- Последний пост
- 9 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 200
- 1/48двое суток
- 229
- 1/72трое суток
- 247
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
وتنی تەنها ئەمڕۆ نا ئەوە دەستپێکی شکستە!!
без подписи
без подписи
خودایە لە فیتنە و تاقیکردنەوەکان بمانپارێزە … 🤲🏻💞
نامەی چوارەم کچە شیرینەکەم... یەکێک لە قورسترین ئەو تاقیکردنەوانەی مرۆڤ لەم دنیایەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەوەیە کە دەبینێت لایەنگرانی باتڵ (ناحەق) زۆرن، و لایەنگرانی حەق کەم، بۆیە وا دەزانێت کە زۆریی نیشانەی ڕاستییە، و کۆبوونەوەی خەڵک لەسەر کارێک بەڵگەیە بۆ دروستییەکەی. بەڵام ڕاستی وا نییە؛ چونکە حەق نامۆ دەبێت و لایەنگرانی کەم دەبن، و ڕەنگە خاوەنەکەی بە تەنیا تێیدا ڕێ بکات، بەڵام تەنیایی لە پێناو حەقدا زۆر شەریفترە لە هاوڕێیەتیی کۆمەڵە خەڵکێک لە پێناو گومڕاییدا. کچە شیرینەکەم، بزانە کە خەڵک حەزیان بەوەیە کە وەک ئەوان بیت، و لەوانە دەترسن و دوور دەکەونەوە کە دژی ئارەزووەکانیانن. ئەگەر پابەندی بنەمایەکی دروست بیت، یان ئامادە نەبیت بەو ڕێگایەدا بڕۆیت کە ئەوان دەڕۆن، ئەوا بە توندڕەو، یان نامۆ، یان سەیر ناوت دەبەن. با ئەمە خەمبارت نەکات؛ چونکە باجی بنەماکان بە ئارامگرتن دەدرێت، و کەس ناگاتە شەڕەفی جێگیربوون مەگەر ئەوەی ڕازی بێت مەینەتییەکەی هەڵبگرێت. کچە شیرینەکەم... ڕەزامەندیی خەڵک مەکە بە ئامانجی خۆت؛ چونکە هەرکەسێک ڕووی لە دڵی خەڵک بێت، لەنێوان ئارەزووەکانیاندا سەرگەردان دەمێنێتەوە، لایەنێک ڕازی دەکات و لایەنێکی تر لێی تووڕە دەبن، و هەر کاتێک بایەکە گۆڕا ئەویش بنەماکانی خۆی دەگۆڕێت. بەڵام ئەوەی ڕەزامەندیی خودا بکات بە ئامانجی خۆی، ئەوا دەستی بە پەتێکی پچڕاوەگرتووە کە هەرگیز ناپچڕێت، و پەنای بۆ پایەیەک بردووە کە هەرگیز ناڕوخێت. کچە شیرینەکەم... درەختە بەرزەکان زیاتر با کایەیان پێ دەکات، و ئەستێرە گەشەکان زیاتر چاوی خەڵکیان لەسەرە، خاوەن بنەماکانیش هەر وان؛ تیری ڕەخنەیان تێ دەگیرێت و زمانەکان لێیان تیژ دەکرێن، چونکە جێگیربوون لەسەر حەق، کەمتەرخەمیی کەمتەرخەمەکان دەخاتەوە بیریان و ئازاری ئەهلی هەوا و ئارەزوو دەدات. کەواتە ئارام بگرە ئەگەر بە هەڵە لە مەبەستت گەیشتن، ئارام بگرە ئەگەر ئەوانەی هاوڕاتن کەم بوون، و ئارام بگرە ئەگەر بە ڕێگایەکدا ڕۆیشتی کە زۆرینەی خەڵک پێیان ناخۆش بوو؛ چونکە بەرهەمی بەنرخ بەدەست نایەت مەگەردوای ڕەنج و مەینەتی نەبێت، وبەرزترین پلەکانیش تەنیا ئارامگران پێی دەگەن. کچە شیرینەکەم... ئاگاداربە هیچ حەقێک کە ناسیووتە وازی لێ نەهێنیت لەبەر ترسی دژایەتی خەڵک، یان دەستبەرداری بنەمایەک نەبیت کە خودات پێی ڕازی کردووە تەنیا بۆ ئەوەی خەڵک لێت ڕازی بن. کەواتە جێگیر بە کاتێک پێوەرەکان تێکدەچن، ڕاست و ڕەوان بە کاتێک ڕێگاکان خوار دەبن، و دڵنیا و ئارام بە کاتێک فیتنەکان زۆر دەبن چونکە خودا ئەو کەسە وون ناکات کە ڕەزامەندیی ئەو دەخاتە پێش ڕەزامەندیی خەڵکەوە. کچە شیرینەکەم، لە خودا دەپاڕێمەوە کە بصیرەت و تێگەیشتنت پێ ببەخشێت تا حەق بە حەق ببێنیت و شوێنی بکەویت، و باتڵ (ناحەق) بە باتڵ ببێنیت و لێی دوور بکەویتەوە، و دڵت ئەوەندە بەهێز بکات کە بە زۆریی نەیارەکانت نەلەرزێت، و تەنیایی ڕێگاکەش نوورەکەی نەکوژێنێتەوە، و شەڕەفی جێگیربوونت بۆ بنووسێت تا ئەو کاتەی بە ڕەزامەندییەوە دەگەیت بە دیداری. نووسینی: ئیلهام مهنی
без подписи
نامەی سێیەم کچە شیرنەکەم.. یەکێک لە هەرە بەرزترین و شکۆدارترین سیفاتەکان کە پێویستە مرۆڤ پێیان بڕازێتەوە،ڕاستگۆییە؛ چونکە ڕاستگۆیی ڕۆحی هەموو فەزیلەتەکان و کلیل بۆ هەموو ڕەوشتە بەرزەکانە. ئەگەر ڕاستگۆیی لە دڵێکدا نیشتەجێ بێت، زمان ڕاست دەکاتەوە، کردەوە چاک دەکات، و دەروون ئارام دەکاتەوە، و ڕواڵەتی دەبێتە هاوتای ناوەوەی ئیتر ڕەنگ ناگۆڕێت و دەمامک ناپۆشێت. کچەکەم بزانە، کە درۆ هەر لە سەرەتاوە بە گەورەیی دەست پێ ناکات، بەڵکو بە بچووکی لەدایک دەبێت، پاشان خاوەنەکەی بەردەوام بە بیانووەکانی دەینرخێنێت و گەورەی دەکات تاوەکو دەبێتە خوویەک کە ناتوانێت لێی دەرباز بێت. یەک درۆ، خوشکێکی تری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، پاشان سێیەم و چوارەم، تا مرۆڤ دەبینێت ژیانی لەسەر بنەمایەکی لەرزۆک بونیاد ناوە کە هەر ساتێک بێت لەوە دەترسێت بەسەریدا بڕووخێت. دیومە کە خەڵکی بۆ درۆ پەنا دەبەن بە هیوای ڕزگاربوونێکی کاتی، بەڵام درۆ دەیانگەیەنێتە جێگای لەناوچوون. کەسانێکی تریشم دیوە کە بۆ ماوەیەک بەرگەی تاڵی ڕاستگۆییان گرتووە، خوداش سەربەرزییەکی هەمیشەیی و ئارامییەکی پێ بەخشیون کە فێڵبازان هەرگیز نایناسن. کچەکەم... لە وشەی حەق مەترسە کە خەڵکی پێی تووڕە ببن، بەڵکو لە وشەیەکی ناڕاست بترسە کە خودا تووڕە بکات. چونکە ڕەزامەندی خەڵک ئامانجێکە هەرگیز بەدەست نایەت، بەڵکو ڕەزامەندی خودا ئەو ئامانجەیە کە ئەگەر بەندە بەدەستی هێنا، هەموو شتەکانی تر لای ئاسان دەبن. ئاگاداربە ڕاستگۆییەکەت تەنها لەسەر زمان نەبێت، چونکە ڕاستگۆیی چەندین ڕووی هەیە ڕاستگۆیی لە نییەتدا، ڕاستگۆیی لە بەڵێندا، لە خۆشەویستیدا، لە تەوبە و لە ئیرادەدا. چەند کەمن ئەوانەی لە هەموو قسە و کردەوەکانیاندا ڕاستگۆن، بۆیە ئەگەر خودا بەندەیەکی ڕاستگۆ ببینێت، پایەی بەرز دەکاتەوە و بەرەکەت دەخاتە شوێنەواری، و قبووڵکردنی دەخاتە دڵی خەڵکەوە، ئەگەر داواشی نەکردبێت. کچەکەم... ئەگەر بەڵێنت دا، بیبەرە سەر؛ ئەگەر شاهێدیت دا، بە ڕاستی بیدە؛ و ئەگەر داوای لێبووردنت کرد، بیانوو دامەتراشە، بەڵکو حەق بڵێ با لەسەر خۆشتی بێت. چونکە دەروونە بەرزەکان داننان بە هەڵەدا بە شکۆ و بەرزی دەزانن نەک بە سووکایەتی، بەڵام دەروونە لاوازەکان هەڵەکانیان بە درۆ دەشارنەوە تا هەڵە و درۆ پێکەوە لایان کۆدەبێتەوە. با ئەو کەسانەت لێ تێکنەچێت کە حەز دەکەن باڵتێڵ (ناڕاستی) بڕازێننەوە، چونکە باڵتێڵ ئەگەر جلی جوانی ڕەوانبێژیش بپۆشێت، هەر بە ناڕاستی دەمێنێتەوە، و حەقیش ئەگەر لای دەروونەکان قورس بێت، لە کێوەکان جێگیرترە. کچەکەم... با ڕاستگۆیی دروشمت بێت لە ئاشکرا و لە پەنهاندا، چونکە گەورەترین ڕاستگۆیی ئەوەیەکە خودا بتبینێت لەسەر ئەو ڕاستییەی کە بە خەڵکی نیشان دەدەیت. چەند ناشرینە مرۆڤ لەبەرچاوی خەڵک بە پیاوچاک دەربکەوێت، لەکاتێکدا خۆی لەبارەی خۆیەوە شتێک دەزانێت کە کەسانی تر نایزانن. کچەکەم... لە خودا دەپارێمەوە ڕاستگۆیی بکاتە بەهاری دڵت، و نووری زمانت، و ڕاستەڕێی ژیانت. و پەنات بدات لە درۆ و نهێنییەکانی، و لەگەڵ ڕاستگۆیاندا حەشرت بکات، چونکە ئەوە پلەیەکە تەنها کەسانێک پێی دەگەن کە لەگەڵ خودا ڕاستگۆ بوون، خوداش بەڵێنەکەی بۆیان ڕاست کردەوە و بە کۆتاییەکی چاک ڕێزی لێ گرتن. ئیلهام مەهنی @nure_did4m
без подписи
نامەی دووەم کچە شیرینەکەم... ئەو ژیانەی کە ڕووبەڕووی دەبیتەوە، باخچەیەکی بێ دڕک نییە، نە دەریایەکی هێمنیشە کە شەپۆل نەیهەژێنێت؛ بەڵکو ئەوێ ماڵی تاقیکردنەوەیە، خودا ڕۆژگار بەسەر بەندەکانیدا دەگۆڕێت دەبەخشێت و بێبەش دەکات، ئاسانکاری دەکات و تەنگانە دەهێنێت، دەگرێتەوە و دەیکاتەوە؛ بۆ ئەوەی ڕاستگۆیی ڕاستگۆیان، ئارامی ئارامگران، یەقینی خاوەن یەقینەکان و ڕەزامەندی ڕازیبووان دەربکەوێت. کەواتە بەو ڕۆژەی کە بە جوانییەکەیەوە ڕووت تێدەکات مەغروور مەبە، وە لەو ڕۆژەش کە پشتی تێکردووی نائومێد مەبە چونکە ڕۆژگار دەستاودەست دەکات و دونیا لەسەر یەک حاڵ نامێنێتەوە. بزانە کە مرۆڤ دەتوانێت هەموو خەڵک هەڵبخەڵەتێنێت، بەڵام ناتوانێت پەروەردگاری هەڵبخەڵەتێنێت. دەکرێت وێنەی خۆی لەبەردەم خەڵکدا جوان بکات، بەڵام دڵی بە وێرانەیی و چۆڵەوانی جێبهێڵێت کە کەس بێجگە لە خودا نەیبینێت. کەواتە با خەمی گەورەت چاککردنی ناخت بێت پێش جوانی ڕووکەشت، چونکە خودا سەیری ڕەنگاوڕەنگی قسەکان ناکات، بەڵکو سەیری دڵەکان و ئەو دڵسۆزی و تەقوایە دەکات کە تێیدایە. لەوانەیە لە ڕێگاکەتدا کەسانێک بدۆزیتەوە کە ئەگەر لەگەڵ ئارەزووەکانیاندا بوویت بەرزت بکەنەوە، و ئەگەر پێچەوانەی مەبەستەکانیان بوویت نزم بکەنەوە؛ کەواتە با زمانی خەڵک نەبێتە تەرازووی هەڵسەنگاندنی خۆت، چونکە زمان وەک با دەگۆڕێت. بەڵکو با تەرازووی تۆ کتێبی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوەی لەگەڵ ئەواندا گونجاو بوو دەستی پێوە بگرە با هەموو جیهانیش پشتت تێبکەن، و ئەوەی پێچەوانەی ئەوان بوو وازی لێ بهێنە با هەموو خەڵکیش چەپڵەی بۆ لێ بدەن. من ئاواتەخواز نیم کە بەناوبانگترین کەس بیت، نە دەوڵەمەندترینیان، نە بەرزترین پلەت هەبێت لەبەرچاویان؛ بەڵکو هیوادارم نزیکترینیان بیت لە خودا، و ڕاستگۆترینیان بیت لەگەڵیدا، و بەشەرمترین بیت لێی. چونکە هەر کەسێک نێوانی خۆی و خودا چاک بکات، خودا نێوانی ئەو و خەڵک چاک دەکات، و هەر کەسێک بەدوای ڕەزامەندی ئەودا بگەڕێت، خودا لە هەموو خەڵک بێ پێویستی دەکات. کچە شیرینەکەم، تێدەگەیت کە دڵەکان دەگۆڕێن و ڕووخسارەکان دەگۆڕێن، و زۆرێک لەوانەی پێت وابوو پشت و پەنان ڕۆژێک دەڕۆن، و ئەو دەرگایانەی لێت دەدان لەوانەیە بە ڕووتدا دابخرێن؛ کەواتە پشت بە کەس مەبەستە بێجگە لە خودا؛ چونکە ئەو زاتەیە کە دەرگای دانەخرێت، و گەنجینەکانی تەواو نابن، و لە دوعای بەندەکانی بێزار نابێت. بزانە کە تەنگانەکان هەمیشە نەفرەت نین، بەڵکو دەکرێت گەورەترین نیعمەت بن ئەگەر دڵ بگەڕێننەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی، و لە غەفڵەت بەخەبەری بهێننەوە، و فێری بکەن کە سەربەرزی لە زۆری ماڵ و ساماندا نییە، نە لە پیاهەڵدانی خەڵکیدا، بەڵکو تەنها لە بەندایەتی خودادایە. چەندین فرمێسک هەبوون کە بوونە سەرەتای هیدایەت، و چەندین شکان هەبوون کە بوونە هۆی بەرزبوونەوەیەک بۆ خاوەنەکەی کە لە کاتی هێز و توانایدا پێی نەگەیشتبوو. ئیلهام مهنی @nure_did4m
без подписи
без подписи
نامەی یـەکـەم کچە شیرینەکەم... ڕۆژانێک بەسەرتدا دێن، دەبینی خەڵکی بۆ دونیا پێشبڕکێ دەکەن، وەک تینوویەک کە بۆ ئاو غار بدات؛ یەکێکیان ماڵ و سامان کۆدەکاتەوە، ئەوی تریان بەدوای ناو و ناوبانگدا وێڵە، یەکێکی تریش خۆی شەکەت دەکات تەنها بۆ ئەوەی پیاهەڵدانی خەڵکی بەدەست بهێنێت، تا کار دەگاتە ئەوەی وا بزانیت نرخی مرۆڤ بەوەیە کە "چی هەیە"، نەک بەوەی "کێیە"، وە بەو شتەیە کە دەردەکەوێت، نەک ئەوەی لە ناخیدایە. ئاگاداربە، نەکەی ئەم دیمەنە فێڵت لێ بکات. ئەم دونیایە، هەرچەندە لە چاوی خەڵکەکەیدا گەورە بێت، تەنها قۆناغێکی کورتە؛ پاشاکان لێی دەڕۆن وەک چۆن هەژاران لێی دەڕۆن، دەوڵەمەند گەنجینەکانی جێدەهێڵێت وەک چۆن هەژار گۆچانەکەی جێدەهێڵێت. کەواتە ئیرەیی بە کەس مەبە بۆ خۆشییەکی کاتی، و خەمیش مەخۆ بۆ ئەوەی لە دەستت چووە؛ چونکە ئەوەی لای خودایە باشتر و بەردەوامترە. بزانە کە دڵ ئەگەر بە دونیاوە بەسترا، دەبێتە دیلی؛ بە بەخشینەکانی ئەوەندە دڵخۆش دەبێت کە سوپاسگوزاریی بەخشندەکەی (خودا) لەبیر دەچێتەوە، و بە لەدەستدانیشی ئەوەندە غەمبار دەبێت کە ڕازیبوون بە قەدەری لەبیر دەچێتەوە. بەڵام ئەگەر دونیا لە "دەستدا" بێت نەک لە "دڵدا"، خاوەنەکەی بە ئازادی دەژی ئەوەندەی لێ دەبات کە یارمەتیدەری بێت بۆ گوێڕایەڵی خودا، پاشان بێ ئەوەی ئاوڕی بۆ بداتەوە لێی تێدەپەڕێت. کچە شیرینەکەم... دونیانەویستی (زوهد) ئەوە نییە کە دەست لە ماڵ و سامان هەڵگریت کاتێک لەبەردەستتدایە، بەڵکو زوهد ئەوەیە کە کاتێک سامان لەبەردەستتدا بوو، نەبێتە خاوەنی دڵت. دەوڵەمەندیش بە زۆریی دارایی نییە، بەڵکو دەوڵەمەندی ئەوەیە کە دڵت بە خودا دەوڵەمەند بێت، نە بۆ چاوچنۆکی سەر دانەوێنێت و نە بۆ پێویستییەک لای مەخلوق بشکێتەوە. ڕەنگە کەسانێک ببینی دەرگاکانی دونیایان بۆ کراوەتەوە، وا بزانی ئەوان بەختەوەرترین مرۆڤن، بەڵام ئەگەر خودا ئەو دڵەراوکێ و تەنیایی و ترسەی ناو سنگیانی بۆ هەڵماڵیای، دەتبینی کە بەختەوەری ناکڕدرێت، و ئارامی بە پارە بەدەست نایەت، بەڵکو تەنها بەو کەسە دەبەخشرێت کە دڵی بە ئیمان ئاوەدان کردووەتەوە. کەواتە با ئاواتت ئەوە نەبێت کە دەوڵەمەندترین کەس بیت، بەڵکو با ئاواتت ئەوە بێت کە سوپاسگوزارترین کەس بیت. تەنها داوای زۆریی ڕزق لە خودا مەکە، بەڵکو داوای بەرەکەتی لێ بکە؛ چونکە کەمێکی بە بەرەکەت، باشترە لە زۆرێکی بێ بەرەکەت کە خاوەنەکەی لە خودا بێئاگا بکات. ئەگەر کەسێکت بینی لە ڕووی خۆشیی دونیاوە لە سەرووی تۆوە بوو، سەیری ئەو کەسانە بکە کە لە خوار تۆوەن؛ تا نیعمەتەکانی خودا بەسەر خۆتەوە بزانیت، و چاوچنۆکییەکی بێکۆتایی سوپاسگوزاریت لێ تێک نەدات. بزانە کە نەفس ئەگەر ڕا هات سەیری دەستی خەڵکی بکات، تێر نابێت ئەگەر هەموو زەویش پڕ بێت لە زێڕ. کچە شیرینەکەم... هەمیشە بیرت بێت، مرۆڤ کاتێک دەخرێتە ناو قەبرەکەیەوە، پرسیاری جلی جوان و خانووی گەورە و ژمارەی ئەو کەسانەی ستایشیان کردووە لێ ناکرێت، بەڵکو تەنها پرسیاری ئیمان و کردەوەکانی لێ دەکرێت. لەوێدا نازناوەکان دەکەون، جوانی و ڕازاوەیی نامێنێت، و تەنها ئەوە دەمێنێتەوە کە بەندە بۆ لای پەروەردگاری پێشخستووە. هەوڵ بدە بۆ ڕۆژێک کە نە ماڵ و نە منداڵ سوودی تێدا نییە، تەنها بۆ ئەو کەسە نەبێت کە بە دڵێکی پاک و سەلیمەوە گەیشتووەتە لای خودا. ئیلهام مهنی
без подписи
نوری دیدەم🌿 pinned Deleted message
يابن آدم، إنّما أنتَ أيّام…
نێوان أصحاب السبت و أصحاب المسيار **أصحاب السبت بۆیە تووشی ئەو هەڵەیە بوون، چونکە بەرکەوتەیان زۆر بوو و لە نزیکی دەریا دەژیان: ﴿عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ﴾ ئەمڕۆش ئەوانەی بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ یەکتری، زیاتر تووشی ئەم دیاردەیە دەبن. **أصحاب السبت تۆڕیان دادەنا بۆ ڕاوی ماسی، ئەنجا دەیانگوت: «خۆیان هاتوون، ئێمە چی بکەین؟» أصحاب المسياریش دەڵێن: «خۆیان داوایان کردووە، ئێمە چی بکەین؟» **أصحاب السبت هەمیشە بۆ خۆیان ڕاویان نەدەکرد، بەڵکو گەورەکانیان حەزیان لێی بوو. ئێستاش بەشێک لەڕاوەکان بۆ دەوڵەمەندەکانە و هەژار لێی بێبەشە. **أصحاب السبت پێیان وانەبوو تاوانیان کردبێت. أصحاب المسياریش بەهەمان شێوە پێیان وانییە تاوانبارن، بەڵکو پاداشتیشیان دەوێت. **ماسییەکانی أصحاب السبت بەهۆی ڕۆژی دیندارییەوە دەردەکەوتن و نزیک دەبوونەوە: ﴿إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ﴾ ئێستاش بەهۆی دینەوە خۆیان نزیک دەکەنەوە و خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن. **أصحاب السبت خۆیان خراپ بوون: ﴿كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ﴾ ئەو کەسانەش کە تووشی ئەم فێڵە دەبن، بەهۆی تاوانی خۆیانەوەیە؛ بۆیە کەس نەڵێت: «غەڵەتێنرام» یان «نەمزانی». **خەڵکی لەسەر أصحاب السبت سێ بۆچوونی سەرەکییان هەبوو: ﴿وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا.........﴾ ئێستاش لەسەر «المسيار» هەمان ئەو سێ گرووپە هەن: یەکەم: زۆرتر ڕۆچوون و پەرەیان پێداو فێڵی نوێتریان بۆ دۆزییەوە. دووەم: بێدەنگ بوون، تا خۆیان تووشی کێشەنەبن. سێیەم: هاتنە دەم و وتیان: «بە هیچ شێوەیەک نابێت»، و ڕازی نەبوون. **ماسییەکانی أصحاب السبت خۆیان دەردەخستن:﴿يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا﴾ ئەو ئافرەتانەش تووش دەبن گەر خۆیان سەتر کەن پارێزراو دەبن. **بە أصحاب السبت وترا: ﴿لَا تَعْدُوا فِي السَّبْتِ﴾ واتە: لە ڕۆژی شەممە سنوور مەبەزێنن و ڕاو مەکەن. بە أصحاب المسياریش وتراوە: «لا نكاح إلا بولي» واتە: مارەی دروست نابێت بەبێ سەرپەرشتی ئافرەت. أصحاب السبت بێ فەرمانییان کرد و ڕاویان کرد، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ. بەڵام أصحاب المسيار هەندێک جار ئەو کارە دەکەن، لە کاتێکدا نەهییەکە بە ڕاستەوخۆ لێیان کراوە. لەوەش خراپتر، هەندێک جار بێ عیددە، بێ مارە، بێ کات و ساتیش دەکرێت. أصحاب السبت ئەو کارەیان بە تەأویل دەکرد، چونکە ماسی لەو ڕۆژەدا زۆر دەردەکەوت. تێبینی: کێشەی زەواجی مسيار لە نهێنی بوون یان لە وازهێنانی ئافرەت لە هەندێک مافی خۆیدا نییە؛ بەڵکو کێشەکە لە بێ سەرپەرشتی، بێ عیددە، سووککردنی ئافرەت، بێ مارەیی، یان بازرگانی پێکردنی، یان دانانی کاتی دیاریکراودایە. ئەمانە هەمووی: ﴿رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ هەر زەواجێک، جا «مسيار» بێت یان میشهار و ناوێکی تر، ئەگەر بەبێ سەرپەرشتیار، یان مارەیی شاهیدین ئەنجام بدرێت، بەتاڵە و حەرامە. نووسینی: دکتۆر ئەحمەد ڕازی
الإمام ابن قدامة دەفەرمووێت: «ئەگەر ئافرەتێک ویستی دەستنوێژ بگرێت و لە نێوان ئەو و ئاوەکەدا کەسانی خراپەکار (فاسق) هەبن، ئەوا تەیەموم دەکات بۆ پاراستنی داوێنپاکی خۆی و بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئازار و بێزارکردن نەبێتەوە.» - (المغني، ١/١٧٦). «سبحان اللە، ئەرکی…
الإمام ابن قدامة دەفەرمووێت: «ئەگەر ئافرەتێک ویستی دەستنوێژ بگرێت و لە نێوان ئەو و ئاوەکەدا کەسانی خراپەکار (فاسق) هەبن، ئەوا تەیەموم دەکات بۆ پاراستنی داوێنپاکی خۆی و بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئازار و بێزارکردن نەبێتەوە.» - (المغني، ١/١٧٦). «سبحان اللە، ئەرکی دەستنوێژگرتن بە ئاوی لەسەر لادراوە تەنها بۆ دوورخستنەوەی خراپە و فیتنە (درء المفاسد)، ئەی دەبێت حاڵی ئەو کەسانە چۆن بێت کە بە پێی خۆیان بەرەو شوێنی فیتنە و خراپە دەڕۆن؟»
"یەکێک لە گرنگترین ئەو نزا و دوعایانەی بۆ مەبەستی ڕاستکردنەوە و چاکسازی پێشکەشی منداڵەکانمانی دەکەین، ئەوەیە کە خودا بییانپارێزێت لە شەڕی شەیتان و وسوەسە و فێڵەکانی. ئەوەتا دایکی مەریەم دەڵێت: ﴿وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ﴾ [واتە: ئەی پەروەردگار، من خۆی و نەوەکانیشی دەسپێرم بە تۆ و پەنایان دەگرم بە تۆ لە شەیتانی دەرکراو]. چونکە شەیتان هەڕەشەی لە نەوەکانی ئادەم کردووە و بۆسەی بۆ داناون بۆ ئەوەی گومڕایان بکات و ئازاریان بدات، و سوێندی خواردووە کە گۆڕینی فیترەت (سروشتی پاکی خودایی)یان بۆ بڕازێنێتەوە. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فێری کردووین کە چۆن منداڵەکانمان بپارێزین، و پێی ڕاگەیاندووین کە پێغەمبەران (سەلامی خوایان لێ بێت) لەسەر ئەم سوننەتە بوون؛ لە ئیبن عەباسەوە دەگێڕدرێتەوە کە وتویەتی: (پێغەمبەر ﷺ پەنای دەگرت بۆ حەسەن و حوسێن و دەیفەرموو: باوکتان [ئیبراهیم] بەم کلیماتانە پەنای دەگرت بۆ ئیسماعیل و ئیسحاق: أعوذ بكلمات الله التامة، من كل شيطان وهامة، ومن كل عين لامة [واتە: پەنا دەگرم بە وشە تەواوەکانی خودا، لە هەموو شەیتانێک و زیندەوەرێکی ژەهراوی، و لە هەموو چاوێکی پیس]. شەیتان دوژمنێکی هەمیشەیی نەوەکانە، و هیچ درێغییەک ناکات لە گومڕاکردن و ئازاردانیان. پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی (کاتێک ڕۆژ ئاوا دەبێت، مەڕ و ماڵ و منداڵەکانتان مەهێننە دەرەوە [بڵاویان مەکەنەوە] تاوەکو تاریکی سەرەتای شەو تێپەڕ دەبێت، چونکە شەیتانەکان لە کاتی ئاوابوونی خۆرەوە بڵاو دەبنەوە تاوەکو تێپەڕبوونی تاریکی عیشا)." - لە پەرتووکی: (الجواهر من أخبار النساء في القرآن)، لاپەڕە ٥٩. #جیل
без подписи