🍀شنــەی شێعـــر🍀 نووسراوەکانی س.هادەوی (ساماڵ) مامۆستای قوتابخانە ،، شاعێر
Статистика@samall_hadavi 👈 : آیدی کاناڵ @samall_hadawi :س.هادەوی (سەقز)
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 6
- Всего постов
- 36
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 15
- 1/48двое суток
- 17
- 1/72трое суток
- 18
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چرکەسات ـــــــــــــــــــــ ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆدام ، ڕۆژ بەچرکە تێدەپەڕێ .. بڕوات ببێ،عەقڵ وهەزریش لەدڵ و مێشکم ئەپەڕێ .. ئەوکاتانەیش دوورم لەتۆ ، ڕۆژم لێدەڕوات بە ساڵێ ، چاوەکانم بێنوور دەبن ، دڵیش دەتەزێ و دەناڵێ !! تـۆنـازانـی ژیـانـی مـن ، بەبێتۆ چۆن بەسەر دەچێ ! ئەو ڕۆژانەی کە دوورلەتۆم ، ڕۆژم بە ساڵ لەبەر دەچێ ! وامدەزانی کە سەبووری ، دەتوانێ دەوای دەردم بێت! کەچی هەرۆژ عەشقت لەدڵ ، لە پێـوانە بەدەر دەچێ !! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✍#س_هادەوی @samall_hadavi 🍁🍁🍁🍁🍁🍁
گوڵم لای لای بێوەفاییەکەت ، دام دەسی ئەڵڵای 💓🥀 @samall_hadavi
ڕۆژێ لە ڕۆژان حەزرەتی مووسـا، کردی پرسیارێک لە خـودای یەکتـا.. وتی ئەی خـودای کەریـم و زانـا ، گەرتۆ لە جێـگەی من بایی لە دنیـا. چۆن ئەژیای و یا چۆن بوو کردارت، چۆن ڕازیت دەکرد پەروەردگــارت. هات دەنگێ لەغەیب، وتی ئەی مووسـا خزمەتی خەڵکی خــۆت کە، بێ ڕیا. ئەم کارە باشتـر لە وێراعـەتـە ، بەنرختر لە هەر، نوێژ و تاعەتە .. ویستت عیبادەت خـودا کەی تەواو تۆ بگرە دەستی هـەژار و دامـاو .. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ و ✍#س_هادەوی @samall_hadavi نووسراوەکانی ساماڵ 👆
هەرچی دەبینم تۆی تیا دەنوێنێ سەر لە نوێ دڵەکەم دادەخورپێنێ 🎧گۆرانی: لە دوور 🎙گۆرانیبێژ: #خالد_ڕەشید @tAseydidAr
هــەوڵمـدا بـە هــــۆنــراوە تۆ لەبیرم بەرمەوە .. کەچی خۆت بوویی بە شێعر ئاڵاویتە ڕۆحمەوە .. بووی بە خـاوەنی هەستم بێتۆ شێعرم بۆ نایە .. وشــەکـانیش وەکـوو تـۆ بۆ من چاویان هەڵنایە .. ــــــ بەفرانباری 1404 ــــــــ #ساماڵ هادەوی @samall_hadavi 🍁🍂🍁🍂🍁🍂
Music ئەکبەر ئاروەند ڕێی بێوەفایی @tAseydidAr
جێگەیێک شک نابەم، کە بە قەد دەفتەری شێعرم پڕ بێت لە تۆ ،،، بۆیە هەرکات دڵم بۆت تەنگ ئەبێت ، سەرێک دەکێشمە نێو نووسراوەکانم. ـــــــــــــ00/9/6 ✍#ساماڵ_هادەوی @samall_hadavi
هەر خۆشم ئەوێت هەتا قیامەت.... @tAseydidAr
تۆبە لە تۆبە ـــــــــــــــــــــــ تۆبە لە زوڵم و زۆر و بێکاری تۆبە لە ژینی سەختی هەژاری .. تۆبە لە دیاری و دیدار و ڕیاڵ لەوگرانیەی، ژینی کردوین تاڵ .. تۆبە لەشایی وبەزم وخۆشحاڵی تۆبە لەوانەی بوین لە خەیاڵی .. تۆبە لە دەرد و بەڵا و نەخۆشی تۆبە لەقەرزو بەهرەو پەرۆشی .. تۆبە لەسەیران،لەگەڕان وگەشت تۆبە لەساری،ئیسفەهان وڕەشت .. تۆبە لەکیش و لەدوبەی و چین لەم بارودۆخە ، مەحاڵە بچین .. تۆبە لە چــۆڕەی حقوق مانگانە تۆبە لە گیرفان خاڵی و بەهانە .. تۆبە لە 70 تمەن پارەی نەوت ، وەڵڵاوبیلا، چاومان پێی نەکەوت تۆبە لە بــڕیـار بـەڕێـوەبـەران تۆبە لەنرخی، بێ نرخی قەران .. تۆبە لەوانەی هەڵم بـژاردن واچارەنووسی خۆم پێ سپاردن.. لەم هەموو تۆبە، من ئەکەم تۆبە لە کوێ وام ئەدەن ، با بگرم نۆبە .. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ س.هادەوی ـ سەقز @samall_hadavi 🙌 🙌 🙌 🙌 🙌 03/1/21
بەو بایەی دەژیم دێ لەلای تۆوە🥀 @tAseydidAr
@tAseydidAr کاناڵی من شیدای تو بودم ، و تو شیفتەی شهرت .. با دردی توام دادی ، پر شـدەام ز نفـرت .. پیمان شکنی چون تو، گیتی،بەخود ندیدە.. همچو مارگزیدەها ، پیچم بەخود، ززهرت.. تو با رقیبان مشغول ، من سرگشتە ورنجور.. ازبس گفتم حدیثت ، رسوا شدم در شهرت .. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✍س.هادەوی ( #ساماڵ ـ سەقز) @samall_hadavi 99/7/17
@tAseydidAr
لێـواولێـوی پەژارە و خەم کراوم ، بە بڵێسـەی نەمانت شـەم کراوم . وەکوو داربییـەکی بێتین ولاواز ، بەڕەشەبای هیجرانت،خەم کراوم. ــــــــــــــــــــــــــــ ✍س_هادەوی ( #ساماڵ) @samall_hadavi 🆔 @tAseydidAr تاسـەی دیدار
گوڵ وشە ــــــــــــــــ من بۆ شێعرەکانم ، تۆم هەڵنەبژاردووە ،، شێعرەکان، بۆ نووسین لەتۆ ، من هەڵدەبژێرن .. بۆێە ،هـەموو شـەوێ ، لەبۆ گردوکۆی گوڵوشەی حەزت ، بیروخەیاڵت ،بە من دەسپێـــرن .. وــــــــــــــــــــــــــــ #س.هادەوی @samall_hadavi 🍁🍁🍁🍁🍁🍁 02/5/25
عومەر عەبدی ــــــــــــــــــــــــ ڕۆژێک نەتـدیبام بێـشک دەمردی .. @tAseydidAr 🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃
دیسان ڕۆژ هەڵات تا عەشق بچێنێ💜 بارانــــــی ئـەویـن بەسەر بارێنـێ🌸 خۆر لەئاسۆی ڕوون بە زەردەخەنە💜 ڕووناکـــی ژیــان بەدیاری دێنێ🌸 💞💞 #س_هادەوی ـ سقز @samall_hadavi
ماوەیەکە، هەستی شێعر نایەتە ســەرم، لە فاعیـلاتۆن ، فاعیـلۆن بێخەبەرم .. دەلەرزێن دەستەکانم، بێتینە هەستم .. هیچیان نایەنە سەر دێـڕو دەفتـەرم .. ـــــــــ1401/7/27 ـــــــــ ✍#ساماڵ_هادەوی @samall_hadavi ☝🏽☝🏽
دڵم تەنگە چەن بێـزارم لە دووری ، هیلاکم لەچاوەڕوانی وسەبووری. ماندوو بووم لەمەجازی،دڵنەوازی، لە ئیمۆ و لە ئیشارە بە مەجازی . چەن عاجزم لە واتساپ و تویتێر، لە ئینێستا، لە تێلێگرام ، لە فیلتێر. ئەوانە ناشکێنن تاسـەی دیدارم ، نابن بە یەک چرکەی ئامێزی یارم . یا دێم بۆ ئەو شوێنەی ستاندت، دڵم یا وەرە ئەو شوێنەی شکاندت دڵــم .. یا لەئامێزم بگرە هەتاکوو دەمرم یا نزا بکە ، کە ، ئالزایمێـڕ بگرم .. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✍#س_هادەوی @samall_hadavi 🍁🍁🍁🍁🍁🍁 98/2/7
خەیانەت ـــــــــــ خەیانەت لەنێو ئێمەدا ، هەر باو بووەو ئێستایش ماوە .. لەمێژوودا، کوا خائینـان ،، پرسینـەوەیان لێـکراوە .. سەدحەیف کە ئەو خائینانە ، زۆر ئەژین و زوو نامرن ، کە مردیشن تۆزی گۆڕیان ،، لەم چوارپارچە هەر بڵاوە .. ــــــــ 1400/12/26ــــ ✍س.هادەوی (#ساماڵ ـ سەقز) @samall_hadavi 👆🥀👆
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🍂🍂🍂🍂🍂🌸🍂🍂🍂🍂🍂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئیرەیی ـــــــــــ ــــــــــــــــ من ئیـرەیی دەبەم بە تەنیاییەکەت بە ساتێ کە تۆ لایک ئەکەی ئەغیار به وتــووێــژت لەگەڵ بێگـــانه بەوەی که ئەدوێی بە ئەداوئەتوار من ئیرەیی دەبەم به دڵۆپی باران کە لە ئەگریجەت ئەچۆڕێته خوار بە شنەی شەماڵ و کزەی ئێواران کاتێ به زوڵفت ئەکات لەنجەولار من ئیرەیی دەبەم بەسەرپۆشەکەت که دایدەپۆشێ باڵای وەک چنار بەئەنگوستی جوان، ڕێک و باریکت کە ئەیپێچێنێ کەزیەی وەک ڕەشمار من ئیرەیی دەبەم بەو عەترەی کەتۆ ئەیدەی له لەشی خنجیله و نازدار خۆزگە سەدخۆزگە کەست نەئەدوان بێجـگە لـە منـی دڵ پـڕ لە ئـازار .. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #ساماڵ_هادەوی 🆔 @samall_hadavi نووسراوەکانی ساماڵ ☝☝ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🍂🍂🍂🍂🍂🌸🍂🍂🍂🍂🍂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئێرەیی (چنۆکی ــ حەسوودی) کەزیە (پەلکە ــ قژ) 🍃🍃🍃🍃🌺🍃🍃🍃🍃