فەرموودە | farmwda
Статистика ( حُبُّ النَّبِيِّ بِاتِّبَاعِ سُنَّتِهِ ) ₅ 𝒿𝓊𝓃ℯ₂₀₂₃
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 337
- 1/48двое суток
- 386
- 1/72трое суток
- 416
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
صەڵاوات ناردن بۆ پێغەمبەری خواﷺ پاداشتـی زۆرن ، یــەڪێڪ لەوانـــە لابردنی خەمـی دونیا و دواڕۆژتـــە . بەمەرجێڪ صەڵاوات دانــت بەئــاگـاییــەوە بێـت.
◈پاداشتی خوێندنی ( سُورَةُ المُلۡكِ ) هەموو شەوێك پێش خەوتن ؛ پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرموێت؛ هەر ڪەسێك هەموو شەوێڪ. "سُورَةُ المُلۡكِ" بخوێنێ خودا دەیپارێزێت لە سزای ناو گۆڕ .. -جا ئەگەر دەتانەوێت ڕزگارتان بێت لەسزای گۆڕ . هەموو شەوێڪ بەر لە خەوتنتان تەنھا 10خولەڪ لەڪاتتان بدەن بە خوێندنەوەی( سُورَةُ المُلۡكِ )بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە سزای ناو گۆڕ ..
اللهم صلِّ وسَلِّم وبارك على نبيّنا مُحَمَّد، عدد ما ذڪرهُ الذاڪِرون، وعدد ما غَفل عن ذِڪرهِ الغافِلون..🌹
◈ نوێژی چێشتەنگاو ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە. ڕۆژانە بیکەن ئەگەر بە دوو ڕکئاتیش بێت ..
◈ فەزڵی زیکری (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ) پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: لە ڕۆژی قیامەتدا دڵخۆشترین و بەختەوەرترین كەس بە شەفاعەتی من ئەو كەسەیە بە نیازپاكی و لە دڵەوە یاخود لە ناخەوە گوتوویەتی: (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ)
لە ووتاری ماڵئاواییدا فەرمووی ﷺ: له ڕۆژی قیامەتدا لەنێو ئووممەتەکاندا شانازیتان پێوەدەەم و سەربەرزم بە ئێوە. فِیدّاکَ یا حَبِیبَ الله ..🌹
لە کەرامەتی ئەو کەسەی صەڵاوات دەدات لەسەر پێغەمبەری خواﷺ، نـاوی دەهێنرێت لە خزمەتیدا، ئەوە کافییە لۆ هەیبەت و گەورەیی و پیرۆزی ئەو فەزڵە کــە پێی دەبەخشرێت لە بەر هۆکاری صەڵاواتدانی لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ ..
ئەبو زەر خوا لێی ڕازی بێ دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هیچ شتێک نەماوە نزیکتان بکاتەوە لە بەهەشت و دوورتان بخاتەوە لە ئاگر، حەتمەن لۆتان ڕوون کراوەتەوە . ڕیوایەتکراوە لە ( الطبراني، وإبن حبان، وصححه الالباني )
لە (ئیمامی مسلم) ـەوە ڕیوایەتکراوە پێغەمبەری خوداﷺ فەرموویەتی: ئەوەی ترسا لەکۆتای شەو هەڵنەستێ با نوێژی ویتر لەسەرەتای شەو بکات، دواتر بخەوێت .
دەربارەی چاکەی نەبڕاوەی دوای مردن، پێغەمبــەری خــوا ﷺ دەفەرمــووێـت : کاتێـک مرۆڤ مرد کردەوەکانی دەپچڕێ جگە لە سێ کردەوە: چاکەیەکی بەردەوام ، زانستێکی بەسوود، وە منداڵێکی چاک دوعای لۆ بکات ...
وە لە ڕیوایەتی( الترمذی) دا هاتوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت: هیچ شتێک قەدەر ناگۆڕێت ئیلا دوعا نەبێت .
◈فەزڵی زیکری (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِه) لە ئەبو زەڕ(خوا لێی ڕازی بێ) هاتوە دەڵێت: ڪەوا پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی : هەواڵت پێ بدەم بە خۆشەویستترین وتە لە لای خوا ؟ گوتم : ئەی پێغەمبەری خوا هەواڵم پێ بدە بە خۆشەویستترین وتە لە لای خوا، فەرموویﷺ: خۆشەویستترین قسەو وتە لەلای خوا بریتیە لە :(سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ).
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ هەرڪەسێک بەیانی ڪردەوه دە سەڵاواتم بۆ بنێرێت ئێوارەڪەش بەهەمان شێوە بەر شەفاعەتم دەڪەوێ لەڕۆژی قیامەت اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ🌹
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی: لەهەموو نوێژێڪ گەورەتر دوای نــوێـــژی واجـب ، نــوێـژی شـەوە. جابزانە : لای ڪەمی #شەونوێژ دوو ڕڪعاتەو لای زۆری دیارینەڪراوە ، کەوایە هەتا چەند بتەوێت و بتوانیت دەڪرێت شەونوێژ بڪەیت.
جا هــەرڪـەسێڪ دەیەوێت خەم و خەفەتی نەمینێت و دڵی ئاسوودەبێت و خودا لە تاوانی خۆشبێت و ڕزگــاری بێــت لە ناخۆشیەڪان و دوعاڪانی قەبوڵ بێت. با زۆر صلاوات بنێرێت بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ .. 🌹
◈ ئارامگربن لەسەر تاقیڪردنەوەڪانی خوا: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (إن الله إذا أحــب قـــومـاً ابتلاهـــم). واتە؛بەڕاستی ئەگەر خودا ڪەسێڪی خۆشبووێت، تاقیدەڪاتەوە. وە هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: (إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَاب). واتە: بێگومان ئەوانەی ئارام دەگرن پاداشتی بێ سنووریان بۆ هەیە لەلایەن خواوە. لەبەر ئەوە ئارامبگرە، چونڪە هیچ ڪەسێڪ نیعمەتێڪی پێ نـەدراوە پڕخێرتر بێت لە ئارامگرتن.
دەتەوێت لە تۆبەڪاران بیت ؟ ڕۆژانە نوێژی چێشتەنگــاو بڪــە، یەڪێڪە لەو سوونەتانەی پێغەمبەری خودا ﷺ ؛ بەردەوام ڪردویەتی .
لە نوێژ و عیبادەتەکانم تەمبەڵم چارم چیە..؟! لە صحيحی(ابن ماجە)دا ڕیوایەتکراوە، پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەری نازادارﷺ ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ بابەتەکانی شەریعەت زیادیان کردووە بەسەرما لێیان تەمبەڵم، شتێکم پێ بڵێ پێوەی دامەزراو بم، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:( لا يزالُ لسانُكَ رَطبًا مِن ذِكرِ اللهِ)با هەمیشە زمانت تەڕ بێت بە یادی خوای گەورە. تۆش ئەگەر نوێژ و عیبادەتەکانت لاقورس بووە ،وە ئەتەوێت خۆشەویست ببنەوە لات و وازبێنیت لەخراپەو دونیاو ڕووبکەیتە چاکە بەردەوام بە لە زیکرکردنی اللە تعالی و ئەم دوعایەت هەمیشە لەبیربێ و بیڵێوە کە رسول اللە ﷺ فێری معاذی کرد، لەپاش ئەوەی فەرمووی کە خۆشی ئەوێت، پاشان فەرموی لەپاش هەموو نوێژێک بڵێ : اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ ، وَشُكْرِكَ ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ. واتا : خوایە، یارمەتیم بدە لە یادت، سوپاسگوزاریت، و جوان ئەنجامدانی عیبادەتت.
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت : شەونوێژ، ڕەفتارى پیاو چاڪانى پێش ئێوەیە، وە نزیڪ بوونەوەیــە لەخــواى باڵادەست و ، هەروەها ڕێگرە لە تاوانڪردن و سڕەرەوەى گوناهەڪانە .
لە (صەحیحی جامع) ەوە هاتوە ڪـــەوا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هیچ بەیانییەكم نەڪـردۆتەوە ئیللا تیـایـدا ســەدجـــار داوای لێخۆشبــوونــــم لــــە خــودا ڪـــردووە.