tgindex
draw media

هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
55
Всего постов
56
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
5 062
+16 за 3 дн.
Сутки
+6
+0,12%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
281
40 постов
Вовлечённость
5,6%
к подписчикам
Постов в день
7,9
всего 56
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
194
1/48двое суток
222
1/72трое суток
239

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • 🔻نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو پێش داخستنی بازاڕ بە (88,60) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا

  • без подписи

  • 🔻نرخی ئۆنسەیەك زێڕ پێش داخستنی بازاڕ بە (4,376) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا

  • без подписи

  • ئەردۆغان: 🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین درەو: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان: 🔹دەمانەوێت توركیا دەوڵەتێكی بەهێزی دیموكراتی بێ‌ تیرۆربێت. 🔹توركیا لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێدان بووەتە هێزێكی كاریگەر لە جیهان. 🔹لەسایەی چارەسەر دۆسیەی تیرۆر توانیمان سامانەكانی ناو زەوی دەربهێنین. 🔹هەوڵیاندا پارتەكەمان لەڕێی دادگای باڵاوە رابگرن، بەڵام نەیانتوانی. 🔹تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین. 🔹ئێمە گەورەترین وەبەرهێنان و پڕۆژەمان هێناوە لە مێژووی تورکیا لە بواری ئابوری، تەندروستی، پەروەردەو گواستنەوە. 🔹تورکیا کە 21هەمین گەورەترین ئابوری جیهان بوو، لە ساڵی 2025 بۆ پلەی 16ی جیهانی و 6 لە ئەوروپا بەرزبووەوە. 🔹هەناردەی ساڵانەمان لە 36 ملیار دۆلار لە ساڵی 2002 بۆ 278 ملیار دۆلار لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا زیادیکردووە، هاوکات داهاتی نیشتمانیمان لە 240 ملیار دۆلارەوە بۆ 1.6 تریلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە. 🔹توركیامان والێكرد کە پێشتر تەنانەت تفەنگی پیادەی هاوردە دەکرد، توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریاییەکانی خۆی هەبێت.

  • без подписи

  • تونجەر باكرهان: 🔻یاسای چوارچێوە 125 هەزار دۆسییە دەگرێتەوە؛ تەنها 900 كەس ئازاد ناكرێن و دەكەونە قۆناغی دواتر درەو: تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراتی لە لێدوانێكدا بۆ (T24) سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەس و کەیسانەی سوودمەند دەبن لە یاسای چوارچێوە دەڵێت، سەرەتادا نزیکەی 3,800 بۆ 3,900 كەس لە هاوڕێ زیندانییەکانمان ئازاد دەکرێن. وتیشی، ئێمە باس لە یاسایەک دەکەین کە کاردەکاتە سەر 75 هەزار لێکۆڵینەوەو دۆسیەی دادوەری، 50 هەزار لێکۆڵینەوەی بەردەوام، بە تێکڕایی 125 هەزار دۆسیەن. لە قۆناغی یەکەمدا، ئەوانەی كە لە ساڵی 2005 یان پێشتردا سزای زیندانی هەتاهەتایی توند یان زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەوانەشی بە توندوتیژی و کوشتن تاوانبار کراون، لەم یاسایە سوودمەند نابن، دۆسیەکانیان لە قۆناغی دواتردا هەڵدەسەنگاندنی بۆ دەكرێت، کۆی گشتی ژمارەی ئەم کەسانە 900 کەسن. ئەم یاسایە هەموو کەسێک دەگرێتەوە جگە لەو 900 کەسە، بەوانەشی لە ژێر لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی دادوەریدان، ئەوانەی لە تاراوگە (مەنفا)ن، ئەوانەی لە زینداندان. تونجەر باكرهان لەبارەی "پارتی نوێ" (پارتەكەی بەم دواییە لە جەهەپە جیابووەوە) ئاماژەی بەوەشكرد، بێئومێدییەکی گەورە لە ناو جەماوەرەکەماندا هەبووە، ئەوان پێشبینی و چاوەڕوانی جیاوازیان لە پارتی نوێ هەبوو، ئەوان راست دەکەن، پێنج هەڵبژاردنە ئێوە دەنگی کورد بەدەست دەهێنن؛ ئایا نابێت رەچاوی هەستیارییەکانی گەلی کوردیش بکەن؟ بە سروشتی ئەو خەڵکەی پێنج هەڵبژاردنە ئەمەیان کردووە چاوەڕوانی چی دەکەن؟ پێنج جار لەسەر یەک، ئێمە بەشدار بووین لە هێنانەدی ئەو ئەنجامانەی کە ئەوان دەیانویست. جەختیشكرد، مێژوو گوێ نادات بەوەی کێ رەوانبێژانە قسە دەکات، بەڵکو گرنگی بەوە دەدات کێ لەم کاتە سەختانەدا بەرپرسیارێتی زیاتر لەئەستۆ دەگرێت، پاساوهێنانەوە بۆ ئەم نەخێرە، بەڕاستی ئازار بە جەماوەرەکەمان دەگەیەنێت، ئەگەر نەخێر وەڵامەكەیە، با بە ئاشکرا بیڵێن.

  • без подписи

  • ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان 🔻هه‌فته‌ی ئاینده‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ یاسای قه‌رزكردن؛ رێككه‌وتن كراوه‌ بودجه‌ به‌خێرایی تێپه‌ڕێنرێت (دره‌و): ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: 🔹لیژنه‌ی دارایی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆلای سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كرد، له‌وانه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی بودجه‌ی 2027 بۆ په‌رله‌مان. 🔹لیژنه‌ی دارایی ده‌ركردنی یاسای (به‌خشین و قه‌رزكردن)ی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی، هه‌فته‌ی ئاینده‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت. 🔹وەزارەتی دارایی ستراتژیی بودجەی ساڵی 2027ی داڕشتووەو لیژنەی دارایی و چەند وەزارەتێک و نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی بكرێت. 🔹رێککەوتن لەنێوان سەرۆک وەزیران و لیژنەی دارایی هەیە بۆ ئەوەی بودجە بەخێرایی لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی وڵات و له‌پێناو سه‌قامگیریی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و نرخی به‌رمیلی نه‌وت و میكانیزمه‌كانی هه‌نارده‌كردن و چۆنیه‌تی كاركردن دیاری بكات. 🔹به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌بێت بودجه‌ له‌ 10 بۆ 15ی ئه‌م مانگه‌دا بگاته‌ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی ئاینده‌ په‌سه‌ند بكرێت. 🔹هیوادارین قه‌یرانی (ته‌رفیع و عه‌لاوه‌) له‌ بودجه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت.

  • без подписи

  • 🔻مه‌یدان گه‌رمترین رۆژ به‌رێده‌كات..

  • без подписи

  • دهۆك: موقەدەم زوهێر کورێمەیی لەســـەرەی وەرگــــرتنی بەنزیندا بەروداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا درەو: بەیانی ئەمڕۆ لە بەنزینخانەیەك لەسەر رێگای دهۆک - موسڵ، ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە ژمارەیەك ئۆتۆمبیلدا كە لە سەرەی وەرگرتنی بەنزیندابوون، بەهۆیەوە (2) كەس لەوانەی لەسەرەی وەرگرتنی بەنزیندا بوون گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش برینداربوون. كەناڵی میدیایی (گاڤ) لە دهۆك بڵاویكردەوە هەریەك لە ( موقەدم زوهێر کورێمەیی و یووسف مویسارەشی) گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون، بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، هاوڵاتیان لەسەرەی وەرگرتنی بەنزینی (450) دیناریدابوون، ئۆتۆمبێلێك لە ئاراستەی موسڵەوە هاتووەو خۆی كێشاوە بە چوار لەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەرەی بەنزیندا وەستاون، شۆفێری ئۆتۆمبێلی دووەم و سێیەم كە لەبەردەم ئۆتۆمبێلەكانیان وەستاون و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسیش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی كە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكاندا برینداربوون، یەكێك لەوانەی لەسەرەی بەنزیندابووەو گیانی لەدەستداوە (موقەدم زوهێر کورێمەیی) بووە.

  • без подписи

  • 🔻ڤیدیۆ: میدیاكانی ئێران دیمه‌نی ژماره‌یه‌ك درۆن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئیسرائیلیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌وته‌ی خۆیان له‌لایه‌ن هێزی به‌رگریی سوپای پاسدارانه‌وه‌ تێكشكێندراون

  • без подписи

  • 🔻بومه‌له‌رزه‌كه‌ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ گوڕه‌كه‌ی 3.9 پله‌ بوو (دره‌و): ده‌سته‌ی گشتی بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق: 🔹به‌یانی ئه‌مڕۆ (1:28 خوله‌ك به‌كاتی خۆجێیی) بومه‌له‌رزه‌یه‌ك تۆماركرا، له‌دووری نزیكه‌ی 35 كیلۆمه‌تری باشوری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی و باشوری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ 26 كیلۆمه‌تر. 🔹گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 3.9 پله‌ بوو، به‌دوایدا چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر روویدا.

  • без подписи

  • ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق 🔻هێزێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، (خالید غه‌زای) بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای بۆ كاروباری گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن ده‌ستگیركرد.