- Последний пост
- 6 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 506
- 1/48двое суток
- 579
- 1/72трое суток
- 625
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
📕خوێندنەوەی شیعری "پرسەی ئەوین" چەند چوارینەیەک لە کتێبی مەرگەخەون 🔺نووسەر: ئەمین گەردیگلانی 🟢ئەم کتێبە پێک هاتووە لە هەندێ لە شیعرەکانی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0
من لە شەو بێزارم و تیشکی بەیانانم دەوێ سینە پڕ زووخاو و دەردم تۆزێ هەتوانم دەوێ ئەشق و ئاواتم لە سەر دوندی ڕەشی شەو ساکنە بۆ وەسەرکەوتن ڕچەی پڕشنگی پەیمانم دەوێ ئەمین گەردیگلانی دیاریی هاوڕێی خەتخۆشم کاک عەزیز فروومەند
من لە شەو بێزارم و تیشکی بەیانانم دەوێ سینە پڕ زووخاو و دەردم تۆزێ هەتوانم دەوێ خەم لە ناخمدا ڕەگاژۆی کردووە چەشنی هەرێز بۆ نەفەوتانم بژار و ئەرک و تەیمانم دەوێ وەک هەسێڵی بەردەمی کانیلەیێکی ویشکەڕۆ بۆوە نەمخنکێنێ قەوزە و لیتە جووڵانم دەوێ ناهۆمێدی وەک ڕنوو ڕووخا بە سەر گوندی دڵا بۆ ژیانی پڕ لە هیوا قەت هەدا دانم دەوێ؟! ئەشق و ئاواتم لە سەر دوندی ڕەشی شەو ساکنە بۆ وەسەرکەوتن ڕچەی پڕشنگی پەیمانم دەوێ بۆ بزەی نایێتە سەر لێو خۆری دڵگەرمی بەیان؟ شەو لەشی کردووم شەکەت، تاوێ پشوودانم دەوێ.. مامۆستا ئەمین_گەردیگلانی دەنگ؛ مەنسوور سوڵتانیئازەر
🔹شەوەژان🔹 🔸ئەمین گەردیگلانی🔸 ئەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زامی نەپشکوێن، گڕ تیخی زمانی لە لەشی لەتلەتی دەسوێن غەیری کوڵی گریان و ڕنینی قژ و ڕوومەت چیی تر لە خەم و ژان و کوڵی ئەم دڵەم ئەدوێن؟ با ـ لێرە پەڕی کۆتری زۆر داوە ڕەپێچەک ناویانە لە هەش شۆڕەبی پرچ و ملی بە کوێن ئەستێرە گەلێ کەوتنە نێو قوڕگی ڕەشی شەو بۆ مەرگی هەتاویش چووە مانگ بێ سەر و بێ شوێن گڕ بسکی تەڕی سوورەگوڵێ زۆری پڕووزاند هەر ڕۆژی بە داسێ مل و پەنجەی گوڵ ئەدروێن شاخ و شەوەزەنگ پێکەوە زۆر دەستەملان بوون زۆر جار پەڵەشی داوە لە داوێنی چیا، خوێن! دوای ئەم هەموو تاڵی و کەسەر و ڕۆژە ڕەشانە، دوای ئەم شەوەژانەی دڵ و جەستە و وزە تاوێن، بێژی لە هەناوی شەوی سامناکی ژیانا خۆرێک و هەزاران گەشە ئەستێرە نەگوورێن؟! 🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹 🆔 @amingardiglani 👇 👇 دیالێکتیکی ڕووناکی و تاریکی لە شیعری «شەوەژان» ✍ ئەدیب دڵدار شیعری ((شەوەژان)) ی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی سەرەڕای دەربڕینی خەم و شین؛ گەشتێکی هەستی، فەلسەفی و بوونناسانەیە لە نێوان تاریکی و ڕووناکی، ئازار و هیوای نوێ. شاعیر لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، بە زمانی هێما، وێنەسازی و ئاماژە، جیهانێکی قووڵی مانا دروست دەکات و خوێنەر بانگهێشت دەکات بۆ خوێندنەوەیەکی هێرمنیوتیکی و سیمیۆتیکی. ڕاڤەی شیعر یەکەم بەش «ئەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زامی...» «خاک» لێرە تەنها ناوچەیەکی جوگرافی نییە؛ هێمای نیشتمان، مێژوو، ناسنامە و ژیانی مرۆڤە. ئەو خاکە بەهۆی زوڵم و ئازارەوە پڕ بووە لە برین و فرمێسک، تا ئەو ئاستەی گوڵی جوانیش بە زامی دەردەکەوێت. شاعیر بە شێوەیەکی هونەری نیشان دەدات کە جوانی و خۆشەویستی لە ژێر باری کارەساتدا بریندار بوون. دووەم بەش «غەیری کوڵی گریان و ڕنینی قژ و ڕوومەت...» ئاسۆی دەق بە تەواوی لە خەم و بێدادی پڕ بووە. گریان، هاوار و دڵتەنگی تەنها وەسفی هەست نییە؛ بەڵکوو وێنەی دۆخێکی کۆمەڵایەتی و مێژووییە کە مرۆڤ لەناویدا دەژی. سێیەم بەش «با... پەڕی کۆتری زۆر داوە ڕەپێچ...» کۆتر لە ئەدەبی کوردیدا هێمای ئاشتی، ئازادی و هیوایە. بەڵام لێرە با تەنانەت پەڕی کۆتریش دەشکێنێت؛ واتە هێزەکانی زوڵم هەوڵ دەدەن هەموو هیوایەک بخنکێنن. شکانی باڵی کۆتر، شکانی ئارەزووی ئازادبوونە. چوارەم بەش «ئەستێرە گەلێ کەوتنە نێو قوڕگی ڕەشی شەو...» ئەم وێنەیە لە جوانترین و قووڵترین وێنەکانی شیعرە. ئەستێرە هێمای ڕووناکی، ڕێنیشاندان و هیوایە، شەوی ڕەشیش هێمای زوڵم، قەیران و نائومێدییە. کاتێک ئەستێرەکان لە قوڕگی شەودا ون دەبن، واتای ئەوەیە کە تەنانەت دوا هیوای مرۆڤیش لەبەردەم تاریکیدا کز بووە. پێنجەم بەش «گڕ بسکی تەڕی سوورەگوڵێ زۆری پڕووزاند...» سوورەگوڵ هێمای جوانی، خۆشەویستی، شەهیدبوون و خۆڕاگرییە. هەرچەندە گڕ دەیسوتێنێت، بەڵام ژیان هەر ڕۆژ گوڵێکی نوێ دەڕوێنێت. ئەم دێڕانە بانگەوازێکن بۆ بەردەوامی ژیان و نوێبوونەوەی هیوای مرۆڤ. شەشەم بەش «شاخ و شەوەزەنگ پێکەوە زۆر دەستەملان بوون...» شاخ لە ئەدەبی کوردیدا هێمای سەربەرزی، خۆڕاگری و مێژووە. خوێنی لە دامێنی شاخ ڕژاو، ئاماژەیە بۆ قوربانییەکانی گەل بۆ پاراستنی خاک، ناسنامە و ئازادی. حەوتەم بەش «دوای ئەم هەموو تاڵی و کەسەر و ڕۆژە ڕەشانە...» ئەم بەشە خاڵی وەرچەرخانە. شاعیر دوای هەموو شەوە ڕەشەکان، تاڵی، ئازار و بێهیوایی، پرسیارێک دەخاتە بەردەم خوێنەر کە لە ناخیدا مژدەی گەڕانەوەی هیوایە. کۆتایی «بێژی لە هەناوی شەوی سامناکی ژیان، ئاخۆ خۆرێک و هەزاران گەشە ئەستێرە نەگوورێن؟!» ئەم پرسیارە، پرسیارێکی ڕیتۆریکییە و وەڵامی لە ناخی خۆیدا هەیە؛ هیچ تاریکییەک هەتاهەتایی نییە. لە دوای هەر شەوێک، خۆر هەڵدێت و ئەستێرەکان دیسان دەدرەوشێنەوە. شاعیر بە زمانێکی هونەری، هیوای نوێ بە خوێنەر دەبەخشێت. بەپوختی دەکرێ بڵێین: «شەوەژان» دەقێکە لەسەر بوون، ئازار و هیوای مرۆڤ. شاعیر نیشان دەدات کە ژیان پڕە لە برین، تاڵی و تاقیکردنەوە، بەڵام سروشت و مێژوو فێری مرۆڤ دەکەن کە هیچ شەوێک هەمیشەیی نییە. لە دوای هەر تاریکییەک، ڕووناکی و ژیان سەرهەڵدەدەن. لە ڕوانگەی ڕەخنەی ئەدەبی، ناوەندی واتای ئەم شیعرە «دیالێکتیکی تاریکی و ڕووناکی» ـە؛ شاعیر بە شێوەیەکی یەکگرتوو نێوان نائومێدی و هیوای نوێ، مردن و ژیان، وێرانبوون و نوێبوونەوە پەیوەست کردووە. بۆیە دەقەکە بە ئاسانی خوێندنەوەی هێرمنیوتیکی، سیمیۆتیکی و بوونگەرایانە (ئیگزیستانسیالیستی) هەڵدەگرێت و هەر جارەیەک بخوێندرێتەوە، ئاسۆیەکی نوێی مانا بۆ خوێنەر دەکاتەوە.
شەوەژان ئەمین گەردیگلانی لەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زام کە نەپشکوێن، گڕ تیخی زمانی لە لەشی لەتلەتی دەسوێن غەیری کوڵی گریان و ڕنینی قژ و ڕوومەت چیی تر لە خەم و ژان و کوڵی ئەم دڵەم ئەدوێن؟ با ـ لێرە پەڕی کۆتری زۆر داوە ڕەپێچەک ناویانە لە هەش شۆڕەبی پرچ و ملی بە کوێن ئەستێرە گەلێ کەوتنە نێو قوڕگی ڕەشی شەو بۆ مەرگی هەتاویش چووە مانگ بێ سەر و بێ شوێن گڕ بسکی تەڕی سوورەگوڵێ زۆری پڕووزاند هەر ڕۆژی بە داسێ مل و پەنجەی گوڵ ئەدروێن شاخ و شەوەزەنگ پێکەوە زۆر دەستەملان بوون زۆر جار پەڵەشی داوە لە داوێنی چیا، خوێن! دوای ئەم هەموو تاڵی و کەسەر و ڕۆژە ڕەشانە، دوای ئەم شەوەژانەی دڵ و جەستە و وزە تاوێن، بێژی لە هەناوی شەوی سامناکی ژیانا خۆرێک و هەزاران گەشە ئەستێرە نەگوروێن؟! @amingardiglani
без подписи
💧💧باوەشی باران💧💧 خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێکەوە بۆیە شەو ئەشکم دەبێتە گوڵوشەی شێعری ئەوین ڕۆژ نیگام دەدرووم بە تیشکی نیونیگای جوانێکەوە 💧شیعر: #ئەمین_گەردیگلانی 💧بە دەنگی هونەرمەند: #کامەران_کرماشانی 👇👇👇👇👇👇👇👇 🆔 @amingardiglani
پاڕادۆکس ئەمین گەردیگلانی گشت زمانن زوورەیە و زوو زوو قسەی ناسک دەکەین بۆ فریوی یەک، دەم و ڕوو دیڵی ژێر ماسک دەکەین فێری چاڵ و کەندەڵان و بوودڕ و گۆڕی ڕەشین دەم کە دەبزێوین کەچی باسی چیا و باسک دەکەین نێر و مێمان زگ پڕی قین و تەماحن بۆیە وا دەوروبەرمان پڕ وچەی داخە و لە پەستا سک دەکەین ئێمە دیلی دەستی گێژ و فەرتەنەین و دوورە ڕۆخ پشت و پێمان لێیبڕا هێز و مەلەی باسک دەکەین ڕێ، لە ڕوومان شەرمەزارە و چۆکی ناسیوین زەوی کیسەڵئاسا ڕێ دەکەین، هاوڕێیەتیی ئاسک دەکەین داری قرچۆکین و دەستەملانی هاژەی باگەڕین ماڵی دڵمان شووشەیە و یاری بە قەڵماسک دەکەین گەردەلوولی سەرکەشین و لافی شیبا لێدەدەین خونچە گوڵ پەڕپەڕ دەکەین، لایلایە بۆ لاسک دەکەین باوی ئەمڕۆن دوو زمانی و فێڵ و دووڕوویی و درۆ گشت زمانن زوورەیە و زووزوو قسەی ناسک دەکەین 🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹 🆔 @amingardiglani
پاڕادۆکس ئەمین گەردیگلانی
🔹شەبەقی ناز🔹 🔸ئەمین گەردیگلانی🔸 کووچە چۆڵ و شەبەقی نازی لە پەنجێرە تکا ئاسمان شەق بوو تکەی شەونمی ئەستێرە تکا گوڵبزهی واژە لە سەر کۆشی خەیاڵ بوونە شێعر کە تریفەی بزە لەو لێوە گوڵاودێرە تکا وتم: ئەی شۆخی بەدەو بۆ خەمی تۆ بوومە هەور وەرە ئەم تکتکی فرمێسکمە بژمێرە، تکا ئاوری بەرداوەتە دڵ پێلی گڕهاوێژی نیگات بکە ڕەحمێک و بە تاڤگەی قژەوە بێرە تکا مەمکەکەت بگرە لە بەر حاکمی بێ ڕەحمی دڵت بۆ گرێدانی دڵ و وەسڵی ئەوین خێرە، تکا سەرم هەڵگرت و لە بەر دەرکی ئەوینیم دانا دایە بەر شەق، وتی پێم: باوی نییە لێرە تکا من نیگام برسییە بۆ دینی گوڵی ڕووت و کەچی لە نیگات شەونمی ماچی ئەوی چاوتێرە تکا بوومە تاوێکی سڕی کەوتوو لە نێو کووچەکەتان چابوو تیرێژی بزەت هات و لە پەنجێرە تکا 🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸 🆔@amingardiglani
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи