؛ کەی و چۆن و لەکوێدا ویستی لێ بێت، دەیکات. لە ڕاستیدا، چارەسەرەکە ئەوە نییە کە دۆزیوتەتەوە.. بەڵکو چارەسەرەکە لەوەدایە کە نەتدۆزیوەتەوە (ئەو بەڵایانەی کە لایبردوون بێ ئەوەی بزانیت)، ئەگەر تێبگەیت و چاوت هەبێت بۆ بینینی. #الدعاء #مساحة_قلبية