tgindex
Basit gharib

پاییز بەو هەموو ڕەنگەوە، هێندەی خەندەکەت جوان نییە!

Последний пост
10 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
390
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
126
20 постов
Вовлечённость
32,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
86
1/48двое суток
98
1/72трое суток
106

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • مەولەوی و خەیاڵی ڕەشبەڵەک سەرەتا گوێ لە شیعرە بەرزەکەی حەزرەتی مەولەوی بگرن، پاشان ئەم چیرۆکەی شیعرەکە بخوێننەوە. ئەحمەدبەگی کۆماسیی شاعیری گەوره و هاوڕێ و دۆستی مەولەوی نامەیەکی بۆ ئەنێرێت و باسی شایی و زەماوەندێکی بۆ ئەکات، کە وا بوو و واچوو و وا خۆش و گەرم بوو. پێی ئەڵێ بەداخەوە کە لەوێ نەبوویت و لەو شادییە بێبەش بوویت. مەولەوی بەم شیعرە وەڵامی ئەداتەوە: ڕۆژێکیان بای شەماڵ، نامە نەوتاوییەکەتی بۆهێنام. کڵپەی بڵێسەی کوورەی ناخمی زیاتر کرد. میهرەبانیی لێهەڵئەقوڵێت وەک ڕۆژی ئازادیی و کۆڕی گەرمی گۆرانی و هەڵپەڕکێ و پڕ جۆش و شادیی. لەوێوە خەیاڵی مەولەوی وەک کامێرایەکی سینەمایی،ئەکەوێتە باسی دیمەنەکانی هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەک. دەنگی(لاو هەی لاو)، زڕەی زنجیری ئاڵتوونی گەردن، سڵسڵەی شەدە و بانیسەری کڵاو، بەندزرێ و لاگیرەی دەوری کڵاوزەڕ. زڕەی گوارە و زرنگەی لیرەی گۆی سوخمە، لەنجەی نەونەمامی باڵا و لەرەی مەمانی چەشنی لیمۆی تەڕ. درەوشانەوەی سەری کڵاوی زێڕ، ورشە و پرشەی ئارەقەی بۆن گوڵاو. شەقە و تەقەی گەرمی دەسڕی سەرچۆپی، چەپڵە و چەقەنەی نەرم، هێ و هووی بەناز و پێکەنینی شەرمن. لەرەی دەسماڵ و ڕەوینەوەی مناڵان، وونبوونی خەم و دەرکەوتنی خۆشحاڵیی. خۆ لارکردنەوە و چپەی کچان، توو مەرگی من ئەو لاوە چی پێوتی؟! جا لەولاشەوە هاوڕێیەکیان دڵی تەقیوە کە نازانێ باسی چی ئەکەن! خۆلارکردنەوەی ڕیزی لاوانی شەدەلار و چاوداگرتن و پەنجەگووشین. دەنگی شریخەی خشڵی ڕەنگ کاڵ و داخزانی سەرپپۆش و کۆڵوانە. عیشوە و ناز و نیونیگای شەرمن. مەمکی قووتی سەرسنگی باڵای شەنگی کیژۆڵان، جەرگ و دڵی خەمباران دێنێتە لەرزە. لارولەنجەی بەنازی کچۆڵەکان، هەرای شاباشی نەوجەوانان. شاباشی شادیی شاباشدۆستان، سۆز و کزەی دەروونی دڵبرینداران. ئینجا ئەکەوێتە دەردەدڵ و ئەڵێت:  دۆستان و هاوڕێیان وەرن بەردەبارانم کەن. لە بەختی شووم و چارەڕەشیم، هەرجێێیەک خۆشیی لێبێت جێی من بەتاڵە! ئەی خوا مەرگ لێرەش هەر شین و زاریمە، بەم ڕەنگە زەردەی پایزییەوە و فرمێسکی زیوینی کەس نەدیدەوە، ئایی بادەی تامەزرۆیی یارم نۆشکردایە و سەر و گیانم شاباشی کردایە. لە کۆتاییدا ڕووئەکاتە خاڵۆی کۆماسیی و ئەڵێت: گیان بەخشین بەشاباش بۆ هەرزەکاران نییە، بەڵکو بۆ مەعدوومی یە(نازناوی دووەمی مەولەوی)  ئەڵبەتە واتا و ناوەڕۆکی شیعرەکە زۆر لەوە قووڵترە، و ئەمە هەر هەوڵێکە بۆ نزیک کردنەوەی کەشی شیعرەکە. (باست حەمەغەریب) تێبینی: سوودی تەواوم لە لێکدانەوەکەی نەمر" مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس" بۆ دیوانی "مەولەوی"وەرگرتووە. مۆزیک: سۆڵۆی تار، خەلیل عەبدوڵا

  • حەزرەتی مەحوی چەند شیعرێک مۆزیک: سۆڵۆی ڤایۆلین، Blend Qaradaxi

  • "ئەحمەدموختارجاف" (ئەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ، قەڵەم جانا لە عەنبەر بێ کە من مەیلم هەیە ئێستا بنووسم وەسفی ڕووخسارت)

  • "عەلی مەردان" *پیتی یەکەمی سەردێڕەکان، ئەبێتە(عەلی مەردان) (سۆزیک بۆ یادی لوتکەی مەقامی کوردیی، ٢٤\٧\١٩٨١) عودەکەی خۆت هەتا دوا سات، هاوڕازت بوو، هاودەمێکی میهرەبان بوو هەموو ژانی کوردەواریت ئەکردە مەقام و بەستە، هونەرەکەت چەندە جوان بوو لە قەتار تا ئەڵڵا وەیسیی، خاوکەر، ئای ئای، بەری ساڵانی ڕەنجی بێوەرە یەک یەک مەقاماتی کوردیت، بۆ هەمیشەیی نەمر کرد، کە تاجی سەری هونەرە مرواریی زمانی کوردیی، لە دەنگتەوە، سەری ئەکرد وەک تاڤگەیەکی بەهەشتیی هەر تۆنێکی دەنگ و سەدا، بەرز تا نزم، کورت و درێژ، بە چریکەت پێی ئەگەشتی رێی هونەر هەوراز و سەخت بوو، پیای سەرکەوتی بەبێ کۆڵدان و بێزاریی دەروازەیەکی مەزنت خستە سەرپشت بۆ گۆرانیی و بۆ مۆزیکی کوردەواریی ئاوازەکانت هاواری کوردانە بوون، دەنگی ڕەسەنت ئەیسەلماند کەرکوک هەر شاری کورد بووە ناوت گەشە، (عەلی مەردان)، مامۆستای مەقامی کوردیی، هونەرەکەت هەر زیندووە. (باست حەمەغەریب)

  • بێکەس پێنجخشتەکیی فایەق بێکەس لەسەر هۆزانێکی سالم مۆزیک، موجتەبای میرزاردە و مەنوچەهری ئەمیر حیشمەتی مەقام، یا دەزگەی سێگا

  • ژەنین BasitGharib

  • بەسەر لێوی تۆوە بمرم

  • تایەربەگی جاف ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە خاڵت بە مەسەل زولفی سیاهت، شەوەزەنگە بەزم و تەرەب ئامادەیە، ساقی مەیێ فەرموو دەنگی دەف و ناڵەی نەی و ئاوازەیی چەنگە

  • مەحوی خوێناوی جگەر، گۆشەیی بیت الحزنێ بوو مەحوی! بەسە، مەیلی مەی و مەیخانە حەرامە (#BasitGharib)

  • وەفایی (لە ژێر زولفی سیا ڕووی خستە دەر چاوی لە دونیا کرد شەوی دی، سوبحدەم گۆیا، دەری مەیخانەیان وا کرد) مۆزیک: سێتار، دەزگەی هومایۆن، دانیاڵ ئەژدەری

  • زیرەک لە ساڵیادی کۆچی دواییدا ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ بۆکان

  • زامەت (باست حەمەغەریب) مۆزیک، موجەتەبا میرزادە زامەت، ئەشق و ئەڤین

  • هاوینی دڵ حەمەساڵح دیلان

  • (شێخ ئەنوەر) گوڵێک پشکوت لەناودڵما مۆزیک، سێتاری Khalil Nay کاری دەنگ، Hazhar Othman Salih وێنە، ئەرشیڤی Hawre S Ahmad

  • مەولەوی تاوگۆزی هامدەردان هامدەردان ئێشێ، هامدەردان ئێشێ پێمەوەن ئێشێ، چ تەرزە ئێشێ؟! ئێشێ پێچ چون ئێش وە ماران ڕێشێ ئێشێ پڕ نێشێ، ڕیشەی گیان کێشێ

  • مەدهۆش و دوو شیعری شیرین ماچ و شەراب مۆزیک، موجتەبای میرزادە کاری دەنگ، Hazhar Othman Salih حەمە عەلی کوڕی محەمەد حاجی مستەفا قوربانی(١٩١٩ ‒ ١٩٩٤/٢/٢٦ سلێمانی )، شاعیری کوردە، کە بە ناسناوی مەدھۆش ناسراوە. یەکێک بوو لە بەرگدرووە ناسراوەکانی سلێمانی

  • (عاسی) مۆزیک، موجتەبای میرزادە "ڕوو گوڵی گەردن مینایی هات بە عیشوە و لارەوە مورغی دڵ کەوتۆتە داوی وا بە ناڵە و زارەوە" (عاسی)مەلا مستەفا کوڕی مەلا ڕەسووڵ کوڕی مەلا ئەبوبەکر کوڕی مەلا عەباس کوڕی مەلا محەممەد کوڕی مەلا عوسمان کوڕی مەلا ئەحمەد لە ساڵی ١٨٨٥ لە گوندی خەرابە سەر بە شاری کۆیە لە دایک بووە. عاسی بە کەسێکی قسە خۆش و نوکتەبێژ و دەم بە خەندە بووە، و پەیوەندی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆی ھەبووە وەک قانیع، بێخود، عەونی، سافی، و ئاژگەیی. لە ٢٣ ی ئەیلوولی ١٩٧٥ لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شەھیدان بەخاک سپێردراوە. دیمەنەکان، وراتی کۆیەن، چنارۆک و حەمامۆک #کۆیە

  • شێخ ئەنوەر دەم بەڕۆژووی ڕۆژی ڕووتە سۆڵۆی سێتار Khalil Nay کاری دەنگ، Hazhar Othman Salih

  • (موخلیس) بەهاری دەشتی قەراج سۆڵۆی تار، Khalil Nay مۆنتاژی دەنگ، Hazhar Othman Salih دیمەنەکان، دەشتی قەراج و قەرەچووغ و مەخمورە موخلیس، مەلا خەلیل کوڕی ڕەسووڵ کوڕی مستەفا. خەڵکی دەوروبەری ھەولێر و لە عەشیرەتی سنجاوی بووە. ساڵی ١٩١٠ لە ھەواری گوندی شۆڕەزەرتکەی ناوچەی دەشتی کەندێناوەی ھەولێر لەدایکبووە. لە سەرەتای شیعر نووسینیدا نازناوی (وافی) بووە، لە ھەندێ بەرھەمیدا بەکاری ھێناوە تا ساڵی ١٩٤٣. لە ساڵی ١٩٤٤ نازناوی (موخلیس)ی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە و بووە بەسۆفیی نەقشبەندی و تەریقەتی لەسەر دەستی شێخ مستەفای ھەرشەمی نەقشبەندی وەرگرتووە. لە دوای ئیجازە وەرگرتنی مەلایەتی لە ھەولێر گەڕاوەتەوە گوندی دووسەرە و لە جێی مامی بووە بەمەلای گوند. ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ١٩٨٥ به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ کۆچی دوایی دەکات، و له‌سه‌ر وه‌سيه‌تى خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى تەرمى موخليس له‌ گۆڕستانى گردى پیرداود بەخاکی دەسپێرن. (باست حەمەغەریب)