- Последний пост
- 31 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 561
- 1/48двое суток
- 642
- 1/72трое суток
- 693
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: کەلێنی نێوان داهاتی نەوت و بڕی پارەی موچەی فەرمانبەران زۆر گەورەیە، چارەسەرە ناوخۆییەکان کە حکومەت کاری لەسەر دەکات دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە. دەشڵێت: لەقەیرانین، ناتوانین هاوشێوەی رابردوو موچە لەکاتی خۆیدا و بەسیستەم دابەش بکەین. لەبارەی چۆنێتی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگانەوە، وتەبێژەکەی حکومەت دەڵێت: وەزارەتی دارایی لەرێگەی فڕۆشتنی سەنەدات و قەرزی ناوخۆیی دابینیکردووە بەڵام ئەگەر قەیرانەکە بەردەوام بێت، ناچارەبین قەرزی دەرەکی بکەین.
وەزیری تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا بە فەسڵ کردنی کۆمەڵێک خۆبەخش!!!
وەجبەی نوێی فەرمانی کارگێری پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی تەندروستی کەرکوک ساڵی(2026) وجبة جديده ترفيعات(٢٠٢٦) دائرە الصحه كركوك
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
ئاگاداری کەسێکی دەرچووی ٢٠٢٤ پزیشکی ددان خۆی دامەزراندبوو لەگەڵ وجبەی ٢٠٢٣ کە بە پارەی ٤ ملوین دینار ، بەڵام کەشف بووە سجن کراون بۆ ماوەی ٥ سال و ١ مانگ .
بەیاننامەیەک لەلایەن سەرۆکی لقی کەرکووکی سەندیکای پەرستارانەوە بە نیگەرانی و داخی قووڵەوە، بەدواداچوونمان بۆ ئەو رووداوە دەستدرێژییە نەخوازراوە کرد کە کرایە سەر پەرستاری زانکۆ (عومەر) لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە مرۆییەکەیدا لەناو نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک لەلایەن چوار کەسەوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی مەترسیدارە کە زیان بە کەرامەتی کارمەندانی پەرستاری دەگەیەنێت و هەڕەشە لە ئاسایشی کارمەندانی دامەزراوە تەندروستییەکان دەکات. بەو بۆنەیەوە، ئێمە لە سەندیکای پەرستاران لقی کەرکووک، پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ هاوپیشەمان پەرستاری زانکۆ (عومەر) ڕادەگەیەنین، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی تەواوی بۆ دەخوازین. جەختیش دەکەینەوە کە سەندیکا بە هەموو هێزێکەوە دەبێتە پاڵپشت و داکۆکیکار لەو، و بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ناکات لە پاراستنی مافە یاسایی و پیشەییەکانی. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە بەدواداچوون بۆ سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان دەکەین و سکاڵایەکی فەرمی لەبەردەم دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دژ بە هێرشبەران تۆمار دەکەین، بۆ دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لەگەڵیاندا بەپێی یاسا و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژیانەی کە کارمەندانی تەندروستی دەکەنە ئامانج لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە مرۆیی و پیشەییەکانیاندا. پاراستنی کارمەندانی پەرستاری و پزیشکی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، و دەستدرێژیکردنە سەریان دەستدرێژیکردنە بۆ سەر تەواوی دامەزراوە تەندروستییەکە. سەرۆکی سەندیکای پەرستاران لقی کەرکووک ١٧ / ٥ / ٢٠٢٦
دکتۆر عبدالحسين الموسوي وەزیری تەندروستی نوێ عێراق
پیرۆزبایی لە تەواوی پەرستاران دەکەم بەبۆنەی جیاکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەرستاری لە فەرمانگەی کاروباری هۆنەری و بەستنەوەی ڕاستەوخۆی بە نووسینگەی وەزیری تەندروستی عێراق. سوپاس بۆ پەرلەمانتار، پەرستاری زانکۆیی بەڕێز فارووق الیاسری. سوپاس بۆ بەڕیز سەرۆک وەزیرانی. هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ بەڕیز وەزیری تەندروستی کە بە شێوەیەکی جیددی و ڕاستەوخۆ لەگەڵماندا هەوڵی دا بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەم بابەتە گرنگە. بەرەو داهاتوویەکی باشتر. سەندیکای پەرستارانی عێراق
لە کوێی دونیایە هەبووە کەمینە حوکمی زۆرینە بکات؟
پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دانرا پیرۆزە❤️✅️🫡 پارێزگاری پێشوو کە عەرەب بوو هەموو ساڵێک رێگری دەکرد لە مباشرە کردنی زۆرترین دەرچووی کوردی بەشە پزیشکیکێکان بۆ دامەزراندن بەڵام انشالله بە بوونی پارێزگارێکی کورد کێشەی کاتی مباشرە حەل بووە💯😍
دوای ئەوەی پارێزگاری نەینەوا کتابی بۆ وەزیری تەندروستی کردبوو بەمەبەستی دامەزراندنی سەرجەم دەرچوانی بەشە پزیشکیکێکان بە شێوەی گرێبەست لە وەڵامدا وەزیری تەندروستی رەزامەندی دا تەنها لەسەر ئەوەی دەرچوانی پەرستاری 24 دابمەزرێن
سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دا تاوەکوو هەر پارێزگایەک بەپێی پێویستی بەشە پزیشکییەکان دابمەزرێنن لە دەرچووانی ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) بەشێوەی گرێبەست
ئاگاداری !! سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی دووپاتیکردەوە و موافق بوو کە لە موازنەی ٢٠٢٦ خطورە بکرێت بە ١٠٠٪
ئاگاداری !! لەمەودوا خەفارە دەوامی ٢٤ سەعاتی ناگرێت لە ڕۆژانی پشوو.. لەبەرامبەر ئەوە صباحي دەوام دەکەن بەم شێوازە کارمەندانی صباحی دەکرێنە دوو گروپ یاخود زیاتر ئەو ڕۆژانەی کە بەر پشوو دەکەوێت گروپێکیان دەوام دەکەن لەبەرامبەردا ڕۆژێک ئۆف وەردەگرن..!
سەعات 8:30بەیانی کردویانتە عوتڵە ئەڵێن با خەفارە بێت دەوام بکات و صباحی بڕواتەوە دەوام نەکات چونکە عێراق بردۆێتەوە 😂😂😂 کورە کاکە پێیان بڵێن وەلا جەماعەتی خەفارەش جموری عێراقن😅 فەنتەڵۆس
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و ئەگەری چڕبونەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر گروپە چەكدارەكان، چەند رێكارێكی گرتەبەر. بەپێی رێكارەكان، لەمەودوا ئەو رۆژانەی لەلایەن ئیدارەی خۆجێی پارێزگاكانەوە دەبێتە پشوو، كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكان ناگرێتەوەو دەوامیش تێیدا 100% دەبێت، مۆڵەتی بەڕێوەبەری دامەزراوەو بەشەكانیش هەڵدەوەشێتەوە. نەخۆشخانەكانیش رادەسپێرێت ئامادەكاری بۆ حاڵەتی لەناكاوو پێویست بكات و بەردەوام هۆڵی نەشتەرگەری بەردەست بێت و پزیشكانی نەشتەرگەری و پسپۆڕیش دەبێت بەردەوام لەنەخۆشخانەكان بەپێی خشتەیەك ئامادەبن. هەروەك داوا دەكات خوێنی زیادە بەردوام لەبانكی خوێنەكان ئامادەبێت و هەموو كەرەستەو چارەسەرییەكی سوتاویش بەردەست بێت، ئیمبوڵانسیش لەگەڕەكەكان بڵاوبكرێنەوە.
کارمەندانی تەندروستی pinned «پیرۆزە بۆ ئەوانەی لە ساڵی 2024 تەعین بوون ئەمر تەرفیعیان دەرچوو»