tgindex
شابەیتی کوردی

شابەیتی کوردی

Статистика

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کاناڵ: @Kamil_kasnazani

Последний пост
27 мая
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 880
−2 за 5 дн.
Сутки
+2
+0,11%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
871
25 постов
Вовлечённость
46,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 25
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 27 мая637127

    @shabeytikurdi 🪻 ــــــــــــــــــــ جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها تێغی ئەبرۆی تیژ ئەکا بۆ سەربڕین گیان ئەوا دەرچوو، بڵێ لاکاتەوە با شەرەفیابی تەماشایی ببیــن باغی حوسنە تەلعەتت، لەو باغەدا حەیفە بۆ بازی خەیاڵم ، هەڵفڕین شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای لالەزاری لەندەن و باغاتی چیــن چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا ؟ یا بفەرموو بمکوژن، یا بێژە بین خۆ نییە یەک لەحزە ئەی (زاری) نەکەن تیری برژانگی لە خاتر، سەد بریــن ـــــــــــــــــــــــ #زاری #مەلا_کەریم_زاری #زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🌺 ــــــــــــــــــــــــــــــ نەونەمام! فەسڵی بەهار و جەژنی قوربان هاتەوە مەوسیمی سەیر و تەوافە بۆچی نەتبینم ئەمن!؟ ــــــــــــــــــــــــــــــ #موخلیس ـــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🌺

  • دەترسم بمکوژێ ئەم دەردە بێ تۆ ــــــــــــــ #نالی ـــــــــــــــ #نووسراوەی_سەر_دیوارەکان #Dîwarnûs @shabeytikurdi

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــ زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی هەر دەڵێم بیکەم لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت بەڵکە بەربانگێ! ـــــــــــــــــــــ #حەمدی ــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻 #ڕەمەزانی_پیرۆز

  • @shabeytikurdi 🪻 ــــــــــــــــــ بە ماچی لێوت ڕۆژوو ئەشکێنم حەقی ڕابردوو لە تۆ ئەسێنم ـــــــــــــــ #عەلی_کەسنەزانی #حەیات ــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ــــــــــــــ بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی منیش ئەبرۆیی یارم_ _دی و چووم و وتم قازی بە حەق ماھی نەوم دی ــــــــــــــ #حەمدی ــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • 26 янв.1 06688

    @shabeytikurdi 🌺 ـــــــــــــــ عوششاقی جگەرسووختە هەر حەسرەتە بەشیان لوتفی نییە مەعشووقە لەبۆ عاشقی فانی ــــــــــــــ #مەحوی ــــــــــــــ @shabeytikurdi 🌺

  • 7 янв.1 15467

    @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــــــــ لەگەڵ دەنگی پیاوێک بە ئاگا دێمەوە دەپرسێ: یارمەتییە ئەو کورسییە ببەم؟ بەبێ ئەوەی بە خۆم بزانم، دەبینم دوو کورسیم بردووە، یەکێک بۆ خۆم، یەکێکیش تا بیرم نەچێ چەندە بێ تۆم. ـــــــــــــــــ #تەلعەت_تاهیر ــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ ‍ خۆشم دەوێی خۆشەویستیت گێچەڵەکە و لە دنیادا یەخەم دەگرێت خۆشم دەوێی خۆشەویستیت دڵنیامە چەقۆیێکە و لەسەر ڕێگا سەرم دەبرێت ـــــــــــــــــــــــــــ #خدر_کۆساری ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • شێخ محەممەدی خاڵ و دوانەی ئیسلامەتی و کوردایەتی #لاپەڕەی_گۆچان @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ ‍ من أعطاك عذراً زائفاً للرحيل... أعطه ألف شكر لعدم البقاء... ئەگەر کەسێک بە بیانوویکی درۆوینە دەیەوێ تۆ بە جێ بێڵێ بێژە هەزاران جار سپاس بۆ نەمانی. ـــــــــــــــــــــــــــ #نزار_قەبانی ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ ‍ ئارەقی سەر ڕوومەتت ئابی حەیاتە، زەمزەمە هەر کەسێ نۆشی بکا تا ڕۆژی مەحشەر نامرێ ـــــــــــــــــــــــــــ #زێوەر ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــ سەر و سامانمت پرسی مەپرسە سەری تۆ خۆش، نە سەر ماوە، نە سامان ــــــــــــــــ #مەحوی ــــــــــــــــ @shaneytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ ‍ یا چۆن بەفری چیای کوێستان کانی ڕوونی ناو دارستان؛ تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ گزنگی خۆریان خۆش ئەوێ خۆشم ئەوێی ، خۆشم ئەوێی! ـــــــــــــــــــــــــــ #شێرکۆ_بێکەس ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🌹 ــــــــــــــــــ ئەم کاتەتان باش من ناوم 'ناڕەزاییە'، لەدایکبووی شاری یاخیبوون و گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەرییم لێرە بەدواوە.. . من سەر بە هۆزی بێدەنگیی نیم من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی هەتا هەتایی چاوەڕوانیی و دروشمی بێ دەست و قاچ نیم.... ــــــــــــــــ #شێرکۆ_بێکەس ـــــــــــــــ @shabeytikurdi 🌹

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ شەوی یەلدا ـــــــــــــــــــــــــــ #عەدنان_کەریم ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ شەوی یەلدا، لە بەزمی دڵبەرا هەرگیز چرام ناوێ لە تۆی فانووسی پیراهەن تەنی وەک شەمعی کافوورە ـــــــــــــــــــــــــــ #سالم ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق ئەر شەوی یەلدا بڕۆم زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم هەتا دەستگیرمە ـــــــــــــــــــــــــــ #سالم ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا ـــــــــــــــــــــــــــ #سالم ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻

  • @shabeytikurdi 🪻 ـــــــــــــــــــــــــــ شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟ کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو ـــــــــــــــــــــــــــ #کوردی ــــــــــــــــــــــ @shabeytikurdi 🪻