- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئاسڵی❄️ pinned «لەبەر ئازاری ئەژنۆکانم ناتوانم پیتەکان بلکێنم ببورن💔،،،»
بەبێ تۆ، گوڵ لە باخا خوایە نەڕوێت ئەگەر هات و ڕووا بێ ڕەنگ و بۆ بێت بەبێ تۆ هەرکەسێ لێوی بزەی بێ لەڕووی خۆی، خوێنی دڵ، تاماوە نەسڕێت دڵێکم لایە کڕیاری موحیبەت کەهەر بەو گەرمە بازاڕی موحیبەت جلێکم کردە بەر باڵای دڵی خۆم کە وا پۆی مەینەتە و تاری موحیبەت لە دەستی چاو ودڵ هەردووکی فەریاد ئەوەی چاوی دی، دڵم کردوویەتی یاد دروست کەم خەنجەرێ نووکی لە پۆڵا لە چاوی خۆمی بەم تا دڵ بێ ئازاد بەبێ تۆ، دڵ لە کوێ خۆشی ئەبینێ لە ڕووی تۆدا ئەبینم خەم ڕەوێنێ ئەگەر دەردی دڵم دابەش بکەم کەی لەدنیادا دڵێ بێ دەرد ئەمێنێ؟ بەڵایە دڵ، بەڵایە دڵ، بەڵایە گوناهبار چاومە و دڵ موبتەلایە ئەگەر چاوم سەرنجی خۆی نەگێڕێ دڵم چوزانێ جوان وا لەچ لایە؟ لەدەریا سەیر ئەکەم، هەر تۆ ئەبینم لەهەسارا سەیر ئەکەم، هەر تۆ ئەبینم لەهەر لاسەیر ئەکەم دەشت و دەر و کەژ هەمووی هەر بەژنی تۆیە نازەنینم دڵم زار و حەزینە، چۆن نەناڵم؟ ژیانم ئاگریینە، چۆن نەناڵم؟ ئەڵێن پێم: بۆچ و تاکەی هەر ئەناڵی؟ کە مەرگم لە کەمینەچۆن نەناڵم؟ مەگەر شێر و پڵنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! لەگەڵما هەر بەجەنگی ئەی دڵ! ئەی دڵ! ئەگەر دەستم کەوی خوێنت ئەڕێژم بزانم تاچ ڕەنگی، ئەی دڵ! ئەی دڵ! وەرن ئەی دڵ سووتاوان! با بناڵێن لە دەستی یاری بێ پەروا بناڵێن بچین بلبل لە باخا گەر نەناڵێ لەباتی بلبلی شەیدا بناڵێن درەختی خەم لە گیان کردوویە ڕیشە لە دەرگای خوایە ناڵەی من هەمیشە عەزیزان! بایەخی یەکتر بزانین ئەجەل بەردەو مرۆڤیش چەشنی شووشە بــەهــێـز❄️
لەبەر ئازاری ئەژنۆکانم ناتوانم پیتەکان بلکێنم ببورن💔،،،
لەمێژە دەنگم نییە ئەوشۆ چاوەڕێم بن،،
Live stream finished (1 hour)
Live stream started
زۆر ویستم باسی خراپەکانت بکەم بەڵام نەمتوانی چونکە هیچ خراپەیەکت نییە،
چاوکانت بێدەنگ ئەدوێن نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن❄️
دەمەوێت ئیمشەو بە دیار دەنگی نەرمت دابنیشم و دەنگت ماچ بکەم، بە دیار چاوەکانت دابنیشم و تێر نیگای چاوت بکەم، بەدیار هەناسەت دابنیشم و بۆ ساتێک ئارام بخەوم، دەمەوێت بڕۆم کەچی ئەوەندە پیس کەوتویەتیە یادم بەزۆریش دەرناچی، دەمەوێت تاڵ بە تاڵی قژی خاوت بژمێرم،…
دەمەوێت ئیمشەو بە دیار دەنگی نەرمت دابنیشم و دەنگت ماچ بکەم، بە دیار چاوەکانت دابنیشم و تێر نیگای چاوت بکەم، بەدیار هەناسەت دابنیشم و بۆ ساتێک ئارام بخەوم، دەمەوێت بڕۆم کەچی ئەوەندە پیس کەوتویەتیە یادم بەزۆریش دەرناچی، دەمەوێت تاڵ بە تاڵی قژی خاوت بژمێرم، لەدوای ژماردنیشی تێر تێر بۆنی بکەم، ئیتر دووری بەسە،، بەڕاستی ئیدی دەمەوێت پێت بگەم،
ئەگەر مردیشم مەگری تخوا بەرگەی فرمێسکەکانت ناگرم،،
لە کۆتاییدا ئاشقی یەک بە یەکی هەناسەکانتم کە دەتوانم بە ساڵ دانیشم و بیانژمێرم “ئینارووسەکەم❄️
لە کۆتاییدا هەواڵی مردنی دەبیستی دەزانی هەواڵی مردن گیان دەلەرزێنێ؟ بە شێوەیەک دەست لەم دوونیا چەپەڵە هەڵدەگری کە نازانی لەکام لاوە دەست بە ژیان بکەیتەوە ئەوکاتەی پێت دەڵێن مردووە نازانی لەکامەیان دەست پێبکەی لە کامەیان تۆڵە بکەیتەوە کە دەبینی تەواوی مێشکت داگیر کراوە بە خەم کە دەبینی هەست بەو خوێنە ناکەی کە بە نێو دەمارەکانتدا هاتووچۆ دەکەن ئەوسا تێدەگەی جارێ هیچ هێزێکی تۆڵە کردنەوەشت نییە ئەسڵەن تۆڵەشم ناوێ گەر هێزی هەمووانیشم هەبێ تەنها لێمان گەڕێن کەمێک بژین هیچ ویژدانێکتان هەیە ؟؟ تازە کوڕە بچکۆڵەکەی لەدەست داوە دەی بڵێن چۆن دەتوانن هێندە خراپ بن ئیمڕۆ هەردووکمان بچکۆڵەیەکمان لەدەست دا بیرمە هەموو جار دەمان وت کەس لەئێمە خراپتر نیە بەڵام ئێستا ئێوە زۆر لەئێمە خراپ ترن بەهێز❄️
ئیمڕۆ هیچ کامتان بەقەد من غەمگین نین💔،،،
هەمیشە بیرتەکەم🌚،،
خۆزگە دەمتوانی ببمە ژمێریاری هەناسەکانت🌚،
راستیتان دەوێ؟ تەنها ئەمهەوێ لای چەپی سینەی ناوم بێنێ،،
ئاسڵی❄️ دیسان شەوە چ شەوێک هاوار خودا ئیمشەو شەوی جەژنە ئەوە دوو جەژنە پێت نەگەیشتووم هیوادارم جەژنێکی تر پێت بگەم ئیمشەو قەڵەمم گرتوەو دەنووسم و باسی ساتێک دەکەم دەڵێم . بیرتە ڕۆژێکیان تاقیکردنەوەمان هەبوو هیچم نەخوێندبوو . دەزانی بۆ ؟ چونکە ئەو شەوە بەدیار وێنەکانتەوە خەوم لێکەوتبوو کاتێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەشدا هاتمە دەر مەستەرەکەم تووند بە ئەرز کێشا بەڵام نەکەوتە نێو تەنەکەی خۆڵەکە . چوومە باخی مەحەدەکەو جگەرەیەکم داگیرساند و هەر خەیاڵم لای تۆ بوو بەرەو ژوورەوە ڕێم کرد و لەنێو دەرگا وەستام بینیم بەرەو لام دێیت گوتت ئەم مەستەرەیە هی تۆیە؟ گوتم بەڵێ ببورە ئاگام لەخۆم نەبوو چونکە لە تاقیکردنەوەکە هیچ باش نەبووم بۆیە تووڕەبووم و مەستەرەکەم بە ئەرز داکێشا وتی بۆ نەتخوێند بوو؟ وتم نەخێر وتی ئاخر بۆ؟ نەمتوانی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە چوونکە هۆی نەخوێندنم ئەو بوو بەهێز❄️ شعرێکەو پار بە مێشک نووسیومە♥️
لە راستيدا قێزەونترين هەست ئەو هەستەیە کاتێک هەموو شتێک لەدەست دەدەیت و لە هەمان کاتیشدا"گریانیش"لەدەست دەدەی خۆی مرۆڤ ئاسودە ئەبێ دوای گریان کاتێک ناتوانێ بگری ئەوکات هەستەكا بێهزترین مرۆڤى گەردونە و هەموو خەمی دنیا لەسەر دڵى کۆبۆتەوە وە هیچ شتێکیشى لە دەست نایە :ئەو کەسە منم یان تۆی غەمبارم بۆ هەردووکمان بەهێز
ئەگەر مەی حەڵاڵ ناکەن دەی مادام خەم حەرام کەن،،