- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 12
- Всего постов
- 40
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 256
- 1/48двое суток
- 293
- 1/72трое суток
- 316
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چرکەسات ـــــــــــــــــــــ ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆدام ، ڕۆژ بەچرکە تێدەپەڕێ .. بڕوات ببێ،عەقڵ وهەزریش لەدڵ و مێشکم ئەپەڕێ .. ئەوکاتانەیش دوورم لەتۆ ، ڕۆژم لێدەڕوات بە ساڵێ ، چاوەکانم بێنوور دەبن ، دڵیش دەتەزێ و دەناڵێ !! تـۆنـازانـی ژیـانـی مـن ، بەبێتۆ چۆن بەسەر دەچێ ! ئەو ڕۆژانەی کە دوورلەتۆم ، ڕۆژم بە ساڵ لەبەر دەچێ ! وامدەزانی کە سەبووری ، دەتوانێ دەوای دەردم بێت! کەچی هەرۆژ عەشقت لەدڵ ، لە پێـوانە بەدەر دەچێ !! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✍#س_هادەوی @samall_hadavi 🍁🍁🍁🍁🍁🍁
Taymor Namazi - Bas Basi Toya #تەیمور نەمازی 🎤 باس باسی تۆیە 🎵 کلیپ #جدید و عالی پیشکشتان🎥❤️ 💕✨💕✨💕✨💕 👇🇯🇴🇮🇳👇 🆔 @tAseydidAr
ڕۆژێ لە ڕۆژان حەزرەتی مووسـا، کردی پرسیارێک لە خـودای یەکتا.. وتی ئەی خـودای کەریم و زانا ، گەرتۆ لەجێگەی من بایی لە دونیا. چۆن ئەژیای و یا چۆن بوو کردارت، چۆن ڕازیت دەکرد پەروەردگــارت. هات دەنگێ لە غەیب، وتی ئەی مووسـا خزمەتی خەڵکی خــۆت کە، بێ ڕیا. ئەم کارە باشتـر لە وێراعـەتـە ، بەنرختر لە هەر، نوێژ و تاعەتە .. ویستت عیبادەت خـودا کەی تەواو تۆ بگرە دەستی هـەژار و دامـاو .. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ و ✍#س_هادەوی @samall_hadavi نووسراوەکانی ساماڵ 👆
تاسەی دیدار @tAseydidAr
پەروەردەی غەم و ئازار و دەردین ڕاوەستاو وەک کێو, سەختین وەک بەردین هیچ ڕەشە بایەک ڕامان ناماڵێ لەحاستی ئاور بەفراوی سەردین ژانی هیچ ئێشێک نامان شێوێنێ ئێمە نەتەوەی کاوەین و مەردین هیچ سەرمای سەخت و تاریکە شەوێ نامان بەزێنێ ڕۆڵەی نەبەردین بەرزەفڕ چەشنی هەڵۆی سەرشاخین ڕەسمی کۆنمانە, دژی نامەردین زوحاکی سەردەم دەخەینە لەرزە نەترسین شێری کوێستان و هەردین بێزارین لەدەست زەبوونی و پەستی کوردین, ناسراوین , گوڵی بێگەردین ❤️ "م _تێکۆشەر" @tAseydidAr
6 خاصیت مختلف و شگفت شیـر.... 🪴🪴🪴 @tAseydidAr
ڕۆژ بـاااش ... ☀️☺️😊
هــەوڵمـدا بـە هــــۆنــراوە تۆ لەبیرم بەرمەوە .. کەچی خۆت بوویی بە شێعر ئاڵاویتە ڕۆحمەوە .. بووی بە خـاوەنی هەستم بێتۆ شێعرم بۆ نایە .. وشــەکـانیش وەکـوو تـۆ بۆ من چاویان هەڵنایە .. ــــــ بەفرانباری 1404 ــــــــ #ساماڵ هادەوی @samall_hadavi 🍁🍂🍁🍂🍁🍂
@samall_hadavi 🍂🍂🍂🍂🍂🍂
سەردەمێـــکە لێـم ناپــــرسی وەکــــوو جـاران نەمـاوی بـۆم بـــۆ هــەڵــگەڕای لە ئەوینــــم زامــدارت کـرد دڵەی بەســـۆم خـــۆ ئەتزانـــی ئازیــــزەکــەم کە مـن چەندە هــۆگری تــۆم ، عەشقت وەکو ڕیشــەی دارێک تەنیــویەتی گشـــت تـانوپـــۆم ، لـەو ڕۆژەوە کــە تۆ ڕۆشتـووی وەک دارێــــکی بێ پــــەلوپۆم ، هــــــەڵـــــدەوەرم وردە وردە کەچی هـێشتا لە سەر ئەژنۆم دە وەرەوە ئــــــاوەدان کـــــە ماڵی چــۆڵی بــێ هـاتوچـــۆم ئـــەوە منــم شەیــدای بـــاڵات وەک پەروانــە لە دەوری مــۆم خۆشویســتنت وەکوو تەوقێک هەتا مـــــردن وا لــە ئەستــۆم، ڕیــا نییـــە ئەگـــــەر بڵێــــــــم ئەتــۆم خۆشــتر دەوێ لە خـۆم... ❤️ " م .موختار_فـەتحی " @tAseydidAr 🏖🏖🏖🏖🏖
🔴نبوغ عجیب دختر ۲ ساله سنندجی !... 🔹 تصاویری از دختر ۲ ساله سنندجی در شبکههای اجتماعی مورد توجه کاربران قرار گرفته است. 🔹" ملودی " از ۲ سالگی سواد خواندن و نوشتن دارد و کاربران گفتهاند که او از نوابغ قرن معاصر جهان است. 🔹 او کوچک ترین کتابخوان ایران و جهان است که می تواند به چهار زبان زنده دنیا صحبت کند.... هەربـــژی ....😍😊👏 🪴🪴🪴 @tAseydidAr
ئەمن چۆن هەر فیدای ئەو خاکـــە نابم وا لە قەلبیدا ، وەکـوو گوڵدانی خـوا ، غونچەی کەسـێ وەک "تـــۆ" گوڵـی داوە!.... ❤️ " م .ئاسـۆ " ڕۆژ باااش ....☀️ ئیمڕو چوارشەممـه : 21 گەلاوێژی 2726 ی کوردی 21 مرداد 1405 ایرانی @tAseydidAr
جێگەیێک شک نابەم، کە بە قەد دەفتەری شێعرم پڕ بێت لە تۆ ،،، بۆیە هەرکات دڵم بۆت تەنگ ئەبێت ، سەرێک دەکێشمە نێو نووسراوەکانم. ـــــــــــــ00/9/6 ✍#ساماڵ_هادەوی @samall_hadavi
@tAseydidAr 🍂🍃🍂🍃🍂🍃
هـەتــا ڕۆژی ئـەبـەد،قـوربان لـەسەر عەهدی قەدیمی تــۆم بەهەشتــــم لێ حـــەرام بێ، گەر بەبێ ڕووی تۆی تەمەنناکەم .... ❤️ "م .وەفایـی " @tAseydidAr 🏖🏖🏖🏖🏖
بۆ بـزە....😊😃 "کـونکـور لە ماڵی ئێمە ".....😄 @tAseydidAr
ئەو ڕۆژانەیی دڵم ئەگیرێ ، شـاڵ و کڵاو لەبەر دەکەم ، لە ژوورەکەم خـۆم ناگرم ، لە قەڵەباڵغ خۆم جیا دەکەم ، دەستی تەنیایی خۆم دەگرم دووبەدوو دەچینـە شەقـام ، ئاهنگێ ئارام گوێ دەگرین ، پیاسەیێـک بـە بێ کەلام ، هەستێکـی تایبەتی هـەیە ، تەنیایی بێ منەتـی کـەس ، گەر هاوڕێی باشت نەبـوو ، خۆت ببە کەس، بەفەریاڕەس... 🍀🍀 ف.عەلیزادە "فەریمااە" ڕۆژ باااش....☀️ ئیمڕو سێشەممه : 20 گەلاوێژی 2726 ی کوردی 20 مرداد 1405 ایرانی @tAseydidAr
تۆبە لە تۆبە ـــــــــــــــــــــــ تۆبە لە زوڵم و زۆر و بێکاری تۆبە لە ژینی سەختی هەژاری .. تۆبە لە دیاری و دیدار و ڕیاڵ لەوگرانیەی، ژینی کردوین تاڵ .. تۆبە لەشایی وبەزم وخۆشحاڵی تۆبە لەوانەی بوین لە خەیاڵی .. تۆبە لە دەرد و بەڵا و نەخۆشی تۆبە لەقەرزو بەهرەو پەرۆشی .. تۆبە لەسەیران،لەگەڕان وگەشت تۆبە لەساری،ئیسفەهان وڕەشت .. تۆبە لەکیش و لەدوبەی و چین لەم بارودۆخە ، مەحاڵە بچین .. تۆبە لە چــۆڕەی حقوق مانگانە تۆبە لە گیرفان خاڵی و بەهانە .. تۆبە لە 70 تمەن پارەی نەوت ، وەڵڵاوبیلا، چاومان پێی نەکەوت تۆبە لە بــڕیـار بـەڕێـوەبـەران تۆبە لەنرخی، بێ نرخی قەران .. تۆبە لەوانەی هەڵم بـژاردن واچارەنووسی خۆم پێ سپاردن.. لەم هەموو تۆبە، من ئەکەم تۆبە لە کوێ وام ئەدەن ، با بگرم نۆبە .. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ س.هادەوی ـ سەقز @samall_hadavi 🙌 🙌 🙌 🙌 🙌 03/1/21
@tAseydidAr
جوان گوێ بگره شێتەی عاشق! تۆ نازانی کۆرپەی عەشق بلاوێنی تۆ ناتوانی لانکی ئەوین چاک ڕاژێنی... تۆ له ئاستی دڵداریا جێ ئەمێنی چۆن ناتوانی خەیاڵی خۆت لەگەڵ هەستتا بنەخشێنی بۆ لاواندن بۆ ڕاژاندن بۆ جێ نەمان له نەخشاندن با پێت بڵێم... دوو چاوی عاشقاوی ئەوێ دڵی ناسکوو زەریایی ئەوێ فرمێسکی ئاگراوی ئەوێ #شێرکۆبێکەس @tAseydidAr