Paşay Baran
Статистика🔶ئەگەر مردم شێعرەکانم بۆ شێتەکان بخوێننەوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔶کاناڵی تایبەتی حسێن جەوانشیر(پاشای باران) 🔶شێعر و وەرگێڕان 🔶پەیوەندی: @pashaybaran1 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- Последний пост
- 8 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 166
- 1/48двое суток
- 190
- 1/72трое суток
- 205
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەم ڕۆژانە ئاوام... بەردەوام بڕوام وابوو کەوا لەم دیو ئەم ڕۆژانەوە ڕۆژانێکی تر بوونیان هەیە و ئەو ڕەنجەی ئێستە دەیکێشین ئێمە بۆ وڵاتێک لە ڕەگەزی سەرکەوتن دەبات... ئێستە کاتێ چاو لەخۆمان دەکەم چەنێ ماندوو چەنێ بێشکۆ چەنێ دۆڕاو چەنێ شکاو و ئەو پرسیارانەی بێ سبەی و بەبێ داهاتوو بێ ژیان لە بێناونیشانیی خۆیاندا ون دەبن. ونبوونمان لە شتێیەک لە ڕەگەزی نەبوون دەچێ شتێیەک لە چەشنی سێبەری دووری خەونێک کەوا لە نێوان ئەگەری بوون و نەبوونەکاندا لە پرسیارێکی نەزۆک دەچێ. هەمیشە کوتوومە کاتێک تاریک دەبم پێم خۆشە هەمووان ڕاست بکەن جگە لە من و من هەرکاتێک لە پەتی بوونی دۆڕانێک دڵنیام بەردەوام پرسیار دەکەم : ـ ئاخۆ ئێوەش شتێیەک چەشنی کەوتنی وڵات لە ناختانا نائێشێ؟ ــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
مامۆستا مەلا محەممەد ئیکڕامی کۆچی دوایی کرد ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، مامۆستا مەلا محەممەد ئیکڕامیمنبەر (هەوشاری)، مامۆستای ئایینی، نووسەر، شاعیر و مامۆستای خانەنشینی پەروەردە و بارهێنان، بەهۆی نەخۆشی، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد. بڕیار وایە تەرمی ناوبراو سبەی چوارشەممە لە مەهاباد ئەسپاردەی خاک بکرێت. ١۴٠۵٫٠۵٫١٣ @HajeNews ــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
دیداری یاران بابەت: گۆرانی دەنگ: حەسەن ڕەفیعزادە شێعر: فۆلکلۆر فایل: MP3 @hassanrafizadeh2099 ـــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
دیداری یاران گۆرانییەکی فۆلکلۆر بە دەنگە نەرم و نیانەکەی هاوڕێی خۆشەویستم: حەسەن ڕەفیعزادە @hassanrafizadeh2099 ـــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
تایبەت مەقامی لەیل / گۆرانیی دیسان بارانە / مەقامی بەرەو ئاسۆ / گۆرانی بەیادم کە/بە دەنگی: حاجی مەلا سەید حسێنی کەریمی ناسراو بە حاجی مەلا حسێنی سارووجە ـــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
درەنگانێک لە مەوداکاندا ئەوەی وا سەردەمانێک خۆی بوو فڕێ دەدا هەتا لە ئاپۆڕاکاندا بە نازانم کێیەک بگا و پێ دەگا... لە ئێرەدا لە ئێستەدا لەم ژوورەدا کاتژمێرێک سەرقاڵی خۆیەتی کەوا، لەودا کەسێ هەرچییەک دەکا نازانم کێیەکانیدا خۆی دەرباز ناکا! ماڵێک لە کات کەسێک لە نازانم دوورێک لە ناونیشان و یەکێ کەوا، هەرگیز ناتوانێ بە خۆی بگا. ــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
چەن جارم وت (چەن جارم وت بە دڵی بێعار بێ تۆبـە کە مـــــەگرە دڵدار...) بابەت: گۆرانی دەنگ: مامۆستا عەلی مەردان فایل: MP3 https://t.me/alimardan_maqam ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ژیاناوایی هونەرمەند مامۆستا عەلی مەردانە ناوی بەرز و یادی هەرمان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
ڕاستی ڕاستی بابەت: گۆرانی دەنگ: حەسەن زیرەک شێعر: فۆلکلۆر فایل: MP3 @gawrkayati ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
کانی و سەرکانی بابەت: گۆرانی دەنگ: حەسەن زیرەک شێعر: فۆلکلۆر فایل: MP3 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
без подписи
без подписи
سێ وێنەی جیاوازی مامۆستا حەسەن زیرەک @sirwan_weekly ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
"خولیاکانی کەوشەنی با" 'چیرۆکی فۆلکلۆری' (بەرگی پێنجەم و شەشەم) (بێهناز، شاناز، حسێن) جەوانشیر ئەوەی دەیخوێنیتەوە دەستپێکی سەرەتایەکی مەزنە، کە خوڵقان و خولیای مرۆڤی کوردت بۆ باس دەکات و شۆڕبوونەوەیە بەرەو ناخی حەز و ویستی مرۆڤی داهێنەری کورد، کە بە شێوەی زارەکی و لەلایەن خەڵک و چیرۆکبێژەکانەوە سنگبەسنگ هەتا ئێستا هاتووە. بێگومان لە درێژەی زەماندا و بە هۆی نەنووسرانەوە و تۆمارنەکردنیانەوە، زۆر لەو خەزێنانەی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی، هەر لەگەڵ مەرگی خەڵکی ئەودەم و چیرۆکبێژەکاندا، لەگۆڕ نراون؛ بەڵام بەخۆشحاڵییەوە و لەبەر دەوڵەمەندیی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی، هێشتاش دەکرێت گەلێک چیرۆک و بابەتی فۆلکلۆری کوردی بدۆزییەوە و کۆ و تۆمار بکرێن و لە بیرۆکەی فەرامۆشکاریی مۆدێرنیتە و تۆزی زەمان بپارێزرێن... ئێستا دەتوانیت بە گەیاندن داوای ئەم کتێبە بکەیت... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
ڕێزین گالێری گوڵە سێو🌺 ئامادە کردنی گشت کەلو پەلەکان بە وێنەی دڵخوازی خۆتان😍💫 📍مەهاباد بۆ داواکاری زانیاری زیاتر👇🏻👇🏻👇🏻 @kawsarebrahimi ئایدی لاپەڕەکە👇🏻👇🏻 @goolasew
ئەی کە من گرفتاری تۆم بابەت : گۆرانی دەنگ: سەلاح نەجمەدین فایل: MP3 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
لە پێشەنگەی کتێبی هەولێر ئەم کتێبانەمان دەس دەکەون: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 1ـ بەرگی 1و2و3و4و 5و6ی خولیاکانی کەوشەنی با(کۆکراوەی حەکایەتە فۆلکلۆرەکان) 2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک/شاناز جەوانشیر) 3ـبەتاڵێکی بەتاڵ(کۆمەڵەچیرۆک/شاناز جەوانشیر) 4ـ زامێک بە سنوورەکانی جیهانەوە(وەرگێڕانەشێعر/پاشای باران وەشانخانەی 49 1ـ باخچەی پاشا(زنجیرەشێعر/پاشای باران) بێتوو چاپەمەنیەکانی ماد و مادیاریش بەشدار بن 1ـ با لە گەڕەکی پەپوولەپاییزەکان(کۆمەڵەشێعر/پاشای باران) 2ـ گۆرانییەکانی ئەو پیاوەی لەپاییزەوە هاتبوو(وەرگێڕانی کۆمەڵێک لە شێعرەکانی سەیدعەلی ساڵحی/وەرگێرانی:پاشای باران) 3ـ باڵندەی گریان(وەرگێڕانی کۆمەڵێک لە شێعرەکانی نوسرەت ڕەحمانی/وەرگێڕانی :پاشای باران) 4ـ هەتاهەتا درەنگان(کۆمەڵەشێعر/بێهناز جەوانشیر) ـــــــــــــــــــــــــــــــــ ناونیشان: هەولێر/پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان/پێشەنگەی کتێبی هەولێر @baranstani1
کاروانە بابەت: گۆرانی دەنگ: سەلاح خزری شێعر: فۆلکلۆر فایل: MP3 ــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
Paşay Baran pinned a photo
دیسانیش بە بۆنەی چاپی بەرگی 5 و 6ی "خولیاکانی کەوشەنی با" لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە. ئەم ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە دەڵێی هەواڵەکانی هەر بۆ شەڕ و مردن و ئاڵۆزیی داڕێژراوە و سەیریش نییە هەر کاتێ ئێمە بەرهەمێکمان چاپ بووبێ یان لە سەرەتای شەڕێکا، یان لە جەرگەی شەڕێکا بووبێ... هەرچەن سەرەڕای ئەمانەش ژیان لە نێوان ئەگەری کەوتن و سەرکەوتنەکاندا بەردەوامە و ئەوەی لە کۆتاییدا دەبنە هۆی مان و مانەوەمان دەسکەوتەکان و بەرهەمەکانمانە. هەر بۆیەش پێموایە گشت بەرهەمەکانی "خولیاکانی کەوشەنی با" بەرهەمی هەر ئەم کات وساتانەن و گشتیان هەر لەسەرەتای خوڵقاندنیانەوە بەگشت دژواری و ئاڵۆزییەکانا تێپەڕیون و هەتا خۆیان بەم کاتانە و بە خۆمان گەیاندووە. ئێستە ئێمە لێرەین لە نێوان شەڕێکیتردا و هێشتا بە گشت کەوتن و سەرکەوتنەکانمانەوە هەین و هەتا ئەم جیهانە مابێ دیسانیش هەر دەبین و دیسانیش بەرهەمی نوێ دەخوڵقێنن و چیرۆکی نوێ دەگێڕینەوە. هەر چەن نامەوێ دووپاتەبێژی بکەم بەڵام پێویستە بڵێم سەرڕەای چاپی بەرگی 5و 6ی "خولیاکانی کەوشەنی با" بەرگەکانی 7 و 8یش تەواو بوون و ئامادەی چاپن و ئێستە سەرقاڵی بەرگی 9و10ین و هیوادارین ئەم بەرهەمە تەنیا بەرهەمێکی ساکاری ئەدەبی نەبێ بەڵکوو ناسنامایەکی نەتەوەی کورد بێ. لە کۆتاییدا پێویستە بڵێم "خولیاکانی کەوشەنی با" بەرهەمی ئێمە نییە بەڵکوو بەرهەمی نەتەوەیەکە و بەبێ بوونی ئەو نەتەوەیە نە ئێمە دەبووین نە ئەم بەرهەمەش و هیوادارم لە داهاتوودا چ لەبواری کۆکردنەوەی حەکایەتەکان و چ لە بواری ناساندنی پەرتووکی "خولیاکانی کەوشەنی با" هاوکارمان بن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1