خوێندن لە ڕوسیا-Study in Russia
Статистикаبۆ هەر پرسیارێکی تایبەت دەربارەی سکۆلارشیپ و خوێندن و ژیانی ڕوسیا لێرەوە نامە بنێرە؛@BHYN_2
- Последний пост
- 29 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 2 909
- 1/48двое суток
- 3 333
- 1/72трое суток
- 3 595
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
لە ساڵێکدا چەند جار دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان و لە چی کاتێکدا؟ 1️⃣ لە پشووی سەری ساڵدا کە زیاد لە 10 ڕۆژە. 2️⃣ لە پشووی نێوان سیمستەری یەکەم و دووەم. 3️⃣ لە مانگی 5 پشووی یادەکانی سەرکەوتنی ڕوسیا بەسەر نازییەکاندا. 4️⃣ لە مانگی حەوت و هەشت کە درێژترین پشووی هاوینەیە و دەتوانن بگەڕێنە بۆ کوردستان یا لە ڕوسیا بمێنەوە خۆتان سەرپشکن.
#سکۆلارشیپی_ڕوسیا بۆ جیاوازە؟ 1️⃣ مەرجی بڕوانامەی هیچ زمانێکی نیە 2️⃣ مەرجی تەمەنێکی دیاریکراوی نیە 3️⃣ مەرجی هەبوونی حساب بانکی نیە 4️⃣ زۆرێک لە بەشەکان تەنانەت مەرجی کۆنمرەشیان نیە
پانزەی 9 سایتی سکۆلارشیپ کارا دەبێ و شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکە ئۆنلاینە، پێداویستیەکان بۆ ئاستی بەکالۆرێس: 1- پاسپۆرت (جواز سفر) نابێ بەسەرچووبێ. 2-بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە تەرجومەی زمانی ئینگلیزی.
ڕونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی دوانزە تەواو دەکەن. پڕکردنەوەی فۆرمی سکۆلارشیپ ڕێگر نابێ لە پڕکردنەوەی زانکۆلاین. واتا دەکرێ هەردوکی پڕبکەنەوە و دواتر خۆتان قەرار بدەن بەشێکی نزم لە زانکۆکانی کوردستان بخوێنن یا بەشی دڵخوازی خۆتان لە زانکۆکانی #ڕوسیا بەخۆڕایی
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕاگەیندران، بەهیواین هەموتان نمرەی زۆر باشتان بەدەست هێنابێ و بە ئاواتی خۆتان بگەن❤️
ئەو ئازیزانەی دەرچووی #زانکۆن دەتوانن بەخۆڕایی ماستەر لە زانکۆ دانپیانراوەکانی ڕوسیا بخوێنن.. هەرکەسێک ئارەزوومەندی ناوتۆمارکردنە پێویستە بۆ مانگی 9 پاسپۆرت (جواز سفر) ئامادە بکا لەگەڵ بڕوانامەی بەکالۆرێس بە زمانی ئینگلیزی.
هیبە خان، نمونەی قوتابی چالاک و ژیر و زیرەک.. ساڵی پار سکۆلارشیپمان بۆ وەرگرت لە زانکۆی #ئۆمسکی حکوومی، تەنها بە چەند مانگێکی کەم کە هێشتا لە کۆرسی زماندایە لێهاتووی خۆی سەلماند و بوە پێشەنگی قوتابییە بیانییەکانی زانکۆکەی. شانازی دەکەین بەرهەمی کارەکانمان دەبینین بە چاوی خۆمان و داهاتوی گەلێک گوڵ ڕێژ دەکەین❤️
چۆنیەتی وەرگرتنەوەی #بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە مەبەستی خوێندن لە دەرەوەی وڵات سەرەتا سەردانی ئەو قوتابخانەیە دەکەن کە پۆلی دوانزەتان تیاخوێندوە، لەگەڵ خۆتان پاسپۆرت و چوار وێنەی معامەلات دەبەن. پێیان دەڵێن: (فۆرمی زانیاری)مان بۆ پڕکەنەوە، ئەمانەوێ بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە ئینگلیزی وەربگرینەوە تاوەکو لە دەرەوەی وڵات بەکالۆرێس بخوێنین. ئەوانیش فۆرمەکەتان بۆ پڕدەکەنەوە و بە سیستەم دەینێرن بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان (هەولێر). دوای 2 ڕۆژ دەتوانن بچن لەوێ دوو نوسخەی بڕوانامەکەتان بە ئینگلیزی وەربگرنەوە و ڕێنماییتان دەکەن بۆ ئەو وەزارەتانەی کە پێویستە تەسدیقی لێ بکەن..
ڤیزای خوێندنی سکۆلارشیپی ڕوسیا تەنها 80 دۆلارە واتا 120 هەزار عێراقی خۆمان.. ئەو زانکۆیەی وەریگرتوون دەعوەتنامەتان بۆ دەکا و لە کونسوڵیەی ڕوسیا لە هەولێر ڤیزاکە وەردەگرن🇷🇺❤️
سکۆلارشیپی ڕوسیا بۆ جیاوازە لە هی وڵاتانی تر؟ 1️⃣ سکۆلارشیپی وڵاتان تەنها بۆ ماستەر و دکتۆرایە، بەڵام ئەمەی ڕوسیا بەکالۆرێسیشی تیایە کە زۆرترین خواستی لەسەرە بۆ ئەوانەی لەبەر چەند پۆینتێک لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیراون لە کوردستان. 2️⃣ ڕوسیا ساڵانە زیاد لە 350 کورسی خۆڕایی دابین دەکا بۆ قوتابیە عێراقیەکان لەبەرامبەردا کورسی وڵاتانی تر لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن. 3️⃣ لە هەموی گرنگتر وەزارەتی خوێندنی ڕوسیا مەرجی بڕوانامەی زمان و تەمەنێکی دیاریکراوی نیە بۆ ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە.
📍کێ چانسی بردنەوەی کورسی خۆڕایی لە هەموان زیاترە؟ 1️⃣ ئەوانەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارا بوونی سایتی سکۆلارشیپ فۆرمەکەیان پڕدەکەنەوە 2️⃣ ئەوانەی بەشی گونجاو و زانکۆی گونجاو هەڵدەبژێرن بە گوێرەی کۆنمرەی خۆیان 3️⃣ ئەوانەی بە ڕاست و دروستی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە و بچوکترین هەڵە بەسەریاندا تێناپەڕێ 4️⃣ ئەوانەی هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ ڕێنمایەکانمان دەڕۆن پاش ئەوەی فۆرمەکەیان بۆ پڕدەکەینەوە
سکۆلارشیپی حکومەتی ڕوسیا ناوەڕاستی مانگی 9ی ئەمساڵ دیسانەوە کارا دەبێتەوە.. ❌زانینی زمانی ڕوسی یا ئینگلیزی مەرج نیە بۆ بردنەوەی کورسی خۆڕایی لە زانکۆکانی ڕوسیا. دوای پەسەندکردنی داواکاریەکەت ساڵی یەکەم کۆرسی زمان و ئامادەکاری دەخوێنی لە هەمان ئەو زانکۆی ناوت هاتۆتەوە لە چوارچێوەی سکۆلارشیپەکە.
لە ناخی دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و بەرهەمی ماندووبونمان چنیەوە، ئەوەندەی ئاگادارین ئەم قوتابیانەی فۆرممان بۆیان پڕکردۆتەوە چونەتە قۆناغی دوەم و پیرۆزیان بێ، ئەوانی تریش لای خۆتانەوە سەیری نۆتیفیکەیشنی ئەکاونتەکان بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە.. 🔴 ڕاز تارق / پزیشکی گشتی 🔴 هەڤاڵ ئەحمەد / پزیشکی گشتی 🔴 ڤینا خدر / پزیشکی گشتی 🔴 هیمداد حسێن / پزیشکی گشتی 🔴 کارۆ ئیسماعیل / پزیشکی گشتی 🟢 هاوبیر عوسمان / پزیشکی ددان 🟢 کاژاو ڕەزا / پزیشکی ددان 🟢 ئەرکان کەمال / پزیشکی ددان 🔵 ئاوات نەجمەدین / دەرمانسازی 🔵 ڕەوەند موسا / دەرمانسازی 🟤 میران جەمال / هندسە طیران 🟤 ژیار ساڵەح / تەلارسازی 🟣 عبدالرزاق مهدی / پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان/ ماستەر ⚫️ محمد ئازاد / پەرستاری گشتی 🟣 هاوکار عەلی / زمانەوانی / ماستەر 🟤 ئەڤین عادل / ئەندازیاری تەلارسازی 🟤 ئاسۆ سابیر / ئەندازیاری نەوت ⚪️ هەڵۆ مەجید / بزنس & ئەدمینسترەیشن 🟤 لاڤین جوامێر / ئاسایشی ئەلیکترۆنی 🟣 ئەحمەد شەوکەت / مێژوو/ ماستەر 🟤 کاربین یاسین / ئاسایشی ئەلکترۆنی 🟤 دارۆ نەجم / تەکنەلۆژیای زانیاری 🟣 هیوا جەبار / فیزیا / ماستەر 🟣 شادان ڕەوف/ ئابووری / ماستەر هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم قوتابیە ئازیزانە و ئەوانەشی کە ئەمساڵ دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا، ناوەڕاستی مانگی 9 دیسانەوە دەتوانن فۆرمی سکۆلارشیپ پڕبکەنەوە.
جەژنتان پیرۆزبێ و سەرەتای هەمو خۆشیەکانتان بێ.. بەو هیوایەم ڕۆژێک ئێوەش نوێژی جەژن لە مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ بکەن و بە سکۆلارشیپ بگەنە زانکۆ تۆپەکانی ڕوسیا❤️🇷🇺 С праздником вас!
🟡ڕێنمایی بۆ دەرچوانی #زانکۆ؛ ئەگەر هەست دەکەن تێکڕای نمرەکانی ساڵانی زانکۆتان کەمە و چانستان نابێ بۆ وەرگرتنی کورسی خۆڕایی بۆ ماستەر، ئەوا چاکترە بە کۆنمرەی پۆلی دوانزە دیسانەوە بەکالۆرێس بخوێنن بۆ بەشێکی بەرزتر.
📚ڕێنمایی بۆ ئەوانەی #دەرچوی پۆلی دوانزەن؛ هەر لە ئێستاوە پاسپۆرت دەربێنن و بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە ئینگلیزی وەربگرنەوە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان / هەولێر. تاوەکو لەگەڵ ئەکتیڤ بوونی سایتی سکۆلارشیپ ڕاستەوخۆ بتوانین تەقدیمی بکەین بۆتان.
📍ڕێنمایی بۆ ئەوانەی ئێستا پۆلی دوانزەن، ئەوەی کە پێویستە تا مانگی 9 ئامادەی بکەن تەنها پاسپۆرتە. کە ئەنجامی تاقیکردنەوەی وزاری هاتەوە ئەوکات بڕوانامەکانتان وەردەگرنەوە.
گەمارۆی سەر لینینگراد 872 ڕۆژی خایاند، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 150 هەزار موشەک نراوە بە شارەکەوە. ملیۆن و نیوێک خەڵک کوژراون و ڕۆژانە هەرکەسێک 150 گرام سەمونی پێ ئەدرا لە پلەی گەرمی 32 ژێر سفر.
ئەم چەند کاتژمێرە کۆتا دەرفەتن بۆ چانسی بەدەستهێنانی کورسی خۆڕایی لە زانکۆ دانپیانراوەکانی ڕوسیا؛ پێنجشەمە لە دوانزەی شەو سایتی سکۆلارشیپ دادەخرێ⚠️
ئێستا کاتی بیرکردنەوە و قەلەقی نیە، پێویستە ڕاستەوخۆ قەرار بدەیت و فۆرمی سکۆلارشیپ پڕکەیتەوە. تەنها 8 ڕۆژ کاتتان لەبەردەستە⏰ ئەگەر خاوەخاو بکەن دەبێ یەک ساڵی تر چاوەڕێ بن تاوەکو سایتی سکۆلارشیپ کارا ببێتەوە..