TODAY NEWS
Статистикаبۆ ئاگاداربون لە نوێترین هەواڵی سیاسی و ئابوری و سەربازی جۆینمان بکەن
- Последний пост
- 10 сент. 2025 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Политика
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: من بە قەتەر و هەموو ئەو وڵاتانەی کە تیرۆریستان داڵدە دەدەن دەڵێم: دەریان بکەن یان بیانخەنە بەردەم دادگا، یان دوبارە بەئامانجیان دەگرین. ئێمە جیاوازیمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە لە دوای 11ی سێپتەمبەرەوە. ئەو وڵاتانەی ئیسرائیل ئیدانەی دەکەن، پێویستە شەرم بکەن. ""پەیامەکەی نەتانیاهۆ تەنها بۆ #قەتەر نییە بەڵکو ئاراستەی #تورکیای دەکات کە میوانداری ئەندامانی باڵای حەماس دەکات و #میسریش کە میوانداری سەرکردایەتی جیهادی ئیسلامی دەکات"".
ئەو شوێنانەی لە پۆڵەندا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیەوە لێیان دراوە لەلایەن بەرپرسانەوە پشتڕاستکراوەتەوە هاوکات بەرگری بەریتانیا، سوپای بەریتانیای ئاڕاستە کردووە کە سەیری بژاردەکان بکات بۆ بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ناتۆ بەسەر پۆڵەندا.
без подписи
без подписи
فڕۆکەی ئێف ٣٥ی هۆڵەندی بە بەکارهێنانی مووشەکی AIM-9X فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گێربێرای ڕووسی بەسەر ئاسمانی پۆڵەندا خستە خوارەوە. بەڵام لێرەدا جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان تێچوی هەردولادا: • نرخی 1 x فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گێربێرا: ~10,000$ • تێچووی مووشەکی 1 x AIM-9X: 2.8 ملیۆن دۆلار ئەوە جیاوازی تێچووی 280 هێندەیە. تێبینی: هۆڵەندا 691M دۆلاری داوە بۆ 246 AIM-9X لە ساڵی 2024 → هەریەکەیان 2.8M دۆلار
ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد ئێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کاتی واژۆکردنی شێوازی هاوکاریی یەکلاکەرەوەی نێوان تاران و ئاژانسەکە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم ئەندامانەی حەماس لە قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج: • خالد مەشعەل • خەلیل الحیە • زاهر جەبارین • محەمەد دەروێش • حوسام بەدران • تاهر النۆنۆ • موسا ئەبو مەرزوق
کەناڵی 13ی ئیسرائیل ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحە هەڵکردوە
без подписи
بەگوێرەی زانیاریەکان کە تا ئێستا پشت ڕاست نەکراونەتەوە خالد مەشعەل و خەلیل ئەل حەیا ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە تیرۆر کران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە شاندی دانوستانکاری حەماسی کردە ئامانج لە کاتێکدا کە تاوتوێی پێشنیارەکەی ترەمپ دەکرد.
без подписи
без подписи
без подписи
ئیسرائیل هێرشێکی بۆسەر دۆحەی قەتەر ئەنجامدا. میدیا ئیسرائیلییەکان هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردایەتی حەماس لە دۆحەی قەتەر بڵاو دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکان ئەو بینایەی لە دۆحە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسانی حەماس بووە. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، نەک لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگرییەوە هێرشێکی سەربازی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر قەتەر. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە شاندی دانوستانکاری حەماسی کردە ئامانج لە کاتێکدا کە تاوتوێی پێشنیارەکەی ترەمپ دەکرد.
هەڵسەنگاندنی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا تا 3ی ئەیلول
مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا بە ئاماژەدان بە پێویستی ئامادەکاری لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا، 8 ملیۆن هاوڵاتی بانگهێشت کرد بۆ ئەرکی سەربازی چالاک. مادۆرۆ کۆکردنەوەکە وەک شتێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی سەروەری ڤەنزوێلا دانا، خەباتی ڤەنزوێلای وەک بەشێک لە بەرخۆدانێکی فراوانتر لە دژی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین خستەڕوو.
без подписи
без подписи
без подписи
بەبەشداری هەریەک لە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور چین لە نمایشی سەربازی ساڵانەی لە پەکین ئەنجامدا چین فڕۆکە نوێیەکەی خۆی لە جۆری DF-61 ICBM ئاشکرا کرد، هەرچەندە هیچ وردەکارییەکی تەکنیکی نەخراوەتەڕوو. هاوکات چین سیستەمی نوێی بەرگری ئاسمانی لەیزەری کەشتییە LY-1 لەسەر بارهەڵگرێکی هەشت تایە نمایش دەکات. بە لەیزەری “بەهێزترینی جیهان” وەسف دەکرێت بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و هیچ تایبەتمەندییەکی بڵاونەکراوەتەوە.