tgindex
کۆمەڵەی ~شەن 🖊️📚

کۆمەڵەی ~شەن 🖊️📚

Статистика

لەئەوینەوە ،ڕۆح هەزارجۆر ئەدەب فێر دەبێت ،کەلەهیچ قوتابخانەیەک چنگ ناکەوێت..! #نوری دڵان _ڕۆمی 🖤📚 https://t.me/komalayshan

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
6
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
696
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
65
25 постов
Вовлечённость
9,3%
к подписчикам
Постов в день
0,9
всего 25
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
33
1/48двое суток
37
1/72трое суток
40

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • هەینیتان پیرۆز ٢٣ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ١٤ی ئاب ٢٠٢٦ زاینی ٣١ی سەفەر ١٤٤٨ کۆچی اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ #ڕۆژی_هــەیــنــی #ســەڵاوات_سورەڪهـف_لەبیرمەڪەن

  • ئەمرۆ بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، گەلی کورد نووسەر و ڕۆشنبیرێکی وەک حوسێن عارفی لەدەستدا؛ بەڵام ڕۆشناییی بەرهەمەکانی بۆ هەتاهەتایە لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا دەمێنێتەوە. حوسێن کوڕی وەستا عارفی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەد ئاغا کوڕی ئیسماعیل ئاغایە. لە ساڵی ١٩٣٦ لە شاری سلێمانی لەدایک بوو و لە ساڵی ٢٠٢٦ لە هەمان شاردا کۆچی دوایی کرد. زیاتر لە نیو سەدە قەڵەمەکەی لە خزمەتی ئەدەبی کوردی، چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا بووە و دەیان بەرهەمی بە نرخ و شاکاری بە چاپ گەیاندووە. حوسێن عارف بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەی (شار) کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. لە ماوەی ژیانیدا وێڕای کارکردن لە گۆڤارە کوردییەکان زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبیشی بە چاپ گەیاندووە.

  • 💐ڕۆژتان باش ئەزیزان👋🏻 ٢٢ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ١٣ی ئاب ٢٠٢٦ زاینی ٣٠ی سەفەر ١٤٤٨ کۆچی گوڵەن، چەمەنەن، گوڵەن، چەمەنەن وە مەیلت دیدەم گوڵەن، چەمەنەن وەهارەن، سەوزەن، ئاوەن، پای کاوەن هاژەی وەفراوان شاخەی شەتاوەن تەمەن، دووکەڵەن، گەردەن، غوبارەن فرمێسکەن، چەمەن، سەیلەن، فووارەن سەنگەن، کۆسارەن، سەرکوەن، هەردەن وەنەوشەن، شەوبۆن، گوڵەن، باوەرەن سەرعیەن، شەیدان، نەجدەن، مەجنوونەن فیراقەن، وەسڵەن، پیاڵەن، هوونەن “وەلی دێوانە“ ١٨٢٦-١٨٨١

  • 🌷شەوتان باش ئەزیزان💐 گوێ بگرە ئەی لاوی ژیر پەند و ئامۆژگاری پیر! وەک زێڕ بیخە گیرفانت بۆ ڕۆژی لێ قەومانت ڕووداوی سات و کاتە، دەستکەوتی بەسەرهاتە! لە ڕۆژانی پێویستی، بۆ ژین و تەندروستی لە پێناو خۆشی و شادی بۆ سەربەرزی و ئازادی ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە بۆت دەبێتە سەرمایە! چرای شەوی تاریکە، ڕابەری ڕێی باریکە! لە بیرت بێ هەمیشە، بۆ خۆت بیکە بە پیشە! هاوڕێی نەزان بێ سوودە ڕەنجت دەڕوا بێ هوودە ڕێگەی پێش خۆت ببینە، ئەمجا هەنگاو هەڵێنە! پەرتووک/دیوانی عەونی بەرهەمی عەونی ڕۆژی 🌍 گەنجانتان پیرۆز بێت☀

  • ڕۆژتان باش ئەزیزان🤩🌟 ٢١ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ١٢ی ئــــاب ٢٠٢٦ زایــنـــی ٢٩ی سەفــــەر ١٤٤٨ کۆچی من دەمەوێ تۆ نەمر بی من دەمەوێ ئێوارەیەک لەگەڵ هەورا بباریت و تەواو نەبیت.🌟 #_پەشێو

  • شەوتان باش‌🌸 قەولم داوە پێت قەت درۆ ناکەم هەژار و فەقیر دەسخەڕۆ ناکەم نان بە ڕەنجی شان خۆشە دەس کەوێ پارەپەرست نیم، ماڵ وەکۆڵ ناکەم 🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼 پەرتووکی/ کڵپەی دەروون هۆزانڤان/ مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی قەولم داوە پێت قەت درۆ ناکەم

  • ڕۆژتان باش🤩🤩 ٢٠ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی🤩 ١١ــی ئــــاب ٢٠٢٦ زایــنـــی🤩 ٢٨ی سەفــــەر ١٤٤٨ کۆچی🤩 سلێمانی! منیش لە ئاسۆی ناخەوە بەگوێی تۆدا ئەچرپێنم تا بمێنم خوێنم شاری وەک تۆی ئەوێ دڵم یاری وەک تۆی ئەوێ بلبلی سۆز و کەڵکەڵەم، هەر بەهاری وەک تۆی ئەوێ هەر هەواری وەک تۆی ئەوێ بۆ شارەکەم دیوانی کاکەی فەلاح ئامادەکردنی بنەماڵەی شاعیر

  • شەوتان باش🌚🌵 📚🕯 ڕێی نەجاتبوونت یادی خودایە ئەگەر هۆشت بێ دەزانی وایە ڕێگەی چەوت و لار نەگبەتیی پێوە هەر خزمەتی گەل ناچێ بە زایە 🔺🔻🔺🔻🔺🔻🔺🔻🔺🔻🔺 پەرتووک/ کڵپەی دەروون هۆزانڤان/ مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی ڕێی نەجاتبوونت یادی خودایە

  • ڕۆژتان باش❣️ ١٩ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی🌹 ١٠ـــی ئــــاب ٢٠٢٦ زایــنـــی🌹 ٢٧ی سەفــــەر ١٤٤٨ کۆچی🌹 سۆزی خۆشەویستی🥀 ماسی بەبێ ئاو ژیانی نییە کەس بێ هەناسە جوڵانی نییە لەسایەی سۆزی خۆشەویستیا دڵ ئەبێ بژی، تاوانی نییە *** ئەو دڵەی کە ئەم سۆزەی نەماوە وەکوو گوڵێکی سیس و ژاکاوە بەڵام ئەو دڵەی سەرمەستی عەشقە نەوبەهارێکی تەڕ و پاراوە ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤ دیوانی کاکەی فەلاح ئامادەکردنی بنەماڵەی شاعیر

  • لە قاسەی دڵمدا کلیل دراویت، کلیل ون بووە و لەوێیت تا ماویت. هۆمەر دزەیی

  • ئەم ژیانە ئەوەندە تاڵە دەبێ چەند جار بمری تا لە کۆڵت ببێتەوە! لەوێ مەمرە- ڕەزا عەلی پوور ١٨ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی🩵🦋 ٩ـــی ئــــاب ٢٠٢٦ زایــنـــی🩵🦋 ٢٦ی سەفــــەر ١٤٤٨ کۆچی🩵🦋 بەیانیتان باش 🌻

  • لەدایکبوونی بەختیار عەلی؛ لەدایکبوونی وشەیەک کە بوو بە ئەدەب… 📚🖤 هەندێک نووسەر تەنها چیرۆک نانووسن؛ بەڵکوو جیهانێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت لە نێوان وشەکاندا خۆی و جیهانەکەی ببینێتەوە. بەختیار عەلی یەکێکە لەو دەنگە ئەدەبییانەی کە بە وشەکانی، مرۆڤ و بیرەوەری و خەون و زامەکانی کۆمەڵگەی کوردیی بە شێوەیەکی تایبەت لە ئەدەبدا تۆمار کردووە. لە ڕۆژی لەدایکبوونی ئەم نووسەر و ڕۆماننووسە کوردەدا، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو وشانە دەکەین کە ساڵانێکە لەگەڵمان دەژین و هەر جارێک بە شێوەیەکی نوێ دەمانگەڕێننەوە بۆ خۆمان. لەدایکبوونت پیرۆز بێت، بەختیار عەلی؛ بەڵکوو قەڵەمت هەروا بەردەوام بێت لە دروستکردنی جیهانێک بۆ خوێنەر. 🌿📖 لەدایکبوونت پيڕۆز بیت کە بە کتێبەکانت و نوسینەکانت، جیهانێکی تایبەتت بۆ ئەدەبیاتی کوردی دروست کرد. تۆ تەنها بنووسە و ئێمەش هەمیشە خوێنەری نوسینە جوانەکانت دەبین . ئامادەکردن * لەیاد خالید 🔖

  • ڕۆژتان باش 🍀🌿 ١٧ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ٨ی ئاب ٢٠٢٦ زاینی ٢٥ی سەفەر ١٤٤٨ کۆچی میرزام وەفاتەن، میرزام وەفاتەن قەدم ڕەنجە کەر، وادەی وەفاتەن شەهەنشای شادیم مات ناماتەن بتپەرست ئاسا، ئەروام جە لاتەن جە حوجرەی سەراو کەی مبی ڕاهی یەند مەمدرۆ ماهـ جە بورج ماهی وادەی ئاماتەن ئامان سەد ئامان ڕێزەی ڕازانت شیفان پەی زامان سا باوەر تەشریف، ئەی بەرگوزیدەم جە ڕووی مەردمی جا کەر نە دیدەم وەرنە ها تەمام نایرەی دووری وە کۆی نوورە کەرد سەرتاپای نوووری “مەولانا خالید نەقشبەندی“ (١٧٧٩-١٨٢٨)🔖

  • شەوگارتان ئارام و ئاسوودە.🌙 زامی عیشق و زامی خەنجەر پێت بڵێم فەرقی چییە؟ ئەم بە مەرهەم چاک دەبێت و دەردی بێ دەرمانە ئەو!🫀🌹 حەمدی.

  • هەینیتان پیرۆز.☪️🕌 ١٦ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ٧ ئاب ٢٠٢٦ زاینی ٢٤ی سەفەر ١٤٤٨ کۆچی 🤍🤍🤍🤍 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ..🩷📖 #ڕۆژی_هــەیــنــی #ســەڵاوات_سورەڪهـف_لەبیرمەڪەن.🕌📖

  • بەیانیتان باش 🍀 ١٥ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی🍀 ٦ی ئاب ٢٠٢٦ زاینی🍂 ٢٣ی سەفەر ١٤٤٨ کۆچی🍂

  • شەوگارتان ئارام.🌙 ڕۆمیۆ و جولێت - ویلیام شکسپیر (1564-1616) ڕۆمیۆ و جولێت؛ شانۆیەکی تراژیدی و ڕۆمانسییە. باس لە ئەوینی ناکامی نێوان دوو خێزانی دژبەیەک دەکات کە سەر بە دوو خێزانی دوژمنی یەکترن لە شاری فیرۆنای ئیتالیا، بە ناوەکانی (کاپۆلیتەکان) و (مۆنتاکەکان). 🌹

  • بەیانیتان شاد و کامەران.🌷 ١٤ی خەرمانان ٢٧٢٦کوردی ٥ی ئــــاب ٢٠٢٦ زایـــنـی ٢٢ی سەفــــەر ١٤٤٨ کۆچی ڕامان لە نێوەڕاستی شارێکی کاغەزیدا بە سەر سووڕماوییەوە لە درەخت و شەقام و باڵەخانەی لە کاغەز دروست کراوی دەڕوانی, لەو شارەدا ژیان و خواردن و خەو و مرۆڤەکانیش کاغەزی بوون. ڕامان کە لە خۆی ڕوانی، سەراپای بووبووە کاغەزێکی تەنک، بە لەش و لاری کاغەزییەوە هەنگاوێکی هەڵهێنا،هەر دە پەنجەی قاچەکانی دڕان، خۆی داچەماندەوە، تا پەنجە دڕاوەکانی لێک بخاتەوە، فریا نەکەوت پشتی دڕا ، کە ڕاست بووە تەوێڵی دڕا، گوێیەکانی، ڕوومەتەکانی، دەستەکانی، سەراپا جەستەی شەقار شەقار دەبوو و دەدڕا، کە زمان و لووت و دەم و کەلەسەری دڕا، ئیتر ڕامان… لە پەرتووكی: حەوت سەرەمشک. لە نوسینی: شۆڕش شڵماشی.✍️📖

  • شەوتان باش💖 ئەم دەمتە بێنە ماچی کەم هەڵیمژم بە لێو و دەم بۆ دەرد و غەم ببێ مەڵهەم شفای بیمار ئۆخەی ئۆخە پەرتووک/ گرد و کۆ هۆزانڤان/ نافیع مەزهەر لەدایکبووی شاری سەقز لە ساڵی ١٩١٣، کۆچی دوای کردووە لە ساڵی ١٩٩٨ لە شاری سەقز.