tgindex
نــامـــە | nama

نــامـــە | nama

Статистика

‌‌ ‌ئێمـە بەبێ خودا هیچ نین . . ‌ ‌₂₃𝒪𝒮𝒯 ₂₀₂₃

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
544
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
365
20 постов
Вовлечённость
67,1%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
148
1/48двое суток
169
1/72трое суток
182

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ژیان ئەوە نیە چی بەدەست دەهێنیت ئەوە پێناسەی تۆ ناکات وەک مرۆڤێک، ژیان پێک دێت لەوەی کە دەبیتە کێ ؟! هەمیشە بەو گرنیەوە بژی، ئەوە هێزی ڕاستەقینەی تۆیە . وە هەموو کەسێک ئەو هێزەی هەیە، تەنها دەبێت بیدۆزێتەوە، وە بیکاتە کردار لە ژیانیدا . ‌

  • 6 авг.130удалён 14 авг.

    گەورەترین جیهادی ئافرەتی موسڵمان لەم سەردەمەدا ئەوەیە کە ڕێگە نەدات ژاوەژاوی دونیا و ململانێی ماددی، پێگەی دایکایەتی و پاراستنی خێزانەکەی لێ داگیربکات. ‌

  • زۆر ئاساییە تۆ : لە تەمەنی ۱۸ساڵیدا شکاو بیت. لە٢٢ ساڵیدا دۆڕاو بیت. لە ۲٦ ساڵیدا دواکەوتو بیت. لە تەمەنی ۳۰ ساڵیدا دیسان شێواو بیت. لە ٣٥ ساڵیدا دووبارە دەست پێ بکەیتەوە. لە ٣٨ ساڵیدا بدرەوشێیتەوە و بەرزبیتەوە. لە ٤٢ ساڵیدا ئامانجەکانت بدۆزیتەوە. و لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا نوخبە بیت و بگەیت بە لووتکە، لە ٥۰ ساڵیدا خاوەنی سێ ساڵ بەرهەم بیت ... جا بزانە: هەموو مرۆڤەکان لەیەک کاتدا بە ئامانجەکانیان ناگەن، هەرکەس وەرزی تایبەت بەخۆی هەیە لۆ بەرهەمداربونی، لۆیە واز لە بەراوردکردن بهێنە، ناکرێت ڕێگاکەت بەراورد بکەیت بە ڕێگای ئەوانی دی، هەموو کەسێک گەشتی ژیانی خۆی هەیە و کاتی دیاری‌کراوی خۆی هەیە لۆ بەدەستهێنانی شتەکان. بەراوردکردن، ئارامی دڵ دەبات و  هەستی نەرێت لۆ دروست دەکات. لەوانەیە ببینیت کەسانی تر خێراتر دەگەن و دەپێکن، یان شتانێکیان هەیە کە تۆ نیتە، بەڵام تۆ دیووی دووەمی ئەوان بینیوە.؟ بڕوابکە هەرکەس لە سوچێکی ژیانیدا گرێیەک هەراسانی کردیە، بەس تۆ نایبینی..! تۆ هەوڵی خۆت بدەو بەردەوامبە یەقین بە ئەوەی بۆ تۆ بیت، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، دەگاتە دەستت لۆیە پەلە مەکە و کۆڵمەدەو بێهیواش مەبە. دڵنیابە دەگەیت .. ‌

  • تەمەن دەڕوات و پەڕەکانی ڕۆژژمێر یەک بە یەک هەڵدەوەرێن، بەڵام هەندێک حەز و خولیا هەن لە یاسای کات یاخی دەبن ..!! بەدرێژایی بیست ساڵ، بەڵکو زیاتریش بەسەر نەهاتنیاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام نەک هەر نامرن، بەڵکو وەک بڵێسەیەک لە تاریکترین کونجی دڵ و مێشکدا بە گەشاوەیی…

  • ڕۆژێک، پشت بە خودا، لەبەردەم کۆمەڵێک گوڵی بچووکدا دادەنیشم، منداڵانێک کە چاوەکانیان پڕن لە بێتاوانی و دڵەکانیان تینووی فێربوون. لەوێدا دەرسی فیقهیان لۆ شەرح دەکەم و هەر حوکمێک لە حوکمەکانی شەرعیان بەوپەڕی ئارامی و نەرمی و خۆشەویستییەوە لۆ ڕوون دەکەمەوە. دەبمە مامۆستایەکی بەصەبڕو دڵسۆز و شیرین‌کەلام، تاوەکو زانست لەگەڵ ئیمان و ئەخلاق لە ناخیاندا جێگیربکەم و لە ڕەفتاری ڕۆژانەیاندا ڕەنگ بداتەوە ... ئەوە تەنها خەونێک نییە، بەڵکو پەیامێکی پیرۆزە کە لە ناخی دڵمدا چێنراوە. مامۆستایەتی لە زانستی شەرعیدا تەنها گواستنەوەی زانیاریی ناو کتێبەکان نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکە کە بە ڕەوشتی ئیسلامەوە بەرهەم دێت.! چی لەوە جوانتر تۆ پەروەردەکاری ئەو نەوەیە بیت.؟!

  • کاتێک باسی بناغەی دین دەکەین، تەنیا باسی دەقە فقهییەکان و حوکمە شەرعییەکان ناکەین، بەڵکو باسی ئەو کۆڵەگە پڕ بەهایە دەکەین کە بوونیادی ئیسلام و گۆمەڵگەی لەسەر بەندە. کە ئافرەتانن. ئافرەت لە ئیسلامدا تەنیا بەشێکی کەم نیە، بەڵکو ڕەگو ڕیشە و بنچینەی پەروەردەکردنی تەواوی نەوەکانە و بونیادی خێزانە، لۆیە ناکرێت ئێمەی ئافرەتان وەک دایک، خوشک، هاوسەر، کچ، نەزان و ناهۆشیاربین، ئەگەر ئافرەت چاک بێت، تەواوی خێزان و کۆمەڵگەو ئوممەتیش چاک و بەهێز دەبێت. هەر بۆیە دایک بە یەکەم قوتابخانەی ژیان و پەروەدرکاری سەرەکی دادەنرێت . ئەگەر دایکێک خاوەن عەقڵییەتێکی فراوان و پتەو و بەهێز بێت، نەوەیەکی بەهێزو پتەویش بوونیاد دەنێت. ئافرەتانێک هەن لە مێژووی موسڵمانان کەوا کەسانێکی وایان درووستکرد، کە تا ئێستاش لە مێژوودا وەک ڕەمزی ئایین و ئووممەت بژاردەن لەوانە: - دایکی ئیمامی مالیک - دایکی ئیمامی شافعی - دایکی ئیمامی ئەحمەد - دایکی ئیمامی بوخاری کەی ئافرەتانی ئێمەش ئاشنابوونەوە بەم دیمەنانە و قیامەتی ڕۆڵەکانیان پێشخست بەسەر دونیادا، ئەوکات ئەوان دەبن بەو دایکانەی ئووممەتیان بونیادنا و موسڵمانانیش دەگەنە ئەو ئاستە بەرزەی هیوای پێدەخوازن.

  • هەموو داربەڕوویەکی بەرز لە تۆوێکی بچووکەوە دەست پێدەکات. تۆ پێویستت بە ڕێگایەکی تەخت ڕەوان و ڕوون نییە، لۆ گەیشتن بە وویستەکانت، بەڵکو پێوویستت بە درزێکی بچووکی ڕۆشنایییە تا خۆتی پێدا بکەیتە ژوورەوە. کاتێک ئەو هەلە بچووکە ڕوودەدات، ئەو وزە کۆبووەوەی چەندین ساڵ چاوەڕوانی وەک بروسکەیەک دەڕواتە ناوی و بەقەد تەواوی چاوەڕوانیت ڕێگاڕوناک دەکاتەوەو هێز دەبەخشێت . تەنها دەروونێکی بەهێز دەتوانێت درێژە بە خەونێک بدات کە زێدە ئەستەمە..!!

  • تەمەن دەڕوات و پەڕەکانی ڕۆژژمێر یەک بە یەک هەڵدەوەرێن، بەڵام هەندێک حەز و خولیا هەن لە یاسای کات یاخی دەبن ..!! بەدرێژایی بیست ساڵ، بەڵکو زیاتریش بەسەر نەهاتنیاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام نەک هەر نامرن، بەڵکو وەک بڵێسەیەک لە تاریکترین کونجی دڵ و مێشکدا بە گەشاوەیی دەمێننەوەو هێز لە مانەوەیان دەبینی. لێرەدا تۆ کە خاوەنی ئەو خولیایە بوویت، بڕوا بەوە مەهێنە کە چاوەڕوانی ئەو ساڵانەت بێفایدەو بەهەدەرچووبن، بەڵکو ئەوانە ساڵانی کامڵی و ئامادەکاری تۆ بوون کاتێک خولیایەک پاش ٢٠ساڵ چاوەڕوانی هێشتا وەک ڕۆژی یەکەم تەڕوتازەیە و لە مێشکتدا دەنگ دەداتەوە، ئەوە ئاماژەیە لۆ ئەوەی ئەو خولیایە تەنها حەزو سەرگەرمییەکی کاتی نەبووە، بەڵکو ناسنامەت بووە، کاتێک هەموو شتەکانی دەوروبەرت دەگۆڕێن و تۆش گەورەدەبیت، بەڵام ئەو خولیایە نەمر و نەگۆڕ دەمێنێتەوە، واتە ئەوە بەشێکە لە بوونی تۆو تەسلیمبوون ناناسێت..! سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئەوە نییە، کاتێک گەنجیت و پڕ دەرفەتیت لۆ گەیشتن بەهەرچ کە بتەوێت ڕێگاهەیە، بەڵکو ئەوەیە پاش چەندین ساڵ لە صەبڕ و چاوڕوانی، تەنها بە دەرفەتێکی بچووک، خەونەکانت زیندوو بکەیتەوە و بڵێیت: من هەم، من هێشتان لێرەم ..!! ‌

  • ابنُ القَیِّم ئەفەرموێت: ئـەگـەر ئافرەت لە زانستەکانی دین بێ ئاگابێ، هاوسەرەکەی ماندوو دەکات و منداڵەکانی تێك ئەدات و ئومەت لەناو ئەبات .. ‌

  • ‌ئەگەر زانستەکەت بە بەخشندەیی ڕەوشتت نەڕازێنیتەوە، زانستەکەت زیانی زیاتر دەبێت لە نەزانیت، چونکە نەزان خاوەن پاساوە بە هۆی نەزانینییەوە، ئەمما زانا لە چاوی خەڵکیدا هیچ پاساوێکی نییە ئەگەر خۆی بە فەزیلەتی چاکە نەڕازێنێتەوە ..🩷

  • تەمەنی ڕاستەقینەت ئەو کاتژمێرانەن کە لە پشت شاشەکانەوە بەسەری دەبەیت، ڕاستەوخۆ لەو کاتانە کەم دەکرێنەوە کە دەبوو بۆ بنیاتنانی داهاتووت، تەندروستیت و پەیوەندییە ڕاستەقینەکانت تەرخانی بکەیت و کاربکەیت ..

  • کاتی ئەوە هاتوە،ئیتر حاڵی بیت. تەنها کەسێک کە فریای خۆت بکەویت، خۆتیت ..!! ‌

  • ئیمامی شافیعی دەڵێت : هەرکەسێک وا دەربخات کەتوانیویەتی خۆشەویستی دونیا و خۆشەویستی خالقەکەی لە دڵیدا جێکردۆتەوە ئەوە درۆ دەکات. چونکە دڵ تەنها بۆ یەک شتە .! ‌

  • یەکێک لە مەزنترین نیعمەتەکان ئـەوەیە، هەر لە تەمەنی لاوێتیدا خودا بەرچاوڕۆشنت بکات وحەقیقەتی دونیات بۆ دەربخات، تەمەنێک بەدوای جوانیە فریودەرەکانیدا بەزایە نەدەیت .

  • ‌ جا گفتوگۆ ڪردن لەگـەڵ ڪەسێڪ  ڪە سنوورەڪان دەزانێت و ڕێز دەگرێت و ڪەم و بەجێ قسان دەڪات ، گەلەڪ شیرینە ..🍯

  • لەگەڵ ئەو هاوڕێیانە بمێنەرەوە ڪە پاڵپشتی ڕۆحت دەڪەن،تەنها لەبەر ئەوەی تەنیایت، ڕوومەڪە هەموو دەرگایەڪ ..

  • ‌ ‌( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ) ‌

  • ئەو ڪەسەی نەیتوانیوە بگات بە ڪەعبە چونڪە دوورە، با ڕووبڪاتە خاوەنی ڪەعبە، ڪە لە شادەماری دڵی نزیڪترە.. ‌

  • ‌‏گەیشتم بە ڪەسانێڪ، پێویستییەڪانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە، بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بڪەن .. ‏ " ئیمامی ئەوزاعی"

  • ‌ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا ‌