tgindex
مامۆستا دلێر گەرمیانی - Mamsota Dler Garmyani

مامۆستا دلێر گەرمیانی - Mamsota Dler Garmyani

Статистика

چەناڵی فەڕمی مامۆستا دلێر گەرمیانی

Последний пост
8 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 225
−1 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
759
20 постов
Вовлечённость
62,0%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
184
1/48двое суток
210
1/72трое суток
227

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • هەموو شتێک لە سەر زەواجی مسیار ٣ ئەڵقەی تایبەت، ئێستا لە یوتیوب بینەری بن https://youtube.com/playlist?list=PLu3XEPr2bvLEPcJVfAVHQNLB392gGhhls&si=7QBSyURgRkpgDa_V

  • هەموو شتێک لە سەر زەواجی مسیار ٣ ئەڵقەی تایبەت، ئێستا لە یوتیوب بینەری بن https://youtube.com/playlist?list=PLu3XEPr2bvLEPcJVfAVHQNLB392gGhhls&si=7QBSyURgRkpgDa_V

  • 8 июл.781243

    کۆمەڵ و تاقمەکان بە پێوەری حەق هەڵدەسەنگێنرێن ، نەک حەق بە پێوەری ئەوان بپێورێت.

  • ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل: لە فیتنەی "خەلقبوونی قورئان"دا، کاتێک دەسەڵاتی سیاسی و زۆربەی زانایان تەسلیمی فیکرە و ڕەوتی موعتەزیلە بوون، ئەو بە تەنها وەستایەوە و فەرمووی: «أَعْطُونِي شَيْئاً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ أَوْ سُنَّةِ رَسُولِهِ حَتَّى أَقُولَ بِهِ». واتا: بەڵگەیەکم لە کتێبی خودا یان سوننەتی پێغەمبەر بۆ بدۆزنەوە، تا منیش بتوانم ئەو گوتەیە بڵێم. ئەگەر پێوەر "میزاجی کۆمەڵگا و زانایانی دەسەڵات" بووایە، دەبوو پێشەوا ئەحمەد تەسلیم بێت. بەڵام ئەو لەسەر حەق جێگیر بوو و نازناوی «أمة» (ئوممەتێک بە تەنها)ی پێبەخشرا و بە تەنهایی خۆی بوو بە جەماعەت، مەنهەجەکەی لە لادان پاراست و سەلماندی کە: «الْجَمَاعَةُ مَا وَافَقَ الْحَقَّ وَإِنْ كُنْتَ وَحْدَكَ». بنەمایەکی بەهێز بۆ ناسینەوەی حەق وەک لە پێشەوا عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی: «لَا تَعْرِفِ الْحَقَّ بِالرِّجَالِ، اعْرِفِ الْحَقَّ تَعْرِفْ أَهْلَهُ». (حەق بە پیاوان و کەسایەتییەکان مەناسە؛ حەق بناسە، ئەو کاتە خاوەنە ڕاستەقینەکانی دەناسیتەوە). هەروەها هەندێک لە زانایان فەرموویانە: «مَنْ عَرَفَ الْحَقَّ بِالرِّجَالِ؛ حَارَ فِي مَتَاهَاتِ الضَّلَالِ». > (هەر کەسێک بیەوێت حەق لە ڕێگەی مرۆڤەکانەوە بناسێتەوە، لەناو بیابانە سەر لێشێوێنەرەکانی وێڵبووندا حەپەساو و سەرگەردان دەبێت). پەیامی کۆتایی: تەرازووی حیزب، قوتابخانە و مامۆستاکەت مەکە بە بەڵگە. ئەگەر لەناو گرووپ و حیزبێکدا بوویت و بینیت بڕیارێک پێچەوانەی شەریعەتە، تەرازووی حیزبەکەت مەکە بە بەڵگە. لە گۆشەگیری مەترسە: کاتێک ناچیتە ژێر باری میزاجی گرووپ، لێگەڕێ با بە ناتۆرەلێدان و ناوزڕاندن، بە تۆمەتی، نەکرانەوە و کورتبینی مۆرت بکەن؛ چونکە تەنیایی لەسەر حەق، شەرەفمەندترە لە قەرەباڵغی لەسەر باتڵ. ( ابن القیم)ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: «وَإِذَا عَرَفْتَ هَذَا فَاعْلَمْ أَنَّ الْإِجْمَاعَ وَالْجَمَاعَةَ وَالسَّوَادَ الْأَعْظَمَ هُوَ الْعَالِمُ بِالْحَقِّ الْمُتَّبِعُ لَهُ، وَإِنْ كَانَ وَحْدَهُ، وَإِنْ خَالَفَهُ أَهْلُ الْأَرْضِ». واتا: (کاتێک ئەمەت بۆ ڕوون بووەوە، بزانە کە کۆدەنگی و جەماعەت و "السواد الأعظم" بریتییە لەو زانایەی کە زانایە بە حەق و شوێنی دەکەوێت، ئەگەرچی بە تەنهاش بێت و تەواوی دانیشتووانی زەوی دژی بن). کەواتە هەمیشە ئەوەت لە یاد بێت: (السواد الأعظم) واتە گەورەیی لە دەستگرتن بە حەقەوە، نەک زۆریی ژمارەی خەڵک و قەرەباڵغیی دەوروبەر!. وآخر دعوانا أن الحمد لله؛ سبحانك اللهم وبحمدك أشهد ألا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك. دلێر گەرمیانی

  • بِسْمِ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ حەق پێوەری هەیە، نەک زۆری ژمارە! لە سەردەمێکدا دەژین کە پێوەرەکان تێیدا سەرەوژوور بوونەتەوە، زۆربەمان ئەمڕۆ لەناو قەرەباڵغی و دەمارگیریی کوێرانەی حیزبایەتی، مەزهەب، مامۆستا و قوتابخانەکانماندا ڕاستیمان لێ تێکچووە. زۆرجار گەورەتر تەماشای ئەوانە دەکەین و کاریان پێ دەکەین، وەک لەوەی تەماشای حەق و بەڵگەی ڕوونی قورئان و سوننەت بکەین. لە گەورەترین مه‌ترسێکانی سه‌ر موسڵمانانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه‌ کە "زۆری ژمارە" و "میزاجی گشتیی گرووپەکەی" بکاتە ته‌رازووی دروستیی ڕێگاکەی. بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم لارییە فیکرییە، پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ ئەو یاسا زێڕینەی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود (ڕەزای خوای لێبێت)؛ کاتێک ئامۆژگاری عەمری کوڕی مەیموون دەکات و دەفەرموێت: عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ، قَالَ: قَالَ لِي عَبْدُ اللهِ بْنُ مَسْعُودٍ: «يَا عَمْرَ بْنَ مَيْمُونٍ، قَدْ كُنْتُ أَظُنُّكَ مِنْ أَفْقَهِ أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ، تَدْرِي مَا الْجَمَاعَةُ؟» قَالَ: قُلْتُ: لَا، قَالَ: «إِنَّ جُمْهُورَ الْجَمَاعَةِ الَّذِينَ فَارَقُوا الْجَمَاعَةَ، إِنَّمَا الْجَمَاعَةُ مَا وَافَقَ الْحَقَّ وَإِنْ كُنْتَ وَحْدَكَ». وَفِي رِوَايَةٍ: قَالَ: «وَيْحَكَ! إِنَّ جُمْهُورَ النَّاسِ فَارَقُوا الْجَمَاعَةَ، إِنَّ الْجَمَاعَةُ مَا وَافَقَ طَاعَةَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ». واتا: لە عەمری کوڕی مەیمونەوە گێڕدراوەتەوە کە دەڵێت: عبدالله ـی کوڕی مەسعود پێی گوتم: «ئەی عەمری کوڕی مەیموون! من هەمیشە پێم وابوو تۆ لە تێگەشتووترینی و فەقیهترین خەڵکی ئەم شارۆچکەیەی؛ ئایا دەزانی جەماعەت چییە؟» دەڵێت: گوتم: نەخێر. فەرمووی: «بێگومان زۆربەی جەماوەر (خەڵکی) ئەوانەن کە لە جەماعەتی ڕاستەقینە جیا بوونەتەوە! جەماعەت تەنها ئەوەیە کە گونجاو بێت لەگەڵ حەقدا، ئەگەرچی بە تەنهاش بیت». و لە ڕیوایەتێکی تردا فەرمووی: «هاوار لە تۆ! بێگومان زۆربەی خەڵک لە جەماعەت جیا بوونەتەوە؛ جەماعەت تەنها ئەوەیە کە تەبا و هاوڕێک بێت لەگەڵ فەرمانبەرداری و تاعەتی خوای گەورە و خاوەن شکۆدا». قَالَ نُعَيْمُ بْنُ حَمَّادٍ: «إِذَا فَسَدَتِ الْجَمَاعَةُ، فَعَلَيْكَ بِمَا كَانَتْ عَلَيْهِ الْجَمَاعَةُ قَبْلَ أَنْ تَفْسَدَ، وَإِنْ كُنْتَ وَحْدَكَ؛ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْجَمَاعَةُ حِينَئِذٍ». واتا: نوعەیمی کوڕی حەمماد فەرموویەتی: «ئەگەر جەماعەت (کۆمەڵگا، حیزب، یان ڕەوتەکان) تێکچوون و گەندەڵ بوون، ئەوا پێویستە دەست بگریت بەو بنەمایانەی کە جەماعەت لەسەری بوو پێش ئەوەی تێکبچێت، ئەگەرچی بە تەنهاش بیت؛ چونکە بە ڕاستی لەو کاتەدا تەنها هەر خۆت جەماعەتیت». ئەم وتەیە ئامۆژگارییەکی زێڕینە بۆ هەموو گرووپ و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان، وادەزانیت پەیامێکە ڕێک بۆ ئێستامان نێردراوە. کاتێک مرۆڤ لەناو گرووپەکەیدا دەبینێت بنەما شەرعییەکان خەریکە دەگۆڕدرێن یان بە پاساوی جۆراوجۆر لادانیان تێدەکەوێت، جێگیربوونی لەسەر ئەو ڕاستییانەی کە لە سەرەتادا (پێش تێکچوونی گرووپەکە) لەسەری ڕێککەوتبوون، دەبێتە تاکە ڕێگای ڕزگاری. لێرەدا پێوەر "بنەمای شەرعییە"، نەک "قەرەباڵغی و لادان". وەهمی دەمارگیری بۆ گرووپ: کاتێک "میزاج" دەبێتە "دەلیل" یەکێک لە دەردە کوشندەکان ئەوەیە کە ئەندامانی ناو یەک حیزب یان ڕێکخراو، پێوەرەکانیان پێچەوانە کردووەتەوە؛ لە جیاتی ئەوەی دەقەکانی قورئان و سوننەت و تێگەیشتنی سەلەف بکەنە دادوەر بەسەر بڕیارەکانی گرووپەوە، دەکەونە داوی: بەکارهێنانی دەق بۆ بەرژەوەندیی گرووپ: ئەگەر گرووپ یان ڕێکخراو یان حیزب ڕایەکی هەبوو، ئەندامان لە جیاتی گەڕان بەدوای خودی حەقدا، بەدوای پاساوی شەرعی و لارکردنەوەی دەقەکاندا دەگەڕێن بۆ پشتیوانیی ڕاکەیان. دۆستایەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی: چەمکی (الولاء والبراء) لەسەر بنەمای نزیکی لە حیزب دیاری دەکرێت، نەک نزیکی لە حەق. ئەمە ڕێک ئەو تێگەیشتنە سەقەتەیە کە ئیسلام هاتووە بۆ تێکشکاندنی. فُضَيل بن عِيَاض ڕەحمەت وڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: «عَلَيْكَ بِطُرُقِ الْهُدَى وَلَا يَضُرُّكَ قِلَّةُ السَّالِكِينَ، وَإِيَّاكَ وَطُرُقَ الضَّلَالَةِ وَلَا تَغْتَرَّ بِكَثْرَةِ الْهَالِكِينَ». واتا: دست بگرە بە ڕێگاکانی هیدایەت (ڕاستەڕێ)دا و کەمیی ڕێبوارانی زیانت پێ ناگەیەنێت، و وریای ڕێگاکانی وێڵبوون (چەواشەکاری) بە و مەخەڵەتێ بە زۆریی تیاچووان. نموونەی سەلەف: کاتێک یەک کەس دەبێتە ئوممەت پشتیوانیکردنی حەق بە تەنهایی، شەرەفمەندترە لە قەرەباڵغی بەتاڵ: ١. ئەبووبەکری سدیق (ڕەزای خوای لێبێت): لە شەڕی هەڵگەڕاوەکاندا (الردة)، تەنانەت گەورە هاوەڵانیش داوای نەرمییان لێدەکرد، بەڵام ئەو ڕووبەڕووی ڕای گشتی وەستایەوە و فەرمووی: «بەخوا ئەگەر پەتێکی حوشتریش نەدەن کە بە پێغەمبەریان دەدا، شەڕیان لەگەڵ دەکەم»؛ دواتر بۆ هەموان دەرکەوت کە حەق تەنها لای ئەو بووە. ٢.

  • بسم اللە والحمد للە ئەو فەرموودەی (أبو سعید الخدري)رضي اللە عنە؛ خستە گریان. گەر لێ تێبگەین دەبێت لەسەر چەند هەڵوێستمان بگرین!!!؟ قال الرسول صلی اللە علیە وسلم: أَلَا لَا يَمْنَعَنَّ رَجُلًا هَيْبَةُ النَّاسِ أَنْ يَقُولَ بِحَقٍّ إِذَا عَلِمَهُ….فبکی أبو سعید وقال : قد واللە رأینا أشیاء فهبنا. (رواه الترمذي وأحمد وابن ماجه، وصححه الألباني) واتا: ئاگادار بن! با شکۆ و سام و ترسی خەڵکی ڕێگری لە هیچ پیاوێک نەکات لەوەی حەق بڵێت کاتێک کە دەیزانێت. فَبَكَى أَبُو سَعِيدٍ وَقَالَ: جا ئەبو سەعید گریا و فەرمووی: قَدْ وَاللَّهِ رَأَيْنَا أَشْيَاءَ: بە خودا سوێند، بە ڕاستی ئێمە چەندین شتمان بینی (کە دەبوو حەقی تێدا بڵێین)،فَهِبْنَا: بەڵام ترساین (سام و هەیبەتی خەڵکی ڕێگری لێکردین). جوانیان فەرمووە زانایان: فَإِنَّ كَثِيرًا مِنْ النَّاسِ يَتْرُكُ مَا يَجِبُ عَلَيْهِ مِنْ أَمْرٍ وَنَهْيٍ وَجِهَادٍ وَغَيْرِ ذَلِكَ خَوْفًا مِنْ أَنْ يَزُولَ عَنْ مَنْصِبِهِ أَوْ يَنْقُصَ جَاهُهُ... وَهَذَا مِنْ ضَعْفِ الإِيمَانِ، فَإِنَّ الرِّزْقَ وَالأَجَلَ مَقْدُورَانِ، وَمَا كُتِبَ لِلْعَبْدِ لَا بُدَّ أَنْ يَأْتِيَهُ.» واتای: «زۆرێک لە خەڵکی ئەوەی لەسەریان واجبە لە فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە و جیهاد تەرکی دەکەن، لە ترسی ئەوەی پلەکەیان لەدەست بچێت یان پێگەیان کەم بێتەوە... ئەمەش بەڵگەی لاوازیی ئیمانە؛ چونکە ڕۆزی و تەمەنی مرۆڤ دیاریکراون، و ئەوەی بۆ بەندە نووسرابێت هەر دێتە ڕێی. قال الرسول صلی اللە علیە وسلم: «يَا أَبَا ذَرٍّ، إِنَّكَ ضَعِيفٌ، وَإِنَّهَا أَمَانَةٌ، وَإِنَّهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ خِزْيٌ وَنَدَامَةٌ، إِلَّا مَنْ أَخَذَهَا بِحَقِّهَا، وَأَدَّى الَّذِي عَلَيْهِ فِيهَا.» (رواه مسلم) واتای فەرموودەکە: «ئەی ئەبو زەر! …، ئەم بەرپرسیارێتییە ئەمانەتە، وە بە ڕاستی ئەم ئەمانەتە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە هۆی سەرشۆڕی (خزي) و پەشیمانییەکی گەورە، مەگەر تەنها بۆ ئەو کەسە نەبێت کە بە حەقی خۆی وەریگرتووە و تەواوی ئەو ئەرکانەی لەسەری بووە تێیدا جێبەجێی کردووە.» ئەبو هورەیرە (خودای لێی ڕازی بێت) لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: «مَا مِنْ أَمِيرِ عَشَرَةٍ إِلَّا جِيءَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَغْلُولًا، لَا يَفُكُّهُ إِلَّا الْعَدْلُ، أَوْ يُوبِقُهُ الْجَوْرُ.» (رواه أحمد والبزار، وصححه الألباني) واتای فەرموودەکە: «هیچ سەرکردە و ئەمیرێک نییە کە سەرپەرشتیاری (تەنانەت) دە کەس بێت، مەگەر ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا دەهێنرێت لە کاتێکدا کە دەست و ملی بە کۆت و زنجیر بەستراوەتەوە؛ هیچ شتێک ئەو زنجیرەی لێ ناکاتەوە مەگەر دادپەروەرییەکەی، یان ستەم و زوڵمەکەی بە تەواوی تێیدەچێنێت و دەیکاتە ناو ئاگرەوە. پەنامان بە خودا. دلێر گەرمیانی

  • без подписи

  • 31 мая758284

    وتارێکی م.دلێر گەرمیانی ساڵی ١٩٩٩ ( ٢٧ ) ساڵ پێش ئێستا مزگەوتی گەورەی خورماڵ خوای گەورە پاداشتی کاک سالم هەورامی بداتەوە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی ئەم ووتارانە

  • без подписи

  • 27 мая1 251

    без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکەم بەتایبەت کوردستان لە خوای گەورە داواکارم عیبادەت، ڕۆژوو و دوعاکانی ئەو ڕۆژە پیرۆزانەی لێ قبووڵ کردبین و بیکاتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکان و لێخۆشبوون بۆ هەموو لایەکمان. خوای گەورە حەجی حاجیانی بیت الله الحرام قبووڵ بکات و بە سەلامەتی و دەستکەوتی گەورەوە بیانگەڕێنێتەوە بۆ ناو کەسوکاریان. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە سەرەتای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ تەواوی گەلی موسڵمان لە سەرانسەری جیهاندا، و خودای گەورە بە فەزڵی خۆی دەرگای ئازادی بۆ هەموو دیل و بەندکراوە موسڵمانەکان بکاتەوە و شادی بخاتە دڵی بنەماڵەکانیانەوە. جەژنتان پیرۆز و تەمەنتان لە خێر درێژ بێت.

  • 25 мая763232

    دەمارگیری، زیندانێکی تاریکە کە مرۆڤ بە کلیلی وەفای کوێرانە دەرگاکەی لەسەر خۆی دادەخات. کاتێک مرۆڤ دەبێتە دیلی حیزبێک، کۆڕ و کۆمەڵێک، مەزهەبێک یان ناو و پێگەی مامۆستایەک؛ عەقڵی لەکار دەکەوێت و چاوەکانی توانای بینینی ڕووناکی لەدەست دەدەن؛ گوێیەکانیشی توانای بیستنی ڕاستیەکان لەدەست دەدەن. مرۆڤی دەمارگیر، حەقیقەت بە پێوەری کۆمەڵەکەی خۆی دەپێوێت، نەک کۆمەڵەکەی بە پێوەری حەقیقەت! بۆیە کاتێک ڕاستییەکی ڕوون وەک خۆر دەکەوێتە بەردەمی، چاوی لێ دەنوقێنێت چونکە لە دەرەوەی بازنەی پیرۆزکراوەکانی ئەودایە،وە کاتێکیش ناراستی و کەموکوڕیەکی گەورە لە ناو بازنەکەی خۆیدا دەبینێت، حاشای لێ دەکات و پەردەپۆشی دەکات، چونکە توانای قبووڵکردنی شڵەژانی ئەو بتە دەروونییانەی نییە کە بۆ خۆی تاشیون. گەورەترین کۆست ئەوەیە کە دەمارگیر پێی وایە بەرگری لە حەق دەکات، لەکاتێکدا ئەو تەنها پاسەوانی ئەو قەفەسەیە کە تێیدا بەند کراوە. دەمارگیری وای لە مرۆڤ کردووە کە حەقیقەت بکاتە قوربانیی ناوەکان، لە جیاتی ئەوەی ناوەکان بکاتە قوربانیی حەقیقەت. دلێر گەرمیانی

  • لە سەرکردەیەکی موسڵمانەوە دەگێڕنەوە: براکەم، ئایا دەزانی گرانترين و گرنگترین بڕیار لە ژیاندا بۆ هەر سەرکردە و پێشەوایەک چییە؟ دادپەروەرییە! کاتێک ساتی بڕیاری دادپەروەری دێت، دەبێت هەرگیز سەیری فرمێسک نەکەیت، تەنانەت ئەگەر لە چاوی نزیکترین کەسی خۆشتانەوە بێت. وەک چۆن بەرپرسیارێتی بۆ هەمووان وەک یەکە، سزاو پاداشتیش بۆ هەمووان وەک یەکە. هَلْ تَعْلَمُ يَا أَخِي مَا هُوَ أَثْقَلُ وَأَهَمُّ قَرَارٍ فِي الحَيَاةِ بِالنِّسْبَةِ لِأَيِّ سَيِّدٍ؟ العَدَالَةُ! عِنْدَمَا يَحِينُ وَقْتُ قَرَارِ العَدَالَةِ، يَتَوَجَّبُ أَلَّا تَنْظُرَ لِلدُّمُوعِ أَبَداً، حَتَّى إِنْ كَانَتْ مِنْ عُيُونِ أَقْرَبِ رَجُلٍ مِنْكَ. كَمَا أَنَّ المَسْؤُولِيَّةَ مُتَسَاوِيَةٌ بِالنِّسْبَةِ لِلْجَمِيعِ، فَالْعِقَابُ وَالمُكَافَأَةُ مُتَسَاوِيَانِ بِالنِّسْبَةِ لِلْجَمِيعِ أَيْضاً.