Rawa Musa :: ڕەوا موسا
Статистикаتایبەت بە زانیارییە سەربازی و سیاسی و پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان... خاصة بالإعلام العسكري والسياسي والعلاقات الدولية...
- Последний пост
- 4 мар.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Политика
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد دژی ستەم و زۆرداری حکومەتی کافر و فاشیستی بەعس، شکۆدار و پیرۆزبێت🔥 سڵاو ئەی ڕانیە، شاری دەروازەی خەبات ڕەنگی کوردایەتی، ڕاپەڕینت کردە خەڵات ئەی خاوەنی یەکەم گولە و یەکەم سروود شاری دەروازەی ڕاپەڕین دروود دروود
ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیازی جەنگیان هەیە. با گرێنتی ناوچەی دژە فڕین لە ئەمریکا و ئیسرائیل وەربگرن هەروەها چەکی دژە درۆن و سیستەمی بەرگری مەودا کورت. بەبێ ئەم گرێنتیانە هێزی پیادە چۆن دەتوانێ بە کڵاشینکۆف دژی شاهید شەڕ بکات. مادام با ئەوانیش بوەستن هەتا خەزانەکانی ئێران بەتاڵ دەکەنەوە و دەیانسوتێنن....
کوردستان واتا لوڕستان! کوردی رۆژهەڵات بەبێ ئازادکردنی ناوچەکانی لوڕی گەورە و خوزستان کە دەکەونە سەر کەنداوی عەرەبی هەرگیز ناتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن. لەئەگەری ئازادکردنی لوڕی گەورە ئیدی کورد دەبێتە خاوەنی یەکێک لە هەرە گەورەترین خەزانەکانی نەوت و گاز و باشترین بەندەرەکانی جیهان. هەروەها سنوری ئاوی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دەبێت و ئامادەی بازرگانی و هاوپەیمانی دەبن. بەڵام تەنها خۆخستنە موکریان بەهەدەردانی هێز و توانای کوردە و کردنەوەی بەرەیەکی جەنگە لە دژی ئازەربایجان و تورکیا....
من ناڵێم با کورد جەنگی ئازادی خۆی نەکات، بەڵام زۆر وریابێت لەوەی هەرگیز وەفاداری و دڵسۆزی نەنوێنێت بۆ ڕۆژئاوا جگە لە سیاسەت و بەرژەوەندیخوازی هاوشێوەی خۆیان. ئەگەر خودا هێزیدا با هەرگیز لەپێناوی ئەوان کارێک نەکەن زەرەر لە هێز و هەژموونی کورد بدات و لاوازیان بکات، یاخود بە شەڕێکی تاقەتپڕوکێنی دەرەوەی سنورەکانی خۆی هیلاکی بکات. لەگەل ئازەر و لور و عەرەب تێکیبدا یان بەناوی برایەتی گەلانەوە چەکداری بێگانە بهینیتە سەر سنە و کرماشان و ئەوەی دەستیکەوتووە لە چەک و پارە لەگەل ئەواندا بەشی بکات! بەبێ گرێنتی بەردەوامی پشتیوانی ئاسمانیش، راپەرینی کورد لە رۆژهەلات تەنها خۆکردنە سەرەنێزە و قوربانیدانە بە شارە کوردییەکان و وێرانکردنیان.....
پەهلەوییەکان و گەلی فارس خەریکی سەما و قون بادانن، چاوەڕێن ئەمریکا ڕژێمیان بۆ بڕووخێنێت و بیانخاتەوە سەر وڵاتی حازری. لەکاتێکدا کچ و کوڕانی کورد چەکەکانیان خاوێن دەکەنەوە و نیازی مەیدانی جەنگ و شەڕی ڕووبەڕوویان هەیە لەگەڵ ئەو کۆمارە زەبەلاحەی شەڕی موشەکی لەدژی دوانزە وڵات دەکات! دەیانەوێت کوردانی ئازا و چاونەترس شەڕەکەیان بۆ بکەن و دواتر بەناوی جاشێتی بێگانە و خیانەتی نیشتیمانییەوە دیلیان بکەنەوە و شارەکانیان لەچنگ دەربهێننەوە و ئەم سەما"کەر"ە بێ نرخانە بهێننەوە سەر شارستانیەتی ئێران! نەک هەر تەنها وڵاتانی ڕۆژئاواش، ئەوەی کەمێک شارەزای دۆخی ناوخۆی ئێران بێت، تەنانەت خەڵکی فارسیش چاوەڕێی هیممەت و دەستوەشاندنی کوردن. بە ئاشکرا دەڵێن مەگەر کوردی پەهلوان و قهرمان بسم الله ی لێبکات.
📍شیکارییەکی نوێ لەم شەوە پڕ موشەکی و درۆنەدا شیکارییەکی نوێمان دانا: تێیدا هەوڵدەدەین بە چاوێکی تر و لە گۆشەیەکی ترەوە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ ئێران بڕوانین. ئاخۆ ئامانجی ڕاستەقینەی ئەمریکا چییە کە جیاوازە لە نیەتی یەکەمی ئیسڕائیل بۆ ئێران... ئەوەی ئەمریکا دەیکات جەنگی دژی ڕژێمی ئێران نییە بەتەواوی ، بەڵکو دەستوەردانە لە ململانێیەکی ناوخۆیی لەناو هەڕەمی سەرەوە و کەمپ و خەتە جیاوازەکانی وڵات. لەم لینکەوە لە پەیج خوێنەری شیکارییەکە بن و ڕای خۆتان دەرببڕن👇 https://shorturl.at/oj1fG
سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند: 🔻لە ناوچە عەرەبییەکانی سوریادا بەو شێوەیەی دەمانویست سەرکەوتو نەبوین 🔻بێگومان لەم پرۆسەیەدا هەڵەمان کردوە و گەلەکەمان مافی خۆیەتی ڕەخنەمان لێ بگرێت 🔻ڕێککەوتنێکی گەورە لە نێوان هێزە ناوچەیی و جیهانییەکاندا هەبو دژی بون و دەستکەوتەکانی کورد 🔻 لە ئێستادا لە 90%ـی هێزە سەربازییەکان لە کورد پێکدێن. 10%ی تریش لە سریانی و عەرەب پێکدێن
ئەسپی تەڕوادە خۆسەری ڕۆژئاوای ڕووخاند! 🔻چۆن سێ ساڵ بەر لەئێستا باسی ئەمڕۆمان کرد! 🔻هۆکارە ناوخۆییەکانی شکستی ئەزموونی سیاسی و سەربازی خۆسەری ڕۆژئاوا لەناوچە عەرەبییەکان! 🔻ژمارەی خۆسەر لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا! لەم لینکەی خوارەوە خوێنەری نوێترین وتارمان بن لە پەیجەوە👇 https://shorturl.at/zLFNn ڕەوا موسا
هیچ هێزێک بەناوی هەسەدە بوونی نەما، لەمەودا پێویستە میدیاکان ناوی شەڕڤان یاخود هێزە کوردییەکان بەکاربهێنن. هەسەدە هاوپەیمانەتییەک بوو کە بەتەواوی هەڵوەشایەوە، تەنها چەند یەکەیەکی کەم لە ئەرمەن و ئاشوری و عەرەب ماونەتەوە کە ژمارەیان کەمە. تەواوی ناوچە عەرەبی…
هیچ هێزێک بەناوی هەسەدە بوونی نەما، لەمەودا پێویستە میدیاکان ناوی شەڕڤان یاخود هێزە کوردییەکان بەکاربهێنن. هەسەدە هاوپەیمانەتییەک بوو کە بەتەواوی هەڵوەشایەوە، تەنها چەند یەکەیەکی کەم لە ئەرمەن و ئاشوری و عەرەب ماونەتەوە کە ژمارەیان کەمە. تەواوی ناوچە عەرەبی و غەیرە کوردییەکان لەژێر دەستی ئیدارەی خۆسەردا نەماوە. کورد لە سێ شار و یەک دەروازەدا قەتیس کراوە کە حەسەکە و قامیشلۆ و کۆبانی و دەروازەی پێشابورن.
تەنها دوێنێ شەو 52 کەلاکی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بردراونەتەوە ئیدلیب!
باشترین ڕێگا هاوشانی ئەو بەرگرییە سەربازییەی ئێستا دەکرێت، فشاری مەدەنییە. قیادەی کوردی بەتایبەتی کاک مەسعود بارزانی فەرمانێک دەربکا بۆ هەموو کوردی جیهان کە وەکو ڕێپێوانێکی مەدەنی بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێبکەون هاوشێوەی ڕێپێوانە مەزنەکەی گاندی. هاوشێوەی کۆڕەو، تا لەڕێگەیەوە ئەنجومەنی ئاسایش بجوڵێنن بڕیارێک بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان دەربکات. ئەمەش بە جوڵاندنی هەموو دۆست و کارتە لۆبییەکانمان دەبێ لە ئەورووپا و ئەمریکا، ئەمە باشترە چونکە رووبەڕووی دەستوەردانی تورکیاش نابینەوە کە تڕەمپ وەکو سەگی هار بەریداوەتە ناوچەکە. لەهەمانکاتدا بەشێوەیەکی سیستەماتیک و ڕێکخراو ڕۆژانە چەند سەد و چەند هەزار چەکدار و خۆبەخشی شارەزا لەهەموو پێکهاتەکانی کورد داخلی ڕۆژئاوا بکەن بۆ بەرگری سەربازی بەجلوبەرگی هەسەدە و یەپەگەوە. نەک بە ئاشکرا هێزی پێشمەرگە داخل بکەن، هەروەها دەتوانین سوود لە حەشدی شەعبی و عێراقیش وەربگرین کە دوژمنی هاوبەشمان هەیە، چ وەکو بەکارهێنانی سنورەکانیان چ وەکو چەک و پێداویستی. ڕەوا موسا
مرۆڤ لەناو ئەم گەلەدا ناوێرێت قسەیەک بکات هەزار تۆمەتی دەدرێتە پاڵ، چەند جار باسمان لەوەکرد ئەم سیستەمی ئەنجومەنی سەربازییە زۆر هەڵەیە و لامەرکەزییەت لە سوپادا لەناوچەیەکی وەها پڕ کێشە و ئاڵۆزیدا خراپ دەشکێتەوە. کورد لە ڕۆژئاوا بەم سیستەمە ئەنجومەنە سەربازییانە شەست هەزار عەرەبی چەکدارکرد بە قیادە و بە شەڕکەر و تەواوی کەتیبەکانیانەوە تا لەڕۆژێکی وەهادا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ببنە هەڵم و تەپ و تۆز! بیرمە کە لە وتارێکدا باسی مەترسی ئەم بابەتەم کرد دەیان تۆمەتی جیاوازیان دایە پاڵمان....
❤💛💚
لە پایتەختی کوردایەتی و ڕووگەی هەموو کوردانەوە...
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، هێزی ڕۆژ داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. بۆ پاراستنی خزم و کەسوکارەکانیان. لەئێستادا لە زاخۆ کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری قیادەی کوردین.
هەزار و پێنجسەد ئەندامی داعش لە زیندانی شەدادی هەڵاتوون لەکاتی پێکدادانەکانی نێوان هێزە کوردییەکان و دیمەشق
حکومەتی سوریا ئاویان لەسەر سجنی ئەقتان بڕیووە لە ڕەققە. لەئێستادا شەڕ وەستاوە و وەفدێکیان ناردۆتە ژوورەوە بۆلای فەرماندەی سەربازی هێزە کوردییەکانی زیندانەکە.
ئەوەی ئەمن دەیڵێم عاتیفە و پەخشان نییە، بەڵکو حەقیقەتی هەموو جوڵانەوە نیشتیمانییەکانی مێژووە. هەموو گەلان لە ساتەوەختێکی هاوشێوەدا گەیشتوونەتە خاڵێکی کۆتایی، کە هەموویان بە یەک دەست و یەک رۆحیەتەوە ڕژاونەتە مەیدانی جەنگ و سەرکەوتنی یەکجارەکی و کۆتاییان بەدەستهێناوە. ئێستا کە ڕۆژئاوا لەم ساتەوەختە مێژووییە هەستیارەدایە با یەک ملیۆنمان لێ شەهیدببێت و نەهێڵن هەرگیز ئەو دەرفەتەمان لەدەست بچێت....
ڕۆژ ڕۆژی یەکگرتنە، وەختی دوژمنایەتی و ناکۆکی و حزبایەتی نییە. ئەوەی جۆلانی لەهەمووان زیاتر لێی دەترسێت و زۆرترین پەیوەندی پێوەکردووە و نامەی ڕوونکردنەوەی بۆ ناردووە کاک مەسعود بارزانییە. سەرۆک بارزانی لەم دواییانەدا ڕۆڵی زۆرباشی گێڕاوە بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا لە هەموو ڕوێکەوە، چ سیاسی و دیبلۆماسی چ هاوکاری مرۆیی و سەربازی. لەم ساتەوەختەدا کە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژ دەکرێن دەبێت ڕۆڵ و سێبەر و سایەی خۆی وەکو گەورەترین ڕابەری ئێستای کورد خەتم بکات، دەروازەکانی باشور بکاتەوە و گەلی کورد لە هێزەکانی ڕۆژهەڵات و باشور کە ئێستا دەروازەی سمێلکایان تەنیووە بڕژێنە شارەکانی ڕۆژئاوا. دەم و لوتی ئەو تیرۆریست و مورتەزەقە و بەکرێگیراوانەی تورک و عەرەب بشکێنن، دەرسێکی وەهایان دابدەن هەرگیز جارێکی تر زاتی ئەوە نەکەنەوە چاو لە منداڵێکی کورد سوربکەنەوە. لەئێستادا دەیان هەزار پێشمەرگە و ئاسایش و ئەفسەر و شۆڕشگێڕی کورد لە خۆرهەڵات و باشور ئامادەن گیانی خۆیان فیدابکەن. با جەنابی سەرۆک ڕابەرایەتیمان بکات بۆ گەورەترین و دواهەمین جەنگ....