- Последний пост
- 26 февр. 2025 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🔹️بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بە پلەتفۆرمی دۆلینگۆ ئەم پێتیشنە واژۆ بکەن و بڵاوی بکەنەوە. 🔹️جهت افزودن زبان کردی به پلتفرم دولینگو این پتیشن را امضا نمائید و آن را به اشتراک بگذارید. 🔹️Please support this initiative and help us bring Kurdish to Duolingo! Sign and share this petition to show your support. 🌐 https://chng.it/KkYLyQhqxT
#دەوڵەت مەگەر زەنجیر , مەگەر دێوانەخانە بـکا چـارەی دڵـی پر لە بـەهــانـه دڵی خوێنین و جەرگی پارە پارەم لە ژێری پێ کــەنینی من نیهانە هەموو کەید و هەموو فێڵ و فەنی تۆس زەمـانه ! ئـەی زەمـانە ! ئەی زەمـانە دەزانم شێت دەبم لە شوێنی باڵات مــەترسی مـن گــەمەی دێوانەکانە مـەگەر مـردن لـە بیری مـن بواتۆ شـەرابی چــاوی ئەو نامیهربــانە دڵان خۆش کە بە هەر ڕێ وا دەزانی ئەگەر پێت خۆشە عومری جاویدانە لە (دەوڵەت) هەر قسەی خۆش بگرە ئازیز کە تەبعی گەوهەری شوهرەی زەمانە 🌸💚 #دەوڵەت
#شاهۆ بمدەرێ ئیقرارە نابێ کورد وەها داوا بکا! با بڵێ ( دەرچن لە خاکم) ئیددیعای خۆی وا بکا! خاکی کوردستان ئەساسەن موڵکی باوکی کەس نییە ماڵی کوردە؛ ماڵی خۆی نابێ لە کەس داوا بکا! کەی ئەمانە خاوەنی مافن لە ماڵی ئێمەدا!؟ کوردی مەرد، عەیبە تەمەللوق بۆ شتی ئاوا بکا کورد بەمانە وا بڵێن باشە بە دەنگێکی بڵند: (بۆچ بەرۆکتان گرتووین؟دەرچن!)تەڵەب ئاوا بکا کاکی خۆم بێگانە نەبووە قەت بە خاوەن ماڵی کورد کورد ئەبێ ڕۆڵەی گەلی خۆی، ماڵی خۆی ئاوا بکا کوردە (شاهۆ) شارەزای ئەحواڵی کوردستانە گشت ڕێگەتان پیشان ئەدا، کوردیش ئەبێ هەر وا بکا ♥️🤍💛🤍💚
#نالی تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا، ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار بێ تەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی رادەکا کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە رۆح، هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدەل سەودا دەکا شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی! کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەوا دەکا ! 💚🌸
ناوی شوێنەکان بە ئینگلیزی و کوردی✅️ اسامی مکانها به کردی و انگلیسی💯 بینێرە بۆ هاوڕێکانت💙
https://t.me/diwaninalii
زەلیلی جسمی نەفسانیی و بزێوم بە تەعزیبی پەرێشـــان و پەشێوم دڵم ئەگریی و لەبەر لۆمەی ڕەقیبان ئەبێ هەر پێکەنێ ناچــــارە لێــــوم خـــودا لەم بارە دەستم بەرنەدەی تۆ کە وەسواسەی شەیاتین دێتە نێوم بەفریادم سولەیمانێ نەیەت گەر لە ئەم سەحرایەدا نێچیری دێوم لە چاوەی چاو بجۆشێ کانیە ئاوێ تەڕی کا خاکی دەورم ، قوڕ بپێوم ئەزانم باخە دونیا دێتە فانیی بە ناکامیی کەچی عەوداڵی سێوم وەکو مەجنوون بچم سەحرانشین بم وەکو فەرهـــــاد ئەگەر هاوڕازی کێوم بە شاخ و دەشت و شار و ئاوەدانیی هەتا دەرگاهی شاهم ڕێ بپێــــوم بە خەندە و لوتفەوە شاهم نیگا کا لە نێو ئەهلی دڵان بیکا حسێوم تەمەننای دڵ مەگەر ئەوکات بەدیی بێ بکا ئیمزای قبووڵ شاهم ، کتێوم ئیتر (ماتی) ئەگەر بمرێ چ باکی لە مەحشەردا لەنێو یارانە نێوم #ماتی
#پیرەمێرد خاکەکەمان ئاخ بۆ ئەم خاکە، داخ بۆ ئەم خاکە هیچکـەس نازانێ: ئەمـەندە چاکە تـا، هەڵیکۆڵی، ئـاوی لـێـدەردێ تا، ئاوی بدەی گوڵە هەر، هەردێ بـەهـەشـتـی پـەنهان، سلێمانییە ئەو دوو جۆگە! ئەم، هەزار کانییە بـڕوانـن هەرچی هەستا شاعیرە لەزەوقا هەمووی، وەک یەک ماهیرە درێـغـا کوشــتـەی نـائـاشـــتییە سـەرپەرشتیەکـەی، سەربڕشتییە سەیرکە ئەمجارە بەشیعری ئاودار (ژین) وەک نیشتیمان، بووە بە گوڵزار 💐🌸
#مەحوی بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیری مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش دە ئــەمجا ڕابـوێـرە مــن بــە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە: من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کــلک نادا بە زڕپــنگی بــەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگاری خوێنی من حەڵاڵت بێ ، نـیـگارا؟ زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا موژەی خوێنی دەکا هەر لەحزە، سەیرە! ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم (مەحویا) هەر شەربەتی مەرگ لـەســـەر ئـــەرزا نــییە ئــاوی گــەوارا 💐💐🌸
هۆنراوەی مامۆستا #نالی دەنگی ماسی @dangimasi
هۆنراوەی مامۆستا #نالی دەنگی ماسی @dangimasi
بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا هــەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و ، مەقسەدی خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟ بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە موحتەشەم دیوانە ، داوای تەختی خاقانی دەکا شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال خەت بەخەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی (مانی) دەکا ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی عارەبی، ئیزهاری چــالاکــی و چـەسپانـی دەکا خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین خۆی کە دامێن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی میسلی ( نـالـی ) ئیمتیسالی ئەمری یەزدانـی دەکا حەزرەتی #نالی
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین @dangimasi
خودا ئاگایی لێتە وە تۆیی زۆر خۆشدەوێت ئەمە بەس نیە بۆ تۆ کەبزانیت خالقی گەردوون و کائینات تۆیی خۆشدەوێت و دەستت لێ بەرنادات!! https://t.me/nwre_regaa
هۆنراوەی مامۆستا مەولەوی دەنگی ماسی @dangimasi
#مهحوی #بهناکا @dangimasi
هۆنراوەی مامۆستا نالی دەنگی ماسی
без подписи
بحمداللە دووچاوی یارم ئۆخەی غەزەلی مامۆستا #نالی ژمارە 19 پیتی ی 🌈لە گەڵ مـیرانشـاه بمێنەوە ✔️ @Divandare_Channel
شاعیر: نالی (١٨٠٠-١٨٧٧) زمان: کوردیی ناوەندی قاڵب: غەزەل زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە، ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە، سەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە! عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت سەودا و پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە ھەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم بێبەرگییە عیللەت کە ھەتیو مەیلی ھەتاوە... مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی! بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە! بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان بۆ عاشقی بێچارە زووەم ئاوە ڕژاوە! ھەر جۆگە و جێگێکی کەوا سوور و سوێر بێ جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە #نالی وەکوو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتە تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە #نالی @shabeytikurdi ❣ دیکلەمەیێ زۆر خۆش له کاک حامید وسووقی 🌹🌷