Bilal Kaiwany
Статистика👈کەناڵی فەڕمی بیلال کەیوانی لە تیلگرام 📚 | @kaiwany 👈کەناڵی فەڕمی بیلال کەیوانی لە فەیسبووک 📚 | https://www.facebook.com/bilalkaiwany 👈کەناڵی فەڕمی بیلال کەیوانی لە ئینستاگرام 📚 https://instagram.com/bilalkaiwany?utm_medium=copy_link
- Последний пост
- 30 июл.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 241
- 1/48двое суток
- 276
- 1/72трое суток
- 297
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
https://youtu.be/6noojmD9vVY?si=Ax6nPOukyfOcmMZS تازەترین بەرهەمی هونەری مامۆستا بیلال کەیوانی هۆنراوەی م. وەرزێر حەمە سەلیم ماسترینگ و ئەی ئای @peshawa tayb
بۆ ئەوەی مرۆڤ کامڵ ببێ، سەد ساڵ کەمە، بەڵام بۆ ناوزڕاندن و بەدناوی و هەرزەیی، تەنیا یەک ڕۆژیش زۆرە. ئەگەر مرۆڤەکان هەڵدەسەنگێنیت، ئاگاداربە تەنیا بەپێی بڕوانامەکانیان مەیانکێشە؛ چونکە زۆرن ئەوانەی خاوەن بڕوانامەن بەڵام دوورن لە ئیحساس و تێگەیشتنن، زۆریشن ئەوانەی هیچ بڕوانامەیەکیان نیە بەڵام لێوانلێون لە تێگەیشتن و شعوری جوان... هەموو مرۆڤەکان ئەوکاتەی ئارام و لەسەرخۆبن، ناشیرینییەکانیان دەنیشێ و وەک ئاوێکی ڕوون دیارن؛ بۆ ئەوەی ناخی ڕاستەقینەی مرۆڤێک بناسیت، پێویستە پێش “بەکارهێنان” باش ڕایوەشێنیت..!
"ڕۆژانی جەژن، کاتژمێری ئارامی و دڵخۆشین. با بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، یادی جەژنەکانمان گەشتر و پیرۆزتر بکەینەوە. جەژنتان پیرۆز."
هیچ کات حەسرت بۆ ژیانی ئەو کەسانە مەخۆ کە لە ناخیان بێئاگایت! حەسودی بردن، جۆرێکە لە دانپێدانان بە بچووکی و حەقیربوونی مرۆڤ خۆی.. هەر دڵێک دنیایەک ئازاری تێدایە، تەنها شێوازی دەربڕینیان جیاوازە... هەندێک لە چاوەکانیاندا دەیشارنەوە، هەندێکی تریش لە نێو زەردەخەنەکانیاندا! مانای پێکەنین بە مەستی و بێخەمی مەزانە، ئەو کەسەی پێدەکەنێت، خەمەکەی گەورەو بێپایانە.. نە سپێتی نیشانەی جوانییە، نە ڕەشیش هێمای ناشرینیی.. کفن سپییە، بەڵام تۆقێنەرە؛ کەعبەش ڕەشە، بەڵام خۆشەویست و دڵبەرە.. مرۆڤ بە ڕەوشت و ئەخلاقییەوە مرۆڤە، نەک بە ڕوواڵەت و دەرکەوتنی.. پێش ئەوەی سەرت بەرز بکەیتەوە و لەبەر نەبوونییەکانت گلەیی و سکاڵا لای خودا بکەیت، تێڕوانینێک بۆ خوارەوەی خۆت بکە و سوپاسگوزاری هەبووەکانت بە ✍️ بیلال کەیوانی
بە ناوی خودای دەهەندەو دلۆڤان جەژنی ڕەمەزان لەهەمولایەک پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی نوور و ئارامی بۆ دڵە ماندووەکانمان. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، کە کۆتایی مانگێکی پڕ لە سەیقەل دانی دڵ و نزیکبوونەوەبوو لە خودا، با چرای هیوا لە ناخماندا داگیرسێنین. لە کاتێکدا جیهان بە دەست ئازار و شەڕ و ناهەموارییەوە دەناڵێنێت، با ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و برایەتی و لێبوردەیی. با چاوەکانمان بکەینەوە بۆ ئەو دڵانەی کە بە دەست زامەکانی بێ مرووەتی و لەخۆبایی بونی مرۆڤەوە دەناڵێنن ،بۆ ئەو ماڵانەی کە لە سۆزی ئازیزانیان بێبەشن. با دەستی هاوکاری و میهرەبانی بین بۆ یەکتر، بۆ ئەوەی پێکەوە برینەکان ساڕێژ بکەین و ئومێد بڕوێنینەوە. جەژن تەنها خۆشی و پێکەنین نییە، بەڵکوو بیرخستنەوەی بەها مرۆییە باڵاکانە: خۆشەویستی، میهرەبانی، و هاوکاری. داواکارین لە خوای گەورە وەک لێزمەی ئەم بارانە ،ئارامی و ئاشتی بەسەر جیهاندا ببارێنێت، کۆتایی بە شەڕ و ماڵوێرانی بهێنێت، و دڵەکانمان پڕ بکات لە ئیمان و خۆشەویستی.
سڵاوتان خوای گەورەتان لێبێت سمیناری ساڵ [ وانەکانی رەمەزان ] م. بیلال کەیوانی شەوی سێ شەم: 10/3/2026 کاتژمێر- : 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان .💯 ئێوەی ئازیزی و خۆشەویستیش دەتوانن دۆستان و نزیکانتان بانگێشت بکەن تا ئەوانیش سوودمەند بن لە تەوەرەکە و بەژداربن لەوەرگرتنی زانیاری بەسوود ، بەهیواین سودی هەبێتن بۆ ئێوەی ئازیز 📚✨ ، چاوەڕێی ئێوەیـن ؛ لە چەناڵە جوانەکەتان وجووتان هەبێتن ✨ ، جیهانی خوێنەرانی کتێب .📚🌎 لینکی چەناڵ ؛ https://t.me/+F0LNK1DTJBZmMWM6
без подписи
без подписи
без подписи
چاوەڕوانتانین،بۆ دووەم ڕۆژی دیداری گەورەی مەحوی دوێنێ و یەکەم ڕۆژی دیداری مەحوی ئەو جۆش و خرۆشە زۆرەی هەوادارانی مەحوی سەلماندی هێشتا ڕۆحی مەحوی و شاعیرانی کورد زیندووە ئەمڕۆ بەندە بە پێشکەش کردنی توێژینەوەیەک لەخزمەتتان دەبم و لەوێ بە دڵ چاوەڕێتان دەبم Photo by #nasihalixayat
без подписи
без подписи
بۆ چرای یەکەمی ماڵەکەم، کچە شیرینەکەم، چەن ساڵ لەمەوبەر، لەم ڕۆژەدا، تۆ بوویت بە یەکەم وشەی کتێبی باوکایەتیم؛ یەکەم نیگا کە مانای بە بوونم بەخشی و یەکەم دەنگ کە ئاوازی خستە ژیانمەوە. پێش تۆ، من تەنها “خۆم” بووم، بەڵام لەگەڵ هاتنی تۆدا، بووم بە “باوکی تۆ”. ئەمە بەنرخترین نازناوە کە لە ژیانمدا وەرمگرتووە. ئەمڕۆ، کە هەژدەهەمین مۆمی تەمەنت دادەگیرسێنیت، تۆ لەسەر پردێک ڕاوەستاویت؛ پردێک لە نێوان دوێنێی پڕ لە یادگاری و سبەینێی پڕ لە نهێنی. لە پشتی تۆوە، باخچەی منداڵییە؛ پڕ لە پێکەنینە بێگەردەکان، پرسیارە سەیرەکان، و ئەو فرمێسکانەی کە بە ماچێک دەسڕران. لە بەردەمتەوە، دەشتێکی بەرین و نەبینراوە؛ دەشتی گەورەبوون، بەرپرسیارێتی، و هەڵبژاردنەکان. کچە جوانەکەم، وەک باوکێک، ناتوانم بەڵێنی ڕێگایەکی بێ کێشەت پێ بدەم. ژیان، وەک دەریا، هەندێک جار ئارامە و هەندێک جار شەپۆلاوی. بەڵام دەتوانم چەند نەخشەیەکی بچووکت بدەمێ بۆ ئەم گەشتە نوێیەت: یەکەم: ئاوێنەکەت ون نەکەیت. لە دنیایەکدا کە هەمووان دەیانەوێت پێت بڵێن دەبێت چۆن بیت، بوێر بە و “خۆت” بە. گەورەترین گەنجینەی تۆ، ئەو ناوەڕۆکە پاکەیە کە خودا لە ڕۆحیدا فووی پێدا کردوویت. ڕێگە مەدە ڕەخنەی خەڵک بیکات بە ئاوێنەی شکاوی تۆ. جوانیی تۆ لە سادەیی و ڕەسەنایەتیتدایە، نەک لە کۆپیکردنی کەسانی تر. دووەم: گوێ لە دەنگی دڵت بگرە. دڵ، قیبلەنما (compass)ی ڕۆحە. کاتێک لە نێوان دووڕیانێکدا ون بوویت، کاتێک عەقڵت هەزار وەڵامی جیاوازی پێ بوو، چاوەکانت دابخە و گوێ لە چرپەی دڵت بگرە. ئەو ڕێگایە هەڵبژێرە کە ئارامی و خۆشەویستیی زیاترت پێ دەبەخشێت، نەک ئەو ڕێگایەی کە خەڵک پێت دەڵێن “سەرکەوتوو”ە. سەرکەوتنی ڕاستەقینە، ئاشتیی و سەلامەتی ناوەوەی خۆتە. سێیەم: لە برینەکانتەوە فێری فڕین بە. لە گەشتی ژیاندا، کەوتن و برینداربوون هەیە. هەرگیز لە کەوتن مەترسە. وەک عاریفان دەڵێن: “برین ئەو شوێنەیە کە ڕووناکی لێوەی دێتە ژوورەوە.” هەر ئازارێک، وانەیەکە. هەر شکستێک، دەرفەتێکە بۆ بەهێزبوون و هەستانەوە. با برینەکانت نەکەنە زیندان، بەڵکو بیانکە بە باڵێک بۆ فڕینێکی بەرزتر. چوارەم: سوپاسگوزار بە. فێر بە سوپاسگوزاری ئەو شتە بچووکانە بیت کە ژیانیان پێک هێناوە: تیشکی خۆر، پێکەنینێکی لەناکاو، کوپێک چا لەگەڵ هاوڕێیەک، و تەنانەت هەناسەدانیش. سوپاسگوزاری، کلیلی دەرگای بەختەوەرییە. کچە تاقانەکەم، تۆ ئێستا خانمێکی گەورەیت، بەڵام لە چاوی مندا، هەمیشە ئەو کچە بچکۆلانەیە دەمێنیتەوە کە پەنجەکانی بە دەستمەوە دەگرت. بڕۆ، جیهان بکە بە هی خۆت. هەڵە بکە، فێر بە، پێبکەنە، بگری، خۆشت بوێت و خۆشەویست بە. بەڵام هەمیشە بزانە، هەر کاتێک هەستت بە ماندوێتی کرد، هەر کاتێک پێویستت بە پەناگەیەک بوو، باوەشی من هەمیشە کراوەیە و ماڵی باوکت، هەمیشە ماڵی تۆیە. لەدایکبوونت پیرۆز بێت، ئەی جوانترین دیاریی خودا
без подписи
без подписи
https://www.facebook.com/share/p/17ZXKBb8dj/?mibextid=wwXIfr خۆشەویستانمان دەتوانن لەڕێی ئەم لینکەوە بەشداربن لە وێبناری خودناسی و گەنجینەی شاراوەی دەروون بۆ بەڕێز مامۆستا بیلال کەیوانی لەڕێگەی زوومەوە
без подписи
بەرنامەی چامە / پێگەی بێخود لە ئەدەبیاتی کوردیدا بەمیوانداری مامۆستای خۆشەویست پڕۆفیسۆر دکتۆر عیرفان ڕەشید
ئەوانەی کەمتر تۆ دەناسن هەمیشە دەڵێن خۆشبەحاڵت! وا بیر دەکەنەوە کە ئارامیت و شادیت بەهۆی گوێنەدانەکانت بەدنیا... وا بیردەکەنەوە کە تۆ زۆر شارەزایت لە نادیدەگرتنی سەختی و دژوارییەکانی دنیا. وائەزانن کە تۆ هەست بەو خراپەکاریی و ناهەمواریی و گرفتارییانەی ژیان ناکەیت...! ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە دیواری شادی و خۆشحاڵیت تا ئاستی دەنگی پێکەنینەکانت بەرزە...! بەڵام کەسانێ هەن کە زیاتر دەتناسن. زیاتر لە تەنیشتت بوون یان قووڵتر بینیویانی. ئەوان تێدەگەن و دەزانن کە خراپییەکانی دنیات باش بینیوە. دەبینن کە ئەو نیگەرانیانەی سەر دڵتیان. قورس کردووە، بە چەند پێکەنینێکی بەرز دەتوانیت لە خاکی دڵەوە دەریان بکەیتە دەرەوە . ئەوانەی زیاتر دەتناسن حیسابی هەناسە قووڵەکانت دەکەن و دەبینن کە زۆرجار بە تروسکەی ئەو هیوایەی لە چاوەکانتەوە بریسکەی دێ، تاریکی چاوەکانت پاک دەکەیتەوە. ئەوانەی باشتر دەتناسن باش دەزانن کە هەمیشە یاساکان بەپێچەوانەوەن: کەسانێ کە زۆر پێدەکەنن، لەناخەوە دەگرین... ! ئەوانەی زۆر دۆستیان هەیە، یەک دوو دۆستی کەمیان هەیە کە لێیان تێدەگەن، و ئەوانەی دەیانەوێت خەمگین دەربکەون خەمی بچووکیان هەیە. قەدری شادیی ئەو کەسانە نازانن کە دڵیان پڕە لە حەسرەت و ماندوێتی ...!! ✍️ بيلال کەیوانی
یادو ناوی تۆم لەدڵ بێ بانگ و ناووم بۆچیە...!!