tgindex
| حەنیفیەت |

| حەنیفیەت |

Статистика

خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە Instagram | hanifyat Facebook | حەنیفیەت وأَقِم قَلبِي عَلى كُلّ دَربٍ تحِبّهُ وترضاهُ رَبّاهُ..❤🕊️

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
8
Всего постов
27
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
745
+2 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
63
27 постов
Вовлечённость
8,5%
к подписчикам
Постов в день
1,1
всего 27
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
40
1/48двое суток
45
1/72трое суток
49

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • • نەهەنگی شین💙 -لە عبدالله کوڕی عەباسەوە (خوا لێی ڕازی بێت) گێڕدراوەتەوە: [پێغەمبەر یونس] بە تووڕەیی لە قەومەکەی دەرچوو، گەیشتە کەناری دەریای ڕۆم، لەوێ کەشتییەکی پڕ لە باری بینی و سەرکەوت. کاتێک کەشتییەکە چووە ناو قووڵایی دەریاوە، شەپۆل دای و سەری لێ شێوا تا نزیک بوو نوقم ببن. بەلەمەوانەکان گوتیان: لێرە کەسێکی سەرپێچیکار یان بەندەیەکی هەڵهاتوو هەیە، و نەریتی کەشتییەکە ئەوەیە ئەگەر بەندەیەکی هەڵهاتووی تێدابێت ناڕوات، و نەریتی ئێمەش ئەوەیە لەم کاتانەدا تیروپشک بکەین، هەرکەسێک تیروپشکەکەی بەسەردا شکایەوە فڕێی دەدەینە ناو دەریاوە؛ نوقمبوونی یەک کەس باشترە لەوەی کەشتییەکە بە هەموو ئەوەی تێیدایە نوقم ببێت. سێ جار تیروپشکیان کرد و هەر سێ جارەکە تیروپشکەکە لەسەر یونس شکایەوە. یونس گوتی: ئەوە منم ئەو کەسە سەرپێچیکار و بەندە هەڵهاتووە. ئینجا خۆی فڕێ دایە ناو ئاوەکەوە و نەهەنگێک قوتیدا، پاشان نەهەنگێکی دیکە هات کە لێی گەورەتر بوو و ئەو نەهەنگەی قوت دا. خوای گەورەش وەحی بۆ نەهەنگەکە کرد: موویەکی لەشی ئازار مەدە، چونکە من سکم بۆ ئەو کردووە بە زیندان، نەک بە خۆراک بۆ تۆ(¹). - لە سالم کوڕی ابو جەعدەوە -بە ڕێگەی مەنسوورەوە- گێڕدراوەتەوە کە گوتوویەتی: نەهەنگەکە قوتیدا، پاشان نەهەنگێکی دیکە ئەو نەهەنگەی قوت دا.(²) -لە قەتادەی کوڕی دعامەوە گێڕدراوەتەوە، گوتوویەتی: نەهەنگێک قوتیدا کە پێی دەگوترا "نەجم"، [نەهەنگەکە] بە دەریای ڕۆم، پاشان لە ڕووباری نیل، پاشان لە دەریای فارس، پاشان لە ڕووباری دیجلەدا سووڕایەوە(³) ----------------------------------- 1-تفسير البغوي ٤/١٥٢ 2-أخرجه سفيان الثوري (٢٥٣) 3-ابن أبي حاتم.

  • без подписи

  • | دوعاکەی دایە عائیشە رضی الله عنە • لە ئیسحاقی کوڕی حەسەنەوە گێڕدراوەتەوە گوتی: ئەحمەدی کوڕی عبدالجبار بۆی گێڕامەوە،ئەویش لە باوکیەوە،لە جەریرەوە، لە موغەییرەوە،کە ئەیمەنی کوڕی سەعسەعە ئەو کەسە بوو کە وشترەکەی [عائیشەی] بە زەویدا هێنا و كوشتى. عائیشەش -خوای لێ ڕازی بێت- لەبەر ئەوە دوعای لێ کرد و گوتی: خوایە،پەردەی شەرەفی هەڵبماڵە [و رسوای بکە]. ​دواتر عەلیی کوڕی ئەبو تالیب، ئەیمەنی کردە والیی بەسڕە.کاتێک ئەیمەن گەیشتە بەسڕە، جاریەی کوڕی قودامەی سەعدی لەوێ والی بوو.ئەیمەن پەیامی بۆ جاریە نارد کە: خانووی امارة چۆڵ بکە(خانویەک بوو تایبەت بوو بەئەمیر هی حکومەت بوو پێی درابو). ئەویش پێی گوت: تا بەیانی چاوەڕێ بکە. ئەیمەن ناچار چوو لە ماڵێکی تر مایەوە. شەو کاتێک هەستا بۆ میزکردن،لە بەرزاییەکەوە کەوتە سەر بەرد و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. کاتێک بە دوایدا چوون، دۆزییانەوە مردووە و ڕووت و قووت کەوتبوو. كتاب كرامات الألياء للالكائي ص:174

  • • هاوسەرگیری ئیبن مسعود ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت: «ئەگەر لە تەمەنم تەنها شوێکیش مابێت، ئەوا پێم خۆشە ئەو شەوە بە هاوسەرگیرییەوە بەسەر ببەم.» سەرچاوە: المصنف ابن أبي شيبة، ٣/٤٥٤

  • • زۆرێک لەوانەی ڕیش دەهێڵنەوە سمێڵیشی لەگەڵ سفر دەکەن.سمێڵ سفر کردن لە(هدی) رسول نییە( علیه الصلاةوالسلام)و لەسوننەتی ئەو نییە.بەڵکو کورت کردنەوەی سوننەتە.سفر کردن بیدعەیە بۆیە سمێڵ نەدەهێڵرێتەوە نە سفر دەکرێ.هێشتنەوەی واتە چاولێگەری فارسەکان وەک ئەو دوو کەسەی کەویستیان رسول الله (علیه الصلاةوالسلام)ببەن بۆ لای کیسرای فارس. بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمان سمێڵی کورت بکاتەوە نەک سفری بکات یان بیهێڵێتەوە.

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • • دەڵێن کابرایەک مەشروبی خوارد بوو بەقەرز زۆری خواردبوو ،قەرەزکانی زۆر بوو بوو ساحێب دوکانەکە دوای لێکردبوو ئەویش نەی دا بویەوە ، ساحێب دوکانەکە پێی گوتبوو گەردنت ئازا ناکەم هەڵی دەگرم بۆ قیامەت ،کابرای مەشروب خۆریش پێی گوتبوو جا لە ڕووت دێت ئەو مەو زوعە بکەیتەوە لەوێ ،عبدالتیف دەڵێ گەردنتان ئازا ناکەم .ئیتر نازانم لەڕوییە ئەو مەو زوعە بکاتەوە. … - ئەمە نەکرێتە پەند بۆ خەڵک و شاربەدەر نەکرێ عاقیبەتی کورد باش نابێ الله اعلم

  • • لە قەتادەی کوڕی دعامەوە -لە ڕێگەی مەعمەرەوە- سەبارەت بەم وتەیەی خوای گەورە: ﴿أنى يحيي هذه الله بعد موتها﴾ (چۆن خوا ئەمە زیندوو دەکاتەوە دوای مردنی؟)، فەرمووی: "ئەو (عوزەیر) بوو، بەلای گوندێکی وێرانبوودا تێپەڕی، تووشی سەرسوڕمان بوو، گوتی: ﴿أنى يحيي هذه الله بعد موتها﴾. پاشان خوا لە سەرەتای ڕۆژەکەدا گیانی کێشا و مرد، سەد ساڵ لەو حاڵەدا مایەوە، دواتر لە کۆتایی ڕۆژەکەدا خوای گەورە زیندووی کردەوە و پێی فەرموو: ﴿كم لبثت قال لبثت يوما أو بعض يوم قال بل لبثت مائة عام﴾ (چەندت مانەوە؟ گوتی: ڕۆژێک یان بەشێک لە ڕۆژێک ماومەتەوە، [خوا] فەرمووی: نەخێر، بەڵکو سەد ساڵ ماویتەتەوە). ----------------------------------------------- أخرجه عبد الرزاق ١/١٠٦، وابن جرير ٤/٥٩٧، وابن أبي حاتم ٢/٥٠١-٥٠٢. وذكر يحيى بن سلام -كما في تفسير ابن أبي زمنين ١/٢٥٤- نحوه، ولفظه: ذُكِر لنا: أنّه مات ضُحًى، وبُعِث قبلَ غروب الشمس، فقال: لبثتُ يومًا. ثم التفت فرأى بَقِيَّةً من الشمس من ذلك اليوم، فقال: أو بعض يوم.

  • ﴿ الله تعالی ﴾ «الله تعالی لەبەندەیەک ڕازیە کاتێک دەخوات سوپاسی خوا دەکات، لەسەری وە کاتێک خواردنەوەیەک دەخواتەوە سوپاسی خوا دەکات.» رواه مسلم (6932)

  • • پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «نەفرەتکاران لە ڕۆژی قیامەتدا نە شەفاعەت دەکرێن و نە شایەتیدەریش.» رواە مسلم (2598) - اللهم اجعل ألسنتنا ذاكرةً لك، طاهرةً من الفحش واللعن -

  • • خۆشەویستمان موحەمەد ﷺ دەفەرموێت : وەسیەتان دەکەم لەگەڵ ئافرەتان باش بن. صحیح البخاري : 4890

  • ناساندتێکی خێرایی ئەم پیاوە ئیماندارە: • لە عكرمةی مولى ی ابن عباسەوە، دەڵێ: ناونراوە بە خضر چونکە کاتێک دادەنیشت لەشوێنێک دەوروبەری سەوز(کەسک)دەبوو، وە جلەکانی سەوز بوون.(¹) • مقاتلی کوری سليمان دەڵێ: گەرانەوە و چیرۆکەکەیان گەراندەوە(تێبینی:مەبەستی موسی و یوشەعی کوری نونە-بەڵام یوشەع لە ئایەتەکەدا بە گەنجێکی نەناسراو ناوی هاتووە) ... تاوەکو گەشتن بە خضر علیەالسلام لەدوورگەیەک لەنێو دەریاکە، لەبەر ئەوە الله تعالی دەفەرموێ: ﴿فوجدا عبدا من عبادنا﴾ نوێژی دەکرد ... وەلەسەر خضرەوە علیە السلام جوببەیەکی خوری هەبو، ناوی(واتە ناوی خضر): اليسع بوو، ناونرابوو بە: اليسع؛ چونکە زانستەکەی فراوان بوو هێندەی شەش ئاسمان و شەش زەویەکە، موسی و یوشەع لەدوایەوە هاتن، سڵاویان لێ کرد، خضر ڕەتی کردەوە کە لەزەوی موسادا سەلام هەبێ واتە جوابی نەدایەوە، وە ڕۆیشت، موساش بینی، ناسیەوە(کەیەکێکە لە پێغەمبەران)، گوتی: وعليك السلام، ئەی پێغەمبەری بني إسرائيل. موسى وتی: کێ پێی گوتی من پێغەمبەری بني إسرائيلم؟ ئەویش گوتی: ئەو کەسە پێی وتم کەوا ڕێنوێنی کردی بۆلای من، وە پێت زانیم.(²) • يحيى کوڕی سلّام دەڵێ لەتەفسیری: ﴿فارتدا على آثارهما قصصا﴾، یوشەعی کوڕی نون و موسا گەشتن بە خضر. وەبۆمان باسکراوە: کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ناونراوە بە:خضر لەبەرئەوەی دانیشتبو لەسەر(هاوشێوەیەک لەبەرماڵ بەڵام لەزەوی بەرز بوە)سپی بووە و کەلەریوەتەوە دەوروبەرەکەی خۆی سەوزکردووە))....وە خضر ئیلیاسە علیەالسلام.(³).مەبەستی ئەوەیە کەوا پێغەمبەر ئیلیاس بوە پێی گوتراوە خضر. • لە عبد الله ی کوڕی عباسەوە، دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، دەفەرموێ: هیدایەت و پێغەمبەرایەتیمان پێدا.(⁴) • مقاتلی کوری سليمان دەڵێ: دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، دەڵێ: نعمەتمان پێ بەخشی کە ئەویش پێغەمبەرایەتیە.(⁵) • ابن عطیە قولی راجح دێنێ کە پێغەمبەر بووە. • لە أُبي ی کوڕی كعبەوە، کەوا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «کاتێک موسا گەشت بە خضر باڵندەیەک هات، دەنوکی خستە نێو ئاوەوە، خضر گوتی بە موسا: دەزانی ئەو باڵندەیە چی دەڵێت؟ موسا گوتی: چی دەڵێ؟ گوتی: دەڵێ: زانستی تۆ و زانستی موسا لەچاو زانستی الله دا هیچ نییە تەنها بەوێنەی ئەوە نەبێت کەدەنوکی من چەند ئاوی بردووە.(⁶) • لە أبي هريرةوە الله لێی ڕازی بێت، لەپێغەمبەرەوە ﷺ، دەفەرموێت: «ناونراوە بە خضر لەبەر ئەوەی لەسەر فەروەیەکی سپی دادەنیشت ، کاتێک کە ئەلەریەوە پشتەوەی سەوز دەکرد.(⁷) • تێبینی:ئەم پیاوە بەڕێزەش وەفاتی کردووە وەک باقی پێغەمبەرانی تر سوی سیدنا عیسا علیهم وعلی نبینا الصلاةوالسلام.وە ئەوانەی بانگەشەی زیندویەتی دەکەن تەنها وەهمێکە دڵی خۆیانی پێ خۆش دەکەن. ----------------------- 1-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم. وينظر: فتح الباري ٨/٤١٧. 2-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤. 3-أورده يحيى بن سلام ١/١٩٧. 4-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم. 5-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤. 6-أخرجه الحاكم ٢/٤٠٠ (٣٣٩٤). 7-أخرجه البخاري ٤/١٥٦ (٣٤٠٢)، وابن أبي حاتم ٧/٢٣٧٥ (١٢٨٧٩)، والثعلبي ٦/١٨٢.

  • без подписи

  • قورئان برینەڪەت تەداوی دەڪاتـ❤️‍🩹 لُحـيداني

  • | هەڵنەخەڵەتێن بە جوان دەربڕین. • الآجري رحمه الله دەفەرموێت : پێویستە لەسەر موسڵمانان فریو نەخۆن و هەڵنەخەڵەتێن بە جوان دەربڕین و فەصاحەتی کەسانێک لە عیلم و زانستدا ئەگەر هاتو کەسەکە لەسەر ڕێگاو مەزهەبی خەواریجەکان بو . لە تەفسیری قەولی موبارەکی { زُخْرُفَ القَوْلِ غُرُورًا } • موجاهید و عکرمة دەفەرمون : ڕازاندنەوە و جوانکردنی باطیل و بەتاڵە بەزمان . الشريعة ، تفسير ابن أبي حاتم .