هۆدەی هەڵبەست
Статистикаهەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 396
- 1/48двое суток
- 453
- 1/72трое суток
- 489
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🌿💫 " تەکانی دڵ" ئەگەر ئاواتێک نەمێنێ ئارەزووی ماچم نەخوێنێ جوانی لەلام بێ واتا بێ هەموو لەشم پڕ لە تا بێ سپای پیری هێرش بێنێ هەموو گیانم هەڵتەکێنێ دەس دەمە قەفی گۆچانێ ددانم نەبێ بۆ نانێ مارودوو نەکا هەنگاوم نەتوانم شەقاوێک باوم بلەرزن دەست و سەر و پێم لەبیر بەرم ئامانج و ڕێم بزر بێ سۆمای دووچاوم تاریک بێ بەری هەنگاوم نەبینم جوانی دەشت و دەر لە ترۆپکان نەکەومەسەر سارد بێتەوە گڕی دەروون تامی نەمێنێ دنیای ڕوون بە کۆمە کۆمە ڕێ ببڕم چاوەڕێ بن کەنگێ دەمرم پەنجەم نەبێ تین و هێزی هەمووگیانم دابهێزی خوێن لە دەماردا بیبەستێ تەکان نەخوات و ڕاوەستێ لێو و دمم لە گۆ نەکەن ئارەزووی ماچی تۆ نەکەن نەتوانم هەڵمژم سێوێ نەکارم ڕامووسم لێوێ گوێچکەم نەبیست، زمان لاڵ بێ ئاوی ژیانم پێ تاڵ بێ خەو و خۆراکم نەمێنێ دەنگی زیرەک نەمبزوێنێ! تووکی چۆکیشم سپی بێ قەڵافەتم داتەپیبێ هەر دڵ لەلێدان نەکەوێ تەکانی هەبێ و نەسرەوێ تۆ لە دڵدا هەر دەمێنی ئەوە ئەتۆی ڕایدەژێنی نێوت تەکانی پێدەدا هەربە یادی تۆ لێدەدا بۆکان ٢٧٢٦/٥/٢٠ قادر عەلیخا @hoday_sher
🌿💫 ئێش لە شوێنێکی دیکەیە بەیانی ڕۆژی شەممە، خۆر هێشتا بە تەواوی سەری لە ئاسۆ هەڵنەهێنابوو، کەچی گەرما دەستی بە فەرمانڕەوایی کردبوو. ئەو پیاوە تەنیا ددانسازی ئەو شارۆچکە بوو؛ شارۆچکەیەک کە هێشتا بۆنی دێهاتی لێوە دەهات، بەڵام لە دەوریدا گەڕەکە هەژارنشینەکان ساڵ بە ساڵ وەک قارچک و کارگی دوای باران هەڵدەتۆقێن. هەر لە هەڕەتی لاویدا، وەک زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی، بۆ کرێکاری بوو بە ئاوارەی وڵاتان. کاتێ گەڕایەوە، ددانسازی فێر ببوو. لەوەبەدوا باڵەخانەی ماڵە سادەکەی کردبووە شوێنی کار. ژوورێک کە هەم بۆنی ئەلکۆل و دەرمانی ددان و ڕۆنی مێخەکی لێ دەهات، هەم بۆنی نان و ژیانی ڕۆژانەی خێزان. ئەو بەیانیەش هەر لەڕێوە دەستی بە کار کرد. مێزێکی ساکاری هەبوو. ئامرازەکان لەپاڵ یەک دانرابوون. دەستێک ددانی دەستکردی لە قاڵبدا هێنایە پێشەوە و بەوردی لێی ڕوانی. لەو کاتەدا کوڕەکەی هاتە ژوورەوە. -سەرۆکی شارەوانی هاتووە، دەڵێ دەبێ باوکت ددانم بکێشێ. ـ بڕۆ پێی بڵێ باوکم لە ماڵ نییە. کوڕە ڕۆیشت و دوای چەند خولەک گەڕایەوە. ـ دەڵێ دەزانم لەماڵە. - باشتر. با هەر بزانێ. چەند خولەکێکی تر تێپەڕی. کوڕە بە هەڵەداوان هاتەوە. - دەڵێ یان ددانم دەکێشێ، یان هەر بۆخۆم دەیکوژم. ددانساز بە ساردی وتی: بڕۆ پێی بڵێ بێت، با بمکوژێ. ئێمە لەمێژە مردووین، جا کەس نییە بماننێژێ. دەرگاکە کرایەوە. سەرۆکی شارەوانی هاتە ژوورەوە. لەبەر ئێش و بێخەوی وەکوو جندۆکەی نێو کەلاوە کۆنی لێهاتبوو. لەبن لێویەوە ورتەیەک وەک سڵاو دەرهات. پاشان لە سەر سەندەڵییەکە دانیشت و وتی ئێشی ددان، ژیانی لێ تاڵ کردووم. ددانساز بەدەم هەستانەوە وتی: وا دیارە ئێش پلە و پایە ناناسێت. ددانساز پاش سەیری ناو زاری وتی: ددانت چڵکی کردووە. دەبێ بەبێ سڕکردن بیکێشم. سەرۆکی شارەوانی بە دەنگێکی بێهێز پرسی -دەی... ئێشی زۆرە؟ -ئەیی، بەڵام ئێش و ئازار لە شوێنێکی دیکەیە. پاشان سەری بۆ لای ڕووناکایی سووڕاند. بە سەرپەنجەکانی ددانی کاکیلەی پشکنی. پاشان هێواش هێواش ئامرازەکانی لە ئاوی گەرم دەرهێنا. هەتا ددانەکەی لەق کرد و کێشای، کابرا مرد و زیندوو بووەوە. چاوی ئاوی تێزابوو. ددانساز، بەبێ ئەوەی تەنانەت جارێکیش سەیری بکات، وتی تا چەند ڕۆژ دەمت بە ئاوخوێ بشۆ. پاشان ددانسازەکە چوو دەستی بشوات. هەروا کە دەستی دەشۆرد، سەیری نێو شەقامە کاولەکەی دەکرد. دەستفرۆشەکان هەتا نێوەی جادەکەیان داگیر کردبوو، دەنگیان لە دوورەوە تێکەڵی هەراوهوریای شەقام دەبوو. لەو بەری شەقام، چەند منداڵ لەنێو زبڵی گەڕەک بەدوای شتێکدا دەگەڕان. سەگە بەڕەڵاکان خۆیان دابووە سێبەری دیوارێک کە پۆستێری کۆنی هەڵبژاردنی پێوە مابوو. لە کۆڵانی بەرانبەر، ژنێک داوێنی کراسەکەی لە پشتێندەکەی چەقاندبوو هەتا ئاوەڕۆی شکاو، جلەکانی لە نوێژ نەبات. شۆفێری شارەوانی لەپاڵ ماشێنە ڕەشەکەی ئیدارە جگەرەی دەکێشا. چەند کەسێک دەورەیان دابوو. قسەیان لەگەڵ دەکرد. هەروا کە سەرۆکی شارەوانی دەچوو بەرەو دەرەوە، ددانساز وتی: ـ لە گیرفانی خۆت حەقەکەی من دەدەی، یان بێم لە سندووقی شارەوانی وەری بگرم؟ سەرۆکی شارەوانی ڕاوەستا. بە زەحمەت قسەی بۆ دەهات، تفێکی خوێناوی کرد و وتی: ـ «هیچ جیاوازییەک نییە؛ پارە، هەر پارەیە.» چەند خولەک دواتر، ماشێنەڕەشەکە لەنێو تۆزی شەقامدا ون بوو. گەماڵەکان چەند هەنگاوێک بە دوای ماشێنەکەدا هەڵاتن. کاتێ تۆزەکە نیشتەوە، ئەو منداڵانە هێشتا لەنێو زبڵدا بەدوای شتێکدا وەیلان بوون. ددانساز بۆ ماوەیێک هەروا بێدەنگ سەیری شەقامەکەی دەکرد. پاشان گەڕایەوە بۆ سەر کارەکەی. ددانە دەستکردەکەی هێنایە پێشەوە و دانیشت. ئامرازەکان لە تەنیشت یەکتر دانرابوون. لە دەرەوە، دەنگی دەستفرۆشەکان و هەراوهوریای شەقام دەهات. بە دەنگێکی نزم وتی: «ئێش و دەرد لە شوێنێکی دیکەیە.» لە سەر بنەمای چیرۆکی گابریل گارسیا مارکز ✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/١٩ @hoday_sher
🌿💫 تەرازووی کۆنه شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەندهاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی مامحاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟ باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی: نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم. هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆگرت. باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لەژیانی خۆی هەڵدایەوە: لە سەردەمی منداڵیم، لەدێکەمان ماڵێک هەبوون کەخاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان وکچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان وگیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک وکارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا. لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل، کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بە خۆڕایی وەردەگرت. بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە،مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو.لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی،زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تاچایی. کاتێک چوومە دووکان،ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو. وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەرتەرازووە کۆنەکە. سەنگی نیوکیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لەپێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی.دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە،بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد.هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردووتای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە. لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما وکەوتمە ڕێ،هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن. هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سیودوو ددان، دەکەوێتە سیودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێپەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە. ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی. خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی. پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات. لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە. دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار. باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشە سپیەکەیدا کێشا و وتی ڕۆڵەکانم، پێش ئەوەی تامی نوقڵی درووشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە هاینڕیش بۆڵ✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/٠٥ @hoday_sher
🌿💫 " کتکەنەوتینە" وەکوو "ئینرژی هەستەیی"وەختە ماڵم وێران دەکەی ئاوخورییەکانم بێ ئاو و خوانەکەم لێ بێ نان دەکەی بزەم لە لێو دەتارێنی، سەرم دەکەیتە قاڕقاڕە دڵم تووشی کسپە و ئازار، چاوانم پڕ گریان دەکەی بەری هەناسەم لێ دەگری، دەبەستی چاوی ڕووناکیم زۆزانم لێ دەشێوێنی و هەوارم لێ وێران دەکەی هیوای ژیانم لێ دەبڕی و ناهومێدی دادەچێنی کچەکانم دەربەدەر و کوڕم تووشی زیندان دەکەی دەمکەیتە تەختەی سەر ئاو و ماڵوحاڵم دەشێوێنی لە جێگەی خۆم دەرمدێنی و ئاوارەی نێوشاران دەکەی دەبیتە گورگێکی هار و هاشاوڵم بۆ دەهێنی سەرم هەتاکوو پەنجەی پێم، نوقمی کەڵپە و ددان دەکەی هەروەکوو کتکەنەوتینە، دەبییە پێغەمبەری سووتان سەرلەبەری وڵاتەکەم، تووشی گڕ و سووتمان دەکەی جۆگە و ڕۆبارم سووردەکەی، لەخوێنی بە ناهەق ڕژاو شەقام کۆڵان و سەربان، پڕ لە مەیتی نۆجوان دەکەی وڵاتەکەم دەنێیتە بەر، ڕەهێڵەی بۆمب و ناپاڵم ژینم لێ دەکەیتە کەکرە و گەلم لێ سەرگەردان دەکەی کێڵگەم دەکەیتە بایەر و ڕەپستەم لێ دەخنکێنی خەرمانم لێ بە با دەدەی، زەویم بێ دەغڵ و دان دەکەی چ دڵدارێکی تۆ گوڵم، ئەوەندە پڕ لە ئازاری؟ لەبەر ئەوەی تۆم خۆشدەوێ، هەناوم لێ بریان دەکەی! ئەوان کە وەکوو دڕندە تینووی ئێسک و گۆشت و خوێنن ئەتۆش بۆ لەنێو بردنم، خەریکی وەک ئەوان دەکەی بۆکان ٢٧٢٦/٥/١ قادر عەلیخا @hoday_sher
🌿💫 " دەلاقە" تۆ کیژۆڵە نازدارەکەی وڵاتی گڕ و گریانی بۆ تەکان و ڕاپەڕینم هەوێنەکەی بەرخۆدانی بە لەنجەکەت تاڵانکەری دڵ و هزر و هۆشی منی بە پەلەپیتکەی پەنجەکەت، جەرگبری دوژمنانی تاوێک گوڵی، تاوێک ئاونگ، دەمێک شنەبا و سریوەی جاریواشه وەک ڕەشەبای، تۆفی، گڕێوە و بۆرانی چەلێک شەپۆلی فێگرتووی، جارجاریش دەبییە سۆنامی دەمێک ئەڵماس، تاوێک یاقووت، هەندێک جاریش وەک مەرجانی دەبی بە زریکە و هاوار، بۆ مرۆڤی کپ و نووستوو بۆ دڵی پڕ لە ئەشقی ژین، دەبیتە شێعر و گۆرانی چاوەکانت، دەلاقەی مەتەرێزێکن، زیت و وریان لە ترۆپکێکی ئەستەمدا، ئێشکگر و پاسەوانی سەرچۆپیکێشی داوەتی، شایی دەڕازینیتەوە دایک و خوشکێکی دڵسۆزی، مامۆستای فێرگەی زمانی خۆشترینی پەیامی ژینی، هەستی مەستی دەدەی بە لەش تامی سفرەی خوانی دایکی، بۆنی گڵی پاش بارانی تیغی دەبڕی، گوللەی دەدڕی، تینی گڕی دەسووتێنی پەرەستاری زام و دەردی، هەم دوکتۆری، هەم دەرمانی شاپەڕی فرینی هەستی، هەوێنی هەستانی ویستی چڕنووکی بۆ جەستەی نەیار، لۆکەی سەر زامی شەڕوانی شۆڕەژنی، شۆڕەسواری، شۆڕەبی بەژن زرابی هەتاوەکوو دڵ حەزداکات، شۆخ و شەنگی، مێهرەبانی بۆکان ٢٧٢٦/٤/٢٤ قادر عەلیخا @hoday_sher
🌿💫 تازەزاوا لە دیوەخان پیاوماقووڵانی ئاوایی و مەلا و باوکی بووک و هەروەها زاوا، بە ڕێزەوە دانیشتبوون. زاوا بەپێی تەمەنی وەکوو پیاوێکی دنیادیدە خۆی کردبوو بە هاوقسە و هاوشانی پیاوانی ئاوایی کە باسی ئافرەتانی ئەمڕۆیان دەکرد. ئەو دەیگوت: ژن ئەگەر حەیای نەبێت، هەرچی عیبادەت بکات سوودی نییە. حەیا نیوەی ئیمانە. باوکی کچ بە ڕوانینیدا دیار بوو کە لە دڵیدا ئاور دەگەشێننەوە. شایی و هەڵپەڕکێیان نەبوو. زاوا هەر پێشتر وتبووی هەڵپەڕکێ و گۆرانیم پێ حەرامە. ژنانی ئاوایی لە دەوری بووک دانیشتبوون. کچەکە هەم جوانییەکی تایبەتی هەبوو، هەم کولکە سەوادێک. بۆ کچێکی گوند ئەوە شتێکی کەم نەبوو. پووری بووک دەتگوت خوێنی لە مەنجەڵ دەکوڵێنن. کردیە شیوەن: مردوو بەبێ کفن لە ماڵ ناچێتە دەرەوە. ئەو کچە دایکمردووە بۆ هەروا دەڕوا؟ برای بچووکی بە دڵی پڕ و بە دەستی بەتاڵ هەر دەیڕوانی. بووک لەنێو کۆڕی ژنان سەری داخستبوو. ماشێنی بووک و زاوا دێی بەجێهێشت. زاوا کە ئێستا کەس نەبوو بیبینێ، لە ڕیگا هەر بۆخۆی گۆرانی دەچڕی و خۆی بادەدا. بووکەخان بە لاچاوێکەوە سەیری گەدو گیپاڵی کابرای کرد. کاتێ بیری لەوە دەکردەوە کە ناچارە ئەوورچە لە باوەش بگرێ، بێزی هەڵدەستا. هاوکات بیری لەلای ماڵی باوکی بوو. دەیزانی ئێستاماڵیان وەکوو ئەو شەوەیە کە دایکی مرد. لە ڕێگا وایدەزانی توولەڕێی نێوباخان، چریکەی بولبولان و بۆنی بەهاران تازە یادگارێکن و چیتر هیچ هەستێک لە ناخیدا ناهەژێنن. ئێستا چەند مانگە کە لە ماڵی خۆیان لە شار سەقامگیر بوون. بەپێی ڕاوێژی مێردەکەی هەوڵی دەدا وەکوو ژنەشاری قسە بکات. ئێواران کە مێردەکەی دەهاتەوە تازەبووک سفرەی ڕادەخست. کابرا بە دەم نانخواردنەوە باسی شەڕی ئابووری نێوان زلهێزانی عاڵەمی دەکرد، یان باسی داهاتووی کۆمەڵگا. ئەمیش هەر دەیڕوانی. لە حەوتە چەند شەوێک سەردانی ماڵی ناودارانی شاریان دەکرد. پێشتر مێردەکەی باسی ئەو کەسانەی بۆ کردبوو، کە ئەو بنەماڵە خاوەنی فڵانە موڵکی بەنرخن. یان بەرپرسی پلەبەرزی فڵانە دایرەن. ئەمیش هەوڵی دەدا وەکوو ژنی ئەو ماڵانە هەڵسووکەوت بکات. بەڵام لەو ناوە هێشتا خۆی نەبوو. ڕۆژێک سەرلەبەیانی باوکی هاتە بەرماڵیان. کچی خۆی لە ئامێز گرت. هەردووکیان بێ قسە مانەوە. بڕێک دیاری بۆ هێنابوو. وتی خەڵکی ئاوایی هەموویان هەواڵپرسن. کچە داوای کرد بۆ نیوەڕۆ بمێنێتەوە. باوکی بە شەرمەوە وتی: ڕۆڵەگیان، من بە نەزانکارییەکانم تۆم دا بە پیاوێک کە سی ساڵ لە تۆ گەورەترە. جارێ با قەرزی ئەو پیاوەت بدەینەوە، جا دێم و چەند ڕۆژ لە لات دەمێنمەوە. کچە کە هاتە ماڵەوە، بۆنی کولێرە بیرەوەری سەردەمی دایکی وەبیر هێنایەوە. ڕۆژی هەوەڵی زستان، کاتێ مێردەکەی لە سەر کار هاتەوە، وتی: فەرماندار بۆ ڕێوڕەسمێک ئێمەی بانگهێشت کردووە. دەبێ زۆر باش خۆمان پیشان بدەین. جلی جوان و ڕازاوە لەبەرکە. جەنابی فەرماندار لەگەڵ هەر کەسێک دانانیشێت. دەرفەتێکی باشە بۆپێشکەوتن. ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵێکی شاهانە بەڕێوە دەچوو. زۆرناوداری شاربەخێزانەوە هاتبوون. لە پێشدا وتاری بەسۆزی چەند شاعیر و نووسەرێک خوێندرایەوە. پاشان تیپێکی مووسیقای سونەتی چەند پارچەیەکی پێشکەش کرد و هۆڵەکە پڕ بوو لە چەپڵەلێدان. پاش ماوەیەک، جەنابی فەرماندار هاتە نێو میوانان. بە هاتنی نقە لە هۆڵەکە بڕا و هەرکەس لە شوێنی خۆی ڕاوەستا. بەڕێزیان باسی لەوە دەکرد کە ئێمە جودا لە ئەرکی فەرمی، ئەرکی ئینسانیشمان لەسەر شانە. بۆیە ئێمە بنکەیەکی خێرخوازیمان داناوە بۆ سەرپەرستی منداڵانی بێ سەرپەرست. هەم لەباری ماڵییەوە، هەم کەسانێک کە کاتیان هەیە یارمەتیمان بدەن. هەتا ئاخری شەو چەند کەس لەو خاوەن ناوانە بە لووتبەرزی وێنەی بزنێک کە کلکی بەرز کاتەوە دەهاتنە بەردەم کامێراکان. یەکێک پارەی دەژمارد و یەکێک چەکی دەنووسی. پێش لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە، بەرپرسی ناوەندی خێرخوازی هاتە لای خانم و پێشنیاری کرد ئەگەر ڕازی بن، زۆر خۆشحاڵ دەبین لە چاڵاکییەکانی ناوەندەکە هاوکارمان بن. هەر ئەوە بوو بە هۆی ناسیاری زۆرتر و هاتووچووی لای گەورەکان. جا هەر ڕۆژێک وشەیەکی نوێ، شێوازێکی نوێ و عادەتێکی نوێی لەوانەوە وەردەگرت. هەروەها لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە پێشتر پێی ناخۆش بوو. ئێستا دەیزانی چۆن قسە بکات و چۆن خۆی پیشان بدات. خانم بە ناوی خێرخواز، زۆر زوو بوو بە یەکێک لەو کەسانەی کە لە دەوری جەنابی فەرماندار دەبینران. جا هەر کەسێک بە ڕوانگەی خۆی هۆکاری ئەو نزیکبوونەوەیەی لێکدەدایەوە. مێردەکەیشی وێنەی منداڵێک کە خۆی پیس کردبێ هەر دەیڕوانی. دەیزانی لەجیاتی مێردێکی خۆشەویست، بووە بە مێردێکی پێویست. کەس باوەڕی نەدەکرد خانم بەو هاسانییە لەنێو ئەو جیهانەدا جێگای خۆی بدۆزیتەوە. مێردەکەی کە ئێستا بووە بە ڕەییسی دایرە، ڕۆژێک داوای لە فەرماندار کرد ناوی منداڵەکەشیان ئەو هەڵیبژێرێت.خانم چەند چرکەیەک سەیری کرد، سەرێکی لەقاند و پێکەنی. ئانتوان چێخوف عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٤/٢٣ @hoday_sher
🌿💫 ئەگەر تۆ لە جیهانی مندا نەبووبای ژنێکم دەخوڵقاند وەک تۆ خۆشەویستەکەم... "نزار قەبانی" @hoday_sher
🌿💫 ڕۆژ باش هاوڕێیانی خۆشەویست ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٨ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ی کوردی ۱٨ی تیری ۱۴۰۵ی هەتاوی ۹ی ژووئییەی ۲۰۲۶ی زایینیە @hoday_sher
🌿💫 واران وارانه "مم ئارارات" @hoday_sher
🌿💫 من دەمەوێ خەندە و خۆشی هەموو ژیان، وەک چەپکێک گوڵ لە دڵتا بچێنم! "لەتیف هەڵمەت" @hoday_sher
🌿💫 کە ژن نەبوو ژیان چییە؟ با هەزار ساڵیش من بژیم! کە ماڵ مۆسیقای تیا نەبوو ئیتر گوێ بۆ دەبێ هەبێ!؟ "شێرکو بێکەس" @hoday_sher
🌿💫 ڕۆژ باش هاوڕێیانی خۆشەویست ئەمڕۆ شەممە ۱۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ی کوردی ۱۳ی تیری ۱۴۰۵ی هەتاوی ٤ی ژووئییەی ۲۰۲۶ی زایینیە @hoday_sher
🌿💫 شــــــــار مامۆستا: "سوارە ئیلخانیزادە" گوڵم دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم عەلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم لە دەردی ئینتیزارەکەت دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو لە ڕۆژی چڵکنی و نەخۆش و تاو و یاوی شەو دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت لە شاری چاو لەبەر چرای نیئۆنشەوارەکەت بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم چلۆن بژیم لە شارەکەت کە پڕ بە دڵ دژی گزەم؟! لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە مەلی ئەوین غەوارەیە دەڵێی لە دەوری دەست و پێم ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند بۆ تیشکی بێگوناهی خۆر ئەخاتە بەند لە هەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم دەستی چێوییە لە شارەکەت زەلیلە شێر گوڵم باوی ڕێوییە بە هەر نیگایەک و پەتایەکە دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم..... دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم لە شاری تۆ لەبانی عەڕشە قۆندەرەی دراو شارەکەت ئاسکە جوانەکەم! تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو گوڵم هەرێمی زۆنگ و زەل چلۆن ئەبێتە جاڕەگوڵ؟ کێ لە شاری تۆ لە شاری قاتڵی هەژار گوێ دەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەر دەوارەکەی عەشیرەتم بە دارەتەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت ڕانەهاتوە لەشم بناری پڕبەهاری دێ ڕەنگی سوور و شین ئەدا لە شیعر و عاتیفەی گەشم دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم! دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم! @hoday_sher
🌿💫 پرسیم لە کاوەی باپیرم، گوتم: بابە! وا دەست بەستەم، دە پێم بڵێ، چۆن دەگەمە نەورۆزەکەی سەدەی بیستەم؟ گوتی ڕۆڵە، گەر کوردستان بکەن بە پارچە ئاگرێ، نەک زوحاکێک، هەزار زوحاک مل کەچ دەکا و خۆی ناگرێ! "عەبدوڵڵا پەشێو" @hoday_sher
🌿💫 ڕۆژ باش هاوڕێیانی خۆشەویست ئەمڕۆ هەینییە ۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ی کوردی ۱۲ی تیری ۱۴۰۵ی هەتاوی ۳ی ژووئییەی ۲۰۲۶ی زایینیە @hoday_sher
🌿💫 " باری ژیان" خەمەکەم قورسە وەکوو باری ژیان دەمکوژێ و دەمبڕێ وەک ژاری ژیان دەگەزی و دەچنێ هەموو ئازای لەش چزووەکەی سەختە وەکوو ماری ژیان تاڵ و بێتام و کپ و وێرانە بۆتە زیندانی ژیان، واری ژیان کوا ژیان ڕێزی دەمێنێ لەوجێی دایمە بەرپایە پەت و داری ژیان؟ بۆ ئەوەی خوانی ژیان بێ تام بێ هەموو هەر مەیتە بەری داری ژیان کەی وشە و دەنگ و هەرا جێی ڕێزن کەببەسترێ بەری هاواری ژیان ئەرکی ژین ژیانەوە و سەرهەڵدان ناشتنە لەم دەڤەرە کاری ژیان هێندەیان تۆزی خەفەت لێ دابێشت بۆتە وێرانە دڵی شاری ژیان بۆ ئەوەی خۆشی نەمێنێ و شادی لێرە درواوە دەم و زاری لەخەمی ئەو هەموو لاو چاکە کە چوون خەمەکەم قورسە وەکوو باری ژیان بۆکان ٢٧٢٦/٤/١١ قادر عەلیخا @hoday_sher
🌿💫 سفرەیەک کە هیچکات جیا نەکرایەوە لەو سەردەمەدا ماڵی گەورەپیاوان جێی هانا و هاواری خەڵک بوو. جا نەخوازە بابی من کە چەندین بەرپرسایەتی شاریشی لە ئەستۆ گرتبوو. لە ماڵەکەماندا وەکوو تەکیەی دەروێشان دەستە دەستە خەڵک لە هاتووچوودا بوون. لە سەرۆک هۆزەکانەوە بگرە تا ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری بیانی کە لەگەڵ بابم قسەیان دەکرد و ئێمە لە زمانیان تێ نەدەگەیشتین. بۆنی نانی گەرم و هەڵمی چای تازە، ژێرخان و دیوەخانی تەنیبووەوە. دەنگی پیاوانێک دەهات کە باسی شەڕی نێوان هۆز و عەشیرەتەکانیان دەکرد، یان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئاغاکان و خەڵکی گوندیان دەدا. بابم لە نێوان خەڵکدا بە هێمنی قسەی دەکرد، وەکوو کەسێک کە کێش و قورسایی وشەکان بەباشی دەزانێ. لەجیاتی ئەوەی بەپێی یاسا و ڕێسا بڕیار بدات، ویژدانەکانی وریا دەکردەوە کە هەر کەس بە بەشی خۆی ڕازی بێت. ڕۆژێک دایکم پێی گوت: تۆ بۆچی ئەوەندە خۆت بە ناکۆکی نێوان خەڵکەوە ماندوو دەکەیت؟ بە ئارامی وەڵامی دایەوە: ئەو گەلەی نەتوانێت برینە بچووکەکانی خۆی ساڕێژ بکات، دەبێ چاوەڕوان بێت ڕۆژێک جەستەی نیشتمانەکەی لەنێو شەپۆلی خوێندا نوقم بێت. ئەو کات من واتای ئەو قسانەم نەدەزانی. پاش ساڵانێک تێگەیشتم کە بابم لە شەڕی نێوان دوو هۆز یان دوو ئاغا نەدەترسا، ئەو لەو دووبەرەکیەی دەترسا کە دەکرا شکۆی گەلێک بشکێنێت. جا ماڵێک بەو هەموو میوانەوە بەبێ نۆکەر و کڵفەت بەڕێوە نەدەچوو. ژنێکی سەغیربار هەبوو لەگەڵ کوڕە هەتیوەکەی بە ناوی جەعفەر دەهاتە ماڵمان. ئەو ژنە نانی دەکرد و ئاوی دەهێنا و یارمەتی دایکمی دەدا. جەعفەریش بە چاوێکی پڕ لە سەیرکردن، هەمیشە بە شەرمەوە دەچووە پشتی دایکییەوە. ئەو سەردەمە وەها باو بوو سفرەکان جیا بن؛ سفرەی ئاغا، سفرەی نۆکەر و .... هەرکام بەجیا. بەڵام لە ماڵی ئێمە تەنیا سفرەیەک بوو. دایکم لەگەڵ ئەو ژنە نانی دەخوارد. بابیشم جەعفەری لەلای خۆی دادەنا و پێش ئەوەی خۆی دەست بۆ نان ببات، بە دڵسۆزییەوە دەیگوت: «کاک جەعفەر گیان، فەرموو.» ئێمە پێدەکەنین، جەعفەریش بە مشەمش پارووی دەگرت. کاتێ تێر دەبوو و دەکشایەوە، بزەیێک دەهاتە سەر لێوی و چاوەکانی دەترووسکایەوە. ڕۆژێک لە منی پرسی: دەڵێن باوکت پیاوێکی گەورەیە، باشە ئەگەر وایە ئەی بۆ کەم دەخوات؟ بێدەنگ بووم. جەعفەر لە نانەکەی دەڕوانی. لەو ساتەدا نان لە چاویدا وەکوو هەموو جیهان خۆی دەنواند، نەک بەس هەر خواردنێک. بەڵام وردە وردە شتانێک ڕوویدا کە ئەو دەمانە بۆ عەقڵی کرچ و کاڵ و منداڵی وەکوو ئێمە، گەلێک گران بوو. پیاوان هەر دەهاتنە ماڵمان، بەڵام نەک وەکوو جاران. ئەو پیاوانەی کە جاران بە دەنگی بەرز پێدەکەنین، ئێستا تەنیا بزەیەکی ساردیان دەهاتە لەسەر لێو و زوویش دادەمرکا. هەندێکیان کاتێک قسەیان دەکرد، دەنگیان نزم دەکردەوە. زۆرجار کە چای دەهاتە دیوەخان لەسەر سینییەکان سارد دەبوونەوە. لەم دواییانەدا بابم کەمتر دەهاتەوە ماڵ. بەڵام هەرکات من و جەعفەری دەبینی، نیگا ئارامەکەی هەر پێوە دەبینرا. پاشان، هاتنەوەی بابم بوو بە چاوەڕوانی. ڕۆژان تێدەپەڕین و ئێمە هەر چاوەڕوان بووین. ئەو دەم لەنێو خەڵکدا زۆر شت دەگوترا و من نەمدەزانی چی ڕوویداوە. باسی چەند ئاغایەک دەکرا کە هەتا دوێنێ لە دیوەخاندا سوێندی یەکڕیزمانەوەیان دەخوارد. کەچی ئێستا بە دەستی خۆیان شایەتییان لەسەر کاغەز دژ بە بابم نووسیوە. زۆر جار جەعفەر دەیپرسی: باوکت کەنگێ دێتەوە؟ منیش شانم هەڵدەتەکاند و جوابیم دەدایەوە: نازانم. ئیتر ئەو دەچوو لەبەر دەرکە دادەنیشت. هەرکات دەنگی هەنگاوی کەسێک دەهات، خێرا هەڵدەستایە سەرپێ. هەتا ئەو ڕۆژەی کە بە دەنگی شیوەنی ژنانی خێڵ چاوەڕوانیمان کۆتایی هات. زانیم ئیتر باوکم ناگەڕێتەوە. گەورەکان دەیانگوت بە سەربەرزی و چاونەترسی چووە بن پەتی سێدارە. لە دوایین هەناسەش وەسیەتی یەکڕێزی و یەکبوونی بەجێهێشتبوو. لەو ڕۆژەدا ماڵمان بۆنی نانی تازەی نەدەدا، تەنیا فرمێسکی گەش و دەنگی شیوەن مابوو. خوشکم سفرەی نانی بردە سووچی ماڵ و لەپێش جەعفەری دانا. چاوم لێی بوو. جەعفەر کە جاران بە پێکەنینەوە نانی دەخوارد، ئێستا دەستە بچکۆلەکانی دەلەرزین. پاروویەکی هەڵگرت، بەڵام هەروا لەنێو پەنجەکانیدا مایەوە. چاوی لە شوێنی دانیشتنی بابم بوو. وەکوو بڵێی چەشنی جاران گوێی لە دەنگێکی کۆن بێت... «کاک جەعفەر گیان، فەرموو.» بەڵام ئەمجارە کەس لەسەر سفرەکە نەبوو. فرمێسکی جەعفەر بە ئارامی لەسەر سفرەکە دەتکی. ئەو ڕۆژە جەعفەر ئەو نانەی نەخوارد. پێم سەیر بوو... منداڵێکی هەتیو لەسەر سفرەکە دەستی دەلەرزی. ئەی ئاغاکان... چۆن دەستیان لەسەر کاغەز نەلەرزی؟ سفرەکە ئەو ڕۆژەش جیا نەکرایەوە، ڕۆژێک کە سێبەری سێدارە، باڵی بەسەر شاردا کێشا بوو. . (بەڕوانینێک بۆ بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی خاتوو مونیری قازی کچی پیشەوای شەهید قازی محەممەد) عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٤/٠٨ @hoday_sher
🌿💫 ئەو ڕۆژەی کە ئاواتەکانم بە گوێ خاڵخالۆکەدا خوێند، نەم دەزانی ئەدات لە شەقەی باڵ و لەسەر قەندیلی بێ شوێنەوار دەنیشێتەوە... لە حاڵێکا من قەولی گەیشتن دابوو گەیشتنێکی نەگەیشتنی گەیشتنێک کە دوای ئەو تەنانەت هیچیش، هیچ دەبێت... "هێدی" @hoday_sher
🌿💫 "عەدنان کەریم" حەنایی کرووە پەنجەی..... @hoday_sher
🌿💫 هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت بە بلوێری لە دەرد و خەما سووتاوت بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد بە سوارۆیەک، بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد "سوارە ئیلخانیزادە" @hoday_sher