tgindex
باوکی عبدالله

باوکی عبدالله

Статистика

کەناڵێک بۆ ناساندنی سێ بنچینە سەرەکیەکەی ئیسلام: ① ناساندنی پەروەردگار و پەرستراوی تەنها بەحەق. ② ناساندنی محمد پێغەمبەر [ﷺ] بەتایبەت بۆ مەبەستە گەورەکەی پێی هاتووە کە [ تەوحیدە ]. ③ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە کە تاکە بەرنامە و پەیڕەوی موسوڵمان بێت.

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
12
Всего постов
27
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
3 997
+7 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
504
25 постов
Вовлечённость
12,6%
к подписчикам
Постов в день
1,7
всего 27
Упоминаний
8
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
356
1/48двое суток
407
1/72трое суток
440

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 14 авг.154123из bawky_abdullah

    #کــاتی_گیرابوونی_دوعــایە يا الله ... يا الله ... يا الله نــزا و دوعاکانمان لێ قبــووڵ بکەیت يا الله .. ئەگەر ئێمە ئەهلی دوعا نین بە هۆی تاوان و مەعسیەت دڵمان ڕەق بووە .... یا اللە تۆ ئەهلی استجابە و وەڵام دانەوەی .... انك قلت وقولك الحق ادعوني استجب لكم اللهم انا دعوناك كما امرتنا فاستجب لنا كما وعدتنا يا اكرم من سئل ويا أجود من اعطى وحسبنا الله ونعم الوكيل ــــــــــــــــ ـــ ــ ـــ ــــ ـــ ـــ ــــــــــــــ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186) البقرة ـــــــــــــــــــــــــــــ🌸ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60) غافر ▪لــیـنــکــی ڤــیــدیــۆی یــوتــیــوبـــ https://youtu.be/JogVJfTP0gc

  • له ئاموژگاری #بــاوکی_عبدالله دوو له چارەسەرە زۆر به هێز و خێراکان بۆ گشت کێشەکانت ⁉️ ١ : زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر ڕسول الله [ ﷺ ] بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی . ۲ : وه دوعا و زکرەکەی یونس [ علیه السلام ] که فەرمووی : { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـدٍ, ڪَمَا صَلَّيْـتَ عَلَـى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَـلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَجِيـدٌ, اللَّهُـمَّ بَـارِڪْ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُـحَـمَّدٍ ڪَمَـا بَـارَڪْتَ عَلَى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَلَـى آلِ إِبْـرَاهِيـمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَـجِـيدٌ 💠@bawky_abdullah

  • کەسی هێمن بێدەسەڵات و لاواز نییە، هەروەها هەموو کەسێکی زۆربڵێ بەهێز نییە. هەندێک جار هێزی ڕاستەقینە لەوەدایە بزانیت کەی قسە دەکەیت، کەی بێدەنگ دەبیت، و کەی لە هەڵوێستێک دەکەشێیتەوە کە شایەنی ئەوە نییە لەپێناویدا ئارامیی خۆت لەدەست بدەیت. لەم بارەیەوە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ئەفەرمووێ: ئەگەر قسەکردن زیو بێت، بێدەنگی زێڕە.

  • 13 авг.3953721

    ئافرەتێکی پەروەردەکار چەند چەند پەیامێکی بۆ مێردەکەی و براکەی و کوڕە نازدارەکەی هەیە کە پێویستە بە ئاوی زێڕ بنوسرێتەوە: دەفەرموێ: هاوسەری خۆشەویستم، برای خۆشەویستم، کوڕی خۆشەویستم: کاتێک لە ماڵەوە دەچیتە دەرەوە، دوو جۆرە ژن دەبینیت: جۆری یەکەم: ژنێک کە تووشی نەخۆشی ژنی عەزیزی میسر بووە، خۆی ڕازاندووەتەوە، خۆی بۆن خۆش سەرنجڕاکێش کردووە و جوانکاری کردووە، زمانی حاڵی دەڵێت: (هیت لك) واتا: وەرە بۆ لام یان پێشکەشت بم. جۆری دووەم: ژنێک کە خۆی داپۆشیووە و حیجابی کردووە، بەڵام هەلومەرج ناچاری کردووە بۆ چوونە دەرەوە و دابین کردنی پێداویستیەکانی، زمانی حاڵی دەڵێت: (حتى يصدر الرعاء وأبونا شيخ كبير) واتا: ناچارین شوانی مەڕەکان بکەین، چونکە باوکمان پیر و پەکكەوتەیە. لەگەڵ جۆری یەکەمدا: وەک یوسف پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت مامەڵە بکە، چاوەکانت دابگرە و بڵێ: (معاذ الله) واتا: پەنادەگەرم بە خودا. لەگەڵ جۆری دووەمدا: وەک موسا پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت مامەڵە بکە، بە ئەدەبەوە یارمەتیان بدە و کە تەواو بوویت شوێنەکە جێ بهێڵە و بڕۆ. (فسقى لهما ثم تولى الى الظل) واتا: ئاوی پێدان، پاشان ڕۆی. - پاکی یوسف هۆکار بوو بۆ ئەوەی ببێتە عەزیزی میسر. - پاڵەوانێتی موسا هۆکار بوو بۆ ئەوەی خودا ژنی چاک و جێگای پەنایی پێببەخشێت. ئەی خودایە، پاکی و پۆشراوی ببەخشە. جلوبەرگی ژن ڕەنگدانەوەی پەروەردەی باوکیەتی، ئیرەیی برای، پیاوێتی مێردەکەی، خەمخۆری و چاودێری دایکی، و بەر لە هەموو ئەمانەوە هەستکردنی بە ئەوەی کە خودا چاودێرە بەسەریەوە. بۆیە بە مەریەمیان گوت: (يَا أَخْت َ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكَ امْرَأَ سَوءٍ وَمَا كَانَت أَمُكِ بَغِيَّا). واتا: وای خوشکی هارون، باوکت پیاوی خراپ نەبوو و دایکت ژنی بەدڕەفتار نەبوو). باسی برا و باوکی و دایکیان کرد، چونکە لە چاکی ئەوانەوە چاکی ئەویش دێت. یەکێک لە کچان دەڵێت: کاتێک کچێک دەبینم خۆی ڕازاندووەتەوە و خۆی ڕووتیکردۆتەوە، سەیری دایک و باوکی دەکەم و ئایەتی (وقفوهم إنهم مسؤولون) واتا: ڕایانگرن، چونکە ئەوانە بەرپرسن. وام لێدەکات زیاتر بە حەیاو و حورمت و پۆشراو بم بۆ ئەوەی باوک و دایکم لێ پرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت.

  • باوکی عبدالله pinned «دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتن وانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاری ئایا هەژاری تەنها بەهۆی کەمی مووچەوەیە؟ ئەگەر وایە، بۆچی هەندێک کەس بە هەمان مووچە ساڵ بە ساڵ سامان زیاد دەکەن و هەندێکی تر هەمیشە قەرزارن؟ زۆربەی خەڵکی وا دەزانن هۆکاری…»

  • دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتن وانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاری ئایا هەژاری تەنها بەهۆی کەمی مووچەوەیە؟ ئەگەر وایە، بۆچی هەندێک کەس بە هەمان مووچە ساڵ بە ساڵ سامان زیاد دەکەن و هەندێکی تر هەمیشە قەرزارن؟ زۆربەی خەڵکی وا دەزانن هۆکاری هەژاری تەنها نەبوونی پارەیە، بەڵام ئیسلام فێرمان دەکات هەندێک هۆکاری ماددی هەن کە مرۆڤ بە دەستی خۆی دەکەوێتە ناویانەوە. یەکەم: تەمبەڵی خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ﴾ (سورەتی الملک، ئایەتی ١٥) واتا: ئەو خوایەی زەوی بۆ ئێوە ئاسان کردووە، بە لایەکانی زەویدا بڕۆن و لە ڕزقی ئەو بخۆن، وە دڵنیابن گەڕانەوەشتان هەر بۆ لای ئەوە. تێگەیشتن خوای گەورە فەرمانی "فَامْشُوا" (بڕۆن) دەکات، واتە هەوڵ بدەن، بگەڕێن، کار بکەن و هۆکارەکان بگرنەبەر. ئیسلام بانگەشەی دانیشتن و چاوەڕوانکردنی ڕزق ناکات. پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «لَأَنْ يَأْخُذَ أَحَدُكُمْ حَبْلَهُ، فَيَأْتِيَ بِحُزْمَةِ حَطَبٍ عَلَى ظَهْرِهِ، فَيَبِيعَهَا، فَيَكُفَّ اللَّهُ بِهَا وَجْهَهُ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ النَّاسَ...» واتا: "ئەگەر یەکێکتان گوریس و دارەکەی هەڵبگرێت و بیفرۆشێت، وە خوای گەورە ڕووی لە پرسیارکردن لە خەڵک بپارێزێت، ئەوە باشترە لەوەی داوا لە خەڵک بکات." (سەحیح بوخاری). تێگەیشتن هیچ کارێکی حەلال عەیب نییە، بەڵکو عەیب ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت کار بکات، بەڵام پشت بە خەڵکی ببەستێت و دەست پانبکاتەوە. دووەم: فێرنەبوون پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ» واتا: "ئەوەی خوای گەورە خیری بۆ بوێت، تێگەیشتنی لە دیندا پێ دەبەخشێت." (سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم). تێگەیشتن ئەم فەرموودەیە سەرەتا باس لە زانستی دین دەکات، بەڵام هەمان دین فەرمان بە کارکردن، بازرگانی، نووسین، ژماردن، ئەمانەتداری و بەڕێوەبردنی دارایی دەکات. موسوڵمان نابێت بڵێت "من نازانم" و لە فێربوون دووربکەوێتەوە. سێیەم: بەفیڕۆدانی پارە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا ۝ إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا﴾ (سورەتی الإسراء، ئایەتەکانی ٢٦–٢٧). واتا: "پارە بەفیڕۆ مەدە، چونکە بەفیڕۆدەران برای شەیتانن، وە شەیتانیش زۆر ناشوکرە." تێگەیشتن ئیسلام قازانجکردنمان فێر دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا فێری پاراستنی سامانیشمان دەکات. زۆر کەس بەهۆی بەفیڕۆدان و ئیسڕافەوە هەژار دەبن، نەک بەهۆی کەمی داهات. بەکورتی دەڵێم.. تەمبەڵی دوژمنی ڕزقە. فێربوون سەرمایەیە، نەوەکو خەرجی. بەفیڕۆدان یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی هەژاری. ئیسلام.. فەرمان بە هەوڵدان و گرتنەبەری هۆکارەکان دەکات. ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە: سێ هەڵسوکەوت لە ژیانی خۆت بنووسە کە دەزانیت کاریگەری لەسەر دۆخی دارایی تۆ هەیە. پاشان بزانە کامیان پێویستی بە چاککردنەوە هەیە و لەم هەفتەیەدا دەست بە گۆڕینی یەکێکیان بکە. #زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.

  • без подписи

  • مالکی کوڕی نەبی فەرموویەتی: لە ئاست وتنی ڕاستیدا بێدەنگ مەبە؛ چونکە کاتێک دەمبەند دەخەنە سەر دەمت، زینیش دەخەنە سەر پشتت.

  • هەندێک دەرگا بە هێز و قوەت ناکرێنەوە؛ بەڵکو بە ئارامگری. شتگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی پێی بگری. پەیوەندیگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی بونیاد بنرێن. و خەونگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی بەرهەم بهێنن. کەواتە پەلە مەکە بۆ وەرزی دروێنەکردن بەر لەوەی وەرزی چاندن تەواو ببێت.

  • без подписи

  • لەگەڵ خۆشەویستدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: «لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا» واتا: لە ئێمە نییە ئەو کەسەی بەزەیی بە منداڵماندا نەیێتەوە. وانە پەروەردەییەکانی: ١- بناغەی پەروەردە بەزەیی و سۆزە نەک ترس. ٢- منداڵ پێویستی بە باوەشی…

  • کێشەکە هەندێک جار ئەوە نییە کە ڕێگەکە درێژ، بەڵکوو ئەوەیە کە بە یەک جار تەماشای تەواوی دوورییەکە دەکەیت. بۆ نموونە گەنجێک دەیەوێ قورئان لەبەر بکات، یان زمانێکی نوێ فێر ببێت، یان تەندروستیی خۆی باشتر بکات، یان دەیان پەرتووک بخوێنێتەوە. ئەو تەنها تەماشای گەورەییی ڕێگەکەی دەکات، کەچی هێشتا دەستی پێ نەکردە ئیتر تووشی بێهیوایی دەبێت. بەڵام برا و خوشکی بەڕێزم: (تەماشای کۆتاییی ڕێگەکە مەکە، تەماشای ئەو هەنگاوە بکە کە لە بەردەستتدایە). نەکەی ڕۆژانە بپرسى: چەندی ماوە؟ بەڵکوو بپرسە: ئەمڕۆ دەتوانم چی بکەم؟ ئەوەی دوێنێ بە مەحاڵ دیار بوو، دوای چەند مانگێک دەبێتە ڕاستی.

  • 9 авг.5824013

    شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێ: با وێردی بەردەوامتان (لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم) بێت، چونکە بەم زیکرە: ١- بارە قورسەکان هەڵدەگیرێن، ٢- بەرەنگاری ترسی گەورە و سەختییەکان دەبیەوە، ٣- و بەرزترین پلە و پایەکان بەدەست دەهێنرێن. 📚 جامع المسائل (٧/ ٤٤٩-٤٥٠).

  • 9 авг.597174

    دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتن وانەی دووەم: دیدگای ئیسلام بۆ سامان سامان تاقیکردنەوەیە، نەوەک نیشانەی ڕەزامەندی خودا بێت. "ئایە هەر کەسێک دەوڵەمەند بێت، خوای گەورە زیاتر خۆشیدەوێت؟ یان هەر کەسێک هەژار بێت، خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە؟" زۆر کەس وا دەزانن: ئەگەر سامانم زۆر بوو، ئەوا خوای گەورە لێم ڕازییە. ئەگەر هەژار بووم، ئەوا خوا تووڕەیە لێم. بەڵام قورئان ئەم بیرکردنەوەیە ڕاست دەکاتەوە. یەکەم: سامان تەنها تاقیکردنەوەیە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ ۝ وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ ۝ كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ۝﴾(سورەتی الفجر: ١٥–١٧) واتا: مرۆڤ کاتێک خوای گەورە سامان و نیعمەتی پێ دەبەخشێت، دەڵێت: "پەروەردگارم ڕێزی لێ گرتووم."۝ کاتێکیش ڕزقی تەنگ دەکات، دەڵێت: "پەروەردگارم سووکایەتی پێ کردم."۝ نەخێر! (وا نییە وەک وا دەزانن)، بەڵکو ئێوە ڕێز لە هەتیو ناگرن۝. ئەم "کلا"یە وەڵامێکی ڕوونە بۆ ئەو بیروباوەڕە هەڵەیەی کە دەوڵەمەندی یان هەژاری بە نیشانەی ڕەزامەندی یان تووڕەیی خوا دەزانێت. دووەم: سامان ئەمانەتە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾(سورەتی التکاثر: ٨) واتا: "پاشان لەو ڕۆژەدا بە دڵنیاییەوە لەسەر هەموو نیعمەتێک لێپرسینەوەتان لێ دەکرێت." پارە یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکان، و هەر نیعمەتێک لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت. سێیەم: سامان دەبێت ببێتە هۆی نزیکبوونەوەت لە خودا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسأل... وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه.» واتا: "لە ڕۆژی قیامەت پێی هیچ بەندەیەک لە شوێنی خۆی ناجووڵێت، هەتا لێی نەپرسرێتەوە... لەسەر پارەکەی، لە کوێ دەست کەوتوە و لە کوێ خەرجی کردووە." (ڕیوایەتی ترمذی، زانایان بە حەسەنیان داناوە.) ئیسلام تەنها پرسیار لەسەر ئەوە ناکات چەندت هەبوو، بەڵکو دوو پرسیاری سەرەکی دەکات: لە کوێوە دەستت کەوت؟ لە چی خەرجت کرد؟ نموونە لە ژیانی هاوەڵان: عثمانی کوڕی عەفان (ڕەضی الله عنە) سامانێکی زۆری هەبوو، بەڵام کاتێک موسوڵمانان پێویستیان بە بیرێکی ئاو هەبوو، بیر ڕومەی کڕی و وەقفی موسوڵمانانی کرد. لە غەزوەی تەبووکیش بە سەدان وشتر و هەزاران دیناری بەخشی. واتە سامان بۆ ئەو ئامرازێک بوو بۆ خزمەتکردنی ئیسلام، نەوەک تەنها ئامانجی ژیانی دونیایان بێت. پەیوەندی بە بیرکردنەوەی دارایی: کتێبە زۆرەکانی دارایی باس لە چۆنیەتی زیادکردنی سامان دەکەن، بەڵام ئیسلام پرسیارێکی تر زیاد دەکات: "کە ئایا ئەم سامانە تۆی لە خوا نزیکتر کردوویەوە، یان دورتری کردوویەوە؟" ئەوە جیاوازی سەرەکی نێوان دیدگای ئیسلام و زۆرێک لە کتێبە داراییەکانە. بەکورتی دەڵێم: - سامان نیشانەی ڕەزامەندی خوا نییە. - هەژاریش نیشانەی تووڕەیی خوا نییە. - هەردووکیان تاقیکردنەوەن. گرنگ ئەوەیە سامانەکەت لە ڕێگای حەلال بێت و لە شوێنی دروست خەرج بکرێت. لەخۆت بپرسە: "ئەگەر سامانم دوو هێندە ببێت، ئایا بەخشینەکانم دوو هێندە دەبێت، یان تەنها خەرجییەکانم؟" #زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.

  • без подписи

  • 8 авг.6183813

    کاریگەری زیکرەکان

  • 8 авг.6013510

    دوورکەوتنەوە لە زیکری خوای گەورە یەکێکە لە هۆکارەکانی لادانی عەقیدەیی و ئەخلاقی چونکە ئەو دڵە دوور دەبێت لە زیندووی دڵی و بەهێزی نەفسی شەیخولئیسلام ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: شەیتان وەسواس و خەتەرە و خەیاڵ دەخاتە دڵەوە، ئەگەر بەندە زیکری پەروەردگاری بکات پاشەکشە دەکات و کپ دەبێت، بەڵام ئەگەر لە زیکری خوای گەورە غافڵ بێت، وەسوەسەی بۆ دەکات. لەبەر ئەوە، وازهێنان لە زیکری خوا هۆکار و سەرەتایەکە بۆ داخڵ بوونی عەقیدەی پووچ حەزی خراپە بۆ ناو دڵ. یەکێکیش لە زیکرەکانی خوای گەورە: خوێندنەوەی قورئانە بە تێگەیشتن و دەرهێنانی لایەنی زانستییە لێی. 📚 الانتصار لأهل الأثر ٥٢.

  • 6 авг.669253

    سەروەت و سامان؛ ئامرازێک بۆ ژیان، نهێنییەک بۆ ئاسوودەیی سەروەت و سامانی ڕاستەقینە تەنها لە زۆریی پاشەکەوتەکانتدا نییە، بەڵکو لەوەدایە چۆن بە هەوڵی حەڵاڵی خۆت بەدەستی دەهێنیت. کاتێک سامان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئیرادەت و یارمەتیدانی دەوروبەرت، ئەوا دەبێتە پیت و برەکەت بۆ ژیانت. شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەم بارەیەوە وتەیەکی زۆر بەجێی هەیە و دەفەرموێت: (يَنْبَغِي لِلنَّاسِ أَنْ يَأْخُذُوا المَالَ بِسَخَاوَةِ نَفْسٍ لِيُبَارَكَ لَهُمْ فِيهِ، وَلاَ يَأْخُذُوهُ بِإِشْرَافٍ وَهَلَعٍ؛ بَلْ يَكُونُ المَالُ عِنْدَهُمْ بِمَنْزِلَةِ الخَلاَءِ الَّذِي يُحْتَاجُ إِلَيْهِ، أَوْ بِمَنْزِلَةِ الحِمَارِ الَّذِي يَرْكَبُهُ) واتا: پێویستە خەڵکی کە سامان بە سەخاوەت و دڵفراوانییەوە وەربگرن تا بەرەکەتی تێدا بێت، نەک بە چاوبرسییەتی و پەلەپەل؛ بەڵکو دەبێت سامان لەلایان وەک شوێنی پێویستی (ئاو دەست) بێت کە پێویستیان پێیەتی، یاخود وەک گوێدرێژێک بێت کە سواری دەبن (تەنها ئامرازێک بێت بۆ بەجێگەیاندنی مەبەست). سەروەت لە دەستتدا بێت بۆ کارئاسانی، نەک لە دڵتدا بۆ بێقەراری.

  • باوکی عبدالله pinned «دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتن وانەی یەکەم: ئایا پارە خراپە!؟ "ئەگەر پارە خراپە، بۆچی پێغەمبەران، هاوەڵان و بازرگانە چاکەکان هەوڵیان دەدا ڕزقی حەلال پەیدا بکەن؟" زۆر جار دێتە بەرگوێمان و دەبیستین: "پارە چڵکی دەستە." "پارە سەری هەموو خ…»

  • без подписи