Hawkar Abdulhaq
Статистикаئەو کەناڵەی من کەناڵەکی هەواڵی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد نیە، بەڵکو کەناڵەکە لەبۆ تێگەیشتن لەوەی ژیری دەستکرد و گۆڕانکاریە سەردەمیەکان چۆن کاریگەریمان دەخاتە سەر! کۆمەڵگەی بەرەو کێندەر دەبات؟ چی بەسەر هەلی کار دەهینێت؟ دەرفەتەکان چین و چۆن بیانقۆزینەوە.
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 9
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 89
- 1/48двое суток
- 101
- 1/72трое суток
- 110
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
یەکەك لە گەورەترین ئاستەنگەکان لەبۆ بینینی نێزەك ڕژان بریتیە لە تێپەڕبوونی فڕۆکە و مانگە دەستکردەکان، بە بەردەوام لە ئاسمان بەدی دەکرێن، کاتێك سەیری وێنەکەت دەکەیەوە، هێڵێك بەدوای خۆیان جێ دەهێڵن.
پلەی گەرما نەمدەزانی چەندە بەڵام هەستم دەکرد نزیکە لە ١٥ پلە.
لەم وێنەیە نێزەك ڕژانەکی بچوك دیارە
لە یەکێك لە وێنەکانم وەکو دەبینن گەلە ئەستێرەی ئەندرۆمیدا دەرچووە! لە تەنیشت ڕێکاکێشان وەکو تەمێكی گەورە دەرچووە.
ئەم سێ وێنەیە یەکێكبوون لە جوانترین دەستکەوتەکانی ئەم گەشتەمان، بە مۆبایل چرکاندنمان، لە دوو دانەیان نێزەك ڕژانەکە بەدی دەکەی. وێنەکەیتر هەر وێنەی ڕێکاکێشانبوو بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش.
без подписи
без подписи
без подписи
چەند ڕۆژەك پێش ئێستا لەگەڵ کاك مەریوانی هاوڕێم پێکەوە بڕیارماندا بچینە چیای هەڵگورد، چاودێری دیاردەی نێزەك ڕژان بکەین. ئەوەبوو خۆمان لەبۆ گەشتەکەی حازرکدن، ڕۆیشتین، چوینە شوێنێك کە زۆر گونجاوبوو بۆ ئەم مەبەستە.
یەکەك لەو شتانەی سەرسامم دەکات بەتەواوی هەست بەوەی دەکەم کە بومەلەرزە گەورەکان زیادیان کردیە لە دەیەی ڕابردوو. ئەم چارتە هەموو ئەو بومەلەرزانەن کە سەرووی حەفت پلەی ڕێختەرن، تێکڕایان لە ساڵێکدا، لە ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو ئێستا. دەبینی ترێندەك هەیە، هۆکارەکەی چیە؟ کەس نازانیت.
نازانم لەبەر چیە، لەوانەیە لەبەر ئەوەیبیت وردە وردە ڕووی شتەکانم لەبۆ دەردەکەویت، هیچ شتەك سەرسامم ناکات، توڕەم ناکات، شۆکم ناکات، لەبەر هەندێ وا هەست دەکەم شتەکان کەمتر شایەنی قسە لەسەر کردنن.
چەندی تەمەنم گەورەتر دەبیت، ئەوەندە کەمتر قسەم پێدەکرێت، زۆرترین کاتی چاڵاكبوونم نێوان تەمەنی ٢٥ لەبۆ ٣٥ ساڵبوو لە دەرکەوتن و قسەکردن و هەبوونی بەرنامە ووتار.
خەڵاتەکی دە هەزار دۆلاریم هەیە لەبۆ کەسێك کە پێمبڵێت کۆدێکس چی پێناکرێت.
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە ڕووباری دانیوب لە هەنگاریا وێستگەیەکی ئەتۆمی بەرهەمهێنانی کارەبایان کوژاندەوە. 44 ساڵە شتیوا ڕووینەدایە. لەبۆی هەیە قەیرانی کارەبای بەدواوەبێت چونکە ئەم وێستگەیە 50ی خواستی کارەبای وڵاتیان دابین دەکات.
قەبارەی گەورە واتە قەبارەی کێڵگەی ووزەی خۆر، سەدان پانێلی دەوێت ئەوەی من باس دەکەم، نەك لەبۆ چەند کیلۆواتێکی کەم بەڵکو لەبۆ نزیك مێگاوات.
شوێنەك کێڵگەی ووزەی خۆری لێ سەرکەوتوو دەبیت ئەگەر بەردەوام کارەبای نیشتیمانی هەبوو.
کارەبای ووزەی خۆر بە قەبارەی گەورە شتەکی زۆر باشە هەتا ئەوکاتەی کارەبای نیشتیمانیت هەیە، ئەگەر کارەبای نیشتیمانیت نەبوو، کارەبای ووزەی خۆر هیچ سوودەك ناگەینیت.
سام ئالتمان گۆتی مرۆڤایەتی بە فەرمی پێی هاوێشتیتە ناو سینگولاریتی ژیری دەستکرد. ژیری دەستکرد ئەوەندە ژیربووە، پێویستی بە مرۆڤ نیە خۆی بباتە پێشەوە و خۆی بپارێزیت، بەخۆی وا ئەو شتانە لەبۆخۆی دەکات.
без подписи
без подписи