کوردانی ڕووسیا ☀️🇷🇺
Статистикаپێگەی کوردانی ڕووسیا؛ پەنجەرەیەك بۆ زانیاری و ئاشنابوون بە ڕووسیا و دەرفەتی خوێندن 🎓✅ Курды России ☀️🇷🇺 Это независимый волонтерский информационно образовательный канал. Моя цель содействие дружественным отношениям между курдами и русскими.
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 289
- 1/48двое суток
- 331
- 1/72трое суток
- 357
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
کورد قۆڵی کورد ئەبڕێ! 🤦♂️ 🟢خوێندن بە پارە لە زانکۆ دانپیانراوەکانی ڕووسیا فێڵێکی ئاشکرایە و هیچی تر! ئەتەوێ پارەت نەخورێت؟ خوێنەر بە 👇 🔸 هەفتەیەك پێش ئێستا چەند خوێندکارێکی کورد ئاگاداریان کردمەوە لە چەند شوێنێك پێیان وتراوە کە بە حساب خوێندنی گرێبەست (contract) واتە خوێندنی بە پارە لە زانکۆ دانپیانراوەکانی ڕووسیا دەستی پێ کردۆتەوە بۆ خوێندکارانی عێراقی سەرەڕایی ئەوەی کە ٣ ساڵە عێراق و ١٤ وڵاتی دیکە لە لیستی ڕەشدان و وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ڤیزەی خوێندن نادات بە خەڵکی ئەم وڵاتانە! 🟠وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی پەیوەندیم کرد بە هەر ٢١ زانکۆ باوەڕپێکراوەکەی ڕووسیا کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانەوە دانپیانراون و تەنها بڕوانامەی ئەم زانکۆیانە هاوتاکردی بڕوانامە (تعديل شهادة) بۆ دەکرێت. سەیری وێنەکان بکەن و بیخوێننەوە هیچ زانکۆیەکی باوەڕپێکراو ئامادە نیە خوێندکاری عێراقی وەربگرێت بە گرێبەست!! هەر کەس ویستی لیستی زانکۆ دانپیانراوەکانی بۆ دەنێرم تا خۆشی پەیوەندییان پێوە بکات و زیاتر دڵنیابێت. 🔵منیش ئەزانم زانکۆیەکی نا باوەڕپێکراو لە شارێکی بچووک هەیە و خوێندکاری عێراقی وەردەگرێ بە نرخێکی گران! بەڵام سوودی چیە تۆ ٥ بۆ ٧ ساڵی تەمەن و پارەی خۆت سەرف بکەیت و کاتێ گەڕایتەوە کوردستان حسابی نەبوو بۆ بڕوانامەکەت بکەن؟! چەندین خوێندکار دەناسم لەم زانکۆیە بوون و دوای ئەوەی لە لیستی زانکۆ دانپیانراوەکان دەرکرا بە ناچاری گەڕانەوە کوردستان. ❗️❗️❗️کەواتە لە ئێستادا تاکە ڕێگا بۆ خوێندن لە ڕووسیا تەنها سکۆلەرشیپ و ئەویش مانگی ٩ کارا دەبێت و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن هەر کەسێکیش زانیاری زیاتری ویست ئەوە ئەتوانێ نامەم بۆ بنێرێت. تکایە پێش ئەوەی پارە بدەن بە هەر کەسێک لێکۆڵینەوە و پرسیاری تەواو بکەن تا کەسانێک لەسەر نەشارەزایی ئێوە دەوڵەمەند نەبن!
без подписи
ئاگاداری بۆ خوازیارانی سکۆلەرشیپی ڕووسیا 👨🏻🎓🇷🇺 ❗️بە ئەگەری زۆرەوە مانگی 9 ماڵپەڕی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی ڕووسیا کارا دەبێت ✔️ 1️⃣خوێندکارانی پۆلی 12 دەرچووی خوولی یەکەم 2️⃣دەرچووانی زانکۆ خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3️⃣دەرچووانی زانکۆ خاوەنی بڕوانامەی ماستەر 💡باشترە لەم مانگی 8 دەست بکەن بە ئامادەکردنی دۆکیۆمێنتەکان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دوای کارابوونی ماڵپەڕی سکۆلەرشیپ، داواکاری پێشکەش بکەن و لەلایەن کونسوڵخانەوە بەزوویی کار لەسەر داواکاریەکەیان بکرێت. تێبینی: خوێندکارانی پۆلی 12 خوولی دووەم دەتوانن دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەست بە ئامادەکردنی دۆکیۆمێنتەکان بکەن. 🔖خوێندن لە ڕووسیا کلیکی سەرکەوتنتە
без подписи
⁉️ کەسێك دەپرسێت سکۆلەرشیپی ڕووسیا🇷🇺 چیە؟ ➕ ئێمەش دەڵێین: سکۆلەرشیپی ڕووسیا چانسێکی دووبارە نەبووە بۆ خوێندکارانی کوردستان چونکە یەکێکە لە باشترین دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە خوێندنی نێودەوڵەتی و کرانەوە بەڕووی جیهاندا. ❓باشە کێ دەتوانێ سکۆلەرشیپی ڕووسیا وەربگرێ؟ ➕ هەر هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێ وەریبگرێ بە مەرجێك دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی یان خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بێت، وە کۆنمرەی سەروو ٧٣ بێت. ❓بەخوا چاکە، ئەی کەی دەتوانم داواکاری بۆ سکۆلەرشیپ پێشکەش بکەم؟ ➕ ساڵانە کاتەکەی دەگۆڕێت و جێگیر نیە! بەڵام ئەگەری زۆرە مانگی ٩ ماڵپەڕی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی ڕووسیا کارا ببێت، هەر کاتێك کارا بوو لێرە لە چەناڵی کوردانی ڕووسیا ئاگادارت دەکەمەوە 😉 ❓دەست خۆش بێت، ئەی باشە ئەم سکۆلەرشیپە بڕوانامەی زمانێ ئەوێ وەکوو ILTES و هاوشێوەکانی؟ ➕ نەخێر بە هیچ جۆرێك پێویستی بە بڕوانامەی زمان نیە! بەڵکوو ساڵی یەکەم بە خۆڕایی کۆرسی زمانی ڕووسی (под фак) وەردەگری و ئامادەت دەکەن بۆ خوێندنی زانکۆ. ئەمە بەشی یەکەم بوو لە پرسیار و وەڵامی خوازیارێکی سکۆلەرشیپ و ئێمە. چاوەڕێی بەشەکانی تر بن؛ یاخوود ئەگەر خۆت پرسیار هەیە ئەوە بێ دوودڵی ئێستا نامەم بۆ بنێرە: @arman_s_a بیرت نەچێ خوێندن لە ڕووسیا کلیکی سەرکەوتنتە!
без подписи
ئاگاداری بۆ دەرچووانی پۆلی 12 🎓 ❗️مانگی 9 بەدواوە ماڵپەڕی تەقدیماتی سکۆلەرشیپی ڕووسیا کارا دەبێت، ان شاء للە ئەمساڵیش هاوکارتان دەبین و زانیاری تەواو لێرە بڵاودەکەینەوە 🗣️ بانگێشتی ئەو کەسە بکە کە دەیەوێ لە ڕووسیا بە خۆڕایی بخوێنێت 👨🏻🎓👩🏼🎓
без подписи
گەنجانی کورد لە هەر کوێ بن پێشەنگ دەبن ☀️✨ ▶️ کاك "هاوبیر نەجیب" گەنجێکی هەرێمی کوردستانە و لە کۆلێژی پزیشکی لە ڕووسیای فیدراڵ خوێندکارە، ئەمڕۆ وەکوو خوێندکارێکی بیانی لە نێوان نەتەوە جیاوازەکان هەڵبژێردرا بۆ بەژداریکردن لە "فێستیڤاڵی زمانی ڕووسی وەك بەشێك لە ساڵی یەکگرتوویی گەلانی ڕووسیا"، هەروەها هۆنراوەیەکی هۆزانڤانی ڕووسی (سێرگی یەسێنین) پێشکەش بە ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکە کرد و لە لایەن ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەوە سوپاس و پێزانینی پێشکەشکرا لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانیدا. ▶️ فێستیڤاڵی زمانی ڕووسی لەژێر ناونیشانی «جەژنی وشە، بیرکردنەوە و کولتوور» بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی زمانی ڕووسی و ئامانج لێی پاراستنی بەها ڕۆحی و کلتووریەکان بوو، وە هاندانی زمانی ڕووسی وەك زمانی فەرمی دەوڵەت و هۆکارێکی پەیوەندی نێوان نەتەوە جیاوازەکان بوو. لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین پانێڵ و چالاکی پێشکەش کرا بە ئامادەبوونی بەرپرسان و خوێندکارانی ڕووس و بیانی و ڕۆژنامەنووسان. 🔘 ئێمەش وەك پێگەی "کوردانی ڕووسیا" هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کاك هاوبیر و سەرجەم خوێندکارانی کورد لە ڕووسیا دەخوازین 🤲🏻🤍
без подписи
ئەمڕۆ 27ی حوزەیران ڕووسیای فیدراڵ یادی ڕۆژی گەنجان دەکاتەوە 🇷🇺 🔸 ئەم بۆنەیە مێژوو و نەریتێکی دەوڵەمەندی هەیە؛ لە ساڵی 1958 لە یەکێتیی سۆڤیەتدا دیاری کرا، ساڵێك دوای شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی گەنجان و خوێندکاران. 🔺 بەدرێژایی دەیان ساڵی ڕابردوودا، واتای ئەم بۆنەیە گەشەی کردووە و لەگەڵ شێوازە نوێیەکاندا خۆی گونجاندووە، بە جۆرێک تیشك دەخاتە سەر ئەو بوارانەی کە بۆ نەوەی نوێ زۆرترین گرنگییان هەیە؛ لە ڕێکخراوەکانی گەنجان و دەستپێشخەرییە مەدەنییەکانەوە، تا دەگاتە بوون بە سیمبولێك بۆ دەرفەت، داهێنان، و خوێندنی بێ سنوور. 🔹 ڕۆژی گەنجان نەك تەنیا شار و وڵاتان، بەڵکو نەوەکانیش بەیەکەوە کۆدەکاتەوە. هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆتان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نوێ، ئەنجامدانی پڕۆژەی بوێرانە، و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بە متمانەیەکی بەرزەوە.
без подписи
ڤڵۆگ لە ڕووسیاوە 🇷🇺🤳🏻 "ئەلەند وریا" گەنجێکی کوردی (هەرێمی کوردستان)ە، ئێستا لە وڵاتی ڕووسیا خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیە. سەرەڕای خوێندنی زانکۆ سەرقاڵی تۆمارکردنی دیمەنی جوان و ناوازەی ڕووسیایە بە شێوەی ڤڵۆگ. بە کارەکانی جوانیەکیان لەگەڵ کەسانی کوردزمان هاوبەشی پێ دەکات لە ڕێگەی چەناڵی یوتیوبەکەی 📺 ئەگەر تۆش ئارەزوو دەکەی زیاتر ئاشنای ڕووسیا بیت و دیمەنی ناوازەی ئەم وڵاتە ببینی ئەوە لە ڕێگەی ئەم لینکی خوارەوە سەیری ڤڵۆگەکانی کاك ئەلەند بکە 👇🏻 https://youtube.com/@alandwrya?si=kzkcsmxXXwVQe0tT
без подписи
هەواڵێکی خۆش بۆ بەشداربووانی داهاتووی IFY–2026 🤩 🔻حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە پێدانی ڤیزا بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لاوان 2026 (International Festival of Youth) بە خۆڕایی دەبێت 💸 🔺ئەم بڕیارە بەشداربووانی نێودەوڵەتی، ڕۆژنامەنووسان، دروستکەرانی ناوەڕۆک (Content Creators) و ئەو میوانانە دەگرێتەوە کە لە نێوان 4ی9 تا 30ی9 بۆ فێستیڤاڵەکە گەشت دەکەن بۆ ڕووسیا، بە هەردوو بەرنامەی سەرەکی و هەرێمییەکەیەوە. 🔹واتە هیچ کرێیەك بۆ ڤیزا نییە! تەنها خۆت و خەونەکانت و 10,000 هاوڕێ لە 190 وڵاتی جیاوازەوە لە شاری یەکاتێرینبێرگ چاوەڕێتان دەکەن ❤️
без подписи
без подписи
ڕۆژی ڕووسیا پیرۆزبێت 🇷🇺 12 июня С Днем России 🇷🇺 🔻لە ١٢ی حوزەیراندا، ڕووسیا یەکێك لە گرنگترین بۆنە نیشتمانییەکانی خۆی، واتە "ڕۆژی ڕووسیا" بەرز ڕادەگرێت. بۆ ڕووسەکان و هاونیشتمانیانیان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، ئەم ڕۆژە هێمایە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ مێژووی پەرەسەندنی بەردەوامی دەوڵەتی ڕووسیا. 🔺ڕووسیا ئەزموونێکی ناوازەی لە کۆکردنەوەی سەدان گەل و نەتەوە بەدەستهێناوە. لە کاتێکدا کە ناسنامە تایبەتەکانیان پاراستووە، ئەوان بەردەوامن لە داڕشتنی ئەمڕۆ و داهاتوویەکی هاوبەش. ئەم هەمەچەشنییە هێزی ئێمە، میراتمان، و بناغەی گەشەسەندنی داهاتوومانە. 🔹بەڕێوبەرایەتی فیستیڤاڵی جیهانی گەنجان (WYF) بەم ڤیدیۆیەی "سێرگی بۆیتسۆڤ" وەرزشوانێکی پیشەگەر و خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەیی جیهانی، بازدانێکی باوەڕپێنەکراوی 338 مەتری BASE لە تاوەری مێرکوری لە مۆسکۆ سیتی، پیرۆزبایی خۆی لە خەڵکی ڕووسیا کرد و پەیامی ئاڕاستەی گەنجانی بەژداربوو کرد. 🩷💚💜🇷🇺 🟢🩷
без подписи