کەناڵی مامۆستا علی خان
Статистикаبۆ پرسیارکردن: @InfoAlixanBot أسير بتوفيق الله تعالى على خطى سلفنا الكرام وأئمتنا الأعلام، جمعني الله سبحانه به‌م في الجنان، آمين 🤲🌺
- Последний пост
- 7 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 036
- 1/48двое суток
- 1 187
- 1/72трое суток
- 1 280
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چ تەمەنێک گونجاوە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان فێری نوێژیان بکەین؟ مامۆستا عەلی خان کەناڵی ئامۆژگاری ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
بە دەنگی مامۆستا عەلی خان ڕەمەزانی ١٤٤٧-٢٠٢٦ ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
لەسەر هەر شتێک بژیت لەسەر ئەوە دەمریت.. ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
زه‌واجی میسیار! ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێیده‌ڵێن زه‌واجی میسیار، زه‌واجێكی باتڵه. - یان زه‌واجی سیغه (موتعه)یه وه‌ك هی شیعه‌كان، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی ده‌یكه‌ن كه باتڵه. - یان به‌بێ وه‌لی ئه‌مر ماره‌كراوه، ئه‌وه‌ش باتڵه. - یان به‌بێ ماره‌یی ماره‌كراوه، ئه‌وه‌ش به‌تاڵه. - یان هه‌موو مه‌رجه‌كانی پێشوو و جگه له‌وه‌شی تێدایه به‌ڵام له‌كاتێكدایه ئافره‌ته‌كه ڕێگری شه‌رعی تێدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عیدده‌دایه و هێشتا عیدده‌ی ته‌واو نه‌بووه. به كورتی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: میسیار دروسته، مه‌به‌ستی ئه‌مه نییه كه ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كه!! هه‌یه و ناونراوه میسار، ئه‌مه لای هه‌موان حه‌رامه و قیزه‌ونه. داماوی لێخۆشبوونی خوا #عه‌لی_خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
هۆکاری هەست نەکردن بە چێژی ئیمانە بزانە.. ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
ئامۆژگاریی پیرێک بۆ گەنجێک • ماڵی مننەتکەر قەت نەخۆیت تاڵە ، هەر ڕۆژێک بێت دەڵێت هی من بوو ئەو ماڵە. • هاوڕێیەتی کەسێک مەکە گوێ بە هیچ نادات، چونکە عاقڵ حساب بۆ تصرفی خۆی دەکات. • بیپێچەوە و فڕێی بدە هەڵەی ئازیزان، نەتبیستووە: « شاخ ون دەبێت لەبەین دۆستان»؟. • بەدوای عەیبەی خەڵکا نەگەڕێی ، خۆت عەیبت زۆرە بەدوای بگەڕێی. • هەرگیز ناچنییەوە لە سواڵی: کەڵک، جا نەکەی دەست پان مەکەوە لە خەڵک. • سەرت بەرزکە و خۆت زەلیل مەکە، گشت مرۆڤن، هەر بۆ خوا سەر نەویکە. ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
حوكمی ملوانكەی ڤانکلیف چییە؟ مامۆستا عەلی خان 👇 https://www.ali-xan.com/prsyar/412 ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا علی خان: AliKhan.krd/social
هیچ دووژمنێك نییه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، بشدۆڕێیت، هه‌ر براوه بیت، جگه له شه‌ڕی نه‌فسی خۆت. چونكه خودی شه‌ڕی نه‌فس هه‌موو كه‌س پێی ناكرێت. هیچ دۆستێكیش نییه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، له لێبردنه‌وه‌ی براوه بیت، چونكه خودی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كه‌س و خزمان، دۆڕانه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی نێوان ژن و مێرد و برایان و خوشكان و برا و خوشكان و كه‌س و خزم و نزیكان، مه‌گه‌ر دووپشك. بۆیه شه‌ڕی نزیكانی خۆت مه‌كه، براوه‌ش بیت، هه‌ر دۆڕاویت. #عه‌لی_خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
لینکی ناونووسینی بۆ حەج لە هەرێمی کوردستان https://hajj.digital.gov.krd/ ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
نامەیەک لە غەززەوە بە خوا ئەگەر ئێستا حاڵی خێوەتنشینانی غەززەتان ببینیایە، کە چۆن خێوەتە کۆن و ڕزاوەکانیان بوونەتە تەنوورێک و پێستی منداڵەکانیانی تێدا دەتوێتەوە، بڕواتان نەدەکرد مرۆڤ بتوانێت بەرگەی ئەم هەموو بەڵا و ناخۆشییە بگرێت و لە ژیاندا بمێنێتەوە و نەمرێت!! شەرمی خەمە سوک و بێماناکانتان بتانگرێت لەچاو ئەو بەڵا گەورەیەی کە خەڵکی غەززە دەیبینن، مەهێڵن دووبارەبوونەوەی دیمەنی نەهامەتییەکانیان لەسەر شاشە و پلاتفۆرمەکان، هەستی ناو دڵتان بمرێنێت، چونکە هەرکەسێک گرنگی بە کاروباری موسڵمانان نەدات لەوان نییە!! ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
ژمارەی ئەو کەسانەی سەیری یاری کۆتایی مۆندیال دەکەن بەشێوازێک لە شێوازەکان، بە نزیکی بە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت. ئەم دەرفەتە بقۆزەرەوە و لە غافڵان مەبە. ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا علی خان: AliKhan.krd/social
باشی مامۆستای خۆشەویستم پرسیارێکم هەبوو ئایا ئەم دوو ئایەتە بەڵگەیە بۆ کەسێک کە بڵێ من قسە لەگەڵ ئافرەت دەکەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ ئەوەی بیبینم و قسەی نەشیاوی لەگەڵ بکەم ؟ ——————— سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
خوایە هەرێم و باقی وڵاتانی ئیسلام بپارێزە ——————— سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
له مه‌جلیسه‌كانه‌وه 1 لە کۆتاییدا ئەو «ئیسلامە کوردییەی !» شیوەنیان بۆ دەگێڕا، وا نەفرەتی لێ‌کرا، چونکە «مەلای خوا بیگرێت»، لە مەلا قەدیمه‌كانه! ئه‌وه‌ش ڕوونبوویه‌وه كه‌س شینی ئیسلامی نییه و خه‌می موسڵمانانی نییه ته‌نانه‌ت به ئیسلامه كوردییه!! ڕه‌سه‌نه‌كه‌شه‌وه! به‌ڵكو باسكردنی ئیسلامی كوردی په‌یژه‌یه‌كه بۆ قۆناخی تر كه كۆتایی قۆناغی لابردنی دینه یان دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له كۆمه‌ڵگا! هه‌ر بۆیه ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئێستا مه‌وله‌وی و نالی و مه‌حوی هه‌بان به‌ر نه‌فره‌تی عه‌لمانی و كاریگه‌ر به‌عه‌لمانییه‌كان، ده‌كه‌وتن! 2 له ڕاستیدا مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا (مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی ڕووكه‌شی كاروچالاكیان خه‌می ئیسلامه) بێت، له ئه‌وپه‌ڕی حیزبییانه‌وه بۆ ئه‌م پەڕی سه‌له‌فییان به سۆفییه‌كانیشه‌وه، له بیری عه‌لمانی دووربن، به‌ڵكو ده‌كرێت هه‌یانبێت هه‌ندێك فكری له عه‌لمانییه‌ته‌وه یان دژه دینه‌وه سه‌رچاوی گرتبێت یان په‌رچه‌كردار و شوێنه‌واری ئه‌وان بێت و له‌وانه‌شه هه‌ستی نه‌كردبێت و زۆرجاریش وایه، ته‌نانه‌ت با زاناش بێت، وه‌ك له معركة النص دا د. فهد العجلان جوان ئاماژه‌ی بۆ كردووه و هه‌ندێك نموونه‌شی هێناوه‌ته‌وه! 3 ناوی جوانی کوردیش هی خوایە و خوا دایناوە، قەیدی نییە، بەڵام کێشە لەوەیە تەعریب لادرا و تەغریبیان هێنا جێگای، فاطمه نه‌كرا به نێرگز و گوڵه‌باخ، به‌ڵكو كرا به ئیلیڤا و لۆنیڤا و ئیلانیڤ و هه‌رچی ناوی سه‌قه‌ته! له ناوه بیانییه‌كان، یان ئه‌وه‌نده سه‌قه‌ته كه ته‌نها له گه‌ڕانی گۆگڵ نه‌بێت له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكرا و قاموسێكی كوردیدا به‌رچاوت ناكه‌وێت! بۆ؟ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئیسلامی نه‌بێت. 4 ده‌مێكه سه‌رنجی ئه‌وه‌م داوه كه مولته‌زیمه‌كانیش (به ناوه‌ڕۆك) وه‌خته وه‌ك ئه‌وانی تر ناوی منداڵه‌كانیان مۆركه ئیسلامییه‌كه‌ی پێوه نامێنێت و ناوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی لێ ده‌نێن و ناوی چاكان و یاران و په‌یامبه‌رانیان وه‌خته له‌بیر بڕواته‌وه. جا حەزم لێ بوو ناوی ئه‌م كچه‌م بنێم زێڕین، بەڵام إن شا‌ء الله ئه‌میش ئیستیثنا ناكه‌م و ناوی لێ دەنێین فاطیمە، خوای گەورە بیکاتە شوێنپێهەڵگری باشترین ژنی دونیا فاطیمەی دڵنیا. 5 دانیشبووین و یەکێک لە ئامادەبووان وتی: ئەو کوتەکەی لە قیامەت بۆ لێدان لە مەلا ئامادە کراوە زلترە لە خەڵکی تر! بەندەش وتم: کوتەکی هەمووان زلە: ئەو کوتەکەی بۆ لێدان لە مەلای نامەلا دانراوە زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ سیاسی گەندەڵ كه به‌شی خۆی ده‌خوات و به‌ش ئێمه‌ش ده‌خوات، دانراوە، زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ لێدان لە دکتۆری نائەمین دانراوە زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ لێدان لە تاجری بێ ویژدان دانراوە زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ دادوەری خاترگری حیزب و حەسەب و نەسەب دانراوە زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ مەحامی لە باتڵ دانراوە زلترە لە هی خەڵکی تر! ئەو کوتەکەی بۆ ئەندازیاری خراپ و باوکی ئیهمال و مامۆستای نامامۆستا و وەستای قۆڵبڕ و پیشەوەری دەستبڕ, دانراوە، زلترە لە هی خەڵکی تر! بە کوورتی هەمووی کوتەکێکی زلی بەگوێرەی خۆی بۆ ئامادەکراوە و کەس دڵی خۆش نەکات بەوەی مەلا نییە، چونکە تۆ مەلاش نەبیت: خۆ یان سیاسیت یان باوکی یان دایکی یان مامۆستا و وەستای یان پیشەوەری یان ئەندازیاری یان دادوەری یان مەحامی یان به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ته به‌رپرسیاری! 6 پەیامبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: «خيار أئمتكم الذين تحبونهم ويحبونكم، وتصلون عليهم ويصلون عليكم، وشرار أئمتكم الذين تبغضونهم ويبغضونكم، وتلعنونهم ويلعنونكم». واته: «باشترینی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانتان ئەوانەن کە ئێوە خۆشتان دەوێن و ئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، و نزای خێریان بۆ دەکەن و ئەوانیش نزاتان بۆ دەکەن. وە خراپترینی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانتان ئەوانەن کە ڕقتان لێیانە و ئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، وه نەفرەتیان لێ دەکەن و ئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن». جا گه خه‌ڵكت بینی له كۆڕ و مه‌جلیس و كۆبوونه‌وه‌كانیان باسی خراپی و گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیانیان ده‌كرد و دوعای شه‌ڕیان لێده‌كردن ئه‌وا بزانه خراپترینی ده‌سه‌ڵاتدارن. #عه‌لی_خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
هه‌ندێ جار «سبحان الله» و«لا إله إلا الله» ده‌تبه‌نه ئاگره‌وه! محەمەدی کوڕی کەعبی قورەزی وتی: «کاتێک خوای گەورە خێری بە بەندەیەک بووێت، بە دنیا بێ نیازی ده‌كات و لە دین شارەزای دەکات و به عه‌یب و عار و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی چاوکراوەی دەکات. جا فوزەیلی كوڕی عیازیش له‌وێ بوو، ئاوڕی لێ داینەوە و وتی: له‌وانه‌یه پیاوێک بڵێت: لا إله إلا الله، کەچی من لێی دەترسم به‌هۆیه‌وه بچێتە ئاگرەوە!». پێی وترا: چۆن شتی وا دەبێت؟! وتی: «له پاشملە غه‌یبه‌تی موسڵمانی له‌لادا ده‌كرێت، ئەویش غەیبەتەکەی بە دڵ دەبێت، پێی خۆش ده‌بێت، بۆیه دەڵێت: لا إله إلا الله! وه‌ك پشتڕاستکردنەوە و ئه‌وه‌ی كه كابرا ڕاست ده‌كات، چونكه ئەمە شوێنی ئەو زیکرە نییە؛ بەڵکو لێرەدا دەبوو ئامۆژگاریی غەیبەتکارەکە بکات و پێی بڵێت: لە خوا بترسە». بڕوانه: «المجالسة وجواهر العلم» (3/ 55)، و«تاريخ دمشق» (55/ 144). هه‌روه‌ها سەریی سەقەتی (السري السقطي) جارێكیان وتی: «جارێكیان وتم الحمد لله، وا نزیك سی ساڵە لەسەر ئەو حەمدکردنە داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا دەکەم! پێی وترا: چۆن شتی وا بووە؟ وتی: دوکانێکم هەبوو شتومەکی تێدابوو، ئاگر لە بازاڕەکەمان کەوتەوە، هەواڵەکەم پێدرا و منیش خێرا به‌ره‌و بازار ڕۆیشتم تا بزانم چی بەسەر دوکانەکەمدا هاتووە، لە ڕێگادا پیاوێکم بینی پێی وتم: مژدە بێت دوکانەکەی تۆ سەلامەتە و نەسووتاوە، منیش وتم: (الحمد لله)؛ بەڵام کە بیرم کردەوە، بینیم ئەمە گوناه و تاوانه چونکە تەنها دڵم بە سەلامەتیی خۆم خۆش بووە لە کاتێکدا موسڵمانانێكی تر ماڵیان سوتاوە». بڕوانه: «تاريخ بغداد» (10/ 262) ت بشار، و«صفة الصفوة» (1/ 500)، و«مرآة الزمان» (15/ 309)، و«تاريخ الإسلام» (6/ 88) ت بشار. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
نوێژی بەیانی تەنها دوو ڕکات نییە، بەڵکو پەیمانێکە لەنێوان تۆ و خودا کە لە ڕۆژەکەتدا بتپارێزێت. ھەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات، دەچێتە ژێر چاودێری و پاراستنی خوا، و پەروەردگار دەبێتە پارێزەری. کامەرانی بەو کەسەی کە بۆ ئەو نوێژە بەئاگا دێت و ڕۆژەکەی لەژێر سایەی میھرەبانی و چاودێری خودادا دەست پێدەکات.
تاقیكردنه‌وه‌كانی دونیا خوولی دووه‌می هه‌یه، به‌ڵام قیامه‌ت خوولی دووه‌می نییه. ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
خوای گەورە سزای ئەوانەی دا كە ئیمام حوسێنیان كوشت | مامۆستا علی خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
هەواڵی كوشتنی ئیمام حوسێنیان بەپێغەمبەری خوا ﷺ دابوو | مامۆستا علی خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social
كوشتنی ئیمام حوسێن گەورەترین ڕووداوی مێژووە | مامۆستا علی خان ــــــــــــــــــــــ سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عه‌لی خان: AliKhan.krd/social