مافپەروەر :: کامۆ خدر
Статистикаلەم کەناڵە هەموو ڕۆژێک زانیاری یاسایی وەر بگرە لەگەڵ مافپەروەر کامۆ خدر
- Последний пост
- 10 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 3 760
- 1/48двое суток
- 4 308
- 1/72трое суток
- 4 647
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی هەزار فەرمانبەر و مامۆستای بە لەجیاتی دانان هەڵوەشناندەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ بڕیارەکە وەزارەتی پەروەردەشی گرتەوە هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە پێش ئەم بریارە لە مانگەکانی پێشتور پرۆسەی لە جێگادانانی لە رێگەی پەروەردەکان جێ بەجێکردوە دیار نی یە ئەو کەسانەی لە پێش ئەم بریارە لە جێگەدانانیان بۆکراوە هەڵدەوەشیتەوە یان تەنها بۆ لەمەودوا وەزارەتی پەروەردە ناتوانن لە جێگەدانان بکەن وەزارەتی پەروەردە پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی لە رێککەوتی(٢٠٢٦/٨/٦ ) ئاشکرا کرد و رایگەیاند لەمساڵی نوێی خوێندندا (٩٩٥) مامۆستای لادراو دانراونەتەوە بەپێی ئەم بریارە ئەگەر لە دوای ٢٠٢٥/٨/٢٤ دانراببن ئەوا بە گرێبەستبونیان هەڵدەوەشیتەوە بەپێی ئەم بریارە
بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە. بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. نووسراوەکە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون. نزیکەی (١٠٠٠) هەزار گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکارنەبوون بریابوو بە پرۆسەیەکی شەفاف لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی شوێنیان پر بکرێتەوە بەخاڵبەندی پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دابوو بەڵام ئەمرۆ لە بریارەکەی خۆی پەشیمان بۆتەوە و پرۆسەکە رادەگیریت بەداخەوە ئەمەش هەوالێکی ناخۆش بوو
پشتگیری دەرچوون کرایە بێبەرامبەر لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاکی وەزارەتمان و ئەو ڕێکارانەی بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشکەشکارانی شایستە بە سیستمێکی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکرێن؛ بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کەوا هەر دەرچوویەکی زانکۆ کە داوای پشتگیری دەکات بۆ مەبەستی سەرەوە لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتگیری هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرنەگیرێت، چونکە پشتگیرییەکە تەنها بۆ مەبەستی پێشکەشکردنە. بەپێی بریاری ئەنجومەنی وەزیران نرخی پشتگیری بۆ هەر مەبەستێک بری ٢٠ هەزار دینارە بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەرێز د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا بۆ پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا پشتگیری دەرچوون بێ بەرامبەر بە دەرچوان بدریت پشتگیری دەرچوون یەکێک لەو دیکۆمێنتانەی داواکاراوە پێوستە ساڵی دەرچوون و ریزبەندی دەرچوون و کحی گشتی نمرە لەناو پشتگیری دەرچوون بنوسرێت روونکردنەوەیەک لەسەر پشتگیری دەرچوون بۆ پرۆسەی لە جێگادانانی گرێبەستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی روونکردنەوەی زیاتر لەسەر پشتگیری دەرچوون پەیوەندیم کرد بە بەرێز (د.توانا. جف) بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆمی لیژنەکە بەم شێوەی خوارەوە روونکردنەوەی پێدام لەسەر پرۆسەکە و پشتگیری دەرچوون:- هەر دەرچوویەک بروانامەی هەبیت و پێشتر بروانامەی بە نمرەی وەرگرتبێت پێویست بە پشتگیری دەرچوون ناکات هەر دەرچوویەک پێشتر پشتگیری دەرچوونی کردبێت و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرابێت پێویست ناکات پشتگیری دەرچوون نوێ بکاتەوە هەر دەرچوویەک پێشتر پشتگیری دەرچوونی کردبێت و ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرابێت واباشترە پشتگیری دەرچوون نوێ بکاتەوە پشتگیریەکە کە لەلایەن زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یان لایەنی پەیوەندیدار بکرێت تا ئەم ساتە دیار نی یە کەی لینکەکە کارا دەبێت بەڵام هەر کات کارابێت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت سەبارەت بە مەرج و خاڵەکانی کێبرکێ، هێشتا هەموو برگەکان یەکلانەکراوە مەرجەکان و خاڵەکانی پێشوو شیاوی ئەوەن دەستکاری بکرێن یان زیاد و کەم بکرێن هەرکات هەموو پرۆسەکە ئامادەبوو بە فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێگەی فەرمی خۆی و هەموو پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو دەکرێتەوە و هەموو برگەکان و پێداویستیەکان و مەرجەکان رووندەکاتەوە بۆیە بە بروای من پەلەنەکەن و چاوەروانی لیژنەی باڵای وەزارەت بن کامۆ خدر :: Kamo khdir کامۆ خدر :: Kamo khdir مامۆستای زانکۆ
без подписи
ئاگاداری بۆ هەڵگرانی بروانامەی باڵا ئێمە وەک چەند مامۆستایەکی هەڵگری بروانامەی باڵا، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانمان کرد بۆ ئەوەی ئەو بەرێزانەی هەڵگری بروانامەی باڵای وەکو (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی) لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی دانەمەزراون و ناویان لە لیستی پێشووی وەزارەتدا نەبوو کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوە، ناوی ئەوانیش بە لیستێکی پاشکۆ بنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ دا پارەیان بۆ تەرخان بکریت بە مەبەستی دامەزراندن بۆیە هەر کەسێک کە هەڵگری ئەو بروانامانەی سەرەوەیە و دانەمەزراوە ئەو لینکە پرکەنەوە بۆ ئەوەی داتا و ناوەکانیان بگەینرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا -بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆیەکان رۆژی دووشەمە دوا وادەیە داتاکە دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەر پرسیارێکتان هەبوو نامە بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن yousifhaziz94@gmail.com تکایە ئەم لینکە پڕ بکەنەوە https://forms.gle/TU3bLGroHseiYgyz6
هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات بەرێز د.توانا نجف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان یان دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات مافی پارێزراو دەبیت بۆیە دەتوانن لەو لەجێگا دانانە داواکاری پێشکەش بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابیت لە داهاتودا کە وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کارابێت بەرێز د. توانا نەجەف، ڕاگەیاند، دڵنیام کە دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە کە دابمەزرێندرێن
без подписи
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داتا و زانیاری سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ئارستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داتا و زانیاری سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٧) بۆ (٢٠٢٥) لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) کە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون ئارستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد، بە مەبەستی دابینکردنی (میلاک) و (بووجە) بۆیان لە تەرخانی دارایی ساڵی (٢٠٢٧) . هیوادارین لە بودجەی (٢٠٢٧) عێراق بودجەی پێویست تەرخانبکریت بە مەبەستی دامەزراندنیان بەراستی زۆر دەمێکە لە مافە یاسایەکانیان بێ بەش بوون لە لایەن حکومەتی هەرێم و فیداڕاڵ و پێویستە لەسەر نوێنەرانی کورد رۆڵی گەورە بگیرن لە تەرخانکردنی پارە بۆ ئەو مەبەستە و بەرگریکارێکی سەرسەخت بن د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان : "لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە هەموو وەزارەتەکان کرا پێویستییەکانیان بۆ دامەزراندن بخەنەڕوو. لەو چوارچێوەیەدا نووسراومان کرد و هەموو ناوەکانمان بۆ ناردن، لەگەڵ بڕی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان". بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "ناوەکان بۆ ئەوەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو گفتوگۆ بکات بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان". د. توانا نەجەف گوتی: "سێ یەکەمەکان ژمارەیان 16 هەزار و 282 کەسە و پێویستیی مانگانەیان بۆ دامەزراندن 11 ملیار و 900 ملیۆن دینارە". بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "خاوەن بڕوانامە باڵاکانیش کە ناویان نێردراوە 729 کەسن و بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان مانگانە 911 ملیۆن دینارە". داتای هەڵگرانی بروانامەی باڵا لە نوێنەرانی هەڵگرانی بروانامەی باڵا وەرگیراوە کامۆ خدر :: Kamo khdir مامۆستای زانکۆ
без подписи
زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی لەجیاتی دانان بۆ گرێبەستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا پاڵپشت بەنوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم شوێنی ئەو گرێبەستانە پردەکرێتەوە کە تا ئێستا دەستبەکارنەبوون بەهەر هۆیەک بێت یان وازیانبهێناوە ئێستا بەبریاری ئەنجومەنی وەزیران شوێنەکانیان پر دەکرێتەوە بەمەبەستی چەسپاندنی شەفافیەت و دادپەروەری و رەخساندی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم دەرچوان بەبێ جیاوازی، لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چەند رۆژی داهاتوو لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی تایبەتەوە پرۆسەی لەجیاتی دانان ئەمجامدەدرێت سیستەمەکە رەچاوی خاڵبەندی دەکات بۆ پێشکەشکاران و هەموو ئەوانەی داواکاری بۆ لە جیاتی دانان پێشکەش دەکەن پێویستە مەرج و ڕێنماییەکانیان تێدابێت و سیستەمەکەش ئاسانکاری تەواوی بۆ پێشکەشکاران کردوە. تەقدیمکردن بە رێگای ئۆنلایم دەبیت و کە هەفتەی داهاتوو پلاتفۆرمە کارا دەکرێت و لەسەرجەم کەناڵەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە مەرجەکان -تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبیت -تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبیت -دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت -لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی بە میلاک یان گرێبەست دانەمەزرابیت پرۆسەی خاڵبەندی لەسەر ئەساسی ئەو برگانە دەبیت بەشێوەیەکی گشتی ١-برونامە -بێ بروانامە سفر خاڵ -دیبلۆم. ٢ خاڵ -بەکالۆریۆس. ٤ خاڵ -دیبلۆمی باڵا. ٥ خاڵ -ماستەر. ٦ خال -دکتۆرا. ٧ خاڵ ٢-نازناوی زانستی. ٣ خاڵ ٣-ساڵی دەرچون بۆ هەر ساڵێک دوای دەرچوون (١) خاڵ بۆنمونە ئەگەر کەسێک ٢٠١٦ دەرچووبێت ١٠ خاڵ وەردەگرێت ٤-سێیەکەمەکانی بەکالۆریۆس و دیبلۆم یەکەم ٣ خاڵ دووەم. ٢ خاڵ سێیەم. ١خاڵ ٥-بروانامەی توانستی ئینگلیزی بروانامەی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان بروانامە نێودەوڵەتیەکان وەک (ئالس و تۆفل و پی تی ئی) ئەم برگانە وەک رەشنووسێک دانراون دەکریت ئەم برگانە زیاد و کەم بکرێن لەلایەن ئەو لیژنەی کە سەرپەرشتی دەکات هەموو کەس مافی تەقدیم کردنی هەیە دواتر ئەوانەی وەردەگیرین بەپێی شوێنی جوگرافی بەسەر زانکۆکاندا دابەش دەکرێن چاوەروانی وردەکاری زیاتر بۆ گۆرانکاری لە خاڵەکان کامۆ خدر :: Kamo khdir مامۆستای زانکۆ
без подписи
без подписи
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOEFL, PTE). وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر گشتاندنێکی پێشووی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت تەنها جۆری IELTS-Academic بۆ بواری ئەکادیمی باوەرپێکراوە و هەر سەنتەرێکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر وێبسایتی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOEFL, PTE).ئاماژەی پێدرابیت ئەو تاقیکردنەوەی ئەو سەنتەرە باوەرپێکراوە زانیاری زیاتر….. هەموو زانیاریەک لەسەر تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOEFL, PTE). هاوشانی تاقیکردنەوە و بروانامەی سەنتەری زمانی زانمۆ حکومییەکان دەتوانریت سود لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOEFL, PTE) تایبەت بە بواری خوێندن بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان وەربگیریت کە لە خوارەوە سود و گرینگیەکانی رووندەکەمەوە. تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان بۆ چەند مەبەستێک لەهەرێمی کوردستان بەکار دێن لەوانە:- -بۆ خوێندنی ماستەر لە ناوخۆی هەرێم -بۆ خوێندنی دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێم -خوێندن و راهێنانی بۆردی پزیشکی -بۆ کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن -بۆ خولی پێداگۆجی و نازناوی زانستی لە زانکۆکانی هەرێم -بۆ بەشداری کردن لە خولی ئینگلیزی سێنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکان. جۆرەکانی تاقیکردنەوە نێودەوڵتیەکانی زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم باوەرپێکراون: تەنها (٣) جۆر تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمی کوردستان دانپێدانراون کە بریتین لە (IELTS, TOEFL, PTE) بۆ مەبەستە ئەکادیمیەکانی سەرەوە. شێوازی سود وەرگرتن لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان(IELTS, TOEFL, PTE) لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:- بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بەشەکانى (زانستە مرۆڤایەتیەکان) وبەشدارکردن لە خولی پێداگۆجی و وەرگرتنی نازناوی زانستی ئەو نمرانە داواکراوە لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان IELTS-Academic: 5) TOEFL-iBT: 59 ,, Pearson Academic-PTE: 52) ئەوانە هاوتان بە بروانامەی ئاستی Intermediate لەسەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بۆ خوێندنی دکتۆرا و خوێندن و راهێنانی بۆردی پزیشکی -بۆ دکتۆرای بەشەکانى (زانستە پەتى و سروشتى و پراکتیکی و ئەندازەیی و پزیشکییەکان) و خوێندن و راهێنانی بۆردی پزیشکی (پسپۆری گشتی)ئەو نمرانە داواکراوە لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان (TOEFL-iBT: 73, IELTS-Academic: 6 Pearson Academic-PTE: 67,) ئەوانە هاوتان بە بروانامەی ئاستی Advanced لەسەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بۆ مۆڵەتی خوێندن لەرێگای تاقیکردنەوە نێودەوڵتیەکانی زمانی ئینگلیزی، مامۆستایان و فەرمانبەران لە کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن خاڵ وەردەگرن کە (١٠) خاڵ لەسەر توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوە نێودهوڵهتیهكانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS-Academic،TOEFL ، PEARSON-Academic-PTE) بۆ ماوەى (٢) سێ ساڵ كاری پێدهكرێت بەڵام ئەگەر لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکان ڕاست و دروستی (صحة صدور) بۆ بکرێت بۆ کاروبارە ئەکادیمیەکان تا (٣) ساڵ لەهەرێم کاری پێدەکرێت. لە رێگای تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان وەکو (IELTS-academic) و (TOEFL) و (PTE) دەتوانن بەشدارى لە خولەکانی سێنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بکەن بەو مەرجەی بەسەرنەچوبێت: جگە لە دەرچوانی زمانی ئینگلیزی و وەرگیران کە ئەوانە ناتوانن بەشداری خولەکانی سێنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکان بکەن . سەبارەت بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نێودهوڵهتی توانستی زمانی ئینگلیزی وهكو (IELTS-Academic ، TOEFL ، Pearson Academic-PTE) تهنها له سێنتهرهكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی ههرێمی كوردستان كاری پێدهكرێت، ههروهها لهگهڵ وڵاتانی (ئهمریكا و بهریتانیا و كهنهدا و نیوزلهندا و ئوسترالیا). به پێچهوانهوه كاری پێناكرێت. نرخی تاقیکردنەوە. ێودەوڵەتیەکان PTE Academic: $280 IELTS Academic: $325 TOEFL: $255 تاقیکردنەوە نێودەوڵتیەکان راستەوخۆ لەسەر وێبسایتی فەرمی دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت و سەنتەر یان شوێنێک هەڵبژێریت تاقیکردنەوەکە بکەیت دەتوانیت بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی نمرەی بەرزتر و شارەزابوونی زیاتری شێوازی تاقیکردنەوە پێشوەخت کۆرسی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان وەربگریت لە پەیمانگاکانی تایبەت بە کردنەوەی خولی ئامادەکاری. دەتوانن لەو پۆستەی پێشووم سود وەربگرن بۆ زانینی ناوی ئەو سەنتەرانەی لە ناوخۆی هەرێم بۆ تاقیکردنەوە نێودەوڵتیەکان باوەرپێکراون لەگەڵ میکانیزمی بەشداریکردن لەسەنتەری زمان و کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن https://www.facebook.com/share/1GUJpzFj3b/?mibextid=wwXIfr مافپەروەر:: کامۆ خدر :: Kamo khdir
без подписи
بریارێکی گرنگ بۆ مامۆستایانی گرێبەست سەبارەت بە نازناوی زانستی لەمەودوا مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆ حکومیەکان دەتوانن بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سود لە نازناوە کۆنەکانیان وەربگرن کەپێشتر لە زانکۆ وپەیمانگە تایبەت(ئەهلی) بەدەستیان هێنابوو کە ئەمەش بریارێکی گرنگ و پێویست بوو ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی پێکهاتوو بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٩٤٧٣) لە ٢٠٢٦/٦/١٤ تایبەت بە بابەتی نازناوی زانستی و بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای دامەزراو بە شێوەی گرێبەست لە زانکۆ حکومییەکان کە نازناوی زانستیان لە زانکۆ تایبەتەکان وەرگرتووە، بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیاردرا بە:- ١- پەسەند کردنی نازناوی زانستی هەمیشەیی ناوبراوان کە لە زانکۆ تایبەتەکان وەریان گرتووە لەلایەن ئەو زانکۆ حکومییەی کە لێی دامەزراون بە گرێبەست و ماوەی گرێبەستەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بە مەرجێک لە ساڵانی پێویستی دڵنیایی جۆری دەرچووبن و پشتگیری لە زانکۆ تایبەتەکە بهێنن بۆ ئەو ماوەیەی کە نازناوی زانستی هەمیشەییان هەبووە و وانەیان وتۆتەوە. ٢- پەسەند کردنی نازناوی زانستی کاتی ناوبراوان کە لە زانکۆ تایبەتەکان وەریان گرتووە لەلایەن ئەو زانکۆ حکومییەی کە لێی دامەزراون بە گرێبەست بەڵام نازناوەکەیان بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لەو ڕێکەوتە هەژمار دەکرێت کە زانکۆ حکومییەکە نازناوەکەیان پەسەند دەکات. ٣- مەرجە بۆ پەسەندکردنی نازناوی زانستی لە هەردوو حاڵەتی هاتوو لە خاڵەکانی (١) و (٢)ی سەرەوە سەرجەم ئەو مەرجانەی تێدابێت کە پێویستن بۆ پێدانی نازناوی زانستی وەکو خولی پێداگۆجی/ ڕێگەکانی وانەوتنەوە و بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی و نووسراوی ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پێدانی نازناوی زانستی. کامۆ خدر : Kamo khdir مامۆستای زانکۆ
без подписи
без подписи
без подписи
بریارێکی گرنگ سەبارەت بە هەژمارکردنی خزمەتی گرێبەست بۆ کاتی خانەنیشینی کارمەندانی گرێبەستی حکومی کە لە کەرتی تایبەت کار دەکەن دەتوانن خزمەتی دەستەبەریی خۆیان بۆ میلاکی گشتی بگوازنەوە مهرجهكانى ئهژماركردنى راژهى كهرتى تايبهت بۆ فهرمانبهرانى گرێبهست يهكهم:مهرجه ئهو خزمهتهى فهرمانبهره گرێبهستهكه ههيهتى لهپێش دامهزراندنى بووبێت له راژهى كهرتى گشتى نهك هاو كاتى راژهكهى بێت دووهم: مهرجه ئهو خزمهتهى كهرتى تايبهت فهرمانبهره گرێبهستهكه دهيهێنێتهوه له نيوهى زياترى خزمهتى كردارهكى كهرتى گشتى نهبێت، بۆ نمونه ئهگهرهاتوو فهرمانبهره گرێبهستهكه 10 ساڵ راژهى كهرتى گشتى ههبێت دهبێت ئهو خزمهتهى كهرتى تايبهت كه دهيهێنێتهوه له (5) ساڵ زياتر نهبێت. سێيهم: مهرجه ئهو راژهيهى فهرمانبهرهكه دهيهێنێتهوه له كهرتى تايبهت پێشتر سودمهند نهبووبێت لێى بۆ نمونه بڕى بهشداريكردنهكانى وهرگرتبێتهوه يان مافى خانهنشينى لێ بهدهست هێنابێت. چوارهم: ئهگهرهاتوو ئهو پشكى بهشداريكردنهى فهرمانبهرهكه له كهرتى تايبهت دابوى بهبهرێوهبهرايهتى خانهنشينى و دهستهبهرى كۆمهڵايهتى بۆ ئهو راژهيهى دهيهێنێتهوه بۆ سهر راژهى كهرتى گشتى كهمتر بوو له بڕى راگيراوهكانى خانهنشينى بهپێى ياساى خانهنشينى يهكگرتوو ، ئهوا لهم بارهدا دهبێت فهرمانبهرهكه خۆى ئهو جياوازييه بدات. پێنجەم: لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆی تۆمار کردبێت بەهەمان شێوە دەتوانریت ماوەی گرێبەستی حکومی بۆ کاتی بەهەمیشەیی بوون هەژمار بکرێت لە کاتی خانەنشین بووندا ناچار نەبن بە شێوەی کۆبووەوە (متراکم) تەوقیفاتی خانەنشینیی ساڵانی پێشوو بدەن، بەڵکو لە ماوەی کارکردنیان لە کەرتی تایبەت، بە پێی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەشداری و تەوقیفاتی دەستەبەری بە شێوەی مانگانە ئەنجام دەدرێت و خزمەتەکەیان بە شێوەی یاسایی دەپارێزرێت، هەروەها ڕێژەی بەشداریەکان لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی تەنها ٥٪ لەسەر کرێکارەکە لەکاتێک دا لە میلاکی گشتی بریتی یە لە ١٠٪. دەتوانرێت مانگانە خۆیان لە دەستبەری کۆمەڵایەتی تۆمار بکەن و مانگانە لێبرینی خانەنیشینی بدەن لە جیاتی ئەوەی لێبرینەکە کۆبکرێتەوە چونکە کۆکردنەوەی لێبرینەکە لە کۆتایدا بەسەر یەکەوە دەبێتە بارگرانی و برە پارەکەی زۆر دەبیت بۆیە وا باشترە ئەوانەی دەیانهەویت سود مەند بن مە گانە لێبرینی خانەنیشینی بدەن هەژمارکردنی ئەو ماوەیە بۆکاتی خانەنیشینی سودی زۆر دەبیت و دەتوانرێت لەکاتی نەبوونی خزمەتی پێویست سود لەو هەژمارکردنی راژەیە وەربگرن
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ سێنتەرى راهێنانى پێداگۆجى و پەرەپێدانى ئەکادیمى زانکۆى زاخۆ حەڤدەهەمین خولى پێداگۆجى دەکاتەوە سهنتهرێ ڕاهێنانا پێداگۆجى و پهرهپێدانا ئهكادیمى ل زانكۆیا زاخۆ دێ رابیت ب ڤهكرنا خۆلهكا نوى یا پێداگۆجى (راوهندێ 17) ێ، بۆ ههلگرێن باوهرنامێن (ماستهر و دكتورایێ) ئهوێن حهزا وهرگرتنا ناسناڤێ زانستى ههین بۆ پشكداریكرنێ د خۆلێ دا. بۆ زانین ناڤ نڤێسین دێ ب رێکا لینکێ فۆرما ئەلکترۆنی بت ئەو لخوارێ دیار. ههر ژ رۆژا ئێكشهمبى رێكهفتى 26/07/2026 پێشکێشکار دشێن خو توماربکەن. تێبینی: ئەگەر پێشكێشكار ێ پسیارەکا گرنگ دەربارەی هەر خالەکا نە هاتبتە دیارکرن د مەرج و ڕێنمادا، ئەو دشێت. • پەیوەندیێ ب ڤێ ژمارێ بكهت (07518087366)، ل ڕۆژ و دەمێ کارکرنا فەرمی دا .. • یان نامەکێ بۆ ئیمێلێ سەنتەری فریکەن (ptadc@uoz.edu.krd) پێشکێشکرن ب ڕێکا ڤی لینکێ یە: https://pedagogy.uoz.edu.krd. بهلـَگهنامێن پێدڤى 1. فهرمانا پێدانا باوهرناما ماستهر ێ یان دكتورایێ، PDF. 2. بریارا یهكسانكرنا باوهرنامێ ژ لایێ وهزارهتا خواندنا بلند یا ههرێما كوردستانێ(بتنێ ئهگهر پێشكێشكارى ژ دهرڤهى وهلاتى خواندبیت). PDF. 3. پهسهندهك ژ وهزارهتا خواندنا بلند و ڤهكولینێن زانستى ئهگهر باوهرنامه لژێر پرۆسێسا یهكسانكرنێ بیت ( ئهگهر پێشكێشكارى ژ دهرڤهى وهلاتى خواندبیت). ). PDF 4. باوهرناما دهرچوونێ یا (بكالوریوسێ)، نمرێن ههرچوار سالاً ههروهسا تێكرایا نمرا دهرچوونێ تێدا دیارکریبن ئەگەر پێشکێشکار هەلگرێ باوهرناما ماستهر ێ بت. PDF 5. باوهرناما دهرچوونێ (بكالوریوسێ)، نمرێن ههرچوار سالاً ههروهسا تێكرایا نمرا دهرچوونێ تێدا دیارکریبن . وباوهرناما (ماستهرێ)، نمرێن ههردوو سالاً ههروهسا تێكرایا نمرا دهرچوونێ تێدا دیارکریبن. ئەگەر پێشکێشکار هەلگرێ باوهرناما دكتورایێ بت. PDF 6. باوهرناما ئاستێ زمانێ ئینگلیزى یا رهنگا ورهنگ هاتبیته پهسهندكرن ژ لایێ سهنتهرێ زمانى ڤه. PDF 7. بهرپهرێ ئێكێ یێ پاسپورتێ. PDF or images (JPG, PNG, WEBP). 8. پسۆلا ژمێریارى یا تێچووێن بهشداریكرنێ د خۆلێ دا ( قستێ ئێكێ) بكۆژمێ (250000) هزار دیناران Images only (JPG, PNG, WEBP). 9. وێنهێن کەسی ێن نوى ورەنگاورەنگ PDF or images (JPG, PNG, WEBP). 10. نڤیسارەکا فەرمی (لاری نەبوون) ژ جهێ کار ل دکەت. ئەگەر پێشكێشكار ( فەرمانبەرێ میلاک یان گڕێبەست) ل هەر دامودەزگەهەکێ حکوم یان تایبەت بت. PDF مهرجێن بهشداریكرنێ: مهرجێن پێشكێشكرنێ بۆ بهشداریكرنێ د خۆلا پیداگۆجى دا دێ بڤى شێوێ لخوارێ بیت: 1. ههلـَگرێ باوهرناما (ماستهر یان دكتوراه) ێ ئەکادیمی بیت ژ زانكۆیهكا باوهرپێكرى ب ڤی شێوێ لخوارێ دیار: ئێک/ ئهگهر پێشكێشكار ل زانكۆیهكا ههرێما كوردستانێ خواندنا خو تمام کربت، پێتڤیە فەرمانی زانکۆیی بۆ دهرچووبیت. دوو/ ئهگهر پێشكێشكار ل زانكۆیهكا دهرڤهى وهلاتێ خواندبیت پێدڤى یه بریارا یهكسانكرنا باوهرنامێ ژ وهزارهتا خواندنا بلند یا ههرێما كوردستانێ بۆ دهرچووبیت، ئهگهر لژێر پرۆسێسێ بیت، پێدڤى یه پهسهندهكێ ژ (وهزارهتا خواندنا بلند و ڤهكولینێن زانستى / ڕێڤەبەریا یەکسانکرنا باوهرناما) بینیت، ئاراستهكرى بیت بۆ سهنتهرێ مه. ئهگهر نه مافێ پشكداركرنێ نابیت. بو زانیین/ تاوەکو بڕیارا یەکسانکرنێ دەرنەچێت ژ وەزارەتێ یان ئەگەر باوهرنامە ب باوهرناما ئەکادیمی نە هێتە هژمارتن، باوهرناما خۆلا ڕاهێنانا پێداگۆجی پێناهێتە دان. 2. سهبارهت ئاستێ شیانێت زمانێ ئینگلیزى: أ / تاقیكرنێن نێودهولهتى یێن زمانێ ئینگلیزى: پێدڤیه ئاستێ شیانێت زمانێ ئینگلیزى (5)ى (IELTS) ههبیت، یان نمره(59) ى (TOEFL-IBT) یان نمره(414)ى (TOEFL-PBT)، یان (52)ى (Person Academic-PTE) ههبیت لدهمێ پێشكێشكرنێ. ب/ یان باوهرناما ئاستێ (Intermediate) ژ سهنتهرێ زمان ل زانكۆیا زاخو یان لهەر سهنتهرەکێ زمانێ ئینگلیزى ل زانكۆیێن ههرێمێ بسهركهفتیانه بدویماهیك ئینابیت، ول تاقیكرنا دوماهیێ دهرچووبیت. پێدڤى یه مورا سهنتهرێ زمان لسەر باوهرنامێ هەبت بهروڤاژى ڤێ چهندێ مهرجێ بهشداریكرنێ نابیت. 3. پێدڤیه مێژوویا باوهرناما ئاستێ زمانێ ئینگلیزى بسهرڤهنهچوبیت. ههتا 3 ساڵان كار پێ دهێتهكرن بمهرجهكێ ئهگهر ژبەری (2) ساڵ دهربازكربن، پێشتر راست و دروستى (صحهصدور) بۆ باوهرنامێ ژ لایێ سهنتهرێ زمانى ڤه ل زانكۆیێ ئهنجام دابیت . 4. تێچووێن بهشداریكرنێ د خۆلێ دا (500,000) پێنچ سهد هزار دینارن، ب دوو قستان د هێنه دان، قستێ ئێکێ لگەل تۆمارکرنا ناڤا ل سەنتەری و قستێ دووێ ژبەری بدوماهیک هاتنا خۆلێ.