مەولانای ڕۆمی
Статистика- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 279
- 1/48двое суток
- 319
- 1/72трое суток
- 344
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تۆم ون کرد، بەڵام خۆمم دۆزییەوە! کەواتە من بردمەوە!
بەداخەوە، یەکێک ستوونە گەورەکانی ئەدەبی کوردی، لە سەدەی ڕابردوودا، ڕۆماننووس و ڕەخنەگر «حسێن عارف» لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی یەکجاریی لە ژیان کرد. حسێن عارف، ئەو نووسەرە بوو کە ئاسۆیەکی تری بەسەر ئەدەبی گێڕانەوەی کوردیدا کردەوە، ئەو ژیانی هاوچەرخ و کێشمەکێشمەکانی شاری کردە داینەمۆی کارەکانی و فەزایەکی نوێی پێ بەخشین. حسێن عارف، گێڕەرەوەیەکی ناوازە بوو، شاکارەکانی وەک شار و گەلەگورگی نووسی، لەپاڵ گێڕانەوەشدا یەکەمین توێژەری سەردەمیانەش بوو، کە لە ڕێگەی کتێبەکەیەوە (چیرۆکی هونەریی کوردی) لە ساڵی ١٩٧٧ـدا، ئەندێشەی ئەدەبیی ئێمەی گۆڕی. ئەو ڕوانگەیەی تێکشکاند کە چیرۆکی وەک درێژکراوەی فۆلکلۆر دەبینی. ئەو چیرۆکی کرد بە بەشێک لە دەغدەغەکانی شارستانیبوون، هەروەها بۆ یەکەمجار بنەما تیۆرییەکانی چیرۆکی (کارەکتەر، فەزا، کات و زمان) بۆ نووسەرانی کورد ڕوون کردەوە. بە کۆچی حسێن عارف، شار مامۆستایەکی دیاری ڕۆمان و تیۆریی ئەدەبی و یەکێک لە گەورەترین دەنگەکانی سەدەی بیستەمی ئەدەبیاتی کوردیی لەدەست دا.
ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بیدەرێ عاشق کە تیفل و خوردساڵە قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە
دەتوانیت باسی ئەوە بکەیت کە هەموو ڕۆژێک دیاریە و بوەستیت بۆنی گوڵەکان بکەیت، بەڵام ژیانی ڕۆژانە هەموو ئەو شتانەت لەبیر دەباتەوە.
مەولانا دەڵێ: فارسی و کوردی اگر من خود توام پس تو کدامی تو اینی یا تو آنی من چه دانم ئەگەر من تۆم ئەی تۆ کامەی تۆ ئەمی یان ئەوەی من چوزانم
عیشق باس ناكرێت، ههر وهك ژیانه، بۆ ئهوهیی له ژیان تێبگهیی دهبێت بژیت، بهههمان شێوه ئهگهر ئهتهوێ لهعشق تێبگهی دهبێت عاشق بیت. تەحسین حمهغریب.
بە پیاوانێکەوە هاتووم کە مردنیان خۆشەوێت! وەک چۆن ئێوە ژیانتان خۆشەوێت! خالیدی کوری وەلید
پاش چوار ساڵ لە ڕۆیشتنت، دوێنێ شەو گەیشتمە سووریا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی شیعری لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی شاعیردا. درەنگانی شەو بوو، لامدایە هۆتێلی «نۆرس لامدا» لە حومس، زۆر ماندوو بووم و یەکسەر خەوم لێکەوت. بەڵام دواتر لەناکاو بە ئاگا هاتمەوە و چوومە لای پەنجەرەکە تاکو تەماشای دەرەوە بکەم؛ لە دیواری بەرامبەر پەنجەرەی ژوورەکە بە خەتێکی سووری گەورە نووسرابوو: «خۆشەویستیمان بۆت هێندەی خۆشەویستیمان بۆ شۆڕش پیرۆزە»، لە ژێریشیدا بە خەتێکی سووری بچووکتر نووسرابوو: «غەسان کەنفانی». لەو کاتەدا خۆم بۆ نەگیرا. غەسان، یادەوەرییەکانت لە هەموو شوێنێک بەدوامەوەن، وەک کابووسێک لە هەموو جێیەک شوێنپێم هەڵدەگرن، بەو جۆرەش هیوا و چاوەڕوانیم بۆ تۆ هەرگیز دواییان نایەت. من لە دوای تۆ ئەو ژنە نامۆیەم کە جگە لە خۆشەویستیت هیچ دڵنەوایی و پەنایەک شک نابەم. ئەو منداڵەم کە منداڵیی لە باوەشیدا دەکوژن و لە خەمێکی هەمیشەیی لەدەستدانی هەست و سۆزی دایکیدا دەژی. - غادە سەمان
عبدالله پەشێو چەند حەز دەکەم منی کوردیش، ئادەمیزادێکی ،سەربەست بم بە چەڵین و کەوشی کوردی، لە چیاکانی.... فەڵەستینا، چەک بەدەست بم هێرش بەرم.. بۆ سەر ئەو بوکە شوشانەی، بۆ سەر ئەو داڵە توشانەی، گۆشتی کۆرپەی ساوا ئەخۆن مزگەوتەکان.. کڵێساکان، بەخوێن ئەشۆن! چەند حەزدەکەم بژێێینمەوە داستانەکەی، سەلاحەدین دیسان.. وەکو بومەلەرزە ڕاچڵەکێنم، دڵی زەمین تاو بسێنم، وەک فەرتەنە لەسەر لێوی خاچپەرستان ڕیشە کێش کەم،زەردەخەنە! بەڵام چی بکەم خۆشم ئەمڕۆ،وادەست بەستەم داگیرکەران،لەچوار لاوە ، ناهێڵن بجوڵێ جەستەم من کوردێکم ، هەرچەند ئەمڕۆ دەنگ هەڵبڕم ، دەنگم نیە ، هەرچەند ئەمڕۆ خۆم نیشاندەم ڕەنگم نیە
بهێڵە گەنجە بێهیواکە بچێت بۆ ڕاوکردن گەر فیلەکە بکوژێت، هەژاریەکەی کۆتایی دێت ، ئەگەر فیلەکە بیکوژێت ،هەژاریەکەی کۆتای دێت..!! «پەندێکی ئەفریقی»
دەمزانی نابێت! بەڵام جەنگام تا نەبێتە حەسرەت! فەرهاد پیرباڵ
وەرە ئەمشەو.. ئەمرم و سا کە خۆشتدەوێم لە پرچەکانتا بمنێژە ئەو پرچانەی کە ڕۆژانێ.. لە جۆگەلە درێژتربوون ساڵۆن (تارا) و، (تریفە)یان نەئەناسی خەم بوون وەک (با) - بەکر عەلی #گوڵە_سوورەکەی_حامییە
پێم وتیت چی شتێک زۆرترین ئازارم ئەدات! تۆش زۆر بە باشی ئەنجامتدا!
کوڕم ڕۆدان، پاسەوانەکانت، دەستلەملانێ، پیاسەی بەجووتەی ناو باخچەکانت لێ دەستێننەوە و ئاڵایەکی کوردستانت دەدەنێ. سۆز، نیگا، چرپە، ژوان، میهر و چاوچاوانێی کچەکانت لێ دەستێننەوە و فیلمێکی خیلاعیت دەدەنێ. سەرجەم کلیلەکانت لێ دەستێننەوە و حیزبێکت دەدەنێ. فەرهاد و ڕۆدانی کوڕی...
«شەو هەر شەوە، بەڵام شاد نییە بێ تۆ!» #دیوارگە
خۆ تۆ چرای شەوی ماڵە هەژار نەبوویت بۆچی وا زوو کوژایتەوە...! لەتیف هەڵمەت
هەندێک ئازیز هاوتای خۆرن! بە دور کەوتنەوەیان هەم سارد و هەم تاریک ئەکا !
خـۆزگـەکـانـم لە شـوێنـێک جـێمـان و خـۆشـم لە شـوێنـێکـی دیــکە: دڵــم لـای"نـەبـوونـەکان"ەو ژیـانیـشـم لـای"قـەدەرەکـان"🥀
«ڕۆحت شاد»
کاتێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا دانیشتوویت و سینییەکی چا دەهێننە بەردەمت! تا ئەوکاتەی کە تۆ چا بۆ کەسانی دیکە دادەنێیت، سینییەکە لەبەردەمتدا ڕادەگرن. بەڵام ئەگەر هەر لە سەرەتاوە تەنها بۆ خۆتی لێ هەڵبگریت، سینییەکە لەبەردەمت لادەبەن و دەڕوات! بەرەکەت و خێری ژیانیش ڕێک بەمشێوەیە. ئەگەر سەرەتا لەو سینییە بۆ کەسانی دیکەت هەڵگرت، تا ئەوکاتەی خەریکی ئەم کارە بیت، سینییەکە (خێر و بەرەکەتەکە) لەبەردەمتدا دەمێنێتەوە! "شەهاب حوسێنی"