tgindex
طريقنا | ڕێگاڪەمانـ

طريقنا | ڕێگاڪەمانـ

Статистика

قال | شريح وابن سيرين | رحمهما الله : ‌ « لن نضل ما تمسـكنا بـالأثر » گومڕا نابیین ڪە دەست گرتوو بینـ به ئەثەر .. النقض | لـ عثمان الدارمي صـ (٢٩٨ ) ‌ ڪِتابُ السُنَّـة❤️

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
29
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
459
+2 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
218
29 постов
Вовлечённость
47,5%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 29
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
78
1/48двое суток
89
1/72трое суток
96

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ١٠٣ - وەباش بزانە ڕەحمەتی اللە ـت لێبێت زانست بەزۆرۍ ڕیوایەت و ڪتێب نیە بەڵڪو زانا ڪەسێڪە شوێن زانست وسونەت بڪەوێت ئەگەر چی زانست و ڪتێبیشی ڪەم بێت وە هەرڪەس پێچەوانەۍ ڪتاب(قورئان) وسونەت بڪات ئەوە خاوەن بیدعەیە(گومڕایە) ئەگەرچۍ ڕیوایەت و ڪتێب ـیشی زۆر بێت…

  • ١٠٣ - وەباش بزانە ڕەحمەتی اللە ـت لێبێت زانست بەزۆرۍ ڕیوایەت و ڪتێب نیە بەڵڪو زانا ڪەسێڪە شوێن زانست وسونەت بڪەوێت ئەگەر چی زانست و ڪتێبیشی ڪەم بێت وە هەرڪەس پێچەوانەۍ ڪتاب(قورئان) وسونەت بڪات ئەوە خاوەن بیدعەیە(گومڕایە) ئەگەرچۍ ڕیوایەت و ڪتێب ـیشی زۆر بێت . 📗شرح السنة الإمام بربهاری

  • دایم قەدری کەسە نزیکەکانت بگرە و چێژ لەهەبونیان ببینە ، درێغی مەکە لەنیشاندانی موحیبەتت بۆیان وەک نیعمەتی اللە سەیریان کە ، لەبیرت بێ ڕەنگە ڕۆژانێک بێ تۆ هەبی و لەهەمان شوێن مەوجود بیت ئەمما ئەزیزەکەت بوونێکی نیە و دیدارتان کەوتۆتە قیامەت تۆش بە ئاواتی یەک چرکە بینینەوەی ئەویت... #بیرخستنەوە :)

  • سەرپەرشتی و قەوامەی پیاو بەردی بناغەی چاکبوونی ماڵەکانە مغيرة بن شعبة رضي اللە عنە دەیفەرموو : ئافرەتان چوار جۆرن، پیاوانیش چوار جۆرن : - پیاوێکی پیاوانە و ئافرەتێکی ئافرەتانە، پیاوەکە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە بەسەریدا. - پیاوێکی ئافرەت ئاسا، و ئافرەتێکی پیاو ئاسا، ئافرەتەکە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە بەسەریدا. - پیاوێکی پیاوانە و ئافرەتێکی پیاو ئاسا، ئەمانە وەک دوو مەڕە کێوی - یان بزنە کێوی - وان کە قۆچ لە یەک دەدەن. - پیاوێکی ئافرەت ئاسا و ئافرەتێکی ئافرەتانە، ئەمانە هیچ خێرێکیان لێ نایەت و سەرکەوتوو نابن. ئەم واتایە واقیعی ژیان شاهێدی بۆ دەدات چونکە ماڵەکان جێگیر نابن مەگەر کاتێک پیاو ئەو سەرپەرشتییە ئەنجام بدات کە اللە پێی سپاردووە، و ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کە خێزانەکەی دەپارێزێت و چاکیان دەکات، ئەگەر لەوەدا لاواز بوو، یان دەستی لە سەرکردایەتی کێشایەوە، کاروباری ماڵ تێکدەچێت و بارودۆخەکە خراپ دەبێت. اللە تعالی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی داوە بە پیاو و دەفەرمووێ : (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ)، کەواتە سەرپەرشتی تەنها ڕێزلێنانێکی بە تەنها نییە، بەڵکو ئەرك و بەرپرسیارێتییە، پێویستی بە توندوتۆڵی، غیرەت، بەڕێوەبردنی ژیرانە و جێبەجێکردنی مافەکانی خێزان هەیە. زۆرێک لەوەی کە ئافرەتان وەک پیاویان لێ دێت و ڕەفتاری پیاوانە دەکەن، هۆکارەکەی لاوازی پیاوانە؛ چونکە ئەگەر پیاو ئەو ئەرکەی خوای گەورە لەسەری واجب کردووە جێبەجێی بکات، و لە ماڵەکەیدا بە توندوتۆڵی و چاودێرییەوە بوەستێت، ئافرەت لە سنووری خۆی دەرنەدەچوو و لە فیترەتی خۆی لای نەدەدا، تێکچوونی ماڵەکان لەوەوە دێ کە پیاوان سەرپەرشتییەکەیان پشتگوێ خستووە و لە ئاست ئافرەتان کەمتەرخەم بوون، تەنانەت هەندێکیان غیرەت لەسەر خێزانیان نەماوە، و گوێ نادەن بە دەرچوونی هاوسەرەکەیان و تێکەڵاوبوونی لەگەڵ پیاوان، بەڵکو جڵەوی ماڵ دەدەنە دەستی ئەو، پاشان سەرسام دەبن بە تێکچوونی بارودۆخەکە. هەروەک شاعیر دەڵێت : (سەرسام نیم بەوەی ئافرەتان وەک پیاویان لێ هاتووە بەڵکو ئافرەت ئاسا بوونی پیاوان جێی سەرسوڕمانە). #ئافرەت (#منقول)

  • الله تبارك وتعالی بەندەکەی تاقی دەکاتەوە لە کاتێکدا خۆشی دەوێت؛ تا نزاو پاڕانەوەکانی ببیستێ أبو حاتیم رحمە الله هێناویەتی لە : أبي وائیل،لە کوردوس ـی کوڕی عەمر، أبو حاتیم گوتی : کوردوس و نوعەیمە کتێبەکانی دەخوێندەوە، گوتی: لەو کتێبانەی دەیخوێندەوە دۆزیەوە، بێگومان الله تبارك وتعالی بەندەکەی تاقی دەکاتەوە لە کاتێکدا خۆشی دەوێت؛ تا نزاو پاڕانەوەکانی ببیستێ. کتاب الزهد الأبي حاتم📚

  • گەر بڕیاربێ ئازار و ناخۆشی و ناڕەحەتیەکان لە پەروەردگار نزیکت کەنەوە ، ئەوا ڕازی بە بەوەی هەتا کۆتایی تەمەنت لەوەدا بژیت .

  • شەرم لەو کەسە ناکەیت کە گشت خەڵکی تۆیان بیر دەچێتەوە بەڵام ئەو لەبیرت ناکات کەچی تۆش لێی بێئاگایت ..

  • 2 июл.301133

    أحمد بن إسحاق بن راهویة دەڵێت : گوێم لە باوکم بوو دەیووت : ئەگەر "أحمد بن حنبل" خۆی نەکردایەتە قوربانی وەک چۆن خۆی کرد ئەوا ئیسلام دەڕۆیشت (نەدەما) . 📚[طبقات الحنابلة لابن أبي يعلی ٢٩/١]

  • : دوایی تێدەگەی ، بەلێ دەزانی .. بەڵام کەی ؟ دوای چی ؟ دوای ئەوەی کە حەیاتت دانا لەسەر کەسانێک کە هەر دوایی ناشتنەکەت پەلەی ئەوەیانە جێت بهێلن ، بۆ مالێک کە هی تۆ نیە و لەگەل خۆت نایبەی ، لەپێناو چی ؟؟. دەزانی چی ترسناکە ؟ ترسناک ئەوەیە بەکۆتاییەکی پڕ لە شەر و بەبێ دەستکەوت و بەبێ ئەوەی شتێک بچێنیت بگەرێیتەوە لای اللە💔، ئەوەی دوای خۆت جێت هێشتوە تەنها هیچ ــێکە ، ترسناکە تۆ نە بۆ قیامەت شتێکت بنیادنابێ و لەگەڵ خۆت بیبەی ، نەبۆ ژیانیش شتێکت جێ هێشتبێ! بۆ نمونە ماڵ و منداڵێک ـی صالیحە دوای خۆت سەرەڕای ئەوەی نەماویت سەربەرزبی پێیان چونکە ئەوان دیندارن هیممەت بەرزن خەمخۆری قیامەتی خۆیان و تۆن ئەبنە صدقەی جاریە بۆت بە کردەوە چاکەکانیان بەدوعاکانیان لەگەڵت دەبن تەنانەت دوای مردنیش ، من دەڵێم بیرکەوە چەند ترسناکە ژیانێک بەڕێکرد لەپێناو هیچدا ، سەردەمانێک ناوت هەبوو دوای مردنت وردە وردە ناوەکەشت کاڵ دەبێتەوە وەک ئەوەی هەر نەبوبیت💔.. ترسناک ئەوەیە بگەڕێیەوە لای اللە بەبێ ئەوەی ڕۆژێ لە ڕۆژان بیرت کردبێتەوە و دانیشتبی پرسیارت کردبێ گەڕابی بەدوای ئەوەی ؛ تۆ بۆچی و لەپێناو چ ئامانجێک دروستکراوی ؟ هەر ئەوەیە خەمی گەورە...

  • چ باکێکتە گەر لای خەڵک سەرزەنشت کراو بیت کاتێک لای خودای گەورە پەسەند و سوپاسکراو بیت ؟؟ إبراهيم بن الأشعث دەڵێت : گوێم الفضيل بن عياض بوو ووتی : پێم گەیشتووە کە الله تعالی لە کاتی یادخستنەوەی هەندێک لەو چاکە و بەخششانەێ بەسەر بەندەکەیدا ڕشتوویەتی پێی دەفەرموێت : ئایا بەخششم پێ نەبەخشیت؟ ئایا پێم نەدایت؟ ئایا دام نەپۆشیت؟ ئایا؟ ئایا؟ ئایا؟ ناوبانگم نەکوژاندیتەوە؟ دەڵێت : وە گوێم لێ بوو دەیگوت : ئەگەر توانیت نەناسرێیت ، ئەوا بیکە ، چ باکێکتە گەر نەناسرێیت؟ چ باکێکتە گەر پیاهەڵدانت بۆ نەکرێت؟ وە چ باکێکتە گەر لای خەڵکی سەرزەنشتکراو بیت ، کاتێک لای خودای گەورە پەسەند و سوپاسکراو بیت . 📜«التواضع والخمول لابن أبي الدنيا/١٧»

  • без подписи

  • شوێنکەوتەی ئەثەر.. قَال السِّجْزِيّ فالمُتَّبِعُ لِلْأَثَر يَجِب تَقَدّمه وَإِكْرَامه ، وَإِنْ كَانَ صَغِيرَ السِّنِّ غَيْرُ نَسِيبٍ ، وَالْمُخَالِف لَهُ يَلْزَمُ اجْتِنَابُهُ وَإِنْ كَانَ مُسنًّا شَرِيفًا . السِّجْزِيّ دەڵێت : پێویستە شوێنکەوتەی ئەثەر  پێشبخرێت وڕێزی لێبگیرێت ئەگەر چی تەمەنی کەمبێت وخاوەن بنەماڵەش نەبێت، وەئەوەی پێچەوانەی ئەثەر دەکات پێویستە لێی دوور بکەویتەوە ئەگەرچی تەمەنێکی گەورەی هەبێت و خاوەن پلە و پایە و ناوبانگ یش بێت. 📖رِسَالَةُ السِّجْزِيِّ إِلَى أَهْلِ زُبَيْدٍ فِي الرَّدِّ عَلَى مَنْ أَنْكَرَ الْحَرْفَ وَالصَّوْتَ : صـ |۱۰٦|

  • هداب البصري دەڵێت : کەسێك لەخەومدا پێی گوتم : ئەی هداب ، پشت بەو کەسە ببەستە کە پشت پێ بەستراوانی پێش تۆ پشتیان پێ بەست ، چونکە هەرگیز کەسێك کە پشتی پێ بەستبێ بۆ لای کەسێکی تر جێی ناهێڵێت. (التوکل لإبن أبي الدنیا : ٥٣📚)

  • عَلَی اعْتِقَادِ ذِي السَّدادِ الْحَنْبَلِي

  • ٩٤٧ - عمری کوڕی خطاب دەفەرمووێ : ( ئاگادارت دەکەمەوە بە برایانی ڕاستگۆ ، تۆ زیرەک بە لە بەدەست هێنانیان ، چونکە ئەوان جوانین لەکاتی خۆشیدا ، وە شکۆ و غیرەتن لە کاتی بەڵاکاندا ) مکارم الأخلاق ومعالیها ومحمود طرائقها📚

  • أبو سليمان الداراني دەڵێت : داود عليه السلام هەرگیز هیچ کارێکی نەکردووە کە بە ئەندازەی گوناهەکەی سوودبەخش بێت بۆی ، بەهۆی ئەوەوە هەمیشە و بەردەوام لە ترس و ڕاکردندا بوو تا ئەو کاتەی بە پەروەردگاری شادبووەوە . 📚[حلية الأولياء لأبي نعيم الأصبهاني ٢٦٣/٩]

  • پێویستە لەسەر دایک و باوکی مسوڵمان هەر لە منداڵیەوە لەماڵەکەی خۆیاندا منداڵەکانیان کۆکەنەوە لەدەوری خۆیاندا و دایاننیشێنن و فێری قورئان و فەرموودە و ئاثاری سەلەف وە فێری زانستیان کەن ، وە دوعای خيریان بۆ بکەن ، بەڵکو بەوهۆیەوە الله تعالی منداڵەکانیان بکاتە هۆکارێک بۆ پاراستنی دینەکەی ، وە لەسەر ئەوە پێبگەن کە تێیدا گەورەبوون و پەروەردە بوون... بۆیە منداڵ وەکو نەمامێکە گەر بە بچوکی گرینگیت پێیدا و ئاوت دا بە زانست لە ژینگەیەکی سەلامەت پێبگاا، ئەوا دەبێتە ئەو دارەی لەژێر سێبەری دەحەسێیتەوە إن شاء الله ...

  • قالَ أَبُو بَكْرِ بْنُ عَيَّاشٍ ؛ (كُنَّا عِنْدَ الأعمش ، ونَحْنُ حَولَهُ نَكْتُبُ الحَديثَ ، فَمَرَّ بِهِ رَجُلٌ فَقالَ : يَا أَبَا مُحَمَّدٍ مَا هَؤُلَاءِ الصِّبيَانُ حَولَكَ؟ قال : «هَؤُلاءِ الَّدِينَ يَحْفَظُونَ عَلَيْكَ دِينَكَ» أبو بکر بن عیاش دەڵێت ؛ ئێمە لای أعمش بوین ، وە لەدەوری دانیشتبوین و فەرموودەمان دەنوسیەوە ، پیاوێک بەوێدا تێپەڕی و وتی ؛ ئەی باوکی محمد ئەو منداڵانە چین لە دەورت ؟ وتی : ئەوانە ئەو کەسانەن دینەکەت بۆ دەپارێزن .. المحدث الفاصل -١٩٣-

  • без подписи

  • #HD 📎 #edit 🎞