- Последний пост
- 9 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 100
- 1/48двое суток
- 114
- 1/72трое суток
- 123
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
سەرەتاکانی ئەشق و مەعشوق بوون لەگەڵ هاوڕێ کچەکەم بوو بە شەڕم، لەدوای شەڕ و دەمەقاڵێکی زۆر دەستی بە توونی کێشا بەسەر مێزەکەیا و وتی: ئێوەی پیاوانی کوردستان هەمووتان بێوەفان، درۆ دەکەن، خیانەت دەکەن. «کەمێک وەفا لە هاین و ژوانیۆن فێربە، لە دوای ئەو هەموو ساڵە نەیتوانی هاین لەبیر بکات خۆشیویست و لەیادی نەکرد» • تۆ ڕاست دەکەی چۆن دەتوانێ لەبیری بکات؟! سەیری هەر لایەک بکات کچێکی باریکی چاو بچوک هەیە، کە ئەگەر خزمی هاین'یش نەبێت هەر لەو ئەچێت. تەواوی کۆریەکان لەیەک ئەچن. بەم شێوەیە هەمیشە هاین لەبەر چاوی ئەبێت. هەستا ڕۆشت، پارەی قاوەکانیش من یام، سپاس بۆ خوا ئەوکات قاوە هەرزان بوو ـ
پێدەچێت مردن بەو ڕادەیە ترسناک نەبێت ، بەو مەرجەی تۆ ڕێگەی گۆڕەکەم پێ بزانی و جار جار ئێوارانێکی هەینی بێیت و ناوم لە نێوان ئایەتەکانی سوورەتی ' یوسف ' دا جێبهێڵی .. بە شەرمەوە بە مردووەکانی هاوڕێم بڵێی: یادی بەخێر، منیش ڕۆژانێک زوولەیخای ئەم نووسەرە غەمگینەبووم ـ
دڵتەنگی واتە: لە ڕۆژی شەممە تا ڕۆژی هەینی کەسێک نەبێت لە ناو دێڕی نامەیەکدا بۆت بنووسێت : بیرم کردووی .. ـ
لە زانکۆ ئەو هەموو کچە ئەبینی بە تەنورەی ڕوت و سترێجەوە کێشەیان نییە ماقولە لە بەشی شەریعە بە عەباوە ئەبێ لە خۆت بترسی ـ
﴿يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًۭا﴾ ئای تیاچوون بۆ من، خۆزگه فڵانە کهسم نهکردایه به هاوهڵ و دۆستی خۆم. سورەتی فورقان، ئایەتی ٢٨ ـ
من بە هەموو هەست و بوونمەوە تۆم دەوێت، دەمەوێت لە بەردەمتدا دابنیشم و بۆ چەندین ساڵ بێدەنگ بم، وە تەنها بە سەیرکردنی ڕووخسارت قایل بم، بەڵام من دەترسم لەو ساتەی کە ناچار دەبم بڵێم ماڵئاوا. “ کافکا بۆ میلێنا ـ
رەنگە ئەم دووریە خێربێت ، بەڵام ئەم خێرە تەمەنێکی لە تەمەنم برد. ـ
ڕوخساری مرۆڤ ئەگۆڕێت کاتێک بەسۆز ئەبێت ، کاتێک غەمبار ئەبێت وە کاتێک بیری کەسێک ئەکات ـ
نازانی چێشت لێنێی و ئەشتەوێ ژن بێنی! ژنەکەت چی بخوا کە لە ئیش هاتەوە؟! ـ
بە چەند شتێکی جەژن زۆر موعجیبم. بۆ نموونە یەکێک گەر دوژمنیشت بێت ھیچ خۆشت نەوێت بەڵام لەڕۆژی جەژنا بە ڕوویەکی خۆشەوە سڵاو و داوای گەردەن ئازایی ئەکات ، جا ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە کە ھەر کەسێک بێ سەیر ئەکەی ھەمووی ھەر بە ڕوویەکی خۆشەوە قسەت لەگەڵ ئەکات سڵاوت لێ ئەکات داوات لێ ئەکات لێی ببوریت ئەمە شتێکی زۆر جوانە لەناو کوردا لە ڕۆژانی جەژن پرسیارەکە ئەوەیە:- (بۆ ھەموو ڕۆژ بەم جۆرە نەبین؟! ) ـ
چاوەڕێی نەکرد تا هاوسەرگیری لەگەڵ من بکات بەناوی ئەوەی لەگەڵ ئەو داهاتوو بنیات دەنێت ، بەڵام ئێستەش لە دەرمانخانەکەی لای ماڵیانەوە ئاگادارم کە هەمیشە هەرزانترین حەبی مەنع دەکڕێت ـ
تۆ، عەشق بووی، ئەوەشم لە ڕۆشتنت درک پێکرد .. ـ
لەم دونیا سەخیفەدا، لەم شارە قەرەباڵەغەدا، تەنھا دڵی تۆ ھی منە. بۆ غەریبەکانی ھەڕاج مەکە.. ـ
- تەنیا، هەواڵی خۆت و شارەکەتم بۆ بنووسە. بێدەنگی ئەم ماوەیەت وەک قیژەی ناو ئەشکەوت دەنگدەداتەوە. + لە ڕاستیدا، لەو شارەدا هیچ شتێک نادۆزیتەوە کە باش نەبێت، جگە لە حاڵی من. تەنیا محەمەد لە وەڵامی نامەی هاوڕێیەکی ـ
ئەم ماوەیە ڤیدۆی ئەم کچ و کوڕە گەنجانە زۆر ئەبینم کە زەواج ئەکەن، دەست ماچ کردن و شیرینی خواردن، هەستێک سەیرە، ئەم زەواج کردنەش لە خۆش ئەچێ، پیاو لەخۆوە حەزەکات پەلامەر بدات، زەواجێ خۆش بکات. ـ
هێشتا متمانە بە کەسانی ناو سۆشیال میدیا ئەکەن؟ ـ
без подписи
« شەوێک مایکێکی سور دەتکات بە خاوەنی مێرسیدس و جی کلاس » ـ
ئەو کەسەی ویستی ببێتە دارتاش بوە دکتۆر ئەو کەسەی ویستی ببێتە دکتۆر بوە کرێکار . هەمووان لە شوێنی کەسـێکی ترن بۆیە ئەم هەموو ناهۆشمەندیە هەیە هەمووان ئیشی کەسێکی تر دەکەن . هەرکاتێکیش هەستت بەمە کرد ئەوە تێدەگەی ئەم کەونە خەلەلێکی تیایە و بەویستی خۆی ئەکا ـ
ئەو سەردەمەی مامۆصا شیروان و مامۆصا ئارام لەمەکتەبەوە دەرسی سێیەم ڕایان ئەکرد گەعدەیەکییان ئەکرد و بۆ دەرسی پێنجەم ئەهاتنەوە فریای غیباتەکەش ئەکەوتن ، فەقیری تەنگی پێ هەڵنەچنینایە ئێسە هەردووکیان لە طوب عام وەک پرۆفیسۆر محازەڕەیان ئەوتەوە ـ