tgindex
ژیان جوانه

ژیان جوانه

Статистика

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
15
Всего постов
142
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 374
0 за 3 дн.
Сутки
+1
+0,07%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
142
40 постов
Вовлечённость
10,3%
к подписчикам
Постов в день
2,1
всего 142
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
106
1/48двое суток
121
1/72трое суток
131

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • کەمردم پاسپۆرتەکەم لە گەڵم بخەنە ناو گۆڕەوە تابەڵکوو لەوێ مۆڵەتێکم دەس کەوێ لەو وڵاتە هەڵێم #احمددریس وە ــ نادرمستەفازادە پاسپورتم را با من خاک کنید شاید آنجا فرصتی شد که از این سرزمین بگریزم... #احمددریس          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • ڕۆژێ عەڕەبێک چوو بۆ لای قازی بە سکاڵاوە کوتی:کابرایەکی فارس لە مزگەوت کەوشەکانی لێ‌دزیووم، قازی کە ئەوەی بیست خێرا کوتی: پەروەندەکەی ببەستن،دانیشتوان بە سەرسوڕمانەوە لە قازییان پرسی بۆچی حوکمی ئاوات دا؟! قازی کوتی:نە عەڕەب کەوش لە پێ‌دەکا و نە کابرای فارسیش دەچێتە مزگەوت!!!! وە ــ نادرمستەفادە

  • 🍃 پرسیان لە پیرێکی داماو بۆچی وا پەرۆشی؟؟ وتی: جێ‌سیغاریم شکا!! وتیان: مەگەر چەندی دێنا ؟؟ وتی: بە نرخ نەبوو هیچ بەڵام هەموو لاویم لە ناو ئەو دا سووتا وە ــ نادرمستەفازادە ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ از پیرمردی پرسیدند : چرا ناراحتی ؟؟ گفت : جا سیگاریم شکست !! گفتند : مگر چقدر قیمت داشت ؟؟ گفت : به قیمتش نیست ... تمام جوانی ام را در آن سوزاندم

  • ☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 🌼۲۲ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۲۲ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۱۳ی ئەوتی ۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

  • ئەگەر ڕۆژێ ببام بە بەرگ درووی ڕۆژگار سەرەتا بارستایی غەمم لە بەژنی ئینسانەکان دەهێنا خوار؛ بە دەزووی سەبر تڵیشی دڕاوی شاردراوەی دڵم لێک دەوری وەک ئەووەڵ جار دوگمەی کەوتووی پێکەنینم دیسان دەخستەوە سەرلێوان قۆڵی ژیانم هێندە درێژ دەگرت؛ تاکوو هەموو دەستەکان بگەن بە ئاواتیان. بۆ هەر دڵێ ئەندازەیەکی تازەم دەبڕی قەت نەمدەهێشت لە هیچ چاوێ ئەسرین بڕژێتە خوار وام دەکرد هیچ غەمێ مۆدێل بۆ ژیان نەکا دیاری و دەست نیشان بۆ هەموو دڵێکم بە ڕادەی ئاواتەکانی جل و بەرگ دەدووری وام دەکرد کەس لە دووری ئازیزی نەبێ بێ‌قەرار ✍#آیشاقریشی #وە_نادرمستەفازادە ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ اگر روزی خیاطِ روزگار می‌شدم، نخست قوارهٔ غم را از قامتِ آدم‌ها کوتاه می‌کردم؛ با نخِ صبر، پارگی‌های پنهانِ دل را آرام به هم کوک می‌زدم؛ دکمه‌های افتادهٔ لبخند را دوباره بر لب‌ها می‌نشاندم، و آستین‌های زندگی را اندکی بلندتر می‌گرفتم؛ تا دست‌ها به آرزوهای دورشان برسند. کاش می‌شد برای هر دل، اندازه‌ای تازه گرفت؛ شاید آن‌گاه هیچ غمی الگوی زندگی را تعیین نمی‌کرد؛ و هر دل به اندازهٔ امیدهایش قد می‌کشید. ✍#آیشاقریشی          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • مردن لە بیرمی... مامۆستا حەسەن زیرەک & میدیا زەندی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌         °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • هەقایەتێک لە مەلا نەسرەددین دەڵێن ڕۆژێک زۆر پیس لە ژنەکەی دەدا و دەی کوتا خەڵک کۆبوونەوە و هۆکارەکەیان پرسی کوتی نە بۆ گەشت و سەیرانی دەبەم نە خەرجی دەدەمێ نە دەچینە میوانی دەبێ کارێک بکەم کە خەڵک بزانن من مێردی ئەوم هەقایەتی ئێمەیە نە ڕێزگرتنێک نە حورمەتێک نە قەدرێک دەیانەوێ ئەوەی کە هەشمانە لێمان بستێنن. وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۶ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • ئامۆژگاری جوانی مەولانا هەموو کەسێک بە هاودەمی خەم و تەنیایی مەزانە! « سێبەر لەگەڵت دێ بەڵام هاوڕێ و هاوسەفەرت نێ...!» وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی

  • ☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ سێشەممە 🌼۲۰ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۲۰ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۱۱ی ئەوتی ۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

  • ئاخرین شێعرەکانی شاعیری مەزنی گەلەکەمان نەمر : مامۆستا ڕاوچی (کۆشێک فرمێسکی تەڕ و دواماڵاوایی). بەدەنگی پیرۆزیان.          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • ئازاری ژیان لەپاڵ مرۆڤگەلی نەزان! ✔️ بەڕاستی ژیان لەگەڵ مرۆڤگەلی نەزان یەکێک لە بەژانترین و ئازاردەرترین ژیانە لەم جیهانە. لەبەر ئەوەیکە ئەم کەسانە وەکوو ئازاردەری ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ هەڵسوکەوت دەکەن و تەواوی نەزم و دیسیپلینی فیکری و کرداری تێکدەدەن و ئاور دەخەنە خەرمانی ژیانی مرۆڤگەلی زانا و ئاقڵ! مرۆڤگەلی نەزان نەک هەر لە هیچ جۆرە ئەقڵ و زانست و زانیارییەک بەهرەمەند نەبوون بەڵکوو هەر شتێک کە دەفتەری زانست و ئەقڵ و زانیارییە خەتی هەڵەکاری پێدا دێنن و خۆیان بە ئازار و جەزرەبەی مرۆڤگەلی ئاقڵ و زاناوە خەریک دەکەن! ✔️ بەداخەوە لەوەیکە ئەو کۆمەڵە پەیتاپەیتا بەشوێن ئازاری کەسانی ترن و لەو کارە ناحەز و نائینسانی و نائەخلاقییەی خۆیان هیچ خۆ نابوێرن. ئەگەر ئەو کۆمەڵە لە ڕاستیدا دەبێ بڵێین ئەو تاقمە نەزانە لە سووچێکی دوورەدەست و دوورکەوتوو ژیابان و کاریان بە مرۆڤە ئاقڵەکان نەبوایە دیسان قەبووڵ و تەحممول دەکرا بەڵام هەزاران حەیف کە لە دەروون و جەرگەی کۆمەڵگا دەژین هەر دەڵێی بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە خەرمانی زانست و ئەقڵ و زانیاری ئاور بدەن کە ئەوەش زۆر جێی داخ و خەمبارییە! ✔️ ئەو تاقمە خراپکارە بە نەزانی و گەوجی خۆیان تەواوی ڕەهەندگەلی ژیانێکی ژیرانە و ئەخلاقی لەناو دەبن کە نە تەنیا بۆخۆشیان لەو ژیانە بەهرەیەکیان نیە بەڵکوو ژیانی ژیرانە و ئەخلاقی خەڵکی دیکەش ڕووبەڕووی فەوتان و مەترسی دەکەنەوە! ✔️ لێرەدا دوو گرفتی بنەڕەتی دەردەکەوێ: 🔰1.ئەو کۆمەڵە بە نەزانی و گەوجییەکەیان ژین و ژیانی خۆیان لەناو دەبەن و مخابن لەوەیکە هیچ فام و تێگەیشتنێکیان نیە لە دۆخێکی وەها دڵتەزین کە بۆیان پێش هاتووە و خراپتر لەوەش وادەزانن لە ئاقار و ڕێگای دروست هەنگاو دەنێن و کارگەلێکی باش ئەنجام دەدەن. ئەوان لەنێو ڕایەڵ و پۆیەکی چڕ و پڕی نەزانییەکانی خۆیان پەلەقاژە دەکەن که بێ شک، لەخۆڕا گومان دەکەن و پێیانوایە کە ڕێگای ڕاست هەر ئەوەیە که ئەوان گرتوویانەتە بەر! لەوەش بەژانتر ئەوەیە کە خۆیان بە مەرجەعی خەڵکی دادەنێن و داوا لە هەمووان دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕزگاری پەیوەست بە ڕێوشوێن و ڕەوشتی ئەوان بن! کە بەداخەوە خەیاڵی خاوە! 🔰2 بۆچوون و ئاکاری ئەو دەستەیە بە زیانی خەڵکی و کۆمەڵگایەکە کە لەودا دەژین وە لە ئاکامدا وەکوو ڤایرۆسێکی مەترسیدار تەواوی کۆمەڵگا تووشی بەڵا و زیانی جیددی دەکەنەوە! ئەو تاقمە لە کۆڵ خەڵک و کۆمەڵگا نابنەوە و دەڵێی شەو و ڕۆژ بە شوێن ئازار و جەزرەبەی خەڵکەوەن و ئەو کردەوەیە نائینسانی و نائەخلاقییەی خۆیان بە کردەوەیەکی ڕاست و دروست دەزانن! ✔️ ئەگەر چاک بڕوانین بە باشی تێدەگەین کە ئەو دوو کێشە سەرەکییە تا کوێ و چۆن ژین و ژیانی گەلێک ئینسانی تر ڕووبەڕووی مەترسیگەلێکی جیددی دەکاتەوە و چۆن هەموو حەول و هەنگاوی ئینسانە ژیرەکانیش تووشی کێشە دەکات. بە زمانێکی تر هەر چەندی ئینسانە زانا و ژیرەکان کردوکووش و تەقالا دەکەن تا گرفتەکان چارەسەر و کارەکان ڕێکوپێک و سەروبەر بکەن بەبوونی ئەو دەستە نەفام و نەزانە دووبارە ئاڵۆز و بێ سەروبەر دەبنەوە و کێشەکان زیاتر! ✔️ تۆمەز کە زنجیرێکی سەقەت و پووچ وەدی دێ کە دەرچوون لەو کارێکی زۆر ئەستەمە! هەر ئەوە کە ئالبێر کامۆ لە ئەفسانەی سێزێف گوتبووی ڕێگای ڕزگاری تەنیا و تەنیا زانیارییە و بەس ئەویش «زانیاری بنەڕەتی و ڕیشەیی»! ✍ موحەممەدباقر تاجەددین وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • "هەردی" کێ بوو؟ ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیزبەگ، ناسراو بە "ئەحمەد هەردی" یەکێک لە شاعیران و نووسەران و سیاسەتوانی بەناوبانگی کورد بوو لە باشووری کوردستان، کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردیدا کاری کردووە. ئەحمەد هەردی لە بنەماڵەیەکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بووە(1922) ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەڕەبیدا هەبووە. هەروەها ئەو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزیرە، چووە بۆ ئێران و دواتر لە ساڵی 1993ی زایینی کۆچی کردووە بۆ بریتانیا. ئەحمەدی هەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەددین وەکوو مامۆستا وانەی کتۆتەوە. یەکەمین شێعری ئەحمەد هەردی لە ساڵی 1957 بڵاو بۆوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوەتەوە. ئەحمەد هەردی سێ منداڵی بە ناوەکانی: چۆمان، ئاسۆس و ڕێبین هەردی هەیە. هەردی لە 29ی تشرینی یەکەمی 2006 کە (۸۳ بۆ ۸٤ ساڵ ژیاوە)  لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و هەر لە سلێمانی تەسلیم بە خاک کراوە. "ڕۆحی شاد، یاد و ناوی هەرمان" کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • ڕۆاڵەتت نیشتمانێکی چکۆلەیە کاتێ کە دەم دەکەیەوە بۆ پێکەنین ماشینەکان لە سنوورتەوە بە قاچاغ شادی دەبەن بۆ وڵاتان! #محمد_عسکری_ساج #مزارع_پنبه_ی_شیلی وە ــ نادرمستەفازادە          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • مردن هەموو ڕۆژێ گوێم بادەدا پێم دەڵێ خەریکم بێم خۆش ڕابوێرە تۆ لە ژیان وە ــ نادرمستەفازادە مرگ گوشم را می‌کشد؛ می‌گوید زندگی کن! دارم می‌آیم. #ویرژیل

  • ☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ دووشەممە 🌼۱۹ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۱۹ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۱۰ی ئەوتی ۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

  • کێ باوەڕ بە قسەی بەرپرسان دەکا؟! کوتی:بۆچی مەتمانەی خەڵک سەبارەت بە بەرپرسانی دەوڵەت زۆر کەم بۆتەوە؟ کوتم:من هۆکارەکەی نازانم،بەڵام دەزانم کە مەتمانەی خەڵک سەبارەت بە بەرپرسان گەورەترین سامانی کۆمەڵاێتییە وە ئەگەر ئەو سامانە لە ناو چێ،هیچ جێگرەوەیەکی نیە وە گەرەترین هۆکار بۆ لە بەر یەک هەڵوەشانی،هەر دەم و دەسگایەک نەبوونی ئەو سامانەیە. کوتی:وەختایەک لە دەوڵەتی پێشوو،کە وەزیری پێوەندییەکان بە ڕاگەیاندنی پێشوازی بەر بڵاو و گەرم و گوڕی ڕاگەیەندە ناوخۆییەکان کوتبوی کە: ڕۆبیکا مانگانە نزیک بە چل ملیون ئەندامی چالاگی هەیە!!! لە کاتێکدا کە وتار بێژی ڕێکخراوی کار و باری ماڵیات ژومارەی ئەندامانی ڕۆبیکای بە کەمتر لە٥۰۰هەزار کەس دەزانی!! ئایا لە وەها باروودۆخێک دا دەبێ چاوەڕۆانیمان لە خەڵک بێ،باوەڕ بە قسەی بەرپرسان بکەن و مەتمانەیان پێیان بێ؟؟؟!!! دەڵێن ڕۆژێک هەواڵ هات کوتیان: ئوتووبووسی هەڵگری بەرپرسان لە جادەکانی باکور وەرگەڕاوە... کاتێ یارمەتی‌دەران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە دیتیان ڕێبوارێک هەموویانی ناشتۆ!!! لێیان پرسی: ئایا هیچ کام لە بەر پرسان پاش وەرگەڕانی ماشێنەکە زیندوو نەمابوون؟؟؟!!! کابرا لە وەڵام دا کوتی:بۆچی زۆریان هاواریان دەکرد ئێمە ماوین، بەڵام کۆا کێ ئەمڕۆ باوەڕ بە قسەی بەر پرسان دەکا تاکوو من باوەڕم پێ کردبایەن؟؟؟!!! کوتم:ئای دیسان کاغەزت لە ڕەشی خوێندەوە... #شەفیع_موتەهەر__تاران #وەرگێڕان__نادرمستەفازادە_ڕەحیم‌خان ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • 9 авг.1532из نادر مسته فازاده N.M

    کاتژمێرێک پاش ناشتنمان خەڵک لە فکری ئەوە دان نۆشابەکانیان ڕەش بێ یان زەرد،بەس بە قسەی خەڵکێکی ئاوا ژیان مەکە... وە ــ نادرمستەفازادە           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • 9 авг.13411из نادر مسته فازاده N.M

    گەورە بووین و زانیمان ژیان ئاسان نەبوو،ژیان باوکمان بۆی ئاسان کردبووین... وە ــ نادرمستەفازادە           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • بەسەرهاتی منداڵێکی تەمبەڵ پۆلی یەکەمی قوتابخانەی سەرەتایی، لە شیراز بووم ساڵی هەزار و سێسەد و چل، لە نیوەی ساڵدا چووینە ئیسفەھان. لە قوتابخانەیەک ناویان نووسیم، شارستانی بووم، زاراوەی تەواو تورکی قەشقایی، لە شاری غەریب. ئێمە کتێبکەمان دارا ئەنار بوو. بەڵام ئیسفەهان ئاب بابا. کێشەیەک بوو بۆ من، لەهیچ حاڵی نەدەبووم. هەڵبەت لە شاری خۆشمان زیرەک و شاگرد ئەوەڵ نەبووم. بەڵام بە چەرمەسەری و کوڵۆڵی دەرسم دەخوێند. لە ئیسفەهان، بوومە قوتابی تەمبەڵی پۆل. مامۆستایەکی خانمی پیر و بێ حەوسەلەمان بوو کە بوو به دوژمنی قەستەسەری من! هەر کەسێک دەرسی نەخوێندبوایە دەی گوت: دەتەوێ ببێ فڵانە کەس، مەبەستیشی منی بەستەزمان بوو. بە هەزار زەحمەت چوومە پۆلی دووەم. لەوێش لە بەختی ڕەشی من، هەر ئەو خانمە بوو بە مامۆستامان. هەمیشە لە ئاخری پۆل دادەنیشتم و جارجارێکیش شووڵێکم لێدەکەوت کە لەبیرم نەچێ کێم!! ئیدی بۆخۆشم هاتبوومە سەر ئەو باوەڕە کە قوتابێکی تەمبەڵم بۆ هەتاهەتایە..... پۆلی سێیەم مامۆستایەکی جحێڵ و دڵسۆز هاتە قوتابخانەکەمان. جلوبەرگی جوان و خاوێنی لەبەر دەکرد و بەکورتی زۆر کاردروست بوو. ئەویان بۆ پۆلەکەی ئێمە دانا. من بۆخۆم لە سەرەتاوە چوومە ئاخری کلاس دانیشتم. دەمزانی جێگام ئەوێیە. دەرسی خۆی کوتەوە، مەشقی داینێ و کوتی سبەینێ بیهێنن. ئەوەندە هاتبۆ دڵمەوە کە زۆر جوان و بێ کەموکووڕی ئەرک و مەشقەکەم نووسی. بەڵام دەمزانی ئاکامی تەمبەڵی کلاس چیە! بۆ سبەینێ کە هات، پێنووسێکی جوانی بەدەستەوە گرت و دەستی کرد بە واژۆ کردنی مەشقەکان... هەموو سەرمان سووڕمابوو!! ئاخر مەشقەکانمانیان یا خەت دەدا یا دەیاندڕاند. کاتێ گەیشتە من، بە نائومێدی مەشقەکانم نیشان دا. دەستەکانم دەلەرزی و دڵم بە توندی لێیدەدا. لەژێر هەر مەشقێک شتێکی دەنووسی، خودایە چی بۆ من دەنووسێ؟!!! بە خەتێکی جوان نووسی: زۆر باشە باوەڕم نەدەکرد!! پاش سێ ساڵان ئەوە ئەوەڵین وشەیەک بوو کە بۆ هان دان و دڵگەرم کردنی من بەیان کرابوو. بزەیەکی هاتێ و تێپەڕ بوو سەرم لەسەر دەفتەرەکەم دانا و بۆی گریام. بەخۆم گوت هەرگیز نایەڵم بزانێ من تەمبەڵی کلاسم! قەوڵم بەخۆم دا باشترین بم... ئەو ساڵە بە موعەددیلی بیست، شاگرد ئەوەڵ بووم و هەروەها ساڵەکانی دواتریش. هەمیشە شاگرد ئەوەڵ بووم. کاتێ کۆنکوورمان دا، بوومە کەسی شەشەمی کۆنکوور لە وڵات و چوومە زانستگای تاران. وشەیەک بەو بچووکیە، چارەنووسی منی گۆڕی. بۆچی دەرهەق بە خەڵکی درێخی دەکەین لە کوتنی وشەگەلی ئەرێنی و جوان؟؟؟ بەتایبەت ئێمە: باوکان، دایکان، وانەبێژان، مامۆستایان، ڕاهێنەران، بەرپرسان و... 📚بیرەوەرییەک لە ئەمیر موحەممەدی نادری قەشقایی ئوستادی دەرونناسی و زانستە پەروەردەییەکانی زانستگای کێنتی ئینگلستان وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۶ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

  • بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە... هۆنراوەی: مامۆستا هێمن بەدەنگی: مامۆستا محەممەدی ماملێ 👇👇👇          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

ژیان جوانه — tgindex