tgindex
/ الْحَنْبَلِية/

/ الْحَنْبَلِية/

Статистика

لە ئامۆژگاریەکانی پێشەوا سوفیانی ثەوری بۆ پێشەوا عبدالله ـی موباڕەك - رحمهما الله - زانستەكەت بڵاو بكەرەوەو دووربە لە خۆدەرخستن و بەناوبانگ بوون .!      📚 حلية الاولياء

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
41
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
314
+4 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
223
40 постов
Вовлечённость
71,0%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 41
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
113
1/48двое суток
129
1/72трое суток
139

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • خەڵکی چاک و خراپن بەڵام خراپترینیان دووڕوویەکە بەرگی چاکەکارانی پۆشیوە ​ماڵوێرانترین گەل ئەو نەتەوەیەیە کە دزێک بە پۆشاکی زانایانەوە پاسەوانیی بکات! ​لە دەمیدا زمانی دڵسۆزی بۆ نەتەوەکەیەتی کەچی لە دەستیدا چەقۆی قەسابی بۆ هەڵگرتوون! #عبداللە_البردونی

  • هەموو کەسێک کە خاوەن بیر و ڕای بەهێز بێت ئامادە نیە ئامۆژگاری و ڕاوێژی ڕاستەقینەت پێ بدات چونکە ڕەنگە دڵسۆزت نەبێت هەموو کەسێکیش کە ئامۆژگاریت دەکات هەوڵی یارمەتیدانت ئەدات لێزان و ژیر نیە چونکە ڕەنگە بێ ئاگایانە ڕێگەی هەڵەت نیشان بدات. #ئامۆژگاری

  • ١– ئەبووبەکری صديق ٢– عومەری کوڕی خەتاب ٣– عوثمانی کوڕی عەفان ٤– عەلی کوڕی ئەبووتالیب ٥– عبد الرحمن ی کوڕی عەوف ٦– زوبەیری کوڕی عەوام ٧– سەعدی کوڕی ئەبو وەقاص ٨– أبو عوبەیدەی کوڕی جەرڕاح ٩– طەلحەی کوڕی عُبَيْدُ اللَّه ١٠– سەعیدی کوڕی زەید

  • #سودی_چیە!؟ کتێبخانە سودی چیە کە تۆ خوێنەر نەبیت! بونی پارە سودی چیە کە تۆ ڕەزیل بیت! هەبونی عەقڵی تۆ لەگەڵ کەسێکی مجنون سودی چیە کە بەکاری نەهێنی!

  • ﴿ إن الانسان لربه لکنود ﴾ العادیات-٦ الحسن البصري ئەڵێ: لۆمەی پەروەردگاری ئەکات، بەڵاکان ئەژمێرێ و ناز و نیعمەتەکان لە بیر ئەکات. [تفس ير الطبري]📚 هەروەک ئێستا کەدەبینین خەڵکی ناسوپاسگوزاری دەرئەبڕن و ئەڵێن من قەت خۆشیم لەژیان نەبینیوە و هەرچی بەڵایە بەسەر منا یەت کەس بەقەدەر من ناخۆشی نەچەشتوە خوا هیچی پێ نەبەخشیوم لە ژیانا هەر فەقیر بوم و ...هتد بەڵام لەهەمان کاتدا سەیری ئەوە ناکات خوای گەورە چەنێک نیعمەتی گەورەی پێ بەخشیوە، با کۆمەڵێک لەو نیعمەتانە بژمێرین کە خەڵکی نایان بینن یان هەر بە نیعمەتی دانانێن: ١- نیعمەتی ئەوەی کە لاشەت تەندروستە ٢- نیعمەتی ئەوەی شوێنی حەوانەوەت هەیە ٣- نیعمەتی ئەوەی دووژمندارنیت ٤- نیعمەتی ئەوەی خواردن هەیە بیخۆیت ٥- نیعمەتی ئەوەی کەسایەتی و شەخسیاتێکی جوانت هەیە ڵەناو کۆمەڵگا ٦- نیعمەتی ئەوەی موسڵمانیت و عیبادەت ئەکەیت ٧- نیعمەتی ئەوەی هەستی بەزەیی و ڕەحمت تێدایە ٨- نیعمەتی ئەوەی دایک و باوکێکی باشت هەیە ٩- نیعمەتی ئەوەی کەسوکار و دراوسێی باشت هەیە ١٠- نیعمەتی ئەوەی خودا ئەناسیت و خۆت لە حەرامکراوەکانی ئەپارێزی ١١- نیعمەتی ئەوەی ڕق و کینەت لەدڵ نیە بەرامبەر خەڵکی ١٢- نیعمەتی ئەوەی بوختان ناکەیت ١٣- نیعمەتی ئەوەی بەغیل نیت ١٤- نیعمەتی ئەوەی هەست بە ئەمن و ئەمان ئەکەیت ١٥- نیعمەتی ئەوەی توانای ئەنجامدانی عیبادەکانت هەیە ١٦- نیعمەتی ئەوەی عقڵت هەیە ١٧- نیعمەتی ئەوەی توانای قسەکردن باشە و زمانت پاڕاوە ١٨- نیعمەتی ئەوەی خەیاڵەکانت خەیاڵی خۆپێگەیاندن و شتانی باشن ١٩- نیعمەتی ئەوەی ئەبینیت و ئەبیستیت ٢٠- نیعمەتی ئەوەی توانای ڕۆشتن و جوڵەت هەیە ٢٢- نیعمەتی ئەوەی شەوانە ئەتوانیت بخەویت بەبێ هەست کردن بەئازار ٢٣- نیعمەتی ئەوەی هاوڕێی باشت هەیە ٢٤- نیعمەتی ئەوەی توانای هەستکردن هەیە وە چەندین نیعمەتی تر کە خوای گەورە پێی بەخشیوین بەڵام قەدریان نازانین... #نیعمەتەکان

  • هونەری تەوجیهـ بریتییە لەوەی کە قسەکەر ڕستەیەک بەکاربهێنێت کە دوو مانای تەواو پێچەوانە بدات واتە لە یەک کاتدا هەم وەک ستایش و هەم وەک سەرزەنشت لێکبدرێتەوە ئەمە جۆرێکە لە زیرەکیی زمانەوانی کە شاعیران و نووسەران بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی پەیامە ڕاستەقینەکانیان بگەیەنن و لە هەمان کاتدا ڕێگەی دەربازبوونیان بۆ خۆیان هێشتبێتەوە. ​ نموونەی "کێبڕکێی دوو شاعیر" ​دوو شاعیر کێبڕکێیان بوو یەکیان ناوی نەسیرەدین بوو و ئەوی تر سەراجەدین نەسیرەدین ویستی سوکایەتی بە سەراجەدین بکات بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ جنێوی پێ بدات وتی: ​يا سِراجَ الدِّينِ، أَنتَ نُورٌ لَكِنْ لِلعَمى ​ئەی سەراجەدین تۆ نوور و ڕووناكیت بەڵام بۆ کوێری ١- ​لایەنی مەدحەکەی: تۆ هێندە نوورەکەت بەهێزە تەنانەت کوێریش دەتوانێت پێت ببینێت (ئەمە لوتکەی ستایشە). ٢- ​لایەنی زەمەکەی: نوور و ڕووناکی بۆ کەسی کوێر چ سوودێکی هەیە؟ واتە بوون و نەبوونت وەک یەکە و هیچ سوودێکت نییە. جا ئەگەر سەراجەدین بە لایەنی زەمەکە لێکی باتەوە ئەوا نەسڕەدین ئەتوانێ خۆی لێ دەرباز بکات بەوەی کە بڵێت مەبەستی من  ئەوەی یەکەم بووە نەک دوەم بەکورتی نەسڕەدین بەهەردوو شێوازەکە هەر ئەتوانێ خۆی لێدەرباز بکات جا بۆیە ئەم زانستە پێویستی بە زیرەکی و زمانزانێکی زۆرە بۆ ئەوەی بەو شێوازە قسە بکەیت. #تەوجیهـ

  • (وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى) هاوکاری و یارمەتیی یەکتر بدەن لەسەر چاکە و لەخواترسان (وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) هاوکاریی یەکتر مەکەن لەسەر گوناهـ و ستەم و دەستدرێژیکردن #لەقورئانەوە_فێرببە

  • گەر عەیبەکانی خۆت بە عەیب نەزانی ناتوانی چارەسەری بکەیت ئەو کەسەی عەیبی خۆی نابینێ چاکەی خەڵکیش نابینێ (حاسبوا أنفسکم قبل أن تحاسبوا) لێپرسینەوە لە نەفسی خۆتان بکەن پێش ئەوەی لێپرسینەوەتان لێ بکرێت #محاسبة_النفس

  • #ئامۆژگاریەکان_2

  • #ئامۆژگاریەکان_١

  • 5 июл.244113

    تۆ ئەوەی لەسەرتە بریتیە لە پیشاندانی ڕەئی نەک سەپاندنی ڕەئی بۆیە ئامۆژگاری مەکە بە مەرجی وەرگرتن ( لست علیهم بمصیطر ) "الغاشية" لە ڕاستیدا تۆ كەسێكی كە ئامۆژگاریكاری ئەوانی لەسەر تۆ نیە كە زۆریان لێبكەی ئیمان بێنن. هەر بۆیە با نەفست بە حەسرەتی خەڵکەوە نەمرێ. #فائیدە

  • #ئەو_دوو_خاڵەی_بونەتە_ئاسانکاری_بۆ_کردنی_کاری_هەڵە... یەکەم/ کەسێک هەڵە ئەکات لەبەر ئەوەی فڵان کەس هەڵەی کردووە بۆنمونە کەسێک دزی ئەکا تۆش ئەڵێیت فڵان کەس دزی کرد منیش ئەیکەم. دووەم/ کەسێک ئەمڕۆ هەڵە ئەکات لەبەر ئەوەی دوێنێ هەڵەیەکی کردووە بۆنمونە دوێنێ زینای کردبێت ئەمڕۆ مەشروب ئەخواتەوە ئەڵێت خۆ من دوێنێ زینام کردوە با ئەمەش بکەم. ناکرێ لەبەر ئەوەی فڵان کەس هەڵەیەک ئەکات تۆش چاوی لێ بکەیت بەتایبەت سەردەمەکە وای لێهاتووە بەکەسێک ئەڵێی کاکە بۆ ئەو شتە ئەکەی ئەمە تاوانە و حەرامە ئەڵێت ئاخر من فڵان کەسی ڕیشداری شەڕواڵ کورت یان فڵان ئافرەتی نیقابم بینی کردی بۆیە منیش ئەیکەم! ئاخر پیاوێکی ڕیشدار و ئافرەتێکی نیقاب تەشریع نین هەموو کەسێک شایەنی هەڵەیە و کەس مەعصوم نیە، حەرام هەر حەرامە ئەگەر هەموو خەڵکی سەر زەوی ئەنجامی بەن نابێتە حەڵاڵ بەپێچەوانەشەوە. وە کاتێک تۆ هەڵەیەک ئەکەیت بانەبێتە پەیژەیەک بۆ تاوانی دواتر بڵێیت تازە خۆ من هەر تاوانبارم با فڵان تاوانی تریش بکەم  سزای یەک تاوان لە دوان باشترە.

  • #سیستەمی_پەروەردەو_فێرکردن ئەوترێ: ئەگەر ویستت بۆ ساڵێک پلان دابڕێژیت گەنم بچێنە 🌾ئەگەر ویستت بۆ دە ساڵ پلان دابڕێژیت دار بچێنە 🪵بەڵام ئەگەر ویستت بۆ تەمەنێک و بۆ ئەبەدییەت پلان دابڕێژیت مرۆڤ پێ بگەینە.🧑‍🎓 گەورەترین قەیرانێک کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنێت قەیرانی نەبوونی زانیاری نییە 📚بەڵکو قەیرانی چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیارییە‼. ئیسلام نەهاتووە تەنها بڵێت فێربە بەڵکو هاتووە بڵێت: وا فێربە کە زانستەکەت ببێتە ڕەحمەت بۆ دەوروبەرت نەک ببێتە زیان جا بەهەر هۆکارێک بێت.🪨💥 لە ئیسلامدا پرۆسەی بنیاتنانی مرۆڤ لەسەر دوو کۆڵەکە وەستاوە کە تەواوکەری یەکترن و لێک جیا ناکرێنەوە ئەویش بریتین لە: پەروەردە و فێرکردن.🗒💡 قورئانی پیرۆز گەورەترین مەنهەجی پەروەردەییە سەرەتای دابەزینی قورئان فەرمان بوو بە فێربوون🪶 وە فەرموودەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پڕن لە هاندان بۆ فێربوون و پەروەردەی دروست و ڕەوشت جوانی وەک ئەفەرمووێت: هیچ شتێک لە ڕۆژی دواییدا لە تەرازووی بڕواداردا قورستر نییە لە ڕەوشتجوانی..🧕 وە هەروەها خوای گەورە کاتێک باسی ئەرکی پێغەمبەر (ﷺ) دەکات، دەفەرموێت: ﴿وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْکتَابَ وَالْحِكْمَةَ﴾ [الجمعة: ٢]. قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە و لە بیروباوەڕی پیس و خراپ و گەندەڵ و ئاكار و ڕەوشتی خراپ پاكیان دەكاتەوە و قورئان و سوننەتیان فێر دەكات..🍃📖 لێرەدا (پاککردنەوەی نەفس و پەروەردە) پێش تعليم کەوتووە.‌🪄 وە زانست تەنها بۆ لەبەرکرد​ن نیە امامی شافعی دەفەرموێت: ​زانست ئەوە نییە کە تەنها لەبەر دەکرێت بەڵکو زانست ئەوەیە کە سوود دەگەیەنێت.🗒📎 ئەمە کرۆکی سیستەمی فێرکردنی ئیسلامییە کە ئامانج لێی سوودگەیاندنە بە کۆمەڵگە نەک تەنها لەبەرکردن و تاقیکردنەوە. 🧠📖 سودی چیە کە تەواوی قورئانت لەبەر بێت بەڵام تا ئێستا نەت توانیبێت ئایەتێک بگەیەنیت و سود بەخەڵکی بگەیەنیت چونکە موسڵمان تەنها سودی بۆخۆی نیە بەڵکو بۆ غەیری خۆشیەتی💭💡 عبداللەی کوڕی مسعود ئەفەرمووێ ئەی خەڵکینە فێرببن جا ئەوەی کە فێربوو باکاری پێ بکات.. کار پێکردنیشی بریتیە لە بڵاوکردنەوەی پێشینانی ئوممەت فەرموویانە: ( زەکاتی زانست فێرکردنی کەسێکە کە نایزانێت).📢📖

  • #یوم_الجمعە

  • #فێربوونی_زانست مرۆڤ ئەو کات پێوەری خۆی و چواردەوری ئەزانێ کە دەست دەکات بە داواکردنی زانست چونکە ئەزانێ هەموو شوێنێك شایستەی ئەوە نیە ڕوی تێبکات وە هەموو کەسێکیش شایەنی ئەوە نیە لەگەڵی بدوێ دوور دەکەوێتەوە لە کەش و هەوای شوێنێك کە سێبەری بچوکەکان دای پۆشیوە وە کەسانێک کە لە بنچینەدا نەزانن بەڵام بەهۆی چواردەورە بێ عیلمەکەیەوە کراوە بە زانا کە ئەصەح وایە بوترێ زانایە لە نەزانین!!

  • #هاوەڵان_چــــــۆن_جــەژنە_پیرۆزەیان_دەکرد؟! لە هاوەڵانی پێغەمبەرەوە ﷺ وەک جوبەیری کوڕی نوفەیر هاتووە کە کاتێک لە ڕۆژی جەژندا یەکتریان دەبینی دەیانفەرموو: ​«تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْكَ» واتە: خوای گەورە عیبادەت و کارە چاکەکانی من و تۆش قبوڵ بکات. بۆچی بەم شێوازە جەژنە پیرۆزەیان دەکرد؟ هاوەڵان لە لوتکەی پەرستشدا بوون بەڵام هەمیشە لە دڵیاندا ترسی ئەوە هەبوو کە ئایا عیبادەتەکەیان لەلایەن خوداوە وەرگیراوە یان نا. لای ئەوان جەژن تەنها جلوبەرگی نوێ نەبوو بەڵکو دڵخۆشبونیان بوو بە عیبادەت گەورەترین هیوایان ئەوە بوو کە ماندووبوونی ڕابردوویان لای خودا وەرگیرابێت بۆیە گەورەترین مژدە و هیوایەک کە لە ڕۆژی جەژندا پێشکەشی دۆستەکانیان بکەن دوعای "قبوڵبوون" بوو. ​چاندنی خۆشەویستی کاتێک مرۆڤێک لە یەکەم چاوپێکەوتندا دوعای خێرت بۆ دەکات ئەمە ڕق و کینە لە دڵەکاندا دەشواتەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر دەکات.

  • اللهُ أكبر اللهُ أكبر اللهُ أكبر، لا إلهَ إلا الله، اللهُ أكبر اللهُ أكبر، ولله الحمد.✨ جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت داواکارین لە خوای گەورە و میهرەبان حەجی حاجیان و عیبادەتی عیبادەتکاران قبوڵ بکات و ئەم ڕۆژە پیرۆزانە بکاتە مایەی سڕینەوەی گوناهەکان، لێخۆشبوون و نوێبوونەوەی ئیمان لە دڵماندا. #عید

  • 26 мая232101

    عەمری کوڕی مەمیمون دەیگێڕێتەوە: سەلەف کاتێک ڕۆژی عەرەفە دەهات وەک بڵێی قیامەت ڕووی دابێت هێندە بە ترسی خودا و بە کوڵ دەیانپاڕایەوە و گرنگییان بەو ڕۆژە دەدا. لە ​ابن عباس ـەوە سەبارەت بە گرنگی دوعا لەم ڕۆژەدا هاتووە کە هانی خەڵکی دەدا بە بەردەوامی خەریکی زیکر بن و دەیفەرموو: باشترین کار لەم ڕۆژەدا زیکری خودا و پاڕانەوەیە بە دڵێکی دڵنیاوە. عمر بن الخطاب کاتێک باسی ڕۆژی عەرەفەی دەکرد دەیفەرموو: هیچ ڕۆژێک نییە کە شەیتان تێیدا بچووکتر و ڕسواتر و توڕەتر بێت وەک لە ڕۆژی عەرەفە بەهۆی ئەو ڕەحمەتە زۆرەی کە دێتە خوارەوە وە لێخۆشبوونی خودا لە گوناهی گەورە. #یوم_العرفە

  • #ڕۆژی_تەواوبوونی_ئایین ​جولەکەیەک هاتە لای عمر بن الخطاب وتی: ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا هەیە دەیخوێننەوە ئەگەر بەسەر ئێمەی جولەکەدا بهاتایە ئەو ڕۆژەمان دەکردە جەژن عمر فەرمووی: کام ئایەتە؟ وتی:الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا﴾ [المائدة: 3]. عمر فەرمووی: ئێمە چاک ئەو ڕۆژە و ئەو شوێنەش دەناسین کە ئەو ئایەتەی تێدا دابەزی بۆ پێغەمبەر (ﷺ)  کاتێک لە عەرەفە وەستابوو لە ڕۆژی هەینیدا. [صحیح البخاري ومسلم] 📖 ئەم بەسەرهاتە پێمان دەڵێت کە ڕۆژی عەرەفە تەنها ڕۆژێکی ئاسایی نییە بۆ تێپەڕین بەڵکو ڕۆژی لەدایکبوونی شوناس و دەستووری کۆتایی موسڵمانانە لایەنە مێژووییەکەی دەری دەخات تەنانەت نەیارانی ئیسلامیش لە گەورەیی ئەو دەقە حاڵی بوون کە تێیدا خودا ڕایدەگەیەنێت ئیسلامی وەک ئایینی کۆتایی پەسەند کردووە بۆیە عەرەفە لای موسڵمانان ڕۆژی سوپاسگوزاری و تێڕامان لە نیعمەتی ئایین و گەڕانەوەیە بۆ سەر ئەو ڕێگا ڕوونەی کە لەو ڕۆژەدا کامڵ کرا.

  • لاَٳلەَٳلآٲللَّە وَحْدَەُ لاَ شَرِیڪَ لَە لەُ المُلْڪُ وَلَەُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلیٓ ڪُلِّ شَیءِِ قَدِیرْ #التهلیل